ئا: جبار محسن، له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی:
ئیمه ده‌لیین كۆتایهینان به‌م سیناریۆ ره‌شه‌و له هه‌مان كاتدا نه‌خشاندنی ئاینده‌یه‌كی شاد‌و ئازاده‌و به‌خته‌وه‌ر، له گره‌وی سه‌ركه‌وتن و پیاده‌كردنی به‌رنامه‌ی ئه‌م حیزبه‌دایه، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م حیزبه‌ش له گره‌وی به‌هیزبوون و مه‌حكه‌م بوون و گۆرانیتی بۆ حیزبیكی سیاسی جه‌ماوه‌ری به‌هیز
• هاوڕێ ڕێبوار ئه‌حمه‌د سه‌ره‌تا پێم خۆشه وه‌سفێکی کۆنگره‌ی چواره‌مم بۆ بکه‌یت، به‌ڕێزت ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتوویی کۆنگره چۆن و له چیدا ده‌بینی؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: كۆنگره خۆی به‌شیكه له ژیانی رۆتینی حیزبی. ئه‌مه شاملی هه‌موو كۆنگره‌یه‌ك ده‌بیت مه‌گه‌ر كۆنگره‌ی فوق العاده و زۆر تایبه‌ت بیت به یه‌ك مه‌سه‌له. هه‌موو حیزبیك پیویستی به‌وه هه‌یه به پێ‌ی قانونیك كه بۆ خۆی دایناوه، چه‌ند سال جاریك نوینه‌ری ریكخراوه‌كانی حیزب له جیگایه‌ك كۆبنه‌وه، لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی كاری حیزبیان ببیستن و هه‌لسه‌نگینن. خالی لاوازی ده‌ستنیشان بكه‌ن و ریگا چاره‌ی بۆ دابنین و خالی به‌هیزیشی به‌هیزتر بكه‌ن. سیاسه‌ته‌كانی هه‌لسه‌نگینن و ئه‌گه‌ر پیویست بوو ئالوگۆر یان بۆی زیاد بكه‌ن. ئه‌گه‌ر پیویست بكات به‌لگه‌نامه‌كانی بگۆرن یان ده‌سكاری بكه‌ن. سه‌رئه‌نجامیش رابه‌ری تازه‌ی حیزب هه‌لبژیرنه‌وه. ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی ئیمه‌ش به دلنیاییه‌وه به‌شیكی ئه‌مه بوو. له‌م رووه‌وه كاره‌كانی خۆی به باشی و سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجامدا.
لایه‌نیكی تری هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك ئه‌وه‌یه كه مۆری ده‌ورانی خۆی پیوه‌یه. چ له په‌یوه‌ند به ژیان و وه‌زعیه‌تی حیزبه‌وه‌و چ له په‌یوه‌ندی به وه‌زعی كۆمه‌لگاوه. بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی ئیمه‌ش هه‌روابوو. حیزبی ئیمه دوای چه‌ند سالیك له كار‌و هه‌لسورانی سیاسی و عه‌مه‌لی و دامه‌زراندنی چه‌ندین پرۆژه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ی و كاری راسته‌وخۆی حیزبی و كۆمۆنیستی، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت كه وه‌سیله حیزبیه‌كه‌مان به ئه‌ندازه‌ی پیویست ئاماده‌و كارسازو گونجاو نیه بۆ راپه‌راندن و بردنه پیشی سیاسه‌ت ونه‌خشه‌و پرۆژه‌كانمان. به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتین كه به‌بێ به‌ده‌سته‌وه‌بوونی جیهازیكی حیزبی كۆمۆنیستی منزه‌بت و مه‌حكه‌م و دامه‌زراو یه‌كگرتوو، له هه‌موو ئاسته‌كانیدا، به‌بی چه‌سپاندنی نه‌ریت و میكانیزم و ره‌وشته‌كانی حیزبی سیاسی، ئیمكانی ئه‌وه نیه حیزبی سیاسی به مانای واقعی و حكمه‌تیستی ووشه‌كه بینا بكریت. ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نابیت له‌وه‌زیاتر گه‌وره‌بیته‌وه‌و له حیزبیكی گرنگه‌وه په‌ره‌بسه‌نی بۆ حیزبیكی ئالوگۆربه‌خش. بۆیه كۆنگره زۆر به توندی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌مه كرد‌و ده‌توانم بلیم له‌لایه‌نی جۆراوجۆره‌وه ئه‌مه‌ی دایه به‌ر لیكدانه‌وه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر كرد‌و به‌لگه‌نامه‌ی بۆی په‌سه‌ند كرد.
به‌لام له هه‌مان كاتدا كۆنگره به‌رامبه‌ر كۆمه‌لگاو وه‌زعی سیاسی و ره‌وه‌نده‌كانی، ده‌سته‌وه‌ستان و بێ‌ده‌ربه‌ست نه‌بوو. له بریارنامه‌یه‌كدا ته‌واوی ئه‌مانه‌ی لیكداوه‌ته‌وه، سیاسه‌ت و ریگای ده‌رچونی دیاریكردوه. دیسانیش هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دیاریكردوه كه بۆ ئه‌وه‌ی حیزب ببیته هیزیكی كاریگه‌ر له نیو ئه‌و ئه‌وزاعه‌دا ده‌بی چ ئالوگۆریك له خۆیدا پیكبهینیت. ئه‌م كاره‌ی راسته‌وخۆ له په‌یوه‌ند به ئه‌وزاعی كۆمه‌لگاوه كردوه.
من سه‌ركه‌وتوی كۆنگره به‌وه هه‌لده‌سه‌نگینیم كه توانی ئه‌و كارانه‌ی بۆ خۆی داینابوو سه‌ركه‌وتوانه ته‌واو بكات.
• مه‌به‌ستت له حزبی حکمه‌تیستی چییه؟ چ جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ تێڕوانینێکی باو که تائێستا هه‌یه له‌سه‌ر حزب؟ تۆ باس له گه‌وره بوون ده‌که‌یت که‌چی ژماره‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندیتان که‌م کردۆته‌وه!
ریبوار ئه‌حمه‌د: حیكمتیزم ره‌وت وره‌گه‌یه‌كی تایبه‌تی نیو بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و ماركسیستی هاوچه‌رخه. له زۆر رووه‌وه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌و ره‌وتانه‌ی به ناوی ماركسیزم و كۆمۆنیزمه‌وه كار ده‌كه‌ن. حكمتیزم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه كۆمۆنیزم بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی چینی كریكاره دژی سه‌رمایه‌داری. بزووتنه‌وه‌یه‌كه بۆ نه‌فی كردنه‌وه‌ی وه‌زعی موجود. ده‌خاله‌تگه‌ری و ئالوگۆر پیكهینان له تایبه‌تمه‌ندیه به‌رجه‌سته‌كانی حكمه‌تیزمه. حكمتیزم پیویستی به حیزبیك هه‌یه كه له جه‌رگه‌ی كیشمه‌كیشی سیاسی له‌سه‌ر چاره‌نوسی كۆمه‌لگا، ئالای سه‌ربه‌خۆی كریكاری به‌رزكاته‌وه‌و ریزی سه‌ربه‌خۆی چیانیه‌تی كریكار له مه‌یدان راگریت. حیزبی حكمه‌تیستی یانی حیزبیكی كریكاری ماركسیستی سیاسی‌و ده‌خاله‌تگه‌رو منزه‌بت و جه‌ماوه‌ری به‌هیزو ده‌سه‌لاتخواز كه بتوانی هۆكاری ئالوگۆرو به‌ده‌سه‌لات گه‌یاندنی چینی كریكار بیت. به پیچه‌وانه‌ی ئه‌حزابی چه‌پی ته‌قلیدی كه له حاشیه‌ی كۆمه‌لگاكاندا دریژه به ژیانیك ده‌ده‌ن كه بوون و نه‌بونیان بۆ كۆمه‌لگا فه‌رق ناكات.
