ریبوارئەحمەد:
به‌رنامه‌ی ئیمه وابوو كۆنگره‌یه‌ك به‌رپا بكه‌ین كه هه‌ركه‌س بیه‌وێ بتوانێ تیایدا ئاماده‌بیت‌و له نزیكه‌وه ئاگای له باس‌و بریاره‌كانی هه‌بیت، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئیمه‌ی محدود كرده‌وه ته‌نها ئه‌و جه‌وه نا ئه‌منیه‌یه سه‌خته‌بوو كه ئیستا بالی به‌سه‌ر كۆمه‌لگای عیراقدا كیشاوه، ئیمه ویستمان به‌م جۆره سونه‌ت‌و ته‌جروبه‌یه‌كی تازه‌و جیاواز له‌وه‌ی تا ئیستا باوبووه دابهینین. ویستمان به شیوه‌یه‌كی رۆشن‌و شفاف كۆمۆنیزم‌و حیزبی خۆمان بخه‌ینه به‌رده‌م كۆمه‌لگاو بواری ته‌واو بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك له هه‌لسه‌نگاندنیكی ده‌قیق‌و رۆشندا هه‌لویستی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م حیزبه روون بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت بوار بده‌ین به ئه‌حزابی دیكه‌ی مخالفمان بۆ ئه‌وه‌ی واقعیانه‌تر سیاسه‌ت‌و هه‌لویستی خۆیان به‌رامبه‌ر ئیمه دیاریبكه‌ن. به‌داخه‌وه هه‌ل‌ومه‌رجی سه‌ختی نا ئه‌منی ریگای نه‌دا.
هاورییان! من ده‌مه‌وی له ده‌رگای گرنگی‌و بایه‌خی ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه برۆمه نیو باسی ئیفتتاحیه‌وه. ئه‌م كۆنگره‌یه له چه‌ند روه‌وه بایه‌خ‌و گرنگی تایبه‌تی هه‌یه. له پیش هه‌موو شتیكدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حزبیكه كه جیاوازیه‌كی بنه‌ره‌تی هه‌یه له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌حزابی دیكه‌ی سه‌ر ساحه‌ی سیاسی عیراق، حیزبیكی له بنه‌ره‌ته‌وه جیاوازه له هه‌موو حیزبانه‌ی كه له گشت تاریخی رابردوی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌دا هه‌بوون. كۆنگره‌ی حیزبیكی كۆمۆنیست‌و چه‌په، به‌لام ته‌نانه‌ت كۆمۆنیزمه‌كه‌شی جیاوازیه‌كی بنه‌ره‌تی هه‌یه له‌و جۆره كۆمۆنیزمه‌ی كه پیش‌تر له عیراقدا ره‌واجی بووه. كۆمۆنیزمیك كه له‌لایه‌ن حیزبی ئیمه‌و ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه نوینه‌رایه‌تی ده‌كریت به توندی دژی هه‌موو شیوه‌یه‌كی كۆنه‌په‌رستی دینی‌و دواكه‌وتویی‌و قه‌وم په‌رستیو نایه‌كسانی‌و زولم‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌كه‌و هیچ به‌هانه‌و پاساویك بۆ سازان له‌گه‌لیان قبول ناكا‌و له‌گه‌لیان ناحه‌ویته‌وه، كۆمۆنیزمیكی پراوپر ئینسانی‌و یه‌كسانیخوازو مودیرنه، وه‌كو منصور حكمت ووتی: بزووتنه‌وه‌ی گیرانه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ ئینسان. ئه‌مه كۆنگره‌ی حزبیكه كه تاقه نوینه‌ری واقعی كریكارو چه‌پ‌و ئینسانیه‌ت‌و مه‌حرومانه له ئیستای عیراقدا.
