مانیفیستى کۆمۆنیستى بزووتنەوەى شۆرشگیرانەى کوردستان

0

wpمانیفیستى کۆمۆنیستى بزووتنەوەى شۆرشگیرانەى کوردستان
مەنشورى سیاسى و خواستەکانى بزووتنەوەى شۆرشگیرانە لە کوردستان
شۆرش لە پیناو ژیانیکى باشتردا
قۆناغى ئیستا قۆناغى شۆرش و بزووتنەوەى نارەزایەتى و ئازادیخوازنەکانە کە تاوەکو ئیستا لە باکورى ئەفریقاوە تا رۆژهەلاتى ناوەراستى گرتوەتەبەر. شۆرش وەکو دیاردەیەکى ترسناک بۆ یۆرژوازى جاریکى تر برەوى پەیداکردوەتەوە. ئەم دەورەیە دەورەى گەرانەوەى بریار و ئیرادەیە بۆ جەماوەر. لە دواى رەوەندیکەوە کە بە لیکهەلوەشانى بلۆکى شەرق دەستى پیکردو  بەدوایدا نەزمى نوآى سەرمایەداران و شەرە داسەپینراوە ئەمپریالستیەکانى ئەمریکایى و ئەوروپایى بەریخران، هەروەها دواى دەیان سال دیکتاتۆریەتى سیاسى و داسەپاندنى مەحورمیەتى ئابورى بەسەر ملونەها کریکارو زەحمەتکیش و جەماوەرى خەلکى ناوچەى رۆژهەلاتى ناوەراست و ئەفریقا و ئاسیادا. دەورەیەکى تازەى شۆرشگیرانە بەریکەوتوە کە مژدەدەرى دنیایەکى ئازاد و باشترە.
20 سال لەمەوبەر دواى جەنگى خۆیناوى و ئمپریالیستى ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى لە دژى عیراق و پاشان راپەرینى ئازارى 1991 لە چوارچیوەى ئاسۆى ناسیونالیستى کوردی و خۆگریدانەوەى حیزبى بۆرژواناسیونالیستە کوردەکان بە سیاسەتى ئەمریکاوە، بورژوازى کورد بەدەسەلات گەیشت. لە ماوەى ئەم بیست سالەدا ئەو دەسەلاتە بورژوازیە کوردیە، ناکۆکى توندى خۆى لەگەل ئاوات و ئارەزوو بەرژەوەندیەکانى جەماوەرى بەرینى خەلکى کوردستاندا نیشانداوە. ئەم دەسەلاتە لەو 20 سالەدا بوو بە داسەپینەرى بیدەرەتانى و هەژارى و قولکردنەوەى قلشتى چینایەتى تا رادەى ئەوەى کەمایەتیەکى کەم غەرقى سەروەت و سامان و زۆرایەتیەکى عەزمیش نوقمى بآبەشى و بیدەرەتانى بوون، هەلاواردنى جنسى و کوشتارو توندو تیژى و ستەمکیشى ژنان بەوپەرى خۆى گەیشت، لاوان لە سەرەتایترین ماف و ئاوات و ئارەزوەکانیان بآبەرى کران، کۆنەپەرستى ئیسلامى و نەتەوەپەرستى و عەشیرەتگەرى لە قالبى یاساى جۆراوجۆرەدا بەسەر خەلکدا سەپینرا، سەرکوت و پەلاماردانى چەکدارانەى نارەزەایەتیە جەماوەریەکان و حیزبە نەیارەکانى دەسەلات و تیرۆرى هەلسوراوانى سیاسى و رۆژنامە نوسان بە فراوانى بەریوەچوو. دەسەلاتى میلیشیایى و پاوانکراو بە پشتیوانى میلیشیا و دەزگا جاسوسى و داپلۆسینەرو تیرۆریستەکان، ئیرادەى خەلکلا تیکهارى. هەموو ئەوانە بوونە زەمینەى نەفرەت و بیزاریەکى بەرین لە نیو جەماوەرى کوردستاندا بەرامبەر بە دەسەلاتى بۆژوا ناسیونالیستى کورد و نارەزایەتى جۆراوجۆر سەریهەلدا، بەلام لە سایەى ئەو هەلومەرجە کارەساتبارەو سەندەنەوەى ئیرادە لە جەماوەرى کریکارو زەحمەتکیش و ستەمکیشان، بوارى چەنەپیش و سەرکەوتنیکى ئەوتۆ بەروى ئەو نارەزایەتیانەدا نەکرایەوە.
