جلال تالەبانى و دژایەتى سزاى ئیعدام…بە بۆنەى ئیعدامى صەدامەوە

0

pen_02گۆشت ناخوات بەلام گۆشتاوەکەى دەخواتەوە
جلال تالەبانى و دژایەتى سزاى ئیعدام…بە بۆنەى ئیعدامى صەدامەوە
ریبوار ئەحمەد:
لە سیدارەدانى صدام حسین رووداویکى لە هەموو رویەکەوە قیزەوین و فریوکارانەو جیگاى نەفرەت بوو. لایەنى ئینسانى و ئەوەى کە بە پێى “قانون” مەراسیم بۆ هەلواسین و خنکاندنى بەشەر بە دەستى خودى بەشەر سازبکریت، بە نیسبەت ئیعدامى صدامەوە وەکو گەورە تاوانباریکى میژوو، لە چاو لایەنەکانى تر ئەم مەسەلەیە لاوەکی بوو. لایەنى قیزەوینترى ئەم رووداوە ئەوەبوو کە ملهوترین و تاوانبارترین دەولەتى خوینریژى دنیا و کۆمەلیک دارودەستەى کۆنپەرست و گویلەمستى ئەو دەولەتە کە خۆیان تا ئەنیشکیان لە خوین و تاواندایە، لەم رووداوە قیزەوینەدا دەم و چاوى تاوانکارانەى خۆیان داپۆشى و بەرگى عەدالەتیان خستە سەر جەستەى پر تاوانیان.
من پیشتر ئەوەم ووتبو کە بەریوەبردنى سزاى ئیعدام بەرامبەر صدام حسین، ئەو گەورە تاوانبارەى میژوو دەکات بە قارەمانیک کە سەدان داستانى بۆ دەهۆنریتەوە. ئەمرۆ دەقیق هەر ئەو پیشبینیە بەدیهاتووە. ئەوەى کە زەمینەى بۆ ئەمە خۆشترکرد، ئەو راستیە بوو کە صدام زانى بە دریژایى پرۆسەى دادگاییەکەى، نەتوانراوە بۆ راى گشتى تاوانە گەورەکانى ئەو بسەلمینرى. ئەمەش ئاکامى مەنتقى دادگاییەک بوو کە لەلایەن داگیرکەرو دەست و پیوەندەکانیەوە بەرپاکرابوو. دادگایەکى وا ناتوانى حەقانیەتى خۆى بۆ راى گشتى بسەلمینێ. بە جیا لەمە دروست بەو دەلیلەى کە هەموو کەس دەیزانى ئەو دادگایە هیچ جۆرە سەربەخۆیەکى نیەو بە فەرمانى جەنەرالەکانى بوش دەجولیتەوە، بۆیە رۆژ تائیوارە سویندیان بە سەربەخۆیەکەى دەخوارد. بەشیکى زۆر لە خەلکى دنیا بە هۆى ئاشنایەتیان بە ملهورى دەولەتى ئەمریکا، هیشتا باوەر ناکەن ێدام و رژیمەکەى بەراستى ئەو هەموو تاوانەى کردبیت کە پىى تاوانبارە، وا دەزانن ئیعدامى بە کۆمەل و ئەنفال و کیمیاباران و …بوختانیکە کە ئەمریکاو دەست و پیوەندەکانى بۆ نەیاریکى خۆیان دروستیان کردوە. ئەگینا بۆ تازە بە تازە ئەمریکا دلى بۆ ئەو کارەساتانە دەچوزیتەوە کە چارەکە سەدەیەک لەمەوبەر روویانداوەو لە کاتى خۆیدا نەک هەر لە ئاستیدا بیدەنگ بوون، بەلکو بە توندى پشتیوانیان لە ئەنجامدەرانى دەکرد. پروسەى دادگایش ئەم تەم و مژەى لەسەر تاوانەکانى ێدام زۆر چرترکردەوەو نەیتوانیى هیچ حەقانیەتیک بەدەست بهینیت. سالەهایە تاوانەکانى صدام تەزو بە جەستەى خەلکدا دەهینیت، لیرە بە دواش دەبى بیستنى داستانەکانى قارەمانیتى صدامى جەلاد ئەو تەزوە بە جەستەى خەلکدا بهینیت. بە تایبەتى کە لە سیداردانى صدام نەک هەر لە ئاستى دنیادا پیشوازى لى نەکرا، بەلکو لەگەل شەپۆلیکى گەورەى ئیدانەو نارەزایەتى بەرەرووبوەو تاوانەکانى داپۆشرا.
