له وه‌ڵامی هاورێ ئەسغەردا:
ریبوار احمد:
له پێشدا ده‌بێ بڵێم که به‌ده‌ر له هه‌موو ئیختلافیکی سیاسی به شخێی ئەسغەرم خۆشویستوه، زۆرم پێ ناخۆش بوو که ریگامان لیک جیابوه‌وه. پێم ناخۆش بوو که نوسراویکی پر کینه‌ی شخێی به‌رامبه‌ر کۆرش و حیزبی حیکمه‌تی نوسی و منیش خۆم به قه‌رزاری کۆمۆنیزم و چینی کرێکار‌و مەنسور حیکمت زانی که وه‌لامێکی کورتی پێبده‌مه‌وه. به‌لام به‌ده‌ر له‌وانه له وه‌لامه‌که‌یدا به من و ناوبردنی ئێمه به هاورێ و جه‌ختی له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و ئحترامی بۆ ئێمه، که جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ل گشت ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌وان به‌رامبه‌ر من و حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق و کوردستان و کاتی خۆیشی ئه‌وان له‌وه‌دا ده‌ستپێشخه‌ر بوون که ده‌ستهه‌لگرن له مخاته‌به‌ی ئێمه به هاورێ، هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده ئه‌ودوای نوسراوه‌که‌ی سنوربه‌ندیه‌کی زۆری له‌گه‌ل ئه‌ده‌بیاتی پێشویان نیه، به‌لام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌م ئالوگۆره چۆن و بۆچی له مخاته‌به کردنی ئێمه‌دا له‌م کاته‌دا روویداوه، وه‌کو لوتفێک له‌وه‌وه چاوی لێده‌که‌م و منیش ئه‌و به هاوڕێ بانگ ده‌که‌م.
هاورێ ئەسغەر گیان تۆ ده‌ڵێی ” از عنوان مگلب تان تا انتهای آن بارها اشاره به کینه و نفرت از جانب من و حزب کمونیست کارگری نسبت به حزب حکمتیست و کورش کرده اید. فقگ می‌توانم تکژیب کنم! درحزب کمونیست کارگری نفرتی علیه حزب حکمتیست نیست اما تا بخواهید اختلاف هست. مگلب من هم نه تنها کینه ای نسبت به کسی نداشت بلکه دوستانه و مسئولانه بود.” به‌راستی ئه‌مه بێ انێافیه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یه و تۆزقالێک واقعیه‌تی تیا نیه. برۆ ئه‌رشیفی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی خۆتان هه‌ڵده‌وه، به‌لام بۆ یه‌ک سات به انێافه‌وه چاوی لیبکه، یه‌ک عه‌مباری گه‌وره له رق و کینه و هه‌ولی تیرۆری شخێیه‌ت و تۆمه‌ت لیدان و تانه‌و ته‌شه‌ری ناشرین ….به‌رامبه‌ر هه‌ر سێ حیزبی ئێمه و من و کۆروش ده‌بینی. زه‌حمه‌ته مه‌و‌ردیک په‌یدا بکه‌ی که ناوی ئیمه به‌ده‌ر له رق و کینه و نفره‌ت له‌لایه‌ن نوسه‌رانی حیزبی ئیوه‌وه بهینرێته سه‌ر زمان. ئه‌وه نه‌رێتێکی چه‌پی فیرقییه که سیاسه‌ت و ئیختلافی سیاسی له کینه‌تۆزی و که‌مپینی شخێی و نفره‌تدا ده‌پێچێته‌وه. برۆ چاوێک له پروپاگه‌نده‌ی حیزبی چه‌پی عێراقتان بکه به‌رامبه‌ر ئێمه که هه‌موو پێوانه و پره‌مسیپ و قیه‌میکی سیاسی تیپه‌راندوه، زیاتر له ره‌فتاری گروپه‌کانی هۆهاکێش ده‌چیت تا تبلیغاتی سیاسی حیزبیک. ناوی ئیمه‌مانان له تبلیغاتی حیزبی ئیوه‌دا به بی پاشگرو پێشگری کینه‌تۆزانه حه‌رام کراوه. من هه‌میشه ئه‌وانه‌م فه‌رامۆش کردوه‌و بایه‌خم بۆ دانه‌ناوه، به‌لام ئیستا که تۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی منت ته‌کزیب کردوه‌و ئیدعای ئه‌وه ده‌که‌ی که له حیزبی ئیوه‌دا کینه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ئێمه نیه من ناچاربوم ئیشاره‌یه‌ک به‌وانه بکه‌م.
