ئەفسانەى شۆرش بەبێ توندوتیژى

0

krekar_msrرێبوار ئه‌حمه‌د:
شۆرش و هاتنەمەیدانى جەماوەرى ستەمدیدە بۆ هەلپیچانى رژیم و دەسەلاتە ستەمکارو سەرکوتگەرەکان لە میژوودا، ئەوەندە قوربانى و خوینریژى لیکەوتوەتەوە، کە سەدان قوربانى و هەزاران بریندارى شۆرشەکانى تونس و میسر، لە چاو شۆرشەکانى پیشوو، بۆ نمونە شۆرشى 1979ى ئیران، راى گششتى نەک هەر بەرەو شوکرانەبژیرى بردوەو سەرسورمانى دروستکردوە لە ئاست “کەمى” ژمارەى قوربانیەکان، بەلکو خەریکە ئەو باوەرو بۆچونە دروست دەکات کە دەکریت شۆرش بە شیوەیەکى دور لە توندوتیژى برواتە پیشەوەو بەسەرکەوتن بگات. ئەم رۆژگارە باسى “شۆرشى سلمى” لە ئاستیکى زۆر بەربلاودا هینراوەتە گۆرێ.  تا رادەى ئەوەى وادیتەپەرچاو کە نەک هەر لە پیشەوە بریار دەرکراوە بۆ مەحکوم کردنى هەر جۆرە دەستبردنیکى شۆرشەکانى لیرە بەدوا بۆ توندوتیژى و چەک، بەلکو لە دوو توآى ئەو گەردوخاکەی بەرپاکراوە، ناراستەوخۆ مەحکوم کردنى شۆرشەکانى رابردوش ئیستنتاج بکریت لەسەر ئەوەى کە بۆ بەشیوەیەکى سلمى بەرپانەکراون. مەدح و ستایشى شۆرشى سلمى خەریکە دەبیت بە تیئوریەکى ئەوتۆ بۆ رەتکردنەوەى هەموو ئەو تیئوریانەى کە لە پشتى پیویستى بەناچارى دەستبردنى شۆرش بۆ چەک و توندو تیژى راوەستاون.
ئەم بۆچونە تەنها لە ئاستى میدیاى رەسمى بورژوازیدا قەتیس نەماوە کە ئامانجدارانە بەرجەستەى دەکەن، بەلکو لە ئاستیکى فراوانى چەپ و تەنانەت بزووتنەوەى کریکارى و کۆمۆنیستیشدا رەواجى پەیدا کردوە. لە ماوەى یەک سالی رابردودا، نەک هەر لە ئاستی دنیای عەرەب، بەلکو لە ئاستی هەموو دنیادا ئەم تێڕوانینە رەواجی پەیدا کردوە. بە تایبەت لە کاتی پەرەگرتنى بزووتنەوەى شۆرشگیرانەو نارەزایەتى جەماوەرى کوردستاندا، ئەم بۆچونە ئەوەندە بالادەست بوو، تارادەى ئەوەى کە هەر جۆرە مەیلیکی دەستبردن بۆ توندوتیژى تەنانەت ئەگەر بەمەبەستی بەرگریش بێت بەرامبەر توندوتیژى و سەرکوتگەرى لە رادەبەدەرى دەسەلات، مەحکوم بوو. لە ئاستى بزوتنەوەى نارەزایەتى جەماوەرى لە عیراقدا “خەباتى سلمى” بوو بە دروشمیکیک کە تەنانەت لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە بەرزکرایەوە. بە لیشاو سویند خواردن بەوەى کە ” خەبات و شۆرشەکەمان سلمیە” تەنانەت باسى ئەوەى “تەنها بە خەباتى سلمى بە ئامانجەکانمان دەگەین” لە ئەدەبیاتى ئەو بزووتنەوە جەماوەریەدا دەبینریت.  لە ئاستى دنیاى عەرەبدا “شۆرشى سلمى” خەریکە دەبیتە قالبیکى موقەدەسى ئەوتۆ کە دەرچون لەو قالبە حەرام دەکریت. تەنانەت لە هەندیک لیکدانەوەدا یەکیک لە هۆیەکانى گۆرانى بزووتنەوەى شۆرشگیرانەى خەلکى لیبیا بە کارەسات، دەگیردریتەوە بۆ ئەوەى خەلک دەستى بۆ چەک و توندوتیژى بردوە.
