هاورییان!
پیش هه‌ر شتیك ریگام بده‌ن جاریكی دیكه‌ش ته‌ئه‌سوفی عه‌میقی خۆم له‌وه ده‌ربرم كه ناچار بووین ئه‌مرۆ لیره ئه‌م كۆنفرانسه بگرین، ته‌ئه‌سوف له‌وه ده‌ربرم كه سه‌رباری هه‌ول‌و كۆششی زۆر‌و زه‌به‌ن، له‌وانه هه‌ول‌و كۆششی ئیمه وه‌كو رابه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق، به داخه‌وه ئینشعابیكی ناوه‌خت‌و تال‌و نه‌خوازراو به‌سه‌ر حیزبی منصور حكمتدا سه‌پینرا. به‌رای من زۆر پیویسته لیكدانه‌وه‌ی ده‌قیق له‌سه‌ر هۆكاره‌كان ئه‌م ئینشعابه بكه‌ین‌و عواقب‌و كاریگه‌ریه‌كانی به‌رۆشنی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیزمی كریكاری ببینین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین‌و بزانین چۆن شانی خۆمان له ژیر قورساییه‌كه‌ی ده‌رده‌هینین‌و چۆنی تیده‌په‌رینین.
ئه‌م ئینشعابه به‌راستی زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو له كۆمۆنیزمی كریكاری‌و له پرۆژه‌و ریبازی منصور حكمت، له هه‌ردوو حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئیران‌و عیراق، وه له هه‌ر یه‌ك له ئیمه به عنوانی هه‌لسوراوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. به بروای من ئه‌م ئینشعابه لایه‌نی سه‌ركه‌وتوی تیا نه‌بوو مه‌گه‌ر بۆ لایه‌نیك كه پرۆژه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی منصور حكمتی له‌به‌رده‌م خۆی دانابیت. به داخه‌وه شایی‌و لۆغانی هاورییانی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئیران له ژیر شیعاری “سه‌ركه‌وتن سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر راستدا”، هه‌روه‌ها هه‌راوهۆریا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌م ئینشعابه به‌هیزتر ده‌بن به تایبه‌ت كه ئه‌مه له ده‌می لیده‌ری حیزبه‌وه به‌یان ده‌كریت، ته‌نها ده‌توانی دوو مانای هه‌بیت: یان به مانای ئه‌وه دیت كه ئه‌وان پرۆژه‌یه‌كی جیاواز له منصور حكمتیان بۆ خۆیان داناوه یان به مانای ئه‌وه‌یه كه د‌رك به‌وه ناكه‌ن چی واقعیه‌تیك قه‌وماوه. ئه‌مه له هه‌مان كاتدا به‌لگه‌یه‌كی دیكه‌یه شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه مسئولیه‌تی ئه‌م ئینشعابه له ئه‌ستۆی ئه‌وانه. واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وان به‌م جۆره چاویان له كیشه‌كه كرد‌و هه‌ر به‌م جۆره‌شیان مامه‌له كرد بۆیه به‌داخه‌وه به‌م ئه‌نجامه ناخۆشه گه‌یشت.
ده‌بی له هۆكاره‌كانی ئه‌م ئینشعابه وردبینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا زال بین‌و دووباره صفی خۆمان مه‌حكه‌م بكه‌ینه‌وه. به پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هاورییانی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئیران باسی ده‌كه‌ن، سببی اساسی‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م جیابونه‌وه‌یه ئیختلافی سیاسی‌و بوونی نه‌زه‌راتی جیاواز نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و بوچونه سیاسیه جیاوازانه‌ی هه‌بوون به هۆكار تشخیص بده‌ین ناتوانین وه‌كو حیزبی سیاسی به‌سه‌ریدا زال بین، ناتوانین وه‌كو حیزبی سیاسی بمینینه‌وه، ده‌بێ خۆمان تبدیل بكه‌ین به فرقه‌ی ئیدۆلۆژی‌و مه‌زهه‌بی. وه‌كو منصور حكمت له جیاوازیه‌كانماندا باسی ده‌كات له حیزبی سیاسی‌دا بوونی ئیختلاف مایه‌ی تعجوب نیه به‌لكه نه‌بونه‌كه‌ی مایه‌ی تعجوبه چونكه هیچ حیزبیكی واقعی نیه ئیختلافاتی تیا نه‌بیت. گومان له‌وه نیه كه ئیختلافاتی سیاسی كاتیك تبدیل بوو به دوو مه‌یلی كۆمه‌لایه‌تی جیاواز دوو خه‌تی سیاسی ئه‌وتۆ كه نه‌توانن له قالبی حیزبیكدا پیكه‌وه كاربكه‌ن، ده‌بیته مایه‌ی جیابونه‌وه. به‌لام له‌م مورده‌دا وا نه‌بوو. دوو سالی رابردوی هه‌لسورانی حیزب شایه‌تی ئه‌مه‌یه. بۆیه له‌م باره‌یه‌وه ئه‌م جیابونه‌وه‌یه زه‌روره‌تی نه‌بوو.
