پیشنیاركراو له‌لایه‌ن: ریبوار احمد، فاتح شیخ، امجد غفور، شمال علی:
1- بارودۆخی سیاسی كوردستان له ساڵانی پاش شه‌ر و داگیركاری ئه‌مریكاوه، گرێ‌دراو و پاشكۆی ستراتێژی میلیتاریستی ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌یه كه له ئه‌نجامی ته‌ده‌خولی ئه‌مریكا له عێراقدا خولقاوه. له هه‌مانكاتدا درێژه‌ی ره‌وه‌ندێكی دوانزه ساڵه‌ی پیشوتربوو له دابران و سه‌ربه‌خۆیی دیفاكتۆ كه له ئاكامی ئاڵوگۆره‌كانی دوای شه‌ری ١٩٩١ی ئه‌مریكا له دژی عیراق هاته‌كایه‌وه. له ئاستی ناوخۆیشدا، كوردستان له ئاكامی شه‌ری ناوخۆ و كێشه‌ی له‌مێژینه‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا، تا ناوه‌راستی ساڵی ۲٠٠٦ دوو ناوچه‌ی دابه‌شكراو بوو له ژێر حوكمی دوو ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و ئیداریی جیاوازدا. سه‌ره‌نجام ئه‌و دوو ئیداره‌یه ساڵی رابردوو له‌ژیر كاریگه‌ریی ئالوگۆره‌كانی عیراقدا‌و له پیناو مسۆگه‌ركردنی به‌شی ناسیونالیزمی كورد، له نیو ئه‌و ئالوگۆرانه‌دا، به ره‌سمی ریككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌یه‌كدا ببنه یه‌ك.
2- ئێستا كوردستان دوای چه‌ندین سال دابران‌و جیایی دیفاكتۆ، له ریگای ئیداره‌ی هاوبه‌شی دوو حیزبی ناسیونالیستی ده‌سه‌لاتداره‌وه، وه‌ك “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” له په‌یوه‌ندێكی “فیدراڵی” دا لكێنراوه به “حكوومه‌تی” به‌غداوه. شانزه ساڵ مێژوو و ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی جیاوازی كوردستان له‌لایه‌ك و نقوم بوونی كۆمه‌لگای عیراق له گیژاوو و بێ سه‌ره و به‌ره‌یی سیاسی و نائه‌منیدا، له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌روه‌ها ناكۆكیه چارهه‌ڵنه‌گره‌كانی په‌یوه‌ندی “فیدراڵی” نێوانیان، كۆمه‌لگای كوردستانی له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی بنه‌ره‌تی سیاسی و ئابووری گه‌وره‌دا گیرۆده كردووه. ئه‌م كیشانه‌ش بوونه‌ته بنه‌مای قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌نه له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ك‌و له نیوان “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا”دا، له‌لایه‌كی تره‌وه. فاكته‌ره دیاریكراوه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه بریتین له‌مانه:
– دوو حیزبی سه‌ره‌كی ناسیۆنالیزمی كورد به خۆگرێدانیان له‌گه‌ل ستراتیژی میلیتاریستی ئه‌مریكا له عێراقدا، له شه‌ری ١٩٩١به‌م لاوه، به‌تایبه‌ت به هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵا ئه‌مریكا له شه‌ر و داگیركاری له دژی عێراق له ساڵی ۲٠٠٣دا، چاره‌نووسی سیاسی خۆیان و ستراتێژی بزووتنه‌وه‌كه‌یان به ته‌واوی كرد به پاشكۆی سه‌ركه‌وتن یان شكستی ستراتیژی ئه‌مریكا. بۆیه له ئیستادا به شكستی ستراتیژی میلیتاریستی ئه‌مریكا، ئه‌وانیش دوچاری قه‌یرانێكی سیاسی و ناسنامه‌یی و ئایدیۆلۆژیك هاتوون. نیشانه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه هه‌ر له دوای شكستی بووش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه و به‌تایبه‌تش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتی به‌یكر- هامڵتن، به سه‌رتاپای خیتاب و هه‌ڵسوكه‌وتی رابه‌رانی ئه‌م دوو حیزبه و سه‌رجه‌م ناسیونالیزمی كورده‌وه به زه‌قی خۆی نیشانداوه.
