چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕادیۆی هاوپشتی:
ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌لامی چه‌ند پرسیاری چاوپێکه‌وتنێکه که‌ڕادێۆی هاوپشتی له‌سه‌ر کاریگه‌ریه‌کانی شۆڕش له‌میسر وتونس له‌سه‌ر کوردستان ودۆخی هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵک وسیناریۆکانی نێوی له‌گه‌ڵ هاوڕێ ڕێبوار ئه‌حمه‌د دا سازدراوه. ئێمه دوای نوسینه‌و وداڕشتنه‌وه‌ی، به‌پێویستمان زانی بڵاوی بکه‌ینه‌وه… بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
ڕادیۆی هاوپشتی:ئه‌م کاته‌تان باش…ئاگادارن له‌هه‌فته‌ی ڕابردودا وله‌ژێر‌کاریگه‌ری ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له‌میسرو تونس ئه‌گوزه‌رێ هه‌م به‌شێکی تری جیهانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه وهه‌م کوردستانیش ڕووبه‌ڕووی نه‌وعێ له‌بارگرژی بۆته‌وه، به‌تایبه‌تی که‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌په‌یامێک و بانگه‌وازیك داوا ئه‌کا که‌حکومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره داخوازیانه‌ی تردا که موئه‌سه‌سات جیابکرێته‌وه، ده‌سه‌ڵات له‌حزب ویاساکان له‌ده‌سه‌ڵات. پرسیاری من گشتی نیه له‌سه‌ر به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان، به‌ڵکو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کاریگه‌ری ئه‌و ڕووداوانه‌یه له‌سه‌ر کوردستان …واته چ ئه‌لته‌رناتیڤێ یه‌ته‌به‌رده‌م خه‌ڵكی کورستان و ئێوه هه‌ڵسه‌نگاندنتان چی یه بۆ ئه‌و بارگرژیه؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د:
به‌ڵی.. واقیعه‌که ئه‌وه‌یه له‌کوردستان به‌هۆی حوکمی ئه‌م نزیک به 20 ساڵه‌ی ڕابردووی ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورده‌وه و به‌هۆی ناعه‌دالیه‌تیه‌کی زۆر قوڵه‌وه که‌به‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵکه‌وه‌یه… هه‌روه‌ها قڵشتێكی چینایوتی و كۆمه‌لایه‌تی زۆر گه‌وره‌وه، كه‌به‌وهۆیه‌وه که‌که‌مایه‌تیه‌کی زۆر که‌م هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یان له‌ده‌سته وله‌لایه‌کی تریشه‌وه خه‌ڵکانێکی یه‌کجار زۆر مه‌حروم و بێبه‌شن، به‌خێرایی له‌ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵه‌دا ئه‌و ڕاستیه هاته پێشه‌وه که خه‌ڵک ناڕازین له‌و وه‌زعیه‌ته و خوازیاری گۆڕانن و ئه‌یانه‌وێ ئه‌و ئه‌وزاعه بگۆڕن، له‌م کاته‌دا ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌له‌ناوچه‌که‌دا رووده‌دا له‌تونسه‌وه ده‌ست پێده‌کات و له‌میسر ده‌ته‌قێته‌وه، جارێکی تر ووڵاتانیکی عه‌ره‌بی تر له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه ڕاده‌گرێ وله‌به‌شێکیاندا خۆپیشاندان ده‌ستی پێکردوه. ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ریه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر کوردستان.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌که‌یان زۆر له‌یه‌ک ده‌چێت، یه‌عنی ئه‌و شته‌ی که‌له‌وێ خه‌ڵک لێی ڕاپه‌ڕیوه له‌زۆر لایه‌نی ئه‌ساسی خۆیدا له‌کوردستان ئه‌چێت، بۆیه ته‌ئسیراتی راسته‌وخۆیشی له‌سه‌ر کوردستان هه‌یه ودیبێت. ئه‌وه‌ی که‌تاکو ئێستا ده‌یبینی، وه‌ک هه‌ر جێگه‌یه‌کی تر ده‌سه‌ڵاتی حاکم ده‌سه‌ڵاتێکه که‌به‌زۆر خۆی داسه‌پاندوه‌و ژیانێکی شاهانه‌ی بۆ به‌شێک له کۆمه‌ڵگا پێکهێناوه که ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌دارانن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م واقعه‌دا ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له ئارادایه و ده‌سه‌ڵاتیش کاردانه‌وه‌ی هه‌یه له به‌رامبه‌ریدا، هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و چاوسور کردنه‌وه‌و سه‌رکوتکردن وهێزکۆکردنه‌وه‌و ته‌نانت تانگ و تۆپ بردن به‌گه‌ڕخستن بۆ ئه‌وه‌ی لوله‌کانی پیشانی خه‌ڵک بده‌ن. له‌م کاردانه‌وه‌یه‌شدا، ڕاسته به‌ڕواڵه‌ت هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆسه‌رکوت، ڕووی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌وان ئه‌بینن که‌له‌کوردستاندا مه‌یلێ بۆ ئاڵوگۆڕ ومه‌یلێ بۆ وه‌ستانه‌وه به‌دژی ئه‌م ناعه‌داله‌تیه هه‌یه و ئه‌زانن که به‌ته‌واوه‌تی ڕیشه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌یه وخه‌ڵک خوازیاری ئاڵوگۆڕێکی له‌وجۆره‌یه. بۆیه له‌رواڵه‌تدا هێز پیشانی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانی ئه‌ده‌ن، به‌ڵام له واقعدا مه‌به‌ستیان هه‌موو خه‌ڵكه، به‌هه‌موو خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێک مه‌یلی ئه‌وه‌ی هه‌یه که‌ئه‌م ئه‌وزاعه بگۆڕیت وه بیه‌وێ بێته مه‌یدان ئه‌بێ ئه‌وه بزانێت ئێمه به‌لوله‌ی چه‌کی پێشمه‌رگه و به‌لوله‌ی ده‌بابه، جوابی ده‌ده‌ینه‌وه.
ڕادیۆی هاوپشتی:
ئایا ئیمکانی ڕیفۆرم له‌م ده‌سه‌ڵاته دا هه‌یه؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د:
مشکله‌ی من له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یه که به‌رنامه‌ی ڕیفۆرمێکی زۆر ڕواڵه‌تییه له‌قانونی ئه‌ساسی ئه‌م وولاته‌دا له رووی ئابووری و سیاسیه‌وه.
هیچ ئاڵوگۆرێکی جدیان مه‌تره‌ح نه‌کردوه، به‌تایبه‌تی که‌دووباره هه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی پێشنیار ده‌که‌نه‌وه. ئه‌ویش به‌وئیزافه‌یه‌وه که‌ره‌نگه له‌م جاره‌دا گۆران، (دیاره به‌بۆچوونی خۆیان) هێزی یه‌که‌م بێت تیایدا. وه دووباره هه‌ر ده‌ستوری قه‌ومی-ئیسلامی ده‌که‌نه‌وه به پایه‌ی ئه‌ساسی قانوون له‌کوردستاندا. هه‌روه‌ک ئه‌یبینین که‌گۆڕان له‌گه‌ڵ بانده ئیسلامیه‌کان و له‌گه‌ڵ ده‌ستوری ئیسلامیداو له‌گه‌ڵ شه‌رعیه‌تی ئیسلام کۆکن، ئه‌مه‌ش کۆڵه‌که‌یه‌کی به‌دبه‌ختی و فێمافی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه. جگه‌له‌مه‌ش دووباره هه‌ر باسی وه‌ڵامدانه‌وه به‌هه‌ژاری وبێکاری وکه‌می ده‌رامه‌تی کرێکاران، له‌به‌رنامه‌ی گۆران‌دا نیه، به‌کورتی ئه‌وانه‌ی که گۆڕان ووتویه‌تی به‌قه‌د ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی بگۆڕێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان… من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی گۆڕان کردویه‌تی به به‌رنامه‌ی خۆی، ئاڵوگۆرێکی زۆر ڕواڵه‌تییه!
