من له باره‌ی بریارنامه سه‌باره‌ت به پیویستی‌و ئیمكانی سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت له عیراقدا، به پیویستی نازانم له‌سه‌ر شه‌رحی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ پلنیۆم قسه بكه‌م، چونكه ناوه‌رۆكی ئه‌م بریارنامه‌یه پیش‌تر له به‌لگه‌نامه‌ی جیاجیا‌و به مناسه‌به‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن حیزبی ئیمه‌وه قسه‌ی لی كراوه، به‌لام به بروای من پلنیۆمی 14 پیویسته له باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه به‌م چوارچیوه‌یه به‌لگه‌نامه‌یه‌كی هه‌بیت‌و بیدات به كۆمه‌لگا. چوارچیوه‌ی ئه‌م بریارنامه‌یه كۆبه‌ندیه‌كه له وه‌زعی ئیستای عیراق‌و گشت پرۆسه‌ی ره‌وه‌ندی دوای جه‌نگ‌و روخانی رژیمی به‌عس. هه‌م تصویرو ته‌قیمیك له‌سه‌ر ئه‌م ره‌وه‌نده‌و میحوه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، هه‌م ده‌ورو جیگاوریگای هیزه‌كان‌و قوتبه‌كانی معادله‌ی سیاسی‌و به‌دیله‌كانیان له عیراقدا ده‌ست نیشان ده‌كات.
من پیم وایه سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت له ئیستادا مه‌سه‌له‌و خواستیكی قول‌و فه‌وری كۆمه‌لگای عیراقه، ره‌نگه جه‌ماوه‌ری خه‌لك به‌م فۆرمۆله‌به‌ندیه تعبیر له‌م خواسته‌ی خۆیان نه‌كه‌ن به‌لام ئاوات‌و ئاره‌زوه‌كانی ئه‌وان له خواستی دابین كردنی گوزه‌رانه‌وه به مانای نان‌و پیداویستیه رۆژانه‌كانی ژیانی مه‌ده‌نی، تا ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی، سه‌رجه‌م له چوراچیوه‌ی سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌تدا جیگای بكریته‌وه. به‌م مانایه به بروای من ئه‌مه ئه‌و مه‌سه‌له گرنگ‌و حه‌ساسه‌یه كه ده‌بی حیزبی ئیمه خۆی پیوه به‌ند بكات. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو حیزبیكی سیاسی له مه‌ركه‌زی سیاسه‌تی كۆمه‌لگا قه‌راربگرێ، ببیته ئالایه‌ك له كۆمه‌لگادا. به‌لام مه‌به‌ست له خۆ به‌ندكردن ته‌نیا به مانای خستنه رووی ته‌رح‌و وه‌لامی باش‌و رۆشن به‌م مه‌سه‌له‌یه نیه، ئه‌مه گرنگه‌و ده‌بی بكریت، به‌لام له هه‌ماتنكاتدا ده‌بێ حیزب به كرده‌وه ئه‌وه نیشانبدات كه ده‌توانێ له مه‌یدانی واقعدا وه‌لامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بیت. به مانایه‌كی دیكه حیزبی ئیمه ده‌بێ به كرده‌وه نیشانیبدات كه ده‌توانی زامنی سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بیت. كه دواتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌مه قسه ده‌كه‌ین. به‌لام به بروای من ئه‌مه مه‌رجی تبدل بوونی حیزبه به حیزبیكی سیاسی قودره‌تمه‌ند، به سه‌ریكی معادله‌ی قودره‌ت، به حیزبیك كه خه‌لك له ئاستیكی فراواندا وه‌كو به‌دیلی خۆیان هه‌لیبژیرن‌و ئومیدی خۆیان پیوه گری بده‌ن.