باسی بوونی بالی راست‌و چه‌پ بۆ توزیحدانی هۆكاری ئه‌م ئینشعابه هه‌تا بلیی پوچ‌و بیبناغه‌و بێ ناوه‌رۆكه، نیشانه‌ی دركیكی سه‌تحی‌و نا ماركسستیه له پیشدا له خودی راست‌و چه‌پ. ئه‌وه عمقی ئیدۆلۆژیگه‌ریه كه له‌گه‌ل په‌یدابوونی هه‌ر ئیختلاف نه‌زه‌ریكی سیاسی‌دا په‌نا ببریت بۆ دابه‌شكردنی دوولای ئیختلافه‌كه به‌سه‌ر راست‌و چه‌پدا، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی ئه‌وه‌ی كه من خۆم چه‌پ‌و كۆمۆنیستم، كه‌واته مخالفه‌كه‌م راست‌و بورژوازیه. ریزی ئه‌م دوانه‌ش ده‌بی لیك جیابكریته‌وه، كه‌وایه ده‌بێ راست له حیزب بكریته ده‌ره‌وه، ریگای ئه‌مه‌ش گه‌رانه‌وه‌یه بۆ ده‌نگدان. ئه‌گه‌ر بكرایه به‌م میتۆده مامه‌له‌ی هه‌ر ئیختلاف نه‌زه‌ریك بكرایه، ده‌بوو له ده‌ورانی منصور حكمتدا هه‌ر رۆژه‌ی كۆمه‌لیك راست بكرینه ده‌ره‌وه، ده‌بوو چه‌ندین جار حوكمی راستره‌وی به‌سه‌ر حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراقدا ده‌ركردایه، چونكه چه‌ندین جار سیاسه‌ت‌و پراتیك‌و تیزو هه‌لویستی ئه‌م حیزبه به قولی له‌لایه‌ن منصور حكمته‌وه نقد كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها جاریكیش حوكمی راستره‌وی له دژی دابیت.
گومان له‌وه نیه كه له نیو رابه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئیران ئیختلافاتی سیاسی هه‌بوو، گومان له‌وه نیه كه ئیختلافه‌كان جدی‌و له‌سه‌ر كۆمه‌لیك مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی بوون، له‌وانه باسی حیزب‌و قودره‌تی سیاسی. به‌لام به بروای شخصیم ئه‌م ئیختلافاتانه له چوراچیوه‌ی یه‌ك بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تیدا بۆ دیاریكردن‌و وردكردنه‌وه‌ی خه‌تی سیاسی عه‌مه‌لی‌و پلاتفۆرمی حیزب به‌ریوه ده‌چوو. ته‌بیعی ئیستنتاجی جۆراوجۆر‌و جیاواز له باسه‌كانی منصور حكمت ده‌كرا، حه‌تمه‌ن دروست‌و نادروستی تیا‌بوو، به پلاتفۆرمی جیاواز ده‌گه‌یشتن. به‌لام ئه‌مانه له چوارچیوه‌ی یه‌ك ره‌وت‌و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌و چینایه‌تیدا، هه‌میشه مه‌تره‌حه‌و ته‌نانه‌ت سلبی نیه، به‌لكو ئه‌نجامیكی حه‌تمی په‌ره‌سه‌ندنه‌و ده‌كریت كۆمه‌ك بكات به ده‌قیق بونه‌وه‌و شفاف بوونه‌وه‌ی خه‌تی سیاسی حیزب. من ئیستاش پیم وانیه له ناو حیزبی عیراق یان له ناو حیزبی حمكتیدا ئه‌گه‌ر ئه‌و باسانه مه‌تره‌ح بیته‌وه هیچ ئیختلاف نه‌زه‌ریكی له‌سه‌ر دروست نه‌بیت.
