ریبوار ئه‌حمه‌د:
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هیچ گومانیك له‌وه نه‌بوو كه ئه‌م سیناریۆ گالته‌جاریه هه‌ر ئه‌م ده‌ستوری سیناریۆی ره‌شه‌ی لیدیته‌ده‌ره‌وه. له هه‌ل‌ومه‌رجیكدا كه كۆمه‌لگا له ناو جه‌نگ‌و داگیركاری‌و تیرۆریزم‌و داروخاندا نوقم كرابیت، ئامانج له به‌ریخستنی هه‌راو هوریای دارشتنی ده‌ستور له‌لایه‌ن داگیركه‌رو دست‌و پیوه‌ندو هیزه به‌كریگیراوه‌كانیه‌وه، ته‌نها دریژه‌دان به‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌و داسه‌پاندنی یاسای جه‌نگه‌له به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا. هیزه كۆنه‌په‌رسته قه‌ومی‌و دینیه‌كان، كه هه‌موو میژووی سیاسیان، پیلانگیران‌و سات‌و سه‌وداو هه‌راج كردنی مافه‌كانی خه‌لك بووه، هه‌رچۆن له حصاری ئابوری‌و برسیتی‌و مه‌رگی خه‌لك كه‌لكیان وه‌رگرت بۆ خۆ بردنه‌پیشه‌وه، هه‌رچۆن له جه‌نگ‌و داگیركاری‌و داروخاندنی كۆمه‌لگا كه‌لكیان وه‌رگرت بۆ خۆگه‌یاندن به كورسی حوكم، ده‌یانه‌وێ له‌هه‌ل‌ومه‌رجیكی كاره‌ساتباری به‌م جۆره‌ش كه‌لك وه‌رگرن بۆ داسه‌پاندنی ئه‌حكام‌و یاسا‌و نه‌ریتی دارزیوی خۆیان به ناوی دارشتن‌و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری نوێ‌ی عیراقه‌وه.
بۆیه له پیشدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌صلی ئه‌وه نیه كه جه‌ماوه‌ری خه‌لك‌و تویژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌لگا بكه‌ونه پشكنینی ده‌ستوری پیشنیاركراو بۆ گه‌ران به‌دوای مافه‌كانی خۆیاندا، یان به‌راوردی خواست‌و ئاره‌زوه‌كانی خۆیان‌و ناوه‌رۆكی ئه‌م ده‌ستوره بكه‌ن، چونكه خودی ئه‌و نه‌خشه‌و پلانه‌ی به‌رپاكراوه، له بنه‌ره‌تدا بۆ ئه‌وه‌یه ماف‌و ئیراده‌و ئامانجه ئینسانی‌و پیشكه‌وتوانه‌كانی خه‌لك وردوخاش بكات، هه‌لویستی دروست‌و شایسته له‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ سه‌رجه‌می سیناریۆكه به هیزو ئیراده‌ی خه‌لكی ئازادیخواز‌و به‌ره‌ی ئازادی‌و سكولاریزم تیكبشكیت. هه‌ر له‌م چوارچیوه‌یه‌شدا ده‌ستوری فاشیانه‌ی قه‌ومی-ئیسلامی پیشنیاركراو ده‌بێ پیش ئه‌وه‌ی گالته‌جاری “ریفراندۆم” بۆ شه‌رعیه‌ت پیدانی به‌رپا بكریت، تێ‌ی هه‌لدریت‌و فریبدریته زبلدانی میژووه‌وه. ئه‌مه له ئیستادا مه‌یدانیكی خه‌بات‌و نه‌به‌ردی ئه‌صلی خه‌لكی ئازادیخواز پیكده‌هینیت، له پیناو كۆتایهینان به وه‌زعی كاره‌ساتباری ئیستا‌و پیكهینانی هه‌ل‌ومه‌رجیكی ئارام‌و ئازاد كه بكریت له سایه‌یدا هه‌م سیسته‌می ئاینده‌ی حوكمرانی‌و هه‌م ده‌ستوریك كه ماف‌وئازادیه‌كانی خه‌لك مسۆگه‌ر بكات، به ئیراده‌ی هوشیارانه‌و ئازادانه‌ی خه‌لك بریاری لیبدریت.
