ریبوار ئه‌حمه‌د:
كاتیك سیناریۆی گالته‌جاری هه‌لبژاردن هینرایه گورێ ئیمه ووتمان ئه‌مه پیلانیكه له دژی هه‌موو خه‌لكی عیراق به‌ریوه‌ده‌بریت. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ دریژه به نه‌خشه‌ی داگیركاری خۆی بدات، ئیسلام‌و ناسیونالیزم وه‌كو دوو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كۆنه‌په‌رستانه‌و هاوكاری نه‌خشه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یانه‌وێ به خزمه‌تكردنی سیاسه‌تی ئه‌مریكاو كه‌لك وه‌رگرتن له وه‌زعی كاره‌ساتباری ئیستا، ده‌سه‌لات‌و به‌دیلی خۆیان به‌سه‌ر خه‌لكدا بسه‌پینن. هه‌لبژاردن جگه له‌م ئامانجه كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌مریكاو هیزه قه‌ومی‌و دینیه‌كان، خزمه‌تی به هیچ شتیكی تر نه‌كردوه. وه‌زعی نا ئه‌منی‌و بیده‌رتانی قولتركردوه‌ته‌وه، فه‌زای كۆنپه‌رستی‌و بێ‌مافی په‌ره‌پیداوه. له هه‌مانكاتدا ووتمان ئه‌م سیناریۆیه كۆتی بێ مافی ده‌خاته گه‌ردنی خه‌لكی كوردستان، كوردستان ده‌گیریته‌وه بۆ ژیرباری ئیلحاقی ئیجباری به ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی عیراقه‌وه. ئه‌مه ده‌بیته نرخی مسۆگه‌ربوونی ئیمتیازاتیك بۆ حیزبه‌كانی ناسیونالیزمی كورد.
ئیستا پاش تیپه‌ربوونی چه‌ند مانگ به‌سه‌ر گالته‌جاری هه‌لبژاردن‌و پیكهیاتنی حكومه‌تی تاله‌بانی- جه‌عفه‌ری كه به وشكه‌كه‌له‌ك پیكه‌وه نراوه. پیشبینیه‌كانی ئیمه به ته‌واوی خۆی نیشانداوه. ئه‌م حكومه‌ته له ئاستی سه‌راسه‌ری عیراقدا جگه له كۆنه‌په‌رستی، جگه له په‌خشانه‌وه‌ی هه‌ژاری‌و بیده‌ره‌تانی‌و په‌ره‌پیدانی نا ئه‌منی، هیچی دیكه‌ی بۆ خه‌لك نه‌هیناوه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش به شیوه‌یه‌كی درندانه ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوتی خه‌لك، كوشتار‌و له خوین هه‌لكیشانی خه‌لكی سه‌ماوه نمونه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌م سه‌ركوته‌یه. ئه‌م حكومه‌ته به‌م ماوه كورته ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماندوه كه ناكۆكیه‌كی توند‌و كویرانه‌ی له‌گه‌ل هه‌موو ئاوات‌و ئاره‌زوه پیشكه‌توانه‌و سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌لكدا هه‌یه.
تا ئه‌و جیگایه‌ش كه به مافه تایبه‌تیه‌كانی خه‌لكی كوردستان ده‌گه‌ریته‌وه، خه‌ریكه به هه‌مان مه‌نتقی ده‌یان ساله‌ی به‌عس مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌كریت. ئه‌مرۆ ئه‌وه له رۆژی رووناك ئاشكراتره كه فروفیشالی فیدرالیزم‌و به‌ندی 58 له یاسای ئیداره‌ی عیراق‌و سه‌رۆك كۆماری تاله‌بانی‌و باقی زه‌مانه‌ته‌كانی دیكه‌ی ناسیونالیزمی كورد، هیچ بایه‌خیكیان نیه. ئه‌مرۆ له هه‌موو كات ئاشكراتر ئه‌وه ده‌بینریت كه ئه‌مانه بنه‌ماو بابه‌تی شه‌روكیشه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومیه له پیناو ئامانجه‌كانی ناسیونالیزمی كورددا نه‌ك مافه‌كانی خه‌لكی كوردستان. ئه‌و ئامانجه ناسیونالیستیانه‌ی كه هه‌میشه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه ئیسلامی‌و ناسیونالیسته عه‌ره‌به‌كانیانه‌وه هه‌ره‌شه‌ی لی ده‌كریت‌و هه‌رجاره به‌شیكی‌و هه‌رجاره به جۆریك پێ‌ی لی ده‌خشینریت. ده‌ستوری پیشنیاركراو به‌لگه‌یه‌كی ئه‌م راستیه‌یه.
