ده‌ركیشانی كۆمه‌لگای عیراق له هه‌ل‌ومه‌رجی سه‌خت‌و پرئالوگۆری ئیستا‌و سیناریۆیه‌كی ره‌ش كه بالی كیشاوه، ده‌خاله‌تی كاریگه‌رو چاره‌نوس ساز‌و هه‌لسورانیكی فراوان له حیزب ده‌خوازێ، له ئیستادا مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی به مانای پیكهینانی ده‌وله‌تیك كه ژیانی ئاسایی كۆمه‌لگا ریكبخاته‌وه بوه‌ته مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی‌و میحوره‌ی كیشمه‌كیشی هیزو بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری به گرتنه‌به‌ری جیهه‌تگیریه‌كی سیاسی پیشره‌وانه له سه‌ر بناغه‌ی ناسینه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌و قانونمه‌ندی‌و میكانیزمه‌كانی هه‌لسوران تیایدا، ده‌توانێ وه‌كو حیزبیكی سیاسی له كیشمه‌كیش له‌سه‌ر قودره‌تی سیاسی‌و چاره‌نوسی كۆمه‌لگا برواته پیشه‌وه‌و پلاتفۆرمی خۆی بۆ كۆتایهینان به سیناریۆی ره‌ش‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت پیاده بكات‌و هه‌ر به‌م پیه‌ش كۆمه‌لگا به ئاقاری سۆسیالیزمدا به‌ریته پیشه‌وه. سه‌رخه‌تی جهه‌تگیریه‌كانی حیزب بریتن له مانه:
1/ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی بۆ حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له هه‌موو هه‌ل‌ومه‌رج‌و ده‌وره‌یه‌كدا، تیكۆشانه بۆ به ده‌ستهینانی قودره‌تی سیاسی. مه‌به‌ست له قودره‌تی سیاسی له گشتی ترین ئاستدا به مانای به‌هیزكردنی كاراكته‌ری سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی حیزبه بۆ ئالوگۆر پیدانی هاوسه‌نگی هیزو ده‌ركه‌وتن له مه‌یدانی كیشمه‌كیش له‌سه‌ر به‌ده‌ستهینانی ده‌سه‌لاتی سیاسی، به مانای ده‌ركه‌وتن‌و جیگاپه‌یداكردنی حیزبه له ئاستی سه‌راسه‌ری‌و له مه‌یدانی سیاسه‌تدا وه‌كو لایه‌نكی كیشمه‌كیش له سه‌ر چاره‌نوسی كۆمه‌لگا كه نوینه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی كۆمه‌لگا ده‌كات‌و ریكخه‌رو رابه‌ری خه‌باتی كریكاران‌و جه‌ماوه‌ری خه‌لكه.
2/ پیشره‌وی كۆمۆنیزمی كریكاری له مه‌یدانی كیشمه‌كیش له‌سه‌ر قودره‌رتی سیاسی، پیش هه‌ر شتیك له گره‌وی شكلپیدانی حیزبیكی سیاسدایه كه له ئاستیكی كۆمه‌لایه‌تیدا پێ‌ی ناوه‌ته مه‌یدانی ئه‌م كیشمه‌كیشه‌و له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌و كیشه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌لگادا گرێ‌ی خواردوه، میكانیزمه‌كانی ئالوكۆرپیدانی كۆمه‌لگاو كۆله‌كه‌كانی ئه‌م ئالوگۆره‌ی به ده‌سته‌وه گرتووه، نفوزیكی فراوانی له كۆمه‌لگادا په‌یداكردوه‌و به كرده‌وه بووه به ئالا‌و ره‌مزی وه‌لامده‌ره‌وه به گرێ‌و كیشه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌لگا.
3/ كۆله‌كه‌ی ئه‌صلی حیزبیكی سیاسی ماركسیستی بریتیه له ریزی رابه‌ران‌و شخصیاتیكی ناسراوو كه له‌گه‌ل مه‌سه‌له گرنگه‌كانی هه‌ر ده‌وره‌یه‌كی كۆمه‌لگا ئاویته ده‌بن‌و متمانه‌ی خه‌لك به ده‌ست ده‌یهنن‌و به كرده‌وه‌و ئاشكرا‌و راشكاوانه له مه‌یدانی جۆراوجۆردا‌و له ناوه‌ندی كیشمه‌كیشه سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا رابه‌رایه‌تی خه‌باتی جه‌وه‌ری‌و بزووتنه‌وه جۆراوجۆره‌كان به ده‌سته‌وه‌ده‌گرن‌و وه‌لامده‌ره‌وه‌ی گرفت‌و پیداویستیه‌كانین، رابه‌رانیكی ناسراو كه ره‌مزی بزووتنه‌وه‌كانن‌و له پیكهاتی رابه‌ری كۆمه‌لگادا جیگا په‌یدا ده‌كه‌ن‌و ئیمكانیاتی جۆراوجۆری كۆمه‌لگا بۆ به‌ره‌ویش بردنی پرۆژه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن.
4/ سازمانی كارا‌و ریشه‌دارو ده‌خاله‌تگه‌ر له محه‌ل، له پال ده‌ركه‌وتنی حیزب له ئاستی سه‌راسه‌ری‌و ریزی فراوانی شخصیاته‌كانیه‌وه، مه‌رجیكی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی حیزب به وینه‌ی ئامرازیكی به‌هیزی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی له مه‌یدانی نه‌به‌ردی چینایه‌تی له‌سه‌ر چاره‌نوسی كۆمه‌لگا پێ بچه‌قینێ، به‌رده‌وام نفوزی كۆمه‌لایه‌تی خۆی به‌ره‌وسه‌ربه‌ریت، ئالوگۆری ماددی له ژیانی خه‌لك پیكبهینیت.
5/ ستون فه‌قه‌راتی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له ریزیكی فراوان له كادرانی ماركسیست پیكدیت، كادرانیك كه نه‌خشه‌و ئاسۆی حیزب به گشتی ده‌بینن‌و له رووی فكری‌و تیوریه‌وه به توندی به ماركسیزم پابه‌ندن‌و پیشره‌واتی ریزی فراوانی ئه‌ندامان‌و نفوزی حیزب دابین ده‌كه‌ن. ریزی كادرانی ماركسیست به شیوه‌ی به‌رده‌وام له رووی چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تیه‌وه پێ به‌پێ‌ی گه‌شه‌و فراوانبونه‌وه‌ی نفوزی حیزب پیویسته گه‌شه بكات.
6/ حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری، ده‌بێ وه‌كو حزبیكی ماركسیستی رادیكال‌و ماكزیمالیست ده‌ركه‌وێ‌و قسه‌ی ته‌واو بێ كه‌م‌و كه‌سه‌ری خۆی له‌سه‌ر دین‌و ناسیونالیزم‌و ئازادی‌و سته‌مكیشی ژنان‌و هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌لگا به روون‌و راشكاوی به‌یان بكات، سۆسیالیزم‌و بیروباوه‌ری خۆی له ئاستی فراواندا جه‌ماوه‌ری بكاته‌وه، له هه‌مان كاتدا حیزبیكی سیاسی جه‌ماوه‌ری بیت.
7/ هه‌ل‌ومه‌رجی سیناریۆی ره‌ش، جیاوازیه‌كی بنه‌رتی له‌گه‌ل هه‌ل‌ومه‌رجی شۆرشگیرانه هه‌یه، له ئیستای عیراقدا شۆرشیك به‌ریوه نیه كه حیزب له پیناو به‌رپاكردنی جمهوری سۆسیالیستی‌دا رابه‌ری بكات. به‌لام دیسانه‌وه مه‌سه‌له‌ی ده‌وله‌ت میحوه‌ری سه‌ره‌كی كیشمه‌كیشمیی چینایه‌تی پیكده‌هینیت. نه‌خشه‌ی حیزب له نیو ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا تیكۆشانه بۆ وه‌لامدانه به بۆشایی ده‌وله‌ت به مه‌به‌ستی دابین كردنی ژیان‌و گوزه‌ران‌و ئه‌منیه‌تی خه‌لك‌و كۆتایهنان به سیناریۆی ره‌ش‌و بوژاندنه‌وه‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و خستنه‌وه سه‌رباری ژیانیكی ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تی نۆرمال كه تیایدا خه‌بات‌و كیشمه‌كیشی چینایه‌تی له‌سه‌ر كیشه‌و ناكۆكیه بنه‌ره‌تیه‌كانی نه‌زمی ئیستا په‌ره‌بگریت‌و هه‌ل‌ومه‌رجی شۆرشگیرانه نه‌ش‌و نما بكات.