له مه‌یدان بوونی حیزب‌و ره‌وتیكی كۆمۆنیستی له‌م بابه‌ته له ده‌یان سال له‌مه‌وبه‌ره‌وه پیویستیه‌كی حه‌یاتی بووه بۆ ئه‌م كۆمه‌لگایه، له‌م تاریخه دریژه‌دا هه‌میشه جیگای حیزبیكی له‌م بابه‌ته خالی بووه، به‌لام له هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستادا ئه‌م پیویستیه له هه‌میشه حه‌یاتی تره. به‌لگه بۆ نیشاندانی ئه‌م راستیه زۆره، به‌لام هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستای عیراق خۆی به‌رجه‌سته‌ترین به‌لگه‌یه. ئیستا كه ئیمه خه‌ریكی به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌یه‌ن كۆمه‌لگای عیراق خراواته نیو سیناریۆیه‌كی سه‌خت‌و كاره‌ساتباره‌وه، شه‌رو ویرانی‌و نا ئه‌منی‌و بیده‌ره‌تانی‌و بیكاری‌و برسیتی كه‌مه‌رشكین بالی به‌سه‌ر كۆمه‌لگایه‌كی بیست‌و چه‌ند ملیونیدا كیشاوه، به‌پێ‌ی پروپاگه‌نده‌ی غه‌ربی‌و جه‌نجالی مدیای نۆكه‌ر بوایه ئه‌مه سیناریۆێ‌ی رزگاری كۆمه‌لگای عیراق‌و باراندنی خیروبه‌ره‌كه‌تی دیموكراسی بوو. به‌لام هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئیمه پیشبینان ده‌كرد، ئه‌مرۆ ده‌بینین هه‌موو ئه‌و جه‌نجاله پوچ‌و فریوكارانه بوو، ده‌بینین مانایه‌ك له ژیانی مه‌ده‌نی‌و ئه‌منیه‌ت‌و نه‌زم نه‌ماوه‌ته‌وه، چ جای ئازادی. قوتبی راستی كۆمه‌لگا كه له ده‌وری سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌ی ئه‌مریكا ته‌وه‌ری به‌ستوه، به هه‌ر جیاوازی‌و ناكۆكیه‌كی نیوان خۆیانه‌وه، هه‌موو له خولقاندن‌و توندكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه‌دا به‌شدارن.
هیزه‌كانی قوبتی راست، به ئیسلامی‌و ناسیونالیستی‌و عه‌شایه‌ری‌و ده‌سته‌وتاقمه جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌یه‌وه، په‌لاماری ئازادی‌و مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك ده‌ده‌ن‌و له هه‌ولی له قالبدانیانن. سه‌رقالی نانه‌وه‌ی فیتنه‌ی قه‌ومپه‌رستی‌و تایفه‌گه‌ری‌و عه‌شایه‌ربازی‌و خولقاندنی شه‌روكیشه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ن، له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه كاره‌ستباره كه‌لكیان وه‌رگرتوه بۆ په‌ره‌پیدان‌و زالكردنی كۆنه‌په‌رستی‌و یاسای جه‌نگه‌ل به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا. تا ئه‌مانه بكه‌نه ریگای به‌ده‌ستهینانی به‌شی زیاتر له ده‌سه‌لاتی ئاینده‌ی عیراقدا. ئه‌م هیزانه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لایه‌نگریان له شه‌ری دووه‌می خه‌لیج و حصاری ئابوری‌و بۆردومانی شاره‌كان‌و شه‌ری سیه‌می خه‌لیج كرد، كه ئه‌مرۆ ده‌بینن چۆن به هۆیانه‌وه ئه‌م كۆلگایه بوه به ویرانه. ئه‌وه‌ش كه ئه‌م هیزانه له ژیرناوی ئازادی بۆكۆمه‌لگای عیراق به ده‌وری سیاسه‌ت‌و شه‌ری ئه‌مریكادا ریزیان به‌ست، ئه‌مرۆ به كرده‌وه ده‌یبینین كه چۆن گالته‌جاری به ئازادی‌و ته‌نانه‌ت مافه سه‌رتاییه‌كانی خه‌لك ده‌كه‌ن، ئه‌وان نیشانیانداوه كه نه‌ك ئازادی به‌لكو تۆزقالیك پابه‌ندی ئه‌و دیموكراسیه‌ش نین كه پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن. هه‌موو هه‌ول‌و په‌له‌قاژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه له سه‌روی ئیراده‌و ده‌خاله‌تی خه‌لكه‌وه، دور له چاوی خه‌لك، حكومه‌تیكی كۆنه‌په‌رستی قه‌ومی‌و دینی‌و عه‌شایه‌ری به‌سه‌ر خه‌لكدا فه‌رز بكه‌ن. سه‌رنجیكی كورت له پلاتفۆرم‌و ته‌رحه‌كانیان بۆ ئیداره‌ی كۆمه‌لگا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌سله‌تی هاوبه‌شیان له‌گه‌ل بنه‌مای ده‌ستورو قانونه‌كانی رژیمی به‌عسدا به رۆشنی ده‌ربخات.