به رواڵه‌ت وادیاره، ئه‌وان ئاڵوگۆڕێکی زۆر گه‌وره پێک ده‌هێنن به‌ڵام خوازیاری ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره‌نین له‌وه زیاتر که‌ته‌جروبه‌ی هه‌ر 5 – 6 مانگه‌ی له‌مه‌وپێش نیشانی‌دا. ئه‌وان بۆ مه‌وزوعی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان چ هه‌رایه‌کی گه‌وره‌یان سازکرد له‌چه‌ند ڕۆژانی سه‌ره‌تادا، به‌ڵام زۆر له‌ناکاو هێشتا که‌زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌رمه‌ی ناره‌زایه‌تیدا بوون، ده‌نگی خۆیان بڕی و له‌پشت ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌دا لاچوون، له قۆناغی دووه‌مدا کاتێک سیناریۆکه سازکرا بۆ به تیرۆریست ناساندنی سه‌رده‌شت، ئه‌م جاره ئه‌وان ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستێکیان نیشان نه‌دا.
ئه‌مه نیشانی ده‌دا که‌ئه‌وان زۆرتر ئه‌یانه‌وێ ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك بکه‌ن به‌ده‌ستمایه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانی خۆیان. موشکیله‌ی ئه‌وان موشکیله‌ی ئه‌کسه‌ریه‌تی خه‌لك نیه که‌له‌دژی برسیه‌تی و‌هه‌ژاری وبێکاری و نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌نگ هاتووه. موشکله‌ی ئه‌وان موشکیله‌ی ئه‌و هه‌زاران و ده‌یان هه‌زار ژنه نیه که‌له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی پیاوسالاری وناموسپه‌رستیدان، موشکیله‌ی ئه‌وان موشکیله‌ی ئه‌و لاوانه نیه که‌به‌شه‌پۆل هه‌ڵدێن، هه‌تا موشکیله‌ی ئازادی سیاسیان نیه. به‌و ده‌ره‌جه‌یه ئازادی سیاسیان بۆ مه‌تره‌حه که موشکیلات بۆ ئه‌وان پێکهاتبێ و ڕێگری بۆکاریان دروست بووبێت.
ئه‌وه‌ی من باسی ئه‌که‌م شتێکی زۆر جیاوازه له‌وه‌ی گۆڕان، ڕاسته هه‌ردووک باسی ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ین له‌کوردستان، به‌ڵام به‌دوو ئیتیجاهی گه‌لێک جیاواز.
ڕادیۆی هاوپشتی:
ئاڵوگۆڕ له‌کوردستان ئیمکانی هه‌یه، پێت وایه خه‌ڵك بڕژێنه سه‌رشه‌قام؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د:
له‌هه‌موو شوێنێکی دنیا هه‌میشه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌تره‌حه، مادام خه‌ڵكێکی زۆر ناڕازیه، مادام ناره‌زایه‌تیه‌کی گه‌وری په‌نگ خواردوو هه‌یه، مادام ناعه‌داله‌تیه‌کی گه‌وره به‌وجۆره هه‌بێت، که‌تۆ له‌بازاڕ له دوکان و له‌هه‌ر جێگایه‌کی تردا ده‌یبینی.
خه‌ڵك قسه ئه‌کا ئه‌مه هه‌میشه ئیمکانی هه‌یه بگۆڕێ به ره‌وه‌ندێک بۆ گۆڕان، هه‌ر ئێستا خه‌ریکه ئیماکنه‌که‌شی دروست ده‌بێت، فه‌رقێک له‌به‌ینی ئێستا‌و دوومانگ له‌مه‌وبه‌رو شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر و ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌تا 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه‌یه، ئیمکانه‌که خه‌ریکه دروست ئه‌بێت، به‌تایبه‌تی که شه‌پۆلێک له‌ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێرانه هاتۆته مه‌یدان.
خه‌ڵکانێک بینویانه ده‌سه‌ڵاتێک وه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک، که واده‌هاته به‌رچاو ده‌سه‌ڵاتێکی له‌بنه‌هاتوو له‌جولان نه‌هاتووه، ئه‌مڕۆ له‌ئاستی هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵکدا چۆکی داداوه. ئێستا ئه‌و ئومێده له‌ناو خه‌ڵكدا زۆر گه‌شاوه‌ته‌وه، ئومێدێک که ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بێته مه‌یدان ده‌توانێت ئاڵوگۆر بکات. له‌م چند ساڵه‌ی ڕابردوودا که‌خه‌ڵک نه‌یتوانیوه بێته مه‌یدان له‌کوردستان ترسی بوه له‌ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر‌کوتی یه‌کێتی وپارتی، به‌ڵام ئێستا ئه‌بینن که چون حوسنی موباره‌ک به‌و هه‌موو زه‌به‌رو زه‌نگه‌وه به‌رگه‌ی هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵکی ناڕازی نه‌گرت…
ڕادیۆی هاوپشتی:
ببوره پرسیاره‌که‌ت پێئه‌بڕم، به‌ڵام ئه‌و‌ترسه هه‌ر هه‌یه ئێمه وه‌ک که‌سانێک له‌کوردستانی عێراق هاتوین کاتی موقارنه‌ی دیکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دام ده‌که‌ین، نه‌وعێ له‌دیکتاتۆری که حوسنی موباره‌ک هه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌له‌سه‌ره‌ده‌می سه‌دامدا ئیمکانی نه‌بوو خه‌ڵک بێته سه‌ر جاده‌و ڕه‌می نه‌کرێت، هێشتا به‌ڕه‌ئی من ئه‌مه دیفاع نیه له‌حوسنی موباره‌ک کاردانه‌وه‌ی سوپا‌و ئاسایش به‌و شێویه که‌له‌عێراقدا ئه‌نجامدراوه، پێت وایه یه‌کێتی و پارتی به‌م شیوه‌یه مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی بکه‌ن، یان که‌لتوری به‌کارهێنانی چه‌ک له‌به‌رامبه‌ر به‌یانێکی گوڕاندا ده‌بابه به‌رامبه‌ر گرده‌که کارێکی وا ده‌کا ئه‌گه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک بێت کۆمه‌ڵگای ئێمه خوێناوی تر ده‌بێت…
ڕێبوار ئه‌حمه‌د:
به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی که حوسنی موبارک نه‌یتوانی کوشتارێک بکات له‌نموونه‌ی ئه‌وه‌ی که‌له‌سه‌دام ته‌وقوع کراوه، ده‌لیله‌که‌ی به‌ته‌نیا ئه‌وه نیه که‌حوسنی موبارک به‌ته‌واوی وه‌ک سه‌دام ئاماده نیه ده‌ست بخاته خوێنی خه‌ڵك، به‌ڵکو ده‌لیله‌که‌ی ئه‌و شێوه هاتنه مه‌یدانه‌ی خه‌ڵک بوو که‌مه‌جالی نه‌دا، ده‌ستی سه‌رکوتی خوێناوی ڕژێمی موباره‌ک بکرێته‌وه. به‌بڕوای من حوسنی موباره‌ک له‌نه‌خشه‌یدا بوو که ئه‌گه‌ر بۆی بلوێت و بۆی بچێته سه‌ر ده‌ستبه‌رێت بۆسه‌رکوتی بێ‌سنور، ته‌نانه‌ت حازر بوو هه‌تا بڵێ‌ی بکوژێت به‌شه‌رتێک بتوانێت سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی هه‌لومه‌رجه‌کان ئارام بکاته‌وه و ئه‌و حه‌ره‌که‌ته سه‌رکوت بکات. که‌وایه ده‌بێت بزانین که‌هێندێک حه‌ره‌که‌ت هه‌یه له‌سه‌ر‌کوت کردن نایه‌ت، یان ئه‌بعاده‌که‌ی ئه‌وه‌نده فراوانه سه‌رکوت ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت وله‌به‌رامبه‌رید ده‌سه‌وه‌ستانه. من پێموایه له‌کوردستانیش ئه‌م فاکتۆره ئه‌یبڕیته‌وه.
خاڵێکی‌تر ئه‌وه‌یه که‌به‌شێک له‌توانای سه‌رکوتگه‌ری ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌همێک که‌خه‌ڵك تووشی ده‌بێت. ئه‌وه خۆشباوه‌ڕی خه‌ڵكه، یانی ئه‌و خۆڵه‌یه که‌ده‌سه‌ڵات فڕێی ده‌داته چاوی خه‌ڵكه‌وه‌و کوێریان ده‌کات وناهێڵێ واقیعه‌کان ببینن وبه‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵات توانای سه‌رکوتی تیا به‌ده‌ست ده‌هێنێ. له‌ڕاستیدا ئه‌وه خه‌ڵكه که‌چۆن ده‌ست ئه‌بات بۆ ئاڵوگۆڕو ڕێگه نا‌دات به‌ده‌سه‌ڵات تا به‌ئاسانی ده‌ست به‌رێت بۆسه‌رکوت وکوشتار.