8/ له هه‌موو هه‌ل‌ومه‌رجیكدا حیزب میحوه‌ری سه‌ره‌كیه بۆ ئالوگۆرپیدانی كۆمه‌لگا، به‌لام له سیناریۆی ره‌شدا ئه‌م ده‌وره‌ی حیزب له هه‌موو كاتیك به‌رجه‌سته تره. قودره‌تی حیزبی بنه‌مای بوژانه‌وه‌ی قودره‌ت‌و ئیراده‌ی خه‌لكه، سه‌رچاوه‌ی قودره‌تی حیزبش له هه‌موو هه‌ل‌ومه‌رجیكدا هیزی خه‌لك‌و سازدانی ریزی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لكه له ده‌وری حیزب‌و ریكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌كان.
9/ حیزب ده‌بێ وه‌كو سازده‌رو پاریزه‌ری ژیان‌و مه‌ده‌نیه‌تی كۆمه‌لگا له به‌رامبه‌ر هیزه‌كانی سیناریۆی ره‌شدا ده‌ركه‌ویت. له ئاستی سه‌راسه‌ریدا ئالای سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و به‌رپاكردنی حكومه‌تیكی سكولاری غه‌یره قه‌ومی بیت‌و پێ بنیته كیشمه‌كیش له‌سه‌ر قودره‌تی سیاسی، له هه‌ر ئاستیكی گه‌ره‌ك‌و شار‌و …دا كه ممكن بیت بۆشایی ده‌سه‌لات پربكاته‌وه‌و ده‌ستی ئه‌و هیزانه له‌سه‌ر ژیانی خه‌لك لابه‌رێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ ته‌ركیز كردن هه‌م له‌سه‌ر ناوچه‌ی جغرافی تایبه‌ت‌و ناوه‌ندی گرنگ‌و حه‌ساس‌و هه‌م له‌سه‌ر بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه گرنگه‌كان، له نه‌خشه‌ی هه‌لسورانی حیزب‌دا جیگای تایبه‌تی په‌یدا بكه‌ن. ده‌بێ جه‌ماوه‌ری خه‌لك له ده‌وری حیزب‌و ریكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان ریكخراو بكرین له پیناو به ده‌سته‌وه گرتنی كاروباری خۆیان‌و به‌رگری له ژیان‌و مافه‌كانیان.
10/ له هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستای عیراقدا، كه هیزه بورژوازیه‌كان به هیزو میلیشیای چه‌كداره‌وه رژاونه‌ته مه‌یدانه‌وه‌و به زه‌بری چه‌ك په‌لاماری خه‌لك‌و ره‌قیبه‌كانیان ده‌ده‌ن، له هه‌ل‌ومه‌رجیكی وادا هه‌ر كیشمه‌كیشیكی سیاسی به خیرایی ده‌كیشریته مه‌دانی چه‌كداری. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری بی ده‌ست بردن بۆ چه‌ك ناتوانی نه به‌رگری له خه‌لك‌و له خۆی بكات‌و نه ببیته فاكته‌ریكی كاریگه‌ر بۆ كۆتایهینانی ئه‌م وه‌زعه. بۆیه ده‌بێ چه‌كداربیت‌و په‌تانسیلی چه‌كدارانه‌ی به‌هیزی هه‌بیت.
