به‌ره‌وپیری ا-ی ئایار جه‌ژنی جیهانیی چینی كرێكار
كریكاران! ئه‌مسال له هه‌ل‌ومه‌رجیكدا به‌ره‌وپیری 1ی ئایار ده‌رۆین كه بورژوازی جیهانی به تایبه‌تی دوو جه‌مسه‌ری تیرۆریستی ئه‌مریكاو ئیسلامی سیاسی كۆمه‌لگای به‌شه‌رییان له‌گه‌ل خه‌ته‌ریكی گه‌وره به‌ره‌وروو كردوه. خه‌ته‌ری سوتان‌و داروخان له نیو جه‌نگ‌و پیشبركێ‌ی تیرۆریستی‌دا. 1ی ئایاری هه‌موو سالیك رۆژی نمایشی هیزی چینایه‌تی كریكاران‌و پته‌وكردنی عه‌زم‌و ئیراده‌ی شۆرشگیرانه‌ی ئه‌م چینه‌یه بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر زولم‌و زۆرداری، به‌رامبه‌ر چه‌وسانه‌وه‌و نایه‌كسانی، به‌رامبه‌ر كۆیلایه‌تی‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی دنیای ئه‌مرۆ، رۆژی هاتنه‌مه‌یدانه بۆ به‌رگرتن له كاره‌ساته‌كانی نیزامی سه‌رمایه. رۆژی بوژانه‌وه‌و یه‌كخستنی هیزی چینایه‌تی كریكاران‌و به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخوازه له پیناو به‌گه‌رخستنی ئیراده بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی كۆمه‌لگاو نوسینی چاره‌نوسیكی دره‌خشان له‌سه‌ر له‌وحه‌ی ژیانی داهاتوو. 1ی ئایاری ئه‌مسال رۆژی خرۆشانه دژی جه‌نگ‌و تیرۆریزم‌و به‌ربه‌ریه‌تیك كه هه‌ره‌شه‌یه‌كی خه‌ته‌رناكه له‌سه‌ر چاره‌نوسی كۆمه‌لگای به‌شه‌ری.
له‌سه‌روبه‌ری 1ی ئایاری ئه‌مسالدا، له دریژه‌ی په‌رده كاره‌ساتباره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی دوو سالی رابردوودا، ئه‌مریكاو هیزو تاقمه قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌كان، كۆمه‌لگای عیراقیان له‌سه‌ر بوركانیكی خه‌ته‌رناك داناوه. ئه‌م بوركانه هه‌ركات بته‌قیته‌وه كاره‌ساتیكی گه‌وره‌ی ئینسانی ده‌خولقینێ. ئه‌م هیزانه ناوچه‌وانی هاولاتیانی كۆمه‌لگایه‌كی زیاتر له 25 ملیون كه‌سییان به مۆری قه‌وم‌و تائیفه‌و عه‌شیره‌ت كوتاوه‌و به‌م پیه‌ش ده‌سته‌به‌ندی‌و دابردابریان كردوون. به زه‌بری ئه‌م ده‌سته‌به‌ندیه‌و خۆسه‌پاندنی هیزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، هاوكیشه‌یه‌كی سیاسی كۆنه‌په‌رستانه‌یان به‌سه‌ر ئیراده‌ی كریكاران‌و جه‌ماوه‌ری خه‌لكدا زالكردوه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌سه‌لاتیكی قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و عه‌شایه‌ریان وه‌كو بومبیكی ته‌وقیت كرا‌و له هه‌ناوی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌دا چاندوه، بۆمبیك كه هه‌موو ساتیك مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لی ده‌كریت بته‌قیته‌وه‌و گوماوه خوینه‌كانی ره‌واندا له عیراقدا بۆ پاكسازی قه‌ومی‌و دینی به‌ریبخاته‌وه.
چینی كریكار له میژوویه‌كی دورودریژدا، به پانتایی دنیا نیشانیداوه كه هیزیكی عه‌زیم‌و له بننه‌هاتوه‌و هه‌ركات ئیراده بكات‌و له خه‌و راپه‌رێ، ده‌توانێ ته‌خت‌و تاراجی كۆنه‌په‌رستی‌و ملهوری‌و زولم‌و زۆرداری رابمالی. هه‌ركات له خه‌و راپه‌رێ ئازادی‌و ماف‌و حورمه‌تی ئینسانی به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا ده‌به‌خشینیته‌وه‌و هه‌وری كاره‌سات‌و كۆیلایه‌تی‌و مه‌حرومیه‌ت راده‌مالی.
هه‌ل‌ومه‌رجی ئه‌مرۆی عیراق به ده‌نگی به‌رز چینی كریكار بۆ راپه‌رین‌و هاتنه‌مه‌یدان بانگه‌واز ده‌كات، ئه‌م دێوه خه‌وتوه ده‌بێ ئه‌مرۆ له خه‌و راپه‌رێ‌و بیته‌مه‌دان. كۆمه‌لگا پیویستی حه‌یاتی به ده‌خاله‌ت‌و هاتنه‌مه‌یدانی چالاك‌و كاریگه‌ری چینی كریكار هه‌یه. به‌بێ هاتنه‌مه‌یدانی چینی كریكار‌و به‌دیل‌و ئاسۆی ئه‌م چینه، ئه‌م كۆمه‌لگایه ناتوانێ له‌م كابوس‌و ته‌نگه‌به‌ریه ترسناكه رزگاری بیت. كریكاران ئه‌توانن به هیزی عه‌زیمیان، به به‌دیلی رزگاری به‌خشیان، به هاوپشتی‌و هاوچاره‌نوسی چینایه‌تییان، به ریگاچاره‌و په‌یامی ئینسانی‌و پیشكه‌توانه‌یان، ئه‌م كابوسه رابمالن، ئه‌م بۆمبه ته‌وقیت كراوه پوچه‌ل بكه‌نه‌وه، له‌سه‌روی هه‌ویه‌ی پوچی قه‌ومی‌و دینیه‌وه ده‌ستی هاولاتیانی هاوچاره‌نوس بنینه ناو ده‌ستی یه‌كترو كۆمه‌لگا له چنگال‌و ركیفی هیزو بزووتنه‌وه كۆنه‌په‌رسته قه‌ومی‌و دینیه‌كان‌و داگیركاری‌و میلیتاریزمی ئه‌مریكا ده‌ربهینن.
