گفتوگۆ لەگەل بلاوکراوەی ریکخەری کۆمۆنیستی “المنڤِم الشیوعی” دەربارەی کۆمیتەی کۆمۆنیستی

0

interviewالمنڤم الشیوعی/ باسی کۆمیتە کۆمۆنیستیەکان یەکیک بوو لە باس و هەروەها پەسەندکراوە گرنگەکانی کۆنگرەی چوارەم. لە رونگەی ئیوەوە گرنگی ئەم بریارە لە چیدایە و چ پەیامیکت هەیە لە بارەی ئەم بریارەوە بیلیی؟
ریبوار احمد/  باسى کۆمیتەى کۆمۆنیستى باسیکە لە دریژەى باسەکانى کۆمۆنیزمى کریکارى بۆ شکلدان بە کۆمۆنیزمیکى حیزبى و کۆمەلایەتى کە تواناى ئالوگۆرپیدانى کۆمەلگاى هەبیت.  تەواوکەرى باسى گۆرینى حیزبە بە حیزبیکى کۆمەلایەتى و جەماوەرى کە بە ریزى ملیۆنى جەماوەرى کریکارو زەحمەتکیش و خەلکى ئازادیخواز بتوانن  پیوەى پەیوەستبن، لە هەمان کاتدا کۆمیتە حیزبیەکان لە هەر گەرەک و شاریکدا وەکو ووینەیەکى بچوکراوەى حیزب لە محەلى هەلسورانى خۆیانداو لە ئاستی کۆمەلایەتیدا دەورى رابەرى کۆمەلگاو ریکخەرى خەبات و نارەزایەتى جەماوەریببین. کۆمیتەى کۆمۆنیستى روکنیکى گرنگى شکلدانە بە حیزبى رابەرو سازماندە. کۆمیتەى کۆمۆنیستى لە کادران و رابەرانى کۆمۆنیست پیکدیت، بەلام لە هەمانکاتدا زامنى ئەوەیە کە حیزب ریشەدار بیت و هەر ئینسانیکى  نارزاى و لە وەزعى مەوجود و هاوبەش لە خەباتیک کە ئەم حزبە لەبەردەم خۆی دایناوە بتوانى ببیت بە ئەندامى حیزب و پیوەى پەیوەست بیت، هاوکاتیش خەسلەتى مارکسیستى و ماکزیمالیستى حیزب و ریکخراوە محلیەکان پاریزراوبیت.
هەروەها ئەم باسە هەنگاویکى ترە بۆ دابران لە نەریتەکانى چەپى تەقلیدى کە سالەهایە بالیان کیشاوە. لەو نەریتەدا حیزب حیزبى رابەرو سازماندەى جەماوەر نیە، بەلکو حیزبى موبەلیغى نوخبەکانە، تەنها نوخبە دەتوانآ دواى تیپەراندنى فلتەرى جۆراوجۆر ببیت بە ئەندامى حیزب. لەم نەریتەدا یەکەى پایەى حیزب شانەیە، کە لە ئەندامانى حیزب لە هەر محلیکدا پیکدیت. بەلام منێور حکمت لە چوارچیوەى سونەت و باسەکانى کۆمۆنیزمى کریکاریدا، گەیشت بە باسى حیزبى خاوەن پایەی جەماوەرى فراوان و و لابردنى ئەو کۆسپ و ریگرى و سەختگیرییانەى لەبەردەم پەیوەست بوونى فراوانی کریکاران و  جەماوەرى نارازى بە حیزبەوە هەبوون. ئەوکات ئاشکرایە کە ئەگەر ئەندامانى حیزب کریکاران و خەلکانى نارازی ئاسایى بن نەک هەر نوخبەکان، ئیتر ناکرى لەوان دامەزراو (موئەسەسات)ى حیزبى ئەوتۆ پیکبهینیت کە لە ئاستى کۆمەلایەتیدا تواناى گیرانى دەورى سازماندان ء رابەریکردنى هەبیت. باسى کۆمیتەى کۆمۆنیستى تەواوکەرى باسى حیزبى جەماوەریء سازماندەرە. هەم حیزب جەماوەرى بیت، هەم یەکەى پایەى حیزب بتوانى بە ووینەى دامەزراویکى حیزبى و کۆمۆنیستى دەورى رابەرى کۆمەلگا بگریت.