له‌م كاته‌دا كه قوتبی راست به هه‌موو هیزه‌كانیه‌وه به‌م كارنامه‌یه‌وه هاتونه‌ته مه‌یدان، له كاتیكدا كه هیچ هیزو به‌دیلیكی تر هیچ ریگایه‌كی بۆ ده‌ربازبوون له‌م وه‌زعه كاره‌ساتباره نیه،كۆمه‌لگا پێویستی حه‌یاتی به هێزو قوتبیكی چه‌پ‌و كۆمۆنیست هه‌یه. پیویستی به ئیمه هه‌یه، پیویستی به هیزیكه كه به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌م لافاوی كۆنه‌په‌رستی‌و شه‌پۆلی كاره‌ساته‌وه مه‌له بكات‌و به‌ر به محنه‌ته‌كانی ئیستا‌و ئه‌و ئاینده تاریكه بگریت كه خه‌ریكن له جیگای رژیمی فاشیستی به‌عس دایده‌نین. ئه‌مه ته‌نهاو به ته‌نها ده‌توانێ كار‌و ده‌وری قوتب‌و هیزیكی چه‌پ‌و كۆمۆنیستی له بابه‌تی ئیمه بیت. هیزه‌كانی به‌ره‌ی راست هه‌زار ناوی پیشكه‌وتنخوازی‌و دیموكراسی‌و دژی ئه‌مپریالیستی‌و دژی داگیركاری له خۆیان بنین‌و برتۆ بۆله به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا بكه‌ن، به كرده‌وه هاوشان له‌گه‌ل ئه‌م ره‌وه‌نده كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا ریگایان بریوه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن. بۆیه ئه‌گه‌ر هیزیكی كۆمۆنیست‌و چه‌پیكی ماركسیست له مه‌یدان نه‌بێت‌و به ده‌وری خۆیه‌وه ده‌رنه‌كه‌ویت هیچ هیزیكی دیكه ناتوانێ به‌ری ئه‌م ره‌وه‌نده بگریت، هیچ لادانێكیش له‌و ڕێره‌وه‌دا ڕوونادات كه له ده‌یان سالی رابردوودا عیراق پێیدا تێپه‌ڕیوه. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئه‌م هیزه چه‌په ماركسیسته‌یه كه ده‌یه‌وێ وه‌لامی ئه‌م مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه بداته‌وه. ئه‌م خه‌سله‌ته‌ش بایه‌خیكی گه‌وره به كۆنگره‌كه‌ی ده‌دات. ئه‌و قسه‌و سیاسه‌ت‌و ته‌رح‌و به‌دیلانه‌ی لیره ده‌خرینه روو له هیچ كۆنگره‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م وولاته‌دا نابیسترین.