به‌لام ئه‌وه‌ی كه هۆكاری ئه‌م ئینشعابه بوو، بریتی بوو له چۆنیه‌تی مامه‌له كردن له‌گه‌ل ئیختلافاتی سیاسی، بریتی بوو له چۆنیه‌تی به‌ره‌وپیش بردنی ئیختلافاتی سیاسی، بریتی بوو له چۆنیه‌تی ته‌ماشا كردنی حیزبی سیاسی‌و ژیان‌و كاری حیزبی. وه سه‌رئه‌نجام ئیختلاف بوو له‌سه‌ر سوننه‌تی تحزوبی كۆمۆنیزمی كریكاری. به‌داخه‌وه هاورییان ئه‌هه‌میه‌تی ئه‌م مه‌یدانه مهمه‌ی كۆمۆنیزمی كریكاریان د‌رك نه‌كرد. به‌لام منصور حكمت ئه‌مه‌ی زۆر بۆ گرنگ بوو، خشت خشت ئه‌م سوننه‌ته‌ی بیناكرد تا فیرمان بكات كه ته‌حزوب‌و سوننه‌تی حیزبی یانی چی، چۆن كۆمۆنیزمی كریكاری به‌بێ ئه‌مه نابیته هیزو ناتوانی بچوكترین ئالوگۆر له كۆمه‌لدا پیكبهینێ. فیری كردین چۆن حیزب‌و بریارو ئۆرگان‌و مراجع‌و ئوصوله حیزبیه‌كان به مقده‌س‌و حه‌یاتی بزانین.
ریگرتن له ئیختلافی نه‌زه‌ر، په‌نابردن بۆ هه‌ولی ته‌ردی مخالف، رایگیری له‌سه‌ر نه‌زه‌راتی ئه‌فراد، یه‌لاكردنه‌وه‌ی ئیختلافی سیاسی له ریگای رایگیریه‌وه، پشكنینی بیروباوه‌ری ئه‌فراد، ناچاركردنی فرد به‌وه‌ی پیچه‌وانه‌ی باوه‌ری خۆی قسه بكات، داوای پاكانه كردن له بۆچون‌و باوه‌ر، منحل كردنی مراجع‌و سسله مه‌راتبی حیزبی، پیشیلكردنی مه‌وازینه حیزبیه‌كان، بازدان به‌سه‌ر ئۆرگانه خاوه‌ن صلاحیه‌ته‌كاندا، بریاردان له ده‌ره‌وه‌ی ئوصول‌و مه‌وازینی حیزبی، هه‌نگاونانی تشكیلاتی به عكسی معیارو ئوصولی سازمانیه‌وه… ئه‌و سوننه‌ت‌و دیاردانه‌ن كه له ژیانی حیزبی‌و له سوننه‌تی منصور حكمتدا به كفرو خه‌تای گه‌وره حساب ده‌كران. ئه‌مانه كه ره‌واجیان په‌یداكرد ئیتر ئاسه‌واریك له تحزوبی كۆمۆنیستی نامینیته‌وه. ئه‌مانه ره‌نگه بۆ زۆركه‌س وه‌كو لایه‌نی حقوقی بیته به‌رچاو، به‌لام به پیچه‌وانه ناوه‌رۆكیكی به ته‌واوی سیاسیان هه‌یه‌و به‌شیكی جیانه‌كراوه‌ن له سوننه‌تی تحزوبی منصور حكمت ئه‌گه‌ر ده‌ستیان لی به‌ربدریت حیزب ده‌روخێ‌و كۆمۆنیزم حاشیه ده‌كه‌وێ‌و ته‌نها كاری محفه‌لی بۆ ده‌مینیته‌وه. هاورییانی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری هه‌موو ئه‌مانه‌یان به زیاده‌وه كرد بۆیه حیزب دوو شه‌قه بوو.