– له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م دوو حیزبه به خۆگرێدانیان به سیناریۆی ناسراو به “پرۆسه‌ی دیموكراسی” له عێراق و لكاندنه‌وه‌ی كوردستان به ده‌سه‌لاتی به‌غداوه، به بێ پرس‌و ڕا به دانیشتوانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و به پێچه‌وانه‌ی ویست و ئیراده‌ی ئه‌وانه‌وه, چاره‌نووسی سیاسی خۆیان و كۆمه‌ڵگای كوردستانیان به سه‌ركه‌وتن و شكستی ئه‌و پرۆسه‌یه و به چاره‌نووسی حكوومه‌تی بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌ی به‌غداوه گریدایه‌وه. بۆیه له‌گه‌ل مایه‌پوچ بوونی گشت ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا و به‌تایبه‌ت به ئاشكرابوونی شكستی پرۆژه‌ی “فیدراڵی” دوای بێبه‌رهه‌م مانه‌وه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا، قه‌یرانی سیاسیانی قووڵتر كردۆته‌وه. بارودۆخی مه‌ئساوی و خوێناوی عێراق و فه‌شه‌لهێنانی “پرۆسه‌ی دیموكراسی” و شكستی پرۆژه‌ی “فیدراڵی”, جارێكی تر كۆمه‌ڵگای كوردستانی به‌ره‌وڕووی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كردوه‌ته‌وه. به‌لام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حاكم له كوردستان نه‌ك هه‌ر به هیچ جۆر ئاماده نیه وه‌ڵامی پێ بداته‌وه, به‌ڵكوو وه‌ك هه‌میشه له به‌رامبه‌ریدا راوه‌ستاوه. به‌م ڕووبه‌ڕوو وه‌ستانه و له حاڵێكدا كه پرۆژه‌ی فیدرالیزمی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار شكستی خواردووه باری قه‌یرانی ناسنامه‌یی و ئایدیۆلۆژیكی ناسیۆنالیزمی كورد و هه‌ر دوو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی گرانتر بووه.
– كاراكته‌ری میلیشیایی و كۆنه په‌رستانه و گه‌نده‌ڵی حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌ڵوێست‌و ره‌فتاری سه‌ره‌ۆیانه‌یان به‌رامبه‌ر به سه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌سه‌له‌ی بوودجه و كاره‌با و سووته‌مه‌نی‌و…هتد، كه خۆی نیشانه‌ی فاشیل بوونی سیسته‌می “فیدراڵی”یه، ده‌سه‌لاتی ناسیونالیزمی كوردی تووشی ته‌نگوچه‌له‌مه‌یه‌كی گه‌وره كردووه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی جه‌ماوه‌ردا. ئه‌مه و كاراكته‌ری میلیشیایی و كۆنه په‌رستانه و گه‌نده‌ڵی خودی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناره‌زایی قووڵا و به‌رینی جه‌ماوه‌ر و دارووخانی متمانه و خۆشباوه‌ری یان به هه‌ر دوو حیزب و به سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژی و تواناییان بۆ ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا، له هه‌موو كاتیك به‌رجه‌سته‌تر كردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی هه‌ره ئه‌ساسیه له قووڵا بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان و ناسیۆنالیزمی كورددا.
– له‌سه‌ر بناغه‌ی شكستی ستراتیژی میلیتاریستی ئه‌مریكا له عیراق و شكستی “پرۆسه‌ی دیموكراسی” و پرۆژه‌ی “فیدراڵی”، كه ناسیونالیزمی كورد ئومێده‌كانی خۆی له‌سه‌ریان بیناكردبوو، هه‌روه‌ها به‌و پێ‌یه‌ی كه ده‌سه‌لاتی سیاسی حاكم له كوردستان نه ده‌یه‌وێ و نه ده‌توانێ خۆی له بازنه‌ی ئه‌و شكستانه ده‌ربكات، ئه‌م قه‌یرانه هه‌مه‌لایه‌نه سیاسی و ئابووری و ئایدیۆلۆژیكه‌ی ناسیونالیزمی كورد، هه‌تا دێت قورس‌تر له‌سه‌ری ده‌كه‌وێ.
