وتەیەک لە مەراسیمی ریزگرتن لە جمیل ئەمین لە ستۆکهۆلم

0

writing_03ئامادەبوانى بەریز!
زۆر بە گەرمى بەخیرهاتنتان دەکەم بۆ مەراسیمى ریزگرتن لە یادى هاورىى تیکۆشەرو زۆر ئازیزمان جەمیل ئەمین. من هەم وەکو هاوریەکى نزیکى زیاتر لە چارەکە سەدەیەکى جەمیل کە ریزو خۆشەویستى لە رادەبەدەرم بۆى هەبوو، هەم وەکو نوینەرى خانەوەدەکەى کە بە تایبەتى لەلایەن لەلاى ئازیزى هاوسەرى هاورى جەمیلەوە داوام لیرکراوەو راسپیردراوم، ریزو تەقدیرى زۆرم  بۆ ئیوەى بەریز و بۆ ئامادەبونتان لەم مەراسیمە هەیە. بەراستى خەم و پەژارەى گیان لەدەستدانى جەمیل زۆر قورس و گەورەیە، بەلام هاودەردى زۆرى هاوریان و دۆستانى جەمیل و خەلکیکى زۆرى بە تەنگهاتوو، یارمەتى زۆریدا بۆ ئەوەى خانەوادەو کەس و کارى جەمیل تەحەمولى ئەم ناخۆشیە بکەن. بە واقعى دۆستانى ئازیز ئەو خەمەیان لەگەل کەسوکارى جەمیل بەشکرد. دووبارە لەلایەن خۆم و لەیلاى ئازیزو خانەوادەکەیەوە سوپاستان دەکەم.
بەریزان!
منیش وەکو زۆر کەسى تر کە جەمیلیان لە نزیکەوە ناسیوە، هەر بیردەکەمەوەو نازانم چۆن بکەم بۆ ئەوەى لە چەند دەقەیەکدا باسى کەسایەتى زۆر تایبەتى و عەزیمى ئەو بکەم. سەرئەنجام هەرچیەک بلیم هەر دەکاتەى ئەوەى کە چەند گۆشەو لایەنک لە کەسایەتى ئەو نیشانبدەم.
من لە نیوەى دووەمى حەفتاکانەوە جەمیلم ناسیوە. بەلام ئەوکات نەک وەکو پەیوەندى هاوریانەو بە قسەوباس، بەلکو وەکو لاویکى بەریزو خاوەن رەفتارى بەرزو خۆشەویستى گەرەکى ناسیومە. جیلى ئیمە لەو مندالتر بووین و تیکەلایمان نەبوو، بەلام جەمیل بە هەلسوکەوت و رەفتارى بەرزى، بەریزدارى و ناسراوبونى وەکو کەسیکى رۆشنبیرو تیگەیشتوو، زۆر جیگاى سەرنجى خەلکى گەرەک و بە تایبەتى جیلى ئیمەى نیوجەوان بوو. ئیمە نەماندەزانى جەمیل چۆن بیر دەکاتەوە، بەلام تامەزۆرى ئەوەبووین کە وەکو ئەوبین، وەکو ئەو رەفتار بکەین و خەلکیش وەکو ئەو چاومان لیبکات و لە هەموو جیگەیەک بەریزەو خۆشەویستیەوە باس بکریین.
لەو کاتەوە کە جەمیل لەسەرەتاى لاویتیدا دەبیت، خانەوادە کەیان بى باوک مایەوە. باوکى بە نەخۆشى گیانى لەدەستدا. بۆیە هەر لەوکاتەوە جەمیل بەرپرسایەتى سەرپەرشتى خانەوادەیەکى گەورى کەوتە ئەستۆ، مسئولیەتى ئەوەى هەم برا بیت و هەم جیگاى باوک بگریتەوە بۆ 5 خوشک و 3 براى تر. ئەوە قەزاوەتى خانەوادەکەیان و هەموو خەلکى گەرەکە کە جەمیل لە جیگاى باوک بوو بۆ ئەو خانەوەدەیە و توانى ریگایەکى دروست بخاتە بەردەمیان و وەکو خانەوەدەیەکى سەرکەوتوو ریزدارو خۆشەویستى گەرەک بەرەوپیشیان بەریت و لە ژیان سەرکەوتویان بکات.