ئه‌م بریارنامه‌یه هه‌م باسی پیویستی‌و هه‌م باسی ئیمكانی سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت ده‌كات، به‌رای من باسی ئیمكانه‌كه‌ی زور مهمه، سه‌لماندنی ئه‌مه له كۆمه‌لگادا گرییه‌كی ئه‌صلی ده‌كاته‌وه، به‌بێ سه‌لماندنی ئیمكانیه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له راستیدا باسی پیویستی سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت شتیكی ئه‌وتۆ به كۆمه‌لگا نالیت، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه بلیی سۆسیالیزم باشه‌و پیویسته كۆمه‌لگا سۆسیالیستی بیت. له كاتیدا ئینتخابی سۆسیالیزم له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه كه‌وتوه‌ته گره‌وی ئیمكانه‌كه‌یه‌وه نه‌ك باشیه‌كه‌ی، ئه‌وه كاریكی ساده‌یه كه به چه‌ند ده‌قیقه قسه‌كردن زۆربه‌ی كۆمه‌لگا قانع بكرین به‌وه‌ی سۆسیالیزم باشتره له سه‌رمایه‌داری. به‌لام قسه‌ی خه‌لك ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه چۆن ده‌كریت. به نه‌زه‌رم ئه‌مه پرسیاریكه هیشتا وه‌لامی ده‌وێ‌و وه‌لامه‌كه‌ی زورتر عه‌مه‌لیه نه‌ك نه‌زه‌ری. باسی سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌تیش له ئیستادا ئه‌م جانبه‌ی زور گرنگه. ئیمه ده‌بی به خه‌لكی نیشانبده‌ین‌و بیسه‌لمینین كه ئیمكانی هه‌یه. زه‌مانه‌تی ئه‌م كاره‌ش له واقعد ته‌نها حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریه نه‌ك هیچ شتیكی دیكه. ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه بتوانی زه‌مانه‌تی كردنه‌كه‌ی بكات‌و بیكات ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یكات له ئیستادا نابیت‌و ئه‌م سیناریۆ ره‌شه دریژه ده‌كیشیت. به بروای من حیزبی ئیمه له‌به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌دا قه‌راری گرتوه كه ئایا ده‌توانی زامنی سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بیت؟
له ئیستای عیراقدا سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت له دوا لیكدانه‌وه‌دا مانای به‌رپاكردنی ده‌وله‌تیكی مه‌ده‌نیه، به‌و ناوه‌رۆكه‌ی كه ئیمه باسی ده‌كه‌ین ده‌وله‌تیكی غه‌یره قه‌ومی غه‌یره دینی، له ئیستادا ده‌وله‌تیكی به‌م جۆره وه‌لامی عه‌مه‌لی‌و كارسازه بۆ مسۆگه‌ركردنی گوزه‌ران‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی له ئاستی سه‌راسه‌ری عیراقدا. ره‌نگه لیره‌دا ئه‌و پرسیاره بیته پیشه‌وه كه بۆچی نالیین جمهوری سۆسیالیستی؟ ئایا له ئیستادا ده‌ستمان له‌و شیعاره هه‌لگرتوه؟ یان پرسیاری دیكه له‌م بابه‌ته. من ئه‌لیم نا به پیچه‌وانه، له هه‌موو ده‌وره‌یه‌ك‌و هه‌ر ته‌رحیكدا كه حیزبی ئیمه بیدات به كۆمه‌لگا مه‌به‌سته‌كه‌ی سه‌رئه‌نجام به‌رپاكردنی جمهوری سۆسیالیستیه، ئه‌مه هیچ كات بۆ سه‌عاتیكیش له ده‌ستوری ئیمه ناچیته ده‌ره‌وه، به‌لام چۆنیه‌تی كاركردن بۆ ئه‌مه له هه‌ر هه‌ل‌ومه‌رجیكدا فه‌رق ده‌كات. جمهوری سۆسیالیستی ته‌نها ده‌توانی ده‌كرێ ئاكامی شۆرشی كریكاری بیت. به‌لام هه‌ل‌ومه‌رجی سیناریۆی ره‌ش جیاوازیه‌كی بنه‌رتی له‌گه‌ل هه‌ل‌ومه‌رجی شۆرشگیرانه هه‌یه، له هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستای عیراقدا نه هه‌ل‌ومه‌رجیكی شۆرشگیرانه له ئارادایه‌و نه شۆرشیك به‌ریوه‌یه تا حیزب له پیناو به‌رپاكردنی جمهوری سۆسیالیستی‌دا رابه‌ری بكات. له هه‌ل‌ومه‌رجیكی وادا حیزبی ئیمه ده‌بێ ریگایه بۆ ده‌رهینانی كۆمه‌لگا له سیناریۆی ره‌ش بخاته‌روو، ریگایه‌م بۆ سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت په‌یدا بكات. ئه‌مه له چوارچیوه‌ی ستراتیژی حیزب‌دا ده‌بیته حه‌لقه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لاتی سیاسی‌و سه‌رئه‌نجامیش به‌رپاكردنی جمهوری سۆسیالیستی.