به بروای من هه‌ر خودی ئه‌مه ده‌توانێ پیش له هه‌رشتیك جیگاوریگای حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری نیشانبدات. ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ سیناریۆی ره‌ش بالی به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا كیشاوه‌و بوه‌ته خه‌ته‌ریكی واقعی له‌سه‌ری، جگه له حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری هیچ هیزیكی دیكه نیه له به‌رامبه‌ر ئه‌م خه‌ته‌ره‌دا راوه‌ستیت‌و ریگای ده‌رچون له‌م خه‌ته‌ره بخاته‌روو؟ ئه‌گه‌ر كیشمه‌كیش‌و مسابقه‌ی تیرۆریستی نیوان ئهمریكاو ئیسلامی سیاسی هیچ ئه‌مینه‌تیكی بۆ دانیشتوانی ئه‌م كۆمه‌لگایه نه‌هیشتوه‌ته‌وه‌و ته‌واوی هیزه‌كانی دیكه به‌سه‌ر ئه‌م دوو قوتبی مسابه‌قه‌یه‌دا دابه‌ش بوون، جگه له حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری هیچ هیزیكی دیكه نیه كه له روانگه‌ی خه‌لك‌و ئه‌منیه‌تی كۆمه‌لگاوه به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌رو كیشمه‌كیشه تیرۆریستیه راوه‌ستیت‌و ریگای كۆتایهینانی بخاته‌روو؟ ئه‌گه‌ر ئهمریكاو هیزه ئیسلامی ناسیونالیستیه‌كان خه‌ریكن خاك‌و ئاو‌و دانیشتوانی ئه‌م وولاته له‌سه‌ر بناغه‌ی دین‌و تایفه‌و قه‌وم‌و عه‌شیره به‌ش به‌ش‌و ده‌سته‌به‌ندی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ كۆمه‌لگا ئیسلامیزه بكه‌ن‌و یاساكانی به‌عس له به‌رگیكی تازه‌دا به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا داسه‌پینن، هیچ هیزكی تر جگه له حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری نیه كه به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ده راوه‌ستیت‌و به‌دیلی پیشكه‌وتوانه‌و ئینسانی بۆ مه‌تره‌ح بكات‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌م پیناوه‌دا ریكخراوو رابه‌ری بكات. ئه‌گه‌ر برسیتی‌و بیكاری‌و بیده‌ره‌تانی به فراوانی یه‌خه‌ی به خه‌لك گرتوه، جگه له حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری هیچ هیزیكی دیكه نوینه‌رایه‌تی خواست‌و ده‌نگی كریكاران‌و خه‌لك بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌م محنه‌تانه‌دا؟ ئه‌گه‌ر هیزه‌كانی سیناریۆی ره‌ش خه‌ریكن مافه‌كانی كریكاران زه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌ولده‌ده‌ن به زه‌بری ده‌ركردنی بریارو تیرۆر‌و پرژاندنی تیزاب زنجیری ئه‌ساره‌ت له ده‌ست‌و پێ‌ی ژنان توندبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌لاماری مه‌ده‌نیه‌ت‌و ئاره‌زوه مودیرنه‌كانی لاوان‌و خه‌لكی ئازادیخواز ده‌ده‌ن، جگه له حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری هیچ هیزیكی تر نیه به‌رامبه‌ر ئه‌مانه راوه‌ستابیت…ئه‌مانه‌و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تر به‌لگه‌ی رۆشنن كه نیشانیده‌ده‌ن ئه‌م حیزبه چ فه‌راغیكی گه‌وره‌ی له ساحه‌ی سیاسی عیراقدا پركردوه‌ته‌وه.
له هه‌موو ئه‌مانه واوه‌تر كۆمه‌لگای عیراق وه‌كو كۆمه‌لگایه‌ك كه ده‌یان ساله به‌ده‌ست سه‌ركوت‌و زولم‌و زۆر چه‌وسانه‌وه‌و نایه‌كسانیه‌وه ده‌نالینێ، پیویستی حه‌یاتی به گۆرینی گشت وه‌زعی موجد له ریشه‌وه هه‌یه، وه‌كو هه‌ر كۆمه‌لگایه‌كی دیكه پیوستی حه‌یاتی به به‌دیلیك هه‌یه كه خه‌باتی كریكاران‌و چه‌وساوه‌كانی ئه‌م كۆمه‌لگایه له پیناو دنیایه‌كی ئازاد‌و یه‌كسان‌و خۆشگوزه‌راندا رابه‌ری‌و رینمایی بكات. هه‌موو هیزه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر ساحه‌كه، ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شه‌وه كه ئیدعای دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ و سكولاریزم‌و ئازادی ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌میان له فه‌له‌كی نه‌زمی چه‌وسینه‌رانه‌ی ئیستای سه‌رمایه‌داریدا ده‌خولینه‌وه‌و ئاوات‌و ئاره‌زوه به‌رزو ئینسانیه‌كانی كریكاران‌و خه‌لكیان داشكاندوه بۆ كۆمه‌لیك شیعارات‌و ئامانجی پوچ‌و كۆنه‌په‌رستانه كه به هیچ شیوه‌یه‌ك تعبیر له‌و خواستانه‌ی خه‌لك ناكه‌ن. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری تاقه نوینه‌ری ئه‌و خواستانه‌یه كه له ریگای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئالای سۆسیالیزم‌و تیكۆشان له پیناو به‌رپاكردنی جمهوریه‌كی سۆسیالیستی‌دا ده‌یه‌وێ ئه‌م كۆمه‌لگایه له كابوسی سه‌رمایه، له ئاكامه‌كانی نیزامی كاری به‌كرێ‌و مالكیه‌تی خصوصی ده‌رباز بكات‌و دنیایه‌كی باشتر، دنیایه‌كی پراوپر له ئازادی‌و یه‌كسانی‌و خۆشگوزه‌رانی به‌رپا بكات. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری دیسان تاقه نوینه‌رو رابه‌ری ئه‌م به‌دیله رزگاری به‌خشه‌یه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر نان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی پیویستی حه‌یاتی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كسانی داخوازیه‌كی فراوانه، ئه‌گه‌ر خه‌لك خوازیاری خۆشگوزه‌رانی‌و تیروته‌سه‌لی‌و ئاو‌و كاره‌باو خانوبه‌ره‌ی گونجاون، ئه‌گه‌ر سكولاریزم‌و مودیرنیزم‌و شادی‌و به‌خته‌وه‌ری ئاره‌زووی خه‌لكه، ئه‌وه هه‌موو ئه‌وانه په‌یوه‌سته به ئیمه، په‌یوه‌سته به كریكارو كۆمۆنیزم، په‌یوه‌سته به قودره‌تی ئیمه‌وه. نه‌ك هیچ هیزو به‌دیلیكی دیكه. بۆیه بێ دوودلی ده‌لیم پایه‌و بناغه‌ی كۆمۆنیزم‌و حزبی ئیمه له هه‌موو بزووتنه‌وه‌و هیزیكی دیكه مه‌حه‌كمترو فراوانتر‌و ریشه‌دارتره له‌م كۆمه‌لگایه‌دا. گشت ئه‌مانه كه‌وتونه‌ته گره‌وی ئه‌وه‌وه كه ئه‌م حیزبه چه‌نده پرهیزو به قودره‌ت ده‌كریت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ببیته ئامرازی ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و ئاوات‌و ئاره‌زوانه. ئیمه له به‌رامبه‌ر وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌دا قه‌رارمان گرتوه، ده‌بی وه‌لامیكی شایسته به‌م مه‌سه‌له‌یه بده‌ینه‌وه. وه‌لامی ئه‌وه بده‌ینه‌وه كه چۆن ئه‌م حیزبه بكه‌ین به حزبیكی سیاسی كۆمه‌لایه‌تی‌و جه‌ماوره‌ی قودره‌تمه‌ند كه توانای به‌جیگه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه‌ی هه‌بیت؟
ئه‌و كار‌و ئالوگۆرانه‌ی له پیشه‌وه باسكران، حزبیكی سیاسی به‌هیزو جه‌ماوه‌ری‌و جه‌سوری پیویسته. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه بكه‌ین به حیزبی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لك‌و چه‌كی ده‌ستیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیكه‌ین به حیزبیكی پرقودره‌ت كه بتوانێ ده‌سه‌لات‌و چاره‌نوسی كۆمه‌لگا به ده‌سته‌وه بگریت، ئه‌م كاره ئیمكانی نیه. ئیمه پیشتریش ئه‌مان ووتوه به‌لام هیشتا ئه‌م ئالوگۆره به كرده‌وه به‌سه‌ر حیزب‌دا نه‌هاتوه، هیشتا كاریكه كه ده‌بێ بكریت. ئه‌مه‌ش پیش هه‌ر شتیك له گره‌وی ئه‌وه‌دایه كه وه‌لامیكی هاوبه‌شمان بۆی هه‌بیت، تصویریكی هاوبه‌شمان هه‌بیت له‌سه‌ر حیزبی سیاسی‌و ئه‌رك‌و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی حیزب.