لایه‌نێکی ئه‌م باسه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆخودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. گۆڕان که پێیه‌کی له‌ناو میلیشادایه و چه‌کداری هه‌یه له‌کۆمه‌ڵگاو له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا، له‌ناو ئاسایشداو خۆی لایه‌نێکی چه‌کداره، هه‌رچه‌نده زاهیره‌ن وا خۆی نیشان نا‌دات. دیاره ئه‌مه مه‌ترسیداره. وه ئه‌گه‌ر بێت و ته‌قینه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك به بانگه‌وزی ئه‌وان شکل بگرێت، به‌م هۆیه‌وه ئه‌و ئیحتماله‌ش دێته پێشه‌وه که مه‌سه‌له‌که ببێت به شه‌ری نێوان ئه‌وان. چونکه یه‌کێک له‌ولایه‌نانه‌ی که‌ئه‌یه‌وێت ئاڵوگۆر بکات خۆی چه‌کداره و‌مه‌یلی ئه‌وه‌ی تێدایه که‌ده‌ست به‌رێت بۆ چه‌ک، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ببێت دیاره مه‌ترسیداره. به‌نه‌زه‌ری من یه‌کێک له‌وشتانه‌ی که‌ئه‌بێت ئێمه بانگه‌وازی بۆ بکه‌ین خه‌لك ووشیاربن به‌م ڕاستیه‌و نابێت مته‌وه‌هیم بن به‌وه‌ی که‌به‌ئاسانی حه‌ره‌که‌ته‌که‌یان ده‌چێته پێشه‌وه. من تاکید له‌وه ده‌که‌مه‌وه که خه‌ڵك ده‌بێت به‌تاکتیک و به‌ڕاوه‌ستانێکی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌وه ده‌ست ببات بۆ ئاڵوگۆڕ وبێته‌مه‌یدانه‌وه.
تاکتیکی من ئێستا بۆ ئه‌وه نیه که خه‌ڵک بچێ په‌لاماری مقه‌رات بدات و بچن ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان ئیداره‌کان بسوتێنن، به‌ڵکو ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که‌بێنه مه‌یدان بۆ داواکاری و خواستی زۆر ساده، خواستێک که‌خه‌ڵک پێویستی حه‌یاتی پێ‌ی هه‌یه. له‌وانه مه‌سه‌له‌ی کاره‌با، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونی سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندان، مه‌سه‌له‌ی ئازادیه سیاسیه‌کان، له‌چوارچێوه‌یه‌ک که سه‌رده‌شتی تیا تیرۆر ده‌کرێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوس وڕۆشنبیر هه‌موویان ڕاکێشی دادگا ده‌کرێن، ده‌می مزگه‌وتیان لێکرد‌ونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوتبه‌یان له‌دژ به‌ن. هه‌روه‌ها بۆ مه‌سه‌له‌ی بێ‌کاری و.. به‌واتایه‌کی تر ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک لێی ڕانه‌وستێت و له‌وهاوسه‌نگیه تازه‌یه‌ی که‌هاتۆته پێشه‌وه، یانی هاوکێشه‌یه‌ک که‌له‌ناوچه‌که‌دا خوڵقاوه له‌به‌ینی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا، سود وه‌رگرێت. خه‌ڵك ئه‌مڕۆ توانای هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ئاماژه‌م پێ‌کرد، خواسته‌کانی خۆی به‌ڕۆشنی مه‌تره‌ح بکات، خه‌ڵک توانای هه‌یه بچێت کۆبونه‌وه بکات، خۆپیشاندان بکات، له‌مه‌وه‌یه سه‌ره‌نجام، که‌ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات مل نه‌دات به‌خواسته‌کانی خه‌لك، ئه‌وا کێشه‌مه‌کێشی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات ئه‌باته ئاستێکی تره‌وه، ئه‌گه‌ریش ملی پێدا ئه‌وا خه‌ڵک قازانج ده‌کات. به‌بروای من هێزی پێشره‌و ئه‌وه‌یه که‌بتوانێ ئه‌وه به‌بارێکدا به‌رێت ڕێگایه‌کی سه‌لامه‌تی و ڕێگایه‌کی که‌م ده‌ردیسه‌ری و ئه‌وتۆ بخاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵگاو به‌رده‌م خه‌باتی خه‌ڵك که‌کاره‌ساتی لێنه‌که‌وێته‌وه….
ڕادیۆی هاوپشتی:
گریمان ئه‌م خواستا‌نه خواستی ئازادی به‌وشێوه‌یه‌ی تۆباسی ئه‌که‌ی، هه‌ر ئه‌وڕۆژه‌ی که‌بڕیاربوو خۆپیشاندان بکرێت بۆ کاره‌با، کاره‌بایان له‌هه‌ولێر یان له‌هه‌ندێ شوێن هه‌رزان کرد. حوسنی موباره‌ک حالیه‌ن ئه‌ڵێ من ئه‌م ڕیفۆرمانه ده‌که‌م و ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م خواستا‌نه بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بێته سه‌رشه‌قامه‌کان له‌کوردستان ئه‌و خواستانه‌ی قبوڵکرد خۆ یه‌کێتی و پارتی هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتدان یانی ئه‌وه‌ی من له‌قسه‌کانی تۆ تێگه‌یشتووم ئه‌مڕۆ وه‌ختی په‌لاماری ده‌سه‌ڵات نیه، به‌وشیوه‌یه که‌زه‌ینی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی تێدایه، له‌زهنیه‌تی نه‌وه‌یه‌کدا هه‌یه، که له 91 دا ئه‌قه‌ومێ ئه‌زانم خوێناویه ئه‌مه ڕای ئێوه‌یه.
ڕێبوار ئه‌حمه‌د:
نا ئه‌زانی چۆنه ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ی له‌تونس ده‌سه‌ڵاتێک ڕووخا به‌ڵام به‌و ده‌ره‌جه‌ی تۆ باسی ئه‌که‌ی خوێناوی نه‌بوو من شیعاره‌که‌م ئه‌وه‌یه، که‌ئه‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای کوردستان بڕۆن، به‌تایبه‌تی که‌ئه‌مانه 20 ساڵه حوکم ئه‌که‌ن له‌کوردستان، ئه‌م 20 ساڵه نیشانیان داوه که‌به‌رنامه‌ی ئه‌وان، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان، ئاسۆی ئه‌وان، ته‌سه‌وراتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاره‌زو و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکدا چونیه‌ک نیه، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك نیه، پیشانیان داوه که‌ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتێکی تاڵانچێتی و ده‌سه‌ڵاتێکی دواکه‌وتون، ده‌سه‌ڵاتێک ئاوێزانه له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی و له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵدا، ئه‌مانه ئه‌بێت بڕۆن. من خوازیاری ئه‌وه‌م خه‌لك بینه‌مه‌یدان و بلین ئه‌مانه ئه‌بێ برۆن.