له نیو ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌شدا سه‌رباری سیناریۆی ره‌ش، كیشمه‌كیشی چینایه‌تی وه‌كو خۆی بره‌وی هه‌یه‌و دیسانه‌وه مه‌سه‌له‌ی ده‌وله‌ت میحوه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م كیشمه‌كیشه پیكده‌هینیت. له جه‌رگه‌ی ئه‌م وه‌زعه‌و ئه‌م كیشمه‌كیشه‌دا هه‌رچینیك له ریگای ئه‌حزابی خۆیه‌وه بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه له ده‌سه‌لات‌و به‌ده‌ست هینانی قودره‌ت هه‌ول ده‌ده‌ن. نه‌خشه‌ی حیزبی ئیمه وه‌كو حیزبی چینی كریكار له نیو ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا نه‌خشه‌ی هه‌ولدانه بۆ پركردنه‌وه‌ی بۆشایی ده‌وله‌ت له روانگه‌ی كۆمۆنیزمه‌وه بۆ دابین كردنی ژیان‌و گوزه‌ران‌و ئه‌منیه‌تی خه‌لك‌و كۆتایهنان به سیناریۆی ره‌ش، بۆ سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و ژیانیكی ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تی نۆرمال، ئه‌مه وه‌كو وه‌لامدانه‌وه به پیویستیه‌كی حه‌یاتی كۆمه‌لگا هه‌م حیزب‌و چینی كریكار له ده‌سه‌لات نزیك ده‌كاته‌وه هه‌م به سازدانه‌وه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیكی به‌و جۆره خه‌بات‌و كیشمه‌كیشی چینایه‌تی له‌سه‌ر كیشه‌و ناكۆكیه بنه‌ره‌تیه‌كانی نه‌زمی ئیستا زیاتر په‌ره‌بگریت‌و هه‌ل‌ومه‌رجی شۆرشگیرانه نه‌ش‌و نما بكات. به‌م مانایه سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت دابراو نیه له هه‌ولدان بۆ به‌رپاكردنی جمهوری سۆسیالیستی.
به‌لام ده‌رهینانی كۆمه‌لگا له سیناریۆێ‌ی ره‌ش سه‌رئه‌نجام به‌نده به لیدان‌و روخاندنی كۆله‌كه‌كانیه‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ناكرێ تصوری ئه‌وه بكه‌ین كه هیزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق مابنه‌وه به‌لام شه‌روكیشه‌ی ئیرهابی‌و ته‌قاندنه‌وه‌و كرده‌وه‌ی خۆكوژی كۆتایی هاتبیت، یان به هیچ ئیجرائاتیكی ئه‌منی بكریت به‌ری ئه‌م مه‌سه‌لانه بگیرێ. ریگای به‌رگرت له‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌رگرتنه له شه‌ری ئیرهابی یان ده‌رهینانی عیراقه له مه‌یدانی جه‌نگی ئیرهابی. ناكرێ تصوری ئه‌وه بكه‌ین كه سیناریۆیی ده‌سته‌به‌ندی كردنی هاولاتیان له‌سه‌ر بناغه‌ی قه‌وم‌و تایفه‌و عه‌شیره‌ت له ئارادا بیت به‌لام شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومی‌و تائیفی ته‌واو بووبیت، ناكری له سایه‌ی مه‌یدانداری ره‌وته قه‌ومپه‌رست‌و ئیسلامی‌و عه‌شایه‌ریه‌كاندا زه‌بری سه‌ره‌نیزه‌و ملهوری له‌سه‌ر خه‌لك لابچیت. بۆ نمونه ته‌رحیك ناتوانی له نه‌جه‌فدا له سایه‌ی بالی ره‌شی ئیسلامی سیاسی‌دا ماف‌و حورمه‌تی خه‌لك، ژنان، لاوان…بپاریزیت. جگه له رامالینی ئیسلامی سیاسی‌و ده‌ركیشانی ژیان‌و چاره‌نوسی خه‌لك له ده‌ستی ئه‌و تاقمانه. بۆیه سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت له دوالیكدانه‌وه‌دا پیش هه‌موو شت ده‌كه‌ویته گره‌وی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو ده‌سكۆتاكردنی ره‌وته قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌كانه‌وه. ئه‌مه ئه‌رك‌و كاری به‌ری كریكارو كۆمۆنیزم‌و ئازادیخوازه، كار‌و ئه‌ركی ئیمه‌یه، ئه‌گه‌ر ئیمه بتوانین‌و بیكه‌ین ده‌بیت ئه‌گه‌رنا نابیت.
