ریبوار احمد:
ریگاچاره‌ی كیشه‌ی كه‌ركوك
– كیشه‌ی كه‌ركوك به شیكه له كیشه‌ی كورد‌و یه‌كیكه له گری سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و كیشه‌یه. به‌لام زیاتر له‌وه‌ش ئه‌مرۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك به راده‌یه‌ك قولبوهتهوه كه بوه‌ته مایه‌ی كیشمهكیشیكی قه‌ومی له نیوان هیزه ناسیونالیسته‌كان و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لیدهكریت، دانیشتوانی ئه‌م شاره بۆ ناو شه‌ری قه‌ومی راپیچ بكات.
– چاره‌سه‌ری یه‌كجاری كیشه‌ی كه‌ركوك به چاره‌سه‌ری یه‌كجاری كیشه‌ی كورده‌وه گرێیخواردوه. هه‌روه‌كو كیشه‌ی كوردیش ده‌بی بریاردان له‌سه‌ر ریگاچاره‌ی ئه‌م شاره له‌سه‌ر بناغه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ رای دانیشتوانه‌كه‌ی دیاریبكریت.
– فیدرالیزم ریگچارهی كیشه‌ی كورد نیه، به‌لكو ته‌رحیكه بۆ شهریكبونی ناسیونالیزمی كورد له ده‌سه‌لات له‌سه‌ر حسابی پیشیلكردنی مافی خه‌لكی كوردستان و خولقاندنی زه‌مینه‌ی شه‌رو كیشه‌ی نه‌براوه قه‌ومی. ریگاچاره‌ی عه‌مه‌لی و گونجاو بۆ كیشه‌ی كورد، بریتیه له به‌رپاكردنی ریفراندۆم بۆ وه‌لامدانه‌وه به‌و پرسیاره‌ی كه ئایا خه‌لكی كوردستان ده‌یانه‌وی له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی بمیننه‌وه یان ده‌یانه‌وی جیابنه‌وه‌و ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ پیكبهینن.
– له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ریگاچاره‌ی كیشه‌ی كه‌ركوكیش له نیوان دوو به‌رداشتی مانه‌وه له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی یان لكاندنی به هه‌ریمی كوردستانه‌وه نیه. به‌لكو گریدراوه به چاره‌سه‌ری كیشه‌ی كورد له ریگای به‌رپاكردنی ریفرانۆدمهوه. ئه‌گه‌ر خه‌لكی كوردستان به دانیشتوانی شاری كه‌ركوك و ناوچه كوردنشینه‌كانی تریشه‌وه، ده‌نگیاندا به مانه‌وه له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی، ئه‌وه كیشه‌ی كه‌ركوكیش هه‌ر له چوارچیوه‌ی عیراقدا دهبریتهوه. ئه‌گه‌ریش خه‌لكی كوردستان ده‌نگیاندا به جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ، پیویسته به‌دوای ئه‌وه‌دا ریفراندۆمیكی تایبه‌ت بۆ راپرسی به هه‌موو دانیشتوانی شاری كه‌ركوك بكریت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وی له‌گه‌ل ده‌وله‌تی عیراق ببمیننهوه یان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان. ئه‌نجامی ده‌نگدانی خه‌لك هه‌رچیه‌ك بیت ده‌بی به‌ره‌سمی بناسریت و پیادهبریكت.
– له حاله‌تی ده‌نگدانی خه‌لك به جیابونه‌وه‌ی كوردستان و ده‌نگدانی دانیشتوانی كه‌ركوك بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌و ده‌وله‌ته‌وه، ده‌بی كیشه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك به شیوه‌یه‌كی سیاسی بۆ دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت له نیوان ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی و ده‌وله‌تی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌شیكی بۆ خزمه‌تگوزاری دانیشتوانی شار، چاره‌سه‌ر بكریت. بۆ بریاردان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ئه‌م داهاته، ریكهوتنامهیهكی چورا قولی پیویسته له نیوان نوینه‌ری ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی و نوینه‌ری ده‌وله‌تی كوردستان و نوینه‌ری شاری كه‌ركوك و نوینه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان. هه‌ر ته‌رحیك كه سێ لا له‌م چوار لایه‌نه ده‌نگی پیبده‌ن، ده‌بی وه‌كو بریاریكی شه‌رعی چاوی لبیكریت و پیاده‌بكریت.
*** *** ***
به‌لام هه‌ر ئیستا سیاسهتو كاركرد‌و ده‌وری هیزه ناسیونالیسته‌كان و ده‌سه‌لاتی داسه‌پاو به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا، دانیشتوانی هه‌راسان كردوه، له‌گه‌ل بینهوبهرهو شه‌روكیشه‌ی قه‌ومی گرفتاری كردون، هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م خه‌ته‌ری هه‌لگیرسانی شه‌ری خویناوی قه‌ومیدا دایناون. به تایبه‌تی له‌م كاتانه‌دا كه ده‌وره‌یه‌كی تازه له كیشمه‌كیشی نیوان ناسیونالیزمی كورد‌و عهرهبو توركمان له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌ستی پیكردوه، ئه‌م خه‌ته‌ره هه‌رچی زیاتربوهتهوه. بۆیه جگه له‌و ریگاچارهیهی له‌سه‌ره‌وه باسكرا، پیویست ده‌كات ته‌رحیك بۆ دورخستنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك له‌شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومی و به‌ریوه‌بردنی به شیوه‌ی كاتی تا كاتی ریفراندۆم، بخریته روو.
