الزمان/ تێروانینی ئیوە بۆ ئایندەی دۆخی سیاسی عیراق چۆنە؟
ریبوار احمد/ عیراق به نیو هه‌ل‌ومه‌رجیكی زور سه‌خت‌و ئالوزو دژوار‌دا تیپه‌رده‌بیت. ئاینده‌ی ئه‌م كۆمه‌لگایه له‌به‌رده‌م ئیحتمالاتی جۆراوجۆردا راگیراوه. به‌لام سه‌رئه‌نجام ئه‌وه كیشمه‌كیشی هیزه‌كان‌و به‌دیله جۆراوجۆره‌كانه كه ئه‌م ئاینده‌یه دیاری ده‌كات. به بروای من هیزه‌كانی به‌ره‌ی راستی كۆمه‌لگا چ به به‌دیل‌و ته‌رحەكانی خۆیان وه‌كو (به‌یانی كۆتایی كۆنگره‌ی لندن، بریاره‌كانی مجلس حوكم، قانونی ئیداره‌ی عیراق…) چ به ده‌ورو كاركردی لانی كه‌م یه‌كسالی رابردویان نیشانیانداوه كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ولی بۆ ده‌ده‌ن، نزیكایه‌تیه‌كی له‌گه‌ل ئه‌و ئاینده‌یه نیه كه خه‌لكی عیراق ساله‌هایه ئاواتی بۆ ده‌خوازێ. ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ده‌ستوری خۆیان دایانناوه دورو نزیك په‌یوه‌ندی به ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانی‌و یه‌كسانی‌و ژیانیكی شایسته به ئینسانی هاوچه‌رخ نیه. ئه‌وان نیشانیانداوه كه ده‌سه‌لاتی ئه‌وان ده‌سه‌لاتی خه‌لك نیه، له پلاتفۆرمی ئه‌واندا خه‌لك‌و ده‌وری خه‌لك‌و ئیراده‌ی خه‌لك‌و خواست‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك هیچ جیگایه‌كی نیه. به‌لكو خه‌لك مه‌حكوم ده‌كریت به قبول كردنی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رو خۆیه‌وه به‌سه‌ریدا فه‌رز ده‌كریت. بۆیه ئه‌گه‌ر ئاینده‌ی عیراق به پێ‌ی به‌دیل‌و نه‌خشه‌كانی به‌ره‌ی راستی كۆمه‌لگا دیاریبكریت، به بروای من ته‌واوی ئالوگۆره‌كانی له‌گه‌ل سه‌رده‌می به‌عس رواله‌تی‌و بێ ناوه‌رۆك ده‌بیت، دوباره سه‌ركوت سایه ده‌كاته‌وه، هه‌لاواردن له نیوان هاولاتیاندا راده‌گیرێ‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی جنسی‌و قه‌ومی‌و تائیفی‌و ته‌نانه‌ت عه‌شایه‌ری هاولاتیان ده‌سته‌به‌دنی ده‌كرین‌و پله‌و پایه‌ی جیاوازیان پێ ده‌دریت. حكومه‌ت‌و قانون‌و ده‌ستوری قه‌ومی‌و دینی‌و عه‌شایه‌ری‌و نه‌ریته دواكه‌وتوانه‌كان ژیانی خه‌لك له قالب ده‌دات، ده‌زگاكانی سه‌ركوت سازده‌درینه‌وه‌و زیندان‌و شكه‌نجه‌و ئیعدام ده‌گه‌ریته‌وه، شه‌روكیشه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی‌و دینی ژیان له خه‌لك تال ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئاینده‌ش به پێ‌ی به‌دیلی ئیمه‌و چه‌پ دیاریبكریت، له بنه‌ره‌ته‌وه جیاوازیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌بیت له‌گه‌ل سه‌رده‌می به‌عس‌و ئیستا‌و ته‌واوی ئه‌و تاریخه‌ی كه تا ئیستا عیراق پێیدا تیپه‌ریوه. حكومه‌تیكی مودیرنی ئازادیخوازی پشت به‌ستو به ئیراده‌ی خه‌لك به‌رپاده‌بیت كه زامنی ئازادی‌و یه‌كسانی مافی هاولاتیان‌و خۆشگوزه‌رانییان ده‌بیت.