به‌لام ده‌رباره‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، گه‌وره‌بوونی حیزب به ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پیوانه ناكریت. ده‌وره‌ی پیشوی دوای كۆنگره‌ی سییه‌م، فراوانی و گه‌وره‌یی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كیشه‌ی زۆری بۆ دروستكردین. به تایبه‌تی له‌و وه‌زعه تیكئالۆزكاو نا ئه‌منه‌ی عیراقدا، له هه‌موو روویه‌كه‌وه كۆبونه‌وه‌و میكانیزمی كاری رابه‌ری زۆر سه‌خت بوو. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ش كه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌شیكی له ده‌روه‌وه‌ی وولات و به‌شیكی له داخلی عیراقه، ئیتر نه‌ك ده‌خاله‌تی كارسازی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، به‌لكو گرتنی پلنیۆمه‌كانیش ببو به كیشه‌یه‌كی گه‌وره بۆمان. كۆنگره‌ی چوار له‌به‌ر ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌و به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌جروبه‌ی ده‌وری پیشوو، هه‌م بریاریدا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌رته‌سك بكاته‌وه، هه‌م بریاریكی په‌سه‌ند كرد سه‌باره‌ت به ئیلتزاماتی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی ته‌ئمین كردنی ته‌مه‌ركوزو ده‌خاله‌تگه‌ری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
• بڕیار‌و ته‌سمیم گیریه‌کانی کۆنگره زیاتر ئه‌وه ده‌گرێته‌وه که ئه‌م حزبه به‌هێز، مونه‌زه‌م و به دیسپلین بکرێت. بڕیاره‌کان ئارایشتی ته‌شکیلاتی له ڕابه‌ریه‌وه بۆ شانه حزبیه‌کان ده‌گرێته‌وه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش بڕیارێک له‌سه‌ر وه‌زعی سیاسی عێراق ده‌رچووه، که لێره‌شدا زیاتر فۆکوسه‌که خراوه‌ته سه‌ر حزب. پرسیاره‌که لێره‌دایه بۆ کرێکارێک، که‌سێکی ئازادیخواز که له کۆنگره‌ی چواره‌وه ئه‌م حزبه بناسێ و لێره‌وه بڕوانێته حزب، چۆن ده‌توانێ په‌یوه‌ندی گۆڕانکاری له ئه‌وزاعی سیاسی عێراقدا به گۆڕانکاری له‌م حزبه‌دا بدۆزێته‌وه؟ هه‌ندێک ده‌ڵێن موباله‌غه‌یه‌ک یان ناواقعیه‌تێک له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌یه، چۆن ده‌کرێت کۆتایی هێنان به شه‌ڕو کوشتاری به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی عێراق له گره‌وی پته‌وکردنی ئه‌م حزبه‌دا بێت که باسم کردن و خۆشتان له بڕیاره‌کانتاندا باستان کردووه، تۆ ڕات چییه له‌سه‌ر ئه‌مه؟ ئایا ده‌توانین بڵێین که ئه‌م حزبه ئه‌وه‌نده به‌هێزو پڕ چه‌ک و ده‌ست پڕه که هه‌ر له‌و شتانه‌ی که‌م بێت که له بڕیاره‌کاندا هاتوون و ئیتر ئه‌مه ئۆتۆماتیک ده‌بێته مایه‌ی گۆڕانکاری له عێراقدا؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: بیگۆمان بۆ هه‌ر كه‌سیك كه ته‌نها له‌م كۆنگره‌یه‌وه یان هه‌ر كۆنگره‌یه‌كی تره‌وه ئه‌م حیزبه بناسی، ناتوانی لیكدانه‌وه‌و تیروانینیكی هه‌مه‌لایه‌نه‌و ته‌واوی بۆی هه‌بیت. یان ئه‌م كۆنگره‌یه بكاته خالی ده‌ستپیكردن بۆ ناسینی ئه‌م حیزبه‌و له‌و ریگایه‌وه بروا میژوو و كاركرد‌و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و مه‌وقعیه‌تی كۆمه‌لایه‌تی و…حیزب بناسی و تصویریكی كاملتری لی په‌یدا بكات، یان تصویره‌كه‌ی كه‌م وكورت ده‌بیت. كۆنگره‌ش بۆ ئه‌وه نیه كه تصویریكی كامل بداته ده‌ست هه‌ر كه‌سیكه‌وه كه‌ته‌نها له‌و كۆنگره‌یه‌وه حیزب بناسێ.
ئه‌و جۆره ده‌ربرینه‌ش نارۆشن و نا ته‌واوه كه وه‌كوموباله‌غه یان نا واقعیه‌ت به‌یانكراوه كه ده‌لی “كۆتایهینان به شه‌روكوشتاری به كۆمه‌لی خه‌لكی عیراق له گره‌وی پته‌وكردنی ئه‌م حیزبه‌دایه” نازانم ئه‌م ته‌عبیره هه‌ر به‌م جۆره له كوێ وه‌رگیراوه. ئه‌وه ئاشكرایه له زۆر جیگای تری دنیاشدا شه‌رو كوشتاری به كۆمه‌ل روویداوه‌و نمونه‌ی ئه‌م حیزبه‌ش وجودی نه‌بوه‌و شه‌رو كوشتاره‌كه‌ش ته‌واو بووه. به‌لام ره‌نگه چاره‌نوس و داهاتویه‌كی دیسان پر له سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و نه‌هامه‌تی به‌رۆكی خه‌لكه‌كه‌ی گرتبیت.
به‌هه‌رحال ئیمه ده‌لین كۆتایهینان به‌م سیناریۆ ره‌شه‌و له هه‌مان كاتدا نه‌خشاندنی ئاینده‌یه‌كی شاد‌و ئازاد و به‌خته‌وه‌ر، له گره‌وی سه‌ركه‌وتن و پیاده‌كردنی به‌رنامه‌ی ئه‌م حیزبه‌دایه، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م حیزبه‌ش له گره‌وی به‌هیزبوون و مه‌حكه‌م بوون و گۆرانیتی بۆ حیزبیكی سیاسی جه‌ماوه‌ری به‌هیز. بۆ ئه‌مه سه‌دو یه‌ك ده‌لیل له‌به‌رده‌ستدایه، میژووی ئه‌م حیزبه، خه‌باتی ئه‌م حیزبه، كیشمه‌كیشه‌كانی ئه‌م حیزبه، سیاسه‌ت و پیشبینیه‌كانی ئه‌م حیزبه، به‌رنامه‌ی ئه‌م حیزبه….به‌لگه‌ی ئه‌مه‌ن. هه‌ركه‌س نه‌یه‌وی سه‌رنجیكی ئه‌مانه بدات و ته‌نها له كۆنگره‌ی چوار یان هه‌ر كۆنگره‌یه‌كی تره‌وه چاو له‌م حیزبه بكات و هه‌لیسه‌نگینی، به دلنیاییه‌وه هه‌لسه‌نگاندنیكی به‌رته‌سك و نا ده‌قیق و كه‌م و كورتی ده‌بیت و ناشتوانی حه‌قانیه‌تی ئه‌و قسه‌یه‌ی بۆ ده‌ركه‌ویت.
به‌لام له باره‌ی ئه‌وه‌وه كه ئایا ئه‌م حیزبه ئه‌وه‌نده پرچه‌ك و ده‌ستپرو..و..هه‌ر له‌و شتانه‌ی كه‌مه …واته به‌هیزبون و مه‌حكه‌م بوون..و…؟ من به راشكاویه‌وه ده‌لیم نه‌خیر. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه له روی نفوزی ریكخراوه‌یی و كۆمه‌لایه‌تیه‌وه له‌م چه‌ند ساله‌ی دواییدا په‌ره‌سه‌ندنی به خۆیه‌وه دیووه، به‌لام نه‌خیر به هیچ جۆریك له‌و روانه‌وه كه پرسیارتان كردوه ده‌ستی پر نیه. گرێ‌ی كیشه‌كه لیره‌دایه كه ده‌ستپركردنی حیزب له‌و بوارانه‌دا خوی له گره‌وی ئه‌وه‌دایه حیزب توند‌و تۆل و مه‌حكه‌م و دامه‌زراوو منه‌زه‌م و ئاماده‌بیت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ده‌ستی خۆی پر بكات. ئه‌گینا به پیچه‌وانه‌وه ده‌ستی هه‌ر خالی ده‌مینیته‌وه. پیش‌تر باسم كرد به بروای من ئه‌گه‌ر حیزب خۆی پته‌و و مونزه‌بت و ئاماده نه‌كات و سونه‌ت و ره‌وشت و یاساكانی حیزبی سیاسی و كۆمۆنیستی نه‌چه‌سپینێ توانای گه‌وره‌بونی زیاتر‌و خۆ پرچه‌ككردنی نابیت.
