8ى مارسى ئەمسال و راگەیاندنى دوو بەدیل و دوو یاساى جیاواز بۆ بەریوەبردنى عیراق

0

8marsorigenalریبوار احمد:
8ى مارسى ئەمسال کەنالەکانى راگەیاندن بە فراوانى گوزارشیان لە دوو بەدیلى جیاوازو ناکۆک دەکرد کە لە یەک کاتدا بۆ ئیستاو ئایندەى عیراق خرابونەروو. لەلایەک سەرانى بەرەى راستى کۆمەلگا، پیکهاتوو لە دەستەو تاقمى قەومى و ئیسلامى و عەشیرەتى لە ژیر فەرمایشى مەئمورانى ئەمریکادا، سەرقالى لە قاودانى ژیان و چارەنوسى خەلکى عیراق  بوون بە دارشتنى قانونى کۆنەپەرستانەى ئیسلامى- قەومى و هینانەوە مەیدانى نەریتە چەپەلەکانى بەعس. لەلایەکى دتریشەوە ریزى فراوانى ژنان و پیاوانى ئازادیخواز بە رابەرى حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى و ریکخراوى ئازادى ژن، رژابونە شەقامەوەو ئالاى ئازادى و یەکسانى و سکولاریزمیان دەشەکانەوە.

بەرەى راست یاساى بۆ دامەزراندنى حکومەتى کۆنەپەرستانەى قەومى- ئیسلامى راگەیاند، یاسایەک کە دەیەوآ کۆمەلگاى عیراق بکاتە خۆراکى ئیسلامى سیاسى و دانیشتوانەکەى گرفتارى ملۆزمى ئەم بزووتنەوە دژى ئینسانیەو داب ونەریتە دارزیوەکانى بکات، خەلکى عیراق بۆ ناو گیژاوى قەمپەرستى و شەروکیشەى کۆنەپەرستانەى قەومى راپیچ بکات،  زنجیرى کۆیلایەتى لە دەست و پآى ژنان توند بکاتەوە، مافە سیاسى و مەدەنیە سەرەتاییەکانى کریکاران و جەماوەرى خەلک بە قەیدوبەندى کۆنەپەرستانە لەقاو بدات، هاولاتیان لەسەر بناغەى هەویەى پوچى قەومى و جنسى و تائیفى و دەستەبەندى بکات. لە بەرامبەریشدا بەرەى یەکسانیخوازى و کۆمۆنیزمیش بە دەنگى بەرز، بە ریزى فراوان، بە خەتى درشت لەسەر ئالاى سور مژدەى ئازادى و یەکسانى بەسەر کۆمەلگادا بەخشانەوە، نمایشى هیزى خۆى کرد بۆ بەرپاکردنى حکومەتیکى سکولارى غەیرە قەومى کە بە چاویکى یەکسان و لەسەر بناغەى هاولاتى بوون تەماشاى هەموو دانیشتوان بکات، بانگەوازى بۆ جیایى دین لە دەولەت و یەکسانى هەمەلایەنەى ژنان و پیاوان کرد. ئەمە پەیامیکى نوآ و ریزیکى نوآ و بەدیلیکى نوآ بوو، کە لە نیو جەنجال و تاریکستانى سیناریۆى رەشى ئیستادا ئاسۆیەکى دروشاوەى خستەبەردەم کۆمەلگا.

بەرەى راست کە بە سەر دەستى سوپاى تاوانکارو ویرانکەرى ئەمریکادا لەسەر کورسى راویژکارى مەئمورانى ئەمریکا دانیشتبوون، پیکهاتبوون لە ئاخوندەکانى بزووتنەوەى تیرۆریزمى ئیسلامى و بەشیک لە دەست و پیوەندەکانى پیشوى رژیمى بەعس و کۆمەلیک ناسیونال عەشایەر. ئەمانە کە جگە لە نوینەرایەتى خواست و بەرژەوەندى کۆنەپەرستانەى خۆیان و نەزمى دژى ئینسانى ئەمریکا نوینەرایەتى هیچ ناکەن، هیچ شەرعیەتیکى جەماوەریان نیە، نەکەس دەنگ و ێلاحیەتى پیداون و نە کەس کردونى بە وەکیل، بۆیە دور لە چاوى خەلک، دور لە دەخالەت و راو تەنانەت ئاگادارى خەلک، لە نیو هۆلى داخراوداو لە سات و سەودایەکى نهینیدا لەسەر دابەشکردنى دەسەلات لە نیوان خۆیاندا برانەوە. بەلام بەرەى کۆمۆنیزم و خەلکى ستەمدیدەو ئازادیخواز کە پکهاتووە لە ریزى فراوانى کریکاران و ژنان و لاوان و مەحرومانى کۆمەلگا، بە ئاکسیونى جەماوەریان راشکاوانە لەسەر شەقامەکان بنەماکانى یاساو دەستورى یەکسانیخوازانەى خۆیان بۆ کۆمەلگا راگەیاند.

ئاکسیونى گەورەى 8ى مارسى ئەمسال مستیکى قایم بوو لە دەمى ئەو هیزو بەدیلە کۆنەپەرستانەى کە دەیانەوآ کۆمەلگاى عیراق وەکو کۆمەلگایەکى دواکەوتوانەى ئیسلامى و عەشایەرى بناسینن، وەلامیکى بەجیگا بوو بۆ ئەوانەى کە دەیانەوآ یاساو دەستورى ئیسلامى و قەومپەرستى و نەریتەکانى بەعس بەسەر کۆمەلگادا بسەپینن، بە دنیاى نیشاندا کە ئەوەى بەرەى راست و غەرب لەسەر کۆمەلگاى عیراق دەیلیین یەکپارچە پروپوچ و فریوکارانەیە. خەلکى عیراق خەلکیکى مودیرن و متمدنن و خوازیارى ئازادى و یەکسانین. ئەوانەى دەیانەوآ بە ئیسلامى عەشایەرى و قەومپەرستى پیناسەى ئەم کۆمەلگایە بکەن، لە هەولى ئەوەدان بە زەبرى یاساو دەستورو تیرۆرو زۆرى چەک بەم قالبانە لە قاوى بدەن.