جەمیل کە پیشتر لەژیرکاریگەرى بیرى چەپ و مارکسیستیدا بوو، لە کۆتایى هەفتاکانەوە دەستى بە هەلسورانى کۆمۆنیستى و شیوەکانى ئەوکاتەى کارى ریکخراوەیى کرد لە حەلقەو مەحافلە مارکسیەکاندا. دواتر پەیوەستبوو بە ریکخراوى “یەکیتى تیکۆشانى کارگەرانەوە”. من لە   سەرەتاى هەشتاکانەوە دەرفەتى ئەوەم پەیداى کرد کە ئەو جەمیلەى دەمیک بوو موعجیب بووم بە شەخێیەتى، لە نیزکەوە پەوەندى لەگەل بگرم و باسى سیاسى لەگەل بکەم و بەرەبەرە هاوریەتیەکى نیزک و نزیکتر لەگەلى پەیدا بکەم. کەسایەتى جەمیل یەکیک بوو لەو هۆکارانەى کە منى بەرەو مارکسیزم هاندا، بەلام نەک لەو روەوە کە جەمیل باسى مارکسیزمى بۆ من کردبیت، بەلکو بەر لەوەى قسەیەکى لەگەل بکەم، کەسایەتى بەرزى ئەو ئەوەندە جیگاى سەرنجى ئیمە بوو، کە هەر بەو بۆنەیەوە ریبازو بیروباوەرەکەیمان لا موعتەبەربوو.
لەسەرەتاى هەشتاکاندا، کۆمەلیک ریکخراوو گروپ و مەحافلى مارکسیستى جۆراوجۆر لە کەرکوک هەبوون، کە لە نیوان خۆیاندا ناکۆک و لەگەل یەک لە رکەبەریدا بوون. جەمیل ئەمین کەسایەتیەکى ناسراو خۆشەویست و لە واقعدا قوتبیکى ناو چەپى ئەوکاتەى کەرکوک بوو. هەموو هەلسوراوانى کۆمۆنیست و کەسانى سەر بە رەوت و گروپە لەگەل یەک ناکۆکەکانیش ریزو تقدیرى تایبەتیان بۆ ئەو دادەنا و خۆشیان دەویست.
جەمیل یەکیک بوو لەو کەسانەى کە پیوانەکانى جیل و هاوتەمەنى پساندبوو. پەیوەندى و تیکەلاوى و کەسایەتى بەریزى ئەو، تەنا بە جیلى خۆى بەرتەسک نابوەوە، لەگەل مندال و گەنج و کەسانى بەتەمەنیشدا، سەلام و کەلام و باس و تیکەلاوى و هاوریەتى هەبوو. کەسانى زۆر بە تەمەن ریزى زۆریان بۆى دادەنا و کەسایەتى  ئەویان پەسەند دەکرد.
بەراستى ئەگەر بلیم جەمیل بە هەموو لایەنەکانى کەسایەتى خۆیەوە، واتە هەلسوکەوت و رەفتارى، ریزدارى و مهرەبانى و وەفادار، روخۆشى و بە تەنگەوەهاتنى بۆ دەوروبەر…هاوکات بە هەلسورانى سیاسى و فکرى و پەیوەندى زۆر فراوانى لەگەل خەلک، بەبى هیچ زیادەرۆییەک دەتوانم بلیم قوتابخانەیەکى کۆمۆنیستى بوو. کەسانیکى زۆر لەم لایەنانەى کەسایەتى ئەو کاریگەریان وەرگرت و بەرەو مارکسیزم هاتن. بۆیە دەلیم ئەو سەرچاوەیەکى هیزبەخشین بوو بە بزووتنەوەى کۆمۆنیستى و هیزى زۆرى بۆ ئەم بزووتنەوەیە بەرهەم هینا. کەسانیکى زۆر لەژیر کاریگەرى راستەوخۆى ئەو یان بە چاوکردن لە کەسایەتى ئەو، کۆمۆنیزمیان هەلبژارد.