له راستیدا سیناریۆی دارشتنی ده‌ستوری تازه‌ی عیراق، پیلانیكی دیكه‌و هه‌نگاویكی دیكه‌یه، كه دوای گالته‌جاری هه‌لبژاردن به‌ریخراوه له پیناو سه‌پاندنی حوكمی قه‌ومی-ئیسلامی‌و دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات له نیوان هیزه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌دا. كۆمه‌لگای عیراق له نیو سیناریۆیه‌كی كاره‌ساتباردا قه‌راری گرتووه، هه‌ل‌ومه‌رج‌و یاسای جه‌نگه‌ل به‌سه‌ریدا زالكراوه، كیشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمه‌لگایه داگیركاری‌و تیرۆریزم‌و تیكروخانی بنه‌ماكانی ژیانی مه‌ده‌نیه. پیش چاره‌سه‌ری ئه‌م كیشانه‌و به بازدان به‌سه‌ر ئه‌مانه‌دا، ناكرێ یه‌ك هه‌نگاو ئه‌م كۆمه‌لگایه به‌ره‌و ئارامی‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر ببریت. هه‌ر نه‌خشه‌و پیلانیك، له‌وانه هه‌لبژاردن‌و مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور، كه بیه‌وێ ئه‌صلی كیشه‌ی ئه‌م كۆمه‌لگایه له‌به‌رچاوی خه‌لك بگۆرێ، ده‌یه‌وێ ئه‌م وه‌زعیه‌ته كاره‌ستباره دریژه بدات. به‌م جۆره‌ش كۆمه‌ك به ئامانجی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌و هیزانه ده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له قولبونه‌وه‌و دریژه‌كیشانی ئه‌م وه‌زعه‌دا ده‌بیننه‌وه. به بروای من ئه‌مه بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌لویست وه‌رگرتنه له‌و پرۆسه‌یه‌ی كه به ناوی “دارشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری تازه‌ی عیراق” به‌ریخراوه. مه‌سه‌له‌و كیشه‌ی ئه‌صلی ئه‌مرۆی عیراق ده‌ستور نیه، به‌لكو كۆتایهینان به‌داگیركاری‌و جه‌نگ‌و نا ئه‌منی‌و زه‌مانه‌تی مافی خه‌لكه بۆ بریاردان له‌سه‌ر سیسته‌می حوكمرانی. ئه‌مریكاو هاوپه‌یمان‌و ده‌ست‌وپیوه‌نده‌كانی نه‌ك مافی بریاردان له‌سه‌ر ئه‌مه‌یان نیه، به‌لكو وه‌ده‌رنانی ئه‌وان مه‌رجی سه‌ره‌كی گیرانه‌وه‌ی ئه‌م بریاره‌یه بۆ خه‌لك. له هه‌مان كاتدا هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستا هه‌ل‌ومه‌رجی دارشتن‌و بریاردان له‌سه‌ر ده‌ستوریك نیه كه ماف‌و ئازادیه‌كان‌و ئامانجه‌كانی خه‌لكی تیایدا مسۆگه‌ر بیت، به‌لكو هه‌ل‌ومه‌رجی ئه‌وه‌یه یاسای جه‌نگه‌ل به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا فه‌رز بكریت. به‌م به‌لگانه ده‌بی پیش ئه‌وه‌ی باس بگاته‌سه‌ر ماهیه‌تی فاشیانه‌ی ده‌ستوری پیشنیاركراو كه غه‌رقی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی‌و شۆفینیزمی عه‌ره‌بی‌و قه‌ومپه‌رستی كوردیه، ئه‌م سیناریۆیه به گشتی به ووینه‌ی ته‌رح‌و پیلانیك كه بۆ مه‌رامی چه‌واشه‌كردنی خه‌لك‌و دورخستنه‌وه‌ی خه‌لك له مه‌سه‌له‌و مه‌یدانی ئه‌صلی نه‌به‌ردو سه‌پاندنی حوكمی ئیسلامی-قه‌ومی‌و زالكردنی یاسای جه‌نگه‌ل به‌ریخراوه، مه‌حكوم به شكست‌و ناكامی بكریت.
مافه‌كانی خه‌لكی كوردستان
ناسیونالیزمی كورد ده‌یه‌وێ وا له خه‌لكی كوردستان بگه‌یه‌نێ كه فیدرالیزم‌و به‌ندی 58و كۆمه‌لیك مه‌سه‌له‌ی پوچی دیكه، خواست‌و مافه‌كانی خه‌لكی كوردستان پیكده‌هینن‌و زامنی به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجانه‌ن. به‌م جۆره ده‌یانه‌وێ جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان بكه‌ن به زه‌خیره‌ی شه‌رو كیشه‌ی كۆنه‌په‌رستانه له پیناو ئه‌و مه‌رامانه‌دا. به‌لام له واقعدا ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ناسیونالیزمی كورد به‌ده‌سته‌وه‌ی گرتوه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به به‌رژه‌وه‌ندی‌و ئامانجی خه‌لكی كوردستان، بۆ رزگار بوون له هه‌لاواردنی قه‌ومی‌و هه‌ره‌شه‌ی سته‌می قه‌ومی‌و ژیانیكی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ره‌وه نیه. به‌لكه هه‌ر هه‌موویان له پیناو پاراستنی ده‌سه‌لاتی داسه‌پاوی ئیستای خۆیان‌و به‌ده‌ستهینانی كۆمه‌لیك ئیمتیازی زیاتره بۆ خۆیان، به كه‌لك وه‌رگرتن له وه‌زعی كاره‌ساتباری ئیستای عیراق.