3- كۆمه‌ڵگای كوردستان وه‌كو كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی، له شانزه ساڵی رابردوودا به كرده‌وه له عیراق دابراوه و بوه‌ته كۆمه‌ڵگایه‌كی جیاواز. ئه‌م ره‌وتی جیاوازییه له پاش جه‌نگ و داگیركاری ئه‌مریكا و رووخانی به‌عسیشه‌وه، تا هاتووه به‌رینتر و قووڵتر بووه‌ته‌وه. تایبه‌تمه‌ندیه‌كان و جیاوازیه‌كانی كوردستان له چاو باقی ناوچه‌كانی عێراق، له بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا هه‌ر له زیاد بووندایه. مایه‌پوچی پرۆژه‌ی “فیدراڵی” و قووڵا بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و نه‌بوونی هیچ وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م قه‌یرانه كوشه‌نده‌یه، قڵشتی گه‌وره‌ی نێوان كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی ناسیونایستی قولكردۆته‌وه. ئه‌م قڵشته كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌رهه‌می دوو فاكته‌ری بنه‌ڕه‌تییه؛ هه‌ڵواسراویی سیاسی و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ئابووریی.
4- به‌راوردیكی ساده له نیوان هه‌ژاریه‌كی كه‌مه‌رشكین كه به‌ربینی به كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك گرتووه له‌گه‌ڵا سه‌روه‌ت و سامانیكی زۆر و زه‌به‌ند كه له چنگ ده‌سه‌ڵاتداران و چینی خاوه‌ن سه‌رمایه كۆ بووه‌ته‌وه، خه‌سڵه‌تی چینایه‌تی ئه‌م قڵشته و ئه‌م قه‌یرانه هه‌رچی روونتر ده‌خاته به‌رچاو. ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه پیویستی‌و زه‌مینه‌ی هاتنه‌مه‌یدانی كۆمۆنیزمی وه‌كو به‌دیلیكی رزگاریبه‌خش له هه‌مووكات زیاتر كردووه. كۆمۆنیزمی كارگه‌ری به ووینه‌ی كۆمۆنیزمیكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌خاله‌تگه‌ر ده‌بی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گرفت و ته‌نگژه سیاسی و ئابووریه‌كانی ئیستای كۆمه‌لگای كوردستان، هه‌روه‌ها له ریگای ریكخستن‌و رابه‌ری كردن‌و په‌ره‌پیدانی خه‌بات و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریه‌وه، وه‌كو به‌دیلیكی سیاسی رادیكال، خۆی بنوینێ.
5- له میانه‌ی ئه‌م قه‌یرانه گرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حاكم له كوردستان و شه‌پۆلی به‌رینی ناره‌زایی جه‌ماوه‌ردا هێزه كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیه‌كان و ناسیۆنالیزمی ناڕازی كورد، ده‌یانه‌وێ خۆیان سواری ئه‌و شه‌پۆله بكه‌ن و به ئاقاری ئامانج و قازانجی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیاندا به لارێیدا به‌رن. هه‌ر به‌و جۆره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌ڵواسراوی سیاسی و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ئابووری و په‌ره‌سه‌ندنی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، زه‌مینه‌ی بۆ ده‌خاله‌تی كۆمۆنیزمی كارگه‌ری له‌بارتر كردوه, هاوكات هه‌لێكیشی بۆ هه‌لپه‌رستانی كۆنه‌په‌رست له پۆپۆلیستی ئیسلامی تا پۆپۆلیستی ناسیۆنالیست ڕه‌خساندووه تا له ژێر ئاڵای چه‌واشه‌كارانه‌ی خه‌بات له دژی گه‌نده‌ڵیدا بێنه مه‌یدان و هێز له ده‌وری خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه.
