لە خواستەکانمان نایەینەخوارەوە، دەبى تالانچیان لاکەون و ئیدارەى کاروبار بکەویتە دەستى نوینەرانى خەلک

0

ماوەى چەند هەفتەیەکە نارەزیایەتى خەلکى مەحروم و ئازادیخوازى قەزاى مقدادیە بەرابەرى حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى لە دژى تالان و برۆو فەسادى ئیدارى لە رادەبەردەرى قایمقامیەت و مجلسى بلدیەى داسەپینراو، پەرەى سەندووە. ئەم دام و دەزگا داسەپینراوە کە لە نوینەراینى ئەحزابى قەومى و دینى دەست و پیوەندى ئەمریکا پیکهاتوون، بە شیوەیەکى بەرفراوان کەوتونەتە تالان و برۆى داهات و ئەو پول و پارانەى کە دەبى بۆ پرۆژە خزمەتگوزرایەکان و ژیانى رۆژانەى خەلک تەرخان بکریت. ئەم نارەزایەتیانە بەرابەرى حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى گەیشتە ئاستیک کە ئەم دام و دەزگایانەى لە ژیر زەختى گەورەدا قەراردا.
تالانچیان لە پیشدا هەولیاندا بە هەرەشەو گورەشە لە خەلکى نارازى و پاشان بە خستنەرووى رشوە بۆ رابەرانى ئەم نارەزایەتیانە، لە بارى بەرن و کپى بکەنەوە. بەلام پاش ئەوەى ئەم پیلان و هەولانەیان بە هیچ ئەنجامیک نەگەیشت و بە دەورى کارسازانەى حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى پوچەل کرایەوە. لە هەنگاوى دواتردا کەوتنە بیرى پیلانگیرى لە حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى، بە تایبەت قایمقام بە هاوکارى راستەوخۆى یەکیتى نیشتمانى کوردستان و حیزبى دەعوەو مجلسى ئەعلا لەو شارە، نەخشەى داخستنى مقرى حیزبى کۆمۆنیستى کریکاریان لە مقدادیە دارشت.
بەلام ئەمجارەش پیلانەکەیان لەگەل کاردانەوەى جەسورانەى حیزب و پشتیوانى گەرم و فراوانى خەلکى شار بەرەورووبوەوە، تەنانەت ئەبعادى کیشمەکیشە فراوان بوەوە بۆ شارو ناوچەکانى دیکەش، لەوانە شارى بغداد. خەلکى ئازادیخوازو حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى لەگەل ئەوەى ئامادە باشیکى تەواویان بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر نەخشەو پیلانیکى ئەوان پیکهینا، هاوکات لەسەر خواستى خۆیان بۆ گیرانەوەى داهاتە تالانکراوەکان و هەلوەشانەوەى مەجلسى بلدیەو قایمقام و دانانى نوینەرانى خەلک لە جیگایان پیداگریان کرد.
لەم کیشمەکیشە چەند هەفتەییەدا یەکیتى نیشتمانى و ئەحزابى کۆنەپەرستى ئیسلامى کە دواى سالەها بەکرآگیراوى بۆ جمهورى کۆنەپەرستى ئیسلامى، ئیستا لە خزمەت سیاسەتە کۆنەپەرستانەکانى ئەمریکا و تالانى دام و دەزگا داسەپینراوەکانى مقدادیەدا هەلویستیان گرتوە، راشکاوانە کەوتنە بەرامبەر بەرژەوەندى و نارەزایەتیەکانى جەماوەرى خەلکى ئازادیخواز.
ئەم کیشمەکیشە تا ئیستاش هەر دریژەى هەیە. بارگرژى و ئامادەباشى لایەنەکانى ئەم کیشمەکیشە هەر بەردەوامەو مەسەلەکە ئەبعادیکى کۆمەلایەتى فراوانى بە خۆیەوە گرتووە. شەوى رابردوو بە کەلک وەرگرتن لە تاریکى شەو، لە چەند شونیکى نزیکى مقرى حیزب، راگەیاندینیک بلاوکراوەتەوە کە تیایدا هەرەشەى سەربرین لە هاوریانى حیزبى ئیمە دەکات. وا دیارە ئەمجارە قایمقام و دەست و پیوەندەکانى لەبەرامبەر حیزبى ئیمەو خەلکى نارازیدا پەنایان بردووە بۆ شەبەحى باندە ئینسان کوژە ئیسلامیەکان، یان دەیانەوآ بە کەلک وەرگرتن لە سیبەرى ئەوان خۆیان لە و گیژاوە دەرکەن کە تآى کەوتون. بەلام خۆ حەشاردان لە پشتى تیرۆریستانەوە دادیان نادات، ئەمە تاوانکارى زەرورەتى دادگایى و سزادانیان دووپات دەکاتەوە.
حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى و خەلکى ئازادیخوازى ئەو ناوچەیە بەم جۆرە هەرەشە رەزیلانەیە چاوترسین ناکرین و ئامادە نین لە خواستى خۆیان بینە خوارەوە. لە هەمان کاتدا حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى بە پشتیوانى خەلکى شارەکە ئامادەیى تەواوى هەیە بۆ ئەوەى هەر جۆرە جموجۆل و کردەوەیەکى ئەوان بە شیوەى گونجاوى خۆى بەرپەرچ بداتەوە، ئامادەیە بۆ شکاندنى دەستى تیرۆریستان، خەونەکانیان پوچەل دەکاتەوە.
هاوکات جاریکى دیکە ئەوە رادەگەینین کە ئەم دەستەو تاقمە کۆنەپەرست و داسەپینراوو تالانچیانە، بە کردەوە سەلماندویانە کە بە هیچ جۆریک شایستەى ئەوە نین ئیدارى کاروبارى شارو داهاتەکانیان بخریتە بەردەست، ئەمانە تاوانبارن دەبآ ئیدارەى شاریان لە دەست دەربهینریت و دادگایى بکرین و ئیدارەى کاروبارى شارەکەش بدریتە دەست نوینەرانى سەر راست و جیگا متمانەى خەلک. ئیمە تا سەر بۆ ئەمە خەبات دەکەین. بانگەوازى جەماوەرى ئازایخوازو لایەنگرانى مافەکانى خەلک دەکەین لەم خەباتە پشتیوانى بکەن بۆ بە چۆکداهینانى کۆنەپەرستانى تالانچى و پشتبەستوو بە تیرۆریزم.

ریبوار ئەحمەد/ سکرتیرى کۆمیتەى ناوەندى
حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق
/12/10/2004

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here