عیراق به هه‌ل‌ومه‌رجیكی سه‌خت‌و دژوار‌دا تیده‌په‌ریت، بۆشایی نه‌بونی ده‌وله‌ت‌و هیچ جۆره نه‌زمیك، فه‌زای ترسناكی نائه‌منی‌و تیرۆریزم‌و برسیتی‌و شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومی‌و تائیفی، په‌لاماردانی كۆیرانه‌ی مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك، هیرش بۆسه‌ر ژنان، سه‌رئه‌نجام سه‌رگه‌ردانی‌و سیبه‌ری به‌دیلی كۆنه‌په‌رستانه، بنه‌ماكانی مه‌ده‌نیه‌ت‌و شیرازه‌ی كۆمه‌لگای له ناو پرۆسه‌ی داروخان‌و هه‌لوه‌شانی به‌رده‌وامدا راگرتووه. ئه‌مه سیناریۆیه‌كی ره‌شه كه نه ته‌نها ئازادی‌و مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك به‌لكو خودی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی‌و پیوانه سه‌ره‌تاییه‌كانی مه‌ده‌نیه‌تی وردوخاش كردوه. ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌رو ئیراده‌و ده‌خاله‌تی خه‌لكه‌وه خولقاوه‌و سیناریۆیه‌كه بۆ تیكدان‌و روخاندنی مه‌ده‌نیه‌ت.
ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه كاره‌ساتباره جیگای 35 سال فاشیزم‌و سه‌ركوت‌و كوشتار‌و كۆنه‌په‌رستی رژیمی به‌عسی گرته‌وه. رژیمیك له ماوه‌ی 35 سال حاكمیه‌تی ره‌شی خۆیدا جه‌هه‌نمیكی واقعی له شه‌رو كوشتاری به كۆمه‌ل‌و سه‌ركوتی خویناوی‌و پاكسازی قه‌ومی‌و هه‌لاواردنی جنسی بۆ خه‌لكی عیراق پیكهینابوو. به‌لام به پیچه‌وانه‌ی هه‌موو پروپاگه‌نده‌و چه‌واشه‌كاریه‌كانه‌وه، فاشیزم‌و تاوانكاری رژیمی به‌عس نه له‌و ده‌ورانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌مریكاو غه‌ربه‌وه پشتیوانی لی ده‌كراو نه له‌و ده‌ورانه‌دا كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خرایه به‌رده‌م هیرشی سه‌ربازی، مه‌سه‌له‌ی ئه‌مریكاو غه‌رب نه‌بوو. رووداوه‌كانی یه‌كسالی رابردوو به كرده‌وه ئه‌م واقعیه‌ته‌و راستی قسه‌كانی ئیمه‌ی بۆ خه‌لكی عیراق سه‌لماند.
ئه‌م سیناریۆ ره‌شه له بنه‌ره‌تدا ئاكامی سیاسه‌ت‌و ستراتیژی ئه‌مریكایه له هه‌ل‌ومه‌رجی دنیای دوای جه‌نگی سارددا. ده‌وله‌تی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی نه‌زمی جیگا مه‌به‌ستی خۆی به‌سه‌ر ژیانی ئابوری‌و سیاسی دنیادا، شه‌رخوازی‌و میلیتاریزم‌و تیرۆریزمی كرد به شیوازی سه‌ره‌كی بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌لاتی یه‌كلایه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا. هه‌ر هه‌نگاویك له چونه پیشه‌وه‌ی ئه‌م نه‌زمه به نرخی پاشه‌وپاش گیرانه‌وه‌ی به‌شه‌ریه‌ت‌و په‌ره‌گرتنی جه‌نگ‌و كوشتار‌و تیرۆر‌و بیده‌ره‌تانی‌و ویرانكاری ته‌واو بووه. عیراق‌و ئه‌فغانستان‌و فه‌له‌ستین‌و یوگسلافی نمونه به‌رجه‌سته‌كانی ئه‌مه‌ن. وه‌زعی ئیستا‌و دریژه‌كیشانی، راسته‌وخۆ ئاكامی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكایه. 13 سال حصاری ئابوری‌و برسیتی‌و شه‌رو بۆمباران، سه‌رئه‌نجامیش له ریگای جه‌نگیكی خویناویه‌وه به هیرشی سه‌ربازی له سه‌ره‌وه ده‌وله‌تی له كۆمه‌لگا هه‌لكیشا‌و بنه‌ماكانی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی‌و مه‌ده‌نیه‌تی تیكروخان. به‌م جۆره پشیوی كۆمه‌لگای داگرت‌و ژیان‌و كاركردی مه‌ده‌نی كۆمه‌لگا دووچاری راوه‌ستان هات.
