میدیا/ ئه‌گه‌ر بكری كورته‌یه‌كمام له‌سه‌ر ژیانی كه‌سایه‌تی خۆت‌و چۆنیه‌تی هه‌لبژاردنی ریچكه‌ی كاری سیاسیتمان بۆ باس بكه‌یت.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ من له دایكبووی سالی 1963و دانیشتوی شاری كه‌ركوكم، له سالی 1978 ه‌وه تیكه‌ل به خه‌بات‌و هه‌لسورانی سیاسی بووم، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌كو هه‌لسوراویكی چه‌پ‌و ماركسیست ده‌ستم به كار كردوه. تا سالی 1983 له‌گه‌ل (كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان) كارم كردوه. له سازده‌رانی بزووتنه‌وه‌و جموجۆله جه‌ماوه‌ریه‌كانی ئه‌و سالانه به تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كانی سالی 1982 دژی رژیمی به‌عس به‌شداریم كرد. پاش جیابونه‌وه له كۆمه‌له له‌گه‌ل كۆروكۆمه‌له چه‌پ‌و ماركسیه‌كانی ئه‌وكاته‌ی سه‌ر به ماركسیزمی شۆرشگیری ئیران ده‌ستم به‌كار كرت. سالی 1985 راسته‌وخۆ له‌گه‌ل حیزبی كۆمۆنیستی ئیران په‌یوه‌ندیم گرت‌و چه‌ند جاریك به مه‌به‌ستی ئاشنایه‌تی زیاتر به ماركسیزمی شۆرشگیر‌و دواتریش كۆمۆنیزمی كریكاری‌و باسه‌كانی منصور حكمت، سه‌ردانی حیزبی كۆمۆنیستی ئیرانم كردوه‌و هه‌ر جاره‌ی بۆ چه‌ند مانگ له‌وی ماومه‌ته‌وه‌و دراسه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌بیاتانه‌م كردوه.
له ماوه‌ی نیوان سالانی 1982 تا 1988 چه‌ند جاریك به هۆی هه‌ولی گرتنم له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمه‌وه ناچار به خۆشاردنه‌وه‌و ده‌ست هه‌لگرتن له خویندن بووم. هاوینی سالی 1986 بریاری گرتنم ده‌رچوو، پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن (المحكمه الپوره)ی رژیمه‌وه به غیابی حوكمی ئیعدامم بۆ ده‌رچوو. له‌وكاته‌وه ژیان‌و هه‌لسورانیكی به ته‌واوی نهینی‌و زۆر سه‌ختم به‌سه‌ردا سه‌پا، كه توانیم به هاوكاری دۆستانی دلسۆز له داوی رژیم رزگارم بیت. سالی 1987 گروپیكمان به ناوی (كۆمه‌له‌ی تیكۆشه‌رانی كۆمۆنیست) پیكهینا‌و بلاوكراوه‌یه‌كمان به ناوی (ئاسۆی سۆسیالیزم) ده‌رده‌هینا. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رووداوه سیاسیه‌كان‌و باس‌و پلیمیكه‌كانی ئه‌وكاته‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی كوردستان، نوسراوه‌و نامیلكه‌ی جۆراوجۆرمان ده‌نوسی‌و ده‌ست به ده‌ست بلاومان ده‌كرده‌وه.
باسه‌كانی كۆمۆنیزمی كریكاری یه‌كسه‌ر ئالوگۆر له نیو چه‌پی كوردستانی عیراقیش پیكهینا، ئیتر (كۆمه‌له‌ی تیكۆشه‌رانی كۆمۆنیست) هه‌لوه‌شایه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا من به شیوه‌ی نامیلكه‌ی ده‌ست نوس باسه‌كانی خۆمم بلاوده‌كرده‌وه. پاشان له‌گه‌ل تاهر حسن گروپیكمان به ناوی (كۆمه‌له‌ی كریكارانی 1ی ئایار) پیكهینا‌و بلاوكراوه‌یه‌كی ده‌ستنوسمان به ناوی (خه‌باتی كریكار) ده‌رده‌هینا‌و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل محفله كریكاری‌و كۆمۆنیستیه‌كانی شاره‌كانی كوردستان به‌هیزكرد. سالی 1991 له سازده‌رانی كۆمیته‌كانی راپه‌رین به‌شداربووم، رۆژانی پیش راپه‌رین وه‌كو (كۆمه‌له‌ی كریكارانی 1ی ئایار) له‌گه‌ل دوو مه‌حفه‌لی دیكه‌دا ریكخراویكمان پیكهینا به ناوی (یه‌كیتی خه‌باتی كۆمۆنیزمی كریكاری)و بلاوكراوه‌ی (خه‌باتی كریكار)یش بوو به بلاوكراوه‌ی ئه‌م ریكخراوه. ئه‌م ریكخراوه له‌گه‌ل گروپه كۆمۆنیستیه‌كانی ئه‌وكاته‌دا ده‌وری گرنگی بینی له سازدانی راپه‌رینی 1991و لایه‌نیكی چالاكی به‌ریخستنی بزووتنه‌وه‌ی شوراكانی ئازاری 1991 بوو.
چه‌ند رۆژ پیش ئه‌وه‌ی راپه‌رینی 1991 كه‌ركوك بگریته‌وه، له كاتیكدا به گه‌رمی له‌گه‌ل كۆمیته‌كانی راپه‌رین سه‌رقالی كاری راپه‌رین بوم، له ناكاو كه‌وتمه بۆسه‌ی رژیمه‌وه‌و ده‌ستگیركرام، به‌لام ته‌نها 4 رۆژ له زیندانی معسكریكی نیوان كركوك‌و حویجه مامه‌وه‌و پیش ئه‌وه‌ی به ناو‌و نیشانی واقعی خۆمه‌وه بناسریمه‌وه له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له هاوریانی زیندانیم شه‌ویك محه‌جه‌ره‌ی زیندانه‌كه‌مان شكاند‌و به ناو رژینه‌ی گوله‌و ته‌لبه‌ندی دركاوی ده‌وری زیندانه‌كه‌و سه‌رئه‌نجام دیواری زینداندا خۆمان ده‌رباز كرد. پاشان كه‌وتینه دانانی بنكه‌ی شوراكان‌و پیكهینانی شوراكان.