به بروای من هه‌رچه‌نده به‌ره‌ی راست له هاوكاری راسته‌وخۆی ئه‌مریكاو غه‌رب‌و ده‌له‌وتانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه به‌رهره‌مه‌نده‌و هاوسه‌نگی هیز به قازانجیتی، به‌لام هیشتا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌براوه‌ته‌وه. كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی راست ئه‌وه‌یه كه بێ به‌ریه له به‌دیلیكی سه‌راسه‌ری كه بتوانێ له ئاستی سه‌راسه‌ریدا نوینه‌راتی چینی بۆرژوازی بكات، سه‌رجه‌م هیزه‌كانی به هۆی پابه‌ندبونیان به قه‌ومیه‌ت‌و دین‌و تائیفه‌وه قه‌له‌مره‌ویكی محه‌لی‌و ناوچه‌ییان هه‌یه، لیكهه‌لپیكانی ئه‌م هیزه ناكۆك‌و دووبه‌ره‌كانه‌ش له به‌دیلیكی یه‌كگرتوی سه‌راسه‌ریدا كاریكی فشۆله‌و ئاكامیكی نابیت. ئاینده‌یه‌كی دره‌خشان ته‌نها له گره‌وی سه‌ركه‌وتنی به‌دیلی چه‌پ‌و كۆمۆنیزمدایه.
زمان/ چۆن دەرواننە دیاریکردنی کە دکتۆر ئەیاد عەلاویاوی بۆ پۆستی سەرەک وەزیران؟
ریبوار احمد/ من ئه‌م هه‌نگاوه به ته‌واوی له چوارچیوه‌ی ئه‌و لیكدانه‌وه‌یه‌دا ده‌بینمه‌وه كه پیش‌تر له‌سه‌ر ماهیه‌ت‌و اسلوبی به‌ره‌ی راست باسم كرد. به بروای من ئه‌م بریاره‌یان به‌لگه‌ی زه‌ق‌و ئاشكرایه بۆ دژایه‌تی ئازادی‌و ئیراده‌ی خه‌لك‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه میشكی خه‌لكیان پیی كه‌ڕ كردوه. مجلسیكی نا شه‌رعی‌و ده‌ستسازی هیزیكی داگیركه‌ری نا مه‌شروع، به‌بێ گرتنه‌پیشی هیچ شیواز‌و مكیانیزمیك بۆ ده‌خاله‌تی خه‌لك‌و ته‌نانه‌ت بۆ راپرسیش به خه‌لك، بریار له‌سه‌ر دیاریكردنی رئیس وزرا ده‌دات. له راستیدا ئه‌مه ته‌واوی دیموكراسی خوازیه‌كه‌ی ئه‌وانه‌و ئه‌گه‌ر بۆیان بچیته سه‌ر هه‌موو رژیمی حوكمرانی‌و ته‌واوی پۆسته‌كانی دیكه‌شی هه‌ر به‌م جۆره‌و به شیوازی له‌م بابه‌ته ده‌برینه‌وه‌و به‌سه‌ر خه‌لكدا فه‌رزی ده‌كه‌ن. ئه‌مانه خۆیان هه‌موو شانازیه‌كه‌یان “ته‌جروبه‌ی دیموكراسی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورده” له ماوه‌ی 13 سالی رابردوی كوردستاندا، له كاتیكدا كه ئه‌وان له‌و ماوه زۆره‌دا ته‌نها یه‌كجار خه‌لكیان برده به‌رده‌م صندوقی ده‌نگدان، هه‌ر به شایه‌تی هه‌ردولایان گه‌وره‌ترین ته‌زویرو ساخته‌یان له‌و دانگدانه‌دا به‌رامبه‌ر یه‌ك كرد‌و هه‌ركامیان به‌لگه‌ی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌وتریان ئاشكراكرد. كه‌چی دواتر به پێ‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدانی خه‌لكیشیان نه‌كردو له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوسه‌نگی هیزی عه‌سكه‌ریان، نیوه به نیوه ده‌سه‌لاتیان له نیوان خۆیان دابه‌ش كرد. له‌و كاته‌شه‌وه له‌سه‌ر دل‌و داهاتی خه‌لك یاری ده‌كه‌ن‌و به زه‌بری ملیشیا حوكم به‌سه‌ر خه‌لكدا ده‌كه‌ن. ده‌رس وه‌رگرتن له‌م ته‌جروبه‌یه بۆ چاندنی دیموكراسی له عیراقدا هه‌ر ئه‌وه‌ی لی ده‌رده‌چیت كه ئیستا ده‌یبینین.