م.ش/ پرسیاریک لیرەدا دیتەپێشەوە بۆچی باسی کۆمیتەی کۆمۆنیستی “اللجان الشیوعیە”؟ ئایا ئەوەی ئیستا هەیە و تەمەنیک لە میژوی ریکخستن و کۆمیتەکان لە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری جۆریک نین لە ریکخستن و کۆمیتەی کۆمۆنیستی؟
ر.ا/ / بەلى ریکخستنەکانى حیزب و کۆمیتەکانى حیزب کە لە رابردوودا و تا ئیستاش هەن، بەو مانایەى کە پابەندى جیهانبینى و بیری کۆمۆنیستین و بەرگرى پەیگیرانە لە ماف و ئامانجى چینى کریکارو ئازادى و یەکسانى دەکەن، بەو مانایەى کە تەبلیغى کۆمۆنیزم دەکەن و دەیبەن بۆ ناو کۆمەلگا، بەو مانایەى کە لە خەباتى کریکاران و جەماوەرى نارازیدا دەخالەت دەکەن…کۆمۆنیستن. بەلام بەو مانایەى لە باسى کۆمیتە کۆمۆنیستیەکاندا هاتووە، واتە کۆمیتەى ئەوتۆبن کە لە روى پراتیکیەوە وەکو ووینەیەکى بچوکراوەى حیزب لە محەلى هەلسورانى خۆیاندا دەورى رابەرو ریکخەری کۆمەلگا بگیرن. نا بەم مانایە فاێلەیەکى زۆریان لەگەل کۆمیتەى کۆمۆنیستیدا هەیە. تا ئیستاش لە حیزبى ئیمەشدا لە دریژەى سونەتەکانى چەپى تەقلیدیدا، لە بوارى ریکخراوەیی و پراتیکیدا، ئەو سونەتانە کارى خۆیان دەکەن. لە کۆمیتەى کۆمۆنیستیدا پیداگرى لەسەر کۆمۆنیزمیکى پراتیکە. کاتیک دەلیین لە فلانە کارگە یان گەرەک یان ناوەنددا، کۆمیتەى کۆمۆنیستى هەیە، ماناى وایە ئەو کۆمیتەیە دەبآ توانیبیتى لە بعدى کۆمەلایەتیدا، لە مەیدانى پراتیکدا، حیزب و کۆمۆنیزم بکاتە یەکیک لە بەدیلە سیاسیەکانى ئەو جیگایە، ماناى وایە کۆمۆنیزم و حیزب لەو ناوەندەدا وەکو هیزیکى سیاسى نەخشى هەبیت لە ژیان و ریکخستن و رابەریکردنی خەبات و سەریکى قودرەت بیت لەو محلەدا. کۆمۆنیزم بە ووینەى نەریتیک هەروەکو ئیسلام و ناسیونالیزم برەویکى کۆمەلایەتى پەیداکردبیت، ماناى وایە کۆمۆنیزم لەو جیگایەدا بە ووینەى سونەتیک لە جهیانبینی و هەلسءکەوت و رەفتارى رۆژانەى خەلکدا خۆى نیشاندەدات و بەم مانایە بووە بە سونەتیک لە ژیانى رۆژانەى خەلکدا. هەروەها کۆمیتەى کۆمۆنیستى واتە ئەو کۆمیتەیەى کە خۆى بە پشتبەستن بە تواناو نفوزو هیزو ئیبتکارى خۆى هەموو موستەلزەماتى هەلسورانى خۆى دابین دەکات و لە دابینکردنى مستەلزەماتى هەلسورانى سەراسەرى حیزبیشدا بەشدارى دەکات.
سەرئەنجام لایەنیکى گرنگى دیکەى باسى کۆمیتەى کۆمۆنیستى، لایەنى ریکخراوەیی حیزبى و کۆمۆنیستیەیە. یەکیک لە کیشە و گرفتە قولەکانى کۆمۆنیزمى ئەم دەورەیە نەبونى سازمانى حیزبىە لە محەل، نەبونى نەزم و دیسپیلینى حیزبى، بە شیوەى شورایى کارکردن لە مەیدانى حیزبیدا….کۆمیتەى کۆمۆنیستى جگە لە لایەنى کۆمەلایەتیەکەى دەتوانى لە رووى سازمانى حیزبیشەوە ئەم بەرتەسکى و نەریتانەى چەپى تەقلیدى تیپەرینیت. سازمانە بەهیزە محەلیەکانى حیزب  پیکبهینیت، سازمانى حیزب مەحکەم بکات، زەبت و رەبتى حیزبى بەهیزبکات، تقسیم کار لە نیو کۆمیتەکاندا جیبخات. و عنێری رابەری لە محەلدا دابین بکات.