• ئایا پێویست نه‌بوو سیاسه‌تی نوێ له په‌یوه‌ند به عێراقه‌وه تاووتوێ بکرێت له کۆنگره‌دا یان لانی که‌م ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م حزبه دروست بوون بۆچی هه‌نگاوه‌کانی دووه‌م دیاری نه‌کراون و قسه‌ی زیاتر له باره‌ی سیاسه‌ته‌کانی حزبه‌وه نه‌کراوه بۆ وه‌زعی سیاسی عێراق؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: له باسی بریارنامه ده‌رباره‌ی وه‌زعی سیاسی عیراقدا، ئه‌مه كراوه. وه‌زعی تازه‌و ره‌وه‌نده‌كانی، جیگاو ریگاو سیاسه‌ت وده‌وری بزووتنه‌وه‌و هیزه سیاسه‌كانی سه‌ر ساحه‌كه‌و هیزه ناوچه‌ییو جیهانیه‌كان لیكدراوه‌ته‌وه. سیاسه‌تی تازه‌ش له دریژه‌ی هه‌مان خه‌تی سیاسی پیشوی حیزب‌دا دیاریكراوه.
كۆنگره له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی تا ئیستای حیزب به شیوه‌ی جۆراوجۆر پیداگری كرده‌وه. ئه‌وه‌ی وه‌زعی ئیستای عیراق چۆنه، گرفت وكیشه سه‌ره‌كیه‌كانی چین، له چیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ریگای ده‌ربازبوون چیه، ده‌ورو كاردی هیزه‌كانی تر چیه، ده‌وری حیزب ده‌بی چی بیت، سیاسه‌ت و تاكتیكه‌كانی چی بن….هه‌موو ئه‌مانه‌ی له‌به‌رچاوو جیگای ته‌ئكیدی بوون و له دووتویی باسه جیاجیاكاندا به جه‌ختكردن له‌سه‌ریان قسه كراوه، هه‌لبه‌ت پیویست نه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه دیسانه‌وه به‌لگه‌نامه په‌سه‌ند بكریته‌وه.
ده‌توانم بلیم كۆنگره هه‌رچه‌ند ره‌نگه به به‌لگه‌و لیكدانه‌وه‌وه‌ی جیاجیاووه، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك و هاورابوون، كه كیشه‌ی ئیمه‌و گره‌وی چونه پیشه‌وه‌مان بۆ بوون به هیزیكی سیاسی ئالوگۆربه‌خش، له‌وه‌دا نیه كه سیاسه‌ته‌كانمان و هه‌نگاوه‌نكانمان كه‌م وردكراونه‌ته‌وه‌و ده‌بی وردتریان بكه‌ینه‌وه، یان قسه‌یه‌كی تازه له باره‌ی وه‌زعی سیاسیه‌وه بكه‌ین كه تا ئیستا نه‌كرابیت….به‌لكو كیشه‌كه ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت و تاكتیكه دروسته‌كانمان له مه‌یدانی واقعی كۆمه‌لگادا باش جیبه‌جێ نه‌كراون. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه بۆ وه‌زعی سیاسی حیزب و رابه‌ری و تشكیلات و شیوه‌ی كار‌و ئه‌و نه‌ریته سیاسیانه‌ی حیزب كاری پیده‌كات. بۆیه ده‌بی لیره‌وه چاره‌سه‌ر بكریت. كۆنگره‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه فوكوسی زۆری كرد‌و هه‌ولیدا وه‌لامی ئه‌م كیشه‌یه بداته‌وه.
• له بڕیاری وه‌زعی سیاسی عێراقدا یه‌کێک له هه‌نگاوه‌کان پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه، ئێستا ئه‌م حزبه پێک هاتووه ئایا ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه‌یه که ئیتر ئه‌م حزبه هیچ سیاسه‌ت و کارێکی نابێت سه‌باره‌ت به کوردستان؟ حزب چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکدا ده‌کات، ئایا به‌جێی دێڵێت بۆ حزبی کوردستان؟ ئه‌گه‌ر نا کار‌و هه‌ڵسوڕانی ئه‌م حزبه له په‌یوه‌ند به که‌رکوکه‌وه چۆن ده‌بێت؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: هیچ شتیك ناتوانی موبه‌رری ئه‌وه بیت كه حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق هیچ كاریكی به‌سه‌ر كوردستانه‌وه نه‌مینێ. هه‌روه‌كو ئه‌گه‌ر حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری فه‌له‌ستین پیكبیت، نه‌ك ناكاته ئه‌وه‌ی حیزبی ئیمه كاریكی به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌و كیشه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه نه‌مینێ به‌لكو هۆكارو هانده‌رو ده‌روازه‌یه‌كی فراوانتر ده‌كاته‌وه بۆ ده‌خاله‌تی زیاتر. به تایبه‌تی كوردستان گرفتاری كیشه‌یه‌كه‌و تا ئیستاش وه‌كو پارچه‌یه‌ك لكینراوه به عیراقه‌وه. رووداو و مه‌سه‌له‌و كیشمه‌كیش و هیزه‌كانی سه‌ر ساحه‌ی كوردستان، كاریگه‌ری زۆر و هه‌تا راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر عیراق هه‌یه. بۆیه نه‌ك هه‌ر كارمان ده‌بیت و سیاسه‌تمان ده‌بیت له باره‌ی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌و كیشه‌و ریگاچاره‌كانیه‌وه، به‌لكو بایه‌خیشی پیده‌ده‌ین.
به‌لام بیگۆمان كه‌نالی سه‌ره‌كی ده‌خاله‌تی ئیمه له كوردستان، له ریگای هاوكاری و پشتیوانی و هاوسه‌نگه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان و هه‌ولدان بۆ به‌هیزكردن و مه‌یداندار كردن و سه‌رخستنی ئه‌وه حیزبه‌وه ده‌بیت. ئه‌و حیزبه به ئامرازی ده‌ستی ماركسیزم و حیكمه‌تیزم ده‌زانین بۆ ده‌خاله‌تكردن له‌و كۆمه‌لگایه‌دا. له كاتی پیویستیشدا به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین هه‌ر جۆریك پیویست بكات ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆ تر بكه‌ین و سیاسه‌ت و تاكتیك و ئیقداماتی پیویست له په‌یوه‌ند به كۆمه‌لگاكه‌و كیشه‌كانیه‌وه بخه‌ینه ده‌ستوره‌وه.
له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه، وه‌كوكیشه‌یه‌كی هه‌لواسراو مه‌ترسیدارو جیگای كیشمه‌كیشی هه‌موو هیزه‌كانی عیراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش، حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق، به بایه‌خه‌وه بۆی ده‌روانیت و به ئه‌ركی خۆی ده‌زانی له دریژه‌ی هه‌مان سیاسه‌ته‌كانی تا ئیستایدا، ده‌خاله‌تی كارساز بكات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كیشه‌یه و دوریخاته‌وه له‌وه‌ی ببیته مایه‌ی كاره‌سات بۆ دانیشتوانی شاره‌كه‌و گشت عیراق. حیزبی ئیمه باوه‌ری وایه كه هیچ ریگاچاره‌یه‌كی قه‌ومی ناتوانی كیشه‌ی ئه‌م شاره چاره‌سه‌ر بكات به‌لكو به‌ره‌و كاره‌ساتی ده‌بات. كیشه‌ی ئه‌م شاره ده‌بی به‌ریگاچاره‌ی سیاسی و له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ئینسانی چاره‌سه‌ر بكریت.