پاش شكستی راپه‌رین له ده‌ورانی ئاواره‌ییدا به به‌شداری عه‌مه‌لی‌و به نوسین‌و رۆشن كردنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی كاری ئه‌و ده‌ورانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی دریژه‌م به كاری خۆمدا، دواتر پۆستی سه‌رنوسه‌ری بلاوكراوه‌ی (خه‌باتی كریكار)م پێ سپیردراو كه له هه‌مان كاتدا خه‌ریكی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل كۆروكۆمه‌له كۆمۆنیستی‌و كریكاریه‌كانی جنوب‌و ناوه‌راست بووم به دیاریكراوی له‌گه‌ل نادیه محمود‌وفارس محمودو سمیر عادل، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل كۆمۆنیزمی كریكاری.
له‌گه‌ل هاتنه گۆرێ‌ی باسی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق، بۆ پیكهینانی حزب كارم كر‌و یه‌كیك بووم له 10 كه‌سی دامه‌زرینه‌ری حزب. له سه‌ره‌تای پیكهاتنی حیزبه‌وه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و مه‌كته‌بی سیاسی بووم. سالی 1995 له‌سه‌ر نوسینی ووتاریك كه له بلاوكراوه‌ی (بۆپیشه‌وه) بلاوكرایه‌وه، به ناوی (ئیسلامیه‌كانی په‌یامی كۆیلایه‌تی ئیغتصابی ژنان راده‌گه‌یه‌نن) كه تیایدا به توندی روانگه‌و بۆچونی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامیم به‌رامبه‌ر به ژنان دایه به‌ر ره‌خنه. ئیسلامیه‌كان له هه‌موو مزگه‌وته‌كانه‌وه‌و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیانه‌وه كه‌وتنه هیرش بۆ سه‌رم، هه‌روه‌ها هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاتدار(یه‌كیتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات)و حكومه‌ته‌كانیان به شیوه‌ی فتوای ئیسلامی له دژم به پشتیوانی له ئیسلامیه‌كان هه‌لویستیان گرت‌و حكومه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی بلاوكراوه‌ی (بۆپیشه‌وه)ی داخست. هه‌روه‌ها جمهوری ئیسلامی له ده‌می یه‌كیك له به‌كریگیراوانی خۆیه‌وه به ناوی (ئه‌دهه‌م بارزانی) كه سه‌رۆكی تاقمیكی ئیسلامی سه‌ر به جمهوری ئیسلامیه، فتوای كوشتنی منی راگه‌یاندو بریكی گه‌وره پاره‌ی ته‌رخان كرد (200000 دینار) بۆ هه‌ركه‌سیك كه به‌م كاره هه‌ستێ. فتوای كوشتنی من له بلاوكراوه‌ی (جمهوری ئیسلامی- رژیمی جمهوری ئیسلامیه‌وه) بلاوكرایه‌وه. سالی 1996 كرام به به جیگری هاوریم امجد غفور كه سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب بوو. له دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حیزبه‌وه پۆستی سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبم پێ سپیردرا. بۆ یه‌كه‌مین جار له ئه‌یلولی سالی 2000دا دیداری منصور حكمتم كرد‌و دوای ئه‌وه له‌سه‌ر پیشنیاری منصور حكمت بلاوكراوه‌ی (ئۆكتۆبه‌ر)م به زمانی كوردی ده‌رهینا.
میدیا/ له‌گه‌ل كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران كارت كردوه، بۆچی لییان جیابویته‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ من كۆمه‌له‌م وه‌كو ره‌وت‌و ریكخراویكی ماركسیستی هه‌لبژاردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌لی كار بكه‌م، له ماوه‌ی چه‌ند سال كاركردن له‌گه‌لی‌و له هه‌مان كاتدا تیگه‌یشتنی قولتری خۆم له ماركسیزم، به تایبه‌تی وه‌كو له پیشه‌وه باسم كرد له ریگای ئاشنایه‌تی له‌گه‌ل (ماركسیزمی شۆرشگیر)ی ئیران‌و باسه‌كانی منصور حكمت، بۆم روون بوه‌وه كه كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان له بنه‌ره‌ته‌وه ریكخراویكی ناسیونالیستیه‌و له ناوه‌رۆكدا هیچ لیكچونیكی له‌گه‌ل ماركسیزم نیه. ئه‌مه له دوای كۆنفرانسی دوه‌میه‌وه زۆر ئاشكراتربوو بۆم. بۆیه ئیتر نه جیگای كار‌و هه‌لسورانی منی تیاده‌بوه‌وه‌و نه به‌كه‌لكی ئامانجه‌كانی من ده‌هات. بۆیه لیی جیابومه‌وه.
میدیا/ئایا ئیوه به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان‌و عیراق ده‌كه‌ن؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌گه‌ر به‌راستی هه‌لبژاردنیك له ئارادا بوایه، به‌لی به‌شداریمان ده‌كرد‌و هه‌ولمانده‌دا بیكه‌ینه ریگاو مه‌یدانیك بۆ هه‌ولدان له پیناو خواست‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لك. به‌لام له واقعدا به ساده‌ترین‌و سه‌ره‌تایترین پیوانه‌كانی هه‌لبژاردنی ئازاد، هیچ هه‌لبژاردنیك له ئارادا نیه. ئه‌وه‌ی ناوی نراوه هه‌لبژاردن سیناریۆیه‌كه بۆ وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆری خه‌لك بۆ ئه‌و به‌دیله كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی كه پیش‌تر بریاری فه‌رزكردنی دراوه.