تۆ ده‌لێی ” اگر مخاگب شما ێفوف خودتان است و نگران فاێله گرفتن آنها از نڤرات کورش هستید، اجازه بدهید بگویم که شما با انسان های عاقل و بالغی گرف هستید” به‌ڵام ده‌زانی له‌و کاته‌وه که سالی 2004 ئیوه فتوای راستره‌وی و پاشان دووی خوردادیتان له دژی ئیمه ده‌رکرد، ئه‌مه یه‌که‌مجاره له ئیوه‌ی ببیستم که له‌حنی ” انسان های عاقل و بالغ” به‌رامبه‌ر رابه‌ران و کادرانی ئه‌حزابی ئیمه به‌کار‌به‌ر‌ن. هه‌میشه وه‌کو “کافری سه‌رلێشێواو” قه‌زاوه‌تتان له‌سه‌ر کردوین. ئایا ئیستا ناحه‌قمه له‌م جه‌رگه‌ی ئه‌زمه‌یه‌ی یه‌کیک له حیزبه‌کانی ئیمه‌دا گومان له مه‌رامی پشتی ئه‌م له‌حنه پر میهره‌بانیه‌ی ئێوه به‌رامبه‌ر کادران و رابه‌رانی حیزبه‌کانمان بکه‌م؟!
من تا ئێستا پێویستی ئه‌وه‌م نه‌بینوه که له‌م باره‌یه‌وه رووبکه‌مه ریزه‌کانی خۆمان. من باوه‌رم به ریزی فشۆڵی ئه‌تۆ نیه که به زه‌بری بێ ئاگایی له جیاوازیه‌کان و ره‌وه‌نده‌کان پێکه‌وه نرابێت. هه‌ولی من ئه‌وه‌یه که هاوریانمان به چاویکی کراوه‌وه رای خۆیان ده‌ربرن و ته‌ێمیمی هوشیارانه بگرن. بۆ ئاگاداریت تا ئیستا ته‌نها هاوری شمال عه‌لی رای جیاواز له دوو حیزبی ده‌ربریوه. من که به‌رپرسایه‌تی هیچ یه‌ک له دوو حیزبم نیه، به‌لام من پێشنیارم کر‌د بۆ هه‌ردوو حیزب که ریگای ده‌ربرینی رای جیاواز و ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌گرتنی عه‌له‌نی له سیاسه‌تی حیزب له هیچ که‌س ته‌نگ مه‌که‌نه‌وه. هه‌ر لیره‌شه‌وه بانگه‌وازی هه‌موو کادران و ئه‌ندامانی حیزب ده‌که‌م که ئازادانه رای خۆیان ده‌ربرن.
ده‌لێی ” نوشته اید که تلاش و هدف حزب و همینگور نوشته من دو شقه کردن حزب حکمتیست است. باور کنید نیازی به چنین کاری از جانب ما نبود. قبل از هرنوع دخالتی از جانب ما، مگلب کورش تحت عنوان “حزب حکمتیست یک دفتر سیاسی دارد” انشعاب را قگعی کرده بود.” به‌لام باسی من ئه‌وه نه‌بوه‌و نیه که حیزبی حیکمه‌تی به پلانی ئیوه دووشه‌قه بوه. ئه‌مه استنتاجێکی دلخوازانه‌ی تۆیه له قسه‌کانم، ته‌نانه‌ت من باسی ئه‌وه‌شم نه‌کردوه که بانگه‌وازو هه‌وڵی ئیوه هیچ ده‌وریکی هه‌بوبێ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، لوتفه‌ن قسه‌کانی من ته‌حریف مه‌که‌ن. باسی من زۆر راشکاوه ئه‌لێم دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه له حیزبی حیکمه‌تی په‌یدابوو، ده‌خاله‌ت و بانگه‌وازی ئیوه هه‌ولدان و هاندانی بالێکی حیزبی حیکمه‌تیه بۆ دوو شه‌قکردنی حیزب. بانگه‌وازه‌که‌ی تۆ له‌م باره‌یه‌وه زۆر ئاشکرایه.
