لە وەلام بە پرسیاریکی ئاسۆ کەمال

0

interviewئاسۆ کمال :  ئیستا ئەمریکا خەریکی ساغکردنەوەی قانونی ئیدارەی ئینتقالی یە لە عیراقدا، و دەیەوێت لەریگای کۆنگرەی هەلبژاردنەکانەوە  نوینەرانی پاریزگاکان هەلبژیردرێن بۆ پیکهینانی حکومەتی ئینتقالی . بەرامبەر بەم پیشنیارەی ئەمریکا بزوتنەوەی شیعەی سیاسی ناڕازین و داوای هەلبژاردنی راستەوخۆ دەکەن بۆ پیکهینانی حکومەتی ئینتقالی و دەسەڵاتی تەشریعی ، ئایا حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق لەم نێوەدا هەڵوێستی چىیە؟ نوینەرى سیستانی دەڵێ کە ئەوان ( نیزامیکی سیاسیان دەوێت کە لەسەر بنەمای هەلبژاردنی راستەوخۆ بێت و دەستوریکیان دەوێت کە ( عەدالەت و یەکسانی ) مسۆگەر بکات ، دەیانەوێت بەم شیعارانە خەڵک بەدەوری خۆیاندا کۆبکەنەوە ، قسەتان بۆ جەماوەری عیراق چىیە ببەرامبەر بەم ئیدعایانە؟
ریبوار ئەحمە/ باسى هەلبژاردن یەکیکە لەو مەسەلە حەساسانەى کە بە شیوەى جۆراوجۆرو لە دوتوآى تەرحى جیاجیادا دەخریتەروو. جیاواز لە باسى هەلبژاردن بۆ پیکهینانى حکومەتى ئینتقالى لە تەرحیکدا کە ئەمریکا خستویەتیەروو بۆ دامەزراندنى حکومەتى ئایندەى عیراق بریارە سەرئەنجام لە کۆتایى سالى ئایندەدا هەلبژاردنى گشتى ئەنجامبدریت. هەروەها بەگشتى لایەنەکان وەکو مەبدەئیک دەم لە هەلبژاردن دەکوتن، بەلام بەشیک ئیسلامى سیاسى بەو پیەى ئەم هەلءمەرجە سەختء کارەساتبارە بۆ خۆیان بە گونجاو دەزانن، بونەتە ئالاهەلگرى هەلبژاردن. بەلام پیداگریان لەسەر ئەوەى کە هەرچى زوترە ئەم هەلبژاردنە بەریوەبچیت، مەسەلەیەکى جیگاى سەرنجەو چەواشەکاریەکى گەورەى لە ژیردا حەشاردراوە. ئەم ئاخوندو هیزە ئیسلامیانەى کە لە بنەرەتەوە باوەریان بە مافى بیرکردنەوەو هەلبژاردن نیە بۆ ئینسانء پییان وایە ئەوەى لە ئاسمانەوە بۆ ئینسان دیاریکراوە بآ چونء چرا دەبآ قبول بکریت، ئیستا بونەتە دیموکراسیخوازو داواى هەلبژاردن دەکەن.
بنەماى ئەم سیاسەتەیان دەگەریتەوە بۆ ئەو لیکدانەوەیە کە پییان وایە لە چوارچیوەى هەلءمەرجى ئیستاو لە نیو ئەم سیناریۆ رەشەدا، دەتوانن بەدیلى خۆیان بسەپینن. پەلەپەلەکەشیان لەوەوە سەرچاوە دەگریت کە دەزانن خەلکى عیراق 35 سالە لە سایەى سەرکوتى خویناوى رژیمى بەعسدا هیچ جۆرە دەرفەتیکیان پەیدا نەکردوە بۆ ئەوەى چاویان لە ئاست ئاواتء ئامانجەکانى خۆیانء هیزە سیاسیەکاندا بکەنەوە، چونکە چ لەو 35سالەداو چ تاوەکو ئیستاش بواریک بۆ بزووتنەوەى سۆسیالیستىء رادیکالء سکولارەکان نەرەخساوە کە خۆیانء بەرنامەو دەنگیان بە خەلک بگەیەنن، هەروەها لە ئیستادا ئەوان ئەو راستیە درک دەکەن کە ئەمریکا دوچارى گرفتء ناکامیە لە ساحەى سیاسى عیراقدا، بۆیە ئەمانە بە فرسەت دەزاننء دەیانەوآ پیش ئەوەى کریکارانء ژنانء لاوانء خەلکى ئازادیخواز چاویان بکریتەوە، هەر لە نیو ئەم هەلءمەرجە تاریکء کارەساتبارەدا کە یاساى جەنگەل بەسەریدا زالە، دەسەلاتى سیاسىء دەستورو یاساى وولات لەسەر بناغەى بآ مافى خەلکء هەلءمەرجى سیناریۆى رەش ببریینەوەء بەدیلء دەسەلاتى خۆیان بسەپینن. ئەوەى لە پشتى هەراوهوریاى تاقمە ئیسلامیەکان بۆ ئەنجامدانى هەلبژاردنى بە پەلەوە خۆى حەشارداوە، تەنها کەلک وەرگرتنە لە هەلءمەرجى سیناریۆى رەشء تاریکىء بالادەستى یاساى جەنگەل، ئەمە دەرفەتیکە بۆ ئەوان تاوەکو هەم لە چاونەکراوەیى خەلک فرسەت بهینن، هەم بە زەبرى سەرەنیزە پەنجەمۆرى  بەشى زۆرى دانیشتوانى جنوبء تا رادەیەکش ناوەراستى عیراق کە قورساییان بەسەریاندا هەیە، بۆ خۆیان مسۆگەربکەن.