له كۆمه‌لگایه‌كه كه ئازادی سیاسی نه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له سه‌راسه‌ری وولاتدا ئازادانه به‌دیلی خۆیان به خه‌لك بناسینن، له كاتیكدا كه لایه‌نه‌كان له ئیمكانیه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگیان به‌هره‌مه‌ند نه‌بن، له كاتیكدا به فه‌راهه‌م كردنی ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه كاتیكی گونجاو بۆ هه‌لسورانی لایه‌نه‌كان دیاری نه‌كریت، خه‌لك ناتوانن ئاشنایه‌تی به هه‌موو به‌دیله‌كان په‌یدا بكه‌ن تا بتوانن هه‌لبژاردنی خۆیان له نیوانیان بكه‌ن. ئیستا له هه‌موو ناوچه‌كانی بنده‌ستی ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌ی ره‌خنه له ئیسلام بگریت ده‌یكوژن، له ناوچه‌ی ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی نیشتمانی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری به ره‌سمی قه‌ده‌غه كراوه، ئایا ده‌كری ئه‌مه به ئازادی ناوببریت؟
كاتیك لوله‌ی چه‌كی میلیشیا به‌سه‌ر خه‌لكه‌وه‌یه ئیتر هیچ بواریك بۆ ئه‌وه نیه خه‌لك ئازادانه ده‌نگبدات‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی گوزراش له ده‌نگدانی خه‌لك ناكات. له نیو هه‌ل‌ومه‌رجیكی وادا ده‌نگدانی خه‌لك فاكته‌ر نیه، هه‌رلایه‌ك هیزو ملیشیاو ئیمكانیه‌تی هه‌بیت ده‌یباته‌وه. ئه‌مه هه‌مان یاسای جه‌نگه‌له نه‌ك هه‌لبژاردنی ئازاد. سه‌رئه‌نجام ئه‌وه زۆر ئاشكرایه كه هیچ هه‌ل‌ومه‌رجیكی ئه‌منیه‌تی بۆ به‌ریوه‌چونی هه‌لبژاردن له ئارادا نیه‌و خه‌لك ناتوانن بێ نیگه‌رانی برۆن له پشتی صندوقی ده‌نگدان ریز ببه‌ستن. به هوموو ئه‌و به‌لگانه نه‌خیر ئیمه له سیناریۆی فریوكارانه‌ی هه‌لبژاردن به‌شداری ناكه‌ین‌و بۆ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی پوچ‌و فریوكارانه‌ی هه‌ولده‌ده‌ین.
تا ئه‌و جیگایه‌ش كه به كوردستان ده‌گه‌ریته‌وه من پیم وایه سیناریۆكه هه‌مان شت‌و ته‌واوكه‌ری ئه‌وه‌یه كه له عیراقدا به‌ریخراوه. بۆیه جیاواز له‌و به‌لگانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكران، ئیمه پی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرین كه پیش هه‌لبژاردن ده‌بێ ریفراندۆم بكریت. مانای نیه پیش ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی كوردستان دیاریبكریت، باز به‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بدریت‌و ئه‌م خه‌لكه راپیچ بكرین بۆ ده‌نگدان به به‌دیلیك كه ئیلحاقی ئیجباری كوردستانی به عیراقه‌وه به فه‌رز وه‌رگرتوه. بۆیه له كوردستانیش هه‌مان هه‌لویستمان هه‌یه.
میدیا/ ئیوه داوا ده‌كه‌ن پیش هه‌لبژاردن ریفراندۆم له كوردستان بكریت، چه‌ند باوه‌رمه‌ندن به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ته‌رحه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ به بروای من سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ته‌رحه زۆر پیویست‌و حه‌یاتیه بۆ چاره‌سه‌ریكی گونجاوو عادلانه‌ی كیشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌لكی كوردستان. ئه‌گه‌ر پیش هه‌لبژاردن ریفراندۆم نه‌كریت‌و ئه‌وه روون نابیته‌وه كه خه‌لكی كوردستان چۆن بریار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن، ئایا ده‌یانه‌وێ جیابنه‌وه‌و ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ پیكبهینن یان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی بمیننه‌وه، مانای وایه په‌یامه شۆڤینیه‌كه‌ی غازی یاوه‌ر له دژی خه‌لكی كوردستان به‌ریوه ده‌بریت. مانای وایه پیش وه‌خت بریاردراوه كه هه‌مان ئیلحاقی ئیجباری‌و شۆفینیانه‌ی پیشوی كوردستان به عیراقه‌وه فه‌رز ده‌كریته‌وه. مانای هه‌ر له پیشه‌وه خه‌لكی كوردستان به كیش ده‌كرین بۆ ژیرباری به‌دیلیك كه دانی به مافی ئه‌واندا نه‌ناوه. ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد وه‌كو هه‌میشه بۆ مه‌رامی خۆیان‌و شه‌ریك بونی خۆیان له ده‌سه‌لاتی سیاسی مامه‌له به‌م مافه‌ی خه‌لكی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه من چه‌نده باوه‌رمه‌ندم به سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ته‌رحه، من ده‌زانم كه ئه‌م ته‌رحه كۆسپی له ریگایه، له پیش هه‌موو شتیكدا ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد كۆسپن له ریگای ئه‌مه‌دا. به‌لام له هه‌مان كاتدا ئه‌م ته‌رحه پشتیكی جه‌ماوه‌ری به‌هیزو پته‌وی هه‌یه، به باشترین شیوه به‌یانی خواستی ره‌وای جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان ده‌كات. هاوكات به‌رای من هیچ كات وه‌كو ئیستا زه‌مینه‌و هه‌ل‌ومه‌رج بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م ته‌رحه له بارنه‌بوه. بۆیه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی راوه‌ستاوه‌ته سه‌ر كاركردن بۆی. ئیمه به هه‌موو توانا كاری بۆ ده‌كه‌ین، به بروای من ده‌بێ جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لكی كوردستان، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه چاره‌سه‌ری گونجاوی كیشه‌ی كورد‌و ئاینده‌یه‌كی درخشان بۆ كوردستانیان مه‌به‌سته له پشتی ئه‌م ته‌رحه راوه‌ستن، به‌مه سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر ده‌بیت.