فیدرالیزم
فیدرالیزم ته‌رحیكه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رانی یه‌كیتی‌و پارتی هه‌م له حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا به‌شیان هه‌بیت، هه‌م حاكمی سه‌ر خه‌لكی كوردستان بن‌و دریژه به‌و فه‌سادی ئیداری‌و تالان‌و برۆو كۆنه‌په‌رستی‌و سه‌ركوته بده‌ن كه 14 ساله كۆمه‌لگایان پیی گیرۆده كردوه. فیدرالیزم ته‌رحیكه بۆ قولكردنه‌وه‌ی كیشه‌و شه‌ری قه‌ومی له خزمه‌ت ئه‌و مه‌رامانه‌ی ناسیونالیزمی كورددا. هه‌رچۆن ئه‌مرۆ ده‌بینین له‌هه‌ر هه‌نگاویكی تازه‌دا كه هیزه قه‌ومی‌و دینیه‌كان هه‌لیده‌گرن، شه‌روكیشه‌یه‌ك له‌سه‌ر فیدرالیزم په‌رپا ده‌بیت، ئه‌گه‌ر فیدرالیزم له ده‌ستوره‌كه‌شیاندا جیگای بكریته‌وه، ئه‌وه هه‌موو رۆژیك‌و له هه‌موو هاوسه‌نگیه‌كی تازه‌دا، خودی فیدرالیزمه‌كه‌و پیناسه‌كردن‌و سنور‌و ده‌سه‌لاته‌كانی ده‌بیته‌وه بنه‌مای شه‌روكیشه.
له لایه‌كی تره‌وه فیدرالیزمی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ناسیونالیزمی كورد بووه به ته‌رحیك بۆ نقوم كردنی گشت كۆمه‌لگای عیراق له كۆنه‌په‌رستیدا. یه‌كیتی‌و پارتی له پیناو مسۆگه‌ركردنی فیدرالیزمه‌كه‌ی خۆیاندا، له پشتی كۆنه‌په‌رستانه‌ترین به‌دیلی سیاسی بۆ عیراق راده‌وه‌ستن. هه‌رچه‌نده جار جار بۆ خۆلكردنه چاوی خه‌لك خۆیان وه‌كو هیزی علمانی هه‌لده‌خه‌ن، به‌لام ئاماده‌ن له پشتی ده‌ستوری فاشیانه‌ی ئیسلامی‌و قه‌ومیه‌وه راوه‌ستن، به‌و مه‌رجه‌ی فیدرالیزم‌و به‌شه ده‌سه‌لاتی خۆیان بسه‌لمینرێ، ئاماده‌ن له‌گه‌ل ره‌شترین هیزی ئیسلامی هاوپه‌یمانی بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی مه‌رامه‌كانی خۆیان مسۆگه‌ربیت، ئاماده‌ن كۆمه‌لگای عیراق به ئیسلام ئالوده بكه‌ن‌و له كاره‌ساتدا نوقمی بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی به‌شی خۆیانی تیا مسۆگه‌ر بیت. ئاماده‌ن بچنه‌پشتی ئه‌وه‌ی كه ژنانی عیراق به‌ده‌ردی ژنانی ژیرده‌سه‌لاتی تالیبان‌و جمهوری ئیسلامی ببرین به‌و مه‌رجه‌ی ئامانجه‌كانی خۆیان دابین بیت. ئه‌م هیزانه به هه‌موویانه‌وه قه‌ومیه‌ت‌و تائیفه‌یان كردوه به پیوانه‌و بنه‌مای مافی هاولاتیان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌م جۆره هه‌ركامیان خۆیان به‌سه‌ر خه‌لكی ناوچه‌یه‌كدا بسه‌پینن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ناسیونالیزمی كورد هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه خۆی كردوه به ده‌مسپی خه‌لكی كوردستان‌و له ژیر ناوی مافه‌كانی ئه‌واندا مه‌رامه‌كانی وه‌كو مه‌رجی ریككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستور ده‌خاته‌روو، به هه‌مان شیوه ئه‌وه به مافی هیزه فاشیسته قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌زانی كه ئه‌وانیش له ژیرناوی عه‌ره‌بی بوون‌و ئیسلام بوونی كۆمه‌لگای عیراق‌و شیعه بوون‌و سونی بوونی خه‌لكه‌كه‌یدا، ئه‌م كۆمه‌لگایه به یاسا‌و نه‌ریتی دارزیوی ئیسلامی‌و ناسیونالیستی عه‌ره‌بی یه‌خسیرو گیرۆده بكه‌ن‌و هه‌ر ناوچه‌یه‌كی بكه‌نه قه‌له‌مره‌وی ده‌سه‌لاتی تاقمیك له‌م هیزه قه‌ومی‌و دینیانه. هه‌ریه‌ك له‌م هیزانه ئاماده‌ن به نرخی قه‌بلاندنی مه‌رامی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان، سیتایشی كۆنه‌په‌رستانه‌ترین مه‌رامی هیزه‌كانی دیكه بكه‌ن، به‌م جۆره‌ش خه‌لكی عیراق‌و كوردستان‌و مافه‌كانیان ده‌كه‌نه قوربانی مامه‌له‌و سات‌و سه‌ودای كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان.
