ده‌رباره‌ی بانگه‌وازه‌که‌ی اصغر کریمی
ریبوار احمد
حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران به به‌یاننامه‌یه‌ک و اصغر که‌ریمی به نوسراوێک له باره‌ی کیشه‌کانی ناو حیزبی حیکمه‌تیه‌وه هه‌لویستیان ده‌ربریوه. هه‌ردوو بابه‌ته‌که سه‌رتاپایان کینه‌تۆزیه به‌رامبه‌ر کۆرشی مدرسی و خه‌تی سیاسی و مارکسیستی حیزبی حیکمه‌تی. نوسراوه‌که‌ی اصغر که زیاتر شه‌رحی به‌یانه‌که‌ی حککا و بانگه‌وازیکه بۆ رابه‌ری حیزبی حیکمه‌تیست، هه‌لده‌گریت به کورتی چه‌ند قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ین.
به‌شی زۆری نوسراوه‌که‌ی هه‌ولدان و هاندانی بالێکی حیزبی حیکمه‌تیه بۆ دوو شه‌قکردنی حیزب و خۆ جیاکردنه‌وه له خه‌تی کۆرشی مدرسی، له‌م به‌ره‌یه‌وه دیاره ئه‌وان حیساباتێکیان بۆ خۆیان کردوه. به‌لام اصغر بۆ تاقیب کردنی ئامانجه‌که‌ی سه‌رتاپای نوسراوه‌که‌ی به کینه تۆزی و باراندنی رق و کینه دژی شه‌خصی کۆرش و خه‌تی ئیستای حیزبی حیکمه‌تی هۆنیوه‌ته‌وه. ئه‌و و حککا ئومیدیان به‌وه‌یه که حیزبی حیکمه‌تی به دورکه‌و‌تنه‌وه له خه‌تی تا ئێستای خۆی که به خه‌تی کۆرش ناسراوه‌و ئه‌و ده‌وری سه‌ره‌کی دیوه له دامه‌زراندنی حه‌م حیزبه و دارشتنی خه‌ته سیاسیه‌که‌یدا، له واقعدا ببێ به حیزبیکی تر که هاوڕایی هه‌بیت له‌گه‌ل حیزبه‌که‌ی خۆیان. له نوسراوه‌که‌ی اصغرو بایانه‌مه‌که‌ی حککادا جگه له دوپاتکردنه‌وه‌ی به لیشاوی “راستتره‌وی کۆروش” ته‌نها چه‌ند رسته‌یه‌ک وه‌کو به‌ڵگه‌ی “ئه‌و راستڕه‌ویه‌ی کۆروش” و حیزبی حیکمه‌تی هاتوه. منیش هه‌ر به‌کورتی وه‌لامیکی هاوشیوه به‌و چه‌ند رسته‌یه ده‌ده‌مه‌وه.
اصغر به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و باسه هه‌بێت که ناوی ناوه ” تز ارتجاعی دولت متعارف” به‌راستی ئه‌لگۆیه‌کی پراوپر له روانگه‌ی چه‌پی سونه‌تی له‌م رسته‌یه‌دا نیشانداوه. باسه‌که‌ی کۆرش لیکدانه‌وه‌یه‌که له‌سه‌ر وه‌زعیه‌تی ده‌وله‌تی جمهوری ئیسلامی، هه‌ر مارکسیستێک ده‌توانی به به‌لگه‌وه موافق یان مخالفی ئه‌م باسه بیت، به‌لێکدانه‌وه‌یه‌کی واقعی یان ناواقعی بزانێت. به‌لام ئه‌وه چ دیدگایه‌کی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه که هه‌رکه‌س لیکدانه‌وه‌ی بۆ جمهوری ئیسلامی ئه‌وه بێت که رژێمێکی نا متعارفه ده‌بێته ئینقلابی و ئه‌وه‌ی پێی وابێت متعارفه ده‌بێته ارتجاعی؟! ئه‌مه ساویلکانه‌ترین کاریکاتۆر سازیه له باسی منصور حیکمت له‌م باره‌یه‌وه. وادیاره له‌م روانگه‌یه‌وه کۆمۆنیزم و ئینقلابی کارگه‌ری ته‌نها کاتێک وه‌لامن بۆ کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا که رژێم نا متعارف بێت!! هه‌رکاتیش رژێم متعارف بوه‌وه ئیتر له جیاتی کۆمۆنیزم و ئینقلابی کارگه‌ری نۆره‌ی ارتجاع دێت!! ئه‌م تێزه مایه‌ی پێکه‌نینه و هیچ په‌یوه‌ندی به مارکسیزم و حکمته‌وه نیه.