به‌لام مه‌سه‌له‌ی گرنگ لیره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه چۆن برۆن. یانی ترس له‌وه هه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌توانێت به‌لایه‌کی تردا بیبات، باشه هه‌رچی ئیحتمالی خوێناوی بوونی ئه‌م قه‌زیه‌یه زۆرتر بکاته‌وه، هێزێکی مه‌سئول ئه‌و هێزیه که مجازه‌فه به‌خوێنی خه‌ڵكه‌وه نه‌کات، شێوه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆ بخاته به‌رده‌می خه‌لك که‌بتوانێ به‌که‌مترین زه‌ره‌ر لێی بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌رنا خه‌ڵک خوازیاری ئاڵوگۆڕێکی زۆر له‌وه قوڵتره که‌گۆڕان ده‌یه‌وێت. من ئه‌ڵێم ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌لاتێکه میلیشیاییه ده‌سه‌لاتێکی بنه‌ماڵه‌یه، ده‌سه‌لاتێکه له‌سه‌ر بناغه‌ی عه‌شرتگه‌ری وه پشتی به ئه‌حکامی ئیسلامی به‌ستووه، ئه‌بێ بڕوات و ته‌واو بێت، ئه‌مه په‌یامی منه بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه. له‌م رۆژانه‌دا ده‌سه‌لات 20 لایه‌نی به‌ناوی حیزبی سیاسی كۆكردوه‌ته‌وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، له به‌یانێكدا ئه‌وانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌ده‌ڵی و زولمَ و ناعه‌داله‌تی هه‌یه‌و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت. یانی به جۆریك ئه‌وانیش به‌رواڵه‌ت خۆیان خستوه‌ته پاڵ خه‌ڵك و گوایه ره‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیان له‌و دیاردانه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وان جۆرێكی به‌یان ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی هۆكارو به‌رپرسانی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه نادیاربن و كه‌س نه‌زانێ كێن! ئه‌مه فریوكاریه، ئێمه‌و خه‌ڵك كه ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵی و تاڵانی و زولمَ سه‌وركوت هه‌یه، راشكاوانه مه‌به‌ستمان ده‌سه‌ڵاته، مه‌به‌ستمان خۆیانه، پێمان وایه گه‌وره‌ترین سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌ترین گه‌ده‌ڵ و تاڵانچی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانمانه كه ده‌ڵێین گه‌نده‌ڵ و سته‌مكار، به‌ڵام ئه‌م 20 لایه‌نه له‌گه‌ڵ كێیانه كه ده‌ڵێن به‌ڵی راسته گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری هه‌یه؟! بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پێشتر هاوخێزان بوه له‌گه‌ڵیان به‌ڵگه‌كانی ئه‌م تاڵانكاریه‌ی زۆرتره. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و به‌ڵگانه ده‌كه‌ی ده‌بینی كه له پێشدا نوكی ره‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی له خودی تاڵه‌بانی و بارزانیه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه چاوپۆشی ده‌كه‌ن له هه‌ندێك گه‌نده‌ڵی، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خۆیان به‌ر له هه‌مووكه‌س گه‌وره‌ترین به‌شیان هه‌یه له داگیركردن و به‌تاڵانبردنی موڵك و ماڵی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا. له كوردستان ئه‌گه‌ر سه‌رنجبدین له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌كانه‌وه، له كۆمپانیای نه‌وت و بازرگانی نه‌وته‌وه تا كۆمپانیای ته‌له‌فونات تا كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ته‌لی فافۆن و ته‌نانه‌ت مه‌سینه دروستكردنیش ده‌بێ نیسبه‌ی له سه‌دا 51 موڵكی پارتی یان یه‌كێتی یان سه‌رانی بێت. كه‌واته باسه‌كه ئه‌مه‌یه، باسی گه‌نده‌ڵی خودی خۆیانه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه چاوپۆشیان له‌گه‌نده‌ڵی كه‌سانی تر كردوه، یان كات فرسه‌تی پێنه‌داون و پێڕانه‌گه‌یشتون به‌ری گه‌نده‌ڵی بگرن و گه‌نده‌ڵه‌كان محاسه‌به بكه‌ن. به‌ڵكو له پێش هه‌مواندا باسی خۆیانه.
له‌وانه‌ش ئاشكراتر ئه‌و هه‌موو كۆمیته‌و ناوچه‌و مه‌ڵبه‌ند و لقه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه خه‌ریكن كار بۆ ئه‌و دوو حیزبه ده‌كه‌ن، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان ئه‌به‌نه نێو خه‌ڵكه‌وه، پڕروپاگه‌نده بۆ ئه‌وان ده‌كه‌ن، ده‌نگ بۆ ئه‌وان كۆده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌بی خه‌رجی ئه‌مانه له بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا بدرێت؟! بۆ ده‌بێ ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌ك كه ئه‌م كارانه بۆ حیزبه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، چه‌ند به‌رامبه‌ر مانگانه‌ی كرێكارێك وه‌رگرێت كه كار ده‌كات و به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌شێك له پێداویستی ژیانی كۆمه‌ڵگا ده‌خوڵقێنێ؟! بۆ ده‌بێت ئه‌م هه‌موو داهاته بڕژێته ده‌ست و گیرفانی ئه‌م حیزبانه‌وه بۆ به‌ڕیوه‌بردنی كاروباری حیزبی‌و مه‌قه‌رات و ئیداراتی حیزبی و پان و به‌رینكردنه‌وه‌یان؟!
ئه‌مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌ڵگه‌كانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه ده‌بێ رۆن زۆر و زۆر ئاشكران، به‌ڵام من باسی شێوه‌كانی ئه‌وه ده‌كه‌م كه چۆن خه‌ڵك ده‌توانن ئه‌مانه ناچار به رۆیشتن بكه‌ن. یانی به چ شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت خه‌لك بۆ وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌لاته پێیهاته سه‌ر ڕێگا. یانی چۆن حساب بۆ سه‌رکوت وپه‌لاماردانه‌کانی یه‌کێتی و پارتی ده‌کات، چۆن خه‌ڵک بتوانێ فرسه‌تی په‌لاماردانی چه‌کداری له‌ده‌سه‌ڵات بسه‌نێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه‌ش که مه‌یلی بۆشه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه ناکام بکاته‌وه‌و ڕێگا بگیرێت له‌وه‌ی که هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کانیدا ڕووبه‌ڕروی کاره‌ساتی گه‌وره‌ی خوێناویی ببێته‌وه. چۆن ریگا له سه‌ركوت بگیرێت و سه‌رئه‌نجام چۆن به‌سه‌ركه‌وتن بگات. شۆرش له‌تونس ومیسر ئه‌م شێوازه‌ی خسته پێشچاو..
په‌یوه‌نیده‌كی ته‌له‌فومی/ زۆر زۆر سوپاسی ئه‌م ووته جوانانه ده‌كه‌م، به‌لام من وای تێئه‌گه‌م كه ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی كه له ووڵاتی ئێمه هه‌ڵیاندا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان و كێشه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قۆستیه‌وه بۆ خۆی. ئه‌م به جۆرێكی تر باسی كرد به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك ده‌یقۆسته‌وه كه ئه‌مانه‌ش هه‌ر هی ئه‌ون، هه‌موو میلله‌تێك كه گۆڕانیك دروست ده‌كات یان شتێكی چاك ده‌هێنێته ئاراوه، له‌لایه‌ن چه‌ند بیرمه‌نێكه‌وه ده‌كرێت، هه‌مووان نین. من وه‌كو تێ‌ی ده‌گه‌م ئه‌میش یه‌كێكه له‌وانه‌و به‌راستی جێگای رێزمه. پرسیارم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئێستا ده‌ڵێ چی كه هه‌ركه‌س قسه‌یه‌ك ده‌كات ئیبداعێكی هه‌یه هێزێكی تیایه، ئه‌وبه‌شه‌ی تر كه ئاوی ده‌ستنوێژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیستان، كه ئیستا پییان ده‌لین گۆران، ئه‌یقۆزنه‌وه بۆخۆیان وه‌كو ئه‌وه‌ی په‌ناگیری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌بن.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ منیش پێموایه گۆڕان وه‌كو لایه‌نێك كه چه‌ند ساڵێكه له ده‌سه‌ڵات جیابوته‌وه، لانی كه‌م 10 ساڵ شه‌ریكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بووه، یان دروستر بڵێم له حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار جیابوه‌ته‌وه، لانی كه‌م 10 شه‌ریكی ئه‌م حیزبه بووه له ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌و رۆژگارانه‌ش كه ئه‌وان له ده‌سه‌ڵات بوون له یه‌كێتیدا و سه‌همی شێریان هه‌بوو له ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا، ئه‌وكاتیش ئه‌م ناعه‌داله‌تی و تاڵانوبڕۆ و سه‌ركوت و تیرۆره له كوردستان هه‌بوو بگره زیاتریش بوو، خه‌ڵكیش ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی ئیستایان هه‌بوو له به‌رامبه‌ریداو ئه‌وانیش له‌سه‌ركوتكردنیدا به‌شداربوون. بۆیه منیش پێم وایه گۆڕان ئاڵوگۆڕێكی ئه‌وتۆی ناوێ كه وه‌ڵامی مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی خه‌ڵك بداته‌وه، كێشه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه ده‌ستیان له ده‌سه‌ڵات بڕواوه، به هۆی ناكۆكیه‌كانی ناو خۆیانه‌وه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له دوو حیزبی حاكم بویان، ئێستا ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست ره‌قیبه‌كانیان ده‌رچێت و بكه‌وێته ده‌ستی خۆیانه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش دووباره حكومه‌تی په‌رله‌مانی پێشنیار ده‌كه‌نه‌وه كه خه‌ڵك چه‌ند ساڵه ته‌جوربه‌ی له باره‌یه‌وه هه‌یه‌و ئه‌و راستیه سه‌لماوه كه ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناو په‌رله‌مانه‌وه نوێنه‌ری خه‌ڵك نین، هه‌رچه‌نده به زۆر ده‌نگی خه‌ڵكیان بۆ وه‌رگیرابێت به‌ڵام نوێنه‌ری ئه‌وان نین، بڕیاره‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نیه، بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ناكه‌نه‌وه، نه‌خشه‌ی باشتر كردنی ژیانی خه‌ڵك داناڕێژن. به‌و به‌رنامه‌یه‌ی گۆڕانیش بێت، دووباره جه‌ماعه‌تێكی تر به ناوی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوو نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌چنه ئه‌وێ و چوارساڵ خۆیان دائه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا و هه‌ر بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و چینی ده‌سه‌ڵاتداردا بێت، له دژی خه‌ڵك ده‌یده‌ن و ناوی ده‌نێن نوینه‌رایتی خه‌ڵك. بۆیه منیش پێم وایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خوازیار‌و نوێنه‌ری گۆڕانێك نیه به قازانجی خه‌ڵك و ژیانی خه‌ڵك باشتر ناكات و هیچ وه‌ڵامێكی نیه بۆ گیروگرفته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه كه رۆژانه له زمانی خه‌ڵكه‌وه لیست ده‌كرێن.