6- دوای ده‌ورانیكی 16 ساله‌و له‌ده‌ستدانی چه‌ندین فرسه‌ت كه بۆ ته‌بدیلبونی كۆمۆنیزمی كارگه‌ری، به هیزیكی قودره‌تمه‌ند و لایه‌نیكی هاوكیشه‌ی سیاسی‌و چاره‌نوس ساز بۆ كۆمه‌لگای كوردستان، ئه‌م هه‌لومه‌رجه جاریكی تر ده‌رگایه‌كی فراوانی به‌رووی هاتنه‌مه‌یدان‌و ده‌ورگیرانی كۆمۆنیزمی كریكاریدا ئاوه‌ڵاكردووه. مه‌رجی قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن كۆمۆنیزمی كارگه‌ریه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌خشاندنی ئاینده‌ی كۆمه‌لگا به‌پێ‌ی ئاسۆی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، به‌نده به له مه‌یدانبونی حیزبێكی سیاسی جه‌ماوه‌ریی و ده‌خاله‌تگه‌ری حیكمه‌تیه‌وه كه بتوانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری‌و گشت كۆمه‌لگا له ده‌وری پلاتفۆرمیكی سیاسی و ئابووری، بۆ كۆتایهینان به مه‌ینه‌تیه‌كانی ئیستا، ریكخراوو رابه‌ری بكات.
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وانه‌ی باسكران، ئه‌رك‌و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كۆمۆنیزمی كارگه‌ری له كوردستان بریتین له:
– ده‌ستپیشخه‌ری له پیكهینانی ده‌ستبه‌جێ‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كارگه‌ری كوردستان‌و بیناكردنی وه‌كو حیزبیكی سیاسی خوازیاری ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌لایه‌تی ماركسیستی‌و شۆرشگیر‌و ئالوگۆربه‌خش.
– به‌ریخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوان له ده‌وری خواستی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و ده‌رهێنانی كۆمه‌ڵگا له هه‌ڵواسراوی سیاسی و رزگار كردنی له بازنه‌ی پووچه‌ڵی پرۆژه‌ی “فیدراڵی” ناسیونالیزمی كورد.
– ریكخستن‌و ڕابه‌ری كردنی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی له ده‌وری پلاتفۆرمیكی رۆشن له دژی گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپاگیرو هه‌ژاریو نه‌داری‌و نه‌بوونی پێداویستی‌و خزمه‌تگوزرایه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌لك.
– خستنه‌ڕووی سۆسیالیزم وه‌كو تاقه به‌دیل‌و رێگاچاره‌یه‌ك هه‌ر ئیستا بۆ ڕیشه‌كێشكردنی چه‌وسانه‌وه‌و زولم‌و زۆرداری‌و بنیاتنانی كۆمه‌لگایه‌كی ئازاد‌و یه‌كسان‌و خۆشگوزه‌ران.
– ئه‌ركێكی هه‌ره گرنگی كۆمۆنیسته‌كان له كوردستان له‌م ده‌وره‌یه‌دا به‌ڕێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رینی ڕۆشنگه‌ریه بۆ رخنه گرتن و ئیفشای ناسیۆنالیزمی كورد و حیزبه‌كان و سه‌ركردایه‌تیه سیاسیه‌كه‌ی له هه‌موو بواره‌كانی سیاسه‌ت و ئابووری و ئایدیۆلۆژی و فه‌لسه‌فه و كولتوور و داب و نه‌ریت، له‌م نیوه‌شدا ره‌خنه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوره‌كه‌یان بایه‌خیكی تایبه‌تی هه‌یه.
– له‌هه‌مانكاتدا نابێ بوار بدریت ڕه‌وته ئیسلامیه كان و ناسیۆنالیزمی ناڕازی كورد، به شیوه‌یه‌كی پۆپۆلیستی خۆیان سوار شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز بكه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له پاڵا ڕخنه و په‌رده هه‌لماڵین له‌سه‌ر نوێنه‌ره ره‌سمیه‌كانی ناسیۆنالیزمی كورددا, ده‌بێ په‌رده له‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌كارانه‌ی ئیسلامی سیاسی‌و ناسیۆنالیزمی ناڕازی كوردیش لابدریت‌و بدرینه به‌ر رخنه‌ی قول‌و هه‌مه‌لایه‌نه.