گفتوگۆی سه‌عید ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ رێبوار ئه‌حمه‌د:
سەعید ئەحمەد/ میدیاکانى دەسەڵاتى کوردی زۆرجار ئەم پرسیارە دەوروژێنن: “بۆچى خەڵکى کوردستان دەبێت شوێنپآى خەڵکى تونس و میسر هەڵبگرێت؟ ئەوان چی‌یان بەدەست هێنا؟ ئایا دەکرآ بڵێین خەڵکى ئەم وڵاتانە بەئامانجى خۆیان گەیشتن؟” دەسەڵات لە کوردستان بەهەمان شێوەى میسر خەڵکى کوردستان بە مەترسى بەدەسەڵات گەیشتنى ئیسلامیەکان دەترسێنن. ئەوان دەڵێن ئەگەرى ئەوە لەئارادایە خەڵکى ئەم وڵاتانەش بکەونە ژێر رکێفى ئیسلامیەکانەوە و وەکو خەڵکى ئێران لەدواى شۆڕشى 1979 پەنجەى خۆیان بگەزن؟ دەڵێن لەم وڵاتانەدا ئیسلامیەکان هێزێکى بەرچاون لە گۆڕەپانى سیاسی‌دا و پێشبینى دەکرێت کە ئیخوان موسلمین لە میسردا دەنگى بەرچاو بهێنێت لە هەڵبژاردنى ئایندەدا. هەروەها دەڵێن شۆڕشى ئەم وڵاتانە جگە لە بێکارى زیاتر و گرانى و داڕمانى ئابوورى و خراپتربوونى گوزەرانى خەڵکى تائێستا شتێکى دیکەی بەدیاری نەهێناوە، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانیشدا ئیسلامیەکان لە دەسەڵات نزیکببنەوە ئەوا ئازادى ئەخنکێنن. ڕاى تۆ چىیە؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د/ تا پێش 17ی شوبات میدیاکانی ده‌سه‌ڵات به به‌رده‌وامی ده‌یانگوت”هه‌لومه‌رجی کوردستان وه‌کو میسر‌و تونس نیه، لێره ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی و هه‌ڵبژێردراو له‌سه‌ر کاره‌و هه‌لومه‌رجی ژیان باشتره‌و باشتریش ده‌بێت..و…بۆیه ئه‌وه‌ی له‌و جێگایانه روویداوه له کوردستان روو نادات” و درێژدادڕی له‌م بابه‌ته‌یان ده‌کرد. ئه‌وکات که ئه‌و جۆره پڕوپاگاندانه‌یان به‌رپاکردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ده‌یانزانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بن علی و موبارەک له رووی گه‌نده‌لی و ملهوڕی و سته‌مکاریه‌وه زۆر له‌یه‌ک ده‌چن، بۆیه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌ر وه‌کو خه‌ڵکی میسر وتونس بکه‌ن. ئیستا که زیاتر له دوو مانگه هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌یانی کرد به خه‌ون و خه‌یاڵ، ئینجا ده‌یانه‌وێ به‌دانی تێڕوانینی پێچه‌وانه له‌سه‌ر شۆڕشی تونس و میسر، خۆڵ بکه‌نه چاوی جه‌ماورێک که بۆ به‌رگری له مافه سه‌ره‌تایه‌کانی خۆیان و به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌وان هاتوه‌ته‌مه‌یدانه‌وه. من له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم خه‌ڵکی تونس و میسر تا ئێستا ده‌سکه‌وتی زۆر‌یان به‌ده‌ستهێناوه، ده‌سکه‌وتی ئه‌وتۆ ڕه‌نگه بکرێت بڵێین له مێژووی ڕابردوی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا ووێنه‌ی نه‌بووه. له پێشدا ئه‌و ئازادیه سیاسیه‌ی که هاتوه‌ته‌کایه‌وه و نزیکه له‌وه‌ی بکرێت پێی بڵێین بێقه‌یدو شه‌رت. مێژوویه‌کی درێژه له‌و ووڵاتانه‌دا کرێکار له‌سه‌ر مانگرتن و به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازیه‌کی ساده ده‌ستگیرو شکه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت ئیعدام ده‌کرێت، هاوڵاتیان له‌سه‌ر بۆچون و هه‌ڵسوڕانی سیاسی مه‌حکوم به مه‌رگ ده‌کرێن، له دوای رووخانی رژێمی موباره‌که‌وه تا ئێستا هیچ هێزێک ناتوانی به‌ری هیچ هه‌ڵسوڕانێکی سیاسی بگرێت. له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه کرێکاریه‌کان و خواسته‌کانیاندا ده‌ست و دڵیان فراوان بووه. ئه‌مه زۆر ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه. ئازادی سیاسی هه‌وێنی سه‌ره‌کی ئاڵوگۆڕه له بواره‌کانی دیکه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. چینی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ری سته‌مکێش ئه‌گه‌ر ئازادی سیاسیان هه‌بێت، ئەگه‌ر بواری خۆڕێکخستنیان هه‌بێت، به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و دواکه‌وتویی، ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ دانانیشین. ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م ئازادیه درێژه بکێشێ، له سایه‌یدا خه‌باتی چینایه‌تی و ئازادیخوزانه له هه‌ر مانگێکدا به ئه‌ندازه‌ی چه‌ند ساڵی ده‌ورانی ئیستبداد گه‌شه ده‌کات. له سایه‌ی فه‌زایه‌کی ئازادی وه‌هادا ده‌توانێ ره‌وتی شۆرش به‌ره‌و پێشتر بڕوا‌و ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌سکه‌وتێکی تری گه‌وره‌ی خه‌ڵک گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌و ئیختیار‌و حورمه‌تی ئینسانیانه بۆ خۆیان. له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو میسردا حورمه‌تی به‌شه‌ر تا خوارترین ئاست هێنرابوه‌وه خواره‌وه. پۆلیس به شێوه‌ی عادی بۆ نمونه له جیاتی ئه‌وه‌ی به خه‌ڵک بڵێت به ڕیز ڕاوه‌ستن، داری ده‌کێشا به‌سه‌ر خه‌ڵکدا و شه‌قی تێهه‌ڵده‌دان. ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کی دوور له سوکایه‌تیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان نه‌بوو. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک خۆیان وه‌کو کۆیله‌کانی سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی ده‌بینیه‌وه که هیچ هێزو ئیراده‌و ئیختیارێکیان نه‌بوو. ئه‌و ئیراده‌و حورمه‌ت و غروره‌ی ئێستا له خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌دا ده‌بینرێت بنه‌مایه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوه‌کانی داهاتوودا چاره‌نوسێکی تری بۆ خۆیان پێدروست بکه‌ن. ئه‌مڕۆ ده‌بینین له ئاکامی ئه‌و شۆڕشه‌دا، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که پێشتر وا بێئراده کرابوون، بوونه به سه‌رچاوه‌ی ئیراده به‌خشین و ئومێددان به خه‌ڵکی هه‌موو دنیا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له ده‌ستوره‌وه تا هه‌موو قانونه‌کانی ئه‌و ووڵاته له‌به‌رده‌م گۆڕاندایه به‌و باره‌دا که خه‌ڵک پێداگری له‌سه‌ر بکه‌ن و به‌رچاویان له ئاستیدا ڕۆشن بێت. تازه له‌و ووڵاتانه‌دا مه‌له‌فی جۆرێک له ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و بۆماوه‌و فه‌ردی، داخراوه‌و خه‌ڵک لێی ڕزگاربوون. ته‌نانه‌ت له هه‌موو ناوچه‌که‌دا بواری به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی بۆماوه‌ییدا ته‌نگ کردووه‌ته‌وه. هه‌ر ئیستا تاڵه‌بانی و بارزانی، که ساڵه‌هایه به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه نه‌وه‌کانیان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی خۆیان ئاماده بکه‌ن و ده‌سه‌ڵات له نێو نه‌وه‌کانیاندا ده‌ستاوده‌ست بکات، دوای شۆڕشی تونس و میسر، ئه‌گه‌ر ده‌ستیان له‌وه نه‌شۆریبێت، لانی کەم دڵنیام له‌و باره‌یه‌وه دڵه‌ڕاوکه‌ی زۆر‌یان بۆ دروست بووه. جگه له‌وانه ده‌سکه‌وتی تری خه‌ڵکی میسروتونس ئه‌وه‌یه که به دادگایی کێشانی ڕه‌مزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکارو گه‌نده‌ڵیه‌کانی رابردوو، بواری ئه‌و سته‌مکاری و گه‌نده‌ڵیه له ده‌سه‌ڵاتی ئاینده زۆر ته‌نگ ده‌بێتە‌وه. هه‌ر تاوه‌کو ئێستاش که هێشتا ئه‌و شۆڕشانه به کۆتایی خۆیان نه‌گه‌یشتوون و ده‌کرێ بڵێین له نیوه‌ی یان هه‌تا سه‌ره‌تای