بەرامبەرکآى نیوان ئەم دوو بەرەیە لە 8ى مارسى ئەمسالدا تەنها دیمەنیک بوو لە بەرامبەرکیەکى فراوانى کۆمەلایەتى کە هەمیشەو دایم لە ئارادایەو هەموو کون و کەلەبەرى کۆمەلگاى داگرتووە، کیشمەکیش لە سەر بەدیلى حکومەتى ئایندەى عیراق و دەستورو یاساى بەریوەبردن، لەسەر مافەکانى کریکاران و ژنان و لاوان و جەماوەرى خەلک، لەسەر کیشەى بیکارى، لەسەر گرفتى فراوانى بآ خانەولانەیى، لەسەر ئازادىو مافى خەلک بۆ بەشدارى راستەوخۆ لە بریاردان لەسەر ئایندەى کۆمەلگاکەیان….رۆژانە لە دەیان جەبهەدا، لە شەقامى شارەکان، لە کارگەو ناوەندەکانى کار، لە خویندنگاکان، لەو ئۆردوگا ویرانانەى کە بە هەزاران خیزانى بیخانەولانەیان تیرژاوە، لەگەرەکەکان…بەردەوام و هەموو رۆژە لە ئارادایە. ئەمە کیشمەکیشیکى سەرەکى کۆمەلگاى عیراقە کە لە ناکۆکى بنەرەتى ئەم کۆمەلگایەوە سەرچاوە دەگریت، سەرئەنجام دەبآ ئایندەى ئەم کۆمەلگایە لەم کیشمەکیشەدا بە قازانجى ئازادى و یەکسانى و خۆشگوزەرانى ببریتەوە.

لە هەمان کاتدا 8ى مارسى ئەمسال جاریکى تر جیگاوریگاو پیویستى بەرجەستەى حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى و ریکخراوى ئازادى ژنى بۆ کۆمەلگاى عیراق دوپات کردەوە، نیشانیدایەوە کە پیویستى حەیاتى ئەوان بۆ ئەم کۆمەلگایە لە پیشدا لە خودى وجودیاندایە، بونیان مایەى ئیرادەى خەلک و راگرتنى ئەو ئیرادەیەیە لە مەیدان، بونیان ماناى چرایەکى روناکى بەخشە بە کۆمەلگایەک کە گیرۆدەى تاریکیان کردوە. 8ى مارس نیشانیدا کە بەبآ ئەم بەرەیە چ بۆشاییەک لە ساحەى سیاسى عیراقدا پیکدیت و هیزەکانى دیکە چ تێویریکى سەرەوخوار لەم کۆمەلگایە دەدەن و چۆن دەنگ و ئیرادەو ئارەزوەکانى جەماوەرى ملیونى خەلک وردوخاش دەکەن.

کۆمەلگاى عیراق ئەمرۆ لە هەموو کات زیاتر پیویستى حەیاتى بە چەپ و کۆمۆنیزم هەیە، بەبآ ئەمە ئازادى و ئینسانیەت نوینەرایەتى ناکریت، پیوانە ئینسانیەکان هەر بەوجۆرەى لە تەرحى”یاساى بەریوەبردنى عیراقدا” نیشاندراوە هەراج دەکرین و مەیدان بە تەنیا بۆ یاساى جەنگەل دەبیت و ئەوەى هیزى زیاترە دەتوانى لە خۆى لاوازتر بخوات. بۆ دەرهینانى کۆمەلگا لە گیژاوى ئەم سیناریۆ رەشە، بۆ مسۆگەر کردنى ئایندەیەکى شادو ئازادو شایستە بە ئینسان، دەبآ ئەم بەرەیە بەهیزو فراوان بکریت، دەبآ جەماوەرى فراوانى ژنان و کریکاران و لاوان و خەلکى ئازادیخواز بە ریزى ملیونى بە حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى و ریکخراوى ئازادى ژنەوە پەیوەستبن و بیانبەنە هەموو ناوەندو گەرەکیک. ئەمە زامنى لە مەیدان راگرتنى هیزیکى ملیونیە کە دەتوانآ کۆمەلگا لە چنگى سیناریۆى رەش و هەموو هیزو بەدیلە کۆنەپەرستانەکان دەربهینیت.

بژى 8ى مارس و درود بۆ ئەو تیکۆشەرە کۆمۆنیستانەى لەم کات و ساتە سەخت و حەساسەدا کە راگەیاندنى رەسمى و نۆکەر، بۆ فریودانى راى گشتى بەرامبەر هەل ومەرج و واقعیەتى کۆمەلگاى عیراق بەگەرخراون، دەنگى ژنان و مەحرومانى کۆمەلگاى عیراقیان بە جیهان راگەیاندو لە روانگەى ئازادى و ئینسانیەتەوە “نا”یان دا بەرووى یاساو نەخشەى کۆنەپەرستانەى مەئمورانى ئەمریکاو دەست و پیوەندە ئیسلامى و قەومى و عەشایەریەکانیاندا. نیشانیاندا عیراق کۆمەلگایەکى مودیرن و متمدنە و پیویستى بە حکومەتیکى سکولارو یاساو دەستوریکى پیشکەوتوانەو یەکسانیخواز هەیە.

Mars 2004

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here