به‌لام سه‌رنجیكی كورت له ناوه‌رۆكی ده‌ستوری پیشنیاركراوو هه‌ندیك له‌لایه‌ن‌و به‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی بۆ خۆی به‌لگه‌یه‌كی به‌هیزه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه‌و نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌ستوره، ده‌ستوری سیناریۆی ره‌شه، بۆ ئه‌وه داریژاراوه كه كۆمه‌لگا له ناو سیناریۆی ره‌شدا رابگریت، نه‌ك ژیانی مه‌ده‌نی سازبداته‌وه. با له‌م باره‌یه‌وه سه‌رنجی ناوه‌رۆك‌و لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م ره‌شنوسه بده‌ین.
ئیسلامی بوونی ده‌ستور
ئه‌م ره‌شنوسه ره‌شه، دین‌و ئه‌حكام‌و شه‌ریعه‌تی كۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی كردوه به بنه‌ماو سه‌رچاوه‌ی هه‌موو یاساكانی وولات. ئیسلامی وه‌كو دینی ره‌سمی ده‌وله‌ت راگه‌یاندوه. ئه‌م برگه‌یه هه‌ر به هه‌مان شیوه كۆله‌كه‌یه‌كی ئه‌صلی ده‌ستوری فاشیانه‌ی رژیمی درنده‌ی به‌عسی پیكده‌هینا. كه‌چی دوای به‌ریخستنی شه‌ریكی خویناوی‌و كاره‌ساته‌كانی جه‌نگی “پرۆسه‌ی ئازادی عیراق”، دوای بارانی دیموكراسی به‌سه‌ر كۆمه‌لگای عیراقدا، دوای فروفیشالی “ریشه‌كیش كردنی به‌عس”، هه‌مان ناوه‌رۆكی چه‌په‌لی ده‌ستوری به‌عس ده‌كه‌ن به دیاری بۆ خه‌لكی عیراق.
ته‌نها ئه‌م به‌نده به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ره‌شنوسه، ته‌رحیكی فاشیانه‌و دژی ئینسانیه‌و ناكۆكیه‌كی كویرانه‌و له ئاشتی نه‌هاتوی له‌گه‌ل هه‌موو ئاوات‌و ئاره‌زووه پیشكه‌توانه‌و ئینسانیه‌كانی خه‌لكدا هه‌یه. ماهیه‌تی لیكچویی ده‌ستوری رژیمی به‌عس له‌گه‌ل ده‌ستوری رژیمیك كه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا خه‌ریكه له‌لایه‌ن ئاخوند‌و سه‌ره‌ك قه‌ومه كورد‌و عه‌ره‌به‌كانه‌وه به‌سه‌ر خه‌لكی عیراقدا فه‌رز ده‌كریت، به‌لگه‌ی به‌هیزی لیكچونی ئه‌م دوو رژیمه‌یه. به‌لگه‌ی حاشاهه‌لنه‌گری ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكاو ده‌ست‌و پیوه‌نده‌كانی ده‌یانه‌وێ رژیمی به‌عس له به‌رگیكی تازه‌دا به‌سه‌ر خه‌لكدا بسه‌پیننه‌وه. به‌لام له‌مه‌ش زیاتر ده‌ستوری پیشنیاركراو هه‌مان ئه‌و ده‌ستور‌و یاسایه‌یه كه ئه‌فعانستانی كرد به جه‌نگه‌لستان‌و ئیرانی كرد به جه‌هه‌نم. سه‌پاندنی حوكم‌و یاسای چه‌ته‌كانی تالیبان‌و ئاخونده چنگ خویناویه‌كانی ئیران به‌سه‌ر خه‌لكی عیراقدا، دیاری گه‌وره‌ی ئه‌و “پرۆسه‌ی ئازادی‌و خیروبه‌ره‌كه‌تی دیموكراسیه‌یه” كه بۆش و بلیر هات‌و هاواریان بۆ ده‌كرد‌و عه‌لاوی‌و حه‌كیم‌و تاله‌بانی‌و بارزانی‌و چه‌له‌بی‌و…سه‌مایان بۆ ده‌كرد.