ڕێگادان، گومان له‌وه نیه که ئاڵوگۆڕ له ئاستی گوزه‌رانی کرێکاران و ده‌ست ته‌نگاندا، له رووی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێکده‌هێنن. ئاڵوگۆڕ له بواری سیاسی‌دا ده‌توانێ گۆڕانکاری له بواری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیشدا به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕشی میسر بکرێت. ئاڵو‌گۆڕی شۆڕشگێڕانه له ڕێگای شۆڕشه‌وه به مانا گشیه‌که‌ی، زۆر جیاوازی قوڵ و ڕیشه‌یی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ڕووداوانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه یان به کاریگه‌ری هێزی ده‌ره‌کی ئاڵوگۆڕ له ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی دروست ده‌که‌ن. ئه‌و جه‌ماوه‌ری که پێی نایه مه‌یدانه‌وه و توانی ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکارو سه‌رکوتگه‌ری وه‌کو موباره‌ک بڕوخێنێت، تازه به ئاسانی ناچێته‌وه له ماڵ دا‌نیشێت و چاوه‌ڕوان بمێنێت بزانێ بۆ نمونه ئه‌حمه‌د شه‌فیق چۆن سیسته‌م و ژیانی ئاینده‌ی ئه‌وان دیاری ده‌کات. بۆیه به دوو هه‌فته ئه‌ویشیان هێنایه خواره‌وه. ته‌نانه‌ت سه‌رانی سوپاش هه‌رچه‌نده به کرده‌وه ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ست گرتوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا، له به‌ڕه‌که‌ی خۆیان زیاتر پێ درێژبکه‌ن، ده‌که‌ونه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌ماوه‌رو ده‌کرێ ڕه‌وتی شۆڕشه‌که بۆلای موباره‌کیان به‌ڕێبکات. هێشتا ئالوگۆڕی تر له پێشه‌و ڕه‌وتی شۆڕش ده‌کرێ به‌رده‌وام بێت و به ئاکامی تر بگات.
یه‌کێک له خه‌سه‌ڵه‌ته‌کانی شۆڕش ئه‌وه‌یه که پرۆسیسێکه که درێژه و به‌رده‌وامی هه‌یه. ئه‌وه‌ی له تئۆری مارکسیستیدا پێی ده‌وترێت “شۆڕشی به‌ده‌وام”. ئه‌م پرۆسیسه ده‌کرێت به‌رده‌وام بێت. ده‌کرێت هه‌نگاو به هه‌نگاو زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر بڕواته پێشه‌وه. هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ڕێکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه‌وه، هه‌وڵ و کۆششی کرێکاران و جه‌ماوره‌ی چه‌وساوه به‌ڕکه‌وتوه بۆ پێکهێنانی پێداویستیه‌کانی به‌رده‌وام بوونی ره‌وتی شۆڕش. بۆیه هێشتا ده‌توانین ئومێده‌واربین به ده‌سکه‌وت و چونه پێشی زیاتر. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه حه‌تمی نیه، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش زۆره که بورژوازی ئه‌و ووڵاتانه، بتوانێ ره‌وتی چونەپێشی زیاتری شۆڕش رابگرێت و ته‌نانه‌ت پاشه‌کشه‌ی پێ‌بکات. به‌ڵام ئه‌مه کێشمه‌کێشێکی چینایه‌تیه، ئه‌نجام و چۆنیه‌تی چونه‌پێشی ئه‌م کێشمه‌کێشی ده‌یبڕێته‌وه. له جه‌رگه‌ی شۆڕش و هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێڕانه‌شدا، ئاماده‌ییه‌کانی چینی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده زۆر خێراتر ده‌چێته سه‌ر. خه‌باتی چینایه‌تی خێراتر په‌ره‌ده‌گرێت. تازه خه‌باتی چینایه‌تی له دوای ڕووخانی ڕژێمی موباره‌که‌وه به‌رجه‌سته‌تر و شه‌فافتر و پان و به‌رینتر بووه‌ته‌وه‌و و بره‌وی زیاتری په‌یدا کردوه. حسام الحملاوی که رابه‌رێکی کرێکاری سۆسیالیسته، له گفتوگۆیه‌کیدا له‌گه‌ڵ به‌سام حه‌داد دوای رۆیشتنی موباره‌ک ده‌ڵێ” شه‌ڕ ته‌واو نه‌بوه، نه‌به‌ردی یه‌که‌می شۆڕش به وه‌لانانی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات ته‌واو بوو، به‌ڵام شۆڕش ته‌کمیل نه‌بووه، ئێمه تازه ده‌ڵێین پێمان ناوه‌ته ناو قۆناغی شۆڕشه‌وه”.