به‌ندی 58 له یاسای ئیداره‌ی عیراق
مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه ناسیونالیزمی كورد وه‌كو ده‌سكه‌وتیكی گه‌وره پیناسه‌ی ده‌كات‌و هه‌رای له‌سه‌ر ساز ده‌كات، به‌ندی 58 له یاسای ئیداره‌ی عیراقه كه هه‌مان ناوه‌رۆكی كۆنه‌په‌رستانه‌و قه‌ومپه‌رستانه‌ی فیدرالیزمی هه‌یه. به‌رواله‌ت گوایه شیوه‌نه‌كه بۆ مافی خه‌لكی كوردزبان‌و ده‌ركراوه‌كانی كه‌ركوكه، به‌لام ناوه‌رۆكی مه‌سه‌له‌كه به قوربانی كردنی دووباره‌ی ئه‌م خه‌لكه‌یه له‌شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومیدا له پیناو به‌شه ده‌سه‌لاتی ناسینالیزمی كورد. یه‌كیتی‌و پارتی ده‌یانه‌وێ ئاگری شه‌ریكی قه‌ومی مالویرانكه‌ر هه‌لگیرسینن، كه تیایدا به لیشاو خه‌لكی كوردزبان‌و عه‌ره‌بزبان‌و توركزبان، به پیچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه واقعیه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌بنه قوربانی. ناسیونالیزمی كورد بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی كه‌ركوك هه‌مان مه‌نتقی به‌عس ده‌گریته‌به‌ر. رژیمی به‌عس خه‌لكی كوردزمانی به زۆره‌ملی‌و سه‌ركوت له‌و شاره ده‌ركردو خه‌لكی عه‌ره‌بزمانی هینایه جیگایان. ئیستاش ناسیونالیزمی كورد به هه‌مان شیوه كه‌لك له هه‌مو شیوه‌یه‌ك وه‌رده‌گریت بۆ راونانی عه‌ره‌بزمانه‌كان‌و ته‌نانه‌ت راگویزانی به زۆری كوردزمانه‌كان له شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ كه‌ركوك تا به‌م شیوه‌یه مۆری قه‌ومیه‌تی كوردی بدات به شاری كه‌ركوك.
به‌لام سیاسه‌تیكی به‌م جۆره جگه له‌وه‌ی دژی ئینسانیه‌و ده‌یه‌وی ئاگری شه‌ری پاكسازی قه‌ومی خۆش بكات.له هه‌مانكاتدا ته‌نها هه‌ره‌شه نیه له‌سه‌ر خه‌لكی عه‌ره‌بزبان‌و توركزبانی كه‌ركوك، به‌لكو به هه‌مان راده مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ خه‌لكی كوردزبانی كه‌ركوك‌و هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق پیكده‌هینێ. با بیهینینه به‌رچاومان ئه‌گه‌ر به‌پێ‌ی فه‌رمایشه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا په‌لاماری عه‌ره‌بزبانه‌كانی كه‌ركوك بدریت، له به‌رامبه‌ریشدا ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به هه‌مان مه‌نتق بكه‌ویته سازدانی میلیشیا بۆ كوشتاری خه‌لكی كوردزمان، سه‌رئه‌نجام چ كوشتارگایه‌ك بۆ دانیشتوانی ئه‌م شاره به‌رپاده‌بیت؟! چه‌ند هه‌زار كوردزمان‌و توركزمان‌و عه‌ره‌بزمان ده‌بنه خۆراكی ئه‌م شه‌ره؟ چ هاولاتیه‌ك ئه‌منیه‌تی بۆ ده‌مینیته‌وه؟ به فه‌رز ئه‌گه‌ر له شاری كه‌ركوك به هۆی میلیشیاكانی یه‌كتی‌و پارتیه‌وه ناسیونالیزمی كورد ده‌ستی بالای هه‌بیت، ئه‌ی چی به‌سه‌ر كوردزمانه‌كانی حه‌ویجه‌و سامه‌راو بغداد‌و …بصره دیت؟ به‌راستی ئه‌م شه‌ره له‌سه‌ر چی؟ له‌سه‌ر كام ماف؟ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كیتی‌و پارتی‌و سه‌رانی ئه‌وان تیایدا حاكمبن‌و وه‌كوشاره‌كانی سلیمانی‌و هه‌ولیر تالان‌و برۆی تیا بكه‌ن‌و تیایدا ببن به فیرعه‌ون؟
كیشه‌كان‌و ریگاچاره‌كان‌و مافه‌كانی خه‌لك
نه سیناریۆی هه‌لبژاردن، نه سات‌و سه‌وداو هاوپه‌یمانی ئیسلامی سیعه‌و ناسیونالیزمی كورد‌و پیكیهنانی حكومه‌تی قه‌ومی ئیسلامی، نه سیناریۆی داسه‌پاندنی ده‌ستوری فاشیانه‌ی قه‌ومی‌و دینی، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به مافه‌كانی خه‌لكی عیراق‌و كوردستانه‌وه نه‌بوه‌و نیه. ئه‌و ده‌ستوره پیشنیاریه‌ی كه ته‌رح كراوه‌و گوایه ده‌بی ئه‌و خه‌لكانه‌ی هه‌ویه‌ی میللی‌و تائیفی له نیوچه‌وانیان دراوه، بژاری بكه‌ن‌و مافه‌كانی خۆیانی تیادا په‌یدا بكه‌ن، ده‌ستوریكه كه جیاوازیه‌كه‌ی له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌عسدا ته‌نها له‌وه‌دایه كه زیاتر كۆنه‌په‌رستانه‌و فاشیانه‌یه. ده‌ستوریك كه غه‌رقی ئیسلام‌و شوفینیزم‌و قه‌ومپه‌رستی بیت، ته‌نها به كه‌لكی زبلدانی میژوو دیت. جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ئازادیخواز ده‌بی بۆ ناكام كردنه‌وه‌و به شكست كیشانی ئه‌م حه‌لقه‌ی دووه‌می گالته‌جاریه بینه‌مه‌یدان. ئه‌م سیناریۆیه هه‌لپیچن‌و خه‌باتیان له پیناو ماف‌و ئامانجه واقعیه‌كانی خۆیان په‌ره‌پیبده‌ن.