ده‌ستوریك كه ئیسلام بكات به بنه‌ما، مانای شمشیری دوو فاقه‌ی له‌سه‌ر ملی ئازادی‌و ئینسانیه‌ت‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژنان‌و كریكاران‌و لاوان‌و مندالان‌و سه‌رجه‌م خه‌لك داناوه. شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ل ئینسان‌و مافی ئینسان نایه‌ته‌وه. ئینسانی ئازاد به عه‌بد پیناسه ده‌كات، كۆیلایه‌تی‌و سه‌نگه‌سارو زیندانی نیوان چوار دیواری مال‌و لیدان‌و سوكایه‌تی كردن ده‌كات به به‌شی ژنان، یاسای “كاری هه‌رزان‌و كریكاری خامۆش” به‌سه‌ر كریكاراندا ده‌سه‌پینێ، هه‌موو ئاره‌زووه‌یه‌كی پیشكه‌توانه‌و مودیرنانه‌ی لاوان له ناو ریش‌و شه‌لاقكاری‌و عه‌مامه‌دا ده‌خنكینێ، مندالان بۆ ژیرباری كوته‌ككاری‌و تۆقاندن‌و ده‌ستدریژی سیكسی په‌لكیش ده‌كات. كۆمه‌لگا نوقمی تاریكی‌و به‌ربه‌ریه‌ت ده‌كات‌و هه‌موو خۆشی‌و شادی‌و ئازادیه‌ك ده‌خاته ژیر پێ‌له‌قه‌ی حوكمی مه‌لاو ئاخوند‌و سه‌ره‌ك خیل‌و عه‌شیره‌ته‌وه. هه‌ر ئه‌و حوكمه‌ی كه ئیسلام وه‌كو دینی ره‌سمی ده‌وله‌ت راده‌گه‌یه‌نێ، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتن‌و ژیان له ملیۆنه‌ها هاولاتی حه‌رام بكات كه بێ‌دین یان خاوه‌نی دینیكی جیاواز له ئیسلامن. ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌م ره‌شنوسه چه‌په‌له‌وه راوه‌ستاون، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه فروفیشای عه‌لمانیه‌ت ده‌كه‌ن، به‌هانه‌و پاساوه‌كه‌یان هه‌رچیه‌ك بیت، خه‌ریكن تاوانیكی گه‌وره دژی خه‌لك‌و كۆمه‌لگای عیراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
1500 سال ته‌جروبه كردنی حوكمی ئیسلام له جیگا جیاجیاكانی جیهاندا هیچ گومانیكی له‌سه‌ر ئه‌و راستیه نه‌هیشتوه‌ته‌وه كه پیناسه‌ی ئازادی‌و دیموكراسی به پیوانه‌ی ئیسلامی‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌حكام‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام، له پوچیش پوچ پوچتره. ئیسلامی بوونی ده‌ستور ناونیشانیكه بۆ گه‌وره‌رتین هه‌لاواردن‌و كۆیلایه‌تی‌و بی مافی‌و به‌ربه‌ریه‌ت. ئازادی به‌پێ‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، واته سه‌ربرینی ئازادی بیر‌ورا، واته داخستنی ده‌می هه‌ركه‌س كه پیچه‌وانه‌ی ئیسلام‌و به ره‌خنه له ئیسلام ده‌م بكاته‌وه. واته له قالبدانی عه‌قل‌و ویژدانی ئینسان‌و مه‌حكوم كردنی به ملكه‌چی بۆ ئه‌و بیرواو حوكمه پوچانه‌ی كه گوایه له ئاسمانه‌وه هاتونه‌ته خواره‌وه. مافی ژنان‌و یه‌كسانیان له‌گه‌ل پیاواندا به‌پێ‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، واته زه‌قترین هه‌لاواردن‌و كۆیلایه‌تی‌و ژیرده‌سته‌یی‌و سه‌نگه‌سار، واته چه‌ندژنه‌و ده‌ست‌و قاچ شكاندن‌و حه‌شاردانیان له نیو حیجاب‌و چارۆكه‌ی ره‌ش، واته سوكایه‌تی‌و سه‌پاندنی حوكمی”ناقص العقل”بوون به‌سه‌ر ژناندا. مافی كریكاران به پێ‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، مانای ملكه‌چی‌و ره‌زایه‌ت‌و شكوربوونه به سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ژاری‌و برسیتی به ووینه‌ی چاره‌نوسیك كه به‌ده‌ر له ئیراده‌ی خۆیان له ناوچه‌وانیان نوسراوه. مانای حه‌رام كردنی ناره‌زایه‌تی‌و راوه‌ستانه دژی زولمی سه‌رمایه به ووینه‌ی “حه‌سودی بردن به مالی ده‌وله‌مه‌ندانی خواپیداو”و ناشوكری بۆ به‌شیك كه “خودا به عه‌بده‌كانی خۆیداوه”. چاودیری مندالان به پێ‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی واته یاسایی كردنی لیدان‌و سزادانی مندالان وه‌كو شیوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌روه‌رده‌كردن‌و بارهینانی ئیسلامی، واته چاندنی ترس‌و خۆف‌و دله‌راوكه، وه‌كو پیویستیه‌كی بارهینانی مندالان له‌گه‌ل نه‌ریتی ئیسلامی، واته راكیشانی مندالان له 7 سالیه‌وه بۆ حوجره‌و مزگه‌وت‌و ئیتاعه‌ت، واته چاندنی گیانی توندوتیژی‌و پیاوسالاری‌و جیهادو تیرۆر‌و خۆكوژی له ویژدانی مندالان‌و به‌رهه‌م هینانی جیلی تازه بۆ تاوان‌و تاوانكاری، واته ده‌ستدریژی سیكسی بۆ سه‌ر مندالان….بۆیه هه‌ر فروفیشالیك كه له‌م ده‌ستوره‌دا سه‌باره‌ت به ماف‌و ئازادیه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كان، مافه‌كانی كریكاران‌و ژنان‌و مندالان‌و ….كرابیت، ته‌نها به‌و به‌نده‌ی كه ئیسلام وه‌كو دینی ره‌سمی‌و بنه‌مای یاسا راگه‌یانراوه، مانا‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به ته‌واوی پیچه‌وانه‌كراوه‌ته‌وه.