ریگای ئه‌م به‌هیزو به جه‌ماوره‌ی كردنه‌ی حیزب ئه‌وه نیه كه له خواست‌و سیاسه‌تی رادیكال‌و سۆسیالیستیمان بیینه خواره‌وه، ریگاكه‌ی ئه‌وه نیه كه له‌گه‌ل كۆنه‌په‌رستیدا سازش بكه‌ین‌و خۆمان بگونجینین. به پیچه‌وانه ئه‌وه خالی به‌هیزو مایه‌ی شانازیمانه كه له‌گه‌ل هیچ لایه‌ن‌و دیارده‌یه‌كی كۆنه‌په‌رستانه‌و دژی ئینسانی‌دا سازش ناكه‌ین‌و ناحه‌ویینه‌وه. ماكزیمالیست بوون خالی به‌هیزمانه، ته‌ته‌روف له ئازادیخوازی‌و مودیرنیزم‌و سكولاریزم‌و پیشكه‌وتنخوازی خالی به‌هیزمانه، یه‌كسانیخوازی‌و داوای یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نیوان ژنان‌و پیاوان‌و دژایه‌تیمان له‌گه‌ل كۆنه‌په‌رستی‌و دین‌و ناسیونالیزم‌و دواكه‌وتویی خالی به‌هیزمانه. ئه‌وه خالی به‌هیزمانه كه كۆنه‌په‌رستان به ئیمه ده‌لیین “مته‌ته‌رف”، چونكه به قه‌ولی ئه‌وان زیاد له پیویست داوای ئازادی‌و یه‌كسانی‌و خۆشگوزه‌رانی‌و مودیرنیزم‌و دژایه‌تی كۆنه‌په‌رستی ده‌كه‌ین. ئیمه ئه‌و تاوانه قبول ده‌كه‌ین كه هه‌موو ئه‌وانه‌مان ده‌وێ‌و زۆریش په‌له‌مانه‌و هیچ پاساویكیش قبول ناكه‌ین. ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه لایه‌نگرانی وه‌زعی مه‌ینه‌تباری ئیستا ده‌یده‌نه پال ئیمه، تا زیاتری بیلینه‌وه ریشه‌ی ئیمه له كۆمه‌لدا به‌هیزتر ده‌كات.
ئه‌و ئالوگوره‌ی كه پیویسته رووبدات‌و به‌سه‌ر حیزب‌دا بیت،، مرهون قبل كل شي‌ء ببلورة حزب سياسي، والحزب السياسي هو مقولة رئيسية ومحورية في رؤية الشيوعية العمالية. فكل تنظيم سياسي يطلق على نفسه تسمية حزب لا يكون، من هذا المنظار، حزباً سياسياً بشكل عفوي. الحزب السياسي هو التنظيم الذي يجد له مكانة في الصراع على السلطة على الصعيد السياسي وفي أبعاد اجتماعية. وأي تنظيم لم يدخل هذا الميدان ويكون خارج هذه الحلقة وخارج هذا الصراع، لن يكون حزباً سياسياً مهما كان طوله وعرضه.
الشيوعية العمالية تستلزم حزباً سياسياً يكون قد ثبت أقدامه في مركز الجدال والصراع على السلطة، ورفع راية العامل والشيوعية في مركز هذا الجدال والصراع، واصبح طرفاً جدياً فيه وحقق فرصة التقدم والنجاح. وعلى هذا الأساس يمكن لمناصري الحرية والمساواة اختياره بوصفه بديلهم والاعتماد عليه، ويمكنهم الثقة بأنهم سيتركون أثرهم وتأثيرهم على الحياة اليومية ومصير مجتمعهم من خلال احتضان هذا الحزب والالتفاف حوله. ولا تتحقق هذه المكانة فقط بالكلام العذب والبرنامج الجيد والدفاع الدؤوب عن مصالح الجماهير، بل عليك أن تجد إمكانية التقدم والنجاح والتطور والنمو في هذا الأمر.