به بروای من چ له روشته‌كه‌یانداو چ له ئیختیاره‌كه‌یاندا مه‌جلسی حوكم‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و ئه‌مریكا، پیچه‌وانه‌ی خواست‌و ویستی نزیك به هه‌موو خه‌لكی عیراق جولاونه‌ته‌وه. به بروای من مه‌سه‌له‌ی جه‌وهه‌ری ئه‌وه نیه كه بۆ ئه‌م پۆسته ئایاد علاوی یان فلان‌و فیسار دیاریكراوه، به‌لكو شیوه‌و ره‌وشتی بریاره‌كه ماهیه‌تی هیزه‌كانی پشتی‌و خودی بریاركه‌ش ئاشكرا ده‌كات. تا ئه‌و جیگایه‌ش كه به شخصیه‌تی ئه‌یاد علاوی ده‌گه‌ریته‌وه، له راستیدا ئه‌و له ناو خه‌لكی عیراقدا وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی خاوه‌ن پیشینه‌ی به‌عسی‌و هاوكاری ده‌ورانیكی رژیمی پیشوو ناسراوه، یه‌كه‌مین فتوایشی له مینه‌به‌ری مه‌جلسیی حوكمه‌وه مژده‌ی گیرانه‌وه‌ی حوكمی ئیعدام بوو. من جكه له‌مانه تا ئیستا هیچ پرۆژه‌و نه‌خشه‌و ده‌وریكی جدیم له ئایاد علاوی نه‌دیوه‌و پیم وانیه جگه له خۆی‌و ئه‌وانه‌ی كه بۆ مه‌رامی خۆیان ئه‌ویان بۆ ئه‌و پۆسته دیاریكردوه نوینه‌رایه‌تی كه‌سی دیكه بكات له عیراقدا. من پیم وایه ئه‌مه هه‌نگاویكی پوچه‌و ناتوانی وه‌لامی مه‌سه‌له‌ی حاكمیه‌ت بداته‌وه، ته‌نها ده‌كریت له چوارچیوه‌ی خزمه‌ت‌و هه‌روه‌ها شه‌ریكبونه‌وه له مه‌رامه‌كانی ئه‌مریكادا دابنریت. ئیمه ئه‌م هه‌نگاوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌م پرۆژه‌و شیوازه بۆ سه‌پاندنی رژیمی حوكمرانی، به وینه‌ی پیشیلكاریه‌كی ئاشكرای ئیراده‌ی خه‌لكی عیراق ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و مه‌حكومه ده‌كه‌ین، بریاردان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مافی خه‌لكی عیراقه، نه‌ك ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كان‌و دهستو پیوه‌نده‌كانی‌و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش.