ئه‌وه‌ی که ئیختلافاتی ناوخۆی حیزبی حیکمه‌تی ئاو ده‌کات به ئاشی مخالفینی سیاسیماندا، بۆ ئێمه به ته‌واوی چاوه‌روان کراوبوو. ئه‌وه‌ش چاوه‌روان کراوبوو که حککا مشتاقانه له پێشه‌وه‌ی ئه‌م ریزه‌دا قه‌رار بگرێت. به‌لام ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێم که ئیفراتیگه‌ری و ئه‌م محاسه‌باته هه‌له‌یه‌ی تۆ زیاتر بوو له‌وه‌ی چاوه‌روان ده‌کرا. به‌راستی ده‌رکه‌وتنی رابه‌رانی حیزبی ئێوه له مه‌یدانی حیزبیه‌تدا له باشترین حاله‌تدا ته‌نها ده‌کرێ وه‌کو شۆخیه‌ک چاوی لێبکرێت و هیچی تر. تۆ زیاد له حه‌د حیسابت له‌سه‌ر زاکیره‌ی که‌می خه‌لک کردوه که تاریخی انشقاقی حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ری حککا به قه‌له‌می خۆت زیندو ده‌که‌یته‌وه. هێشتا ئه‌رشیفی جه‌ده‌ل و شه‌یتان سازی و قانونشکێنی رابه‌رانی ئێستای حککا له‌سه‌ر نێت ماوه که بۆ ده‌رسی عیبره‌ت وه‌رگرتن به‌شی ساله‌های ساڵ ده‌کات. سه‌رگوزه‌شته‌ی ته‌سفیات و راونانی مخالفینتان له جیابونه‌وه‌ی بالی حیزبی ئیتحادی کۆمۆنیزمی کریکاریدا نیشانی‌دا که چۆن له چاره‌سه‌ری ئه‌م جۆره ئیختلافاته ده‌رونیانه‌دا ئێوه بونه به ئوستاد.
ده‌رباره‌ی هه‌لویستی کۆروش له‌م کێشه‌یه و ئه‌وه‌ی که ده‌لێی چۆنه که “آن اقلیت می‌تواند اکپریت را از دفتر سیاسی بیرون بیندازد!” و کۆروش پشتیوانی لیکردون؟ هه‌لویستی من له‌م باره‌یه‌وه زۆر رۆشنه که قاگعانه دژی ئه‌م کاره راوه‌ستاوم. به‌لام به راستی هه‌لویستی ئیوه بۆ من زۆر جالبه، چونکه به‌لگه‌یه‌که به ته‌واوی دژی خۆتان. له بیرته سالی 2004 ئیوه چۆن ئه‌قه‌لیه‌تیه‌کی کۆمیه‌تی ناوه‌ندی 22 که‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌کسه‌ریه‌تیکی 24 که‌سی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌موو مه‌وازین و قانونیکی حیزبیتان ژیرپێ ناو به قه‌ولی خۆتان کۆمیته مه‌رکه‌زیتان “ده‌ورزد” و انشعابتان به‌سه‌ر حیزب‌دا سه‌پاند؟ ئێستا جۆرێک له‌و کاره‌ی ئیوه له‌لایه‌ن ئه‌قلیه‌تیکی ده‌فته‌ر سیاسی حیزبی حیکمه‌تیه‌وه دوپات ده‌بیته‌وه، لای منه‌وه هه‌ردووکی مه‌حکومه به‌لام له پێوانه ئیزدوجیه‌که‌ی تۆدا ئه‌م پێشێلکاریه که بۆ خۆتان حه‌لاله بۆ مخالتفان حه‌رامه. بانێک و دوو بانگردین ده‌بیت به‌لام بانیک و دوو هه‌وا نابیت دۆستی ئازیز.
