پیشەکى:
هاوریانى کۆمیتەى ناوەندى! هەر بەوجۆرەى کە لە پلنیۆمى 16ى دواى کۆنگرەى سیەم رامگەیاند بە بۆچونى من وەزعیەتى ئیستاى حیزب و جیگاوریگایەک کە حیزب لە ئاستى کۆمەلگادا پەیداى کردوەى پیویستى بەوە هەیە کە بیر لە ئارایشیکى تازە بکەینەوە بۆ رابەرى حیزب. هەلسورانى حیزب لە ئاستیکى فراواندا پەرەى سەندوە، چوارچیوەى تشکیلاتى حیزب گەورە بوەتەوە، هەلسورانى 2 سالى رابردوو هەورەها خودى کۆنگرەى سیەم وەکو هەنگاویکى سیاسى عەزیم، حیزبى بردوەتە سەر لیوارى دەورەیەکى تازەى هەلسوران و موقعیەتیکى تازەى پیداوە. پەسەند کردنى ئارایشى لیدەر شیپ لە پلنیۆمى 12ى کۆمیتەى ناوەندى هەنگاویکى پیشرەوانە بوو بۆ حیزبى ئیمە، ئیستاش لە روانگەى منەوە ئەگەر بەشیوەیەکى گشتى و مجرد چاوى لى بکەین ئارایشى لیدەر شیپ بالاترین ئەلگۆى ئارایشى رابەریە بۆ حیزبیکى سیاسى. بەلام بە کۆمەلیک بەلگەو هەل ومەرجى تایبەت کە ئیستا حیزبى ئیمەو کۆمەلگاى عیراق پییدا تیپەردەبیت، وەلام بە نیازى ئەمرۆى ئیمە ناداتەوە. ئەم مەسەلەیە تەنانەت لە پیش کۆنگرەى سیەمەوە جیگاى بیرکردنەوە بوو بۆ من، لەم بارەیەوە لەگەل هاوریانیک بیرورامان ئالوگۆر کردوە. لە پیشدا من بە نیاز بووم لە پلنیۆمى 16 مەترەحى بکەم، بەلام دواى بیرکردنەوەو مشورەت لەگەل هاوریانیک بەو ئەنجامە گەیشتم کە رەنگە لە ناکاو بیتە بەرچاوو باشترە بە شیوەیەک دەرگاى ئەم باسە بکەینەوە کە فرسەتى بیرکردنەوەى کافى بە هەموو کۆمیتەى ناوەندى بدات و مەسەلەکە هەمەلایەنە هەلسەنگیندریت ئەوکات بریارى لەسەر بدریت.
ئەم تەرحەى لە خوارەوە وەکو پیشنیار هاتووە، بەرئەنجامى مشورەت و بیرکردنەوەو راگۆرینەوەیەکە کە هاورییانیک بوومانەو پیشنیاریکە بۆ ئەوەى لە پلنیۆمى 17ى کۆمیتەى ناوەندیدا بخریتەبەر باس و بە هیواى ئەوەى پەسەند بکریت.
تەرحى ئارایشیکى تازە بۆ رابەرى حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق
1/ بەلگەو بنەما سەرەکیەکانى ئەم تەرحە
بە لەبەرچاوگرتنى پەرەسەندنى حیزب و فراوانبونەوەى چوارچیوەى تشکیلات و هەلسورانى، هەروەها ئالۆزى هەل ومەرجیک کە حیزب تیایدا هەلدەسورآ، بە چەند بەلگە ئارایشى ئیستاى رابەرى حیزب ئارایشیکى گونجاو کارساو نیە بۆ وەلامدانەوە بە وەزعى ئیستامان:
– وەلامدانەوە بە پەرەسەندنى فراوان و هەمەلایەنى حیزب لە ناوچەکانى ناوەراست و خواروى عیراق و هەروەها هەل ومەرجى ئالۆزو پرئالوگۆرى ئیستاى عیراق، پیویستى بە رابەرایەتیەکى خاراوو پرتەجروبە وە لە هەمانکاتدا ممتمرکزو مستقر لە داخلى عیراق هەیە. بەلام ئەم تمرکزە بەو تایبەتمەندیانەوە بەم ئارایشەى ئیستا دابین ناکریت.
– ئەو گەشەو پەرەسەندنە فراوانى کە لە 2 سالى رابردوودا بەسەر حیزبدا هاتوە، هیزو توانایی و ئیمکانیەتیکى تازەو گەورەو فراوانى بۆ حیزب پیکهیناوە، بەلام لەلایەکى ترەوە ریزیکى فراوان لەم هیزەى کە بە حیزبەوە پەیوەست بوەو ئەمرۆ زۆربەى هیزى حیزب لە داخلى عیراق پیکدەهینیت، سەربارى شۆرشگیرى و رادیکالیزمیک کە هەیەتى هیشتا ئاشنایەتیەکى قولى لەگەل سوننەت و راوانگەکانی کۆمۆنیزمى کریکاریدا پەیدا نەکردوە. بە لەبەرچاوگرتنى ئەم واقعیەتە پیکهینانى تمرکزیکى رابەرى (مەکتەبى تەنفیزى) هاوکات لەگەل مەکتەبى سیاسى لە داخلى عیراق، ئەم تمرگزە رابەریە لە دەورو دەخالەتى ئەو کادرە خاراوو بە تەجروبانەى حیزب بى بەریدەکات کە بە هەر هۆیەکەوە بیت ناتوانن بە بەردەوامى لە عیراقدا مستقربن. ئەمەش دەبیتە هۆى ئەوەى رابەرى متمرکز لە داخل لە وەلامدانەوە بە مەسەلە هەمەجۆرەو تازەو ئالۆزەکانى ئیستاى عیراقدا دوچارى گیروگرفتى گەورە ببیتەوە.