له ده‌ستوری خودی كۆنگره‌ی چواره‌مدا به‌ندیك له‌م باره‌یه‌وه پیشنیار كرابوو كه له ئاستیكی گشتیدا له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ئاماده‌كرابوو. له بلاوكراوه‌ی به‌ره‌وكۆنگره‌شدا به عه‌له‌نی بلاوكراوه‌ته‌وه. كۆنگره فریا نه‌كه‌وت بچیته سه‌ری به‌لام له ده‌ستوری كاری حیزبدایه كه ته‌رحی خۆی له‌و باره‌یه‌وه وردتر و مه‌لموستر بكاته‌وه. كه‌ركوك شاریك ده‌بیت كه مه‌یدانیكی راسته‌وخۆی هه‌لسورانی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق ده‌بیت، كۆمیته‌ی حیزب و هه‌لسورانی حیزب هه‌ر وه‌كو پیشوو به‌رده‌وام ده‌بیت. له ریكخراوی پیشوی حیزب له‌و شاره، هه‌ركه‌س به مه‌یلی خۆی ده‌توانی له‌گه‌ل یه‌كیك له‌م دوو حیزبه كاری دریژه بدات، هه‌ر حیزبه كاری خۆی و كۆمیته و ریكخستن و پرۆژه‌ی خۆی ده‌بیت. پیكیشه‌وه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن و هاوئاهه‌نگیه‌كی پته‌و له ئاستی شاردا له نیوان هه‌ردوو حیزب ده‌بیت.
• به‌ڵام تۆ چۆن کار‌و سیاسه‌تت ده‌بێت بۆ کوردستان که هیچ ڕێکخستنێکت نه‌مابێت له کوردستاندا؟ ڕێکخراوی کوردستانی حزب په‌یوه‌ست بوو به حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه. ئه‌م حزبه‌ش حزبێکی سه‌ربه‌خۆیه، مه‌رج نییه سیاسه‌ته‌کانی حزبی عێراق له‌لای ئه‌وانیش بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. پێویسته لێره‌دا ڕاوه‌ستانێک بکه‌ین مه‌گه‌ر پێویستی پێکهێنانی حزبی کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو که حزبی عێراق ناتوانێت حزبی دوو کۆمه‌ڵگه بێت و بۆ دوو کۆمه‌ڵگه سیاسه‌ت دابڕێژێت!
ریبوار ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر چاویك له ساحه‌ی سیاسی عیراقی بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌حزابی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی یان ئیسلامی، كه نه ریكخستنیكیان له كوردستان هه‌یه و نه په‌یوه‌ست ده‌بنه‌وه به كۆمه‌لگای كوردستان ومه‌سه‌له‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد، سه‌رجه‌م له ئاستی سه‌راسه‌ری عیراقدا، ده‌خاله‌تی سیاسی ده‌كه‌ن له مه‌سه‌له‌و كیشه‌كاندا، هه‌لویست له رووداوه‌كان ده‌گرن، به‌دیل ده‌خه‌نه‌روو، …
به‌لام بۆ دوو حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق و كوردستان، وه‌كو دوو ریكخراوی سیاسی، یه‌ك بزووتنه‌وه‌و یه‌ك سونه‌تی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی، ئه‌م كاره زۆر مه‌یسه‌رتره. له‌م ئاسته‌دا حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق، هه‌ر ده‌خاله‌تیكی سیاسی له كوردستان بكات، ده‌توانی له رووی ریكخراوه‌ییه‌وه پشت به حیزبی هاوپه‌یمان و هاوسه‌نگه‌ری خۆی ببه‌ستیت. راسته دوو حیزبی جیاواز له‌یه‌كن، ئه‌وه‌ش راسته كه مه‌رج نیه سیاسه‌ت و تاكتیكه‌كانی حیزبی عیراق له‌لایه‌ن حیزبی كوردستانه‌وه بریاری لیبدریت. به‌لام نه‌ك وه‌كو مه‌رج، به‌لكو ئه‌و بنه‌ما به‌هیزه هاوبه‌شه‌ی كه ئیمه‌ی وه‌كو دوو حیزبی یه‌ك سونه‌تی سیاسی لیكردوه، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندی و تیكه‌لاویه‌ی له نیوانمان هه‌یه، بنه‌مای زۆر به‌هیزه بۆ ئه‌وه‌ی له رووی سیاسیه‌وه یه‌كده‌ستمان بكات.
تصور كردنی ئه‌وه‌ی كه حیزبی عیراق له مه‌سائیلی كوردستان و حیزبی كوردستان له مه‌سائیلی عیراق، ده‌خاله‌ت بكه‌ن، زۆر سه‌خت نیه. ساله‌هایه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق له مه‌یداندابووه، حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی ئیران و پاشان حیزبی حیكمه‌تیست، چالاكانه له مه‌یدانی سیاسی عیراق و كوردستانی عیراق ده‌خاله‌تیان بووه. حیزبی عیراقیش له كۆمه‌لگای ئیران‌دا ده‌خاله‌تی بووه. به شیوه‌ی سه‌ره‌كیش ده‌خاله‌ته‌كه‌یان هاوكاری و پشتیوانی یه‌كترو هه‌ولدان بووه بو سه‌رخستنی سیاسه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كتری. ئیمه‌ش لیره به‌دوا كه‌نالی سه‌ره‌كی ده‌خاله‌تمان هاوكاری‌و پشتیوانی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان ده‌بیت. هه‌لبه‌ت مه‌سه‌له‌و مه‌یدانی هاوبه‌شی ئه‌م دوو حیزبه زۆر زیاتره له‌وه‌ی حیزبی عیراق و حیزبی حكمه‌تیست هه‌یانه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌لین ” پێویسته لێره‌دا ڕاوه‌ستانێک بکه‌ین مه‌گه‌ر پێویستی پێکهێنانی حزبی کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو که حزبی عێراق ناتوانێت حزبی دوو کۆمه‌ڵگه بێت و بۆ دوو کۆمه‌ڵگه سیاسه‌ت دابڕێژێت!” پیویستی به راوه‌ستان نیه، ئیوه پرسیتان ” ئێستا ئه‌م حزبه پێک هاتووه ئایا ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه‌یه که ئیتر ئه‌م حزبه هیچ سیاسه‌ت و کارێکی نابێت سه‌باره‌ت به کوردستان” من ده‌لیم ده‌بی جیاوازی بكریت له نیوان ئه‌وه‌ی كار‌و سیاسه‌ت و ده‌خاله‌تت هه‌بیت به‌رامبه‌ر كۆمه‌لگایه‌ك، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌دیلی رزگاریبه‌خشی ئه‌و كۆمه‌لگایه بیت. ئیمه ده‌بینین ئه‌حزابی سیاسی جدی له‌م سه‌ری دنیاوه بۆ ئه‌و سه‌ری دنیا، ده‌خاله‌ت له مه‌سائیلی گرنگی دنیا‌و رووداوه‌كانی وولاتانی جیاجیادا ده‌كه‌ن، سیاسه‌ت دیاری ده‌كه‌ن و كاریش بۆ خۆیان داده‌نین. تصور كردنی ئه‌مه بۆچی ده‌بی سه‌خت بیت له په‌یوه‌ند به ده‌خاله‌تی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق له كوردستاندا؟!
• له یه‌کێک له بڕیاره‌کاندا شتێکی تازه ده‌بینرێت، که پێشتر له حزبدا ووجودی نه‌بووه، ئه‌ویش پێکهێنانی شورای باڵای ئه‌میندارییه(مجلس الاعلی لامنا‌و). وادیاره ئه‌م ئۆرگانه ئۆرگانێکی باڵایه له حزبدا له هه‌ندێک شوێندا سه‌ڵاحیه‌تی ده‌چێته سه‌روو کۆمیته‌ی ناوه‌ندیش، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بپرسم زه‌روره‌تی پێکهێنانی ئه‌م شورایه چی بوو؟ هۆی چییه که دانانی ئه‌م ئۆرگانه که به‌شێکی گرنگ له سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حزبه پێک ده‌هێنێت به هه‌ڵبژاردن نه‌بوو له کۆنگره‌دا و خراوه‌ته ده‌ستی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی؟ بۆچی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێ دراوه؟ بۆ نموونه بڕیاره‌که ده‌ڵێت له حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر بڕیارێکی کۆمیته ناوه‌ندی له لایه‌ن شورای ناوبراوه‌وه قبوڵ نه‌کرا جارێکی تر موناقه‌شه بکرێته‌وه له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حزبه‌وه و ئه‌گه‌ر جارێکی تر بڕیاریان له‌سه‌ر دایه‌وه ئه‌وکاته ده‌ست به جێبه‌جێ کردنی ده‌کرێت!