باسی کۆرش ده‌رباره‌ی ده‌وری حیزالله که اصغر به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست به تمجیدی حسن نصرالله تاوانباری ده‌کات، ره‌خنه‌یه‌کی مارکسیستی قوله له بێ ده‌وری چه‌پ له‌و ساحه سیاسیه‌دا. باسی ئه‌وه‌یه که به هۆی غیابی چه‌په‌وه‌یه که کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی له ده‌وری ناجی ئه‌و جه‌ماوه‌ره سته‌مدیده‌یه‌دا خۆی نواندوه‌دا. ئایا اصغر ئه‌وه‌ی له بیره که منصور حیکمت سالێ 1995 ده‌رباره‌ی سه‌رگه‌ردانی کوردستان باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌گه‌ر کۆمۆنیزم ریگایه‌کی کارساز نه‌خاته روو بۆ ده‌رکێشانی کوردستان له‌و گێژاوه، من ئه‌گه‌ر هاولاتیه‌کی شاری سلێمانی بم ده‌نگ ناده‌م به له‌سه‌ر کار لابردنی جلال تاله‌بانی و هاتنه سه‌رکاری حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری، چونکه لانی که‌م له ریگای تاله‌بانیه‌وه غه‌رب مه‌وادی خۆراک و ده‌رمان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌ش ده‌کات. که‌س له‌مه تمجیدی جلال تاله‌بانی یان پشت‌کردن له حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراقی ده‌رنه‌کێشا، به‌لکو رۆشن بوو که ئه‌م باسه هه‌لگری روانگه‌یه‌کی لایه‌نگرانه‌ی په‌یگیره له‌و حیزبه که له هه‌مان کاتدا مسئولیه‌تێکی سیاسی گه‌وره ده‌خاته ئه‌ستۆی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو نه‌جاتده‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌رکه‌وێت و هاوکات ئاسۆیه‌کی بۆ ئه‌مه نیشانی کۆمۆنیزمدا. باسی کۆرش ده‌رباره‌ی حیزب‌الله ره‌خنه‌یه‌که له چه‌پ و کۆمۆنیزم بۆ ئه‌وه‌ی له حاشیه بیته‌ده‌رو ئیسلامی سیاسی له ساحه وه‌ده‌رنیت. به‌لام چه‌پی سونه‌تی کوا له‌مه حالی ده‌بێت.
باسی یارانه‌ها وه‌کو ئه‌و خۆشباوه‌ریه وایه که بۆ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی کریکار له‌به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری بازاردا پشتیوانی له سه‌رمایه‌داری ده‌وله‌تی بکه‌یت. ئه‌مه‌ش تێزێکی زۆر دواکه‌وتوانه‌ی چه‌پی سونه‌تیه‌و زۆر ده‌مێکه له‌لایه‌ن کۆمۆنیزمی منصور حیکمه‌ته‌وه وه‌لامی خۆی وه‌رگرتوه‌ته‌وه.
به‌لام به‌راستی باسی اصغرو حککا ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بۆ دانانی موسه‌وی له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆمار، که ئه‌وان پێی ده‌لین “ئینقلابی 88” و هه‌راوهوریای حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که کۆرشی مدرسی وحیزبی حیکمه‌تی “ئینقلابی خه‌لکی ئیرانیان به‌لایه‌نگری له بالێکی رژێم له‌که‌دارکردوه- تخطئه” باسێکی زۆر ئاشنایه به تایبه‌تی بۆ ئێمه کۆمۆنیسته‌کانی عێراق، ئیمه یه‌که‌م جار ئه‌م تێزه شاکاره‌مان له عبدالله مهتدی بیست که منصور حکمتی به لکه‌دارکردنی راپه‌رینی 1991ی کوردستانی عێراق تاوانبار کرد، به دوای ئه‌ویشدا جه‌لال تاله‌بانی له گه‌رمه‌ی کێشمه‌کێش له‌گه‌ل یه‌کیتی بی‌کاران به رابه‌رانی ئه‌و ریکخراوه‌ی ووت ئیوه سه‌ربه منصور حیکمه‌تن و منصور حیکمه‌تیش کابرایه‌کی گومانلیکراوه که شۆرش و راپه‌رینی خه‌لکی کوردستان به بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه و لایه‌نگری ئه‌مریکا له قه‌له‌م ده‌دات…ئێستا دوای تیپه‌ربونی 20 سال حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری له به‌رامبه‌ر کۆرش و حیزبی حیکمه‌تیدا ده‌ست بۆ ئه‌و ئه‌رشیفه ده‌بات. باشتره هه‌رکه‌س به دوای تیگه‌یشتن له جیاوازیه‌کان و ناوه‌رۆکی دواکه‌وتوانه‌ی ئه‌م هه‌راوهوریایه‌دا ده‌گه‌رێ جاریکی تر بگه‌ریته‌وه بۆ نوسراوه‌کانی منصور حیکمت “ناسیونالیزم و رووداوه‌کانی کوردستانی عێراق” و”ته‌نها دوو هه‌نگاو بۆ دواوه”.
اصغر به ناوی نه‌جاتدانی به‌شێکی حیزبی حیکمه‌تیه‌وه بانگه‌وازی بالێک ده‌کات بۆ راپه‌رین له دژی ئه‌م خه‌ته سیاسیه‌ی که هه‌ویه‌تی واقعی و متمایزی حیزبی حیکمه‌تیه له چه‌پی سونه‌تی. گومان له‌وه نیه که مه‌به‌ستی نوسه‌ر به‌و هه‌موو رق و کینه‌وه که به‌رامبه‌ر ئه‌م حیزبه ده‌ریبریوه ئه‌وه نیه که هیچ به‌شێک له‌م حیزبه نه‌جات بدات، به‌لکو په‌له‌قاژه‌یه‌که بۆ قولکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناو ئه‌م حیزبه و به شکست کێشانی. به‌لام ئه‌گه‌ر که‌سێک یان که‌سانێک هه‌بن که به پیری بانگه‌وازه‌کانی حککا و آصغره‌وه برۆن، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه له‌و خه‌ته سیاسیه‌ی که تا ئێستا له‌سه‌ری راوه‌ستاوه هه‌لگه‌رێته‌وه، به بروای من ئیتر هه‌رچیه‌ک بێت، له رووی ماهیه‌تی سیاسیه‌وه ئه‌و حیزبی حیکمه‌تیه نابێت که 7-8 ساڵه به خه‌تی مارکسیستی و ده‌خاله‌تگه‌رو متمایزی خۆیه‌وه بووه به چقڵی چاوی جمهوری ئیسلامی و سه‌رجه‌م بۆرژوازی ئێران و جێگای رق و کینه‌ی چه‌پی سونه‌تی ئه‌مسالی حککاش.
6-1-2012