هیزه ناسیونالیسته كورده‌كان‌و ئه‌و داروده‌سته ئیسلامی‌و ناسیونالیسته عه‌ره‌بانه‌ی كه ستراتیژی خۆیان به شه‌ری ئه‌مریكاوه شه‌ته‌كداو بوونه هاوكاری نه‌خشه‌كانی ئه‌مریكا، به ده‌وری خۆیان به‌شداریان كرد له خولقاندن‌و قولكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه كاره‌ساتباره. ئیستاش وه‌كو هیزی سیناریۆی ره‌ش له چوارچیوه‌ی نه‌خشه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌ور ده‌گیرن بۆ هیشتنه‌وه‌و راگرتنی عیراق له ناو ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه كاره‌ستباره‌دا.
ئیسلامی سیاسی لایه‌نیكی سه‌ره‌كی ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌و هه‌لگری كۆنه‌په‌رستانه‌ترین به‌دیله بۆ ئاینده‌ی عیراق. چ ئه‌و ده‌سته‌وتاقمانه‌ی له چوارچیوه‌ی نه‌خشه‌كانی ئه‌مریكادا قه‌راریان گرتوه‌و ئه‌مه‌یان كردوه به ده‌ستمایه‌ی ملهوری‌و كۆنه‌په‌رستی خۆیان‌و چ ئه‌وانه‌ی له ژیر ناوی مقاوه‌مه‌ت دژی داگیركاری ئه‌مریكادا بونه‌ته جه‌مسه‌ریكی شه‌ری تیرۆریستی، په‌له‌قاژه بۆ سه‌پاندنی به‌دیلیكی ئیسلامی كۆنه‌په‌رستانه‌تر له رژیمی به‌عس ده‌كه‌ن.
نه‌خشه‌و پرۆژه‌ی ئه‌مریكا له ژیر ناوی :سپاردنی ده‌سه‌لات به عیراقیه‌كان”و حكومه‌تیك كه له چوراچیوه‌ی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌دا پیكهینراوه، له ناوه‌رۆكدا به كۆنته‌راتدانی ژیانی خه‌لكی عیراقه به داروده‌سته‌ی كۆنه‌په‌رست‌و تاوانكاری قه‌ومی‌و ئیسلامی گوێ له مشتی خۆی. ئه‌م پرۆژه‌یه‌و حكومه‌تی ده‌ستسازی ئه‌مریكا نه‌ك ناتوانێ ئه‌م وه‌زعه كۆتایی پێ بهینێ، به‌لكو ته‌رحیكه بۆ دریژه‌پیدان‌و قولكردنه‌وه‌ی. سپاردنی ئیداره‌ی سیاسی وولات، له‌سه‌ره‌وه‌و دور له هیچ جۆره ده‌خاله‌ت‌و به‌شداریه‌كی خه‌لك، به تاقمیك ئاخوند‌و عه‌شایه‌ری قه‌ومپه‌رستی ده‌ست‌و پیوه‌ندی ئه‌مریكا، پێ خشاندن له هه‌ویه‌ی ئینسانی هاولاتیان‌و دابه‌شكردن‌و ده‌سته‌به‌ندی كردنی دانیشتوانی كۆمه‌لگا له‌سه‌ر بناغه‌ی قه‌ومیه‌ت‌و دین‌و تائیفه‌و عه‌شیره‌ت، پلاتفۆرمیكه بۆ دریژه‌دانی سیناریۆی ره‌ش‌و هه‌لوه‌شاندنی زیاتری شیرازه‌ی كۆمه‌لگاو مه‌ده‌نیه‌ت.
ته‌رحی هیزه قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به ئه‌مریكا كه به ناوی “قانونی ئیداره‌ی ده‌وله‌ت”ه‌وه راگه‌یه‌نراوه، ته‌رحیكی كۆنه‌په‌رستانه‌و به توندی دژی ئازادی‌و مه‌ده‌نیه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كریكاران‌و جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لكه، بنه‌مای دریژه‌دانه به سیناریۆی ره‌ش‌و له ژیرپێ‌نانی مافه فه‌ردی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك. ته‌رحیكه بۆ ره‌سمیه‌تدان به قه‌ومی بوون‌و ئیسلامی بوونی ده‌وله‌ت‌و فیدرالیزه‌كردنی وولات‌و په‌ره‌پیدانی شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومی‌و تائیفی به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی ده‌سته‌و تاقی ناسیونالیستی‌و ئیسلامی‌و عه‌شایه‌ری به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا.