پێشتر جگه له فاکتۆری سه‌رکوت، له‌سه‌رکاربونی ڕژێمێکی سه‌رکوتگه‌ری نه‌فره‌ت لێکراو لای جه‌ماوه‌ر، به ئاسانی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که چین و توێژه جیاوازه‌کانی خه‌ڵک له ژێر یه‌ک ئاڵا‌و یه‌ک بزووتنه‌وه‌ی سه‌رنگونیدا کۆبکاته‌وه‌و زه‌مینه‌ش خۆش کات بۆ باڵاده‌ستی ئاسۆ بۆرژوازیه‌کان به‌سه‌ریدا. به تایبه‌تی له غیابی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی چینی کرێکاردا. به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌م یه‌که‌مین هه‌نگاوه هاوبه‌شه، یه‌کسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه جیاوازه‌کان ده‌رده‌که‌ون و بزووتنه‌وه جیاوازه‌کان بۆ ئامانجه جیاوازه‌کان دێنه‌مه‌یدانه‌وه. به دیاریکراوی ئێستا له میسر‌و تونس‌دا بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له ده‌وری خواسته چینایه‌تیه‌کانی له نه‌شونمادایه. هاوسه‌نگی به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری گۆڕانی تیا پێکهاتوه‌و ئاستی خواسته‌کانی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێس و ئازادیخواز چوه‌ته سه‌رو ته‌نانه‌ت ده‌سکه‌وتیان به‌ده‌ست هێناوه. له‌وانه له مه‌سه‌له‌ی گرێبه‌ستەکانی نێوان کرێکار‌و خاوه‌نکار. پێشتر ماوه‌ی گرێبه‌سته کاتیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ببن به دائمی 3 ساڵ بوو. وه‌زیری کاری کابینه‌ی ئه‌حمه‌د نه‌زیف هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه له ژێر فشاری کرێکاراندا کردی به 2 ساڵ. کرێکاران رازی نه‌بوون و له هانگاوی دواتردا کرا به 1 ساڵ وهێشتا کرێکاران پێی رازی نین. چینی کرێکار خه‌ریکه ڕوو له ئاستێکی باڵاتری ڕیکخراو بوون ده‌کات و ڕۆشنتر به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی خۆی ده‌ناسێت. به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی کرێکاران هه‌م له میسر‌و هه‌م له تونس، به گه‌رمی هاتوه‌ته‌پێشه‌وه. له هه‌ردوو ووڵات کرێکاران داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێکخراوه ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ریدا یه‌کێتی خودی کرێکاران پێکهاتوون. له تونس به‌م دواییانه 14 هه‌ڵسوراوی سه‌ندیکایی داوای مۆڵه‌تی دروست کردنی حیزبی کرێکارانیان کردوه. له میسر حیزبی کرێکاران چوه‌ته ناو پرۆسه‌ی پێکهاتنه‌وه. به‌بڕوای من ئه‌مه ده‌توانێ ڕه‌وتێکی ڕوو له پێش بگرێته‌به‌ر. به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر کۆمۆنیزمی پڕۆلیته‌ری بتوانێ له نێو ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌دا پێگه‌ی خۆی په‌یدا بکات، ئه‌وه شۆڕش پێش ئه‌وه‌ی ته‌واو بێت ده‌توانێ به ئاکامێکی جیاواز له‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت، بگات. شۆڕشی 1979ی ئێران نمونه‌یه‌کی به‌رچاوه له‌م باره‌یه‌وه. له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌ک که ئه‌و شۆڕشه خوڵقاندی و له دڵی ئه‌ودا، هه‌م بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری به گشتی چووه قۆناغێکی باڵاتره‌وه، هه‌م به تایبه‌تیش ته‌حه‌زوبی کۆمۆنیستی کرێکاری هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ی مێژوویی به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌ڵگرت. ئه‌مه له میسر‌و له تونس و له هه‌ر ووڵاتێکی تردا که له‌م جۆره شۆڕشانه به‌رپا بێت، چاوه‌ڕون کراوه.