تحقیقی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌شیكی په‌یوه‌ندی به خۆمانه‌وه هه‌یه، واته ئه‌وه‌ی چۆن كار ده‌كه‌ین‌و چیمان بۆ خۆمان داناوه‌و چ ده‌وریك بۆ خۆمان قایل ده‌بین، كه دواتر له باسی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری، جهه‌تگیریه‌كانی‌و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی له‌م باره‌یه‌وه قسه ده‌كه‌ین، به‌لام به‌شیكی دیكه‌ی به‌نده به هه‌لومه‌جه‌وه، واته ئه‌وه‌ی كه چه‌نده هه‌ل‌ومه‌رجه‌كه مجال به ئیمه ده‌دات بۆ ئه‌م كاره. به بروای من ئه‌م مجاله هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه مجاله‌كه كه‌مه، مشكیلاتی زۆره، كاریكی سه‌خته…هه‌موی وایه به‌لام ئه‌م امكانه هه‌یه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به دیدگای جیاجیاوه چاودیری‌و تحلیلی وه‌زعی عیراق ده‌كه‌ن هاوران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وه‌زعه دریژه ده‌كیشێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه وه‌كو دال له‌سه‌ر سه‌ریان نشتبیته‌وه، كورسی حوكمیان بۆ ئاماده كراوه دان به‌مه‌دا ده‌نین.
بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌م وه‌زعه‌ش به بروای من دوو خالی ئه‌ساسیه، یه‌كه‌م به‌دیل یان به‌دیله‌كانی جه‌بهه‌ی راست هه‌روا كۆمه‌لگای عیراق وه‌كو مه‌یدانیكی شه‌ری تیرۆریستی ئه‌مریكاو ئیسلامی سیاسی ده‌هیلیته‌وه، ئه‌مه‌ش ناتوانێ هاوتا بیت له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی خۆیان پێ‌ی ده‌لین ئیستقرار. دووه‌م، پیشتریش ووتومانه بورژوازی عیراق فاقدی به‌دیلیكی سیایی سه‌راسه‌ریه كه بتوانێ له كورتماوه‌دا مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی حه‌سم بكات. هیچ یه‌ك له به‌دیل‌و هیزه بورژوازیه‌كانی ئیستای عیراق، هه‌تا به‌ده‌ر له‌وه‌ی چه‌نده هیزو ریشه‌ی هه‌یه یان نا، خاوه‌نی قالب‌و چوارچیوه‌یه‌كی سیاسی‌و ئایدۆلۆژی نیه كه بتوانی وه‌كو به‌دیلیكی سه‌راسه‌ری بۆ هه‌موو خه‌لكی عیراق خۆی بناسینێ. سه‌رجه‌م ئه‌و هیزانه به پێ‌ی خه‌سله‌تی قه‌ومی‌و تائیفی‌و دینیان قه‌له‌مره‌ویكی محلی په‌یدا ده‌كه‌ن، كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قه‌له‌مره‌وه محلیه ئیتر وه‌كو هیزی بیگانه‌و بێ ره‌بت به خه‌لكه‌وه چاویان لی ده‌كریت. ئه‌م فه‌راغه به تیهه‌لكیش كردنی عه‌لاوی‌و یاوه‌رو سیتتانی‌و تاله‌بانی‌و بارزانی‌و حه‌كیم پر ناكریته‌وه، ئه‌م وشكه كه‌له‌كه نابیت به ده‌وله‌ت، ته‌نانه‌ت له‌م ته‌ركیبه‌دا ئه‌وانه‌ی جیگای زۆرتریان پیدراوه له هه‌مووان بی پایه‌ترن ئه‌مه‌ش خۆی به‌لگه‌ی پوچیه‌كه‌یه‌تی. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرایه ببێ به حكومه‌ت له كوردستان تاله‌بانی‌و بارزانی ده‌یانكردو له پیكیهنانی حكومه‌تیكی هاوبه‌شدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بوون .