جەمیل کەسیکى یەکجار جدى بوو، هەمیشە خۆى بەرامبەر بە هەموو کیشەکانى بزووتنەوە و ریکخراوەکەى بە مسول دەزانى. بە جەستە بچوک و چوست و چالاکەکەیەوە، بەردەوام هەلسدەسورا. باوەرناکەم هیچ هۆکارو کاریکى شەخێى جاریک بەهانە بوبیت بۆ ئەوەى خۆى لە کاریک لابدات. ئەو باوەریکى قولى بە کۆمۆنیزم هەبوو، ئەو نمونەیەکى دەگمەن بوو لەو کەسانەى کە کۆمۆنیزمیان کردووە بە بەرنامەو ریبازى ژیانى واقعى و رۆژانەى خۆیان. لە تیکۆشان و فیداکارى، لە بە هۆلەوەبوون و وەفادارى بۆ دەوروبەر، لە هاوکارى بیدریغى هەرکەس پیویستى بەو هەبیت، لە یەکسانىخوازیکى قول کە لەو دەبنیرا، لە رەفتارى لەگەل خانەوادەو خوشک و براو دایک و دراوسى و هاوریکانى. لە هەموو شتیکى شەخێیدا.
جەمیل لە ژیانى سیاسى و ریکخراوەیدا لە یەکیتى تیکۆشانى کارگەران، لە رەوتى کۆمۆنیست و لە حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى… دەورى زۆرى گیراوە، پۆستى جۆراوجۆرو کارى قورس و پرمەترسى لە ئەستۆ گرتوە، باسکردن و گیرانەوەى ئەوانە بۆ خۆى داستانیکە و بەراستى هەلدەگریت کتابى لەسەر بنوسریت. بەلام ئەوەى لیرە جیگاى باسى منە، جدیەت و پەیگرى ئەوە لە راپەراندنى هەر کاریکە کە بەو سپیردرابیت. من هیچ نمونەیەکم لا نیە و باوەرناکەم هیچ کاریک لە بەردەستى ئەودا بە ناتەواوى مابیتەوە. سپاردنى هەر کاریک بە جەمیل ماناى زەمانەتى ئەنجامدانى بووە. ئەو هەمیشەو دایم، شەو رۆژ، بە لەش ساغى و بە نەخۆشى، ئامادە باش بوو بۆ هەر کاریک کە پآى سپیردرابیت، نە تەنیا کارو داوکارى حیزبى بەلکو تەنانەت بۆ داواکارىو هاوکارى شەخێى، من لە هەشتاکانەوە لەگەل ئەو هاورى بووم، هەتا هاتوە نزیکتر بوینتەوەو تیکەلتربووینە، هیچ کات نەمدیوەو باوەر ناکەم ساردى بەرامبەر داواکاریەک نواندبیت. تا ئاخرین رۆژەکانى تەمەنى هەمیشە ئەوە رستەیەک بوو دوبارەى دەکردەوە “چ کاریک هەیە بە من بکریت بۆ خۆت بۆ حیزب؟”. لەو کاتەوە کە من لە سالى 1998 بووم بە سکرتیرى کۆمیتەى ناوەندى حیزب، تا دامەزرانى حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان لە 2008، پەیوەندى حیزبى جەمیل راستەوخۆ لە ریگاى منەوە بوو. بەراستى بەدەر لەوەى جەمیل و لەیلا سەرومالیان نابوە پیناوى حیزب، بۆ هەندیک کار کە لە ئاستیدا دادەماین و بۆمان چارەسەر نابوو، پەنام بۆ جەمیل دەبرد، کە بی کەم و کەسر رایدەپەراند. ئیعتبارو جیمتمانەبوون و ریزدارى جەمیل لە ئاستیکى فراواندا، خۆى ئیمکانیەتیکى گەورە و کلیلى کردنەوەى ئەو دەرگایانە بوو کە بەرووماندا دادەخرا.
بەراستى لەدەستدانى جەمیل خەسارەتیکى گەورەبوو، بۆشایەکى زۆر لە کۆمەلگاو لە بزووتنەوەى کۆمۆنیستى دروست دەکات و جیگایەکى خالى گەورە بەجیدەهلیت کە هەرگیز پرنابیتەوە. ئەو نمونەیەک بوو لە ئینسانیەت و مهرەبانى، لە وەفادارى و لەخۆوبردویى، لە دلسۆزى و هاوکارى و بە تەنگەوەهاتن، لە چوستو چالاکى و خۆراگرى، لە نەفسەیەت بەرزى و سادەیى و ریزدارى بسینور. ئەو کیویک بوو لە هیزو توانا بۆ بزووتنەوەى کۆمۆنیستى. پشتو پەنایەکى گەورەبوو بۆ هەموو دەوروبەرەکەى، سیبەرو زەمانەت و ئەمنیەتیکى گەورەبوو بۆ خانەوادەو هاوریان و دۆستان، بەراستى بۆ خۆى عاملیکى ئەمنیەت و ئارامى بوو بە هەموو مانایەک لە کۆمەلگادا.