ریکخستن و کۆمیتەکانى ئیستاى حیزب لە واقعدا لیکچونیان لەگەل نەریتى کۆنى چەپى تەقلیدی زیاترە تا ئەم ئەلگۆیە لە کۆمیتە. هەر چەندە باسى (حیزبى ریشەدار) کاریگەرى خۆى لەسەر حیزبى ئیمەش داناوەو ئەندامەتى لە حیزبدا بە تایبەت بۆ کریکاران سادەیە، بەلام ئەم باسە پیشتر تا ئەو جیگایە نەچوەتەپیشەوە کە بە ئەلگۆیەکى ریکخراوەیى  تایبەت بگات. تا ئیستا لە حیزبى ئیمەدا هەر شانە یەکەى پایەى حیزبە لە محەلدا. کۆمیتەکانى ئیستاى حیزبیش لە چوارچیوەى هەمان سونەتدا، ئەو دامەزراوەن کە شانە حیزبیەکان لیکهەلدەپیکن و لە باشترین حالەتدا جگە لە ئیدارەکردنى ریکخستن و ئەنجامدانى لیستیک کاروبارى حیزبى، دەخالەتیکى محدودیان لە نارەزیاەتى کریکاران و جەماوەردا هەیە. بەلام عونێرو دامەزراوى رابەرى کۆمەلگانین و نەیانتوانیوە ئەو دەورە بگیرن. هاوکاتیش نەیانتوانیوە سازمانى حیزبى بەهیز لە محەلدا بەپآى سوننەت و دیسپیلین و تەحەزوبى کۆمۆنیستی پیکبهینن.
ر.ا/ لە روی عەمەلیەوە، ریکخستنەکانی ئیستای حزب لە کوێی ئەم شیوازەی تازەیەی ریکخستنی کۆمۆنیستیدا رادەوەستن؟ چەند لە کۆمیتەی کۆمۆنیستیەوە دور یان نزیکن، ئەگەر کۆمیتەی کۆمۆنیستی نین، چە پیناسەیەک دروستە بۆ دۆخی ریکخستنەکانی ئیستا. چ پلاتیکتان هەیە بۆ گۆرینی ریکخستنەکانی حزب بۆ ریکخستنیک لەسەر بناغەی ئەم باسانە؟
ریبوار احمد/ وەکو پیشتر ووتم کۆمیتە حیزبیەکانى ئیستاى حیزبى ئیمە فاێلەیەکى زۆریان هەیە لەگەل کۆمیتەى کۆمۆنیستى. من دەتوانم بە کۆمیتەى حیزبى تەقلیدى ناویانبەرم. بەو مانایەى کۆمیتەى حیزبین بەلام لە چوارچیوەى سونەتى چەپى تەقلیدیدا. بیگۆمان دەبى هەولبدریت بۆ ئەوەى ئەم کۆمیتانە بەرەو کۆمیتەى کۆمۆنیستى گۆرانیان بەسەر بیت. بەو مانایەى هەلبدریت بۆ ئەوەى لە مەیدانى هەلسورانى کۆمەلایەتیدا بگۆرین بە دامەزراویکى حیزبى و کۆمۆنیستى کە لە محلى خۆیاندا رابەرى خەبات و نارەزایەتى جەماووەرى بکەن. چ لە رووى کۆمەلایەتى و چ لە رووى ریکخراوەییەوە، خەسلەت و تایبەتمەندیەکانى کۆمیتەى کۆمۆنیستى کە لە بریارەکەدا هاتووە، پەیدابکەن.
بەلام رێڕەوى سەرەکى شکلدان بە کۆمیتە کۆمۆنیستیەکان، بریتى نیە لە نەخشەدارشتن بۆ گۆرینى کۆمیتەکانى ئیستا بە کۆمیتەى کۆمۆنیستى، ئەم ئالوگۆرە مەرج نیە تەحقیق بیت، مەسەلەیەکى ئیرادەگەریانە نیە کە بکرى ئەو کۆمیتانەى لە چوارچیوەى تەقلیدیکى ترداو بە تایبەتمەنیدەکى دیاریکراوەو بە کەرەسەیەکى ئینسانى تایبەتەوەو لە دەورى مەهامیکى تایبەتى پیکهاتوون، هەروا ئاسان بکریت هەموو ئەم تایبەتمەنیانە بگۆریت بە کۆمەلە تایبەتمەندیەکى بە تەواوى جیاواز. بەلکو ریرەوى سەرەکى پیکهینانى کۆمیتە کۆمۆنیستیەکان، پیکهینانى راستەوخۆى ئەو کۆمیتانەیە لەسەر پآى خۆیان لە ناوەندە جیاجیاکاندا. لەم بارەیەوە کادران و هەلسوراوان و کەسایەتیەکانى حیزب بێ شک دەتوانن دەورى گرنگیان هەبیت لەم کارەدا. بەم جۆرە بە تێورى من رەوتى سەرەکى ئەوەیە کە کۆمیتە کۆمۆنیستەکان لە پرۆسەیەکى واقعى و پراتیکى کۆمۆنیستیدا، جیگاى کۆمیتە حیزبیەکانى ئیستا بگرنەوە. لەم تێویرەدا من واى دەبینم بەرادەیەکى سەرەکى ئەوە مەترەحە کە کۆمیتەى حیزبیەکانى ئیستاو ریکخراوە محەلیەکانى ئیستاى حیزب لە پرۆسەى شکلگرتنى کۆمیتە کۆمۆنیستیەکاندا هەزم دەبن دەتوینەوە، نەک ئەوەى کە خۆیان دەگۆرین بە کۆمیتەى کۆمۆنیستى. چونکە باسەکە لیرە باسى دوو سونتەى سیاسى و ریکخراوەیى جیاوازە. ئەم کۆمیتانەى ئیستاو ئەو ماتریالە کۆمۆنیستیەى هەیە، زەمینەو ئامادەیى ئەوەى تیایە کە لە پرۆسەى شکلدان بە کۆمیتە کۆمۆنیستیەکاندا بەشدارو هەلسوراو بیت و دەورى بگیریت و لەو سونەتەدا بتویتەوە، بەلام هەر بەو جۆرەى ئیستا هەیەو رابردویەکى هەیەو لەسەر پایەى تێویرو سونەتیکى تر پیکهاتووە، من بە زەحمەتى دەبینم کە بگۆرێت بە شتیکى تەواو جیاواز لە خۆى.