میدیا/ یه‌كیك له دروشمه سه‌ره‌كیه‌كانتان دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی كوردستانه، پیناسه‌ی ئه‌و ده‌وله‌ته چییه‌و سنوره‌كه‌ی كوێ ده‌بیت، ئایا كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و شه‌نگاریش ده‌گریته‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ پیناسه‌ی ئه‌و ده‌وله‌ته ده‌ولتیكی سكولاری غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی‌و مۆدیرنه، ده‌وله‌تی قه‌ومی كوردی نیه، ده‌وله‌تی هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه به چ زمانیك قسه ده‌كه‌ن‌و چ بیروباوه‌رو معتقداتیكیان هه‌یه. له‌و ده‌وله‌ته‌دا دین له ده‌وله‌ت‌و په‌روه‌رده‌و فیركردن جیایه‌و ده‌بیته كاری تایبه‌تی تاكه‌كان هه‌ر كه‌س ده‌توانێ هه‌ر دینیكی هه‌بیت یان وه‌كو من هیچ دینیكی نه‌بیت. هه‌موو دانیشتوان به‌ده‌ر له زمانی قسه‌كردن‌و بیروباوه‌ریان له‌سه‌ر بناغه‌ی هاولاتی بوون مافی به ته‌واوی یه‌كسانیان هه‌یه. ژنان‌و پیاوان له هه‌موو مافیكدا یه‌كسانن، ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رتی سیاسی به‌رقه‌راره ….
سه‌باره‌ت به سنوری ئه‌م ده‌وله‌ته ئه‌مه مه‌سه‌یه‌كه ده‌مینیته‌وه بۆ كاتیك كه ده‌وله‌ته‌كه دروست بیت پیش ئه‌وه ناكرێ هیچ قسه‌یه‌ك له‌م مه‌سه‌له‌یه بكریت. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و ناوچانه‌ی ناوت بردون ده‌كه‌ونه ناو سنوری ده‌وله‌تی كوردستانه‌وه یان نا، من پیم وایه هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه كیشه‌یان له‌سه‌ره ده‌بێ له ریگای ته‌فاهم‌و ته‌وافقه‌وه چاره‌سه‌ر بكرین. شه‌ر ریگاچاره نیه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆش له هاوسه‌نگیه‌كی نیوان هیزه‌كاندا به‌شه‌ر ببریته‌وه، سبه‌ی دووباره كه هاوسه‌نگی گۆرا دیسان سه‌ر هه‌لده‌داته‌وه. ئه‌مه ریگای كاره‌ساتباره بۆ هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌یان.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك قسه بكه‌م كه مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ‌و ئالۆزه، به‌پێ‌ی ته‌رحی ئیمه كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی كوردنشینه، به‌و مانایه‌ی كه له هه‌مان كاتدا عه‌ره‌ب نشین‌و تورك نشینیشه. ناسیونالیزمی كورد‌و تورك‌و عه‌ره‌ب هه‌ركامیان میژوویه‌كی نه‌ته‌وه په‌رستانه بۆ ئه‌م شاره ره‌سم ده‌كه‌ن. به‌لام كیشه‌ی ئه‌م شاره به‌پێ‌ی هیچ یه‌ك له‌و میژووانه نابریته‌وه. ئیمه ده‌لین چاره‌نوسی كوردستان ده‌بێ له ریگای ریفراندۆمیكه‌وه دیاری بكریت. له‌م ریفراندۆمه‌دا خه‌لكی كه‌ركوكیش وه‌كو هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردنشین، وه‌كو خه‌لكی هه‌ولیرو سلیمانی، خاوه‌نی ده‌نگن‌و ده‌نگ ده‌ده‌ن، مه‌به‌ستم گشت دانیشتوانی كه‌ركوكه به‌ده‌ر له‌وه‌ی زمانی قسه‌كردنیان چیه. چونكه ئه‌م ده‌نگدانه په‌یوه‌ست ده‌بیته‌وه به چاره‌نوسوی هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م شاره‌وه. ئه‌گه‌ر له‌م ریفراندۆمه‌دا زۆربه‌ی خه‌لكی كوردستان داوای جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كرد، ئه‌وكات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا كه‌ركوك سه‌ر به ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌بیت یان ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی، ده‌بێ ریفراندۆمیكی تایبه‌تی بۆ خه‌لكی كه‌ركوك بكریت‌و خودی خه‌لكه‌كه‌ی بریاربده‌ن كه كام لا هه‌لده‌بژیرن. من پیم وایه به‌ده‌ر له ته‌حریكاتی نه‌ته‌وه په‌رستی، ئه‌گه‌ر ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌و جۆره بیت كه من باسم كرد، واته غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی‌و پیشكه‌توانه بیت‌و هه‌ل‌ومه‌رجیكی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ر بۆ خه‌لكه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات، ده‌توانی رای زۆربه‌ی خه‌لكی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه راكیشی كه ده‌نگبده‌ن به‌وه‌ی له‌گه‌ل ده‌وله‌تی كوردستان بن. من پیم وایه فاكته‌ریكی سه‌ره‌كی بۆ ده‌نگدانی خه‌لك به‌راوردكردنی هه‌ل‌ومه‌رجی ژیانیانه له نیوان ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی‌و ده‌وله‌تی كوردستاندا. ده‌بی ده‌وله‌تی كوردستان له رووی ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانی‌و یه‌كسانیخوازی‌و ئینسانیه‌ته‌وه گره‌وه‌كه به‌ریته‌وه.