رادیۆی هاوپشتی/ یه‌ك مه‌سه‌له هه‌یه كه من هه‌ست ده‌كه‌م له پلیمیكی سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا غائیبه، مه‌سه‌له‌یه‌ك له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی دنیادا، بۆ نمونه لینین به مه‌نشه‌فیه‌كان ده‌ڵێت ئیوه ریفۆرمیستن، یان له ئێران‌دا بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز به ئیصلاح ته‌له‌ب ناوده‌برێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا بزووتنه‌ویه‌كی تر هه‌یه ئه‌لێ من ئیصلاحم ناوێ و ئالوگۆڕم ئه‌وێ. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر گۆڕان ئیصلاح ته‌ڵه‌به و بزووتنه‌ویه‌كی ریفۆرمیستیه و ئه‌یه‌وێ له چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجی ئێستادا ئالوگۆڕێك پێكبێنێت، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌قام هه‌یه. بۆ نمونه كاتێك بڕیار له‌سه‌ر خۆپیشاندن بۆ كاره‌با له سلێمانی درا، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی كه گۆڕان ووتی ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌م خۆپیشاندانه‌وه نیه، ئیتر خه‌ڵك نه‌ڕۆیشتن بۆ به‌شداری له حۆپیشاندانه‌كه. پێت وا نیه ئه‌م بۆچونه ریفۆرمیستیه كه گه‌شه‌ی هه‌یه له ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكداو گۆڕان له رووی سیاسیه‌وه ئه‌یباته پێشه‌وه، زه‌ربه له بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیته سه‌رشه‌قام؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ببوره به‌ر له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ئێوه ده‌مه‌وێ بڵێم من بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به بزووتنه‌وه‌یه‌كی ریفۆرمیستی نازانم به‌و مانایه‌ی بزووتنه‌ویه‌كه ده‌یه‌وێ چاكسازی له كۆمه‌ڵگادا بكات. به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ گوڕان بێته سه‌ركارو به‌رنامه‌ی ئه‌وان كاری پێبكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات بواری پێبدات ره‌نگه له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا چه‌وسێنه‌رتر بێت و زه‌خت و فشاری زیاتر له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دابنێت، به مانای به تاڵانبردنی ده‌سكه‌وت و ده‌ستڕه‌نجی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، به مانای سازماندانه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌یه‌ك كه قڵشتی گه‌وره‌ی نێوان زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵگا وه‌كو به‌شی بێده‌ره‌تان و مه‌حرومی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌تیه‌كی كه‌م وه‌كو چه‌وسێنه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌ندانی كۆمه‌ڵگا، قوڵتر‌و قوڵتربێته‌وه. گۆڕان ئه‌مرۆ هاتوه بۆ ئه‌وه‌ی سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بێت ده‌م له كۆمه‌ڵێك ئاڵوگۆڕو به‌ناو چاكسازی ده‌كوتێت. نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی به خه‌سڵه‌تی خۆی و له‌سه‌ر پێ‌ی خۆی نوێنه‌ری مه‌یل و بزووتنه‌وه‌ی ریفۆرمیستی بێت. بۆ نمونه ئێستا له ئه‌ورپا ریفۆرمیزم مه‌یل و بزووتنه‌ویه‌كه كه مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه، كه خۆی پێ‌ی وایه به چاكسازی ده‌توانێ نه‌زمی ئێستای سه‌رمایه‌داری رابگیرێت. له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌مه چاكسازی كردوه، نمونه‌كه‌ی سۆسیال دیموكراسیه. به‌ڵام ئه‌مه له عێراق و كوردستاندا نیه‌و گۆڕان له‌م بابه‌ته نیه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گۆڕان كاریگه‌ری هه‌یه، به‌لێ منیش پێموایه كاریگه‌ری هه‌یه‌و تا كاتێك كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و به‌رنامه‌كه‌ی له ناو خه‌ڵكدا نفوزی هه‌بێت كه ئێستا هه‌یه، به‌رای من یه‌كێكه له خاڵه لاوازه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری. به‌و مانایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له رووی ئامانجه‌كانیانه‌وه له‌یه‌كه‌وه دورن، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه هه‌وڵیداوه هه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌ك له ناو جه‌ماوه‌ره‌وه سه‌رهه‌ڵبدات بۆ خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ی بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بۆ خواستێك بچوك بۆ خۆی بیگۆڕێته‌وه. هه‌ر ئه‌م رۆژانه باس له‌وه‌یه كه له نیوان ده‌سه‌لات و گۆران‌دا دانوسان هه‌یه، به‌رهه‌م ساله‌ح ده‌ڵێ‌َ ئێمه له‌گه‌ڵیان خه‌ریك بووین ده‌سازاین و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوین كه وه‌ڵام به خواسته‌كانیان بده‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له به‌غداد به‌شدار نه‌كراون و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م باره‌یه‌وه گله‌یی لێكردون، كه‌چی له‌م كاته‌دا به ووته‌ی ده‌سه‌ڵات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتوون هه‌لومه‌رجه‌كه‌یان قۆستوه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستێكی تر. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه گۆڕان كاتێك مه‌سه‌له‌كانی خه‌ڵك به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت مه‌رامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه نه‌ك ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌به‌ست و ئامانجه‌كتانی خه‌ڵك. به‌م مانایه به‌ڵێ بونیان له نێو به‌ره‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌ویه و كاریگه‌ریه‌كه‌یشی نێگه‌تیفه. بۆیه پێ‌ی ده‌ڵێم بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خاڵی لاوازی ئه‌و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌یه.
رادیۆی هاوپشتی/ ئه‌مرۆ خه‌ڵك چی بكات؟
ریبوار ئه‌حمه/ ئه‌مرۆ خه‌ڵك ده‌بێ له‌م فرسه‌ته كه‌ڵك وه‌رگرێت، فرسه‌تی ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شۆڕشگێڕانه هاوسه‌نگی نێوان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته داسه‌پێنراوه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا گۆڕانی به‌سه‌ر هاتووه. یانی هاوكێشه‌كه به قازانجی سه‌نگی خه‌ڵك گۆڕاوه. مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه بڵێم ئێستا لایه‌نی خه‌ڵك قورستره یان نا، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه گۆڕاوه و به قازانجی خه‌ڵك گۆڕانی به‌سه‌رهاتوه. له‌م هاوسه‌نگیه تازیه‌دا ده‌بێ كه‌ڵك وه‌رگرن، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بێینه مه‌یدان له ده‌وری خواسته ده‌ستبه‌جێكاندا، له‌م باره‌یه‌وه هیچ رانه‌وه‌ستن، چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئاشكرا ده‌یه‌وێ كات بكرێت، ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك هێمن رابگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه تێپه‌ڕێت. ئه‌وكاتیش ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه تێپه‌ڕێت و هێمنبێته‌وه ئه‌وكات له هاوسه‌نگیه‌كی تردا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گاڵته به خواسته‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن. بۆیه پێویسته خه‌ڵك بێده‌رنگ به‌ڕیزێكی سه‌ربه‌خۆ بێنه‌مه‌یدانه‌وه له بزووتنه‌وه بورژوازیه‌كانی وه‌كو گۆڕان و هه‌روه‌ها ئیسلامیه‌كانیش كه تا ئێستا به به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانیان له‌پاڵ ده‌سه‌ڵات راوه‌ستاون، به‌ڵام ره‌نگه له قۆناغێكی تری په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا، وه‌كو ئیخوان مسلمین له میسر خه‌ریكه به‌ره‌به‌ره دیته ناو ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی میسره‌وه‌و خۆی به‌رجه‌سته‌تر ده‌كات. ئیسلامه‌یكانی كوردستانیش ره‌نگه له جێگایه‌كدا كه بزانن مه‌ده‌كه به‌رێكه‌وتوه‌و ناگه‌ڕێته‌وه، خۆیان بخزێننه ناو ئه‌و مه‌ده‌وه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌مكێش پیویسته ریزی خۆیان له‌مانه سه‌ربه‌خۆ رابگرن، خواسته‌كانی خۆیان له‌م به‌رنامه‌و پلاتفۆرمی ئه‌م هێزانه جیاواز‌و سه‌رخۆ رابگرن. مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی تر ئه‌وه‌یه كه نابیِ كاتی زیاده به ده‌سه‌ڵات بده‌ن، ده‌بێ بڵێن هه‌ر ئێستا ده‌بێ وه‌ڵامی داخوازیه ده‌ستبه‌جێكان بده‌نه‌وه، ئه‌وانه كاتی ناوێ. بۆ نمونه له سلێمانی مانگێك مۆڵه‌تیان داوه بۆ دابینكردنی كاره‌با، به‌روای من ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، دابینكردنی كاره‌با مانێگێك مۆله‌تی ناوێ، ئه‌گه‌ربیانه‌وی و خه‌رجی بۆ بكه‌ن ده‌توانن له ماوه‌ی 3 رۆژدا كاره‌با باش بكه‌ن، مانگێك مۆڵه‌ت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ده‌رچونه له‌ژێرباری خواستی خه‌ڵك. لانی كه‌م ده‌بێ وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵات به خواستی خه‌ڵك رۆشن بێت، بۆ نمونه به‌ڵێن بده‌ن كه له ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كدا كاره‌با چاك ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌كه‌ی روون بكه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌بێ ئه‌م به‌ڵێنه ناڕه‌زایه‌تیه‌كه دوابخرێت بۆ مانگێك ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كه كراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م خواستانه‌ی خه‌ڵك داسه‌پێنرێت به بڕوای من یه‌ك هه‌نگاوی تر هاوسه‌نگی به قازانجی خه‌ڵك گۆڕانی به‌سه‌ردێت. ئه‌مه رێڕه‌وی گونجاوه بۆچونه‌پێش به‌ره‌و خواستی گه‌وره‌تر و ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌تر تا ئه‌گات به‌وه‌ی به‌پێ‌ی هاوسه‌نگی هێز خواست و مه‌سه‌له‌ی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می سیاسی ده‌سه‌ڵات و ئابوری و یاسا سه‌ره‌كیه‌كانی ووڵاتدا بهێنرێته گۆڕێ.
گوێگرێك له‌سه‌ر ته‌له‌فون/ پرسیاری من ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ناو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وان نیه. ئه‌وه‌نده‌ی كه له‌گه‌ڵ گۆڕانه 10 ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتیه. بۆ نمونه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی كه كێشه‌ی له‌سه‌ره، خه‌ڵك ده‌نگی به یه‌كێتی داوه. له موصڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌نگیان به پاتی داوه. ئه‌وه هه‌ولێرو دهۆك هه‌ر گه‌ڵیان نین. ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و نیه هه‌ر سلێمانیه. باشه من ده‌لێَم له جیاتی ئه‌وه‌ی چاو له تونس و میسر بكه‌ن باشتر نیه چاو له جنوبی سودان بكه‌ن؟ بیانوتایه ئێمه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریفراندۆدممان ده‌وێت. ده‌مانه‌وێ چوارپارچه‌ی كوردستان ببێت به‌یه‌ك، ئه‌وكات هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵیان ده‌بوو، ئه‌وكات پارتی و یه‌كێتیشیان ملكه‌چ ده‌كرد. به‌ڵام من ئه‌مه به گۆڕانكاری دانانێم. پرسیاری من ئه‌وه‌یه كه بۆ به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانی كورد راناوه‌ستن، رۆژی به ده‌یان كوردمان له كوردستانی ئێران له‌سه‌ر جاده هه‌ڵده‌واسرێن، ده‌یان كوردمان سوكایه‌تی پێده‌كرێت له سوریا، هه‌زاران كوردمان له توركیا له‌به‌رده‌می كامیرا سوكایه‌تیان پێده‌كرێت و قوڵیان ورد‌و خاش ده‌كرێت، بۆ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه راناوه‌ستن؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ من ناتوانم له جیاتی گۆڕان وه‌ڵام بده‌مه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گۆڕان بۆچی وا ده‌كات و نوێنه‌راتی كێ ده‌كات و ..به‌ڵام ئه‌و قسه‌ی من ئه‌یكه‌م قسه‌ی به‌شێكی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكه له دهۆك و زاخۆ‌و هه‌ولێر و كه‌ركوك و سلێمانی و كه‌لارو كفری و هه‌موو شوێنه‌كانی كوردستان، من باسی خواست و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و جه‌ماوه‌ره فراوانه ئه‌كه‌م و مه‌به‌ستیشم ئه‌وه نیه بڵێم كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ من هه‌ن یان نا؟ به‌ڵام ئه‌وه واقعیه‌تی ئه‌مرۆی كوردستانه كه خه‌ڵكێكی زۆر نه‌فره‌ت ئه‌كات له‌و وه‌زعه‌ی كه هه‌یه. وه‌ڵامی ئه‌مه ئیتر به‌وه نادرێته‌وه كه كورد له ئیران و سوریا‌و توركیا چی به‌سه‌ردێت؟ ئه‌وه ده‌سه‌لمَێنم كه ئه‌وانه‌ش كێشه‌ن و پێویستیان به وه‌ڵامی خۆیان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركوتی ئه‌وانیشدا ده‌بێ ده‌نگ به‌رزبكرێته‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌بێ هاوركاری بكرێن. به‌ڵام كێ ئه‌و كاره‌ده‌كات؟ خۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له كوردستانی عێراق له‌سه‌ر كاره، ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وه‌ڵه‌تانه‌ی له‌وێ كورد سه‌ركوت ده‌كات هاوكارو خۆشخزمه‌ته، له‌گه‌ڵ خه‌لكه كورده سه‌ركوتكراوه‌كان هاوكاری نه‌كردوه! ده‌سه‌ڵاتی كوردی له كوردستانی عێراق هاوكاری هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كردوه هه‌تا بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌و سه‌ركوتكردنی بزوتنه‌وه‌ی دژی سته‌می میللی له‌و ووڵاتانه‌دا به‌لام هه‌رگیز بۆ به‌رگری له خه‌لكی سه‌ركوتكراو ده‌نگی لێوه‌نه‌هاتوه.