صدام حسین جەلادو تاوانباریکى گەورەبوو، بەلام چ شتیک لەوە قیزەوینترە کە ئەم بکوژى سەدان هەزار ئیسنانى بى تاوانە، بە هوتافکیشان بە سەر سەرانى ئەو میلیشیا تائیفیانەدا لە سیدارە درا، کە شەو تا بەیانى “فیرقەکانى مەوت”یان لە برى دەزگا سەرکوتگەریەکانى رژیمى صدام، لاشەى شیویندراوى خەلکى بىتاوان رادەکیشن. چ دنیایەکى هەلگەراوەیە کە لە سیدارەدانى مجرمیک بۆ روسپى کردن و قوتکردنەوەى مجرمانیکى تر بەریوەدەچیت.
صدام بەلایەکى زۆر گەورەبوو بەسەر خەلکى عیراق و هەموو ناوچەکەوە، بەلام ئەمریکاو دەست و پیوەندەکانى کاریکیان کرد کە تەنانەت مەرگى ئەو تاوانبارەش دیسانەوە ببیتە بەلایەکى گەورە بۆ ئەم خەلکە. دووبارە ئەوە ئەرکیکى قورس و سەختى بەرەى ئازادیخوازى و ئینسانیەتە کە پەردە لەسەر تاوانکارى و ناقارەمانى صدام هەلمالن و ئەو تەم و مژە برەویینەوە کە کارى چەپەلى ئەمریکاو دەست و پیوەندەکانى لەسەر تاوانەکانى صدام و رژیمەکەى دروستیان کردوە.
ئیعدامى صدام دەقیق بە پیچەوانەى ئەوەى دەلالانى سیاسى ئیستاى عیراق زۆرویژى لەسەر دەکەن و دەلین هەنگاویکە لە ریگاى داهاتویەکى بەختەوەر بۆ خەلکى عیراق، لە واقعدا هەنگاویکى گەورەبوو بۆ قولکردنەوەى کیشەکانى ئیستاو برەودان بە شەرو کوشتارى تائیفى و قەومى و لە خوین هەلکیشانى زیاترى کۆمەلگا. ئەو برینانەى قولکردەوە کە 35 سال حاکمیەتى بەعس لە جەستەى خەلکى عیراق و ناوچە هەلیکەندبوو، دنیایەک حەقیقەتى گەورەى لە بەشەریەت شاردەوە، ریگاى خۆشکرد بۆ ئەوەى شەریکە تاوانەکانى لەسەر تاوانکارى و یەخسیرکردنى کۆمەلگاو بەشەریەت بەردەوام بن.
ئەم رووداوە نەک هەر هیچ پەیوەندیەکى بە حەق و عەدالەتەوە نەبوو، بەلکو پیلانیکى زۆر گەورەبوو لە دژى حەق و عەدالەت بەریوەبرا. ئەوانەى کە ئەم کارەیان بە ناوى حەق و عەدالەتەوە بەریوەبرد، لە جۆرج بوشەوە تا بلیرو تا دەست و پیوەندەکانیان لە عیراق، تاوانەکانیان لە ژماردن نایات و خۆیان دەبى لەسەر تاوانە بىشومارەکانیان دادگایى بکرین.