قه‌ومی بوونی ده‌ستور
كۆله‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م ره‌شنوسه تاسه‌رمۆخ كۆنه‌په‌رستانه‌یه، شوفینیزم‌و قه‌ومپه‌رستی‌و ده‌مارگیری قه‌ومیه. له پیشدا ده‌یه‌وێ هاولاتیان به‌پێ‌ی پیناسه‌ی قه‌ومی ده‌سته‌به‌ندی بكات، به‌م پیه‌ش خه‌تی سورو دیواری ئه‌ستور له نیوانیان دابنێ، وه‌كو كۆمه‌لیك بونه‌وه‌ری جیاواز له‌یه‌ك، كه هه‌ركامیان به‌پێ‌ی زمانی قسه‌كردن ده‌یانكات به بونه‌وه‌ریكی تایبه‌ت‌و ماف‌و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز‌و ناكۆك به یه‌كیان بۆ داده‌تاشیت، له به‌رامبه‌ر یه‌كتر رایانده‌گیریت، پاشان له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه له ناو قه‌واوره‌یه‌كی یه‌كپارچه‌دا، ماف‌و زه‌وی‌و ئاو‌و ئوكسجینی وولات به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكات. هاولاتی به پیناسه‌ی مودیرنی هاوچه‌رخ، له كۆمه‌لگای عیراقدا به‌بێ پاشگریك كه هه‌ویه‌ی قه‌ومی به‌به‌ردا بكات، هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه‌ته‌وه. “كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و ئاشوری‌و كلدان..”.ته‌نانه‌ت زۆریك له‌و ده‌سته‌واژه كۆن‌و به‌سه‌رچوانه‌ی كه له بیری هاولاتیان چوه‌ته‌وه، هه‌موو له‌م ره‌شنوسه‌دا ده‌مه‌زرد كراونه‌ته‌وه به ووینه‌ی پیناسه‌ی میللی هاولاتیان تۆماركراون.
دوای ئه‌م ته‌قسمبه‌ندیه حه‌قیرو كۆنه‌په‌رستانه‌یه، ئینجا مافی هاولاتیان به‌پێ‌ی ژماره‌ی ئه‌و هاولاتیانه‌ی خراونه‌ته هه‌ریه‌ك له‌و قالبانه‌وه، دیاریكراوه. قه‌ومی “عه‌ره‌ب” به‌و پێ‌یه‌ی كه ژماره‌یان له هه‌موان زیاتره، مافیشیان له هه‌موان زیاتره، به دوای ئه‌ودا قه‌ومی “كورد”و به‌م جۆره تا لیسته‌كه دیته خواره‌وه مافه‌كانیش كه‌متر ده‌بیته‌وه. به‌م پیوانه‌یه كه هه‌ر قه‌ومه به‌پێ‌ی ژماره‌ی خۆی مافی بۆ دیاریكراوه، گوایه یه‌كسانیان له نیوان هاولاتیاندا دروست كردوه. به‌لام له واقعدا ئاشكراترین هه‌لاواردن‌و نایه‌كسانیان به دواكه‌وتوانه‌ترین پیوانه به‌سه‌ر خه‌لكدا فه‌رز كردوه. گومان له‌وه نیه كه ئه‌صلی مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌به‌ندیه به هیچ جۆریك مافی هاولاتیانی سه‌ر به قه‌ومه‌كان نیه، به‌لكو دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاته له نیوان سه‌ره‌ك قه‌ومه‌كان. بۆیه له‌م باره‌یه‌وه ته‌نانه‌ت په‌ناده‌بریت بۆ داتاشینی قه‌ومی تازه، یان گالته‌جاری قرتاندن‌و گریدانه‌وه‌ی پارچه‌و پاشكۆی تازه به قه‌ومه‌كانه‌وه دیته ئاراوه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر “فه‌یلیه‌كان” به “كورد” له قه‌له‌م بدرین، به‌شی تاله‌بانی‌و بارزانی پی زیاد ده‌بیت له ده‌سه‌لاتدا، بۆیه حه‌كیم‌و جه‌عفه‌ری په‌له‌قاژه‌ی كرد كه به “فارس” له قه‌له‌مبدرین بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌كو به‌كریگیراوی جمهوری ئیسلامی ئیران، شیربایه‌كه‌یان وه‌رگرن. له سایه‌ی ده‌ستوریكی به‌م جۆره‌دا هیچ هاولاتیه‌ك تا ناسنامه میللیه‌كه‌ی ده‌رنه‌هینیت، نازانی چ مافیكی هه‌یه‌و چی پی ده‌بریت.
