دوینێ مجلسى حوکمى ئاخوندو عەشایەرو قەومپەرستەکانى دەسکەلاى ئەمریکا، بریاریکى قەرەقوشیان بۆ توندکردنەوەى کۆیلایەتى و لە ژیرپینانى مافە سەرەتاییەکانى ژنانى عیراق دەرکرد. بەپآى ئەم بریارە قانونى ئەحوال شخێى عیراقى کە دەیان سالە لەلایەن رژیمى فاشیستى بەعسەوە، ژنانى پآ سەرکوت و کوشتار و مەحروم دەکریت، دەگۆردریت بە یاسایەکى بەربەریانەو کۆنەپەرستانەتر. لە روانگەى ئەم جەنابانەى مەجلسى کۆنەپەرستانى عیراقەوە، یاساى ئەحوال شخێى بەعسى=ئیسلامى، یاسایەکى مەدەنى بووەو زۆررۆیى کردوە لە دانى ئازادى و ماف و تەنانەت ئیمتیاز بە ژناندا، بۆیە دەبآ ئەم قانونە بگۆردریت بە یاسایەک کە بەپآى شەریعەتى بەربەریانەو دژە ژنى ئیسلامى، جاریکى دیکە لە قاوبدریتەوە. بۆ ئەوەى ئەو زنجیرى ئەسارەتەى لە دەست و پآى ژنان خراوە هەرچى توند تر شەتەک بدریت. لە روانگەى ئەم جەنابانەوە ئەوەى تا ئیستا و بە پآى یاساى بەعسى=ئیسلامى دژى ژنان بەریوەبراوە لە پلە دویى و کۆیلایەتى و چەند ژنەو کرین و فرۆشتن و کوشتارى ناموسپەرستانەو ملپەراندن…کافى نیەو دەبآ دەبآ دەرگا بەروى ئەم بەربەریەتە ئاوەلاتر بکریت، دەبآ عیراق بکریتە مەیدانى زیندەبەچال کردن و سەنگەسارو کۆیلایەتى موتلەق و لە چادر هەلکیشانى ژنان.
چەند سالى رابردوو خەبات دژى ستەمکیشى ژنان یەکیک بوو لە مەیدانە گەرمەکانى خەباتى قوتبى ئازادیخوازو یەکسانیخوازى کۆمەلگاى عیراق، کە لە ئاستى سەراسەرى عیراقدا یەخەى بە رژیمى درندەى بەعس گرت و لە ئاستى کوردستانیشدا یەخەى بە دەسەلاتى ملیشیایى ئەحزابى ناسیونالیستى کورد گرت. بە دیاریکراویش هەلوەشانەوەى یاساکانى ئەحوالى شخێى و جیگاگرتنەوەى بە یاساى یەکسانى مافى ژنان و پیاوان، خواستیکى سەرەکى و بەرجەستەى ئەم خەباتە بوو. بەلام ئەمرۆ مەجلسى حوکم راستەوخۆ وەکو میراتگرى رژیمى بەعس، بە کەلک وەرگرتن لەو سیناریۆ رەشەى کە جەنگى ئەمریکا خولقاندویەتى، دەیەوآ کۆمەلگاى عیراق بە گشتى و ژنانى عیراق بە تایبەتى بۆ زەلکاوى تاریکى بە کیش بکات و ئەو یاسا بەعسیانەیە لە دژى ژنان توندتر بکاتەوە. ئەمە یەکیکى ترە لە دیارى و دەسکەوتەکانى جەنگ و لەشکرکیشى ملهورانەى ئەمریکا بۆ کۆمەلگاى عیراق، روویەکى ئەو ئازادیە چەواشەکارانەیە کە کرایە پاساوى جەنگ و کۆتایى “هینان بە دکتاتۆریەت”.