هه‌لویستی من له سالی 2004دا به “زۆر نامسئولانه” وه‌ێف ده‌که‌یت، به‌لام ببوره که ده‌لیم ئه‌مه ئیتر هه‌لگیرانه‌وه‌یه‌کی زۆر فریوکارانه‌یه. ئیوه زۆر نا مسیولانه له رقی هه‌لویستی سیاسی ئیمه به‌رامبه‌ر انشعابگه‌ری جاناحه‌که‌ی ئیوه، هه‌موو هه‌ولیکی خۆتاندا بۆ دروستکردنی انشعاب له حیزبی ئیمه‌دا. کاتیک ئه‌و کاره‌تان پی نه‌کرا ته‌نها توانیتان چه‌ند که‌س له ئیمه دابڕن و ناوی حیزبی لی بنین. ئه‌گه‌ر به‌راستی تۆ هیشتا په‌یت به فه‌شه‌لی ئه‌و کاره‌ی خۆتان نه‌بردبیت مانای وایه نه هیچ ره‌وه‌ندیک ده‌بینی و نه هیچ ریگا حه‌لێک، ئیتر له‌م باره‌یه‌وه سه‌رزه‌نشتی خۆتان بکه. زۆر سه‌یره ئیوه حککاتان کر‌د به دووکه‌رته‌وه که‌چی ووتان “قوی شدیم” به‌لام دابرانی ئه‌و چه‌ندکه‌سه له ئیمه به “لگمات جبران ناپژیر” هه‌ڵده‌سه‌نگێنی. هه‌موو پێوانه‌کانتان ئیزدواجیه. تۆ که داوای راشکاوی و شجاعه‌ت له خه‌لک ده‌که‌یت، ئه‌مه بۆ خۆشت قایلبه، شجاعانه مسئولیه‌تی کاری خۆتان بگرنه ئه‌ستۆ. ئه‌وانه‌ی له ئیمه دابران به هۆی ره‌فتاری نامسئولانه‌ی منه‌وه نه‌بوو به‌لکو ریک به پێچه‌وانه به هۆی ره‌فتاری نا مسئولانه‌ی ئیوه‌وه بوو. ئیوه له کۆنگره‌ی پینجتاندا یه‌کلایه‌نه به ناوی فراکسیۆنه‌وه نمونه‌ی زۆر ئیفراتی هه‌مان ئه‌وکاره‌تان به‌وکه‌سانه کر‌د که خۆتان له ره‌وتی “حیزبی اتحادی کمونیزمی کارگر” تان قبوڵ نه‌کرد. ئه‌مه‌ش دیسان بانیکه و دوو هه‌وا. چۆن ده‌بێت ئه‌وکاره‌ی له حیزبی خۆتاندا قه‌ده‌غه‌یه له حیزبی تردا بۆ لایه‌نگرانی خۆتانی داوا بکه‌ن؟!
تۆ باسه‌که‌ی من سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ووتومه هه‌ولی ئیوه بۆ تحققی انشعابه له حیزبی حیکمه‌تی ره‌ت ده‌کیه‌ته‌وه، به‌لام سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر چه‌ند دێڕ دواتر هه‌مان نیه‌ت به‌رامبه‌ر حیزبی عێراق و کوردستانیش نیشانده‌ده‌ی و ده‌لێی “موچع کنونی شما فقگ لگمات بیشتری به احزاب کمونیست کارگری عراق و کردستان وارد خواهد ساخت. امیدوارم جناح چپ حزبتان مانع این لگمات شوند” ئه‌مه شۆخیه‌کی سیاسی بێ تامه به جه‌ناحبه‌ندی راست و چه‌پ. نازانم دوای فتوای کافر بونی ئیمه له‌لایه‌ن ئیوه‌وه له سالی 2004، ئه‌مه له‌که‌یه‌وه جه‌ناحیکی چه‌پی واتان له هه‌ردوو حیزبی عێراق و کوردستاندا به‌ره‌سمی ناسیوه که جیگای ئومیده‌واری ئیوه بیت بۆ به‌رگرتن له‌و لگماته‌ی که به بۆنه‌ی هه‌لویستی منه‌وه خه‌ریکه به‌ر ئه‌و دوو حیزبه بکه‌ویت؟! ئه‌وه ده‌زانین که به‌پێی فتوای ئێوه “جه‌ناحی راستی حیزبمان دووی خورداد”یه. به‌لام مشخێاتی ئه‌م “جه‌ناحه چه‌په”ی که جێگای ئومێده‌رای تۆیه چیه؟ هه‌لویسته‌کانی چین؟ که‌سایه‌تیه‌کانی کین؟ له‌که‌یه‌وه لای ئیوه به‌ره‌سمی ناسراون؟ چۆنه تا ئێستا به‌سه‌ر زمانتان نه‌هێناوه؟! ئایا هیشتا به‌لگه‌ی زیاتر پیویسته بۆ نیشاندانی مه‌رامه‌کانی ئیوه؟! دۆستی ئازیز ئه‌م یاریه ناشرینه مه‌که‌ن. ئه‌مه سوکایه‌تیه به‌و که‌سانه‌ی که ده‌ڵێی ئیحترامیان بۆ قایلم و به که‌سانی بالغ و ئاقل وه‌ێفیان ده‌که‌یت. هه‌رکات په‌یام و مه‌رامیکتان هه‌بێت له دژی حیزبی ئێمه ئاره‌زومه‌ندانه ره‌سمی جه‌ناح به‌ندی له حیزبی ئیمه ده‌کێشن و مه‌دالیای چه‌پ ئاماده ده‌که‌ن بۆ ملی که‌سانێک که پیتان وایه به ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌تانه‌وه دین. پیم وانیه به‌م یاریه ناشرینه هیچ گیر بهێنن، ئه‌مه گالته‌کردنه به ده‌سته‌واژه‌ی چه‌پ.