به‌لام ئه‌مه ته‌نها لایه‌كی كاره‌ساته‌كه‌یه، لایه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ته‌قسیمبه‌ندی‌و ماف دابه‌شكردنه، كه هیشتا وه‌كو ره‌شنوس خراوه‌ته‌روو، دوای چه‌ندین بینه‌وبرده‌و كیشمه‌كیش، به زه‌ختی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا، ساغكراوه‌ته‌وه. به‌لام گومان له‌وه نیه هه‌ر وه‌كو خۆیان ده‌لین، ئه‌م ده‌ستوره به ته‌واوی ئاره‌زوو “مافی” هیچ لایه‌كیانی به‌دینه‌هیناوه، به مانایه‌كی تر هه‌ر لایه‌كیان ناچاربوه له به‌ندو به‌ستدا، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامیكی هاوبه‌ش بگه‌ن، له هه‌ندیك له خواسته‌كانی خۆی بیته‌خواره‌وه‌و خواستی ره‌قیبه‌كه‌ی قبول بكات. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م قه‌وم‌و عه‌شیره‌و مه‌زهه‌بانه ره‌قیبی یه‌ك‌و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ناكۆك به‌یه‌كن. بۆیه شه‌ری ده‌رهینانی به‌شی زیاتر له سكی ئه‌وی تر، هه‌میشه‌و هه‌موو رۆژه له ئارادا ده‌بیت. له هه‌موو فرسه‌ت‌و ئالوگۆرو لیكترازانیكی هاوكیشه‌ی سیاسی‌دا، جاریكی دیكه دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كان دیته‌وه گورێ‌و له‌م پیناوه‌شدا ده‌وره‌ی تازه‌ی كیشمه‌كیش ده‌ست پیده‌كاته‌وه. ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه به زۆر مۆری قه‌ومی له نیوچه‌وانیان دراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ناكۆك به یه‌كیان هه‌بیت، ده‌كرینه خۆراكی شه‌روكیشه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له نیوان له نیوان حه‌كیم‌و جه‌عفه‌ری‌و عه‌لاوی‌و تاله‌بانی‌و بارزانیدا.
ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و ده‌ستور
ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆفینیستی به‌رده‌وام له راوانگه‌یه‌كی فاشیانه‌و سته‌مكارانه‌وه ده‌ورانیته ده‌ستور‌و یاساكانی كۆمه‌لگای عیراق. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كۆمه‌لگای عیراق به مولكی خۆی ده‌زانی‌و دانیشتوانی غه‌یره عه‌ره‌بزمانی عیراق به میوان‌و هاولاتی پله‌دوو چاو لی ده‌كات. له روانگه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌وه عیراق به‌شیكه له نیشتمانی عه‌ره‌ب‌و ده‌وله‌ته‌كه‌یشی ده‌وله‌تیكی عه‌ره‌بیه. یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق به یه‌كیك له مقده‌ساتی خۆی ده‌زانێ‌و هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی خاكی عیراق به كفریكی گه‌وره داده‌نێ كه ده‌بی به ئاگرو ئاسن سه‌ركوت بكریت. رژیمی فاشیستی به‌عس‌و صدام حسین به‌رهه‌م‌و ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م نه‌ریت‌و بزووتنه‌وه‌یه بوون، كه له ده‌یان سالی رابردوودا به شۆفینیزم‌و پاكسازی قه‌ومی‌و سه‌ركوتی خویناوی‌و كمیاباران‌و ئه‌نفال‌و ته‌عریب كردن، نوینه‌رایه‌تی ئامانج‌و ستراتیژی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بیان كرد له عیراقدا.