زمان/ چاووروانی ئەوە دەکەن کە پرۆسەی هەلبژاردن بە دروستی برواتەپێش؟
ریبوار احمد/ باشتره له وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌دا من باسی ئه‌و پرنسیپ‌و هه‌ل‌ومه‌رجه بكه‌م كه ده‌كریت له سایه‌یدا پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن به پاكی برواته پیشه‌وه. ئه‌گینا هیچ گومانیك له‌وه‌دا نیه كه ئه‌مریكاو هیزه‌كانی مه‌جلسی حوكم‌و به‌ری راست به گشتی، تۆزقالیك باوه‌ریان به‌وه نیه كه له ریگای ده‌نگدانی ئازادانه‌ی خه‌لكه‌وه حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق دیاریبكریت. تۆزقالیك گومان له‌وه‌دا نیه كه به‌رنامه‌ی تاك تاك‌و هاوبه‌شیان ئه‌وه‌یه به زه‌بری هیزی چه‌ك به‌دیلی خۆیان به‌سه‌ر خه‌لكدا فه‌رز بكه‌ن. ئه‌وان نه‌ته‌نیا ئه‌مه بۆ خه‌لك‌و ده‌نگدانی خه‌لك جیناهیلن به‌لكو له نیوان خۆشیاندا پابه‌ندی ده‌نگدان‌و هه‌لبژاردن نابن. باشترین به‌لگه‌ش ته‌جروبه‌ی كوردستانه كه له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌كو ته‌جروبه‌یه‌كی تالی دژی دیموكراسی لۆمه‌ی بكه‌ن شانازه پیوه ده‌كه‌ن.
ئه‌مریكاو به‌ریتانیا ئه‌گه‌ر به پێ‌ی رای خه‌لكی ئه‌مریكاو به‌ریتانیایان بكردایه نه‌ده‌بوو جه‌نگ به‌رپابكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌پێ‌ی رای خه‌لكی عیراقیان بكردایه ده‌بوو ده‌میك پیش ئیستا برۆنه ده‌ره‌وه. هیزه ئیسلامیه‌كان له بنه‌ره‌ته‌وه باوه‌ریان به ئازادی‌و راده‌برینی خه‌لك نیه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وان بیت ئه‌وه‌ی ده‌نگ به حكومه‌تی ئیسلامی نه‌دات ده‌بێ به تومه‌تی كفر ره‌وانه‌ی جه‌هه‌نه‌م بكریت، له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئینسان عه‌بدیكه كه له ئاسمانه‌وه بۆی دیاریكراوه ده‌بێ چی بكات نه‌ك خۆی بیر بكاته‌وه‌و به‌پێ‌ی رای خۆی بجولیته‌وه. هیزه ناسیونالیسته كورده‌كان چه‌ند ساله لایه‌نگرانی یه‌كتر قه‌لاچۆ ده‌كه‌ن، مخالفینی خۆیان كوشتار ده‌كه‌ن. تا ئیستا له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی تاله‌بانیدا هه‌لسورانی حیزب‌و ریكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری‌و بلاوكراوه‌ی سیاسی قاچاغ ده‌كریت. له‌وانه دوای ئه‌وه‌ی پیلانگیرانه‌و به زه‌بری چه‌ك مقره‌كانی ئیمه‌یان داخست ئیستا هه‌لسورانی حیزبی ئیمه مه‌منوع راگه‌یه‌نراوه. ریكخراوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری وه‌كو (ریكخراوی ئازادی ژن) سالیكه ده‌هینریت‌و ده‌بریت ئیجازه‌ی هه‌لسورانی پینادریت. هه‌ر له‌وكاته‌ی تاله‌بانی له بغداد ته‌مرینی دیموكراسی ده‌كات، قه‌له‌م به ده‌ستانی حیزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی جریده‌كانیان راشكاوانه ده‌نوسن ئه‌وه‌ی سه‌ر بۆ ئیراده‌ی یه‌كیتی نه‌وی نه‌كات، ئه‌وه یه‌كیتی (چه‌كوشی ئاماده‌ی هه‌یه‌و به زه‌بری چه‌ك ئاقلیان ده‌كات). بۆیه ناكری له‌مانه چاوه‌روانی پیره‌وی له هه‌لبژاردن‌و ده‌نگدان بكریت. چ ئه‌مریكاو چ هیزه عیراقیه‌كانی شه‌ریكه نه‌خشه‌ی ئه‌مریكا، زه‌بری چه‌ك مه‌نتقی سه‌ره‌كیانه بۆ سه‌پاندنی به‌دیلی خۆیان، هیزی چه‌كداریان بۆ ئه‌مه دروست كردوه.