ئه‌م جیابونه‌وه‌یه به هه‌لگه‌رانه‌وه‌و بێ باوه‌ری هیچ لایه‌كی كیشه‌كه به دنیایه‌كی باشتر‌و كۆمۆنیزمی كریكاری به شیوه‌یه‌كی گشتی روون ناكریته‌وه، بۆیه ئیمه‌ش بۆ هه‌لویست گرتن نه‌كه‌وتینه گه‌ران‌و پشكنین له‌م مه‌یدانه‌دا. ئیمه وه‌كو حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له باس‌و پلیمیكه‌كاندا به رۆشنی ئه‌وه‌مان بینی كه خه‌تی سیاسی منصور حكمت نه به مانای كۆمۆنیزمی كریكاری بوون یان نه‌بوون له ئاستی گشتی‌و به‌رنامه‌ییدا، به‌لكو به مانای خه‌تیكی سیاسی عه‌مه‌لی كه به‌رده‌وام له هه‌ولدایه بۆ بردنه پیشی حیزب وه‌كو حیزبیكی زیندوی سیاسی، حیزبیكی ده‌خاله‌تگه‌ری پراتیكی، حیزبیكی جه‌ماوه‌ری‌و كۆمه‌لایه‌تی، حیزبیكی فرسه‌ت خولقین‌و به ده‌ست‌و برد، حیزبی سازمانده‌ی شۆرش‌و رمزی نای خه‌لك به جمهوری ئیسلامی، وه‌كو حیزبی رابه‌ری سیاسی‌و عه‌مه‌لی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، وه‌كو حیزبیكی پر ته‌حروك‌و چاوكراوه كه نه‌خشه ده‌هینی‌و نه‌خشه ده‌بات، له هه‌موو مه‌یدانیك ده‌خاله‌ت ده‌كات بۆ چونه‌پیشه‌وه‌و خۆ به‌هیزكردن، له هه‌موو وه‌زعیه‌ت‌و فرسه‌تیك كه‌لك وه‌رده‌گرێ بۆ به‌هیزگرتن…ئه‌م خه‌ته له‌لایه‌ن ئه‌و باله‌وه نوینه‌رایه‌تی ده‌كرا كه جیابونه‌وه‌و حیزبی حكمتیستیان پیكهینا.
هاوكات ئه‌وه زۆر رۆشن بوو بۆمان كه جه‌ناحی به‌رامبه‌ر له رووی سیاسیه‌وه نوینه‌رایه‌نی خه‌تیكی چه‌پی سوننه‌تی‌و حاشیه‌ی ده‌كرد، نه‌ك هه‌ر نه‌خشه‌ی بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌لات نه‌بوو، به‌لكو باسی حیزب‌و ده‌سه‌لاتی سیاسی منصور حكمتی خستبوه كه‌ناره‌وه. له‌رووی سوننه‌تی حیزبیشه‌وه، به كرده‌وه پشتی كرده سوننه‌ته حیزبیه‌كانی كۆمۆنیزمی كریكاری، حیزبیك كه پشت بكاته ئه‌و سوننه‌تانه، حیزبیك مجال ئیختلاف نه‌زه‌ری تیا نه‌بیت، حیزبیك ته‌ردی مخافین بكات‌و ئیختلافاتی سیاسی بەدەنگدان یه‌كلابكاته‌وه، حیزبیك كه حیزب‌و مراجع‌و ئۆرگانی‌و سسله مراتبی تشكیلاتی تیایدا معتبرو موقه‌ده‌س نه‌بیت، هه‌زار باوه‌ری به یك دنیای بهتر هه‌بیت‌و شه‌وو رۆژ سویند به‌سه‌ر ئینقلاب‌و سوسیالیزمدا بخوات، ناتوانی زه‌رفی تحزوبی كۆمۆنیزمی كریكاری بیت، ناتوانی وه‌سیله‌ی كۆمۆینزمی كریكاری بیت بۆ سازماندان‌و رابه‌ری شۆرش‌و به‌رپاكردنی سیۆسیالیزم. له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئه‌و جه‌ناحه‌ی له حیزب چوه‌ده‌ره‌وه به توندی پابه‌ندی ته‌حزوبی كۆمۆنیزمی كریكاری بوو، پابه‌ندی سوننه‌ته حیزبیه‌كان بوو، كه له‌م جیابونه‌وه‌یه‌دا بوه میحوه‌ر. هه‌روه‌ها له كاتیكدا كه خه‌تی چه‌پی حاشیه‌یی به زۆره ملی جیابونه‌وه‌ی به‌سه‌ر حیزب‌دا فه‌رز كرد، خه‌تی كۆمۆنیزمی كریكاری چه‌ندین ده‌یتپیشخه‌ری‌و ته‌رح‌و ریگاچاره‌ی بۆ حه‌لی ئوصولی ئه‌م كیشانه‌و پاریزگاری له وه‌حده‌تی حیزب خسته روو. له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌مانه بوو كه دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر له ئیراده‌ی ئیمه جیابونه‌وه روویدا، بریارماندا پشتیوانی له حیزبی حكمتیست رابگه‌یه‌نین.
به پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هاورێ حمیدی تقوائی ئه‌م هه‌لویسته‌ی ئیمه به عه‌جولانه‌و هۆكاری قولكردنه‌وه‌ی ئینشقاق له كۆمۆنیزمی كریكاری ناوزه‌دی ده‌كات. ئه‌م هه‌لویسته‌ی حیزبمان جه‌سورانه بوو، هه‌روه‌ها له‌و ساته‌دا كه بالی هاورێ حمید ئینشقاقی فه‌رز كرد‌و رامان‌و نارۆشنی‌و سه‌رگه‌ردانی‌و دلساردی‌و به‌دبینی له ریزی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیزمی كریكاری پیكیهنا، ئه‌م هه‌لویسته‌ی ئیمه كۆمه‌كی كرد به ره‌وینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌و بوژانه‌وه‌ی ئومیدو ریكخراوبونه‌وه‌ی ریزی بزووتنه‌وه‌كه‌مان له ده‌وری خه‌تی حكمتیست.
ته‌بیعی ئه‌مه به مانای ئه‌وه نه‌بوو كه په‌یوه‌ندی نزیك‌و هاورییانه له‌گه‌ل حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئیران تیكبده‌ین، تا كاتیك له‌سه‌ر خه‌تی پیشوی حیزب برۆن‌و پابه‌ندی مصوباته‌كانی تا ئیستای بن‌و له مه‌یدانی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تیدا كاری پی بكه‌ن، ئیمه وه‌كو هاورێ‌و هاوخه‌بات چاویان لی ده‌كه‌ین. به‌لام به داخه‌وه هه‌لویست‌و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌وان رووی له‌وه‌یه كه مجالیك بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه نه‌هیلنه‌وه، هیوادارم نه‌یگه‌یه‌نن به‌و ئاسته.
من له كۆتایدا باس كردنی دوو خال به پیویست ده‌زانم
یه‌كه‌م/ به بروای من ئه‌م رووداوه تاله له هه‌مان كاتدا ده‌رسی تیا بوو، له پیش هه‌موو شتیكه‌وه نیشانی‌دا كه هیشتا پیویستیمان به‌وه‌یه كه حیزب‌و حیزبیه‌ت‌و سونه‌ته حیزبیه‌كان‌و حیزبی سیاسی باشتر مانا بكه‌ینه‌وه، نیشانی‌دا كه هیشتا تصویرو سوننه‌تی چه‌پی حاشیه‌یی قورسایه‌كی زۆر ده‌كات له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیمه‌و موانعی ده‌ست‌و پاگیر بۆ كار‌و ژیانی حیزبی‌و جه‌ماوه‌ری كردنه‌وه‌و كۆمه‌لایه‌تی كردنه‌وه‌ی حیزب پیكده‌هینێ. به بروای من مه‌رجیكی گرنگی ئه‌وه‌ی كه بتوانین ریزو حیزبیه‌تی كۆمۆنیزمی كریكاری مه‌حكه‌م بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ حیزبیه‌ت‌و سوننه‌ته حیزبیه‌كان مه‌حكه‌م رابگرین. له سمیناریكدا له منیان پرسی زه‌مان چیه دووباره رووبه‌روی ئینشعابیكی تر نابینه‌وه، ووتم زه‌مانی نهائی بۆ ئه‌مه نیه، هیچ حیزب‌و بزووتنه‌ویه‌كی زیندو ناتوانی حه‌بیك قوت بدات كه ئینشعاب به هیچ جۆریك رووی تینه‌كات، به‌لام تا ئه‌و جیگایه‌ی به‌م تجروبه‌یه ده‌گه‌ریته‌وه، به‌رای من به‌رگرتن له دووباره بونه‌وه‌ی به‌نده به نقدیكی عه‌میق‌و هه‌مه‌لایه‌نه له‌و شیواز‌و سونه‌ت‌و ره‌وشته چه‌پی‌و غه‌یره حیزبیانه‌ی كه زۆر به زه‌قی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا خۆی نواند، هه‌وه‌ها بیناكردن‌و مه‌حكه‌م كردنه‌وه‌ی سوننه‌ته حیزبیه‌كانی منصور حكمت‌و حیزبیه‌تی كۆمۆنیزمی كریكاریه. ئه‌مه به بروای من ده‌رسیكی بنه‌رتیه كه ده‌بێ له‌م تجروبه ناخۆشه وه‌ربگیرێ.