جه‌نگی ئه‌مریكا له دژی عیراق، زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ناسیونالیزمی عه‌ره‌بداو ده‌ورو جیگاوشوینی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی له هاوكیشه‌ی سیاسی عیراقدا لاوازكرد. ئاكامی ئه‌م زه‌ربه‌یه ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له ئیستادا له ساحه‌ی عیراقدا نوینه‌رو رابه‌رو ریكخراویكی لیهاتووی نیه. بۆیه له كیشمه‌كیش‌و شه‌ری دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات‌و له خودی ره‌شنوسی ده‌ستوردا، جیگایه‌كی لاوازی هه‌یه‌و ئامانجه موقه‌ده‌سه‌كانی كه‌وتونه‌ته به‌ر خه‌ته‌ر. به تایبه‌تی فیدرالیزه‌كردنی عیراق‌و كالبونه‌وه‌ی پیناسه‌ی عیراق وه‌كو به‌شیك له نیشتمانی عه‌ره‌ب‌و ده‌وله‌تیكی عه‌ره‌بی، ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی بریندار‌و زه‌ربه خواردوو، وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه به‌ده‌ستی “داگیركه‌ری بیگانه” شكستدراوه، دوچاری هستریا كردوه. بۆیه به هه‌موو تونا كه‌وتوه بزواندنی هه‌ستی ده‌مارگیری قه‌ومی عه‌ره‌بی.چ له ئاستی عیراق‌و چ له ئاستی دنیای عه‌ره‌بدا، نوینه‌ران‌و قسه‌كه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له روانگه‌یه‌كی فاشیستیه‌وه نیگه‌رانی‌و ناره‌زایه‌تی خۆی له ره‌شنوسی ئیستا ده‌رده‌بریت.
كاردانه‌وه‌و هه‌لویستی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر ده‌ستوری پیشنیاركراو، له هه‌ل‌ومه‌رج‌و فه‌زای سیاسی ئیستای عیراقدا، كه بازاری قه‌ومپه‌رستی‌و ناسنامه‌ی قه‌ومی گه‌رم كراوه‌و بووه به بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ندی كردنی هاولاتیان، هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ گلپه‌سه‌ندنی شه‌ری پاكسازی قه‌ومی. هه‌ر ده‌رفه‌تیك بۆ به‌خۆداهاتنه‌وه‌و توانا په‌یداكردنه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بره‌خسیت، به باراندنی رق‌و كینه‌ی قه‌ومی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه به پشتیوانی “هیزی داگیركه‌ر” مقده‌سات‌و خاكی عه‌ربیان خستوه‌ته ژیر پیوه، گۆماوی خوین به‌ریده‌خات. ئه‌مه بۆمبیكی گه‌وره‌و كۆكوژه كه له نیو ئه‌م ره‌شنوسی سیناریۆی ره‌شه‌دا چینراوه.
ناسیونالیزمی كورد‌و ده‌ستور
ناسیونالیزمی كورد ساله‌هایه سته‌می میللی له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان به‌كارده‌هینیت به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌رام‌و ئامانجه‌كانی خۆی، كه بریتیه له گه‌یشتن به ده‌سه‌لاتی سیاسی یان شه‌ریك بوونه‌وه له‌و ده‌سه‌لاته. ده‌یان ساله له‌م پیناوه‌دا سات‌و سه‌ودا به ماف‌و خه‌بات‌و قوربانیه‌كانی خه‌لكی كوردستانه‌وه ده‌كات. ده‌ستوری پیشنیاركراو نمونه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌م سات‌و سه‌ودایه‌یه. حیزبه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له پشتی به ئه‌فغانستان كردنی عیراق راده‌وه‌ستن‌و وه‌كو هه‌میشه‌ش ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ده‌ستی شۆفینیزمی عه‌ره‌به‌وه له پیناو ئه‌وه‌ی به‌شی خۆیان له ده‌سه‌لات مسۆگه‌ر بكه‌ن. ئه‌مه هه‌ر دریژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌له‌یه كه له ژیرناوی “به‌رژه‌وه‌ندی كورددا” لاملی صدامیان ماچ كرد‌و وتیان ئیمه