مه‌یدانی واقعی نه‌به‌ردی خه‌لكی ئازادیخواز بریتیه له به شكست كیشانی ئه‌و هه‌ول‌و پیلانانه‌ی كه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌لات‌و ده‌ستوری فاشیانه‌ی قه‌ومی‌و ئیسلامی به‌گه‌رخراوه، خه‌بات بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، ده‌سكۆتاكردنی تیرۆریزمی ئیسلامی‌و ناسیونالیزم، پیكهینانی هه‌ل‌ومه‌رجیكی ئازاد‌و ئارام كه له سایه‌یدا جه‌ماوه‌ری خه‌لك بتوانن ئازادانه‌و ئاهانه بریار له‌سه‌ر سیسته‌می حوكمرانی ئاینده‌ی عیراق بده‌ن. له پرۆسه‌ی خه‌باتیكی به‌م جۆره هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و عه‌یره دینی‌و مودیرنی پشت به‌ستو به ئیراده‌و ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆی خه‌لك، ده‌توانێ كۆتایی به سیناریۆی ره‌شی ئیستا بهینێ‌و ژیان‌و گوزه‌رانی مه‌ده‌نی بۆ كۆمه‌لگا بگیریته‌وه. ئه‌مه ناوه‌رۆكی پلاتفۆرمی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری‌و مه‌نشوری كۆنگره‌ی ئازادی عیراقه به‌رامبه‌ر به هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستا، ده‌بێ هیزی خه‌لك له‌ده‌وری ئه‌مانه ریكخراوو یه‌كگرتوو له مه‌یدان راوه‌ستن.
تا ئه‌و جیگایه‌ش كه به مافه‌كانی خه‌لكی كوردستان ده‌گه‌ریته‌وه، نه فیدرالیزم‌و نه به‌ندی 58 و مانه‌وه‌ی پیشمه‌رگه نه‌ك هه‌ر زامنی هیچ ماف‌و ئاینده‌یه‌كی روناكترنین، به‌لكو هه‌ركام له‌مانه مایه ده‌رده‌سه‌ری‌و به قوربانی بوونی مافه‌كانی خه‌لكی كوردستانن. خواستی خه‌لك‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك بێ پیچ‌و په‌ناو رون‌و راشكاو ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌راسه‌ری ناوچه كوردنشینه‌كاندا، به كه‌ركوك‌و شوینه ته‌عریب كراوه‌كانیشه‌وه، ریفراندۆمیكی ئازادانه به‌رپابكریت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌لكه بریار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه ئایا ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زیدا بمییننه‌وه یان جیابنه‌وه‌و ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ پیكبهینن. هه‌لبه‌ت ئه‌گه‌ر له عیراقدا حكومه‌تیكی سكولاری غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی له‌سه‌ر كاربوایه كه له ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و دینی كه‌سی نه‌پرسیبایه‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی هاولاتی بوون به چاویكی یه‌كسان ته‌ماشای هه‌موو دانیشتوانی بكردایه، ئه‌وكات هیچ پیویستیه‌ك به جیابونه‌وه نه‌بوو، خه‌لكی كوردستان ده‌یانتوانی هاوشان له‌گه‌ل باقی خه‌لكی عیراق به ئاسوده‌یی بمیننه‌وه. به‌لام له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا كه عیراق خراوه‌ته ناو گیژاوی داگیركاری‌و شه‌رو كراوه‌ته به‌خشیش بۆ تاریكستانی ئیسلامی سیاسی، هیچ بواریكی بۆ ده‌ستبه‌ربوونی ماف‌و خواسته‌كانی خه‌لكی كوردستان تیا نه‌ماوه‌ته‌وه. نه فیدرالیزم‌و نه هیچ مه‌رجیكی دیكه ناتوانێ له سایه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیكی به‌م جۆره‌دا مافه‌كانی خه‌لكی كوردستان له چوارچیوه‌ی عیراقدا زامن بكات. بۆیه ریگاچاره جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆیه.