دووه‌م/ هاوریان وه‌كو پیش‌تر ووتم حیزبی ئیمه‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیمه زه‌ربه‌ی لی كه‌وتوه، ئیمه ده‌بێ شان بده‌ینه ژیرباری كاریكی قورس بۆ ئه‌وه‌ی شانصی گه‌شه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ كۆمۆنیزمی كریكاری بگیرینه‌وه. ئه‌وه شتیكی واقعیه كه ئه‌م رووداوه به‌شیك له هیزی ئیمه‌ی په‌رت‌و به‌دبین كردوه، له ئاستی كۆمه‌لگاو نیو خه‌لكدا پرسیار‌و رامانیكی به‌رامبه‌رمان پیكهیناوه، هه‌روه‌ها بواریكی كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنانی ئیمه نیشانمان لی بگرن‌و په‌لامارمان بده‌ن. سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م گرفتانه‌دا ممكنه، ده‌كرێ‌و ده‌توانین ئه‌و هیزه‌مان دووباره كۆبكه‌ینه‌وه كه په‌رت‌و بلاوبوه، ده‌توانین پرسیار‌و رامانی خه‌لك وه‌لام بده‌ینه‌وه، ده‌توانین ئیعتمادی گه‌وره‌ی خه‌لك جه‌زبی حیزبی منصور حكمت بكه‌ین‌و حیزب به ده‌وری سازمانده‌و رابه‌ری شۆرشه‌وه ده‌ربكه‌ویت، ده‌توانین ریگا له تیری دوژمنان بگرین‌و په‌لاماریان بۆ سه‌ر كۆمۆنیزم ناكام بكه‌ینه‌وه. به‌لام ئه‌مانه هه‌م حكمت‌و هه‌م نه‌خشه‌و پرۆژه‌و هه‌م تصمیم‌و كاری گه‌وره‌ی ده‌وێ.
هیوادارم بتوانین ریگا بگرین له فه‌زایه‌ك كه ركه‌به‌ری‌و دژایه‌تی یه‌كتر كردن له نیوان ئیمه‌و هاورییانی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئیران پیكبهینێ، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولامان له هاوكاری كردنی یه‌كتردایه نه‌ك دژایه‌تی یه‌كتر. ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كی نزیك‌و دۆستانه‌و هاوخه‌باتانه‌مان ببیت، به بروای من ده‌بێ ئیمه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ستپیشخه‌ر بین‌و ئه‌مه زه‌مان بكه‌ین‌و بوار به فه‌زای كینه‌و ركه‌به‌ری نه‌ده‌ین. ئه‌مه له هه‌مانكاتدا مجالی تیر تیگرتنی دوژمنان له كۆمۆنیزم ته‌نگ ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌بی نه‌خشه‌مان هه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی چۆن وه‌كو حیزبیكی سیاسی ده‌خاله‌تگه‌رو كاریگه‌ر به خیرایی له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی ده‌رده‌كه‌وین‌و رابه‌ری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری‌و جموجۆشی شۆرشگیرانه به ده‌سته‌وه ده‌گرین، له یه‌ك به یه‌كی مه‌یدانی نه‌به‌ردی كۆمۆنیستی به ده‌وری خۆمانه‌وه ده‌رده‌كه‌وین. له هه‌مانكاتدا ده‌بێ ئیستعداداتی خۆمان به‌ره‌و سه‌ربه‌رین، چه‌ند به‌رابه‌ری بكه‌ینه‌وه، خۆمان بۆ ئه‌نجامدانی كاری وا گه‌وره ئاماده بكه‌ین كه به بازی گه‌وره به‌روپیشمان به‌ریت، كات‌و بواری ئه‌وه‌مان نیه به پرسه‌ی دورو دریژ برۆینه پیشه‌وه، ده‌بێ كاری گه‌وره‌تر له‌وانه بكه‌ین كه تا ئیستا كردومانه. من ئه‌و قسه‌یه زۆر بە بیمانا ده‌زانم كه هاوریانی حككا ده‌لین به‌م جیابونه‌ویه مه‌حكه‌مترو به‌هیزتر بوین‌و سه‌ركه‌ویتین، به‌لام پیم وایه سه‌رئه‌نجام ده‌كرێ‌و ده‌توانین به كرده‌وه نیشانیبده‌ین ئه‌و زه‌ربه‌یه‌ی پشتی نه‌شكاندوین پشتمان ئه‌ستورتر ده‌كات.
بژی منصور حكمت
بژی سۆسیالیزم
٢٠٠٥