من پیم وایه ئه‌مریكاو هه‌موو باله‌كانی بورژوازی عیراق ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌سه‌لمینن به‌لام هه‌ركامی نه‌خشه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه له پال ئه‌م نه‌خشه‌یه‌وه كه دانراوه‌و به رواله‌ت هه‌موو له‌سه‌ری ته‌وافقیان كردوه، هه‌ر له رۆژی دوای هاتنه سه‌ركاری ئه‌م حكومه‌ته‌وه، هه‌رلایه‌ك نه‌ك بۆ ته‌سبیتی ئه‌م حكومه‌ته به‌لكه بۆ نه‌خشه‌ی خۆی كار ده‌كات. ئه‌مه ئاوی شه‌رو كیشمه‌كیش ده‌ریژیت، كه‌س ناتوانی تحدیدی بكات كه چه‌ند جه‌وله شه‌ری قه‌ومی‌و تائفی به دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا دیت. جه‌نگی قه‌ومی هه‌ر ئیستا له كركوك به‌رپایه، جه‌نگی تائیفیش هه‌ر ئیستا له جنوبی عیراق له ئارادایه، هموو ساتیك ره‌نگه تاو بسه‌نن. هه‌موو رۆژیك ره‌نگه شتیك له بابه‌تی یاخی بوونی مقتدی صدر بیته‌پیشه‌وه‌و له نیو ئه‌م وه‌زعیه‌ته‌شدا مه‌سه‌له‌یه‌كی وا كافیه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو معادله‌ی سیاسی بدات به یه‌كدا، حكومه‌تیكی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیستا دانراوه به‌سه‌ر یه‌كدا بروخیت.
له‌لاله‌كی تره‌وه وه‌كو پیش‌تر باسمان كردوه ئه‌م سیناریۆیه‌ی ئیستا سیناریۆیی تقسمی قورده‌تی هیزه‌كانه به‌سه‌ر مناتقدا، حكومه‌تی به ناو مه‌ركه‌زی زه‌ره‌یه‌ك له‌م واقعیه‌ته ناگۆرێ. تا كاتیك تاله‌بانی بتوانی بۆ سه‌پاندنی خواسته‌كانی خۆی هه‌ره‌شه‌ی دابراندنی سلیمانی له بغداد بكات‌و ئیجازه‌ی هاتنی موزه‌فی ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی له ده‌ستی ئه‌و بیت، تا كاتیك بارزانی بتوانێ وا بكات‌و سیستانی‌و صدر بتوانن وا بكه‌ن، ئیتر معلومه كه ئه‌وان حاكمی ئه‌وین نه‌ك یاوه‌رو عه‌لاوی. ئه‌مه دووپات بونه‌وه‌ی سیناریۆی تقسیمی قوردره‌ته له كوردستان، له‌وێ سی حكومه‌ت پیكهاتبوو لیره ئه‌كرێ سیانزه حكومه‌ت پیكبیت. هه‌ل‌ومه‌رج‌و سیناریۆكه به‌و باره‌دا ده‌یبات.
به‌م مانایه ده‌سه‌لاتی سیاسی له عیراقدا حه‌سم نه‌بوه‌و به خیرایش حه‌سم نابیت، ئه‌م مه‌سره‌حیانه‌ش حسمی ناكات، ده‌وله‌ت‌و ده‌سه‌لاتی سیاسی مه‌سه‌له‌یه‌كی كراوه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌موو ره‌وت‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لامی پیبده‌نه‌وه، به بروای من هه‌ر لایه‌ك وه‌لامی كارسازو عه‌مه‌لی‌و به كرده‌وه‌ی پیبداته‌وه ده‌توانێ بیباته‌وه، ئه‌وه‌شی ئه‌م وه‌لامه‌ی نه‌بیت دۆراندویتێ. له ده‌وره‌یه‌كی وادا ئیتر كاری رۆتین‌و هه‌لسوران له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كیشه له‌سه‌ر قودره‌ت‌و ده‌سه‌لات، هیچ جیگایه‌ك له معادله‌ی قودرت په‌یدا ناكات. حیزبیك بیه‌وێ له‌م معادله‌یه‌دا جیگا په‌یدا بكات ده‌بێ وه‌لامی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بداته‌وه.