11/ حیزب ده‌بی به پێ‌ی نه‌خشه‌یه‌كی رۆشن‌و قۆناغ به‌ندی كرا‌و ستراتیژی خۆی به‌ره‌وپیش به‌ریت. له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا وه‌كو هیزیكی خاوه‌ن جیگاو ریگا له هاوكیشه‌ی سیاسی، له هه‌نگاوی دووه‌مدا وه‌كو هیزیك كه له قودره‌تی سیاسی كۆمه‌لگادا جیگای خۆی ده‌گریت‌و له هه‌نگاوی دواتردا وه‌كو حیزبیك كه قودره‌تی سیاسی به ده‌سته‌وه ده‌گریت. له‌م پیناوه‌دا حیزبی ئیمه كه هیشتا له ناو قۆناغی یه‌كه‌مدا راوه‌ستاوه، بۆ برینی ئه‌م قۆناغه ده‌بی ببیته حیزبیكی ناسراوو خاوه‌ن نفوزی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌راسه‌ری عیراقدا، له جه‌رگه‌ی ئالوگۆرو كیشمه‌كیشه‌كاندا چه‌ند رووداو‌و كاری گه‌وره به ناوی خۆیه‌وه تۆمار بكات‌و به‌سه‌ر ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نیت، بتوانێ ریگا بگریت له چونه‌پیشه‌وه‌ی سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌و به‌دیله كۆنه‌په‌رستانه‌كان، ده‌ورو ده‌خاله‌تی هه‌بیت له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی‌دا، ده‌وره‌یه‌ك له ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له ده‌وری گرفت‌و داخوازی‌و مه‌سه‌له گرنگه‌كانی كۆمه‌لگا ریكخراوو رابه‌ری بكات.
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وانه‌ی له پیشه‌وه باسكران مهامه سه‌ره‌كیه‌كانی ئیستای حیزب بریتین له‌مانه:
ده‌ركه‌وتنی حیزب وه‌كو حیزبیكی سیاسی قودره‌تمه‌ندو ره‌مزی وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر سیناریۆی ره‌ش‌و هیزه‌كان، ده‌ركه‌وتنی له مه‌یدان‌و مه‌ركه‌زی كیشمه‌كیش له‌سه‌ر قودره‌تی سیاسی، به ئه‌لته‌رناتیوو نه‌خشه‌ی رۆشنی خۆیه‌وه وه‌كو ره‌مزی خه‌بات بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو ناكام كردنه‌وه‌ی حكومه‌تی ده‌ستسازی ئه‌مریكا، به‌رپاكردنی ده‌وله‌تیكی سكولارو غه‌یره قه‌ومی، سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و دابینكردنی گوزه‌ران‌و ئه‌منه‌یت‌و ئازادی له عیراقدا.
ته‌ركیزی تایبه‌تی هه‌لسورانی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی حیزب له‌سه‌ر شاری به‌غدادو هه‌ولدان بۆ سه‌پاندنی قودره‌تی حیزب به‌سه‌ر شاری كركوكدا.
وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر په‌لاماری هیزه‌كانی سیناریۆی ره‌ش بۆ سه‌ر مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك، په‌ره‌پیدانی خه‌بات له دژی تیرۆریزم‌و ئیسلامی سیاسی‌و ناسیونالیزم‌و ته‌رحه‌كانیان، وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌ی شه‌ری قه‌ومی‌و تائیفی.
ده‌ركه‌وتنی ریزیكی فراوان له رابه‌ران‌و كادرانی حیزب به وینه‌ی شخصیاتیكی ناسراو جیگا متمانه‌ی خه‌لك‌و گریخواردو به كیشه‌و مه‌سه‌له گرنگه‌كانی كۆمه‌لگاوه له مه‌یدانی خه‌بات‌و كیشمه‌كیشی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تیدا، گۆرینی حیزب به حیزبی رابه‌رانی عه‌مه‌لی‌و شخصیاتی بزووتنه‌وه‌و جموجۆشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان.
به‌رینكردنه‌وه‌و په‌ره‌پیدانی توانای تبلیغی حیزب‌و به ده‌سته‌وه گرتنی كه‌نال‌و ئامرازه چالاك‌و سه‌راسه‌ریه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگی حیزب له ئاستی فراواندا به خه‌لك، بلاوكراوه‌ی مونه‌زه‌م‌و هه‌مه جۆره‌و پرتیراژ، رادیۆ‌و تلفزیون….