– ماهیەتى نیونەتەوەیى ئەزمەیەک کە ئیستا بەرۆکى بە عیراق گرتووە، هەروەها لیکهەلپیکرانى لەگەل وەزعى ئیراندا، دەرەوەى وولاتى کردوە بە یەکیک لە مەیدانە سەرەکیەکانی نەبەرد بۆ حیزبى ئیمە. بۆ ئەم مەبەستەو هەروەها بۆ دابینکردنى هاوئاهەنگى نزیک لەگەل حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى-حکمتیست، بوونى تمرکزیکى رابەرى حیزب لە دەرەوەى وولات، مەسەلەیەکى زۆر پیویست و پر بایەخە بۆ حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق. بەلام ئەگەر بمانەوآ ئارایشى ئیستا لە عیراقدا پیادە بکەین، هەم تەرکیزى رابەرى لەسەر مەیدانى دەرەوەى وولات کەم دەبیتەوەو هەم پەیوەندى لەگەل حیزبى حکمتیست ئالۆزو لاواز دەبیت.
– پیکیهاتنى کۆنگرەى ئازادى عیراق وەکو پرۆژەو ئیبتکاریکى گەورەو سەرەکى حیزب، وەکو ریکخراویک کە لە هەردوو مەیدانى داخلى عیراق و دەرەوەى وولاتدا هەلدەسوریت، ئەوەى کردوەتە پیویستیەکى چارەهەلنەگر کە حیزب دەبیت هەم لە داخل و هەم لە دەرەوەى وولات تمرکزى رابەرى هەبیت. ئارایشى ئیستاى رابەرى لەگەل ئەمەش نایاتەوە.
– تایبەتمەندى هەلسورانى حیزب لە کوردستان و جیاوازى رەوەندە سیاسەکانى کوردستان لەگەل ناوچەکانى دیکەى عیراق، هەروەها دابینکردنى یەک رابەرایەیتەکى هاوبەش هەم بۆ کۆنگرەى ئازادى عیراق و هەم بۆ کۆنگرەى ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیى کوردستان، دەبیتە کاریکى سەخت و ئالۆزو دانى یەک سیمایەکى فەردى بەم رابەریە دوچارى گرفتى جدى دەگات.
2/ ئەم تەرحەى خوارەوە هەولیکە بۆ زالبوون بەسەر ئەو گیروگرفتانەدا.
– بالاتربن ئۆرگانى رابەرى حیزب کۆمیتەى ناوەندیە کە لە ماوەى نیوان دوو کۆنگرەدا حیزب بەریوەدەبات.
– پلنیۆم بە ووینەى کۆبونەوەى فراوانى کۆمیتەى ناوەندى، مەکتەبى سیاسى و سکرتیرى کۆمیتەى ناوەندى هەلدەبژیریت.
– پلنیۆم بە شیوەى رۆتین هەر 6 مانگ جاریک دەبەستریت.
– مەکتەبى سیاسى لە ماوەى نیوان دوو پلنیۆمدا حیزب بەریوە دەبات.
– سکرتیرى کۆمیتەى ناوەندى بەدەر لە پلنیۆم دەسەلات و مسئولیەتى عەمەلى نیە، رووبەردەرەوە نوینەرایەتى کۆمیتەى ناوەندى دەکات، هەوەها چاودیرو نوینەرى کۆمیتەى ناوەندیە روو بە ناوخۆى حیزب و بە تەواوى ئاگادارى هەموو کاروبارو هەلسورانى حیزبە. سکرتیرى کۆمیتەى ناوەندى دەتوانیت راستەوخۆ بانگەواز بۆ بەستنى پلنیۆمى کۆمیتەى ناوەندى بکات. هەروەها لەسەر خواست و داواى مەکتەبى سیاسى دەبآ لانى زۆر لە ماوەى دوو هەفتەدا بانگەواز بۆ بەستنى پلنیۆم بکات.
– مەکتەبى سیاسى سەرۆکى مەکتەبى سیاسى و دەستەى کارگیرى مەکتەبى سیاسى یان (دائرەى سیاسى) هەلدەبژیریت. دەستەى کارگیر لە عیراق مستقر دەبیت، مەکتەبى سیاسى بە شیوەى رۆتین هەر مانگ و نیویک یەکجار کۆبونەوەى خۆى دەگریت.
– دەستەى کارگیر بەرپرسى بەریوەبردنى کارى رۆژانەى حیزبە لە چوارچیوەى پەسەندکراوەکانى کۆنگرەو پلنیۆم و مەکتەبى سیاسیدا.
– رەئیسى مەکتەبى سیاسى لە هەمانکاتدا سکرتیرى دەستەى کارگیرى مەکتەبى سیاسیە.
– سەرۆکى مەکتەبى سیاسى قسەکەرى حیزبەو رووبەدەرەوە بەم ناونیشانە دەناسیندریت.
ئەم تەرحە مجال دەکاتەوە بۆ ئەوەى کە هەم رابەریەکى متمرکزو مستقرمان لە عیراق هەبیت و هەم لە تواناو تەجروبەى هەموو رابەرى حیزب کەلک وەرگرین.
ریبوار ئەحمەد
20-5-2005