به‌لام دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش هیشتا كیشه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك هه‌ر ده‌مینیته‌وه. ئه‌م شاره سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهاتی نه‌وته‌و له هه‌موو حالیكدا هه‌ردوو ده‌وله‌ت داوای نه‌وته‌كه‌ی ده‌كه‌ن. به بروای من ئه‌مه‌ش دیسان ده‌بێ به ریككه‌وتن ببریته‌وه. بۆ نمونه ده‌كریت نوینه‌رانی خه‌لكی كه‌ركوك‌و نوینه‌ری ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی‌و ده‌وله‌تی كوردستان‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌كو چوار لایه‌ن پیكه‌وه دانیشن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و به ریكه‌وتنامه‌یه‌ك بگه‌ن له سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌ش كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له نیوان هه‌ردوو ده‌وله‌تدا.
میدیا/ ئایا عه‌ره‌به‌كانی ناو حیزبه‌كه‌تان پشتیوانی ئه‌و دروشمی سه‌ربه‌خۆییه ده‌كه‌ن؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ پشتیوانی له خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ ئیمه هیچ بنه‌مایه‌كی قه‌ومی نیه‌و هیچ هه‌ستیكی نه‌ته‌وه‌یی له پشتیه‌وه رانه‌وه‌ستاوه. ئیمه وه‌كو كۆمۆنیست هیچ بایه‌خیك بۆ ناسنامه‌ی قه‌ومی قایل نین، ئه‌و ناسنامه‌یه ساخته‌و دروستكراوه. لای ئیمه ئینسان‌و هاولاتی بوون ئه‌صلن. بۆ ئاگاداریتان له بنه‌ره‌تدا ئه‌م ته‌رحی سه‌ربه‌خۆییه له‌لایه‌ن منصور حكمه‌ته‌وه هینرایه‌گۆرێ كه به هیچ تاله ده‌زویه‌ك په‌یوه‌ست نابیته‌وه به هه‌ستی كوردایه‌تیه‌وه. به‌لكو له‌سه‌ر بناغه‌ی ئینسانیه‌ت‌و دانانی ریگاچاره‌یه‌كی ئینسانی بۆ كیشه‌ی دانیشتوانی سته‌مدیده‌ی كوردستان ئه‌م خواسته‌ی هینایه گۆرێ. هه‌ر به‌م پیه‌ش به‌لی هاوریانی عه‌ره‌ب زبانی ناو حیزبی ئیمه به توندی پشتیوانی له‌م ته‌رحه ده‌كه‌ن‌و په‌یگیرانه بۆی تیده‌كۆشن‌و كاری بۆ ده‌كه‌ن. له پلینۆمی 14ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا كه ئه‌م باسه سه‌رله‌نوێ هینرایه گۆرێ، به ئاماده‌بوونی نوینه‌رانی ریكخستنه‌كانی حیزب له بصره‌وه تا سلیمانی‌و ده‌ره‌وه‌ی وولات كه زۆربه‌ی خه‌لكی عه‌ره‌ب زمان بوون ئه‌م ته‌رحه په‌سه‌ندكرا.
میدیا/ ئیوه زۆرجار دژی لیدوانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد سه‌باره‌ت به كوردستانی بوونی كه‌ركوك لیدوان ده‌ده‌ن بۆچی؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له پیشه‌وه باسم كرد، لیدوانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ناسیونالیزمی كورد‌و تورك‌و عه‌ره‌ب، سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه په‌رستانه‌یه، دژی ئینسانیه، ده‌یانه‌وێ گوماوی خوین بۆ خه‌لكی ئه‌م شاره به‌رپابكه‌ن‌و یه‌كتركوژیان بكه‌ن. تا ئیستا له ده‌یان سالی رابردوودا به‌م جۆره چه‌ندین كاره‌ساتی دلته‌زینیان تیایدا خولقاندوه. له‌م شه‌روكیشه كۆنه‌په‌رستانه قه‌ومیه‌دا هه‌موو دانیشتوانی شار به كوردزمان‌و عه‌ره‌بزبان‌و توركزمانه‌وه هه‌موویان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن. ناسیونالیسته‌كان تۆزقالیك به ته‌نگ خه‌لكه‌وه‌نین، شه‌روكیشه له‌سه‌ر ناوچه‌و به‌شه ده‌سه‌لاتی خۆیان ده‌كه‌ن. له‌م پیناوه‌شدا خه‌لك ده‌كه‌ن به قوربانی.
ئیستا شاری كه‌ركوك وه‌كو زۆربه‌ی شاره‌كانی دنیای هاوچه‌رخ دانیشتوانیكی تیكه‌لاوی هه‌یه، ره‌نگه له‌م سه‌رده‌مه‌دا هیچ شاریك په‌یدا نه‌بیت كه به‌راده‌یه‌كی كه‌متر یان زیاتر دانیشتوانی تیكه‌لاوی نه‌بیت. كۆچ‌و ئالوگۆری شوینی دانیشتوان ئه‌م دیارده‌یه‌ی له دنیادا هیناوه‌ته كایه‌وه. بۆیه شاری كه‌ركوك ئیستا شاریكی تیكه‌لاونشینه. ئه‌م شاره ده‌بێ به ته‌واوی هه‌ویه‌یه‌كی ئینسانی هه‌بیت، هه‌موو دانیشتوانی یه‌كسان بن، هه‌موان بتوانن زمانی دایكی خۆیان له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌كاربهینن، ده‌ركردن له‌م شاره‌دا قه‌ده‌غه‌یه به هه‌ر بیانویه‌كه‌وه‌بیت، هینان‌و بردنی زۆره ملیی خه‌لك له‌م شاره قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وانه‌ی ده‌ركراون ده‌بێ بگه‌رینه‌وه سه‌رمال‌و حالی خۆیان‌و خه‌ساره‌تیان بۆ ببژیردریته‌وه…ئه‌مه روانگه‌و ریگایه‌كی ئینسانیه بۆ چاره‌سه‌ری بێ كیشه‌ی گرفتی ئه‌م شاره. جا هه‌ر لیدوانیكی قه‌ومپه‌رستانه‌و پیچه‌وانه‌ی ئه‌مه له‌لایه‌ن قه‌ومپه‌رستانی كورد یان تورك یان عه‌ره‌به‌وه بیت ئیمه له دژی راده‌وه‌ستین.