رەواج پەیداکردنى ئەم تیروانینە پیویستى ئەوەى هیناوەتە پیشەوە کە ئەفسانەى پشتى ئەم بۆچون و لیکدانەوەیە نیشانبدریت. پیشتر بە تایبەت لە کاتى پەرەگرتنى بزوتنەوەى جەماوەرى لە کوردستان و عیراقدا، وروژاندنى ئەو باسەى کە “شۆرشى سلمى” ئەفسانەیە، لەو بارەیەوە بۆ من جیگاى نیگەرانى بوو کە ببیتە هاندەریک بۆ بردنى بزووتنەوەکە بەبارى پیکدادان و پەلاماردانى دامودەزگاکانى دەسەلات، کە لەو کاتەدا ئەمە نەک هەر بە قازانجى بزووتنەوەکەو چونەپیشى نەبوو بەلکو زۆر بە زەرەرى تەواو دەبوو. لەو قۆناغەدا وەکو تاکتیک ئەوە تاکیتیکیکى زۆر پیویست بوو کە بزووتنەوەى جەماوەرى خۆى لە هەر جۆرە شیوازو کردەوەیەکى ئەوتۆ دوربگریت کە ببیتە هۆى پیکدادانى پیشوەخت و دەستى دەسەلات بکاتەوە بۆ سەرکوت. ئەمە یەکیک بوو لە مەسەلە زۆر هەستیارەکانى ئەو بزووتنەوە شۆرشگیرانەو جەماوەریە. ئەو بزووتنەوەیە پیویستى حەیاتى بەوە هەبوو کە هەنگاوبە هەنگاو برواتە پیش لە پرۆسەیەکدا هەم دەسکەوتى مەلموسى هەبیت و هەم لە هەموو روەیەکى سیاسى و ریکخراوەیى و بەرفراوانى کۆمەلایەتى و ریزى سەربەخۆوە، ئەوەندە ئاست و توانایەکانى بچیتە سەر کە بتوانى بەرامبەر هیرش و سەرکوتى دەسەلات خۆى راگیریت و بەرگرى لە خۆى بکات و تەنانەت لەشەرى کۆتایدا بەسەر دەسەلاتدا سەرکەویت. بۆیە لەو رۆژگارەدا کاتى ئەوە نەبوو کە باسیک بهینریتە گۆرى کە ئەگەرى ئەوەى تیابیت بزووتنەوەکە لەسەر سکەى ئەو تاکیتیکە لابەریت. هەرچەند بەداخەوە کە هەر بەوبارەدا براو لەسەر ئەو ریرەوە لادرا کە مومکین بوو بەسەرکەوتن بگات. کە ئیستا ئەوە بابەتی باسەکەمان نیە.
بەلام دەربارەی “شۆرشی سلمی” لە پیشدا پیویستە ئەوە بلیم کە بریا بکرایە شۆرش و هەموو ئالوگۆریکى شۆرشگیرانە بەبآ هیچ توندوتیژیەک بەبآ رژانى یەک دلۆپ خوین برواتەپیشەوە. بەلام بە داخەوە ئەمە جگە لە ئەفسانەیەک هیچى تر نیە. رەواج پەیداکردنى ئەم ئەفسانەیەش جگە لە خۆشباوەرکردنى چینى کریکارو جەماوەرى ستەمدیدە و کەوتنە کەمینى بورژوازى و دەسەلاتە سەرکوتگەرەکانەوە هیچى تر نابیت. هەر لیرەدا پیویستە جەخت لەسەر ئەوەش بکەم کە بیگومان خەبات و بزووتنەوەى جەماوەرى و شۆرشگیرانەى چینى کریکارو جەماوەرى ستەمدیدە دەتوانى و دەکریت و دەبآ هەندیک هەنگاوو دەوران بە شیوەى دور لە توندوتیژى یان کەمترین توندو تیژى تیپەرینیت. هیچ گومانیش لەوە نیە کە تا بکریت زۆر پیویست و حەیاتیە کە تاکتیکى گونجاوى وەها بگیریتەبەر کە لەو کاتەى پیویستەو ئیمکانى هەیە، خەبات و شۆرش دور لە پیکدادانى پیش وەخت برواتە پیش. ئەمە پیویستە نەک هەر لەبەر ئەوەى بەرگرى لە خوینریژى و توندو تیژى بکریت، بەلکو هاوکات حەیاتیە بۆ بەرەوپیش چون و سەرکەوتى خەبات و شۆرش، چونکە یەکیک لە هۆیە سەرەکیەکانى شکست و ناکامی زۆریک لە شۆرشەکان، راپەرینى پیش وەخت بووە.
