مجتمع خال من الظلم والاضطهاد يتحقق عن طريق بنا‌ء اشتراكية و ليس حكومة علمانية ولاقومية
له لای خواره‌وه‌ی لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می ژماره 124ی بلاوكراوه‌ی الشیوعیه العمالیه‌دا به خه‌تیكی درشت ئه‌م شیعاره نوسراوه “مجتمع خال من الظلم والاضطهاد يتحقق عن طريق بنا‌ء اشتراكية و ليس حكومة علمانية ولاقومية”. ئه‌مه شیعاریكی نادروسته، هه‌لبه‌ت من ده‌زانم كه بلاوكراوه‌ی الشیوعیه العمالیه ئه‌م راستیه ده‌زانیت‌و لیكدانه‌وه‌ی خۆم ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه به هه‌له له ده‌ست ده‌رچوه، به‌لام له‌و روه‌وه كه به شیوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته وه‌كو شیعاریك له بلاوكراوه‌ی ره‌سمی حیزبی ئیمه‌دا هاتووه، من به پیویستم زانی ئه‌م روونكردنه‌ویه بۆ خوینه‌رانی بلاوكراوه‌كه له‌سه‌ری بنوسم. داوام ئه‌وه‌یه له ژماره‌ی داهاتودا بلاوبكریته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر بشێ له هه‌مان جیگای شیعاره‌كه دابنریت باشتره.
كۆمه‌لگایه‌كی خالی له چه‌وسانه‌وه‌و سته‌م، ته‌نها له ریگای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی مالكیه‌تی خصوصی‌و كاری كریگرته‌وه ئیمكانی هه‌یه، ئه‌مه‌ش شتیكه كه ته‌نها له ریگای به‌رپاكردنی شۆرشی شۆسیالیستی‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌لگای سۆسیالیستیه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌بیت.
هه‌لبه‌ت جمهوری سۆسیالیستی حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و علمانیه، به‌لام حكومه‌تی علمانی‌و غه‌یره قه‌ومی یه‌كسان نیه به جمهوری سۆسیالیستی. حیزی ئیمه له ئیستادا كه پێ له‌سه‌ر پیویستی دامه‌زارندنی حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی علمانی داده‌گریت، ئه‌مه‌ی نه‌كردوه به به‌دیلی جمهوری سۆسیالیستی‌و مانای هاتنه خواره‌وه له شیعاری ستراتیژی خۆی نیه. به‌لكو ئیمه د‌رك به‌و راستیه ده‌كه‌ین كه جمهوری سۆسیالیستی ته‌نها ده‌كریت له ریگای به‌رپاكردنی شۆرشیكی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه دامه‌زریت، به‌لام له ئیستای عیراقدا نه هه‌ل‌ومه‌رجی شۆرشگیرانه له ئارادایه‌و نه شۆرشیك به‌ریوه‌یه، تا حیزبی ئیمه به‌ره‌و دامه‌زراندنی جمهوری سۆسیالیستی سازمانده‌هی‌و رابه‌ری بكات. به‌لكو سیناریۆیه‌كی ره‌ش بالی كیشاوه كه جگه له‌وه‌ی توانای شۆرشگیرانه‌و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كریكاران‌و خه‌لكی ئازادیخواز‌و سه‌ره‌تاكانی مه‌ده‌نیه‌تی تیكهاریوه، ته‌نانه‌ت كۆمه‌لگای له‌به‌رده‌م خه‌ته‌ری گه‌وره‌دا داناوه. كۆتایهینان به‌م وه‌زعیه‌ته پیپویستیه‌كی حه‌یاتی‌و فه‌وریه، ناكرێ‌و دروست نیه ئیمه كۆمۆنیسته‌كان لیگه‌ریین ئه‌م سیناریۆ ره‌شه به‌رده‌وام بیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شۆرش‌و هه‌ل‌ومه‌رجی شۆرشگیرانه له ئارادا نیه. ئیمه ده‌بێ وه‌لامی تایبه‌تیمان بۆ ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه بخه‌ینه‌روو.