ده‌ته‌وێ ئه‌وه بده‌یته پال من که ریشه‌ی سیاسی کیشه‌کان نابینم و خۆم له دانی ته‌بینیکی سیاسی لاده‌ده‌م. به‌لام کێشه‌که له‌وه‌دایه که چه‌پی سونه‌تی توانای بینین و درک کردنی حیزبیه‌تی کۆمۆنیستی و نه‌ریته‌کانی حیزبی سیاسی کۆمۆنیستی نیه و درک به حه‌یاتی بونی ئه‌مه بۆ کۆمۆنیزم ناکات. من هه‌موو ئیختلافه سیاسیه‌کان ده‌بینم و نه‌ک نامه‌وێ چاوپۆشیان لێ بکه‌م، به‌لکو ده‌مه‌وێ به‌ر به‌وه بگرم که له ناو ته‌مومژدا به شێوه‌یه‌کی ناشه‌فاف و ناراشکاو یه‌کلابکرێنه‌وه. هه‌روه‌ها من ده‌مه‌وێ رێگابگرم له‌وه‌ی یاری نامسئولانه به حیزب و حیزبیه‌تی کۆمۆنیزم بکرێت. واته هه‌ر ئه‌و شته‌ی ووتم ئێوه تیایدا ئوستادن. ئه‌گه‌ر انشعابێک بنه‌مای سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی هه‌بیت ده‌بی ئه‌وه‌نده ئه‌و بنه‌مایانه‌ی رۆشن بیت که نه‌ک هه‌ر کادرو هالسوراویک بتوانی به چاوی کراوه‌وه هه‌لبژاردنی خۆی بکات به‌لکو ئه‌م ئیمکانه به کۆمه‌ڵگاش بدرێت. ئه‌وکات من نه‌ک وه‌حده‌تی حیزب به پیویست نازانم به‌لکو جیابونه‌وه به پێویست ده‌زانم. خۆت باش ده‌زانی مەنسور حکمت له کاتێکدا که نه‌ک هه‌ر ئیختلافات به‌لکو گرایشاتی جیاجیای له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا ده‌بینی، ئینجاش چه‌ند ساڵ فرسه‌تیداو دنیایه‌ک کاری سیاسی و فکری ئارام و مه‌ته‌مه‌دینانه‌ی کر‌د بۆ نیشاندانی جیاوازیه‌کان به ریزه‌کانی حیزب و کۆمه‌ڵگا. پاش هه‌موو ئه‌مانه‌ش له جه‌رگه‌ی تحولاتێکی گه‌وره‌ی جیهانیدا که بواری پێکه‌وه ژیانی گرایشه‌کانی ناو حیزبه‌ی به کۆتایی گه‌یاند، ئینجا رێگای جیابونه‌وه‌ی هه‌لبژارد. حیزب شتێک نیه کایه‌ی پێبکرێت و هه‌روا به ئاسانی هه‌موو رۆژێک به‌به‌هانه‌ی ئیختلافات پارچه‌پارچه بکرێت. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه باسی من ئه‌وه‌یه که هێشتا به‌شی زۆری میحوه‌ری ئیختلافه‌کانی ناو حیزبی حیکمه‌تی بۆ زۆربه‌ی زۆری ریزه‌کانی خۆیشی رۆشن نیه نه‌ک کۆمه‌لگا.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مه و هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که حیزبیه‌ت و ته‌حه‌زوب به‌شێکی هه‌ره گرنگی سیاسه‌ت و خه‌باتی کۆمۆنیستیه، من خه‌ریکم به‌رگری له سونه‌ته‌کانی ته‌حه‌زوبی کۆمۆنیستی ده‌که‌م. پیم سه‌یر نیه که چه‌پی سونه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به هیچ بگرێت، به‌لام برۆن نامه‌ی مەنسور حیکمه‌ت له‌وه‌لامی داواکارانی پیکهینانی فراکسیون له حککع سالی 1996 بخویننه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاگای له ئیختلافه سیاسیه‌کانی نیوانمان بوو، له