بەلام دەربارەى ئەفسانەبونى “شۆرشى سلمى” لە پیشدا جیگاى خۆیەتى لەو پرسیارەوە دەست پیبکەین کە ئایا بەراستى شۆرشەکانى میسر و تونس ئەوەندە سلمى بوون کە بە شۆرشى سلمى ناوببرین؟! لە میسردا راستە کە شۆرش هەتا بکریت خۆى دورگرت لە دەستبردن بۆ توندوتیژى، بەلام ئایا بەراستى دەسەلات تا ئەو رادەیەى دەستى رۆیشتبیت هیچ دەستى پاراستوە لە سەرکوت و خوینرشتن؟ لەو شۆرشە بە ناو سلمیەى میسردا دەوروبەرى 1000 کەس کوژراون و هەزارانیش بریندرا کراوون، جا چ بە تەقەى پۆلیس یان بە چەقۆو قەمەى بەلتەجیەکانى موبارەک بیت. کەوایە کریکاران و جەماوەرى راپەریو ئەگەر بۆیان کرابیت لەبەرامبەر پەلامارى توندوتیژانەى دەسەلاتدا، بەرگرى لە خۆیان بکەن و پیشوەخت دەست لەو ئینسانکوژانە بوەشینن کە دەهاتن بۆ کوشتنیان، کاریکى خراپ و حەرامیان کردوە؟! ئایا دەستە وەستانى لەبەرامبەر هیرشى درندانەى دەسەلاتدا، دەکریت وەکو شۆرشى سملى پیناسەو ستایش و تەنانەت موقەدەس بکریت؟! ئایا دەکریت ئەوە ببیتە تیئوریەک بۆ شۆرش و ئیمکانى سەرکەوتن بە شۆرش بدات کە ئەگەر دوژمن زەلیەکى پیادا کیشاى لە جیاتى کاردانەوەی بەرگریکارانە یان لە کاتی پیویستدا هیرشبەرانە، لایەکەى ترى بۆ ئامادە بکەى تا زلەى دوەمى پیدا بکیشآ؟! ئەمە تەنها دەکریت پآى بوتریت تیئورى شکستى شۆرش.
بەلام ئەگەر بە بەراورد لەگەل شۆرشەکانى رابردوو، توند و تیژى و قوربانیەکانى شۆرشى تونس و میسر کەم بیتە بەرچاو، هۆیەکەى ئەوە نیە کە تیئورى یان شیوازیکى نوآ لە شۆرش دۆزراوەتەوەو بەپآى ئەوە دەکریت “شۆرشى سلمى” بەرپابکریت. بەلکۆ هۆیەیەکەى لە پیشدا ئەوەیە کە ئەو شۆرشانە نیوەناچل بوون، تەنها قاوغى ئەو رژیمانەیان هەلپیچاو ناوەرۆکەکەیان بە دەست لینەدراوى هیشتەوە. بۆ نمونە لە میسر توانیان حوسنى موبارەک لە دەسەلات بخەن، بەلام دەسەلات هەر لە دەستى چینى بورژوازى مایەوەو تەسلیم بە جەنەرالەکانى سوپاکرا. بەلام بیهیننە بەرچاو ئەگەر شۆرش بیویستایە سوپاش تیپەرینى و وەلاى بنیت، ئەوکات چ توندو تیژى و خوینریژیەک بەرپا دەبوو؟ لە کاتیکدا کە شۆرش بۆ ئەوەى بەسەرکەوتنى تەواو بە ئامانجەکانى بکات پیویستى حەیاتى بەوە هەبوو کە سوپاش تیپەرینى و لە دەسەلاتى بخات و ئەو رژیمە هارو سەرکوتگەرو ستەمکارە لە ریشەوە دەربهینیت. شۆرش تا ئیستا لەم کارەى خۆیدا کورتى هیناوە و لە بەرامبەریشدا دەسەلات لە سەرکوتکردنى شۆرشدا تا ئەو سنورە رۆیشتوە کە ئیمکان و پیویست بوو. هەلبەت هۆکارى تریش دەورى گیراوە لە هینانە خوارەوەو کەمکردنەوەى ئاستى توندوتیژیەکان، لەوانە گرتبەرى تاکتیکى گونجاو لەلایەن بەرەى شۆرشەوە، پیکهیاتەى بافتى خوارەوەى سوپاو هاوسۆزى ئەو بەشەى سوپا لەگەل جەماوەرى شۆرشگیر، دەورى بەرجەستەى چینى کریکار لە شۆرش کە توانى بە راگرتنى کار شەرەیانى ئابورى شەلەل بکات….