ئیمە پیشتر ووتمان کۆمیتەى کۆمۆنیستى واتە دامەزراویکى حیزبى و کۆمۆنیستى کە بتوانى لە ئاستى کۆمەلایەتیدا رابەرى کۆمەلگا بیت. بەلام دامەزراویک کە لە غیابى ئەم تێویرەدا پیکهاتبیت و عونێرەکانى ئەم تێویرەى تیا نەبیت. ناکرى ئیرادەگەیانە بگۆریت بۆ شتیکى تەواو جیاواز خەسەلەتى خۆى. پرۆسەى شکلگرتنى کۆمیتە کۆمۆنیستیەکان بە برواى من دوو شارآى هەیە. یەکیکیان ئەوەیە کە کادران و هەلسوراوان و کەسایەتیەکانى حیزب، بە دەستگرتن بەم تێویرو سونەتەوە بگۆرین بە عونێرى رابەرى کۆمەلگا لە محیتى هەلسورانى خۆیاندا. واتە ئەوەى ئەگەر تا ئیستا زۆرتر مەشغەلەو سەرقالیان بەرتەسک بووە بە ئیدراەى تشکیلات و سازدانى پەیوەندى ئەندامان لەگەل حیزب و بەرپاکردنى کۆبونەوە حیزبیەکان و بە گشتى کۆمەلیک کاروبارى پەیوەست بە ناوخۆى حیزب بووە. برۆن بەرەو ئەوەى مەشغەلەیان بکەن بە رابەرى کردنى کۆمەلگا لە هەموو بورایکى پراتیکى و سیاسى و فکری و.. کە ئەرکى ریکخراوەیى و حیزبیش هەر لەم پەیوەندەدا مانایەکى تر پەیدا دەکات و دەبیت بە هەولدان بۆ دامەزراندنى سازمانى حیزبى مەحکەم و بەهیزو بە زەبت و رەبت. حیزبى ئیمە لە ناو کادران و هەلسوراوان و کەسایەتیەکانیدا، ریزک لەم عونێرانەى هەیە کە وەکو ئەفراد دەتوانن و زەمینەو بنەماى ئەوەیان تیایە لەم جهەتەدا برۆنەپیشەوە. بەو رادەیەى ئەم جیگاو ریگایە لە کۆمەلگا پەیدا بکەن، بە هەمان رادە تواناى شکلدان بە کۆمیتە کۆمۆنیستیەکانیان تیادا پەیدا دەبیت. شارآى دووەم ئەوەیە کە حیزب بتوانى عەناێرى رابەرى ناو کۆمەلگاو ناوەندو نارەزایەتیەکان بەرەوخۆى بهینآ. واتە ئەو رابەرانەى کە لە بعدى کۆمەلایەتیدا نەخشى رابەریان هەیە، بیانکات بە کۆمۆنیست و بە حیزبى. سەرئەنجام بە کورتى من پیم وایە کۆمیتەى کۆمۆنیستى لە هەر ناوەندیکدا لەو کۆمۆنیستە هەلسوراوانە پیکدیت کە دەتوانن لە بعدى کۆمەلایەتی و لە ناوچەى هەلسوران و تەواجودى خۆیاندا دەورى رابەرى و سازماندانى کۆمەلگا بگیرن. پیوانەى ئەم دەورگیرانەش نە گوزراشى ریکخراوەیى و نە کەمیەتى ئەو بلاوکراوەو بەیاننامانەیە کە دەردەکرین و بلاودەکرینەوە، کە بیگۆمان ئەمانە لەو کارە بەدیهیانەن کە دەبى بکرین. بەلام پیوانە ئەوەیە کە ئەم کۆمیتانە بە کارى عەمەلى و گیرانى دەورى رابەرى و دامەزراندنى سازمانى حیزبى بەهیزو تەبلیغاتى کۆمۆنیستى، توانیوانە چ کاریگەریەکى واقعى و عەمەلی لەسەر محیتى خۆیان دابنین. پیوانە ئەوەیە کە کۆمۆنیزم لە بعدى کۆمەلایەتیدا چ جیگایەکى پەیداکردوە بە کارى ئەوان، چ دەوریکى هەیە لە معادەلەى قودرەتى سیاسى و فکرى و عەمەلى ئەو ناوەندەدا، چ رەنگدانەوەو کاریگەرەیکى هەیە لەسەر ژیانى واقعى و رۆژانەو هەلسوکەوتى خەلک و چەندە توانیویتى ئالوگۆر پیکبهینآ.