ئیتر ناكرێ به خه‌ڵكی سلێمانی بڵێ‌ی خه‌ڵیكنه ئێوه داوای كاره‌با مه‌كه‌ن و با یه‌كێتی و پارتی هه‌ر وا داهاتی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌تاڵانبه‌رن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد له كه‌ركوك له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه! كه من پێم وانیه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دابێت. یان بڵێ‌ی داوای داخوازیه‌كانتان مه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد له توركیا سه‌ركوت ده‌كرێت، له كاتێكدا من پێم وایه راسته له‌وی خه‌ڵكی كورد سه‌ركوت ده‌كرێت و ده‌وڵه‌تی توركی خه‌ریكه به شێوه‌یه‌كی فاشیانه ئه‌و خه‌ڵكه سه‌ركوت ده‌كات. به‌ڵام په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌وه چیه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد له توركیا سه‌ركوت ده‌كرێت، خه‌ڵكی سلێمانی ده‌بێ بێكاره‌با دانیشن؟! یان ده‌بێ له حه‌مرینه‌وه تا ده‌گاته سنوری ئێران جه‌لال تاڵه‌بانی له هه‌ر چه‌ند كیلۆمه‌تریه‌كدا قه‌سرێكی هه‌بێت؟! بۆ ئه‌بێ له‌سه‌دا 51ی داهاتی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ یه‌كێتی و پارتی بێت؟! ئه‌م به‌راوردكردنه مانای چیه كه ده‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جێگایه‌ك كورد كوشتار ده‌كرێت، ده‌بێ چاوپۆشی له‌وه بكرێت كه له جێگایه‌كی تر ده‌سه‌ڵاتی كوردی گه‌نده‌ڵ و تڵانچیه؟! ئه‌م پاساوانه ره‌نگه سه‌رده‌مانێك بره‌وی بووه، سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی و تا ماوه‌یه‌كی زۆریش توانی به‌م پاساوانه خه‌ڵكی هیمن رابگرن، به‌ڵام ئیتر كاتی ئه‌م قسانه به‌سه‌ر چووه، من پێم وایه رۆژی حیسابی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات خه‌ریكه نزیك ئه‌بێته‌وه.
گوێگریك له‌سه‌ر ته‌له‌فون/ پرسیاری من ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌بێت ئاگریِ بنێ به وه‌زعه‌كه‌وه، كێ هه‌یه ئه‌وكاره بكات؟ ئه‌مه ئاگاداریه‌كه ده‌درێت به‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كه ده‌ستیان ناوه‌ته بناقاقای ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كانی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌یكات كێ بیكات، من له‌م گفتوگۆیه‌دا نوێنه‌ری ره‌سمی هیچ لایه‌ك نیم و به ناوی خۆمه‌وه قسه ئه‌كه‌م. به‌ڵام زۆر پێش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی گۆڕان بكات و زۆر پێش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بێت و ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌دا كه سه‌رانی گۆڕان له ده‌سه‌ڵات به‌شداربوون، كۆمۆنیزم له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ئاڵای گۆڕانی به‌رزكرده‌وته‌وه، له‌و پێناوه‌دا تێكۆشاوه، جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته سه‌رشه‌قام، قوربانیداوه، به‌رامبه‌ر به بێكاری و بێمافی ژنان و سه‌ركوتی ئازادی سیاسی و بێمافی منداڵان و چاره‌نوسی كوردستان، تێكۆشاوه‌و سه‌ركوت كراوه‌و كێشمه‌كێش كراوه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا. ئه‌وكات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له مه‌یدانیش نه‌بوو، بۆیه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بێبه‌دیل نیه. به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر بشیكات، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نیه به خواست و ویست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكه‌وه. به‌رنامه‌كه‌یان ته‌ماشا بكه‌ن بزانن له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری بۆ خه‌ڵكی مه‌حرومی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه چی تیایه؟! له‌سه‌ر كێشه‌ی ژنان كه تا ئێستا به هه‌زان ژن له‌سه‌ر ناموسپه‌رستی كوژراون و مه‌ده‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته ئه‌وروپاش، چ وه‌لامێكی تیایه؟! له‌سه‌ر ئازادی به مانا گشتیه‌كه‌ی و رزگاربونی كۆمه‌ڵگا له داب و نه‌رێتی عه‌شیره‌تی و ئیسلامی و دواكه‌تویی چ وه‌ڵامێكی تیایه؟
گوێگرێك له‌سه‌ر خه‌تی ته‌له‌فون/ پێش هه‌موو شتێك زۆر سوپاسی هه‌ستی ئه‌و خوشكه ده‌كه‌م پێشتر هات و له باره‌ی كێشه‌ی به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه قسه‌ی كرد‌و زۆر پشتیوانی له‌و ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌و هه‌سته له نێو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌بێت. پرسیاری من ئه‌وه‌یه نازانم جیاوازی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی چیه؟ به‌بڕوای من هه‌رچی ده‌كه‌م له باری ئایدۆلۆژی و ستراتیژی و تاكیتیكه‌وه هیچ جیاوازیه‌ك له نێوانیان نابینم. من پێم وایه گۆڕانیش هه‌ر به‌شێكه له‌یه‌كێتی نیشتمانی و هه‌ر ئه‌و كه‌لتورو سونه‌ته‌ی هه‌یه، به‌ڵام ناكۆكیان ئه‌وه‌یه كه چه‌ند كه‌س له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ شیروان به‌لایه‌كدا چون و جه‌لال تاڵه‌بانی و باڵێكی تر به‌لایه‌كی تردا. پرسیار ئه‌وه‌یه كه گۆڕان چ ئایدۆلۆژیه‌كی جیاوازی هیه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی.
رێبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی من نیه. منیش پێم وایه گۆڕان و یه‌كێتی دوو به‌شی یه‌ك بزوتنه‌وه‌ه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك خێزانن، ناكۆكیان ناكۆكی ناوخۆی خێزانی بزووتنه‌وه‌كه‌یانه. له روانگه‌ی گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌یان و ته‌نانه‌ت له پێشدا له روانگه‌ی به‌رژوه‌ندی یه‌كێتیه‌وه، له‌سه‌ر هه‌ندێك سیاسه‌تی یه‌كێتی ناكۆكیان هه‌بوه‌و هه‌یه. مه‌سه‌له‌ن له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و هاوسه‌نگی هێزه‌ی له نێوان یه‌كێتی و پارتی پێكهاتووه، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌له له‌گه‌ڵ پارتی و مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات له كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌م مه‌سه‌لانه له كاتێكه‌وه كه هه‌موویان له ناو یه‌كێتی بوون، ناكۆكیان بووه. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا پێم وایه هیچ ناكۆكیه‌ی ریشه‌ییان نیه و به‌رامبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لكن، له‌رووی ماهیه‌ته‌وه هه‌ردوولایان ناسیونالیستن، هه‌ردوولایان پشتیان به ئیسلام و عه‌شیره‌تگه‌ری به‌ستوه، هه‌ردوولایان لایه‌نگری كۆمه‌ڵگایه‌كن كه له‌سه‌ر بناغه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی قوڵی چینایه‌تی راوه‌ستاوه…هتد بۆیه من نه‌ك نه‌مووتوه ئه‌وان جیاوازی بنه‌ڕه‌تیان هه‌یه به‌ڵكو ده‌ڵێم جیاوازیه‌كی ناوه‌ڕۆكی ئه‌وتۆیان نیه و ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
ڕادیۆی هاوپشتی:
بۆ ئه‌م ته‌سه‌وره‌ی که‌تۆ باسی ئه‌که‌ی ئه‌بێ بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بۆ خواست و داواکاریه‌کانیان ده‌ستبه‌جیكانی خه‌لك بێته سه‌ر جاده، له‌کوێی کوردستاندا، ئه‌بینی مه‌سه‌له‌ن تا ئێستا له‌دوای ئه‌و حه‌مله‌کردنه‌ی یه‌کێتی و پارتی له‌به‌رامبه‌ر گۆران‌دا نه‌وعێک له‌تۆقاندنو خه‌ڵكیان کردوه‌و هێزێک له‌پشت بزوتنه‌وه‌ی کاره‌بادا بوون ئه‌ویش پاشه‌کشه‌ی کردوو هاته دواوه گوایه گۆران ئۆپۆزسیۆنه و ده‌سه‌ڵات خواسته‌کانی خه‌ڵکیان پێشێلکرد، ئه‌مڕۆ له‌کوێی کورستان ئه‌وه ئه‌بینی که‌نه‌وعێ خۆئاماده‌کردن هه‌یه و خه‌ڵک بێته سه‌رجاده بۆ ئه‌م خواسته‌یان؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د:
راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه له‌هه‌ر شوێنێکدا ده‌ره‌جه‌یه‌ک له‌و ئاماد‌ییه هه‌یه، به‌لام ئه‌م ئاماده‌ییه پێویستی به‌وه هه‌یه که‌له‌کێوه ده‌ست پێده‌کرێ. ئێوه وتتان گۆران ئه‌یه‌وێت چه‌رخێک بدات له‌و ئاگره و ئاگره‌که هه‌ڵگیرسێنێت، له‌تونس کابرایه‌کی بێکار خۆی سوتاند وئه‌مه بووه ئه‌و چه‌خه‌ماخه‌یه‌ی که ئاگری شۆڕشی لێکه‌وته‌وه و پاشان په‌ره‌یسه‌ند بۆ هه‌موو تونس و له‌وێوشه‌وه بۆ میسر و له‌میسره‌وه بۆ وولاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که‌که‌س ناتوانێ ته‌وه‌قوعی ئه‌وه بکات، که له‌کوردستان چ شتێک وه‌زعه‌که ده‌ته‌قێنێته‌وه. هه‌رچۆنێک بێت من پێم وایه مه‌نتیقی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کوردستان ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی تێدا هه‌یه بۆته‌قینه‌وه. به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی ده‌سه‌لاتی یه‌كیتیدا که که‌متر کۆنترۆڵیان به‌سه‌ریدا هه‌یه. به‌شێكی به هۆی جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتی دوولایه‌نه‌ی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه، له هه‌مانكاتدا به‌هۆی به‌هێزتربوونی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و ناڕه‌زایه‌تی به مانا گشتیه‌كه‌ی هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا، ده‌كرێت بڵێن له‌و ناوچانه‌دا ده‌رفه‌تی ده‌ستپێكردنی زۆرتره. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وانه مه‌رج نین، چونكه ناڕه‌زایه‌تیه‌كه هه‌مه‌گیره‌و له‌سه‌راسه‌ی كوردستاندا ئه‌و ناره‌زایه‌تیه هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت من ناڵێم حه‌تمه‌ن له ئیستادا ئه‌ته‌قێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی خه‌ڵک هه‌ر دێته‌مه‌یدان و ده‌بێ ئه‌م ئاڵوگۆره روبدات، ئێستا زۆر زه‌مینه‌که‌ی هه‌یه، هه‌لومه‌رجه‌که‌ش له‌باره.