میدیا/ ئیستا په‌یوه‌ندیه‌كانتان له‌گه‌ل یه‌كیتیدا چۆنه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له‌و كاته‌وه كه ئه‌وان پیلانگیرانه له 14 ته‌موزی سالی 2000دا بۆ دلنه‌وای رژیمی كۆنه‌په‌رستی جمهوری ئیسلامی‌و رژیمی به‌عس، په‌لاماری مه‌قه‌ره‌كانی ئیمه‌یانداو 5 هاورێ‌ی ئیمه‌یان كوشت‌و له تاریكی شه‌ودا لاشه‌كانیان شاردنه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كاتی به‌سه‌ردا تیپه‌ریوه، به‌لام هیچ ئالوگۆریك له سیاسه‌تی سه‌ركونگه‌رانه‌و دوژمنانه‌ی ئه‌وان به‌رامبه‌ر ئیمه رووینه‌داوه. مه‌سه‌له‌كه‌ش كه‌وتوه‌ته مه‌یدانی ئه‌وانه‌وه. ئه‌وان ئه‌م كیشه‌یه‌یان خولقاندوه، ئه‌وان پیلانیانگیراوه، ئه‌وان كوشتاریان كردوه‌و مقریان داگیركردوه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر ممتلكاتی ئیمه‌دا گرتووه. تا ئیستاش جگه له سه‌ره‌رۆیی‌و سوربون له‌سه‌ر سه‌ركوت‌و پیشیلكردنی ئازای سیاسی هیچ نیه‌تیكی باشیان له خۆیان نیشان نه‌داوه. بۆیه كیشه‌كه هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
میدیا/ ئه‌ی له‌گه‌ل حیزبی شیوعی كوردستان‌و چه‌په‌كانی تری كوردستان؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له‌گه‌ل حیزبی شیوعی كوردستان ئیمه كیشه‌یه‌كمان نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه جیاوازی فكری‌و سیاسیه له نیوانماندا. ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه بۆیه دوو حیزبین چونكه ئیختلاف هه‌یه له نیوانماندا. چونكه كۆمۆنیزمی ئیمه‌و كۆمۆنیزمی ئه‌وان هیچی له‌یه‌ك ناچیت‌و به ئه‌ندازه‌ی ئاسمان ریسمان له‌یه‌كه‌وه دوورن. له رووی سیاسیشه‌وه حیزبی شیوعی خۆی جوت كردوه له‌گه‌ل بالی راستی كۆمه‌لگا‌و هاوشانی ناسیونالیزم‌و ئیسلام‌و ئه‌مریكا ئه‌روات به‌ریوه‌و هیچ قسه‌و به‌دیل‌و ته‌رحیكی جیاواز له‌وانی نیه‌و له هه‌موو ته‌رحه‌كانی ئه‌واندا به‌شدارو شه‌ریكه. بۆیه ده‌توانم بلیم له حاشیه‌ی سیاسه‌تی ئه‌واندا جیگایه‌كی لاوازی په‌یداكردوه. سه‌رجه‌م ته‌رح‌و به‌دیله‌كانی ئیمه‌ش به ته‌واوی ناكۆك‌و دژ به‌یه‌كن له‌گه‌ل ئه‌م به‌ره‌یه، بۆیه نزیكایه‌تیه‌كی سیاسی له نیوان ئیمه‌و حیزبی شیوعی له ئاراده نیه. هیزیكی دیكه‌ی چه‌پ كه هیزبیت‌و ده‌وری هه‌بیت له ساحه‌ی كوردستاندا نابینم تا له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌لسه‌نگاندن ده‌وری سیاسی بكریت باس له چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌لی بكریت.
میدیا/ ئه‌گه‌ر كۆمۆنیستیك رۆژو نویژ بكات ئه‌و كۆمۆنیسته چ پیناسه‌یه‌كی هه‌یه لای ئیوه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئیمه هیچ پیوانه‌یه‌كی ئایدۆلۆژیمان بۆ هیچ كه‌سیك نیه كه بیه‌وێ ببیته ئه‌ندامی حیزبی ئیمه. هه‌ركه‌س خۆی به شه‌ریكی ئامانجه‌كانی ئه‌م حیزبه بزانێ‌و ئاماده‌بێ له‌گه‌لی كاربكات، ده‌توانی ببیته ئه‌ندامی. بۆ ئه‌ندامه‌تی هیچ پرسیاریك سه‌باره‌ت به بیروباوه‌رو ئایدۆلۆژیای ناكریت. به‌لام بۆ وه‌لامی پرسیاره‌كه‌تان پیویسته بلیم ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به كۆمۆنیست ده‌زانێ‌و له هه‌مان كاتدا باوه‌ری به دین هه‌یه، مانای وایه به باشی له هیچیان نه‌گه‌یشتووه، مانای وایه هیشتا له رووی فكرییەوە له ناكۆكیدایه. ئه‌مه ناكۆكی میشكی خۆیه‌تی كه ده‌بی چاره‌سه‌ری بكات. ئه‌وه رۆشنه كه له روانگه‌ی كۆمۆنیزمه‌وه دین خورافه‌و تلیاكیكه كه چینه ده‌سه‌لاتداره‌كان ده‌رخواردی خه‌لكی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گیژیان بكه‌ن‌و له خه‌بات‌و هه‌ولدان له پیناو ئامانجه‌كانی خۆیان دوریان بخه‌نه‌وه.