1-    گەلیک هەلەتیگەیشتن لیرەو لەوی دەبینریت. هەندیک دەلی لە حزبدا دوو جۆر لە کۆمیتە بونیان هەیە، کۆمیەتی حزبی و کۆمیتەی کۆمۆنیستی. بۆچەنی ئیوە لەسەر ئەم مەسەلەیە چۆنە؟
ریبوار احمد/ ئەمە بۆچونیکى هەلەو تیگەیشتنیکى هەلەیە لە باسى کۆمیتەى کۆمۆنیستى. حیزب پیویستى بە دوو جۆر کۆمیتە نیە، کە یەکیکیان لە نەوعى کۆمیتەى کۆمۆنیستى و ئەوى تریان کۆمیتەى تەقلیدى بیت. ئیمە دەمانەوى و سیاسەتى ریکخستنى حیزب ئەوەیە کە لە پرۆسەیەکى واقعیدا، هەموو کۆمیتە محلیەکانى حیزب چ لەسەر ئاستى ناوەند و چ لەسەر ئاستى شار، کۆمیتەى کۆمۆنیستیبن. بەلام لیرە مەسەلەیەک هەیە کە دەبى بە وردى سەرنجى بدەین، پیشتر باسم کرد ووتم ئەوە تێویریکى واقعى نیە کە پیمان وابیت دەکریت بە کۆمەلیک ئیقداماتى دیاریکراو کۆمیتەى ئیستاى حیزب لە شارى فلان یان گەرەکى فلان، لە فلان ماوەدا بگۆرین بۆ کۆمیتەیەکى کۆمۆنیستى. چونکە رەنگە زۆربەى عناێرەکانى پیکهینەرى ئەو کۆمیتەیەو بە گشتى ماتریالەکەى، تواناى ئەوەى نەبیت تەبدیل بیت بە رابەرى کۆمەلایەتى جیگاکەى خۆى. ئەمە پرۆسەیەکى کۆمەلایەتیە نەک زهنى. بۆیە لەم حالەدا ئیمە لەگەل هەولى راستەوخۆمان بۆ پیکهینانى کۆمیتە کۆمۆنیستیەکان، ئەو کۆمیتانەى کە ئیستا هەن و تا کاتیک کە جیگایان بە کۆمیتەى کۆمۆنیستى نگیریتەوە و دەرگاى ئەوە نەکریتەوە کە لە کۆمیتەى کۆمۆنیستیدا هەزم بن، لە خۆوە هەلناوەشیینینەوەو نابى ئەو هیزە لە دەست بدەین و ئەو هەلسورانە کۆمۆنیستیەى ئیستا هەیە تەحتیل بکەین بەبى ئەوەى لە جیگایدا تەشکیلەو هەلسورانیکى خوازراو شکل گرتبیت. بەم مانایە کە نامانەوى لە خۆوە ئەم کۆمیتانە هەلوەشینینەوەو هەم ناکرى ئیرادەگەیانە ئەم کۆمیتانە بگۆرین بە کۆمیتەى کۆمۆنیستى و لە خۆوە ئەو ناوەیان لەسەر دابنین. بەکاربردنى ئەم دوو مقولەیە  لە دەروەیەکى ئینتقالیدایە تا کۆمیتەى کۆمۆنیستى جیگاى کۆمیتەکانى ئیستا ئەگریتەوە. واتە مەبەست و سیاسەتى ئیمە ئەوەیە کە سەرئەنجام کۆمیتە حیزبیەکان لە هەموو جیگایەکدا ئەلگۆیەک بن لە کۆمیتەى کۆمۆنیستى.
2-     هەندیک دەلین ئەم باسە ناگونجی لەگەل کاری حزب لە عیراق و بارودۆخی عیراقد. وەمی ئیوە بۆ ئەم بۆجون و تیراونیە چیە؟
ریبوار احمد/ بۆچونیکى بەم جۆرە بیەوآ و نەیەوآ ،هیچ مانایەکى نیە جگە لەوەى کە کۆمۆنیزم ناگونجیت لەگەل کۆمەلگاى عیراق یان هەلءمەرجى عیراقدا. هەلبەت باسى نەگونجان یان نەهاتنەوەى کۆمۆنیزم لەگەل کۆمەلگاى عیراق، لەمەوپیش زۆر ووتراوەو وەلامى خۆى وەرگرتوەتەوە. بەلام باسى نەگونجانى کۆمیتەى کۆمۆنیستى لەگەل واقعى عیراق، دیویکى ترى هەمان بۆچونە. چونکە ئەگەر کۆمیتەى کۆمۆنیستى لەگەل واقعى عیراق نەیاتەوە، ماناى ئەوەیە کە کۆمۆنیزم ناتوانى لە کۆمەلگاى عیراق ء لە وەزعى عیراقدا وەکو ئەلتەرناتیویکى سیاسى و کۆمەلایەتى ئالوگۆربەخش دەرکەویت و نەخشى رابەرى بگیریت، بەلکو دەبى هەر لە حاشیەدا بمینیتەوەو هەر ئەو شیوەکارانە دریژە بدریت کە تا ئیستا ریگرى ئەوەن حیزب لە مەرکەزى سیاسەتى کۆمەلگادا پآى خۆى بچەقینآ و جیگاى خۆى پەیدا بکات.