دواى شکستى ستراتیژى شومى سیاسى و سەربازى دەولەتى ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى، کۆمەلگاو خەلکى عیراق وەکو یەکیک لە قوربانەیکانى ئەم سیاسەتە دژى ئینسانیە، لە جەرگەى بەرپاکردنى جەنگیکى دیکەى مالویرانکەر و تارومار کردنى ژیربیناى ئابورى و داسەپاندنى هەژارى و بیکارى و ئاوەرایى فراوان بەسەر کریکاران و زەحمەتکیشان و دانیشتواندا، پاشەوپاش گەرانەوەو وردکردنى ئیرادەى جەماوەرو مەحرومیەت، ئاستیکى فراوانترى بەخۆیەوە بینى. زیاتر لە حەوت سالە کۆمەلگاى عیراق وەکو کۆمەلگایەکى دیلکراو  و ویران بەدەست کۆنەپەرستان و تاقمە قەومى و ئیسلامى و عەشیرەتیەکانەوە گرفتارە. کۆمەلگاى کوردستانیش وەکو بەشیکى لکێنراو بە کۆمەلگاى عیراقەوە، بە هەندیک جیاوازیەوە، لەژیر کاریگەرى و ئاسەوارەکانى ئەو دەورانە تاریکەى کۆمەلگاى عیراقدا قەرارى گرتوو، ئەمەش هۆکاریکى تر بوو بۆ توندکردنەوەى دەسەلاتى بورژوازى کوردو داسەپاندنى ستەم و سەروکوتى زیاتر بەسەر دانیشتواندا.

بەلام لە دلى هەلومەرجیکى تازەو شۆرشگیرانەدا کە لە ناوچەکەدا هاتوەتە پیشەوە، لەسەر بناغەى هەژارى و بیکارى و هەلاواردن و سەرکوتى سیاسى، هەروەها بە ئیلهام وەرگرتن لە شۆرش و بزووتنەوە شۆرشگیرانەکانى وولاتانى رۆژهەلاتى ناوەراست و باکورى ئەفریقا، لە کوردستاندا، بزووتنەوەیەکى نارەزایەتى و شۆرشگیرانە بەریکەوتووە. ئەمە هەر لەم سەرەتایەوە، نەک هەر ئالوگۆریکى گەورەى لە هەلومەرجەکە پیکهیناوە، بەلکو بە تەواوى رەوەندى پیشوى هەلگیراوەتەوەو تواناو ئیرادەى جەماوەرى بۆ نەخشاندنى ئایندەیەکى روون لە ئاستیکى بەرزدا بوژاندوەتەوەو دەرفەتیکى گەورەى رەخساندوە بۆ ئەوەى جەماوەرى ستەمکیش لە ریگاى بەریخستنى شۆرشیکى ئازادیى بەخشەوە، ئالوگۆریکى بنەرەتى لە ژیانى خۆیاندا پیکبهینن.
ستراتیژى بزووتنەوەى شۆرشگیرانە لە کوردستاندا
هیزى سەرەکى ئەم بزووتنەوەیە لە کوردستاندا، جەماوەرى کریکاران و زەحمەتکیشان و لاوان و خەلکى ئازادیخوازە. خواستەکانى ئەم بزووتنەوەیە بریتین لە ئازادى سیاسى و خۆشگوزەرانى ئابورى و گیرانەوەى حورمەتى ئینسانى و کۆمەلایەتی. ئەم جەماوەرە هاتونەتەمەیدان و دەیانەوآ لە ریگاى بەکارخستنى ئیرادەى شۆرشگیرانەى خۆیانەوە، دەسەلاتى کۆنەپەرستانە و ستەمکارانەى ئیستا لە سەر خۆیان وەلابنین و خۆیان چارەنوسى خۆیان بەدەستەوە بگرن.