بەلام مەسەلەى گرنگتر ئەوەیە کە شۆرشەکانى تونس و میسر ناتوانن ببنە نموزەجى شۆرشیک کە بۆ ئالوگۆرى بنەرەتى لە دنیاى هاوچەخدا پیویستە. کۆتایهینان بە ستەم و چەوسانەوەو مەحرومیەتى هەمەلایەنەى زۆربەى دانیشتوانى گوى زەوى، پیویستى بە شۆرشیکە کە دەست بەریتە بۆ ریشە سەرەکیەکانى ئەو ستەم و چەوسانەوەیە. پیویستى بە شۆرشیکە کە ئالوگۆرى بنەرەتى و شۆرشگیرانە لە هەموو بواریکى سیاسى و ئابورى و کۆمەلایەتى پیکبهینیت. پیویستى بەوەیە کە نیزامى سەرمایەدارى، نیزامى کارى بەکرآ و مالکیەتى تایبەتى بروخینیت و لە جیگایدا نیزامى سۆسیالیستى بەرپا بکات. ئەم شۆرشە شورشى کریکاریە و لە هەنگاوى یەکەمیدا پیویستى بەوەیە دەسەلات لە دەستى بورژوازى دەربهینیت و دەزگاى دەولەتى بورژوازى بە تەواوى تیکبشکینیت و لە جیگایدا دەسەلاتى چینى کریکار بەرپابکات.  بەبى ئەمە هەرباسیک لە ئازادى و کۆتایهینان بە چەوسانەوەى بەشەر و مەحرومیەتەکانى ئیستا جگە لە خەیال هیچى تر نیە.
کەوایە دەبى ئەو پرسیارە بکەین کە ئایا شۆرشى کریکارى بەبآ توندوتیژى ئیمکانى هەیە؟! میژوو زۆر بە رۆشنى وەلامى ئەو پرسیارەى داوەتەوە. بورژوازى نەک هەر بە قسەى خۆش و بە هیچ ریگایەکى سلمى دەست لە دەسەلات و ستەمکارى و چەوسانەوە هەلناگریت، بەلکو هەتا بۆى بکریت و هەتا لە دەستى بیت ئامادەیە خوین برژیت و کوشتار بکات لە پیناو پاراستن و بەردەوامى دان بە دەسەلاتى خۆى. هەر جۆرە خۆشباوەرى و گومان و نارۆشنیەک لەم بارەیەوە، شۆرشى کریکارى دوچارى شکستى حەتمى دەکات. بۆیە بەناچارى شۆرشى کریکارى ناتوانى لە توندو تیژى بەدەربیت. بورژوازى و دەسەلاتەکەى تا سەر ئیسک چەکدارن، چەندین دەزگاى سەرکوتى چەکداری پان و پۆریان دامەزراندوە، لەبەرامبەر هاتنەمەیدان و شۆرشى کریکاریدا هەموو ئەو دامودەزگا چەکدرانە بەکار دەبەن، وە چنى کریکارو جەماوەرى چەوساوە تا تواناى ئەوە پەیدا نەکەن کە هەموو ئەو دامودەزگایانە بە شکست بکیشن، شانسى سەرکەوتنیان نیە. بۆیە شۆرشى کریکارى سەرئەنجام و بە ناچارى شۆرشیکە کە لانى کەم هەنگاوى کۆتایى بۆ تیکروخانى دەسەلاتى بورژوازی لە  ریگاى دەستبردن بۆ چەک و خۆ چەکدارکردن و راپەرینى چەکدارانەوە دەچیتەپیشەوە. ئەمە نیشانەی مەیلى کۆمۆنیستەکان و  مەیلى چینى کریکار نیە بۆ توندوتیژى، بەلکو هۆى ئەمە سوربوون و دەست نەپاراستنى بۆرژوازیە لە کوشتارو خوینرشتن و ملهورى بەرامبەر هەر هەولیک کە بیەوآ دەسەلاتى ئەم چینە و قازانجپەرستى سەرمایە بخاتەمەترسیەوە.
نە تەنها شۆرشى کریکارى، بەلکو هەر شۆرشیکى واقعى لە دنیاى ئەمرۆدا کە لەلایەن ستەمکیشانى کۆمەلگاوە بۆ پیکهینانى ئالوگۆر لە ژیان و گوزەرانى جەماوەرى چەوساوە بەریبکەویت، هەر شۆرشیک کە تەنانەت ناوەرۆکیکى دیموکراتى و ئازایدخوازانەى هەبیت و لانى کەم وەلانانى بەشیک لە ستەمکارى دنیاى ئیستا بکات بە ئامانجى خۆى، لەگەل پەلامارى چەکدرانەى دەولەتى بورژوازى بەرەوروو دەبیت و ریگایەکى لەبەردەم نامنیت بۆ خۆلادان لە توندوتیژى و دەستبردن بۆ چەک، مەگەر گرتنبەرى ریگاى شکست و ناکامى و هەلکردنى ئالاى تەسلیم بوون بەرامبەر دەسەلاتى بورژوازى.

22-11-2011

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here