به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی حیزب له ئاستی كۆمه‌لایه‌تی‌و به شیوه‌ی عه‌له‌نی، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی ابراز كردنی سیاسه‌ت‌و فعالیه‌ت‌و ده‌ورو شه‌خصیه‌ته‌كانی حیزب، به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رگایه‌كی دیكه بۆ به‌هیزكردنی په‌یوه‌ندی حیزب له‌گه‌ل خه‌لك……
له هه‌ر شاریك كه بۆمان بكریت، ده‌بێ مینبه‌ری حیزب له رۆژیكی دیاریكراوی هه‌فته‌دا (رۆژی ته‌حتیلی) له مه‌ركه‌زیترین جیگای شار دابنین. له بغداد شارع متنبی، له كركوك شارع جمهوری، له سلیمانی به‌ر سه‌را، له هه‌ولیر به‌رده‌م قه‌لا، له ناصریه… ، بصره….ئه‌مه به تایبه‌تی له‌و شارانه‌ی كه مقرمان نیه زۆر پیویسته بۆ ئه‌وه‌ی حیزب له ئاستی عه‌له‌نیدا ببینریت‌و خه‌لك بتوانی ده‌ستی پی بگات.
كه‌سیك له هه‌ر شاریكدا ده‌كریته مسئولی ئه‌م مینبه‌ره وه‌كو پۆستی تایبه‌تی ئه‌وكه‌سه هه‌لده‌ستیت به ئاماده‌كردن‌و ریكخستنی هه‌موو پیداویستیه‌كانی‌و هاوكارانیك بۆ خۆی په‌یدا ده‌كات به هاوكاری كۆمیته‌ی شار بۆ دانانی مینبه‌ره‌كه له رۆژی دیاریكراودا.
مه‌به‌ست له مینبه‌ر ئه‌مانه‌یه.
– دیاریكردنی جیگایه‌كی موناسبی چه‌ند مه‌تری‌و رازاندنه‌وه‌ی به ووینه‌ی منصور حكمت‌و ماركس‌و لافیته‌ی سور.
– هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به‌رجه‌سته كردنی سیاسه‌ت‌و هه‌لویستی حیزب له‌سه‌ر گرنگترین‌و گه‌رمترین رووداو‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه. بۆ نمونه به‌رپابوونی كۆنگره‌ی حیزب، 1ی ئایار، حكومه‌تی كاتی…نوسینی سه‌ر لافیته‌كه هه‌ولدریت له به‌یانات‌و قسه‌ی ره‌سمی حیزب ده‌ربهینریت.
– دانانی لوحه‌ی اعلانات له لایه‌یه‌كی مینبه‌ره‌كه‌وه، كه به‌یاننامه گرنگه‌كانی حیزبی له‌سه‌ر بیت هه‌تا ئه‌وانه‌ی كۆن، بۆ نمونه به‌یانی تأسیسی حیزب، به‌یامی ختامی كۆنگره‌كان، به‌یان له‌سه‌ر جه‌نگ‌و حصار، بریارنامه له‌سه‌ر جیایی كوردستان، یان هه‌رچیه‌ك كه گرنگی هه‌بیت. بۆ نمونه له كوردستان ووتاری (ئیسلامیه‌كان په‌یامی كۆیلایه‌تی‌و ئیغتصابی ژنان) راده‌گه‌یه‌نن له‌گه‌ل ئه‌و به‌یان‌و به‌لگه‌نامانه‌ی له‌سه‌ری ده‌رچوو له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه. ده‌كریت هه‌ر هه‌فته‌ی مه‌له‌فیك بكه‌ینه‌وه، هه‌فته‌یه‌ك تأسیسی حیزب، هه‌فته‌یه‌ك حیزب‌و مه‌سه‌له‌ی ژنان، هه‌فته‌یه‌ك حیزب‌و مه‌سه‌له‌ی كورد، هه‌فته‌یه‌ك به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ل ئیسلامی سیاسی، هه‌فته‌یه‌ك حصار، جه‌نگ، لاوان، منالان……
– له‌سه‌ر ئه‌م له‌حه‌یه جگه له دانانی به‌یان‌و بریارنامه‌و به‌لگه‌نامه، رسمی فۆتۆگراف دابنه‌ین، هی مه‌راسیمه‌كان، كۆنگره‌كان، پلنیۆمه‌كان، سخنرانی رابه‌ران، ره‌سمی رابه‌رانی حیزب كه په‌یوه‌ندیان به مه‌له‌فی ئه‌و رۆژه‌وه هه‌یه. ئایاره‌كانی كۆنی كوردستان، خۆپیشاندانه‌كانی بغداد، مه‌له‌فیك بۆ خویندكارانی بصره……
– له‌لایه‌كی دیكه‌ی مینبه‌ره‌كه‌وه میزكتابیكی ریك‌و پیك‌و پر ماده دابنین، ئه‌و شتانه‌ی به پاره‌یه بیفرۆشین‌و ئه‌وانه‌ی به خۆراییه بیده‌ین به خه‌لكانیك كه ته‌له‌بی ده‌كه‌ن نه‌ك هه‌روا ببیه‌خشینینه‌وه.