كه‌واته ئیمه ده‌بێ چه‌ند حوكمیك له وه‌زعی سیاسی ئیستا به‌ده‌ست بهینین‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وانه‌ش ئه‌نجامگیری خۆمان بكه‌ین. مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه له عیراقدا سیناریۆیه‌كی ره‌ش به‌رپایه، ئه‌م سیناریۆیه‌ش دریژه‌ی ده‌بیت. ده‌سه‌لاتی سیاسی كراوه‌یه‌و حسم نه‌بوه‌و خیرایش حه‌سم نابیت، تقسیمی مناتقی ده‌سه‌لات له نیوان هیزه سیاسیه كاندا شكلی گرتوه، …له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌زعه‌دا پیویستی‌و ئیمكانی سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت ناوه‌رۆكی پلاتفۆرمی ئیمه پیكده‌هینینت، ئیمه هه‌م ده‌بیت له ئاستی سه‌راسه‌ریدا به‌دیلی خۆمان هه‌بیت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و هه‌ر به‌م پیه‌ش بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌وله‌ت حه‌سمی ده‌سه‌لاتی‌و كاری بۆ بكه‌ین هه‌م ده‌بێ له تقسیمی مناتقدا جیگای خۆمان په‌یدا بكه‌ین.
ناوه‌رۆكی ئه‌م باسه له پلنیۆمی 13و مه‌كته‌بی سیاسی‌و مه‌كتبه‌ی ته‌نفیزیدا زۆرمان قسه لی كردوه لیره نامه‌وێ ئه‌وانه تكرار بكه‌مه‌وه. پیم وایه تا ئه‌و جیگایه‌ی باس له‌سه‌ر دانی ته‌رح‌و هه‌لسورانی عه‌مه‌لییه له ئاستی سه‌راسه‌ریدا بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قسه‌ی زۆری ناوێ، به‌لام له‌سه‌ر لایه‌نی كاری محلی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یان به‌و تعبیره‌ی تر جیگا په‌یداكردن له تقسیمی مناتقی قودره‌تدا چه‌ند ته‌ئكیداتیك به پیویست ده‌زانم. فاكته‌ریكی بنه‌ره‌تی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كه كاتیك باسی سیناریۆی ره‌شه، ئیتر ئیمه له‌گه‌ل یه‌ك ده‌وله‌ت‌و ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زی‌و سه‌راسه‌ری به‌ره‌وروو نین، تا بكری له ئاستی سه‌راسه‌ریدا ته‌كلیفی یه‌كلابكریته‌وه. هه‌روه‌ها شۆرشیكی سه‌راسه‌ریش له ئارادا نیه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه. به‌لكو ئیمه له‌گه‌ل كۆمه‌لیك هیزو ده‌سته‌وتاقمی جۆراوجۆر‌و ده‌سه‌لاتی محلی به‌ره‌ورووین، كه به ناچاری ده‌بێ له ئاستی محل‌و قه‌له‌مره‌وی ده‌سه‌لاتی خۆیاندا حسابیان له‌گه‌ل یه‌كلابكریته‌وه. وه‌كو له پیشه‌وه ووتم سیناریۆی ره‌ش ده‌بێ له ریگای پاكردنه‌وه‌و رامالینی هیزه‌كانیه‌وه كۆتایی بیت، ریگای ئه‌مه‌ش به ناچاری به شیوه‌ی پاكردنه‌وه‌یان له ناوچه به ناوچه‌و شار به‌شاره‌وه ده‌وراته پیشه‌وه. بۆ سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت، بۆ تبدیل بوون به ئالای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، بۆ نیشاندانی ئیمكانی ئه‌م كاره ده‌بێ له جیگایه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكریت، نمونه‌یه‌ك به كرده‌وه نیشانبدریت. وه