به بروای من كاتیك ده‌كریت كه پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن ئازادانه‌و به پاكی به‌ریوه‌بروات كه ماوه‌ی كافی بدریت به هه‌موو لایه‌نه‌كان تا ئازادانه‌و بێ قه‌یدو شه‌رت له سه‌راسه‌ری عیراقدا هه‌لسورانی ئازادانه‌ی خۆیان بكه‌ن، هه‌موو لایه‌نه‌كان به شیوه‌ی یه‌كسان له ئیمكاناتی پیویست بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان‌و ته‌رح‌و به‌دیله‌كانیان به خه‌لك كه‌لك وه‌رگرن، به‌م جۆره خه‌لك له نزیكه‌وه ئاشنایه‌تی به به‌دیله جۆراوجۆره‌كان په‌یدا بكه‌ن. پاشان له ژیر چاودیری لایه‌نیكی نیو ده‌وله‌تی بێ‌لایه‌ندا، دور له هه‌ر جۆره زه‌خت‌و زۆر‌و ده‌ست تیوه‌ردانیك، ده‌نگدانیكی ئازادانه‌ی خه‌لك به‌ریوه‌بچیت. به بێ ئه‌مه ده‌نگدانی ئازادانه قسه‌یه‌كی پوچه.
زمان/ لتکدانەوەتان بۆ پاش ٣٠ی حوزەیران چۆنە ئایا حکومەتی داهاتو سەرکەوتو دەبیت لە کاروباری ولات و کۆتاییهینان بە داگیرکاری؟
ریبوار احمد/ به رای من دوای 30 حوزه‌یرانیش به هه‌ندیك ئالوگۆری زۆر رواله‌تیه‌وه هه‌مان وه‌زعی ئیستا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بیت. بۆشایی ده‌وله‌ت‌و مه‌سه‌له‌ی حاكمیه‌ت ده‌مینیته‌وه. ئه‌و حكومه‌ته كاتیه‌ی كه بریاره پیكبیت ناتوانی وه‌لامی مه‌سه‌له‌و كیشه جدی‌و گه‌وره‌كانی كۆمه‌لگا بداته‌وه، هیچ پایه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری نیه، تعبیر له ئیراده‌ی خه‌لك ناكات به‌لكو مه‌قاش‌و ئامرازی ده‌ستی ئه‌مریكایه بۆ راپه‌راندنی نه‌خشه‌كانی خۆی. ناتوانی له فه‌رمانی ئه‌مریكا ده‌رچیت‌و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی كارتۆنیه. به بروای من نه‌ك ئیحتلالیش كۆتایی نایات به‌لكو لایه‌نیكی سه‌ره‌كی له مه‌به‌ستی ئه‌م ته‌رحه دانی رواله‌تیكی شه‌رعیه به‌م مه‌سه‌له‌یه‌و به مانه‌وه‌ی هیزه‌كانی له عیراقدا به شیوه‌یه‌كی دیكه، ئه‌مجاره له ژیرناوی خواستی “حكومه‌تی عیراقیه‌كیاندا” هیزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌میننه‌وه‌و دو‌ریش نیه زیاتر بكرین. ئه‌مریكا له نه‌خشه‌یدا نیه له عیراق برواته ده‌ره‌وه، مه‌گه‌ر بكریته ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش كاری ئیمه‌و كاری خه‌لكی ئازادیخوازه نه‌ك دهستو پیوه‌نده‌كانی ئه‌مریكا. من چاوه‌روانی ئه‌وه ناكه‌م دوای 30 حوزه‌یران هیچ ئالوگۆریك به‌ره‌و باشتر له وه‌زع پیكبیت، نه له‌رووی ئه‌منیه‌وه له نه‌رووی گیرانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و نه‌زمی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و ژیانی خه‌لكه‌وه. به‌لكو ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه ئه‌وان به نیازن به‌رپای بكه‌ن‌و ئه‌و قانونه‌ی دایانرشتوه به ته‌واوی به‌دیل‌و نه‌خشه‌یه‌كه بۆ راگرتنی كۆمه‌لگا له‌م سیناریۆ ره‌شه‌ی ئیستادا.
