8ى مارس رەمزى نەفرەتە لە ستەم و هەلاواردنى جنسى دژى ژنان

0

8mars_01ئەمسال  ژنان و خەلکى ئازادیخوازى عیراق لە جەرگەى هەل ومەرجیکى سەختدا پیشوازى لە 8ى مارس رۆژى جیهانیى ژنان دەکەن، سیناریۆیەکى رەش کە لە ئاکامى شەرى ئەمریکادا بالى بەسەر کۆمەلگادا کیشاوە، ژنانى گیرۆدەى کارەساتیکى گەورە کردوەتەوە. لە 11 مانگى رابردوودا پەیامى ئەو سیناریۆیەى کە بە نرخى ئازادى دەرخواردى خەلکى عیراق دەدرا، بۆ ژنان بریتى بوو لە فراندن و ئیغتێاب کردن و تیرۆرى بەربلاو. ئەمانە کران بە پیشەکى بۆ پەلاماردانى هەمو ئەو کونج و کەلینانەى پەیوەست بە ژنان کە لە ژیر دەستى فاشیزمى بەعس دەربازیان ببوو. تیرۆریزم و کۆنەپەرستى ئیسلامى سیاسى کە سەرقافلەى ئەم بەربەریەتە بوو، راشکاوانە بە پش چاوى ئیدارەو سوپاى “ئازادکەرانى عیراق”ەوە شانازیان بەم تاوانکاریانەوە دەکرد.
ئەم سیناریۆ رەشەو بەربەریەتى ئەم چەند مانگە زەمینەى بۆ ئەوە خۆش کرد کە سەرەتاییترین مافەکانى ژنان بدریتە بەر پەلامار، هاتنەدەرەوە لە زیندانى مال ببیت بە کاریکى سەخت و پڕمەترسى، بە زەبرى هەرەشەى لە کار دەرکردن و تیزاب باران و کوشتن، ژنان لە چادرى حیجاب هەلکیشن، بە ناوى زەواجى متعەوە بازارى بازرگانى بە لەش و شعورى ژنانەوە دامەزرینن، بریار بۆ داسەپاندنى یاساو شەریعەتى پرتوکاوو شمشیرو سەنگەسار دەربکەن.
ئیستاش لە سەروبەندى 8ى مارسدا، ئەو هیزو دەستەوتاقمە کۆنەپەرستە ئیسلامى و عەشایەرى و قەومیانەى کە ئەم وەزعە کردونى بە ملۆزمى گیانى خەلک، لە تەقەلاى ئەوەدان کۆنەپەرستانەترین و دژى ئینسانى ترین دەستورو یاساى دارزیوى قەومى و ئیسلامى و پیاوسالارى بەسەر کۆمەلگا بەتایبەتیش بەسەر ژناندا داسەپینن. ئەگەر ئەم نیازو پیلانەیان بۆ بچیتە سەر گومان لەوە نیە کە شمشیر بەدەستانى فیدائى ێدام بە جل وبەرگیکى تازەوە بۆملپەراندن دینەوە ویزەى ژنان.
ئاوردانەوەیەکى کورت لە 30-40 سالى رابردووى کۆمەلگاى عیراق، بە سادەیى نیشانیدەدات کە سەربارى فاشیزم و کۆنەپەرستى و ملهورى رژیمى بەعس، ژنانى عیراق و خەلکى پیشکەوتنخوازى ئەم کۆمەلگایە، لەگەل ئەم کۆنەپەرستیەدا نەگونجاون کە بە ناوى “داب و نەریتى پیرۆزى کۆمەلایەتى” پییان دەفرۆشریت، بەلکو بە زەبرى قانون و فتواى ناموسپەرستانەى ێدام و حەملەى ئیمانى و ئینسانکوژانى فیدائى ێدامیش، نەتوانراوە بە تەواوى بەسەریاندا فەرزبکریت. ژنان و کچانى عیراق لە دەیان سال لەمەوبەرەوە لە ئاستیکى زۆر فراواندا نمونەیەکى بەرجەستەى ژنانى چاوکراوەو خویندەوارو هەلسوراوى چالاکى بوارە کۆمەلایەتیە جیاجیاکانى ناوچەى رۆژهەلاتى ناوەراستدا بوون، لە ئاستیکى فراواندا لە جیاتى حجاب و داب و نەریتى دواکەوتوانە جل وبەرگى مودیرنى مودیلى غەربى و تیکەلاوبونیان هەلبژاردووە.
8ى مارس رەمزیکى بەرجەستەى نارەزایەتى ژنانە دژى ستەم و هەلاواردنى جنسى، ئەمسال پیویستە لە عیراقدا ببیتە رۆژى وەستانەوە دژى ئەم بەربەریەت و کۆنەپەرستیەى کە دەیەوآ ژیانى ژنانى عیراق بە پآى داب ونەریت و شەریعەتى پرتوکاوى هەزاران سال لەمەوبەر لە قالب بدات. ببیتە رۆژى جۆشدان و پەرەپیدانى خەبات لە پیناو یەکسانى هەمەلایەنەى ژنان و پیاوان. بە دەنگى بەرز لە سەراسەرى عیراقدا وەلامى توند بەو هیزو تاقمە ئیسلامى و قەومى و عەشایەریانە بدریتەوە کە لە تەقەلاى داسەپاندنى دەستورو یاساى کۆیلایەتى و ئیغتێابى ژناندان. دەبآ ئەمانە دەسکۆتابکرین و دەورو دوکانیان بپیچریتەوە، دەبآ 8ى مارس وەکو رەمزى بەرجەستەى خەباتى ژنان لە پیناو ئازادى و یەکسانى سەرلەنوآ بچەسپینریتەوە، دەبآ دین لە دەولەت جیابیتەوە، دەبآ یەکسانى هەمەلایەنەو بآئەملاو ئەولاى ژنان و پیاوان ببیتە کۆلەکەیەکى یاساو دەستورى وولات، دەبآ هەرچى زەخت و زۆرو داب و نەریتى پیاوسالارى و کۆنەپەرستانە هەیە بخرینە زبلدانەوە.

ژنان، کریکاران، لاوان، خەلکى موتەمەدن و ئازادیخواز!
کۆمەلگاى عیراق بە دەورانیکى حەساس و چارەنوسسازدا تیپەر دەبیت، سەرئەنجام لە کیشمەکیشى نیوان هیزو بزووتنەوە جیاجیاکاندا ئایندەى ئەم کۆمەلگایەو مافەکانى ژنانیش دیاریدەکریت. بزووتنەوەى سۆسیالیستى و یەکسانیخوازى دەبآ لیبراوانە بیتەمەیدان و مۆى خۆى لەو ئایندەیە بدات. لە 8ى مارسدا لە پیناو کۆتاییهینان بەم بەربەرییتەو بەرزراگرتن و چەساندنى ئەم خواستانەدا، هاوشان لەگەل حیزبى کۆمۆنیستى کریکاریدا بە هیزى فراوانەوە بیینە مەیدان، بە چەژنگیران و کۆبونەوەو متنیگ پیشوازى لە 8ى مارس بکەن و هەموو ئەو سنورو داب و نەریتە کۆنەپەرستانانە لە ژیرپآ بنین کە لەگەل ئازادى و پەیامى یەکسانیخوازى ژناندا نایەنەوە.
بژى بزوتنەوەى یەکسانیخوازى ژنان!
بژى یەکسانى هەمەلایەنەى ژنان و پیاوان!
بژى سۆسیالیزم
ریبوار ئەحمەد
سکرتیرى کۆمیتەى ناوەندى
حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عیراق
کۆتایى فیبریوەرى 2004

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here