مه‌سه‌له‌یه‌ی كه‌ركوكیش ده‌بێ به شیوه‌یه‌كی ئینسانی‌و به ریگاچاره‌یه‌كی سیاسی‌و مسئولانه چاره‌سه‌ر بكریت. رژیمی به‌عس به فاشیزمی خۆی بی خانه‌ولانه‌یی خه‌لكی عه‌ره‌بزبانی به بارمته‌گرت بۆ به‌ره‌وپیش بردنی سیاسه‌تی پاكسازی قه‌ومی. سه‌ندنه‌وه‌ی تۆله‌ی سیاسه‌تی ته‌عریبی رژیمی به‌عس له هاولاتیانی عه‌ره‌بزبان، هه‌روه‌كو ئه‌وه وایه كه رژیمی به‌عس له تۆله‌ی شه‌ری پیشمه‌رگه‌دا هاولاتیانی مه‌ده‌نی‌و خه‌لكی گونده‌كانی كوشتار‌و ئه‌نفال ده‌كرد. ئه‌مه‌ش برینیكی قول‌و له ساریژ نه‌هاتوو له جه‌سته‌ی هه‌موو خه‌لكی عیراق هه‌لده‌كه‌نیت. به‌لام شاری كه‌ركوك وه‌كو هه‌موو شاره گه‌وره‌كانی دنیای هاوچه‌رخ ده‌كری شاری دانیشتن‌و پیكه‌وه‌ژیانی هه‌موو ئه‌و خه‌لكانه بیت كه به زمانی جۆراوجۆر قسه ده‌كه‌ن. ئینسان بوون‌و هاولاتی بوون بنه‌مایه بۆ مافی نیشته‌جی بوون، نه‌ك زمانی قسه‌كردن‌و تائیفه‌و قه‌وم‌و عه‌شیره‌ت. زه‌وی‌و ئوكسجین‌و به‌ردی كه‌ركوك ئه‌وه‌نده زۆره كه ئه‌گه‌ر بدریت به هاولاتیان به‌شی چه‌ندبه‌رابه‌ری هه‌موو ئه‌و خه‌لكه ده‌كات كه ئیستا لیی نیشته‌جین، ئه‌گه‌ر چه‌ند یه‌كی نه‌وته به‌تالانبراوه‌كه‌شی بۆ بوژانه‌وه‌ی شاره‌كه خه‌رج بكریت، ده‌توانێ ئاو‌و كاره‌باو مدرسه‌و نه‌خۆشخانه‌و باقی پیداویستیه‌كانی ژیان به تیروته‌سه‌لی بۆ هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی دابین بكات. هه‌ر ئه‌مانه‌ش پیوانه‌و بنه‌ماكانی ژیانن نه‌ك هه‌ویه‌ی قه‌ومی. بۆیه نابێ هیچ كه‌س به هیچ به‌هانه‌و هۆیه‌ك به زۆر له‌و شاره ده‌ربكرێ، هه‌موو هاولاتیان مافی دانیشتنی ئازادانه‌و یه‌كسانیان هه‌یه له هه‌ر شار‌و جیگایه‌كی وولاتدا. له په‌یوه‌ند به چاره‌نوسی كه‌ركوكیشه‌وه وه‌كو پیش‌تر رامانگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر كوردستان جیابیته‌وه، ئه‌وكات ده‌بێ راپرسیه‌كی گشتی به هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م شاره بكریت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی بن یان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان. ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ له‌م راپرسیه‌دا بكریته بنه‌ما بۆ بریاری خه‌لك، نه قه‌ومیه‌ته‌و نه دین، به‌لكو ئه‌وه‌یه هه‌ر كام له‌م دوو ده‌وله‌ته ماف‌و ئازادی‌و گوزه‌ران‌و به‌خته‌وه‌ری خه‌لك دابین بكه‌ن، ده‌بی خه‌لكی كه‌ركوك ئه‌وه‌یان هه‌لبژیرێ.