ریبوار ئه‌حمه‌د: به بروای من ئه‌و تیگه‌یشتنه بۆ شورای ئومه‌نا زۆر نادروسته. ئه‌م شورایه نه‌ك هه‌ر سه‌لاحیه‌تی زۆری نیه، نه‌ك هه‌ر به هیچ شیوه‌یه‌ك له سه‌روی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له ئاستی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیشدا نیه، به‌لكو هیچ سه‌لاحیه‌تیكی بریاردانی نیه. ته‌نها ده‌وری راوژكاری هه‌یه. ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌یه كه حیزب بتوانی له خیبره‌و كه‌سایه‌تی و توانایی ئه‌و كه‌سایه‌تی و رابه‌رانه‌ی خۆی كه‌لك وه‌ربگریت كه به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بیت، نایانه‌وی یان ناتوانن له رابه‌ری حیزب یان له ئۆرگانه سیاسی و ته‌نفیزیه‌كانی حیزب‌دا كاری خۆیان دریژه بده‌ن.
من نازانم له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ك ده‌وتریت له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بالاتره یان ده‌وتریت سه‌لاحیه‌تی بێسنوری هه‌یه. له كاتیكدا ده‌وره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت و په‌سه‌ندكراوه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، پیش جێبه‌جێ كردن، ده‌خریته به‌رده‌م ئه‌م شورایه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجیكی له‌سه‌ریان هه‌بوو، وه‌كو رای مشوره‌تی، جاریكی تر پیش جێبه‌جێ كردن له‌گه‌ل سه‌رنجه‌كانی شورادا ده‌گه‌ریته‌وه بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاش بیستنی سه‌رنجه‌كانی شورا، صلاحیه‌تی ته‌واوی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دووباره پیداگری له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی بكاته‌وه‌و یه‌كسه‌ریش ته‌نفیزی بكات. كه‌وایه ده‌وره‌كه راویژكاریه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی راو سه‌رنجی ئه‌و كه‌سایه‌تیه خاوه‌ن خبره‌و ته‌جروبه‌و توانیایانه ببیستیت.
له كۆنگره‌كانیشدا ده‌توانن وه‌كو هه‌ر نوینه‌ریكی ریكخستنه‌كانی حیزب به‌شداربن. كه‌وایه مه‌سه‌له‌كه كه‌لك وه‌رگرتنه له توانای كه‌سانی خاوه‌ن توانا‌و خیبره‌ی حیزب و بزووتنه‌وه‌كه‌مان. له نیو پلنیۆمدا وه‌كو نمونه باسی ئه‌وه‌مان كرد، كه من له‌كاتیكدا 11 ساله سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م حیزبه‌م. ئه‌گه‌ر نه‌مه‌وی له‌وه زیاتر له‌م پوسته‌دا بمینم، ئه‌گه‌ر بمه‌وێ ده‌ستپیشخه‌ری بكه‌م‌و ریگابكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوریانیكی تر بینه پیشه‌وه‌و له‌م پۆسته‌دا ده‌ربكه‌ون، ئه‌وكات دوای ئه‌مه من و زۆر كه‌سی تری وه‌كو من كه ساله‌ها له ئۆرگانه رابه‌ریه‌كاندا كارمان كردوه، هه‌ریه‌ك به راده‌یه‌ك ته‌جروبه‌و خیبره‌مان كۆكردوه‌ته‌وه، ده‌ورو جیگامان له حیزب‌دا چی بیت؟ ئایا برۆین له كۆمیته‌ی محه‌لیه‌كاندا كاربكه‌ین؟ ئه‌مه ریگایه‌كی گونجاو نیه. شورای ئومه‌نا بۆ ئه‌م جۆره كه‌سانه‌یه، به‌و ده‌وره راویژكاریه‌وه كه باسكرا.
هه‌لبژاردنه‌كه‌ی سپیردراوه به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌وه‌نده حه‌ساس نیه كه حه‌تمه‌ن كاتی كۆنگره‌ی پیوه بگیریت. پاشان له رووی عه‌مه‌لیه‌وه وا گونجاوتره، ره‌نگه به هۆی هه‌ل‌ومه‌رجه‌وه كۆنگره 3 سال یان زیاتریش جاریك نه‌گیریت، راگرتنی ئه‌ندامه‌تی كه‌سانیك كه به‌پێ‌ی ئه‌وبه‌لگه‌نامه زۆر رۆشنه، مسته‌حه‌قی شورای ئومه‌نان، بۆ ئه‌و ماوه دریژه نه پیویسته‌و نه گونجاوه، ته‌نانه‌ت ره‌نگه تا كاتی كۆنگره ئه‌ندامه‌تی كه‌سانیك هه‌ر مه‌وزوعیه‌تی نه‌مابێ. ئه‌م شورایه به كرده‌وه به راده‌ی یه‌كه‌م ده‌وری راویژكاری بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌گیریت. ئه‌ندامه‌تیش تیایدا هه‌ر سپیردراوه به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
• چۆن هیچ سه‌ڵاحه‌تێکیان نییه؟! ئه‌وه نییه له هه‌موو کۆنگره‌یه‌کدا هه‌قی ده‌نگدانیان هه‌یه؟ ئه‌وه نییه لانی که‌م کۆمیته ناوه‌ندی ده‌بێت چاوه‌ڕێی مولاحه‌زاتی ئه‌وان بکات ئینجا بۆی هه‌یه سیاسه‌ته‌کانی جێبه‌جێ بکات؟ پاشان ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له سوود وه‌رگرتن بێت له مولاحه‌زه‌و ته‌جروبه‌ی ئه‌وان بۆ ناکرێت وه‌ک هه‌رکه‌سێک نامه بنێرێن بۆ سکرتاریه‌تی مه‌کته‌ب سیاسی؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: شورای ئومه‌نا صلاحیه‌تی بریاردان له‌سه‌ر هیچ كار‌و هیچ سیاسه‌تیكی نیه. ده‌سه‌لاتی بریاردانی نیه، ئه‌مه مانای صلاحیه‌ته. ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامه‌كانی یه‌كیك ده‌بن له ده‌یان یان سه‌دان نوینه‌ری كۆنگره‌یه‌كی حیزبی، مانای هیچ صلاحیه‌تیك بۆ خودی شورای ئومه‌نا نیه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له بریاره‌كانیدا راویژ له‌گه‌ل ئه‌و شورایه بكات و سه‌نجی ببیستیت، دیسان ناكاته صلاحیه‌ت.
مه‌سه‌له‌كه لیره ئه‌وه نیه كه میكانیزمیك دیاری بكریت بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌م تیپه له رابه‌ران و كه‌سایه‌تیه خاوه‌ن خبره‌كانی حیزب، چۆن كاتیك مولاحه‌زه‌یه‌كیان هه‌بوو، یان ته‌جروبه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن به حیزب. تا باسی ئه‌وه بیته پیشه‌وه كه بۆ ناكریت وه‌كو هه‌ركه‌سیك نامه بنیرن بۆ سكرتاریه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی. به‌لكو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه حیزب چ قه‌واره‌یه‌ك بۆ سازدانی ئه‌وان ده‌خاته‌روو له په‌یوه‌ند به خۆیه‌وه و چ ریگایه‌ك ده‌دۆزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حیزب ئه‌وان ده‌خاله‌ت بدات و پرس و را به‌وان بكات‌و له خبره‌و تواناییان كه‌لك وه‌رگریت. بیگومان هه‌ر فه‌ردیك ئه‌گه‌ر مولاحه‌زه‌یه‌كی هه‌بیت، كه‌نالی په‌یوه‌ندی گرتن و گه‌یاندنی به حیزب زۆره، له‌وانه ناردنی نامه بۆ سكرتاریه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی. به‌لام باسه‌كه‌ی ئه‌و بریاره ئه‌مه نیه. به‌لكو باسی ئه‌وه‌یه كه حیزب هه‌م ئه‌رك و هه‌م جیگاوریگایه‌ك بۆ ئه‌و هاوریانه دیاری بكات، ئه‌ركی ئه‌وه‌یان پیبسپیریت كه به جه‌معی سه‌رنجی بریارو سیاسه‌ته‌كانی رابه‌ری حیزب بده‌ن و سه‌رنجی خۆیان به رابه‌ری بلین.