سه‌رئه‌نجام له نیو هه‌ل‌ومه‌رجیكی وادا ئه‌و حیزبه‌ی كه له جیگایه‌كدا نمونه‌ی ده‌سه‌لات‌و ئه‌لگۆی خۆی به‌رپانه‌كات‌و جیگایه‌كی به ده‌سته‌وه نه‌بیت، ناتوانی له ئاستی سه‌راسه‌ریشدا جیگایه‌ك له معاده‌لی سیاسی بگریت‌و ده‌بیته هیزیكی حاشیه‌ی. ئه‌مه به بروای من ده‌بی بنه‌مایه‌كی مهمی نه‌خشه‌ی ئیمه پیكبهینیت. من ئیتر ئه‌وه به فه‌رز وه‌رده‌گرم كه ئیمه له‌سه‌ر قانونمه‌ندی كار له نیو وه‌زعی سینایوێ‌ی ره‌شدا قسه‌كان كردوه‌و توافقمان هه‌یه به تایبه‌تی له پلنیۆمی پیشودا به وردی قسه‌مان له‌سه‌ر كرد. به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌وانه ئه‌توانین باسی نه‌خشه‌ی خۆمان بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر بمه‌وێ جمعبه‌ندیه‌ك له‌م باسه بكه‌م، ئه‌م بریارنامه‌یه سه‌رباری ناساندن‌و تحلیلی وه‌زعه‌كه‌و ده‌وری هیزه‌كان، سه‌رئه‌نجام سازدانوه‌ی مه‌ده‌نه‌ت وه‌كو پیویستی‌و كاریكی مومكن ده‌خاته ده‌ستوری ئیمه‌وه، ئه‌مه خواست‌و زه‌روره‌تیكی حه‌یاتی كۆمه‌لگایه‌و له ریگای خۆ به‌ند به‌م خواسته قوله‌وه حیزبی ئیمه ده‌توانی ببیته ئالایه‌كی به‌رجه‌سته‌و خالیكی جیگا ئومید خه‌لك كه بتوانن پشتی پی ببه‌ستن‌و وه‌كو به‌دیلیك ئینتخابی بكه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌م ده‌بێ له ئاستی سه‌راسه‌رسدا ته‌رح‌و پلاتفۆرمی رۆشن‌و كارسازمان هه‌بیت‌و وه‌كو به‌دیلیكی فعال‌و ده‌خاله‌تگه‌ر ده‌ركه‌وین، هه‌م ده‌بێ له ئاستی ناوچه‌یه‌كه‌وه به كرده‌وه ده‌ست پی بكه‌ین‌و قودره‌ت‌و ئه‌لگۆی خۆمان به‌ده‌سته‌وه بده‌ین. به‌رای من بغداد وه‌كو مه‌ركه‌زی ئه‌صلی سیاسه‌تی سه‌راسه‌ری عیراق له هه‌موو هه‌ل‌ومه‌رجیكداو ده‌بێ جیگای بایه‌خ‌و خالیكی ته‌ركیزی هه‌لسورانمان بیت، به تایبه‌ت كه ئه‌م مه‌ركه‌زه بۆ دریژ ماوه به كراوه‌یی‌و مه‌یدانی هاوبه‌شی هه‌لسورانی هیزه‌كان ده‌مینیته‌وه، هه‌روه‌ها كركوك ئه‌و جیگایه‌یه كه ده‌كریت به مه‌به‌ستی كردنی به ناوچه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆمان‌و نیشاندانی نموزه‌جی خۆمان كاری له‌سه‌ر بكه‌ین به‌لگه‌كانی ئه‌مه‌مان پیش‌تر باسكردوه، له شار‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ش ده‌بێ هه‌ر كار‌و هه‌لسورانیك كه ممكن بیت سازی بده‌ین‌و به‌ریوه‌ی به‌رین. به بروای من میحوه‌ره‌كانی نه‌خشه‌ی هه‌لسورانی حیزبی ئیمه‌یه. له كوردستانیش هه‌ل‌ومه‌رجیكی تاوه هاتوه‌ته پیشه‌وه، بواریكی تاوه به‌روی ئیمه‌دا كراوه‌ته‌وه، به بروای من وه‌كو مه‌یدانیكی تایبه‌ت پیویسته نه‌خشه‌ی تایبه‌تی بۆ دابریژیرن كه میحوه‌كه‌ی خواستی استقلال بیت وه‌كو ریگایه‌كی گونجاو بۆ دیاریكردنی ئاینده‌ی كوردستان‌و ده‌رهینانی قودره‌ت له‌ده‌وستی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد، ئه‌مه له جیگای خۆیدا به تایبه‌تی قسه‌ی لی ده‌كه‌ین.
19-6-2004