نامه‌یه‌کی مفێلدا به‌بێ ئه‌وه‌ی باسیک له‌و ئیختلافاتانه بکات به وردی و په‌یگیرانه به‌رگری له حیزبیه‌ت کر‌د و هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌کو ریگای دروستی که‌نالیزه کردنی ئیختلافاتی سیاسی ده‌خاته‌روو بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی مه‌نتقی خۆی بگات. ئیختلافی سیاسی که خۆلادانی تیا نیه، نه‌ک نابێته هۆی شکاندنی کۆمۆنیزم، به‌لکو ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی دروست برواته پێش بوار ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان به چاوی کراوه‌وه به‌شداری تیا بکه‌ن و کۆمۆنیزم به‌رێته پێشه‌وه. به‌لام پشت کردن له سونه‌تی ته‌حه‌زوبی کۆمۆنیستی، کۆمۆنیزم دوچاری شکستی گه‌وره ده‌کات. کۆمۆنیزم به‌بێ ته‌حه‌زوب به هیچ کوێ ناگات. ناوه‌رۆکی باسی تا ئێستای من له کێشمه‌کێشه‌کانی حیزبی حیکمه‌تیدا، هه‌روه‌ها له‌و جیابونه‌وه‌یه‌دا که سالی 2004 ئێوه به‌سه‌ر حککاتاندا سه‌پاند، پێداگریه له‌سه‌ر ئه‌مه.
له باسه سیاسیه‌کانتدا یه‌ک خالی تازه هاتوه که جیگای خۆیه‌تی سه‌رنجیکی کورتی له‌سه‌ر بده‌م. تۆ ده‌لێی “انقلاب 88 را با “قیام 1991 در کردستان عراق” مقایسه کرده اید. رفیق ریبوار لگفا موچوع را منحرف نکنید. اولا سرراست تر است که انقلاب 88 را با انقلابات مێر و تونس و لیبی و سوریه و … مقایسه کنید. خودتان هم می‌دانید که این انقلابات و موچع شما و حزب حکمتیست در مقابل آنها بلافاێله این سوال واقعی و اێیل را مقابل کادرهای شما گژاشت که آیا تڤاهرات های 88 در ایران هم مپل این انقلابات نبود؟ و آیا حق با حزب کمونیست کارگری نبود؟” له پێشدا باوه‌رکه ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێی گوایه کادرانی ئێمه پرسیاریان بۆ مه‌تره‌ح بووه هه‌ر تێورات و ته‌ئه‌ملاتی خۆتانه. من ئه‌مه یه‌که‌م جاره و له تۆی ده‌بیستم و هه‌ستم نه‌کردوه که کادره‌کانی ئیمه خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پرسیاریکی به‌م جۆره‌دا بینیبێته‌وه و گومانی ئه‌وه‌یان بۆ دروست بوبێت که حه‌ق به حککایه بۆ به‌رگری و به‌شداری له بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز. تازه ئه‌گه‌ر گومانیکیش بکه‌ن له‌سه‌ر لیکچونی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و شۆرشه‌کانی میسر‌و تونس، له‌مه بۆ ده‌بی حه‌قانیه‌ت بۆ حککا استنتاج بکریت؟ خۆ به‌رگری له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و به‌شداری له مه‌راسیمی عاشورا و رۆژی قودس ئیبداعێکی تایبه‌ت به حککا نه‌بوو، به‌لکو لێشاوێک له جه‌ره‌یانانتی راست و چه‌پ قاره‌مانی بوون.