• ئه‌ندامانی شورای ناوبراو ئه‌ندامن هه‌تا له ژیاندا بن! ڕایه‌کی وا هه‌یه که ده‌ڵین ئه‌مه شتێکی سه‌یره و نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سونه‌تی کۆمۆنیستیدا، کێ ده‌توانێت زه‌مانه‌تی ئه‌وه بکات که هه‌تا مردن له‌سه‌ر یه‌ک بیر‌و بۆچون بێت. خۆت ده‌زانی له مارکسیزمدا شتێک نییه موتڵه‌ق بێت. ئه‌م شورایه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی پیران دێته به‌رچاو تۆ ڕات له‌سه‌ر ئه‌م تێڕوانینانه چییه؟ تۆ هه‌ست ناکه‌یت مه‌رجه‌کان بۆ به ئه‌ندام بوون ته‌عجیزی بن و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بێ سنور بن؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: كیشه‌كه له‌وه‌دایه كه پرسیار‌و سه‌یرهاتنه‌كان له‌م مه‌سه‌له‌یه، له بنه‌ره‌ته‌وه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ناواقعی و لیكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌له بنیاتنراوه. هه‌روه‌كو له پرسیاره‌كه‌تاندا ده‌لین : “تۆ هه‌ست ناکه‌یت مه‌رجه‌کان بۆ به ئه‌ندام بوون ته‌عجیزی بن و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بێ سنور بن؟” له كاتیكدا من رونم كرده‌وه كه نه‌ك ده‌سه‌لاتی بیسنور به‌لكو هیچ ده‌سه‌لاتیكی سنورداریشی نیه. ئه‌وه نه‌بوو به ده‌سه‌لاتی بیسنور كه به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بلیت ئه‌م بریاره‌تان ئه‌م ئه‌شكالانه‌ی هه‌یه، بۆیه جاریكی تر چاوی لیبكه‌نه‌وه‌و سه‌رنجی ئه‌م ئه‌شكالانه بده‌ن ئینجا بریاری كۆتایی لیبده‌ن. بریاریش هه‌ر له ده‌ستی خودی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدایه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كێ زه‌مانه‌تی ئه‌وه ده‌كات كه‌سیك هه‌تا سه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بیروباوه‌ری كۆمۆنیستی ده‌مینیت؟ كه‌س ناتوانی زه‌مانه‌تی ئه‌مه بكات. به‌لام ئه‌مه چ كیشه‌و مه‌ترسیه‌ك ده‌خولقینێ؟ به بروای من هیچ. چونكه یه‌كه‌م كه‌سیك كه ئالوگۆریكی وا به‌سه‌ر بیروباوه‌ریدا هات، ئه‌وكات خۆی ئاماده نابیت وه‌كو ئه‌ندامی شورای ئومه‌نای حیزبیكی ماركسیست بمینێ و حیزبیش ناتوانی به زۆر كه‌س له‌ومه‌وقعیه‌ته راگریت وكاری وا ناكات. دووه‌هه‌م هه‌تا به فه‌رز ئه‌گه‌ر وا وه‌ریگرین كه كه‌سیك ئه‌و ئالوگۆره به‌سه‌ر بیروباوه‌ریدا بیت و دیسانیش به فه‌رز هه‌ر سور بیت له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تی له شورای ئومه‌نادا، به‌و دوو فه‌رزه دوره‌وه، ئینجاش چ مه‌ترسیه‌ك له‌وه‌دا هه‌یه، له كاتیكدا كه ده‌سه‌لاتیكی نه‌بیت و ده‌وره‌كه‌ی ئه‌وه بیت كه وه‌كو راویژ سه‌رنجی خۆی بدات به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و یه‌كیك بیت له ده‌یان نوینه‌ری كۆنگره‌یه‌كی حیزبی؟
نا به‌بروای من ئه‌مه نه‌ك هیچ ناكۆكیه‌كی له‌گه‌ل سوننه‌تی ماركسیستی نیه، نه‌ك به هیچ جۆریك ناشوبهیت به ئه‌نجومه‌نی پیران و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به بون ونه‌بونی موتله‌قه‌وه نیه له ماركسیزم‌دا، به‌لكو بریاریكی زۆر سیاسی و حه‌كیمانه‌و ماركسیستانه‌یه، بۆ كه‌لك وه‌رگرتن له توانایی ماركسیستی و خیبره‌و ئۆتۆریته‌ی كه‌سایه‌تی و رابه‌ران‌و سه‌رمایه ماركسیستیه‌كانی حیزب، له‌و كاته‌دا كه به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بیت ناتوانن له ئۆرگانه سیاسی‌و ته‌نفیزیه‌كانی رابه‌ری حیزب‌دا دریژه به‌كاری خۆیان بده‌ن. من به پیچه‌وانه بروام وایه ئه‌مه هۆكاریك ده‌بیت بۆ به‌هیزكردنی بونیه‌ی ماركسیستی حیزب. حیزب له هاوكاری كه‌سانیكی ماركسیستی به‌رجه‌سته به‌هره‌مه‌ند ده‌كات كه سالانیكی دریژ له ئۆرگانه بالاكانی ئه‌م حیزبه‌دا كاریان كردوه، حیزبیان رابه‌ری كردوه، توانا‌و خیبره‌ی ماركسستیان كۆكردوه‌ته‌وه.
هه‌ر حیزبیك بیرك بۆ چۆنیه‌تی كه‌لك وه‌رگرتن له‌م جۆره كه‌سانه‌ی خۆی نه‌كاته‌وه، حیزبیكی خام و ناكارامه‌و بێ‌لیاقه‌ته. بیگۆمان ئه‌مه‌ش له كاتی خۆیدا پیویستی په‌یداكردوه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌م بریاره مه‌سه‌له‌ن بۆ سه‌رده‌می رۆژی دامه‌زراندنی حیزب یان هه‌تا 5 سال دوای ئه‌وه‌ش مه‌وزوعیه‌تی نه‌بوو. ئیستا كه دوای نزیكه‌ی 15 سال له‌كارو هه‌لسوران و به‌ره‌به‌ره په‌یدا بونی تیپیك له‌م كه‌سایه‌تیه واقعیانه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌وزوعیه‌تی په‌یداكردوه.
• پێم خۆشه به فزوله‌وه ئه‌و پرسیاره بکه‌م که ئایا بیرت له‌وه کردۆته‌وه واز له پۆستی سکرتێری کۆمیته مه‌رکه‌زی یان پۆسته سه‌رکردایه‌تیه‌کان بهێنیت، هه‌روه‌ک خۆت باست کرد یان ئه‌وه گریمانێک بوو؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: به‌لی تا ئیستا چه‌ند جاریك له 3 سال پیش ئیستاوه ویستومه ده‌ست له پۆستی سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بكیشمه‌وه، به‌لام تا ئیستا هه‌ر سه‌ری نه‌گرتووه. من پیم وایه ئه‌مه سونه‌تیكی پیشره‌وانه‌یه‌و به قازانجی حیزب ده‌بیت، كه ئه‌م پۆستانه له‌سه‌ر كه‌سیك تاپۆ نه‌كریت، خۆمان بوار بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوریانیكی تر بینه‌پیشه‌وه‌و له‌م مه‌وقعیه‌ته‌دا ده‌ربكه‌ون و ده‌ور بگیرن. بزووتنه‌وه‌ی ئیمه زه‌ره‌ر ده‌كات له‌وه‌ی كه بۆ پۆستی سكرتیری یان هه‌ر پۆستیكی تر ته‌نها بچه‌سپێ به یه‌ك كه‌سه‌وه.