– له گۆشه‌یه‌ك صندوقیكی كۆمه‌كی گه‌وره دابنه‌ین‌و شیعاری جه‌زابی له‌سه‌ر بنوسین بۆ داوای كۆمه‌ك. بۆ نمونه بنوسین له پیناو یه‌كسانی مافی ژنان‌و پیاوان چه‌ند ده‌توانی كۆمه‌ك بخه ئه‌م صندوقه‌وه، له پیناو جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ، له پیناو حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی غه‌یره دینی, له پیناو ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانی….هه‌ر هه‌فته‌ی شتیك.
– هه‌موو مینبه‌ریك میكرۆفۆنی خۆی هه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پیویستدا بتوانین قسه بۆ خه‌لك بكه‌ین. له كاته‌كانی دیكه‌دا سرودو گۆرانی لیده‌ین به پێ‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ریك‌و پیك، وا تصور بكه‌ین كه به‌رنامه‌ی رادیۆیی حیزبه واته به‌رنامه‌یه‌كی ریك‌و پیك بیت. له كات‌و مناسه‌به‌ی گونجاو‌دا سخنرانی تازه‌و كۆنی رابه‌ران لیده‌ین، بۆ نمونه ووتاری ئایاری فلان.
– ده‌بێ هه‌موو جاریك له‌و مینبه‌رانه‌دا كادرانی حیزب له ئاستی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی یان كۆمیته‌ی محلیه‌كان له‌وێ ئاماده‌بن‌و خه‌لك بتوانی بیانبینی‌و قسه‌یان له‌گه‌ل بكات‌و په‌یوه‌ندی بگریت.
خالیكی زۆر مهم ئه‌وه‌یه كه مینبه‌ره‌كه زۆر مرتب‌و ریك‌و پیك بیت، سیمایه‌كی موعته‌به‌رو زه‌خمی هه‌بیت، به شروشاتال سازی نه‌كه‌ین، شانی خوارو خیچ نه‌بیت، میزی شكاو لاروله‌ویر دانه‌نین……………جۆریك بیت له دوره‌وه خه‌لك جه‌زب بكات.
له‌م مینبه‌رانه‌دا لازم نیه هیچ كار‌و قسه‌یه‌كی ئیستفزازی بكه‌ین، ئارام له‌گه‌ل خه‌لك قسه بكه‌ین‌و به حیزب‌و سیاسه‌ت‌و شخصیه‌ته‌كانی ئاشنایان بكه‌ین.
– به ئه‌كیدی ده‌بێ هه‌موو ئیواره‌یه‌كی دوای ته‌واو بوونی مینبه‌ره‌كه راپۆرتیكی كورت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه گوزه‌راوه بنوسین بۆ كۆمیته‌ی محله‌ی‌و نوسخه‌ی بیردریت بۆ رابه‌ری.
– كۆمیته محلیه‌كان له‌سه‌ر چونیه‌تی گه‌شه‌پیدانی ئه‌م مینبه‌رانه قسه بكه‌ن‌و له پیشنیارات‌و ئیده‌ی خۆیان ئاگادارمان بكه‌ن.
به سلاوی دووباره
ریبوار احمد
26-4-2005