هه‌رچه‌نده ئه‌مرۆ چینی ئیمه له جه‌رگه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیكی سه‌خت‌و دژوار‌دا رووبه‌رووی ئه‌م ئه‌ركه میژوویه ده‌بیته‌وه، به‌لام خاله به‌هیزه‌كانمان توانای تیپه‌راندنی ئه‌و سه‌ختیانه‌مان پێ ده‌دات. خالیكی به‌هیزی چینی كریكاری عیراق ئه‌وه‌یه كه له حیزبی خۆی به‌هره‌مه‌نده، حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق رۆلی رابه‌ری‌و ریكخستنی چینی كریكار ده‌گیرێ‌و ده‌بێ كریكاران ئه‌م ئامرازی خه‌باته‌یان به ده‌سته‌وه بگرن‌و به ریزی فراوانیان له ده‌وری ریكخراوبن. هاوكات چینی كریكاری عیراق‌و حیزبه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به ته‌نیا رووبه‌رووی ئه‌م نه‌به‌رده نین، به‌لكو بزووتنه‌وه‌ی عه‌زیمی به‌شه‌ریه‌تی موته‌مه‌دنی دنیا، به‌شه‌ریه‌تی به مه‌یدان هاتوو له دژی جه‌نگ‌و تیرۆریزمی جه‌مسه‌ره بورژوازیه‌كان له‌گه‌ل ئیمه‌و له پشتی ئیمه‌و مایه‌ی هیزو توانایه‌كی عه‌زیمن بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئیمه.
با 1ی ئایار بكه‌ینه رۆژی پته‌وكردنی عه‌زم‌و ئیراده‌ی چینی كریكار، رۆژی ته‌كاندان‌و له خه‌وراپه‌رینی ئه‌و هیزه عه‌زیمه‌ی كه ده‌توانی ته‌واوی ئه‌م هاوكیشه كۆنه‌په‌رستانه‌یه به‌سه‌ر یه‌كدا بدات. بیكه‌ین به رۆژی هاتنه‌مه‌یدانی چینی كریكار وه‌كو پیشره‌و‌و بربره‌پشتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری بۆ وه‌ده‌رنانی هیزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، بۆ ده‌سكۆتاكردنی هیزه ئیسلامی‌و قه‌ومیه‌كان، بۆ رامالین‌و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوو ئیداره‌و ده‌سه‌لات‌و یاسا‌و بریاره كۆنه‌په‌رست‌و داسه‌پینراوانه‌ی كه وه‌كو پیویستی‌و ئه‌نجامی داگیركاری ئه‌مریكا هاتونه‌ته كایه‌وه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه ده‌وله‌تیكی پیشكه‌وتوانه‌ی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی‌و سكولاری پشتبه‌ستوو به ئیراده‌ی راسته‌وخۆی خه‌لك به‌رپا بكات، ده‌وله‌تیك كه بتوانێ ده‌ستبه‌جێ ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی‌و گوزه‌رانیكی شایسته به ئینسان بۆ هه‌موان مسۆگه‌ر بكات.
كریكاران! یه‌كسالی ئاینده ده‌ورانیكی چاره‌نوس سازه بۆ كۆمه‌لگای عیراق. هه‌موو هیزو بزووتنه‌وه بورژوازیه‌كان هه‌ولده‌ده‌ن مۆری خۆیان به ده‌سه‌لات‌و ده‌ستورو یاسای ئه‌م كۆمه‌لگایه‌وه بنین، چینی ئیمه‌ش ده‌بێ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له مه‌یدانی ئه‌م نه‌به‌رده‌دا راوه‌ستێ، ئه‌مه مه‌یدانی جه‌نگه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نه‌خشاندنی چاره‌نوسی ئه‌م كۆمه‌لگایه، ئه‌مه سه‌ره‌كی ترین مه‌یدانی جه‌نگ‌و نه‌به‌ردی به‌دیله‌كانه، ده‌بی به‌وپه‌ری ئاماده‌ییه‌وه پێ بنینه مه‌یدانی ئه‌م نه‌به‌رده‌وه. با رۆژی 1ی ئایار به‌هیزی فراوان، له ده‌وری خواسته‌كانمان: نان ئه‌منیه‌ت ئازادی، چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، نا بۆ ئیسلامی سیاسی نا بۆ قه‌ومپه‌رستی، بژی ئازادی‌و سكولاریزم….برژێینه‌مه‌یدان‌و شه‌قامی شاره‌كان به ده‌سته‌وه بگرین، با 1ی ئایار بكه‌ینه رۆژی لیدانی چه‌خماخه‌ی به‌ریكه‌وتنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری له پیناو ئاینده‌یه‌كی دره‌خشان‌و شاد‌و به‌خته‌وه‌ر بۆ كۆمه‌لگای عیراق.
بژی 1ی ئایار رۆژی یه‌كیتی‌و هاوپشتی جیهانیی چینی كریكار
بژی ئازادی، یه‌كسانی، حكومه‌تی كریكاری!
رێبوار ئه‌حمه‌د
سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق
ناوه‌راستی نیسانی 2005