به‌هه‌رحال به زۆر به‌لگه. من رۆژیك دوای كۆنگره‌ی سیه‌م، له ناوه‌راستی نیسانی 2005دا له پلنیۆمی 16 ئه‌وكات ئارایشی لیده‌ر شیپ بوو، ویستم به پلنیۆمی راگه‌یه‌نم، كه نامه‌وێ خۆم بۆ لیده‌ری حیزب كاندید بكه‌م‌و پیم باشه ئالوگۆریك بكه‌ین‌و ئه‌و پۆسته بسپیردریت به هاوریه‌كی تر. پیش پلنیۆم ئه‌مه‌م له‌گه‌ل هاوریانیك باس كرد، له‌گه‌ل مخاله‌فه‌تی توندیان به‌ره‌وبوو بووم. ووتیان ئه‌مه له ناكاوه‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بیری بۆ نه‌كردوه‌ته‌وه‌و لانی كه‌م دوای بخه بۆ پلنیۆمی ئاینده. سه‌رئه‌نجام منیش ئه‌وه‌م قبول كرد‌و باسه‌كه‌م وازلیهینا بۆ پلنیۆمی 17.
له كۆتایی حوزه‌یرانی 2005 پلنیۆمی 17 به‌سترا، له‌وی باسه‌كه‌م ته‌رح كرد‌و مشتومریكی زۆری له‌سه‌ر دروست بوو. سه‌رئه‌نجام له‌گه‌ل مخاله‌فه‌ت و بێ‌مه‌یلی توندی پلنیۆم له‌گه‌ل ئه‌م ته‌رحه به‌ره‌وروبومه‌وه. داوام لیكرا كه هه‌ر له‌و پۆسته‌دا بمینمه‌وه. منیش هه‌رچه‌نده باوه‌ری ته‌واوم به بۆچونه‌كه‌ی خۆم هه‌بوو، به‌لام نه‌كرا داواكه‌ی پلنیۆمم ره‌تبكه‌مه‌وه. سه‌رئه‌نجام له پلنیۆمی 18 دا كه له سه‌ره‌تای نیسانی 2006 به‌سترا، ته‌رحیكم هینا بۆ گۆرینی ئارایشی رابه‌ری حیزب. له‌و ته‌رحه‌دا سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌وری چاودیری ده‌گیرا نه‌ك سه‌رپه‌رشتی و ته‌نفیزی. بۆ ئه‌وه‌ی به‌م جۆره ئالوگۆریك له رابه‌ریو جیگاو ریگای شه‌خصیه‌ته‌كانی حیزب‌دا پیكبیت. به مانایه‌كی تر مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو به‌م جۆره هه‌مان تصوری پیشوی خۆم به‌رمه‌پیشه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ریگا بكه‌ینه‌وه بۆ هاتنه پیشه‌وه‌ی كه‌سانیكی تر. ئه‌وه‌بوو ته‌رحه‌كه‌م په‌سه‌ندكراو ئارایشی رابه‌ری گۆرا له لیده‌ر شیپه‌وه بۆ رابه‌ری جه‌ماعی.
له دوای كۆنگره‌ی چواره‌میش دیسان به پێ‌ی هه‌لسه‌نگاندنی وه‌زعی رابه‌ری و هه‌لسورانی یه‌ك دوو سالی رابردوو، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هاوریانه‌وه داوام لیكرا كه پۆستی سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و مه‌سئولیه‌تی سه‌رپه‌رشتی رابه‌ری سیاسی‌و ته‌نفیزی حیزب، بگرمه ئه‌ستۆ. كاتیكش له‌گه‌ل واقعیه‌تی پلنیۆمی 20 به‌ره‌ورووبووم و كاندیدی تر نه‌بوو بۆ ئه‌م پۆسته، ئه‌مجاره‌ش به‌پێ‌ی زه‌روره‌ت ئه‌و مسئولیه‌ته‌م قبول كرد. به‌لام یه‌كه‌م به پلنیۆمم راگه‌یاند كه من 11 ساله سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیم، ئیتر ده‌مه‌وی ئالوگۆریك له‌م پۆسته‌دا بكریت. من ئاماده‌م بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌م مسئولیه‌ته بگرمه‌وه ئه‌ستۆ. كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌بی له ئیستاوه بیری خۆی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكاته‌وه‌و ئاماده‌یی خۆی وه‌رگریت. دووه‌م ته‌رحیكم پیشنیار كرد بۆ ئارایشی رابه‌ری كه په‌سه‌ندكرا، به‌پێ‌ی ئه‌و ته‌رحه مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی جه‌معی پیكه‌وه رابه‌ری سیاسی‌و ته‌نفیزی حیزب ده‌گرنه ئه‌ستۆو سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و جیگری سكرتیریش ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌بن‌و هه‌مان ماف‌و ده‌سه‌لاتی هه‌ر ئه‌ندامیكی تری مه‌كته‌بی سیاسیان ده‌بیت. ئه‌م ته‌رحه به نوسراو ئاماده‌كراوه.
• سونه‌تێک که له‌ناو حزبدا جێکه‌وته بوو، به‌ستنی کۆنگره‌کانی بوو به شێوه‌ی عه‌له‌نی، ئه‌م کۆنگره‌یه به عه‌له‌نی نه‌به‌سترا و هۆکانیش ڕۆشنه که مه‌سه‌له‌ی ئه‌منین. به‌ڵام ئایا حزب ئاماده‌یه دوای به‌ستنی کۆنگره‌که فیلمی کۆنگره‌که بڵاو بکاته‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌بیت كه كۆنگره‌ی چواره‌م به نهینی به‌سترا، ئه‌وه به رای من ده‌قیق نیه بلین ئه‌م كۆنگره‌یه به نهینی به‌سترا. چونكه له بنه‌ره‌ته‌وه عه‌له‌نی بوونی كۆنگره‌كانی پیشوی ئیمه له‌وه‌دا نه‌بوو كه ناونیشانی هۆلی كۆبونه‌وه‌كانمان راگه‌یاندبیت. عه‌له‌نی بوونی كۆنگره‌كان چه‌ند لایه‌نیكی هه‌بوو، له پیش هه‌موو شتیكدا، ئه‌وه‌بوو كه كۆمه‌لگا له به‌ستنی كۆنگره ئاگاداربوو. باس و به‌لگه‌نامه‌و جیداله‌كانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره له ئاستی كۆمه‌لگادا عه‌له‌نی بوون. ئه‌مه گرنگترین لایه‌نی عه‌له‌نی كردنی كۆنگره‌كان بوو. زۆرترین كه‌س و لایه‌نیش هه‌ر لیره‌وه له باس و جیدالاتی كۆنگره‌كانی پیشومان ئاگاداربوون. له‌م باره‌یه‌وه كۆنگره‌ی چواره‌میش هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌بوو كه تا دورۆژ پیش كۆنگره ئاماده‌بوبیت و بۆ كۆمه‌لگا رانه‌گه‌یه‌نرابیت. ئه‌و باسانه‌ش كه له ناوكۆنگره‌دا كراوه شتیكی زیاتر له‌وه نه‌بوو كه له 5 ژماره‌ی “به‌ره‌وكۆنگره”دا به عه‌له‌نی بلاوكراوه‌ته‌وه.