به‌ڵام ده‌رباره‌ی ده‌ورو نه‌خشی ئیسلامی سیاسی، من پێم وا نیه به هۆی ئه‌م شۆڕشه‌وه که له میسر یان تونس‌دا ڕوویداوه، پێگه‌ی ئیسلامیه‌کان به‌هێزتربێت. به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، لام وایه‌و تا ئێستاش ئه‌وه به‌دی ده‌کرێت که پێگه‌ی ئه‌وان ڕووی له خواره له چاو هه‌لومه‌رجه‌که نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. ناتوانم بڵێم ئه‌مه شتێکی حه‌تمیه که ئه‌وان به‌ره‌ولاوازی ده‌رۆن، به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی شۆڕش و هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێڕانه به باری لاوازکردنی ده‌وری ئه‌واندا کاریگه‌ری ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ناکرێ بڵێین هیچ فاکتۆرێکی تر له ئارادا نیه یان نایه‌ته ئاراوه که ئه‌وان بتوانن خۆیانی پێ به‌هێز بکه‌ن. هه‌رچۆنێک بێت جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه له نێوان پێگه‌ی ئیسلام له شۆڕشی 1979ی ئێران و له شۆڕشی ئێستای میسر‌و تونس‌دا. هه‌لومه‌رجه جیهانیه‌که‌شیان زۆر جیاوازه. هه‌لبه‌ت شۆڕشی ئێران له شۆڕشی میسر‌و تونس قوڵتر و رادیکاڵتربوو، که ڕژێمی پاشایه‌تی به هه‌موو دام و ده‌زگاکانیه‌وه تێکڕوخان. ده‌وری چینی کرێکار تیایدا به‌رجه‌سته‌تر بوو. له کاتێکدا ده‌کرێ بڵێین شۆڕشی میسر و تونس ته‌نها قاوغی رژێمی بن عه‌لی و موباره‌کی رووخاندوه به‌ڵام ده‌زگاکانیان ماوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێگه‌ی ئیسلام له‌و کاته‌ی ئێران‌دا به‌هێزتربوو له چاو ئێستای میسر. له پێشدا به‌و هۆیه‌وه که غه‌رب به تایبه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌ورێکی زۆر کاریگه‌رو هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بینی بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئیسلامی سواری شه‌پۆلی شۆڕشی 1979ی ئێران بکات. به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئیخوان موسلمین له ڕۆژانی زۆر هه‌ستیاری شۆڕشی میسر‌و پێداگری خه‌ڵک له‌سه‌ر رۆیشتنی موباره‌ک، ئه‌وان که‌وتنه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕژێم و دواتریش به ڕوو زه‌ردی گه‌ڕانه‌وه ناو جه‌ماوه‌ر. له ئێران‌دا وه‌کو مه‌نسور حکمت ده‌ڵێَت یه‌کێک له خاڵه هه‌ره به‌هێزه‌کانی خومه‌ینی ئه‌وه‌بوو که خۆی کرد به نوێنه‌ری لێبڕاوترین (نا) ووتن بۆ ڕژێمی شا. به پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و دروشمه سلبیه پێگه‌ی ئه‌و ڕه‌وته ئیسلامیه‌ی له‌و ڕۆژگاره‌ی ساحه‌ی سیاسی ئێران‌دا بێڕه‌قیب کرد. تازه جمهوری ئیسلامی له ئێران‌دا نه‌ک وه‌کو ئاکامی شۆڕش به‌ڵکو وه‌کو ئاکامی شکست و سه‌رکوتی شۆڕش توانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی سه‌قامگیر بکات. ئه‌و ڕژێمه به درێژایی 3 ساڵ و به ئیعدام کردنی زیاتر له 150 هه‌زار که‌س و کوشتارو ملهوڕی و خوێنڕێژیه‌کی له راده‌به‌ده‌ر، به تایبه‌تی ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌و پان وبه‌رینه‌ی به هێرشی 30ی خوردادی ساڵی 1360 بۆ سه‌ر شۆڕش و ده‌سکه‌وته‌کانی به ناوبانگه، توانی شۆڕش سه‌رکوت بکات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی سه‌قامگیر بکات. ئه‌گه‌ر ئیخوان موسلمینیش بتوانێ و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بیت سه‌رکوت و کوشتارێکی وا بکات، ده‌کرێت بڵێین به‌و ئه‌نجامه بگات. به‌ڵام ئایا ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه؟! که به بڕوای من نیه‌تی و نایبێت. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی پێی وابێت ئیسلام له میسری ئێستادا ده‌توانێ له رێگای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌و پێگه‌یه به ده‌ست بهێنێت که ئیسلام له 1979 و دواتر له ئێران به ده‌ستی هێنا، زۆر هه‌ڵه‌یه. ئه‌مه سه‌رکوت و تواناییه‌کی کوشت و کوشتارو سه‌رکوتێکی بێسنوری ده‌وێت.