په‌ره‌سه‌ندنی حیزب تا ئاستی حیزبیكی سیاسی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌و رزگاری به‌خش، له گره‌وی ئه‌وه‌دایه كه له‌گه‌ل كیشه‌و گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌لگادا گریبخوات‌و به كرده‌وه ببیته ئالا‌و به‌دیل‌و ره‌مزی وه‌لامدانه‌وه به‌و گرفتانه، له گره‌وی ئه‌وه‌دایه كه رابه‌رایه‌تیه‌كی سیاسی بۆ كۆمه‌لگا دابین بكات كه له جدالی عه‌له‌نی‌و كۆمه‌لایه‌تیدا، له مه‌یدانی كیشمه‌كیش له‌سه‌ر چاره‌نوسی كۆمه‌لگا پێ بچه‌قینێ‌و رابه‌ریی كۆمه‌لگا بكات، له گره‌وی ئه‌وه‌دایه كه گه‌ره‌ك‌و بان به ده‌سته‌وه بگریت‌و سازمانی مه‌حكه‌م‌و فراوانی حیزب له محه‌لات دامه‌زرینێ‌و ره‌گی خۆی داكوتی، له گره‌وی ئه‌وه‌دایه كه به‌رده‌وام ریزی به‌رینی كادرانیكی ماركسیست باربهینێ كه بتوانن زه‌مانه‌تی خه‌سله‌ته سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و عه‌مه‌لیه‌كانی ئه‌م حیزبه بكه‌ن، الكوادر التي تر‌ى الخط والأفق العام للحزب والتي تلتزم بشدة من الناحية الفكرية والنظرية بالماركسية والحكمتية، كوادر فهمت بعمق الماركسية وأهداف وبرنامج وسياسات الحزب وبإمكانها ضمان تحقيقها وتوجيه قدرات وطاقات المنظمات الحزبية والنضال الجماهيري من أجل تنفيذها. هه‌روه‌ها له گره‌وی ئه‌وه‌دایه كه په‌تانسیلی چه‌كداری جه‌ماوه‌ری شكلپیبدات‌و له دلی ئه‌م وه‌زعه‌دا ئه‌منیه‌ت‌و ئارامی بۆ خه‌لك بگیریته‌وه. له گره‌وی ریكخستن‌و رابه‌ری كردنی بزووتنه‌وه‌كانی كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی كریكاران‌و ژنان‌و لاوانی به ده‌نگهاتوه له دژی وه‌زعی موجود، له گره‌وی به‌ریخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی عه‌ویمی كۆمه‌لایه‌تیه دژی داروخانی ژیانی مه‌ده‌نی….ئه‌مانه به‌شیك له گرنگترین ئه‌و جهه‌تگیریانه‌ن كه ده‌توانن وه‌لامی گرێ‌ی سه‌ره‌كی ئیمه بده‌نه‌وه.
به بروای من جگه له كار‌و هه‌لسورانی پان‌و پۆرو فراوانی دوو سالی رابردومان له عیراقدا، ته‌نانه‌ت جیاواز له خاله به‌هیزو لاوازه‌كانی ئه‌م خه‌بات‌و هه‌لسورانه، ئیستا حیزبی ئیمه به تایبه‌تی له ریگای ئه‌و ئبتكارو داهینانه گه‌ورانه‌وه كه بۆ وه‌لامدانه‌وه به گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی ئیستای كۆمه‌لگای عیراق ته‌رحی كردون، له‌سه‌ر لیواری تحول‌و ئالوگریكی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی گه‌وره راوه‌ستاوه. نه‌خشه‌ی حیزبی ئیمه بۆ به‌ریخستنی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوان له ده‌وری ده‌رهینانی كۆمه‌لگا له سیناریۆی جه‌نگ‌و داگیركاری‌و تیرۆریزم‌و داروخانی ژیانی مه‌ده‌نی‌و سه‌رگه‌ردانی، چ له ئاستی عیراق‌و چ له ئاستی كوردستاندا، به‌لگه‌ی بلوغی سیاسی‌و خۆ ته‌كاندانه به‌ره‌و تبدیل بوون به‌و حیزبه سیاسه جه‌ماوه‌ره‌یه گه‌وره‌یه‌ی كه تصوری ده‌كه‌ین. ئه‌مه ریگاو زامنی تبدیل بوونی حیزب‌و كۆمونیزمه به به‌دیلی رزگاری به‌خشی كۆمه‌لگا. ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌بێ به توندی له‌سه‌ر ئه‌م ته‌رحانه راوه‌ستێ، بریاری پیویست بۆ سه‌رخستنیان بكات، زه‌مانه‌تی رابه‌رایه‌تیه‌كی سیاسی كارامه‌و جه‌سورو تیژبین‌و ئاماده‌و متمركزی بۆ بكات. ئه‌مه شه‌رتی ئه‌ساسی سه‌ركه‌وتن‌و هه‌نگاوی عه‌مه‌لی گه‌وره‌یه له‌و ریگایه‌ی كه له به‌رده‌مماندایه.