میدیا/ له سایه‌ی بالاده‌ستی لایه‌نه‌كانی وه‌كو عه‌لاوی‌و یاوه‌رو لایه‌نه شیعه‌كاندا هیچ ئاسۆیه‌كی چاره‌سه‌ربوونی كیشه‌ی كوردستان هه‌یه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌وان په‌یامی خۆیان به خه‌لكی كوردستانداوه، یاوه‌ر به ناوی خۆیی‌و حكومه‌ته نا شه‌رعیه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندو ووتی باسی ریفراندۆم خیانه‌ت‌و باسی جیابونه‌وه له‌لایه‌ن خه‌لكی كوردستانه‌وه كفریكه كه به توندترین شیوه سه‌ركوتی ده‌كه‌ن. یاوه‌ر به ده‌می خۆی ووتویه‌تی كه هه‌مان روانگه‌و بۆچون‌و شیوازه‌كانی صدامی هه‌یه به‌رامبه‌ر خه‌لكی كوردستان، ئیتر چ گومانیك له‌وه‌دا ده‌مینیته‌وه كه كیشه‌ی كوردستان له سایه‌ی ده‌ورو ده‌سه‌لاتی ئه‌واندا ئالۆزتر ده‌بیت نه‌ك چاره‌سه‌ر.
تا ئه‌و جیگایه‌ی به ئیسلامی سیاسی ده‌گه‌ریته‌وه به شیعه‌و سونه‌یه‌وه، به هه‌مو بال‌و شیوه‌كانیه‌وه، دوژمنایه‌تیه‌كی كویرانه‌و توند‌و هه‌مه‌لایه‌نی له‌گه‌ل هه‌موو ماف‌و ئازادیه‌كی ئینساندا هه‌یه. ئه‌گه‌ر به ده‌ستی ئه‌وان بیت به شمشیری دوفاقه‌ی عه‌لی سه‌ری ئه‌و خه‌لكه لیك جیاده‌كه‌نه‌وه كه داوای جیابونه‌وه له ده‌سه‌لاتی ره‌شی ئه‌وان ده‌كات. ئه‌مانه باوه‌ریان به ئیسنان نیه تا باوه‌ریان به مافه‌كانی هه‌بیت. لای ئه‌وان ئینسان عه‌بدی خودایه‌و ئازادی كفره. بۆیه ناكرێ له سایه‌ی ده‌وری ئه‌مانه‌دا هیچ چاوه‌روانیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی كورد هه‌بیت.
ئیمه هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه كه ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه كۆنه‌په‌رست‌و قه‌ومپه‌رستانه ده‌وریان په‌یداكردوه له عیراقدا، به‌م جۆره‌ش پیمان وایه بواریك بۆ چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كیشه‌ی كورد له عیراقدا نه‌ماوه‌ته‌وه بۆیه له هه‌موو كاتیك زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر پیویستی جیابونه‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین.
میدیا/ چۆن ده‌رواننه هیرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر فه‌لوجه‌و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر گروپه ئیسلامیه توندره‌وه‌كان؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئیمه سه‌رجه‌م هیرش‌و بۆمبارانه كویرانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر خه‌لكی مه‌ده‌نی فه‌لوجه مه‌حكوم ده‌كه‌ین، ئه‌مریكا خۆی گه‌وره‌ترین جه‌مسه‌ری تیرۆریستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌و ده‌وری سه‌ركی بوه له په‌روه‌رده‌كردن‌و بارهینانی ئه‌م جه‌مسه‌ره ئیسلامیه تیرۆریسته‌ی كه ئیستا خۆی له‌گه‌لی گیرۆده بووه.
هاوكات ئیمه پیمان وایه كه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م تاقمه تیرۆریست‌و كۆنه‌په‌رسته ئیسلامیانه له فه‌لوجه هه‌ل‌ومه‌رجیكی له راده‌به‌ده‌ر كاره‌ساتباریان بۆ خه‌لكی ئه‌وێ پیكهینابوو. فتوایان دابوو كه ده‌بێ هه‌موو كچانی سه‌روی 10 سال بدرین به “مجاهدین”. ئه‌م تاقمه جروجانه‌وه‌رانه هه‌ر ده‌بی به به‌زه‌بری چه‌ك پاك بكرینه‌وه. پاككردنه‌وه‌ی ئه‌مانه به هه‌ر جۆریك بیت ئیمه به‌كاریكی پیوستی ده‌زانین، به‌لام ئه‌مه پاساو نیه بۆ په‌لاماردانی خه‌لكی مه‌ده‌نی‌و خولقاندنی كاره‌ساتی ئیسنانی، ئیمه ئه‌م لایه‌نه‌ی هیرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر فه‌لوجه مه‌حكوم ده‌كه‌ین، نه‌ك لیدانی تاقمه ئیسلامیه‌كان.