ده‌رباره‌ی ده‌وری ئیسلام له شۆرشی میسر‌و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ شۆرشی 1979ی ئیران (ئولیویه روا)که مامۆستایه‌کی فه‌رنسایی تئوری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه، ووتارێکی به ناوی (ئه‌مه شۆڕشێکی ئیسلامی نیه) نوسیوه‌و له بڵاوکراوه‌ی (نیو ئستیتزمن) به ئینگلیزی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و ته‌رجومه کراوه بۆ زمانه‌کانی تر. له‌وێدا لێکدانه‌ویه‌کی کردوه که به ده‌ر له‌وه‌ی من ناکۆکیم له‌گه‌ڵ دیدگا‌و تێروانینه فکریه‌کانی و لێکدانه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر شۆڕشی 1979ی ئێران هه‌یه که وه‌کو شۆڕشێکی ئیسلامی ناوی ده‌بات، به‌ڵام ده‌رباره‌ی پێگه‌ی ئیسلامی سیاسی له ئێستای میسر‌و شۆڕشه‌که‌یدا، کۆمه‌ڵێک خاڵی جێگای سه‌رنجی تیایه. ئه‌و له چه‌ند بڕگه‌یه‌کی باسه‌که‌یدا به‌م جۆره له‌م باره‌یه‌وه ده‌دوێ ”زۆرێک له لێکۆله‌ره‌وه ئه‌وروپاییه‌کان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ڕووداوانه وه‌کو شۆڕشی ساڵی 1979 ئیسلامی ئێران چاوی لێده‌که‌ن… به‌ڵام هه‌ڵچون و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی تونس و میسر نیشانی‌دا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلام له فراوانبوندایه، به‌ڵام له ڕووی سیاسیه‌وه ئێستا ئیسلام لاوازتره له رابردوو… گروپه ئیسلامیه‌کان له‌م ڕووداوانه‌دا نه‌خشێکی ئه‌وتۆیان نیه بۆ نمونه ئیخوان مسلمین له میسر له ده‌خاڵه‌تێکی فه‌عال و ڕه‌سمی له‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا خۆی ده‌پارێزێت، به سه‌رنجێک له پێکهاته‌ی گروپه‌کان و جه‌ماوه‌ری به‌شدار له‌م ڕاپه‌رینه به باشی ده‌توانین ببینین که ئێمه له‌گه‌ڵ جیلێکی (پاش ئیسلام) به‌ره‌وڕووین. بۆ ئه‌م جیله ئیسلامی سیاسی مه‌سه‌له‌یه‌کی په‌یوه‌ست به رابردووه و مه‌سه‌له‌ی ئه‌سلی ئه‌وان نه‌ک ئیلهام وه‌رگرتنی سیاسی له دین به‌ڵکو خه‌باته دژی ده‌وڵه‌ته فاسدو دکتاتۆره‌کان… ئه‌مه به‌و مانایه نیه که هه‌موو خۆپیشانده‌ران سکولاربن به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان بۆ له‌پێشتره که له فه‌زایه‌کی سکولاردا خه‌باتی سیاسی خۆیان به‌ره‌وپێش به‌رن و له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئیسلام ئایدۆلۆژیه‌ک نیه که بکرێت له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و دنیایه‌کی باشتر دابمه‌زرێت… ئه‌م که‌سانه ره‌نگه له ژیانی شه‌خسی خۆیاندا هه‌موویان دینداربن به‌ڵام له قاڵبی بزووتنه‌وه‌یه‌کی غه‌یره دینیدا پراتیک ده‌که‌ن.”