ستراتیژو ئاسۆى ئەم بزووتنەوە جەماوەریە، هەلپیچانى دەسەلاتى میلیشیایى و مسۆگەرکردنى مافى خەلکە بۆ دیاریکردنى سیستەمى سیاسى و حکومەتى ئایندە. ئەم حکومەتە لە هەنگاوى یەکەمدا هەلدەسیت بە پەسەندکردنى دەستوریکى نوآى مۆدیرن و ئازادیخوازانەو سکولار لەسەر بناغەى مافە جیهانداگرەکانى ئینسان و یاساى کاریکى پیشکەتوانەو یاسا مەدەنى و قەزاییەکان لەسەر بناغەى دابینکردنى هەموو ئازادیە سیاسی و مەدەنی و کۆمەلایەتیەکان و پاراستنى حورمەتى ئینسان، لەلایەن کۆنگرەى نوینەرانى راستەوخۆى خەلکەوە.
شیوەو سیستەمى حوکمرانى سەرئەنجام لەلایەن جەماوەرى خەلک و نوینەرانى راستەوخۆى خۆیانەوە دیاریدەکریت و بریارى لیدەدریت، ئەم سیستەمى حکومەتەیە لە روانگەى کۆمۆنیزم و چینى کریکارەوە، جمهورى سۆسیالیستیە. حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى خەبات دەکات بۆ بەرپاکردنى جمهوریەکى سۆسیالیستى.
هاوسەنگى هیز
بزووتنەوە جەماوەرى و شۆرشگیرانەکان لە هەر وولاتیکدا، بە هەموو لایەنە لیکچوو جیاوازەکانیانەوە، بەپآى تواناو هیزو هاوسەنگى هیزى نیوان جەماوەرو دەسەلات، ئامانجى کورتماوەو دریژماوە لەبەردەم خۆى دادەنیت. لە میسرو تونسدا، لەسەر بناغەى توانایى و بەرینى و هیزى بزووتنەوەکان، راستەوخۆ پآى نایە ناو شۆرش و راپەرینەوەو رژیمی ئەو وولاتانەیان  هەلپیچا و تا ئیستاش کیشمەکیشەکان لەو وولاتانەدا وەکو دریژەى شۆرش بەردەوامە.
ئەم بزووتنەوەیەى کە ئیستا لە کوردستاندا بەریکەوتووە، هەم لە رووى هیزیکى واقعى و مادیەوە کە ئیستا لە مەیداندایە، هەم لە رووى رابەرى سیاسى و عەمەلى و ئاسۆیەکەوە کە بەسەریدا بالادەستە، هەم بە لەبەرچاوگرتنى ئالۆزى گۆرینى دەسەلاتی میلیشیایى و ناوچەیى کە بەسەر دوو ناوچەى جیاوازدا سەپنیراوە، لە ئیستادا تواناو ئامادەیى پیویستى نیە بۆ ئالوگۆرى بنەرەتى و راپەرین و هەلپیچانى یەکسەرو راستەوخۆى دەسەلات. بۆیە ماوەیەک دەکەویتە نیوان ئارەزوو و تەنانەت خواستى خەلک بۆ هەلپیچانى دەسەلات و پەیداکردنى تواناى عەمەلى و واقعى بۆ ئەم کارە.
ئۆپۆزیسیونى بورژوازى ناسیونالیست و ئیسلامى لە کوردستاندا، خوازیارى گۆرانى بنەرەتى لە دەسەلاتى سیاسى و ژیربیناى ئابورى کۆمەلگا نین. ستراتیژ و سیاسەتى ئەوان سات و سەودایە لەگەل دەسەلاتدا لە پیناو مسۆگەر کردنى بەشیکى زیاتر بۆ خۆیان لە دەسەلات و سەروەتى کۆمەلگادا. ئەو هیزە بورژوازیانە بزووتنەوەى جەماوەرى تەنها بۆ گوشاردانان لەسەر دەسەلات و هیزە رەقیبەکانى خۆیان لە دەسەلاتدا، بەکاردەهینن.