له پشته‌وه خه‌نجه‌ر له سوپای عیراق ناده‌ین، دواتر به هه‌مان پاساو پیشله‌شكری سوپای پاسدارانیان كرد بۆ سه‌ر بیره نه‌ته‌كانی كه‌ركوك. سالی 1991 له‌گه‌رمه‌ی سه‌ركوتی خه‌لكی كوردستان‌و جنوبی عیراقدا به ده‌ستی رژیمی به‌عس، دووباره له ژیرناوی “به‌رژه‌وه‌ندی كورد وا ده‌خوازێ” گه‌یشتنه‌وه به‌غداد بۆ ماچكردنه‌وه‌ی ملی صدام. دوای ئه‌وه به هه‌مان پاساو 13 سال پشتیوانیان له سیاسه‌تی دژی ئینسانی‌و كۆكوژی حصاری ئابوری‌و مه‌رگه‌ساتی خه‌لكی عیراق كرد، پشتیوانیان له بۆمبارانی شاره‌كانی عیراق كرد…حیزبه‌كانی بزووتنوه‌ی كوردایه‌تی له پیناو مه‌رامه كۆنه‌په‌رستانه‌كانی خۆیاندا، به دریژایی میژویان “به‌رژه‌وه‌ندی كوردیان” ئاویته‌ی دژی ئینسانی ترین‌و دواكه‌توانه‌ترین سیاسه‌ت‌و ستراتیژ‌و ملهورترین‌و تاوابارترین هیزو ده‌وله‌تانی جیهان‌و ناوچه‌كه كردوه. له‌م ده‌ستوره‌دا بۆ چه‌نده‌هه‌مین جار ئه‌م كاره چه‌په‌له‌و ئه‌م سیاسه‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌یه دوپاتكراوه‌ته‌وه.
خه‌لكی كوردستان دوای ده‌یان سال سه‌ركوتی خویناوی‌و سته‌مكیشی‌و هه‌لاواردن، له هه‌ل‌ومه‌رجیكی جیهانی تایبه‌تدا، بواریان بۆ كرایه‌وه كه خۆیان له ژیرده‌ستی رژیمی به‌عسی ناسیونالستی-ئیسلامی بهیننه‌ده‌ره‌وه‌و دابرانیكی دیفاكتۆ شكلپیبده‌ن. حیزبه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له سالی 1991 ه‌وه تا كاتیك رژیمی به‌عس له‌سه‌ركاربوو، به‌رده‌وام خه‌ریكی سات‌و سه‌ودا بوون به مافه‌كانی خه‌لكی كوردستانه‌وه له‌گه‌ل ئه‌م رژیمه‌دا. به‌لام رژیمی به‌عس ئاماده نه‌بوو له‌م مامه‌له‌یه‌دا خواسته‌كانی ئه‌وان بسه‌لمینێ. پاش روخانی رژیمی به‌عس ده‌رگای سات‌و سه‌وداو مامه‌له‌یه‌كی هه‌رزانفرۆشانه بۆ ئه‌م حیزبانه كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ماف‌و ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌لكی كوردستانی تیا هه‌راج بكه‌ن. یه‌كیك له‌و ده‌سكه‌وتانه دابراوی‌و جیایی دیفاكتۆی كوردستان بوو له ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی. ئاخرین سات‌و سه‌ودای یه‌كیتی‌و پارتیش بۆ هه‌راج كردنی ئه‌م ده‌سكه‌وته، راوه‌ستانیانه له پشتی ئه‌م ره‌شنوسه ره‌شه‌وه.
سه‌رانی ئه‌م حیزبانه، هاوكات له‌گه‌ل بزواندنی هه‌ستی كۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی له نیو خه‌لكی كوردستاندا، هاوكات له‌گه‌ل هاندانی خه‌لكی كوردزمان دژی خه‌لكی عه‌ره‌بزمان‌و توركزمان‌و…، له كاتیكدا كه خۆیان دان به‌وه‌دا ده‌نین كه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه ئیسلامی‌و ناسیونالیسته عه‌ره‌به‌كانیان، ده‌ستیان بروات خه‌لكی كوردستان ئه‌نفال‌و كیمیاباران ده‌كه‌ن، هاوكات كه دان به‌وه‌دا ده‌نین كه ئه‌م هاوپه‌یمانه كۆنه‌په‌رستانه‌یان روانگه‌یه‌كی ته‌واو شۆفینیستیان به‌رامبه‌ر خه‌لكی كوردستان هه‌یه‌و به هیچ جۆریك باوه‌ریان به مافه ئینسانیه‌كانی ئه‌م خه‌لكه نیه، به‌لام به‌و هۆیه‌وه كه به‌شه ده‌سه‌لاتی خۆیانیان سه‌لماندوه، په‌یتا په‌یتا خه‌ریكن كوردستان به‌كیش ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئیلحاقكردنه‌وه‌ی به ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه، ده‌وله‌تیك كه هه‌ركات بۆی بلوێ هه‌مان سیاسه‌تی به‌عس به‌رامبه‌ر خه‌لكی كوردستان ده‌گریته‌به‌ر.