شیوه‌ی به‌ریوه‌بردنی كاتی شاری كه‌ركوك
1/ شاری كه‌ركوك ده‌بی له‌لایه‌ن نوینه‌رانی خه‌لكی گهرهكانهوه بهریوهببریت. هه‌ر گهرهكیك هه‌یئه‌تیكی نوینه‌رایه‌تی بۆ خۆی هه‌لده‌بژیریت. هه‌یئه‌تی به‌ریوه‌بردنی شار (شورای شار) له نوینه‌ری گه‌ره‌كان پیكدیت (ههرگهرهكیك 3 نوینه‌ر) .
2/ هه‌یئه‌تی نوینه‌رانی گه‌ره‌ك كاری به‌ریوه‌بردنی هه‌مه‌لایه‌نی گه‌ره‌ك و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی گه‌ره‌كیان ده‌كه‌ویته ئه‌ستۆ. ئه‌م ئه‌ركه له ریگای بنكه‌ی گه‌ره‌ك و دامه‌زراندنی ده‌سته چه‌كداره‌كانی ئهمنیهتپاریزی گه‌ره‌ك له خه‌لكی گه‌ره‌ك، دهبریتهپیشهوه. خه‌لكی هه‌ر گهرهكیك هه‌ركات بیانه‌وی ده‌توانن هه‌یئه‌تی نوینه‌رانی گه‌ره‌ك یان نوینه‌رانی گه‌ره‌ك له شواری شاردا، بگۆرن.
3/ هیزیكی پاسه‌وانی ئه‌منیه‌تی گشتی شار به‌سه‌رپه‌رشتی شواری شار پیكدیت، بۆ پاراستنی شوینه گشتیه‌كان و ریگاوبانه‌كان و دامه‌زراوه‌كان و………هه‌موو جیگایه‌كی شار جگه له گه‌ره‌كه‌كان.
4/ شاری كه‌ركوك، شاری هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی. هه‌ركه‌سیك كه پیش‌تر له‌م شاره دانیشتبیت یان تازه بیه‌وی ببیته دانیشتوی ئه‌م شاره، به‌ده‌ر له ناسنامه‌ی قه‌ومی و دینی و تائیفی، ئازاده‌و به هیچ هۆو به‌هانه‌یه‌كه‌وه نابی ریگای لیبگیریت یان كیشه‌ی بۆ سازبكریت.
5/ ده‌ركردنی خه‌لك له‌م شاره به ههربیانویهكهوه بیت قه‌ده‌غه.
6/ هه‌موو دانیشتوان مافی خۆیانه به زمانی دایكی خۆیان قسه بكه‌ن و ده‌رس بخوینن و له میدیا كه‌لك وه‌رگرن.
7/ هه‌موو میلیشیاو هیزه چه‌كداره‌كانی ئیستا شار ده‌ربچن، هه‌موو حزبیكی سیاسی ئازاده له شاری كه‌ركوك هه‌لسورانی سیاسی بكات. حیزبه سیاسیه‌كان نابی له هیچ كیشهیهكدا په‌نا بۆ چه‌ك به‌رن. په‌نابردنی ئه‌حزاب بۆ چه‌ك و هه‌روه‌ها هاندانی رق و كینه و دووبه‌ره‌كی قه‌ومی قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ر حیزبیك به‌ك كارانه هه‌لسیت رووبه‌رووی سزای یاسایی ده‌بیته‌وه.
ئه‌ركه‌كانی شورای شار ئه‌ستۆ:-
1/ دیاریكردنی سیسته‌میكی پشتبه‌ستو به ئیراده‌ی خه‌لك بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رجه‌م پۆسته سیاسی و ئیداریه‌كانی شار.
2/ بیناكردنه‌وه‌ی شار و ده‌رهینانی له ویراانی ئیستا. دروستكردنی خانوبه‌ره‌و ئاپارتمانی مودیرن بۆ ئه‌و دانیشتوانه‌ی خانویان نیه، دارشتنی سیسته‌میكی مودیرن بۆ دروستكردنی خانوبه‌ره‌و به‌رگرتن له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی له‌م بواره‌دا.
3/ دابینكردنی هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزاریه‌كی مودیرن بۆ شار وه‌كو ئاو‌و كاره‌باو قیرتاوكردنی ریگاوبانه‌كان و دروستكردنی ئارهرۆ…قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و پاكوخاوینی شار.
4/ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شار له ریگای دروستكردنی هیزی پاسه‌وانی ئه‌منیه‌تی شار.
5/ هاوكاریكردن و دابینكردنی هه‌موو پیداویستیهكان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و كۆتایهینان به دیارده‌ی ئاواره‌یی له شاردا.
6/ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له چوارچیوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب یان له رووداوه سیاسیه‌كاندا خه‌ساره‌تیان لیكهوتووه.
7/ دانانی دادگایه‌كی تایبه‌تی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كیشه‌كانی ئه‌م شاره، به تایبه‌تی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شكاتی ئه‌وانه‌ی مولك و مالیان داگیركراوه.
2006