به‌شیكی تری عه‌له‌نی بوونی كۆنگره‌كانی پیشوو، له‌وه‌دا بوو كه بوار كراوه بوو بو نوینه‌ری ئه‌حزاب و میدیاكان و كه‌سانی تر بتوانن خۆیان ناونوس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بونیان له كۆنگره وه‌كو میوان دابین بكریت. ئیمه ئه‌م به‌شه‌ی دووه‌مان بۆ نه‌كرا. واته ده‌كریت بلیین له دوو به‌شی سه‌ره‌كی عه‌له‌نی بوونی كۆنگره، نیوه‌ی دابینكرابوو. هۆی ئه‌مه‌ی دووه‌میان له راستیدا ئه‌وه‌بوو كه ئیمه پیویستمان به‌وه هه‌بوو كۆنگره‌یه‌كی تیروته‌سه‌ل بگرین و كاتی ته‌واومان هه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌سه‌ر میزمانه به تیروته‌سه‌لی قسه بكه‌ین. له‌م حاله‌شدا سازدانی كۆنگره‌یه‌كی فراوان كه ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام بیت له‌و وه‌زعیه‌ته‌ی عیراقدا، له هه‌موو روویه‌كی ئه‌منی و عه‌مه‌لی و مالی و فه‌نیه‌وه، سه‌خت بوو. بۆیه هه‌تا به‌ده‌ر له ده‌رگا ئاوه‌لاكردن بۆ میوان، ته‌نانه‌ت ناچاربوین ژماره‌ی نوینه‌رانیش به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌تمه‌ن كۆنگره‌كه به زووی بگیریت و كیشه‌ی ئه‌منی و عه‌مه‌لی و فه‌نی و مالی بۆ نه‌یه‌ته پیش و فرسه‌تی كافی هه‌بیت به پێ‌ی زه‌روره‌تی باس و كاره‌كان، ماوه‌ی كۆنگره دریژ بكه‌ینه‌وه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا حیزب ئاماده‌یه فیلمی كۆنگره بلاوبكاته‌وه، به‌رای خۆم هیچ گرفت وكیشه‌یه‌كی سیاسی له‌مه‌دا نابینم، له هه‌مانكاتدا زه‌روره‌تیكیشی بۆ نابینم چونكه زۆرتر له‌وه‌ی له كۆنگره قسه‌ی لیكرابیت، له بلاوكراوه‌ی به‌ره‌و كۆنگره‌دا باسه‌كان چاپكراوه شتیك نهینی نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌مینیته‌وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر كیشه‌یه‌كی فه‌نی له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دا هه‌بیت كه ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن داوای فلیمه‌كان بكات. چونكه حه‌تمه وه‌كو باری فه‌نیش ئاماده‌كردنی ئه‌و فیلمانه بۆ بلاوكردنه‌وه به كه‌یفیه‌تیكی باش كاری ده‌وێ. بریاری كۆتایش به ده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسی و پلنیۆمه.
• هه‌ندێک ئه‌ندامی حزب ده‌ڵێن هه‌ندێک که شایسته‌ی ئه‌وه بوون ده‌ربچن بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌رنه‌چون له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و ئه‌مه به خه‌له‌لێک له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چۆن بوو، تۆ ڕات چییه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: هه‌لبژاردن له رووی سیاسی و قانونیه‌وه هیچ خه‌له‌لیكی تیا نه‌بوو. كۆنگره به پێ‌ی ئوصول ومه‌وازینی حیزبی ریكخرابوو. راپۆرتی هه‌لبژاردنی نوینه‌ران له‌سه‌رتاوه دراوه به كۆنگره‌و قسه‌وباسی مفه‌صه‌لی لیكراوه‌و په‌سه‌ند كراوه. ئه‌م نوینه‌رانه‌ش له فه‌زایه‌كی به ته‌واوی ئازاد‌و ئوصولی و سیاسی‌دا، ده‌نگدانی خۆیان كردوه بۆ هه‌لبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
من دوای قالبون له ناو هه‌لبژاردن بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی حیزب و ته‌نانه‌ت پیش حیزبیشدا، ئیتر ئه‌وه به‌لامه‌وه ئاساییه، كه ته‌قریبه‌ن هه‌موو هه‌لبژاردنیك، له روانگه‌ی هه‌ر هاوریه‌كه‌وه، كه‌م و كوریه‌كی هه‌یه‌و هه‌ركه‌س به‌شی خۆی نارازای بونی له ئه‌نجامی هه‌لبژاردن هه‌یه. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌بینین هه‌ندیك جار كه‌سانیك خودی هه‌لبژاردنه‌كه به‌رنه ژیر پرسیار‌و ناره‌زایه‌تیه‌وه. ئه‌نجامی هه‌لبژاردن هیچ كات به ته‌واوی به پێ‌ی دلی كه‌س نیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی یان فلانه كه‌س كه به‌رای ئه‌و زۆر شایسته‌یه ده‌نگی نه‌هیناوه. من به ته‌واوی حه‌ق ده‌ده‌م به هه‌ركه‌سیك كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌م جۆره، لای خۆیه‌وه ناره‌حه‌تیه‌كی هه‌بیت له‌وه‌ی كه ئاره‌زوه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌بووه. به‌لام به هیچ جۆریك حه‌ق ناده‌م به هیچ كه‌سیك، كه به‌بی به‌لگه‌ی قانونی، له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچونی خۆی و له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی كه ته‌ركیبه‌ی جیگا مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌نگی نه‌هیناوه، گه‌رد بخاته سه‌ر هه‌لبژاردن و به قه‌ولی تۆ به‌خه‌له‌لی له‌قه‌له‌م بدات. ئه‌مه‌ش به‌ناكۆك ده‌زانم له‌گه‌ل ئوصولی حیزبی و سونه‌تی ئیمه له هه‌لبژاردندا.
كۆنگره‌یه‌ك گیراوه، نوینه‌رانی ریكخستنه‌كانی حیزب به هه‌لبژاردن تیایدا ئاماده‌بوون، گوییان بۆ قسه‌وباسی یه‌كتر گرتووه، راوبۆچونی یه‌كتریان بیستووه، هه‌ركه‌س له نوینه‌ران مافی خۆیه‌تی چ تصوریكی هه‌بیت بۆ رابه‌رو رابه‌ری و به‌پێ‌ی تصوری خۆی ده‌نگبدات. له‌م كۆنگره‌یه‌شدا هه‌ركه‌س به بۆچونی خۆی لیستی خۆی پركردوه‌ته‌وه. هه‌لبژاردن یانی ئه‌مه، یانی ئه‌وه‌ی كه‌س له‌پیشه‌وه بۆی نه‌براوه‌ته‌وه كه حه‌تمه‌ن ده‌نگ بهینیت. بۆ هیچ كه‌س نه‌براوه‌ته‌وه كه به‌فلان به‌لگه حه‌تمه‌ن ده‌بی ده‌نگ بهینیت. هه‌ركه‌س ئاماده‌یی قبولكردنی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنی نه‌بیت، باشتره به‌شداری تیادا نه‌كات. هه‌لبژاردنی ئازاد یانی ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س ئازاده كێ به شایسته ده‌زانی و ده‌نگی خۆی بدات به كاندیدی خۆی.
له كۆتایدا پیویسته ئه‌وه بلیم، كه مه‌رج نیه هه‌موو ئه‌و رابه‌ره كریكاری و جه‌ماوه‌ری و سیاسیانه‌ی كادری حیزبن، حه‌تمه‌ن ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بن. ره‌نگه له كاتیكدا حیزب ده‌یان وبگره زیاتریش له‌م كادر‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی هه‌بیت، به‌لام ژماره‌یه‌ك كه كۆنگره بریاری لیده‌دات بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ره‌نگه زۆر كه‌متر بیت له ژماره‌ی ئه‌و رابه‌رو كه‌سایه‌تیانه‌ی كه حیزب هه‌یه‌تی. له‌م حاله‌ته‌دا له هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا كه‌سانیك كه شایسته‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندین له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كۆمیته‌یه ده‌میننه‌وه. من ئه‌مه به كیشه‌و خه‌له‌ل نازانم. رابه‌رانی كریكاری و جه‌ماوه‌ری و كه‌سایه‌تیه‌كانی حیزب له هه‌ر ئاستیكدا بن ده‌توانن ده‌ورو نه‌خشی خۆیان بگیرن.
• من زۆر سوپاست ده‌که‌م بۆ ئه‌و بواره‌ی ڕه‌خسانت بۆمان بۆ ئه‌م گفتۆگۆیه، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کی ترت مابێت فه‌رموو
ریبوار ئه‌حمه‌د: سوپاس بۆ ئیوه‌ش، منیش قسه‌یه‌كی ترم نیه.
2008-04-19