له كۆتاییدا پیویسته بلیم كه ئیمه ریگری‌و گرفتی گه‌وره‌مان له پیشه. ئیمه ریگایه‌كی ته‌ختمان له پیش نیه بۆ سه‌ركه‌وتن‌و به قودره‌ت گه‌یشتن، ئیمه به كوده‌تا‌و پیلانگیری ناگه‌ین به قودره‌ت، بۆ ئیمه سه‌ركه‌وتن ته‌نها ده‌كریت به‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بیت له خه‌باتی كۆمه‌لایه‌تی، له حزب دروست كردن، له حزب گه‌وره كردنه‌وه، له سازدانی جه‌ماوه‌ر، وه‌كو هه‌ر حیزبیكی جدی دیكه. له‌م ریگایه‌دا كۆسپ‌و ریگری‌و سه‌ختی زۆرمان له پیشه كه ده‌بی به باشی ئه‌و كۆسپانه بناسین، له پیشدا ئهمریكاو به‌دوایدا ئیسلامی سیاسی‌و ناسیونالیزم هه‌موو ته‌قه‌لایه‌ك ده‌كه‌ن له دژی ئیمه هه‌روه‌كو تا ئیستا كردویانه، به‌لام پیداگری له‌سه‌ر خواست‌و مافه‌كانی خه‌لك‌و رابه‌ری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌توانێ زامنی هه‌لته‌كاندنی ئه‌و كۆسپانه بیت.
ئیمه ده‌بێ عاملی جیگا ئومیدی خه‌لك بین بۆ گۆرینی وه‌زعی ئیستا‌و زامنی ئازادی بین بۆ سبینێ، تا توانای هه‌لته‌كاندنی كۆسپه‌كانمان هه‌بیت. به كۆمه‌لگای بسه‌لمینین كه ئیمه به‌دیلی رزگاری به‌خشی دنیای ئه‌مرۆین. سبینیش ئه‌گه‌ر كۆمه‌لگا به‌ده‌ست ئیمه‌وه‌بیت كۆمه‌لگایه‌كی ئازاد‌و كراوه به‌رپاده‌كه‌ین، ریفاهیه‌ت بۆ هه‌مووان دابین ده‌كه‌ین، به دنیای نیشانده‌ده‌ین كه ئیمه ئه‌هلی توندونیژی نین، له مه‌زهه‌بی ئیمه‌دا شكه‌نجه ممنوعه، ئیعدام ممنوعه، زیندانی ئه‌به‌دی ممنوعه، كوشتاری ژنان ممنوعه، سه‌ركوتی مخالفینی سیاسی ممنوعه، ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رت به‌رقه‌راره، له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئیمه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌حزابی دیكه به سه‌رسه‌ختترین مخالفه‌كانمانه‌وه ده‌توانن هه‌لسورانی سیاسی خۆیان بكه‌ن‌و ته‌نانه‌ت زه‌خت‌و فشاریان له‌سه‌ر نابیت.
ئیمه له ریگای هینانه‌مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری جه‌ماوه‌ری كریكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و خه‌لكی ئازادیخوازه‌وه له ده‌وری خواست‌و ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌توانین كۆسپه‌كان هه‌لته‌كینین‌و به‌دیله كۆنه‌په‌رستانه‌كان ناكام بكه‌ینه‌وه. ئیمه ملهوری‌و سه‌ركوت‌و تاوانكاری‌و به‌ربه‌ریه‌ت به ئازادی‌و ریفاهیه‌ت‌و خۆشبه‌ختی‌و ئینسانیه‌ت تیكده‌شكینین، ئه‌مه چه‌كی كاریگه‌رو ئه‌صلی ده‌ستی ئیمه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌توانی سه‌ركه‌وتنمان بۆ مسۆگه‌ر بكات.
12-3-2005