به‌لام ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که “ئینقلابی 88” لیکچونی له‌گه‌ل شۆرشی میسر‌و تونس هه‌یه نه‌ک له‌گه‌ل قیامی 1991 له کوردستانی عێراق. له روانگه‌ی منه‌وه ناکرێ ئه‌و شۆرشانه‌ی که له دلی چه‌ند ساڵ مانگرتن و ناره‌زایه‌تی کریکاریه‌وه سه‌ریان هه‌لدا و راسته‌وخۆ له پێناو نان و ئازادی شکلیان گرت و به‌ده‌ر له‌هه‌ر نارۆشنیه‌ک ئه‌سیری ئالایه‌کی وه‌کو ئالای که‌روبی و موسوی نه‌بوون، له‌گه‌ل ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزه به‌راورد بکریت که له‌سه‌ر بانگه‌وازی موسوی و کروبی وه‌کو جه‌ناحیکی جمهوری ئیسلامی و له ده‌وری په‌رچه‌می ئه‌وان بۆ “ئیێلاحی” رژێم و دانیشتنی خۆیان له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆمار شکلی گرت. لیکچونی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزو قیامی 1991ی کوردستانی عێراق له‌وه‌دایه، که ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌نده جه‌ماوه‌ی بیت که هه‌موو کۆمه‌لگا و جه‌ماوه‌ری کریکار‌و زه‌حمه‌تکێش تیایدا فعالانه به‌شداری بکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره به ئومیدی به‌دیهاتنی ئامانجه به‌رحه‌ق و ئازادیخوازانه‌کانی خۆیان له‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌شداری بکه‌ن، به‌لام سه‌رئه‌نجام ئاسۆ‌و سیاستی زاڵ به‌سه‌ریدا ماهیه‌تی سیاسی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دیاری ده‌کات. مه‌سه‌له‌ی بنه‌ره‌تی ئه‌وه‌یه که ئه‌و جه‌ماوه‌ره له ده‌وری چ په‌رچه‌مێک هاتونه‌ته مه‌یدان. قیامی 1991 ئه‌و جه‌ماوه‌ره له ده‌وری په‌رچه‌م و ئاسۆی ناسیۆنالیستی و بزوتنه‌وه‌ی 88ی ئیرانیش جه‌ماوه‌ر له ده‌وری ئاسۆ‌و په‌رچه‌می سه‌وزی جه‌ناحیکی جمهوری ئیسلامی هاتنه‌مه‌یدان و هه‌ر ئه‌مه‌ش ماهیه‌تی سیاسی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی دیاری کر‌د.
هه‌روه‌ها ده‌کرێت بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بشوبهێنرێت به بزووتنه‌وه‌ی گۆران له کوردستانی عێراق که چۆن باڵێکی یه‌کیتی نیشتمانی که‌ڵکی له ناره‌زایه‌تی ره‌وای خه‌ڵک دژی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ل و ملهورو کۆنه‌په‌رستی یه‌کیتی و پارتی وه‌رگرت و توانی به فریوکاری جه‌ماوه‌رێکی زۆر بخاته پشتی خۆی. ئه‌و جه‌ماوه‌ره له پێناو ئامانج و ئاواته‌کانی خۆیاندا چونه ژێر ئالای بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه، به‌لام ئه‌وان فریویان خوارد چونکه ئه‌و ریگایه بۆلای ئامانجه‌کانی ئه‌وان نه‌ده‌رۆیشت. به‌م جۆره بوون به له‌شکری پیاده‌ی بالیکی تری ناسیونالیزمی کورد. له‌م یاریه‌دا بزووتنه‌وه‌ی گۆران له کاتی هه‌لبژاردندا هه‌ر وه‌کو که‌روبی و موسه‌وی قسه‌ی دژی یه‌کیتی و پارتی و باسی ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌لی کر‌د، له پێناو ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرتر مسۆگه‌ر بکات. جیاوازی نه‌وشیروان و موسوی له‌ودا بوو که یه‌که‌میان به ئه‌نجامی هه‌لبژاده‌ن رازی بوو به‌لام دوه‌میان نارازی بوو. ئه‌گه‌ر گۆران به ئه‌نجامی هه‌لبژاردن رازی نه‌بوایه ره‌نگ بوو بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزێکی جه‌ماوه‌ری له کوردستان به‌ریبخات.