ناسیونالیزمی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی ریفراندوم
به‌رپاكردنی ریفراندۆمیكی گشتی‌و ئازادانه بۆ راپرسی به خه‌لكی كوردستان، ریگایه‌كه له‌م ده‌ورانه‌دا واته به دیاریكراوی له سالی 1995ه‌وه له‌لایه‌ن حیزبی ئیمه‌وه خراوه‌ته‌روو. به دریژایی ئه‌م چه‌ند ساله كه هه‌میشه فرسه‌ت له ئارادا بوه بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م ریگاچاره‌یه، ناسیونالیزمی كورد به گشتی‌و یه‌كیتی‌و پارتی به تایبه‌تی، به توندی له دژی ئه‌م ریگاچاره‌یه‌و هه‌ولی ئیمه له پیناویدا راوه‌ستاونه‌ته‌وه‌و جۆره‌ها ریگریان بۆ كاری ئیمه‌ش پیكهیناوه.
به‌لام ئه‌مرۆ دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خواسته جه‌ماوه‌ری بوه‌ته‌وه‌و كه‌وتوه‌ته سه‌رزاری خه‌لك، ناسیونالیزمی كورد هه‌ولیداوه به جۆریك به ده‌سته‌وه‌ی بگرێ بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه بیكاته فشار به سه‌ر هیزه ئیسلامی‌و قه‌ومیه عه‌ره‌بیه‌كانی عیراقه‌وه بۆ قه‌بلاندنی فیدرالیزمه‌كه‌ی خۆی. واته وه‌كو فاكته‌ری فشار به‌كاریده‌هینت‌و ده‌لی خه‌لكی كوردستان داوای ریفراندۆم ده‌كه‌ن بۆ جیابونه‌وه، بۆیه فیدرالییزمی ئیمه قبول بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له جیابونه‌وه بگیرێ. به‌م مانایه فیدرالیزم ته‌رحیكه له دژی جیابونه‌وه‌و بۆ به‌رگرتن له‌و. له‌لایه‌كی تره‌وه ناسیونالیزمی كورد خواستی ریفراندۆم به‌كارده‌هینیت بۆ هه‌لخراندنی خه‌لك‌و كردنیان به له‌شكری ره‌شی سیاسه‌ت‌و سات‌و سه‌ودای خۆی. هه‌ركات له‌گه‌ل هیزه عیراقیه‌كانی دیكه‌دا بینه‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به پیناسه‌و دیاریكردنی به‌شه‌كانیان، بۆ نمونه: یاسای ئیداره‌ی عیراق، هه‌لبژاردن، ئیستاش گالته‌جاری دارشتنی ده‌ستور، ناسیونالیزمی كورد “بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆم”ه‌كه‌ی ده‌خاته‌گه‌ر بۆ فریودان‌و هه‌لخراندنی خه‌لك، چه‌ند رۆژ دوای ئه‌وه له به‌غدا سات‌وسه‌وداكه‌ی ته‌واو ده‌كات‌و ئیتر تا پیویستیه‌كی دیكه باسی ریفراندۆم‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌پیچیته‌وه.
له واقعدا بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی باوه‌ری به ریفراندۆم نیه‌و دژیه‌تی. به‌لگه‌یه‌كی ئه‌مه ماهیه‌ت‌و میژووی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌پێ‌ی ماهیه‌تی خۆی وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆنه‌په‌رستانه‌و ناكۆك به خواست‌و ئامانجه رادیكال‌و پیشكه‌وتوانه‌كانی خه‌لك، بوار به ده‌خاله‌تی ئازادانه‌و هوشیارانه‌ی خه‌لك نادات. ده‌وری خه‌لك‌و ده‌خاله‌تی خه‌لك له قاموسی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا هیچ جیگایه‌كی نیه. به‌ندوبه‌ستی ژیربه‌ژیرو دور له چاوی خه‌لك، سازان‌و هه‌راج كردنی به نهینی مافه‌كانی خه‌لك، ده‌ست تیكه‌لكردن‌و كلكایه‌تی بۆ ده‌وله‌تانی كۆنه‌په‌رست، نه‌ریتی سیاسی‌و شیوازی سه‌ره‌كی حیزبه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بووه به دریژایی میژوویان. چونكه مه‌رام‌و ستراتیژ‌و ئامانجه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ل ده‌خاله‌ت‌و گویكرانه‌وه‌ی خه‌لكدا نایه‌ته‌وه. بۆ نمونه ئه‌وان ئیستا دژی جیابونه‌وه‌ی كوردستانن، چونكه ستراتیژی خۆیان به سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه گریداوه، به‌ندو به‌ستو سازان له‌گه‌ل هیزه‌گۆنه‌په‌رسته‌كانی سه‌ر ساحه‌ی عیراقی ریگای گه‌یشتنی ئه‌وانه به مه‌رامه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل خواستی خه‌لك‌و ئیراده‌ی