بایه‌خدانی تایبه‌تی به بزووتنه‌وه‌ی كریكاری‌و ژنان‌و لاوان‌و سكولاریزم. خستنه‌رووی نه‌خشه‌و به‌رنامه عه‌مه‌لی رۆشن‌و دابینكردنی رابه‌رایه‌تی رادیكال‌و مه‌یدانی بۆیان. گه‌شه‌پیدان‌و به‌رینكردنه‌وه‌و دامه‌زراندنی ریكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان. به‌رجه‌سته كردنی ده‌وریان له ریكخراوكردنی جه‌ماوه‌رو رابه‌ری خه‌بات‌و ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كان به‌پێ‌ی نه‌خشه‌و پلاتفۆرمی رۆشن‌و كارساز.
به‌هیزكردن‌و ئبرازكردنی ده‌وری حیزب له كوردستان، ده‌خاله‌تی په‌گیرانه له كیشه‌و مه‌سه‌له‌كانی كۆمه‌لگاو بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان. به‌رگری له مافی خه‌لكی كوردستان بۆ بریاردان له‌سه‌ر مانه‌وه یان جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ له ریفراندۆمیكیدا. ده‌ركه‌وتنی حیزب وه‌كو رابه‌ری ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌لك‌و زامنی به‌رگرتن له پیشیلكردنی مافه‌كانی خه‌لكی كوردستان چ له ریگای خسته‌رووی ریگاچاره‌ی گونجاوو چ له ریگای راگرتنی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی عیراق له پشت مافه‌كانیانه‌وه.
چه‌كدار بوونی حیزب‌و دامه‌زراندنی هیزی چه‌كداری حیزب‌و ملیشیایی جه‌ماوه‌ری له گه‌ره‌كه‌كان له ده‌وری حیزب‌و ریكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان بۆ به‌رگری له خۆیان‌و پاراستنی ئه‌منیه‌ت.
شكلدان به به ریزی به‌هیزی كادرانی ماركسیست‌و خاراو، به‌ریخستنی به‌رنامه‌ی بارهینانی كادران له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌رویجی ماركسیزم‌و باسه‌كانی كۆمۆنیزمی كریكاری‌و گواستنه‌وه‌ی ته‌جروبه‌ی عه‌مه‌لی بۆیان.
دامه‌زراندن‌و به‌هیزكردنی ریكخراوه حزبیه‌كان له محه‌ل به وینه‌ی بربره پشتی ئیراده‌ی خه‌لك بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئیداره‌ی گه‌ره‌ك.
په‌ره‌دان به خه‌باتیكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فكری‌و سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی بۆ له كارخستنی ده‌وری ناسیونالیزم‌و ئیسلام.
به‌هیزكردنی مه‌یدانی ده‌ره‌وه‌ی وولات له په‌یوه‌ند به وه‌زعی سیاسی عیراقه‌وه به مه‌به‌ستی به‌هیزكردنی پشتیوانی له حیزب‌و بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری‌و توندكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر كه‌مپی سیناریۆی ره‌ش.
ده‌خاله‌ت له كیشه‌ی فه‌له‌ستین‌و وه‌ستانه‌وه دژی فاشیزم‌و تیرۆریزمی ده‌وله‌تی ئیسرائیل‌و تیرۆریزمی ئیسلامی، به‌رگری له مافی خه‌لكی فه‌له‌ستین بۆ پیكهینانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ.
به‌ره‌وپیشبردن‌و به ئه‌نجام گه‌یاندنی كه‌مپینی دادگایی كردنی صدام حسین‌و سه‌رانی تاوانباری به‌عس.
به‌هیزكردنی بونیه‌ی مالی حیزب
په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندی هاوكاری‌و هاوخه‌باتی له‌گه‌ل حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئیران
– به‌شداری چالاك له بزووتنه‌وه‌ی جیهانی دژی سیاسه‌تی میلیتاریستی ئه‌مریكاو كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ری به مه‌به‌ستی گرتنه‌پیشی هه‌لویست به‌رامبه‌ر هه‌ردوو جه‌مسه‌ری كیشمه‌كیشی تیرۆریستی نیوان ئه‌مریكاو ئیسلامی سیاسی.
به‌هیزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی كریكاری‌و سۆسیالیستی له ئاستی جیهاندا، هه‌ولدان بۆ به‌هیزكردنی ره‌وتی ماركسیستی له ئاستی دنیادا.
ریبوار ئەحمەد
6-6-٢٠٠٥