ریگاکانى بەسەرکەوتن گەیادنى بزووتنەوەى شۆرشگیرانە
بەرەوپیش بردنى بزووتنەوەى شۆرشگیرانە لە کوردستان تا ئاستى گەیاندنى بە شۆرشیکى واقعى کە تواناى جآبەجآ کردنى ستراتیژى ئەم بزووتنەوەیەى هەبیت ، لە گرەوى گرتنەبەرى کۆمەلیک سیاسەت و تاکتیکى دروست و بەرزکردنەوەى خواستى واقعى و عەمەلى و زەنجیرەیەک لە کارو هەنگاوى هۆشیاردەرانە و ریکخەرانەى رادیکال و شۆرشگیرانەو بەدەستهینانى کۆمەلیک سەرکەوتنى یەک لە دواى یەکدایە.
سەرخەتى سیاسەت و شیوازە عەمەلیەکان و خواستەکانى ئەم قۆناغەى بزووتنەوەکە:
1- سەرکەوتنى یەکجارى بزووتنەوەى شۆرشگیرانە لە دلى کۆمەلیک سەرکەوتنى بچوک و گەورەدا بەدەست دیت. لە هیز هاوسەنگى ئیستادا هەر جۆرە موغامەرەیەک و خولقاندنى ئەو رووبەروو بونەوە توندو تیژانە لەگەل دەسەلات کە دەکرآ بەریان پیبگیریت، بە زەرەرى بزووتنەوەکەیە. تیکچونى فەزاى سیاسى و بەهانە بەدەستەوەدا بۆ عەسکەرتاریەت و پەلاماردان، مەبەست و لە بەرژەوەندى دەسەلاتى میلیشیایى و رەوتە ئیسلامى و حیزبە ناسیونالیستەکانى عیراقە. ئەو شیوازانە دەستى ئەوان بۆ سەرکوتى خویناوى بزووتنەوەکە و پاشەکشە پیکردنى ئاوەلا دەکات. راپەرینى پیشوەخت  پەلەکردنیکى مندالانەیە بۆ ئەنجامگیریکى بەپەلە و هەلنەسەنگیندراو، کە زیانى گەورە دەدات لە بزووتنەوەکە. نابى بە راپەرین یارى بکریت. ئەحزابى میلیشیایى و چەکدارى ناسیونالیستى و ئیسلامى، مەترسى ئەوەیان لیدەکریت و ئامادەیى ئەوەیان هەیە کە کیشمەکیشە واقعیەکانى ناو ئەم کۆمەلگایە بگۆرن بە جەنگ و کیشمەکیشى سەربازى ناوخۆ. دەتوانرآ و دەبآ بە بەریوەبردن و ریکخستنى  بزووتنەوەى ئازادیخوازانەى جەماوەرى لەسەر رەوتیکى دروست، بەر لەو مەترسیانە و پیلانەکانى ترى دەسەلات بگیرآ و سەرکەوتن مسۆگەر بیت.
2- یەکەمین هەنگاوى سەرکەوتنى بزووتنەوەکە، چەسپاندن و بەرینکردنەوەى ئەو فەزا سیاسی و شۆرشگیرانەیە کە ئیستا بە هاتنەمەیدانى جەماوەرى هاتوەتە کایەوە. فەزایەک کە تیایدا ئازادى سیاسى و رادەربرین، ئازادى چاپەمەنى و نارەزایەتى دەربرین و خۆپیشاندان و مانگرتن و پیکهینانى ریکخراوەى جەماوەرى و حیزبى…مسۆگەر بیت. بۆ ئەم مەبەستەش پیویستە خواستەکانى ئیستاى بزووتنەوەکە لە دەورى ئەم مەسەلانەى خوارەوە گەلالە بکریت:
– هەموو ئەو یاسایانەى کە ئازادیە سیاسیەکانیان قەدەغە یان بەرتەسک کردوەتەوە بە رەسمى هەلوەشینەوە.
– قەدەغەبوونى دەخالەتى پۆلیس و میلیشیا و دەزگا جاسوسی و سەرکوتگەریەکان لە ژیانى خەلک و مانۆر لیدانیان لە شارەکان و ناوەندەکان و گەرەکەکاندا، بە رەسمى رابگەیەنریت.