پرسیار ئەوەیە کە کۆمیتەى کۆمۆنیستى لەگەل کۆمەلگاو وەزعى روسیاو ئەلمانیا و ئیران و هەموو کۆمەلگایەکى دیکەى سەرمایەداریدا گونجاوەو لە زۆر جیگا تەجروبە کراوە، ئەوە چۆنە لەگەل کۆمەلگاى سەرمایەدارى عیراقدا ناگونجیت؟! من دەتوانم لەوە تیبگەم کە کەسیک لە بنەرەتەوە مخالفى ئەم ئەلگۆیە لە کۆمیتە سازى بیت، ئەمە مەنتقیکەو دەکرى ئینسان لێى تیبگات و وەلامى بداتەوە. بەلام ئەوە ئیتر زۆر مەنتقیکى ناردوستە کە لە ئاستى گشتیدا کۆمیتەى کۆمۆنیستى پەسەند بکەیت، بەلام کاتیک هاتە سەر وەزعى تایبەتى کۆمەلگاى عیراق بلىى لەگەل ئەم کۆمەلگایەو وەزعى عیراقدا ناگونجیت.
کۆمیتەى کۆمۆنیستى زۆر بە سادەیى ماناى ئەوەیە کە رابەرانى کۆمۆنیستى هەر محیتیک، بە ئەژیتاتۆرى کۆمۆنیست، بە رابەرى جەماوەرى کۆمۆنیست و بە سازماندەى کۆمۆنیست و  تەکنیسیونى کۆمۆنیست و بە نوسەرى کۆمۆنیست و..و هتد، پیکەوە ریکخراو یەکگرتوو بکەیت بۆ ئەوەى رابەرایەتى کۆمەلایەتى محیتەکەى خۆیان بەدەستەوە بگرن. نەگونجانى ئەمە لەگەل هەر کۆمەلگاو هەرناوچەیەک ماناى ئەوەیە لەو محیتەدا ناگونجیت کۆمۆنیزم ئەم دەورى رابەریە و نەخشى بەدیلى ئالوگۆربەخش بگیریت. ئەمەش بۆچونیکى بە تەواوى ناکۆکە بۆ ئەێلى کۆمۆنیزم.
3-    هەندیکی تر لایەنی ئادۆلۆجی لەم باسە دەبینن، واتە تەنها جەخت لەسە دەستەواژی “کۆمۆنیستی دەکەن لە روابگەیەکی ئیدۆلۆژیەوە. .رای ئیوە لسەر ئەمە چیە و چۆنیوەلام دەدەنەوە؟
ریبوار احمد/  ئیمەش لە ئاستى گشتیدا نەک بە تایبەتى لە باسى کۆمیتەى کۆمۆنیستیدا، تەئکیدمان لەسەر کۆمۆنیزم و بیریى کۆمۆنیستیش هەیە، بەلام لە واقعدا مەسەلەى ئەساسى لەم باسەو لەم بریارەدا، جەختکردنە لەسەر لایەنى کۆمەلایەتى و پراتیکی کۆمۆنیستى. کۆمیتەکانى ئیستاى حیزب ئەگەر وەکو لایەنى فکری هەلیانسەنگینین، بەگشتى کۆمۆنیستن، بەدەر لەوەى کە لە مەجموعدا چەندە درکیکى دروست و پراوپر، یان کەم و کورتیان لە کۆمۆنیزم هەیە، بەلام  ئەوانەی کە سالایکە پیکهاتوون کە خۆیان بە کۆمۆنیست دەزانن و بە تیگەیشتنیکەوە کە هەیانە کۆمۆنیزم تەبلیغ دەکەن. دەکریت لەم بارەیەشەوە هەولبدریت بۆ بردنەسەرى هوشیارى کۆمۆنیستى و مەحکەم کردنى بیرو نەریتی کۆمۆنیستى و تیگەیشتنى دروست و پراوپر لە کۆمۆنیزمى مارکس. بیگۆمان کۆمۆنیزمى تەحریفکراو و شویندراو، شیوە جۆراوجۆرەکانى کۆمۆنیزمى بورژوازى کە بە تایبەت لە رابردوودا رەواجیان زۆربوو، رەنگە کەم و زۆر لە ریزەکانى حیزبدا ئاسەوارو کاریگەریان هەبیت. بە تایبەت لە بوارى کۆمۆنیزم و مەزهەب، کۆمۆنیزم و مەسەلەى ژن، کۆمۆنیزم و میللەت، بە گشتى کۆمۆنیزم و کۆمەلگا، رەنگە لە هەندیک ئاستدا ئاسەوارى کاریگەرى کۆمۆنیزمى بورژوازى بەدى بکەین.