مەجلسى حوکم لە ماوەى چەند مانگ تەمەنى رەشیدا، ئەوەى کردى پیش هەموو شتیک سپى کردنى رووى بەعس و ێدام بوو، نیشانیاندا کە ئەوان تەنها پیرەوانى توندرەوترى نەریتەکانى رژیمى بەعسن. بەلگەکان شایەتى دەدەن ئەوەى ئەم رژیمە فریایى تالان و برۆى نەکەوت ئەوان کردیان، مژدەکانیان لەم چەند مانگەدا بۆ خەلکى عیراق بریتى بوو لە رۆبردنى عیراق بۆ ناو کارەساتى قەمیپەرستى و تیرەگەرى و عەشیرەتچیتیەک کە سالەهایە ئەو رژیمە پەرەپیدەریتى، بریتى بوو لە فتواى گیرانەوەى حوکمى ئیعدام کە رژیمى بەعس رەمزى بەرجەستەى بوو، ئەمجارەش بەم بریارە دەیانەوآ سەدەیەک عیراق بگیرنەوە بۆ پیش سەرهەلدانى بەعس. دارشتنى یاسا بە پآى شەریعەت و ئەحکامى کۆنەپەرستانەى ئیسلامى، واتە بەرپاکردنى مەملەکەتى شمشیر راکیشان و تاوانکارى و بەربەریەت. ئیسلام و ئەحکامەکانى سەرتاپا دژى ئازادى و ئینسانیەت و ژنانە، یاساى ئیسلامى یاساى ئاپارتایدو ستەمکیشى و کۆیلایەتى ژانانە، بۆیە مەرجیکى بەرپاکردنى ئازادى و ئینسانیەت لە کۆمەلگادا تورهەلدانى یاساو ئەحکامەکانى ئیسلامە.
هەر بەوجۆرەى خۆپیشاندان و نارەزایەتى فراوانى ژنانى شارى بەغدا نیشانیدا، دەبآ ئەم بریارە بە وینەى بریاریکى کۆنەپەرستانەو بەربەریانەى دژى ژنان و ئینسانیەت، بە وینەى پەلەقاژەیەک بۆ سرینەوەى مەدەنیەت لە کۆمەلگاى عیراقدا، بۆ بەرپاکردنى جەنگى سەلیبى لە دژى ژنان، بۆ هەلخستنى سیدارەو سەنگەسارو قەتلگاى ژنان، بە خۆى و یەوانەى لە پشتیوە راوەستاون، بکەویتە بەرامبەر نەفرەت و نارەزایەتى ملیونى ژنان و پیاوانى سەراسەرى عیراقو مەحکوم و ریسوا بکرین. ئەمە بریاریکى قەرەقوشیە کە دەبآ بخریتە ژیر پیوەو سەرى خاوەنەکانى بدریت لە بەرد. ئەم بریارە بەلگەى کافیە بۆ ناسینى ماهیەتى واقعى پیکهینەرانى مەجلسى حوکم و پیچانەوەى هەموو دەورو دوکانیان، ئەمە بەلگەیەکى کافیە بۆ سەلماندنى ئەو راستیەى کە ئەم دەستەو تاقمانەو مەنتق و عەقل و بیرکردنەوەیان، لەو ئاستەدا نیە کە ماف و ێلاحیەتى ئەوەیان هەبیت لە دیاریکردنى هیچ لایەنیکى ئیستاو ئایندەى عیراقدا دەوریکیان پیبدریت. ئەمە نیشانى دەدات پیلانى ئەمانە بۆ ئەوەیە کە خەلکى عیراق خۆزگە بە رژیمى درندەى بەعس بخوازن. بۆیە تەنها لەسەر ئەو نیەتە چەپەلەیان کە بەم بریارە نیشاندراوە، دەبآ دەورو دوکانیان بە سەریاندا بروخینریت.
حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى بە هەموو تواناى بۆ لە کارخستنى ئەم دەورى ئەم تاقمانەو ناکام کردنەوەى ئەم پەلەقاژە کۆنەپەرستانەو دژى ئینسانیەو چەسپاندنى دەستورو یاسایەکى ئینسانى و پیشکەوتوانەو یەکسانخیوازانەى شایستە بە ژیانى ئیسنانى خەبات دەکات، کە بەشیکى یاساى یەکسانى مافى ژنان و پیاوانە. هاوکات بانگەوازى هیزە سیاسەکانى لایەنگر لە ئازادى و مەدەنیەت، ریکخراوە جەماوەریەکان، کریکاران و جەماوەرى ملیونى ژنان و پیاوانى ئازادیخوازى عیراق و بەشەریەتى موتەمەدنى دنیا دەکات کە بۆ دەمکوت کردنى ئەم بەربەریەتەو بەرگرى لە ئازادى و ئینسانیەت و مافەکانى ژنانى عیراق، پشتیوانى ئەم خەباتە بکەن.
ریبوار احمد
سکرتیرى کۆمیتەى ناوەندى
حیزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق
14ى کانونى دووەمى 2004