له هه‌ل‌ومه‌رجیكی به‌م جۆره‌دا پلاتفۆرمی سیاسی- عه‌مه‌لی ئیمه بۆ كۆتایهینانه به سیناریۆی ره‌ش‌و بوژانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و دابین كردنی نان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی خه‌لك، ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌مانه هاوكات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی وه‌لامدانه‌وه‌ی پیویستیه‌كی ئینسانی ده‌ستبه‌جێ‌ی كۆمه‌لگای عیراقه، بواریش بۆ گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی‌و شۆرشی كریكاری خۆش ده‌كات. به بروای ئیمه دابین بوونی ئه‌وانه له سه‌ره‌تایترین ئاستیدا به‌نده به دامه‌زرانی حكومه‌تیكی علمانی‌و غه‌یره قه‌ومیه‌وه، كه به چاویكی یه‌كسان ته‌ماشای مافی هه‌موو دانیشتوان بكات‌و ژیان‌و كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ببوژینیته‌وه. به‌لام ئاشكرایه ئه‌مه به مانای كۆتایهاتنی زولم‌و چه‌وسانه‌وه نیه، چونكه هیشتا قانونمه‌ندی سه‌رمایه‌و نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر كاره، هیشتا مالكیه‌تی خصوصی‌و كاری به‌كرێ له جیگای خۆی ماوه‌ته‌وه. هه‌ر ئیستا له دنیادا ئه‌و كۆمه‌لگایانه كه‌م نین كه حكومه‌تی غه‌یره قه‌ومی‌و علمانی حوكمیان ده‌كات، راسته ژیانی ئینسان له سایه‌یاندا ئاسوده‌تره به به‌راورد له‌گه‌ل ژیانی ئینسان له سایه‌ی حكومه‌تی قه‌می‌و دینیدا كه سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی ئینسان ده‌خاته ژیرپیوه، به‌لام له‌و جیگایانه‌ش هیشتا ئاشكراتیرن‌و زه‌قترین شیوه جۆراوجۆره‌كانی چه‌وسانه‌وه به‌ریوه‌ده‌چیت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه به پیویستی ده‌زانم تیبینیه‌كی تریش باس بكه‌م له په‌یوه‌ند به بابه‌تیكه‌وه كه ئه‌م شیعاره كراوه به عنوانه‌كه‌ی. له خۆپیشاندانی شاری كه‌ركوكدا دژی بریاری 137ی مه‌جلسی حوكم یه‌كیك له شیعاره‌كان داوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بریاره بووه، به بروای من ئه‌م شیعاره‌ش دروست نیه، چونكه خودی مه‌جلس حكوم به‌و ئیداره‌ی ئه‌مریكیه‌شه‌وه كه پیكهیناوه هیچ مه‌شروعیه‌تیكیان نیه تا بریاریان شه‌رعیه‌تی هه‌بیت. داواكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان بریاره‌كه‌ی خۆیان هه‌لوه‌شیننه‌وه، خۆبه‌خۆ ئه‌مه مانای ئه‌وه به ده‌سته‌وه ده‌دات كه ئه‌وه بریاریكی شه‌رعیه‌و ریگا چاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ خاوه‌نه‌كانی هه‌لیوه‌شیننه‌وه. من پیم وایه سیاسه‌ت‌و هه‌لویستی دروست ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ خودی ئه‌م مه‌جلسه نا شه‌رعیه، چ به ده‌لیلی نا شه‌رعیه‌تی‌و چ به ده‌لیلی كاركردی كۆنه‌په‌رستانه‌و دژ به خه‌لكی ده‌ورودوكانی بپیچریته‌وه‌و حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی‌و علمانی له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌شداری نوینه‌رانی خه‌لك‌و ده‌وری راسته‌وخۆی خه‌لك دابمه‌زرێ. ئه‌و شیعاره‌ش ده‌بێ له رووی سیاسیه‌وه مه‌حكوم‌و ریسوا بكریت، ده‌بێ ببیته به‌لگه‌یه‌ك بۆ ده‌سكۆتاكردنی تاقمه كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌كان‌و لایه‌نه قه‌ومی‌و عه‌شایه‌ریه‌كانی هاو مه‌جلسیان، ده‌بێ ببیته به‌لگه‌یه‌ك بۆ خه‌بات‌و راوه‌ستانی جه‌ماوه‌ری‌و فراوان دژی حكومه‌تی قه‌ومی‌و دینی‌و پیداگری له‌سه‌ر حكومه‌تی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی. خه‌لكی عیراق نابێ چاوه‌روانی بریارو بریار هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه بكه‌ن، ماهیه‌تی ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌یه، په‌یامی ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌یه، ده‌بێ خودی خۆیان ناكام بكرینه‌وه‌و له ساحه‌ی سیاسی عیراقدا جیگایان بۆ نه‌هیلیریته‌وه.
ریبورا احمد
31-1-2004