بەلام بە تایبەتى لە باسى کۆمیتە کۆمۆنیستیەکاندا بە هیچ جۆریک مەسەلەى میحوەرى ئەمە نیە. بەلکو تەئکید لەسەر لایەنى کۆمەلایەتى و پراتیکى کۆمۆنیستیە لە بعدى رابەرى کردنى کۆمەلگادا. واتە هەتا لە نیو ئەو ریزە لە کادران و ریکخستەکانى حیزبدا کە خاوەن ئفکرە دیدی مەحکەمى کۆمۆنیستین، هەتا ئەو کۆمیتانەى کە لە کەسانى خاوەن بنیری کۆمۆنیستی مەحکەم پیکهاتون، ئەو ناکۆکیە گەورەیە بەرجەستەیە کە پراتیک دەورى کۆمۆنیتی لە رابەرى کۆمەلگا ناگیرن، لە واقعدا ئەو تێویرە غایبە کە یەکەى پایەیى حیزب دەبى عونێرى رابەرى کۆمەلایەتى محیتەکەى خۆى بیت. تەنانەت دەکرى بلیم باسى کۆمیتەى کۆمۆنیستى لە روویەکەوە باسیکە لە بەرامبەر ئەو سونەتەى کە کۆمۆنیزم لە بزووتنەویەکى حیزبى بۆ رابەرى کۆمەلگاو ئالوگۆرپیدانى کۆمەلگا دەکورآ بۆ ئایدۆلۆرژیایەک کە دەیەوى بە زەبرى کاریگەرى ئایدۆلۆژى ئامانجەکانى دەستەبەر بکات. خەباتی کۆمۆنیزم بعدى ئایدۆلۆژیشى هەیە وەکو رخنەگر و نقدی ئایدۆلۆژى بورژوازی ئەمە بەشیکە لە پمەیدانەکانی خەباتی کۆمۆنیستی بە گشتى کۆمۆنیزم، بەلام کۆمۆنیزم هەرگیز بە زەبرى ئایدۆلۆژى ناتوانى عاملى ئالوگۆربیت، بەلکو بە پراتیک و سیاسەت ئەم ئالوگۆرە پیکدیت هەر ئەمەش دەتوانى لە ئاستى کۆمەلایەتیدا برەو بەئەفکاری کۆمۆنیستى بدات. بۆیە باسى کۆمیتەى کۆمۆنیستى راسیتەوخۆ تەئکیدە لەسەر برەودان بە لایەنى کۆمەلایەتى و پراتیکى کۆمۆنیستى و سازدانى رابەرانى کۆمۆنیستە بۆ ئەوەى دامەزراوەیەکى کۆمۆنیستى و حیزبى بۆ رابەریکردنى کۆمەلگا پیکبهینن و ریشەى سازمانى و نفوزى کۆمەلایەتى و نەریتەکانى کۆمۆنیزم لە ئاستى کۆمەلگادا بەهیز بکەن.
ا.ا/ ئەوەی لە پێشدا لە ناو زۆربەی ئەندامانی حزبدا دەبیتە جیگای سەرنج  کاتیک باس دیتەسەر “اللجان الشیوعیە” بریتیە لەوەی کە ئەم باسە پەیوەستە بە ریکخستنەکانی حزب لە ناوخۆی عیراق و سەرنجەکان ناچیتە سەر ریکخستنەکان لە دەرەوەی ولات. ئەم پیشداوەریە لە کوێوەدیت، رای ئیوە چیە لەم بارەیەوە، بە بۆجونی تۆ دەبی لەم بارەیەوە چی بکریت لە ئاستی دەرەوەی ولاتد؟!
ریبوار احمد/ ئەم تێویرە دوو هۆکاری یان دو لایەنی هەیە، لایەکی جیاوازی گشتی شیوەی کراو هەلومەرجی کارو میکانیزمی کارو خودی کارەکانە لە دەرەوەو ناوەوە، لایەکیشی لەویوە دیت کە تەنزیمى خارج بە تەنزیمیکى نا مەربوت بە محیتەکەى خۆى و بە پشتى جەبهەى حیزب لە داخل دادەنیت. پآى وانیە کە ریکخراوى دەرەوە ریکخراویکى لەسەر پآى خۆى راوەستاو و مەیدانى دەرەوەى وولات مەیدانیکى گرنگى جەنگى چینایەتیە هەم بۆ بە قودەرەت گەیشتنى کۆمۆنیزم لە عیراق و هەم بۆ قودرەتمەندکردنى کۆمۆنیزم وەکو بزووتنەوەیەکى ئەنتەرناسیونالیستى.