فیدرالیزم به مانای سپاردنی ده‌سه‌لات‌و نان‌و ئاوی هه‌رناوچه‌یه‌ك به ده‌سته‌و تاقمیكی ناسیونالیستی یان ئیسلامی، له‌سه‌ر حسابی قولكردنه‌وه‌ی ناكۆكی‌و قلشتی نیوان هاولاتیان، ئه‌و ده‌سكه‌وته گه‌وره‌یه‌ی ناسیونالیزمی كورده كه له به‌رامبه‌ر راپیچكردنه‌وه‌ی كوردستان بۆ لكاندنه‌وه‌ی به ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه وه‌ریده‌گریت. یه‌كیتی‌و پارتی به‌وپه‌ری فریوكاریه‌وه فیدرالیزم وه‌كو گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت‌و زامنی مافه‌كانی خه‌لك نیشانده‌ده‌ن. گوایه گرنگ نیه ده‌ستوری وولات پشت به شه‌ریعه‌تی دارزیوو تیرۆریستانه‌ی ئیسلامی ببه‌ستیت، گرنگ نیه عیراق ئه‌فعه‌نه بكریت، گرنگ نیه ئه‌م كۆمه‌لگایه فیدرالیزه بكریت‌و هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌كی به ناوی هه‌ریمیكه‌وه بدریته ده‌ست كۆمه‌لیك چه‌ته‌ی هاوشیوه‌ی تالیبان، گرنگ نیه سه‌رتایترین پیوانه‌و بنه‌ما مودیرن‌و پیشكه‌وتوانه‌كان‌و مافه‌كانی كریكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و مندالان‌و كۆمه‌لانی به‌رینی خه‌لك بخریته ژیرپێ‌له‌قه‌ی ئاخوند‌و سه‌ره‌ك عه‌شیره‌ته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رانی سه‌وداچی‌و دواكه‌توی ناسیونالیزمی كورد كویخای سه‌ردلی خه‌لكی كوردستان بمیینه‌وه‌و به نوینه‌راتی ئه‌م خه‌لكه به‌شی خۆیان له كورسی حوكمی ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی وه‌رگرن.
*** ******* ***
كۆمه‌لگای عیراق 3 ساله به نیو ره‌وتیكی خه‌ته‌رناك‌و حه‌ساسدا راپیچده‌كریت، سیناریۆی دارشتن‌و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور به هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه، حه‌لقه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌و زنجیره كاره‌ساته‌ی كه به شه‌رو داگیركاری‌و ده‌سه‌لاتی داسه‌پاوی ده‌ست‌و پیوه‌نده‌كانی ئه‌مریكا، به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌لگایه‌دا هینراوه. ئه‌م سیناریۆیه بۆ ئه‌به‌دیه‌تدانه به وه‌زعی كاره‌ستباری ئیستا. ئه‌م رۆژگارانه له میژووی كۆمه‌لگای عیراقدا زۆر حه‌ساس‌و چاره‌نوس سازده‌بن. ئه‌ركیكی هه‌ره سه‌ره‌كی به‌ره‌ی ئازادی‌و سكولاریزم، هیزی چه‌پ‌و ئازادیخواز، جه‌ماوه‌ری كریكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و خه‌لكی ئازادیخواز، ناكام كرنه‌وه‌و به‌شكست كیشانی ئه‌م پیلانه‌یه كه ده‌یه‌وێ كۆمه‌لگا له تاریكی‌و سته‌م‌و هه‌لاواردن‌و شه‌رو نائه‌منی‌و كۆنه‌په‌رستی‌و بێ مافی ئه‌ساره‌تدا نوقم بكات. مه‌نشوری كۆنگره‌ی ئازادی عیراق‌و كۆنگره‌ی ریفراندۆم پلاتفۆرم‌و ئالای خه‌باتن له‌م پیناوه‌داو ده‌بێ له‌لایه‌ن به‌ری ئازادی‌و سكولاریزمه‌وه به ده‌سته‌وه بگیرین.
29-8-2005