سه‌رئه‌نجام ده‌بێ چه‌ند رسته ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌زاوه‌ته‌ی تۆ بلێم که ده‌لێی “موچع کنونی شما فقگ لگمات بیشتری به احزاب کمونیست کارگری عراق و کردستان وارد خواهد ساخت.” به‌لام بۆم رۆشن نیه که مه‌به‌ستت کام هه‌لویستمه. ئایا مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که له ناوخۆی حیزب‌دا به‌رگریم له یه‌کپارچه‌یی حیزب کردوه‌و پێشێل کردنی سونه‌ته حیزبیه‌کانی هه‌ردوولام داوه‌ته به‌ر ره‌خنه‌و داوام کردوه پێره‌وی له سونه‌ته‌کانی ته‌حه‌زوبی کۆمۆنیستی بکه‌ن‌و به شێوه‌ی سیاسی ئیختلافه‌کان به‌رنه پێشه‌وه. ئه‌مه لگمه‌ی زیاتر ده‌دات له حیزبه‌کانمان؟! یان مه‌به‌ستت ئه‌و هه‌لویسته‌مه که دژی بانگه‌وازه‌که‌ی تۆ بۆ دوو شه‌قه‌کردنی حیزبی حیکمه‌تی راوه‌ستاوم؟ مه‌به‌ستت هه‌ر کامیان بێت، به‌لگه‌یه‌که شایه‌تی له‌سه‌ر ناواقعی بونی ئه‌و قسه‌یه‌ت ده‌دات که ده‌ڵێی “مگلب من هم نه تنها کینه ای نسبت به کسی نداشت بلکه دوستانه و مسئولانه بود.” دۆستی ئازیز تۆ که هه‌ولی من بۆ به‌رگرتن له دووشه‌قه‌کردنی نامسئولانه‌ی حیزب و ته‌پ و تۆز به‌رپاکردن بۆ بوارنه‌دان به بینینی ئیخلافاته‌کان، به فاکته‌رێ له‌قه‌له‌م بده‌ی که ” لگمات بیشتری به احزاب کمونیست کارگری عراق و کردستان وارد خواهد ساخت” ئیتر ئاشکرایه دلی تۆ چی ده‌وێت و پێویستی به‌وه نیه من به‌لگه‌ی بۆ بۆ بهێنمه‌وه.
هه‌ر چاودیریکی ساده بانگه‌وازه‌که‌ی تۆ و ئه‌م قسانه‌ت ببینێ به ئاسانی ئه‌و حه‌قیقه‌ته درک ده‌کات که تۆ به‌م دووشه‌قه بونه‌ی حیزبی حیکمه‌تی بۆنی که‌باب چوه‌ته لوتته‌وه، تۆ به نیازی به‌ده‌ستهینانی ئیمتیازێکی سیاسی رووت به‌ره‌و ئه‌م مه‌یدانه هێناوه. به‌لام من دلنیات ده‌که‌م که له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شان و نابوت بونی حیزبی حیکمه‌تی هیچ کۆمه‌کیک به حککا ناکات بۆ رزگاربونی له مایه‌پوچی سیاسی. له‌م دوو ساڵه‌ی دویدا حککا سنورێکی له نیوان خۆیی و ره‌وت و جه‌ره‌یاناتی راست و دواکه‌وتانه‌دا نه‌هێشتوه‌ته‌وه. که‌وتنه‌دوای هه‌خا و ته‌حه‌روکاتی ناسیونالیستی تورک که پێشتربوون، له ده‌ورانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا هه‌ڵسوران له بازنه‌ی کێشمه‌کێشی دوو جه‌ناحی جمهوری ئیسلامی‌دا هونه‌ر به‌خه‌رجدانێکی گه‌وره بوو! ئایا هێشتا چاوه‌روانی ئه‌وه‌تان هه‌یه که داتاشینی ته‌مجیدی نێرالله له لایه‌ن حیزبی حیکمه‌تیه‌وه پاساوێک بێت بۆ هاوشانی و پشتیوانی و نزیکایه‌تی حککا له‌گه‌ڵ کروبی و موسویدا.
له کۆتایدا ده‌ڵێم تۆ که له ده‌خاله‌ت له‌م ئیختلافاته‌دا به دوای دۆستتدا ده‌گه‌ڕێ‌ی له ناوه‌راستی ماجه‌را‌که‌دا، من له‌سه‌ر بناغه‌ی دۆستایه‌تی دێرینه‌م له‌گه‌ل تۆ، پێشنیارت پیده‌که‌م ده‌ست له‌م کاره‌ت هه‌لگریت. چونکه لێره‌دا هیچت ده‌ستگیر نابێت و ماندوبون و کاتت به فیرۆ ده‌روات. تۆ که دوای 7 -8 سال بۆ یه‌که‌مجاره دۆستایه‌تی و دلسۆزی ده‌نوێنی له‌گه‌ڵ به‌شیک له رابه‌رانی حیزبی حیکمه‌تی، ده‌ته‌وێ له‌م مه‌یدانه‌دا ڕوای خۆت بکه‌یت و نێچیر به‌ده‌ست بهێنی. به‌لام محاسه‌باته‌که‌ت سه‌رتاپا هه‌له‌یه. هوشیاری ریزه‌کانی حیزبی حیکمه‌تیست و حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق و کوردستان ئه‌وه‌نده به‌رزه که بتوانن ده‌ستت له‌م راوه ببه‌ستن و به‌ده‌ستی خالی بگه‌رێیته‌وه.
9-1-2012