خه‌لك نایاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ریفراندۆم بكریت هیچ گومان له‌وه نیه خه‌لك ده‌نگده‌ده‌ن به جیابونه‌وه نه‌ك فیدرالیزم‌و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل سیستانی‌و حه‌كیم‌و جعفری‌و شیخ عه‌شیره ناسیونالیسته عه‌ره‌به‌كان. ئه‌مه بنه‌مای سه‌ره‌كی گرفتی ئه‌وانه له‌گه‌ل ریفراندۆم‌و راپرسی‌و ده‌خاله‌تدانی خه‌لك. ته‌نها ئه‌وكاته‌ی توانیان سیاسه‌تی خۆیان به زۆره‌ملی به‌سه‌ر خه‌لكدا بسه‌پینن، ئینجا سیناریۆی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆری خه‌لك به‌رپا ده‌كه‌ن‌و ناوی ده‌نین “هه‌لبژاردن‌و ده‌خاله‌تی خه‌لك‌و…)
ئیستاش یه‌كیتی‌و پارتی بۆ فه‌رزكردنی خواسته‌كانی خۆیان له ده‌ستوری فاشیانه‌ی پیشنیاركراودا، پیویستیان به‌وه هه‌یه كه دووباره هه‌رایه‌ك بۆ ریفراندۆم به‌ریبخه‌ن‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دیسان “بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆم”یان هیناوه‌ته‌وه مه‌یدان. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بۆ چه‌نده‌مین جار به كرده‌وه سه‌لماندنی كه جگه له ئامرازیكی ده‌ستی یه‌كتی‌و پارتی، جگه له ده‌مامكیك بۆ ئه‌وان‌و قه‌بلاندنی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئه‌وان به خه‌لك هیچی تر نیه. له‌لایه‌كی تره‌وه یه‌كتی‌وپارتی دلی خه‌لك به‌وه ده‌ده‌نه‌وه كه به‌پێ‌ی ده‌ستوری پیشنیاری دوای 8 سال ته‌جروبه‌كردنی ژیانی فیدرالی له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی، ئه‌وكات ریفراندۆم ده‌كریت بۆ بریاردان له‌سه‌ر دریژه‌دانی ئه‌و ته‌جروبه‌یه یان جیابوونه‌وه. به‌لام ئه‌م حیزبانه جگه له‌وه‌ی خۆیان له ناوه‌رۆكدا دژی ریفرندۆمن، گومانیان له‌وه‌ش نیه كه هاوپه‌یمانه ئیسلامی‌و قه‌ومیه‌كانی عیراقیان هه‌رگیز باوه‌ریان به سه‌لماندنی هیچ مافیكی خه‌لكی كوردستان نیه. 8 سال بۆ ئه‌وه نیه كه جاریكی دیكه پیكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی ته‌جروبه بكریت‌و گوایه به نیازبن ته‌جروبه‌یه‌كی شیرینی وا نیشانبده‌ن كه خه‌لكی كوردستان جیابونه‌وه‌یان له بیربچیته‌وه، به‌لكو بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌م 8 ساله‌دا ئه‌وه‌نده پایه‌كانی ده‌ساله‌تی خۆیان‌و دام‌وده‌زگای سه‌ركوتیان به‌هیز بكه‌ن، كه خه‌لكی كوردستان نه‌توانن باسی ریفرانۆدم‌و مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خه‌لكی كوردستان باسی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌یان كرد ئه‌نفال‌و كیمیابارنیان بكه‌ن. مسعود بارزانی به ده‌می خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی بۆیان بكریت، دیسانه‌وه خه‌لكی كوردستان ئه‌نفال ده‌كه‌ن. بۆیه تا ئه‌و جیگایه‌ی به خه‌لكی كوردستان‌و مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم‌و مافه‌كانی دیكه‌یان ده‌گه‌ریته‌وه، وه‌كو رۆژی رووناك ئاشكرایه كه سیناریوی داسه‌پاندنی ده‌ستور پیلانیكی زۆر خه‌ته‌رناكه له دژی خه‌لكی كوردستان. خه‌لكی كوردستان نابی ریگا به به‌ریوه‌چونی ئه‌م پیلانه بده‌ن، نابێ فرسه‌ت له ده‌ست بده‌ن، نابێ به هیچ فریوكاریه‌كی ناسیونالیزمی كورد خۆشباوه‌ری په‌یدا بكه‌ن. خواستی خه‌لك‌و مافی خه‌لك‌و ئامانجی خه‌لك رۆشن‌و ئاشكرا‌و دیاره، بۆ ژیانیكی شاد‌و ئازاد‌و دور له سته‌م‌و هه‌لاواردن‌و هه‌ره‌شه‌ی سه‌ركوت‌و ئه‌نفال، ده‌بێ برژینه مه‌یدان‌و ئه‌م ده‌ستوره فاشیانه‌یه‌و گالته‌جاری ریفراندۆم بۆ بریاردان له‌سه‌ر ده‌ستور تورهه‌لده‌ن‌و بیخه‌نه گۆره‌وه‌و داوای به‌رپاكردنی ریفراندۆم بكه‌ن بۆ جیابوونه‌وه.
2005