زمان/ هەلویستی حزب لەسەر سەرجەم پرۆسەی سیاسی عیراق چیە؟
ریبوار احمد/ وه‌كو پیش‌تر باسم كرد ئیمه ئه‌و ره‌وه‌نده‌ی له عیراقدا خولقاوه به سیناریۆیه‌كی ره‌ش ده‌زانین، به مانای نه‌مانی هیچ نه‌زم‌و پیوانه‌و چوارچیوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بۆ ژیانی نۆرمالی كۆمه‌لایه‌تی‌و گوزه‌ران‌و ئه‌منیه‌ت‌و مافه مه‌ده‌نیه‌كان خه‌لك. به مانای ئه‌وه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیك خولقاوه كه له سایه‌یدا هه‌ر ده‌سته‌و تاقمیك ده‌توانێ له ریگای خۆ گریدانه‌وه به ده‌وله‌تیكی كۆنه‌په‌رست‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی تیرۆریزمه‌وه خۆی چه‌كدار بكات‌و به زه‌بری ملیشیا خۆی به‌سه‌ر خه‌لكدا بسه‌پینێ‌و به پێ‌ی مه‌رام‌و نه‌ریته‌كانی خۆی ژیان‌و هه‌لسوكه‌وتی كۆمه‌لایه‌تی له قالب بدات.
كۆمه‌لگایه‌كی مه‌ده‌نی‌و ملیونی یاسای جه‌نگه‌لی به‌سه‌ردا زال كراوه، هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نیك هیزی زیاتر بیت ده‌توانێ له خۆی لاوازتر بخوات. ئه‌م سیناریۆ ره‌شه لای ئیمه‌وه پیشبینی كراوبوو، هه‌ر له‌و ساته‌وه كه هه‌ره‌شه‌ی ئه‌مریكا بۆ جه‌نگ له دژی عیراق ده‌ستی پێ‌كرد، ئیمه ووتمان ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌نگه به‌رپابیت سیناریۆیه‌كی ره‌ش ده‌خولقینێ، ئه‌مه‌ش یه‌كیك له به‌لگه‌كانی وه‌ستانه‌وه‌مان بوو له دژی جه‌نگ.
نه‌خشه‌ی ئیمه‌و هه‌ولی ئیمه بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌رچی زووتر ئه‌م سیناریۆێ‌ی ویرانكاری‌و داروخاندنی مه‌ده‌نیه‌ته، ئه‌م سیناریۆێ‌ی تیرۆریزم‌و شه‌رو كیشمه‌كیشه كۆنه‌په‌رستانه‌یه، كۆتایی بیت. مه‌ده‌نیه‌ت سازبدریته‌وه‌و ژیانی نورمالی كۆمه‌لایه‌تی بگیردریته‌وه. ئه‌مه‌ش پیش هه‌رشتیك له گره‌وی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌و دامه‌زرانی حكومه‌تیكی سكولاری غه‌یره قه‌ومی پشت به‌ستوه به ئیراده‌ی خه‌لكدایه، كه بتوانێ نوینه‌رایه‌تی خواست‌و ویستی خه‌لك بكات. له‌م باره‌یه‌وه وه‌كو هه‌نگاوی به‌په‌له ده‌بێ حكومه‌تیكی كاتی له نوینه‌رانی خه‌لك پیكبیت، بۆ نمونه له ئیستادا ده‌كریت له ریگای به‌رپاكردنی كۆنگره‌یه‌كی فراوانی پیكهاتوو له نوینه‌ری ئه‌حزابی سیاسی‌و ریكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان‌و دامه‌زراوه مه‌دنیه‌كان، ئه‌م نوینه‌رایه‌تیه دابین بكریت. ئه‌م حكومه‌ته كاتیه هه‌نگاوی به په‌له هه‌لگریت بۆ دابین كردنی گوزه‌ران‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی، له هه‌مانكاتدا بوار بره‌خسینێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی عیراق بتوانن ئاگاهانه‌و ئازادانه بریار له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتو بده‌ن.
1-6-2004