من باوه‌ڕم وایه که ئیسلام وه‌کو بیروباوه‌ڕێک که مرۆژڤی بێئیراده ناچار ده‌کات په‌نا ببات بۆ هێزێکی بانتر له سروشت بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوه‌کانی بۆ به‌دیبهێنێت، وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی کۆنه‌په‌رست و ناکۆک بە ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی جه‌ماوه‌ر، وه‌کو به‌دیلێکی لایه‌نگر له زۆرداری و سه‌رکوت و هه‌ڵاواردنی چینایه‌تی و جنسی ..و…نه‌ک له ده‌ورانی شۆڕشگێڕانه‌و له جه‌رگه‌ی شۆڕشدا، به‌ڵکو له ده‌ورانی نائومێدی و داماوی و بێئیراده‌ییدا گه‌شه ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌سه‌رکاربونی رژێمێکی گه‌نده‌ڵ و ملهوڕی وه‌کو رژێمی موباره‌ک، زه‌مینه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئیخوان موسلمین وه‌کو ئۆپۆزیسیونی ئه‌و جۆره رژێمانه ره‌غبه‌ت په‌یدا بکات. روخانی ئه‌و رژێمه له رێگای شۆرَشێکه‌وه‌و هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێڕانه‌و باوه‌ڕبه‌خۆبونی خه‌ڵک ده‌بێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه کاریگه‌ری دابنێت. چ سته‌مکاری رژێمی موباره‌ک و چ سازشکاری ئه‌م رژێمه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له کێشه‌ی فه‌له‌ستیندا، دوو پایه‌ی گرنگی ره‌غبه‌ت په‌یداکردنی ئیخوان موسلمین بوون. به هه‌رحاڵ من نامه‌وێ ده‌ورو پێگه‌ی ئیسلامیه‌کان ئینکار بکه‌م، به‌ڵام پێم وایه ئه‌م ئاڵوگۆڕانه به‌هێزتریان ناکات به‌ڵکو لاوازتریان ده‌کات. له باره‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕشیشه‌وه، وه‌کو ووتم هێشتا زووه بۆ قه‌زاوه‌تی یه‌کجاری، به‌ڵام تا ئێستاش ده‌سکه‌وتی زۆری بووه، هه‌ر ئه‌وانه‌ش هه‌وێنی ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌تری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تین. بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر ته‌جروبه‌ی تونس و میسر و ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و شۆڕشانه له به‌رچاو بگرین، مایه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی کوردستان و عێراق نه‌ک ته‌نها شوێن پێیان هه‌ڵگرن، به‌ڵکو له ته‌جروبه‌کانیان و له خاڵه به‌هێزو لاوازه‌کانیان، ده‌رس وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو ئه‌و ووڵاتانه کاری نیوه‌و ناته‌واو نه‌که‌ن. به‌ڵکو به ئاماده‌یی و ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستیه‌کانی شۆڕشێکی به ته‌واوی ئازادیبه‌خشه‌وه، پێ بخه‌نه سه‌ر ئه‌م رێگایه. له‌مه‌شدا ده‌وری چینی کرێکار چاره‌نوس ساز‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه. شکڵدان به ریزی رێکخراوو به‌هێزی چینایه‌تی کرێکاران له ده‌وری ئاسۆ‌و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستی زامنی ئه‌مه ده‌کات. بۆیه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، بۆ تاڵه‌بانی و بارزانی باشتره له جیاتی ئامۆژگاری کردنی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی شوێن پێی خه‌ڵکی تونس و میسر هه‌ڵنه‌گرن، خۆیان شوێن پێی بن عه‌لی هه‌ڵگرن و وه‌کو موباره‌ک و قه‌زافی و عه‌لی ساله‌ح و ئه‌سه‌د، باری خۆیان قورس‌تر نه‌که‌ن بۆ رۆژی لێپێچینه‌وه‌و دادگایی.