هەلبەت بەدەر لە نیەتء نەخشەى کۆنەپەرستانەى تاقمە ئیسلامیەکان، هەلبژاردن شیوازو ریگایەکى باشء مافیکى بآئەملاو ئەولاى خەلکە، بەلام هەلبژاردن بە بآ بوونى هەلءمەرجیکى بەتەواوى ئازادو ئاوەلاو ئارام کە لە سایەیدا هەموو هیزە سیاسیەکان ئازادانە هەلسورینء لە ئیمکانیەتى یەکسان بۆ دانانى تەرحء پلاتفۆرمء بەدیلى خۆیان لەبەردەست خەلک کەلک وەرگرنء خەلکیش بتوانن لە سایەیدا هەم بە بەدیلء پلاتفۆرمء تەرحە جیاوازەکان ئاشنابنء هەم ئازادانە بەدیلى خۆیان هەلبژیرن، بەبآ فەراهەم کردنى هەلءمەرجیک کە ئازادى بآقەیدوشەرتى سیاسىء مافە سیاسىء مەدەینە حاشا هەلنەگرەکانى خەلکى تیادا پاریزراوبیت، هەروەها بەبآ بوونى سەرپەرشتیارو چاودیرى بآلایەن کە نەزاهەتى هەلبژاردنەکە لە ساختە بپاریزآ، جگە لە چەواشەکارىء بە گالتەجارکردنى هەلبژاردن هیچى تر نیە.  لە هەلءمەرجى ئیستادا کە تاقمە ئیسلامیەکان مخالفینى خۆیان شەلالى خوین دەکەنء فتواى مەرگى بیدینەکانء پیرەوانى دیانەتەکانى دیکە دەبەخشیننەوەو میرتگرى فیدائى ێدامن بۆ کوشتنى ژنان…لە کاتیکدا کە لە سایەى دەسەلاتى ملیشیایى تالەبانیدا هەرەشەى داخستنى بنکەى ریکخراویکى جەماوەرى وەکو ریکخراوى ئازادى ژن دەکریتء کۆمۆنیزم قاچاغ رادەگەیەنریت…ناکریت ئیدعاى ئازادىء هەلسورانى سیاسى ئازادانەء ئازادى دەنگدانء هەلبژاردن بکریت.
تا ئیرە پیم وایە مەبەستء نیەتى ئەوان روون دەکاتەوە لە بارەى ئەوەوە کە بۆچى لە ئیستادا هەراوهوریاى هەلبژاردنى راستەوخۆیان گەرم کردوە. بەلام لە بارەى ئەوەوە کە گوایە ئەوان دەم لە عەدالەتء یەکسانى دەکوتن، پیم وانیە پیویست بیت لە بارەى پوچى ئەو قسانەوە زۆر بوترآ. هەرکەس دەتوانآ تەفسیریک بکات بۆ عەدالەتء یەکسانى، لاى ئیسلامیەکان تیرۆرو سەنگەسارو دەستء قاچ برینەوەو شەلاق لیدانء کوشتنى مخالفینى ئیسلامء…باشترین عەدالەتە، هەروەها ژیرچەپۆکە کردنى پیرەوانى دیانەتەکانى دیکە بۆ دینى ئیسلامء حەلال کردنى خوینى بیدینەکانء راگرتنى ژنان لە پلەدووىء کۆیلایەتى موتلەقدا، لە روانگەى ئەوانەوە بە یەکسانى تەفسیر دەکریت. من پیم سەختە کەسانیک کە بە دواى یەکسانىء عەدالەتەوە بن ئیسلامى سیاسى هەلبژیرن، ئەم پروپاگەندەیە جیگایەکى ئەوتۆى لە نەخشەى ئەواندا نیە، وەکو لە پیشەوە ووتم ئەوان پشتیان بە سیناریۆى رەشء هەلءمەرجیک بەستوە کە یاساى جەنگەل بەسەریدا زالە. دەیانەوآ لەم هەلءمەرجە کەلک وەرگرن.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here