ئەگەر لەم روانگەیەوە چاو لە ریکخراوى دەرەوە بکریت، دەگات بەو ئەنجامەى کە جۆریک لە کۆمیتە کۆمۆنیستى و جۆریک لە ریکخستن گونجاو لەگەل هەلومەرج و ئەرکەکانی لە دەرەوەى وولات پێویست و گونجاو نیەو لە دەرەوە تەنها کۆمەلیک دامەزراوى حیزبى پیویستن کە خەدەمات بدەن بە هەلسورانى حیزب لە ناوەوەو پشتیوانى ئەوبەشەى حیزب بکەن کە لە جەبهەى ناوەوەدا لە جەنگدان.
من پیم وایە لە هەر جیگایەک کۆمەلیک هەلسوراوى حیزبى هەبن کە بیانەوى و بتوانن نەخشى رابەرى کردنى محیتەکەى خۆیان بگیرن، بیانەوی خەلک ریکبخەن و کۆمۆیزم بکەن بە ئاسۆی خەباتی، پیویستیان بەوەیە  لە بیرى ئەوەدابن کۆمیتەى کۆمۆنیستى دروست بکەن، بیگومان جیاوازی هەیە لە شیوەکارو ئەرک و میکانیزمەکانی لەدەرەوەو ناوەوە.  بەلام لە دوالیکدانەوەدا کۆمۆنیستەکان لە هەرجیگایەک هەبن و بیانەوی پیکەوە کاریکی حزبی و کۆمۆنستی بکەن، وە بۆ ئەوەی لە محیتەکەى خۆیاندا هەم وەکو دامەزراویکى کۆمۆنیستى دەورى خۆیان بگیرن بۆ بەهیزکردن و شکلدان بە کۆمۆنیزم، هەم نەخشى خۆیان بیگرن لە پرۆسەی قودرەتمەندکردنی کۆمۆنیزم و حیزب لە عیراقدا، پیویستە لە ریکخراوی کۆمۆنستی و جۆریک ئارایشی کۆمیتەیی و کۆمۆنیستی گونجاودا ریکخراوبن. تا ئیستا لە بارەى جیگاو ریگا ریکخراوەى دەروەو ئەرکەکانى و ئەولەویەتەکانى زۆر قسە کراوەو بەلگەنامەى جۆراوجۆر نوسراوە لەلایەن حیزبەوە. بەبرواى من لە عامدا ئەوانە بەرنامە عەمەلى ریکخراوى دەرەوەى حیزبن، ئەوانە کارو مەیدانى راستەوخۆو لەسەر پآى خۆ راوەستاوى حیزبن لە دەرەوى وولات. راپەراندنى ئەوکارانەش وەسیلەى خۆى دەوآ، وەسیلەکەشى ریکخراوو کۆمیتەى کۆمۆنیستیە بە ئەلگۆیەک کە لەگەل کارو هەلومەرجی ئەوان بگونجیت. بیگۆمان شیوەى کارو شیوەى رابەرى و شیوەى کاریگەرى دانان و میکانیزمەکانى کاریان فەرقى هەیە هەم لە وولاتیکەوە بۆ وولاتیکى تر و هەم هەموو دەرەوەى وولات لەگەل داخلى عیراقدا.
ئەزمەیەکى ئابورى گەورە بە خیرایى رەشەبا خەریکە هەموو جیهان دادەگریت، ئەم ئەزمەیە بعدى سیاسى و کۆمەلایەتى و فکرى پەیدا دەکات. هەر لە ئیستاوە تارمایى کۆمۆنیزم و مارکسى هیناوەتەوە مەیدان. بە لیشاو هەتا خودى سەرمایەداران باسى لەسەرحەقبونى مارکس دەکەن. کۆمۆنیزم جاریکى تر خەریکە دەبیتەوە بە مۆد و لە ئاستى فراواندا رەواج پەیدا دەکات. ئەمانە ئەرک و ئەولەویاتى گەورە دەخەنە ئەستۆى حیزبى ئیمەو هەموو ئەو کۆمۆنیستانەى کە لە دەورانى سەختى شکستى بلۆکى شەرق و هاتوهاوارى مەرگى کۆمۆنیزمدا، ئالاى کۆمۆنیزیمان بەرز راگرت. ئیمە بۆ راپەراندنى باشى ئەو ئەرک و ئەولەویەتانەو چون بە پیشوازى برەوپەیداکردنەوەى کۆمۆنیزمەوە، پیویستمان بەوەیە ریکخستن و کۆمیتەى کۆمۆنیستى بەهیز لە هەر جیگایەک کە بۆمان بکریت پیکبهینین.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here