3- لە هەناوى فەزایەکى ئاوەلاو سەپاندنى ئازادیەکى بآ ئەملاو ئەولاى سیاسیدا، هیزى بزووتنەوەکە لە دەورى هەلگرتنى ئەم هەنگاوانە و سەپاندنى ئەم خواستانە چربکریتەوە:
ا- سەندیکاى سەربەدەسەلات بۆ کریکاران ناکام بکرینەوەو سەندیکاو شورا سەربەخۆ کریکاریەکان پیکبهینرین.
ب- خواستە دەستبەجآ کانى چینى کریکار لە سەروى هەمویانەوە زیادکردنى کرآ و مانگانەى کریکاران و کارمەندان بە پآى گرانى، کارى گونجاو یان بیمەى بیکارى تەسەل بۆ هەموو کریکارانى بیکارو لاوانى ئامادە بەکارو ژنانى خانەدار، پیادە بکریت.
ج- هەموو ئەو یاسایانەى لە پشتى ستەمکیشى ژنان و هەلاواردنەوەى هەلوەشینەوەو یەکسانى مافى ژنان و پیاوان رابگەیەنریت.
د- خزمەتگوزاریە کۆمەلایەتیەکان وەکو ئاو و کارەبا و تەندروستى و دەرمان و هۆیەکانى گواستنەوەو زەمانى کۆمەلامەلایەتى…لە ئاستی پیداویستیەکانى هەموو دانیشتواندا بە تەسەلى دابین بکریت.
ه- جیاکردنەوەى دین لە دەولەت و پەروەردە و فیکردن رابگیەنریت.
ئەرکەکانى حیزبى کۆمۆنیستى کریکاریى
حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى لە پیناو پیادەکردنى ناوەرۆکى مەنشورى بزووتنەوەى شۆرشگیرانەى جەماوەردا بە هەموو توانا تیدەکۆشیت و لەو پیناوەشدا ئەم ئەرکانە دەخاتە دەستورى خۆیەوە.
1-    لە ریگاى بەکارخستنى هەموو تواناى سیاسی و ریکخراوەیى و خۆیەوە، هەروەها بە پشتبەستن بە ئیرادەى جەماوەرى کریکارو زەحمەتکیش، لە دژى هەر جۆرە هەول و پیلان و هۆکاریک بۆ پیکهینانى فەزاى عەسکەرتاریەت رادەوسەتیت، هاوکات بە کردەوە بەرگرى لە ئەمنیەت و سەلامەتى رابەران و هەلسوراوان و کریکارایى و کۆمۆنیست و شۆرشگیرو ئازادیخواز دەکات.

2-    راوەستان لە دژى بەرتەسک کردنەوەو بە سازش کیشانى بزووتنەوەکە لەلایەن رەوتە بورژوازیەکانى ئۆپۆزیسیونەوە، هەروەها لە دژى بەکیش کردنى بزووتنەوەکە بۆ موغامەرە بە مەبەستى گوشار دانان لەسەر بورژوازى رەقیب لە دەسەلاتدا.
3-    حیزب هەولدەدات بۆ رونکردنەوەى جیاوازیەکانى نیوان رەوت و مەیلە سیاسیە جیاوازیەکانى ناو بزووتنەوەکە بۆ جەماوەر، لەم ریگایەوە لە ریگاى کاریکى هۆشیاردەرانەى روون و راشکاودا، تواناى ئەوە بە جەماوەر دەبەخشیت کە لەسەر بناغەى هۆشیاریەکى تەواو بە جیاوازیە سیاسى و چینایەتیەکانیان، ریزى سەربەخۆى چینایەتیان لە بزووتنەوە هەمە گیرەکەدا پیکبهینن و بپاریزن.