بەلام لەم نیوەدا هەلویستى جەلال تالەبانى زۆر جیگاى سەرنج بوو، ئەو بەرێزە گەلیک شانازى بەوەوە کردوە کە بەلگەنامەیەکى لە دژى سزاى ئیعدام ئیمزاکردوەو بەم پێیەش گوایە ئەو دژى سزاى ئیعدامە. هەلبەت ئەم ئیمزایە هیچ مانایەکى عەمەلى نەداوە بەو هەلویستەى تالەبانى. چونکە سالەهایە لە شاخ و لە شار حیزب و میلیشیاو دەسەلاتەکەى ئەو خەریکى ئیعدام کردنى خەلکن. بەلام بەدەر لەمە ئەو ئیمزایەى کە خۆى باسى دەکات، چەندە وەکو هەلویستیکى گرنگ و ئینسانى مایەى شانازیە، ئەوەندەش پابەندنەبون پآى و لە ژیرپى نانى مایەى پیچەوانەکەیەتى.
تالەبانى لەسەرەتادا ووتى “من لەبەر ئەوەى بەلگەنامەیەکم دژى سزاى ئیعدام ئیمزا کردوە، من ئامادە نیم بریارى ئیعدامى صدام ئیمزا بکەم، یەکیک لە جیگرەکانم دەتوانن ئەم کارە بکەن.” تالەبانى کاتیک لە ئۆپۆزیسیون و بى دەسەلات بوو، لە دژى سزاى ئیعدام بەلگەنامەى ئیمزا کردوە، بەلام کاتیک دەسەلاتى پەیداکردوەو دەورى سەرۆک کۆمارى پیدراوەو بریارى لە سیدارەدان پیویستى بە ئیمزاى ئەو پەیداکرد، ئەمجارە هەلویستەکەى لە دژایەتى ئیعدامەوە بووە بەوەى کە بریارى ئیعدام کردن دەسپیرى بە یەکیک لە جیگرەکانى بۆى رایپەرینن!! ئەو رۆژگارەى هەلویستى تالەبانى لە دژى ئیعدام بایەخیکى ئەوتۆى نەبوو، ئەو لە دژى ئیعدام ئیمزاى کرد، بەلام ئەو رۆژگارەى کە هەلویستى ئەو دەورى گرنگى هەبوو لە بەریوەچونى سزاى ئیعدام، لانى کەم دەیتوانى عەرقەلە بخاتە ئەوکارەوە، خۆیشى کەوتە پروپاگەندە کردن بۆ ئیعدام.
ئیستاش ئەو دەتوانى ئیدعاى ئەوە بکات کە بریارى لە سیدارەدانى صدامى ئیمزانەکردوە، بەلام ئەو بەپێى ئیدعاکانى خۆى بریاربوو دژى ئیعدام بیت و بەرامبەرى راوەستى، نەک فەرمانى لەسیدارەدان ئیمزا بکات یان نەیکات! لە کاتیکدا ئەو ئیستا راستەوخۆ بوەتە یەکیک لە لایەنگران و پروپاگەندەچیەکانى سزاى ئیعدام و بە حوکمیکى عادلانە وەێفى دەکات. کەسیک رۆژگاریک خۆى دانى بەوەدا نابیت کە ئیعدام جیگاى نەفرەتەو رۆژگاریکى تر بۆ بەرژەوەندى رۆژى بچیتە ریزى بەریوەبەرانى ئەو سزایەوە، ماناى وایە لە پیش هەموو کەسیکەوە خۆى ئیدانەى خۆى کردوە. ئەو بە دەمى خۆی خودى خۆى وەکو یەکیک لە پیادەکەرانى لە سیدارەدانى ێدام ناو دەبات کاتیک دەلیت “نیگەرانى و ترس لە هەلاتنى ێدام واى کرد پەلە لە جآبەجآ کردنى حوکمەکەى بکەین” ئەمە قسەى کەسیکە کە گوایە بەلگەنامەى لە دژى سزاى ئیعدام ئیمزاکردوە. ئیستاش بریارى لە سیدارەدان ئیمزا ناکات بەلام بەشدارى دەکات لە پیادەکردنى بە پەلەیدا. گۆشت ناخوات بەلام گۆشتاوەکەى دەخوات. دەبى خاوەنەکانى ئەو بەلگەنامەیەى کە ئەو لە دژى ئیعدام بۆى ئیمزاکردون چ دلیکیان بەو ئیمزایەى خۆش بیت؟!
1-1-2007

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here