مالى جەمیل و لەیلا، خانەى حیزب بوو، بنکەى رابەرى حیزب بوو، جیگاى کۆبونەوەو کارو هەرە ئەمینى حیزب بوو. هەمیشە وابوو. رابەران و کادرانى حیزب هەمیشەو دایم لە مالى جەمیل و لەیلادا نوقمى خۆشەویستىو مهرەبانى و ریز بوون. ئەوان هەرگیز تەنانەت لە دەورانى زۆر هەژارى و سەختى ژیاندا، لە نواندنى میهرەبانى و خۆشەویستى ماندوو نەبوون و هەرگیز دریغیان نەکردوە.
جەمیل تئیورسیون نەبوو، بەلام تیگەیشتنیکى قولى لە تئیورى هەبوو. جەمیل هەلسوراویکى سیاسى زۆر چالاک و زۆر جدى و زۆر لیهاتوو بوو. بەلام جەمیل هەر سیاسى نەبوو. ئەو لە هەموو بوارو مەیدانیکدا کە خیرو خۆشى بۆ ژیان و بۆ کۆمەلگا هەبوایە ئامادەبوو: ئەو لە چالاکیە جەماوەریەکان و میتینگ و مەراسیمەکان، لە هەولەکانى بەگرى لە ئازادى و مافى ژنان و مندالان و لاوان بەشدارى هەبوو، ئەو رۆشنبیر بوو، هونەر دۆست بوو، لە کۆرە ئەدەبیەکان ئامادەبوو، لە نمایشنامەکان ئامادەبوو، لە پیشانگا هونەریەکان ئامادەبوو، لە کۆنسیرتەکانى گۆرانى و موسقا ئامادەبوو. بایەخى بە زانست و زانیارى و تەکنۆلۆجیاى تازە دەدا، بایەخى بە هەموو بواریکى ژیان و چالاکیە جۆراوجۆرەکان دەدا.
بەراستى ئەم دنیا پر لە نەهامەتیە لە سایەى کەسانى وەکو جەمیلەوە تەحەمولکردنى مومکینترە. قەنەعەتیکى زۆر قولم بەم قسەیە. هەرکەسیک دەتوانى لە خەباتى هوشیاردەرانەو ریکخستن و هاندانى جەمار دژى ئەم هەلومەرجە پر زولم و نایەکسانیە دەورى خۆى بگیرآ، بەلام ئەو جەمیلانە ئینسانى زۆر تایبەتى و نمونەیى و گەورەن کە بە ئبتکارى فەردیان تاریکى و محنەتەکانى ئەم کۆمەلگایە کەم دەکەنەوە، کە نایەلن ئینسانەکانى دەوروبەریان بە تاک و تەریک بممیننەوە، کە بە فەردى فریاى لیقەوماوان دەکەون، کە بەرامبەر ئازارو دەردى کەس بیباک نین، تەنانەت دەرمانى مایەى دریژەدانى ژیانیان لەگەل نەخۆشەکانى تر بەش دەکەن، ژیانیان بۆ خۆیان و بۆ هەموو خەلک خۆش دەوآ و ئیرادە بە دەوروبەرەکەیان دەبەخشن کە چۆن تا دوا هەناسە خۆیان بەرامبەر نەخۆشى رابگرن، کە ئەوەندە بە هۆلى دلنەوایى دەوربەرەکەیانەوەن تەنانەت ئازارى جەستەى خۆیان دەشارنەوە، جەمیل تا لە زمان کەوت لەبەرامبەر هەموو ئەحوالپرسیەدا هەر دیگوت باشم.
ئەم ئینسانە گەورانە بۆ ئەم کۆمەلگایە زۆر پیویستن. من بۆ هەمیشە شانازى بە هاوریەتى جەمیلەوە دەکەم. جەمیل بۆ خانەوادەو هاوریانى بۆ کۆمۆنیزم و حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى مایەى شانازى گەورەیە. ئیستاش ئەگەر جەمیل لە نیوماندا نەماوە، بەلام نەریتەکانى جەمیل و ریبازى جەمیل و ئامانجەکانى جەمیل، بۆ هەمیشە زیندوو دەمیننەوەو هەمیشە مایەى دلنەوایى و بەخشنى ئومیدن بە کۆمەلگا.
یادى بەرزو بەریز بیت.

کۆتایی ئابی ٢٠٠١

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here