4-    حیزب هەولدەدات، لەگەل بەردەوام بون و فراوان بونەوەى میتینگ و خۆپیشاندانەکان لە مەیدانى شارەکان، جەماوەرى کریکارو زەحمەتکیش و ژنان و لاوان، لە جیگاى کارو ژیانیاندا یەکگرتوو ریکخراوبن و لە ریگاى بەرپاکردنى کۆبونەوە گشتیەکانەوە لە گەرەک و کارگەو خویندنگاو فەرمانگەکانە جەماوەر ریکخراوبن و یەکریزى و هاودەنگى جەماوەر لەسەر خواستەکان و چۆنیەتى بردنەپیشى بزووتنەوەکە دابین بیت.
5-    هەولدان بۆ دابینکردنى رابەریەکى سیاسى کۆمۆنیست و کارامەو متەمەرکزو مستەقر بۆ بزووتنەوەکە، پیکهینانى ستون فەقەراتیکى کادرى لە کریکارانى کۆمۆنیست و هەلسوراوانى کۆمۆنیست و شۆرشگیر، بیناکردنى حیزبیکى مودیرن و ئینساندۆست لە دلى بزووتنەوەکە، تەبلیغاتیکى رۆشن و جەزاب و ریکخەر و هەلخرینەرى سیاسى و تاکیتیکى و رینمایدەرى بەردەوام بە بزووتنەوەکە. گەیاندنى سیاسەتەکانى بۆ ناو جەماوەر لە گەرەک و کارگەو خویندنگا…کە بتوانى سەرکەوتنى بەردەوام و یەک لە دواى یەکى بزووتنەوەى شۆرشگیرانە مسۆگەر بکات و بەرەوپیشى بەریت.

6-    دابینکردنى هاوپشتى و هاوئاهەنگیەکى بەهیزى خەباتکارانە لە نیوان ئەم بزووتنەوە شۆرشگیرانەیەى عیراق و بزووتنەوەیەکى شۆرشگیرانە کە لە ئاستى کوردستاندا بەریکەوتووە.

7-    گواستنەوەى تەجروبە سەرکەتوانەکانى شۆرشەکانى ناوچەکە بۆ بزوتنەوەى شۆرشگیرانەى ئیستاى عیراق. هاوکات پەرەپیدانى گیانى هاوپشتى لە گەل شۆرش و بزووتنەوە شۆرشگیرانەکانى ناوچەکە و پیکهینانى دەرفەتیکى هەرچى فراوانتر بۆ کاریگەریى وەرگرتن لە یەکترى و توانا بەخشین بە یەکترى،.

حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى ، چینى کریکار و زەحمەتکیشان و ژنانى ستەمیدەو لاوانى شۆرشگیر، بانگەواز دەکات کە لە پیناو هەولیکى کارسازو پەیگیرانە بۆ سەرخستنى مەنشورى ئەم بزووتنەوە شۆرشگیرانەیە خۆیان یەکگرتوو ریکخراو بکەن، بە ریزى حیزبى کۆمۆنیستى کریکاریەوە پەیوەست بن و راستەوخۆ کۆمیتەکانى لە ناوەندە کریکاریەکان و زانکۆو فەرمانگەو گەرەکەکاندا پیکبهینن و بیکەن بە ئامرازى ریکخستن و رابەرى کردنى بزووتنەوەکە لەو جیگایانە.

حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى لە هەموو هیزو رەوتە سیاسی و کۆمەلایەتیەکان و رۆشنبیران و کەسایەتیە   ئازادیخوازەو پیشەکەتنخوازەکان داوا دەکات کە پشتیوانى و هاورکارى بزووتنەوەى نارەزایەتى و شۆرشگیرانە بکەن و تواناى خۆیان بەگەر بخەن لە پیناو بەدیهاتنى  خواستە ئازادیخوازانەو یەکسانیخوازەکانى.

حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى لە ئاستى نیونەتەوەیدا  هەولدەدات و داوا دەکات لە چینى کریکارو ئەحزابى سیاسى و دامەزراوەو کەسایەتیە پیشکەوتنخوازەکان، کە پشتیوانى لە بزووتنەوەەى شۆرشگیرانە و ئازادیخوازانەى کوردستان بکەن و دژى سەرکوتى دەسەلات دەنگى نارەزایەتى هەلبرن.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here