میدیا/ له كاتی خۆیدا ئیوه دژی هیرشی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی بوون بۆ سه‌ر عیراق، ئیستا هه‌لویستتان چیه به‌رامبه‌ر بونی ئه‌و هیزانه، ئایا لایه‌نگری به‌كارهینانی چه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنیان؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئیمه دژی هیرشی ئه‌مریكا بووین بۆ سه‌ر عیراق چونكه پیشبینمان ده‌كرد هه‌ر ئه‌و سیناریۆ ره‌ش‌و كاره‌ساتباره بخولقینی كه به‌داخه‌وه ئیستا بالی به‌سه‌ر كۆمه‌لگای عیراقدا كیشاوه. ئیستاش ئیمه له دریژه‌ی هه‌مان هه‌لویستتتدا هه‌لویست ده‌گرین. ئیمه پیمان وایه بوونی ئه‌و هیزانه له عیراقدا هۆكارو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی نا ئه‌منی‌و شه‌ری تیرۆریستیه، بۆیه ده‌بی ده‌ستبه‌جێ‌و بیقه‌یدوشه‌رت برۆنه ده‌ره‌وه. خه‌لكی عیراق مافی خۆیه‌تی به هه‌ر جۆریك هه‌ولبدات ئه‌م هیزانه له عیراق بكاته ده‌ره‌وه‌و كۆتایی به داگیركاری‌و نا ئه‌منی‌و بشیوی‌و هه‌ل‌ومه‌رجی كاره‌ساتباری ئیستا بهینێ. ئیمه له ئیستادا به‌كارهینانی چه‌ك به شیوه‌و تاكیتیكیكی گونجاو نازانین، ئه‌مه هه‌م سیناریۆی ره‌ش قولتر ده‌كاته‌وه. كرده‌وه‌كانی تا ئیستای لایه‌نه قه‌ومی‌و دینیه‌كان كه به ناوی شه‌ری مقاوه‌مه‌ته‌وه به‌ریوه ده‌چیت، ناكامی ئه‌م شیواز‌و تاكتیكه‌ی بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیشانداوه، ئه‌گه‌ر قوربانیه مه‌ده‌نیه‌كانی له قوربانیانی كرده‌وه‌كانی ئه‌وان ده‌ربهینین هیچی لی نامینیته‌وه.
میدیا/ له دوای رووخانی رژیمی سه‌دامه‌وه تا ئیستا هیچ ئه‌ندامیكی ئیوه كوژراوه له‌لایه‌ن گروپه ئیسلامیه كوردیه‌كان یان عیراقیه‌كانه‌وه
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له‌لایه‌ن ئه‌م گروپانه‌وه زۆر هه‌ولدراوه بۆ تیر‌و ده‌ست وه‌شاندن له هاوریانی ئیمه له كه‌ركوكه‌وه بگره تا بصره، چه‌ندین پیلانی تیرۆریتسیان له دژی حیزبی ئیمه‌و هاوریانه‌ی ئیمه پوچه‌لكراوه‌ته‌وه. به‌لام ئه‌وان له شاری كوت به شیوه‌یه‌كی ره‌زیلانه پیلانیان له كادریكی حیزب گیرا به ناوی (محمد عبدالرحیم)و تیرۆریان كرد.
میدیا/ چۆن ده‌رواننه ئه‌و هیرشه شوفینیه‌ی ده‌كریته سه‌ر هاولاتیانی كورد له موصل‌و شوینه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن گروپه شوفینیه‌كانه‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ شۆفینیزم‌و كاری دژی ئینسانی به هه‌ره هۆ‌و بیانویه‌كه‌وه بیت مه‌حكومه. ئه‌وكاره‌ساته دلته‌زینانه‌ی كه تا ئیستا له ناوچه‌ی موصلدا به‌رامبه‌ر خه‌لكی كوردزمان روویداوه، نیشانه‌ی وه‌حشیگه‌ری قه‌ومی‌و ئیسلامیه. به‌رگرتن له‌م وه‌حشیگه‌ریه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیه له هه‌موو ته‌رحه‌كانماندا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌كانی كۆمه‌لگای عیراق. پیش‌تر باسی كیشه‌ی كه‌ركوكمان كرد، سه‌رنجبده‌ن ببینن ئه‌گه‌ر شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومی په‌ره‌بسه‌نێ به‌م جۆره له سه‌راسه‌ری وولاتدا ژیان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئارامی له هه‌موو خه‌لك هه‌لده‌گیرێ. ئه‌وه‌ی له موصل كراوه وه‌حشیگه‌ریه، به‌لام ئاو له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه ده‌خواته‌وه كه ده‌یه‌وێ شه‌ری كورد‌و عه‌ره‌ب به‌رپابكات.
میدیا/ دوا پرسیارمان كه زۆر گرنگه به‌لامه‌وه، پیمان بلیی چۆن ده‌رواننه ئالای كوردستان؟ ئایا ئالایه‌كی پیرۆزه به‌لای ئیوه‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ هیچ ئالایه‌ك لای ئیمه پیرۆز نیه. ئالا ره‌مزو نیشانه‌ی ده‌وله‌تیك یان بزووتنه‌ویه‌ك یان حیزبیكه، له‌وه زیاتر هیچ پیرۆزیه‌كی نیه. به‌لام قسه‌ی بنه‌ره‌تی من له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوی نراوه ئالای كوردستان، ئه‌وه‌یه كه كوردستان تا ئیستا ده‌وله‌تی نیه تا ئالای هه‌بیت. من‌و حیزبه‌كه‌م له چه‌ندین سالی رابردوودا تیكۆشاوین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان جیابیته‌وه‌و ببیته خاوه‌ن ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ. ئیستاش ئه‌مه به پیویستیه‌كی حه‌یاتی ده‌زانم‌و هه‌ولی بۆ ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر كوردستان جیابوه‌وه‌و بوو به ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وكات بی گومان ئالایه‌ك ده‌كاته ره‌مزو نیشانه‌ی خۆی، مه‌رجیش نیه ئه‌م ئالایه‌ی ئیستا بیت.
قسه‌یه‌كی دیكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م ئالایه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه ئالای كوردستان نیه، به‌لكو ئالای بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیه‌و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌كاری هیناوه بۆ په‌ره‌پیدانی گیانی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی‌و شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومی. بۆ شه‌ره په‌رۆی نیوان قه‌ومیه‌ته‌كان، بۆیه نه‌ك هه‌ر لام پیرۆز نیه به‌لكو وه‌كو هه‌موو ره‌مزه‌كانی دیكه‌ی دوبه‌ره‌كایه‌تی‌و كیشه‌ی كۆنه‌په‌رستانه چاوی لی ده‌كه‌م.