……………………………
ئه‌م وه‌زعیه‌ته ده‌كرێ‌و ده‌بێ كۆتایبیت، ریگاچاره‌ی ئه‌م وه‌زعه سه‌رئه‌نجام به‌نده به یركردنه‌وه‌ی بۆشایی ده‌وله‌ت‌و هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تیكی سكولاری غه‌یره قه‌ومی له عیراقدا كه مه‌ده‌نیه‌ت ببوژینیته‌وه‌و ژیانی كۆمه‌لایه‌تی‌و گوزه‌ران‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی بۆ هاولاتیان مسۆگه‌ر بكات. ئه‌مه‌ش كه‌وتوه‌ته گره‌وی ناكام كردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌و پیلانی ئه‌مریكاو هیزه قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌كانی هاوكاری‌و له مه‌یدان ده‌ركردنی ئه‌و هیزو ده‌سته‌و تاقمانه‌وه كه له پشتی خولقاندن‌و قولكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌وه راوه‌ستاون. ده‌بێ ده‌ستی ئه‌مریكاو هیزه ئیسلامی‌و ناسیونالیسته‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌لگاو ژیانی خه‌لك كورت بكریته‌وه.
كۆتایهینان به‌م وه‌زعیه‌ته كاری به‌ره‌ی كریكارو كۆمۆنیزم‌و خه‌لكی موته‌مه‌دن‌و ئازادیخوازی عیراقه. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری وه‌كو نوینه‌ری ئه‌م قوتبه‌ی كۆمه‌لگاو ئالاهه‌لگری ئازادی‌و یه‌كسانی‌و ئینسانیه‌ت، فاكته‌ری حه‌یاتی‌و چاره‌نوسازه بۆ كۆتایهینان به‌م سیناریۆی ره‌شه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیویسته بگۆرێ به هیزیكی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری‌و سه‌راسه‌ری له عیراقدا، وه‌كو هیزیكی قودره‌تمه‌ند به توانایه‌كی به‌رینی سیاسی‌و عه‌سكه‌ریه‌وه خۆی بنوینێ. ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به هیزی خه‌لك‌و سازدانی ریزی خه‌لك له ده‌وری حیزب‌و ریكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان مه‌یسه‌ر ده‌بیت.
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری حكومه‌تی ده‌ستسازی ئه‌مریكا به وینه‌ی به‌دیلیكی كۆنه‌په‌رستانه‌و نا مه‌شروع‌و سه‌پینراو ره‌تده‌كاته‌وه‌و تیده‌كۆشیت به هیزی ریكخراوی خه‌لك ئه‌م به‌دیله كۆنه‌په‌رستانه‌یه ریسوا‌و ناكام بكاته‌وه، ژیانی كۆمه‌لایه‌تی‌و مه‌ده‌نیه‌ت سازبداته‌وه‌و له به‌رامبه‌ر په‌لاماری كه‌مپی سیناریۆی ره‌ش بیپاریزێ، بۆشایی ده‌وله‌ت له ئاستی سه‌راسه‌ری‌و محلیدا پر بكاته‌وه‌و سه‌رئه‌نجام به هینانه سه‌ركاری حكومه‌تیكی سكولاری غه‌یره قه‌ومی كۆتایی به‌م سیناریۆیه بهینێ‌و كۆمه‌لگای عیراق به‌ره‌و سۆسیالیزم به‌ریته پیشه‌وه.
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وانه‌ی له پیشه‌وه باسكران، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه بۆ كۆتایی هێنان به‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌و به‌رگرتن به داڕووخانی زیاتری كۆمه‌ڵگا‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت، پیویسته حكومه‌تیكی كاتی له نوینه‌رانی خه‌لك پیكبیت كه ژیان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی خه‌لك دابین بكات‌و هه‌ل‌ومه‌رجیك پیكبهینێ كه له سایه‌یدا جه‌ماوه‌ری خه‌لك بتوانن ئازادانه‌و هوشیارانه بریار له‌سه‌ر نیزامی حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق بده‌ن. له‌م باره‌یه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێ‌به‌جێ بكات:
1- چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌كو هۆكاری سه‌ره‌كی نا ئه‌منی ئیستا. حكومه‌تی كاتی به هاوكاری هیزی نیوده‌وله‌تی جیاواز له ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی شه‌ری، ئه‌من‌و ئاسایشی ووڵات بپارێزێت.
2 دابینكردنی گوزه‌رانیكی شایسته به ئیسنان بۆ هه‌موو هاولاتیان.
3- جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وله‌ت‌و په‌روپه‌روه‌رده‌و فیركردن.
3 یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مافی ژنان‌و پیاوان.
4 یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌موو دانیشتوانی وولات به ده‌ر له قه‌میه‌ت‌و دین‌و مه‌زهه‌ب‌و ره‌گه‌ز.
5 سه‌لماندنی مافی خه‌لكی كوردستان بۆ بریار له‌سه‌ر مانه‌وه له عیراق یان جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ له ریفراندۆمیكی ئازاد‌دا.
6 ئازادی بیقه‌یدو شه‌رتی سیاسی، ئازادی بیروباوه‌رو به‌یان‌و ره‌خنه‌گرتن‌و ریكخراوبون‌و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین بۆ هه‌موان.
6-2005