مه‌سه‌له‌یه‌کی تر ئه‌مه‌وێ تاکیدی لێبکه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه که له‌دڵی ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا، ئه‌گه‌ر چاو له ته‌جروبه‌ی تونس و میسر بکه‌ین، ده‌بینین گرفتێکی هه‌ره ئه‌ساسی له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا هه‌یه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌خه‌ڵک به‌رچاویان ڕۆشن نیه، نازانن ئه‌یانه‌وێ ئه‌وزاع بۆ کوێ به‌ر‌ن و چی لیبکه‌ن و چۆن به‌قازانجی خۆیان بیشکێننه‌وه، ئه‌مه مشکله‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و بزوتنه‌وانه‌یه که‌به‌بڕوای من یه‌کێکه له‌و ڕێگریانه‌ی که‌زۆر ئیمکان له‌خه‌ڵک ئه‌سێنێته‌وه که‌بتوانێ ئاڵوگۆرێکی ریشه‌یی له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیاندا پێکبهێنن. ته‌وه‌قوعه‌که ئه‌وه‌یه که‌ئگه‌ر ئه‌م گرفته ڕێگای بۆنه‌دۆزرێته‌وه له‌وانه‌یه بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک له‌نیوه‌ی ڕێگادا پشه‌کشه‌ی پێبکرێت وڕابوه‌ستێت. حه‌تمه‌ن هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵک ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی ده‌بێت که‌دواتر چاو بکه‌نه‌وه‌و ڕێگای درێژتر بۆخواستی گۆڕانی ڕیشه‌یی بگیرێته‌به‌ر، به‌ڵام خودی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گرفتێکی جدیه.
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌بێ ئه‌و واقیعه له‌سه‌ره‌تاوه بزانن که‌چیان ده‌وێت، ئه‌بێ بزانن چ ئاڵوگۆرێکیان ده‌وێت، ئه‌بێ بزانن دوای چ داخوازیه‌ک و چ پلاتفۆرمێک که‌وتوون. کۆمه‌ڵێک شتی تر هه‌یه ئه‌ساسه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و حوکمه‌ی دێته سه‌ر کار ئه‌بێ چ حکومه‌تێک بێت که‌ده‌وری خه‌ڵكی تێدا به‌رجه‌سته ببێت، خه‌ڵك ده‌بێ حکومه‌تێک بۆ هاتنه‌سه‌ركاری سیسته‌مێك هه‌وڵبده‌ن که هه‌ر كات ویستیان بتوانن بیگۆڕن. که‌وایه ئه‌بێ میکانیزمێک بۆ شێوه‌ی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات بخرێته ڕوو که‌ڕێبدات به‌خه‌ڵک که هه‌رکات ویستیان بتوانن ئاڵوگۆرڕ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانێک یان هه‌ر هه‌یئه‌تێک و ئه‌نجومه‌نێک دێت و بۆ نمونه یاسای سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندان داده‌نێت و ئه‌مه‌ش ئاشكرایه كه له دژی خه‌لكه‌و بۆ ئه‌وه‌یه خه‌لك ده‌نگی ناره‌زایتی به‌رز نه‌كاته‌وه، مه‌علومه که له‌دژی خه‌ڵكه‌که‌یه، نابێ سیسته‌مه‌كه جۆریك بیت كه خه‌لك ده‌سته‌مۆ بكات، به‌لكو ده‌بێ جۆریك بیت خه‌لك بتوانێ ئه‌و ده‌سه‌لاته بگۆرێ.
یان ئێستا کاتی ئه‌وه نه‌ماوه له‌کوردستاندا خه‌ڵک بێته مه‌یدان وباسی حکومه‌تێکی قه‌ومی بکات، یانی حکومه‌تێکی تر شوێنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا بگرێته‌وه که له‌سه‌ر بناغه‌ی قه‌وم و نه‌ته‌وه په‌رستی و عه‌شره‌ت په‌رستی خۆی پێناسه بکات. ئێستا کاتی حکومه‌تێکی سکولاره که‌دین له‌ده‌وڵه‌ت جیا بێت یه‌کسانی ژن و پیاو وه‌ک قانونێکی ره‌سمی ڕابگه‌یه‌نێت. خه‌ڵك حه‌قی هه‌یه قسه‌بکات و ره‌خنه بگرێت، نه‌قدی مه‌سعود بارزانی بگریت، نه‌قدی جه‌لال تاڵه‌بانی و قورئان بکات، هه‌رچیه‌ک ئه‌کات هه‌قی خۆیه‌تی ڕای خۆی بڵێت.
خه‌ڵکی دیکه‌ش هه‌قیان هه‌یه بڕۆن و دیفاع بکه‌ن به‌قه‌ڵه‌م، دیفاع بکه‌ن به‌قسه، دیفاع بکه‌ن و به‌ڵام فتوا نه‌ده‌ن و تیرۆر نه‌که‌ن، مه‌جال به‌م شتانه نه‌درێ وه مه‌سه‌له‌ی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کان، خه‌ڵک ده‌بێ بزانێ که‌حکومه‌تێک دێنێته سه‌رکار که وه‌زیفه‌ی ئه‌وه‌لی خۆی به‌وه بزانێ خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆمه‌ڵگا هیچ ئه‌ماو ئه‌گه‌ریكی تیا نیه و ده‌بی یه‌كسه‌ر مسۆگه‌ربكریت. ئاخر که‌ی بوو مه‌لا به‌ختیار ووتی له‌سا‌ڵی 2008دا بوو، ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کاره‌با چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌م حکومه‌ته ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه ئه‌وه ساڵی 2011 یه‌و که‌چی هێشتا هاوڵاتیان به‌ده‌ست نه‌بوونی کاره‌باوه ده‌ناڵێنن. ئه‌مانه ئه‌ومه‌سه‌لانه‌ن که‌ده‌بێ هه‌رله‌ئێستاوه ڕۆشن بێت بۆ خه‌ڵک.
20-7-2011