گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆیی ڕادیۆی ئه‌نته‌رناسیۆنال
رادیۆی ئه‌نته‌رناسیۆنال : صدام حسین ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستگیر كراوه ، هه‌ڵوێستی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی صدام حسین له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه چی یه ؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د : هه‌ڵوێستی ئێمه هه‌ڵوێستێكه له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكی عێراقه‌وه، هه‌ر به‌و جۆره‌ی ده‌بینین خه‌ڵكی عێراق به فراوانی خۆشحاڵی خۆیان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه ئێمه‌ش نوێنه‌رایه‌تی خواست و ئاره‌زووی خه‌ڵك ده‌كه‌ین. صدام حسێن یه‌كێك له گه‌وره تاوانبارانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و سه‌رۆكی ڕژێمێكی سه‌ركوتگه‌رو خوێنڕێژ‌و تاوانكار بوو، خه‌ڵك ساڵه‌هایه به ده‌ست ئه‌و ڕژێمه‌و خودی صدام حسینه‌وه زه‌جر ده‌كێشن، میژووی سی‌و پێنج ساڵه‌ی ئه‌م ڕژێمه‌و صدام حسین میژووی سه‌ركوت‌و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ‌و ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و ئیعدامی وه‌حشیانه‌و به‌ڕێخستنی جه‌نگ‌و كوشتار‌و پاكسازی قه‌ومی بووه، مێژووی داسه‌پاندنی ئاپارتایدی جنسی‌و كوشتاری ژنان‌و كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی‌و ئینكاری كردن بوو له چینی كرێكار‌و مافه‌كانیان. هه‌ربۆیه ئه‌م خه‌ڵكه ساڵه‌ها له دژی ئه‌م ڕژێمه خه‌باتیان كرد‌و تێكۆشان‌و قوربانیاندا، خوازیاری ئه‌وه بوون ڕۆژێك بێت بتوانن ئه‌م ڕژێمه به ده‌ستی خۆیان بڕوخێنن‌و صدام‌و سه‌رانی دیكه‌ی تاوانباری به‌عس به‌ده‌ستی خۆیان بگرن و له دادگای شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان دا به شێوه‌یه‌كی عادیلانه دادگاییان بكه‌ن. به داخه‌وه ئه‌وه ڕووی نه‌دا، ڕژێمه‌كه‌ی صدام له ئاكامی شه‌ڕی ئه‌مریكادا ڕووخا‌و خۆیشی به ده‌ستی ئه‌مسالی خۆی ده‌ستگیركرا.
به‌لام له هه‌موو حاڵێكدا ده‌ستگیربوونی تاوانبارێكی وه‌كو صدام‌و چونه‌ده‌ره‌وه‌ی له مه‌یدانی سیاسی عیراق بۆ خه‌ڵكی ئازادیخوازی عێراق به قازانج‌و مایه‌ی خۆشحاڵیه. هه‌رچۆنیك بێت دنیا به بێ صدام و ئه‌مساله‌كانی صدام دنیایه‌كی خۆشتره، كۆمه‌ڵگای ئینسانی بۆ ئه‌وه‌ی له تاوان‌و تاوانكاری به دوربیت پیویستی به‌وه‌یه كه له صدام‌و ئه‌مسالی صدام به دوور بێت.
رادیۆی ئه‌نته‌رناسیۆنال : به پێ‌ی هه‌وال له سه‌ره‌تای مانگی جولایدا قه‌راره صدام حسێن له‌عێراق دادگایی بكرێت، ئێوه وه‌كو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق خوازیاری چین ؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د: ئێمه‌ش خوازیاری ئه‌وه‌ین كه صدام حسێن له‌سه‌ر جه‌ریمه بێ شوماره‌كانی كه له دژی خه‌ڵكی عێراق و ئینسانیه‌ت كردوویه‌تی دادگایی بكرێت، حه‌تمه‌ن ئه‌بێ ئه‌م كاره بكرێت . به‌ڵام من به پێویستی ده‌زانم له‌م باره‌یه‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر دوو خاڵ بكه‌م كه پێم وایه زۆر ئه‌ساسی یه له په‌یوه‌ند به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه، یه‌كه‌م : وه‌كو له سه‌ره‌تاوه ووتم ئێمه خوازیاربووین كه صدام له دادگایه‌كی خه‌ڵكدا دادگایی بكرایه، واته به ده‌ستی خه‌ڵكی عێراق بگیرایه‌و له دادگای شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكدا دادگایی بكرایه‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك له پشتی ئه‌و دادگایه‌وه بوایه، به‌ڵام به داخه‌وه وه‌كو ووتم ئه‌وه ڕووی نه‌داو له ئێستادا دادگایه‌كی له‌و چه‌شنه له ئارادا نیه. له‌م حاڵه‌ته‌دا كه ئه‌و دادگایه له ئارادا نیه، ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین‌و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرین كه صدام حسێن له دادگایه‌كی عادیلانه‌دا به شێوه‌یه‌كی متمدنانه، هه‌روه‌ها به ئاشكرا له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا دادگایی بكرێت‌و هه‌موو تاوانه‌كانی له‌سه‌ر ئیسپات بكرێت‌و به سزای خۆی بگات. خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دنیایه‌ی ئێستا تاوانباره‌كانی ته‌نها صدام حسێن‌و سه‌رانی دیكه‌ی ڕژێمی به‌عس نین، ئه‌مسالی صدام حسێن له دنیای ئێستادا زۆره كه ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر خودی خه‌ڵكی عێراق تاوانی گه‌وره‌و فراوانیان ئه‌نجامداوه. ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئهمریكاو كه‌سانێكی وه‌كو بۆش و بلێر كه‌م تاوانیان به‌رامبه‌ر خه‌لكی عیراق ئه‌نجام نه‌داوه، ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه له به ڕێخستنی شه‌ڕو كوشتار له وێرانكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له ملهوڕی كردن‌و میلیتاریزه‌كردنی كۆمه‌ڵگا له تێكڕووخاندنی سه‌رچاوه خزمه‌تگوزاریه‌كانی خه‌ڵك‌و له به‌ڕێخستنی جه‌نگێكی تیرۆریستی كه ئێستا ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی داگرتووه، تا ساڵه‌ها ئاكام‌و ئاسه‌واریان له‌سه‌ر خه‌لكی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌و قورسایی له‌سه‌ر ژیانیان ده‌كات. تاوانبارانی دیكه‌ی له بابه‌تی شارۆنی جه‌للادو بن لادن‌و ره‌فسنجانی و سه‌رانی ڕژێمی ئیسلامی‌و …هتد، هه‌موو ئه‌مانه تاوانبارن به كوشتاری جه‌ماعی‌و خوێنڕێژی‌و له ژێرپێنانی مافه‌كانی ئینسان، تاوانبارن به سه‌ركوت و ملهوری‌و تیرۆریزم‌و برسی كردن‌و تێكدانی ژیانی خه‌ڵك .. ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین كه هه‌موو ئه‌م تاوانبارانه له‌گه‌ڵ صدام حسێندا دادگایی بكرێن‌و سزای تاوانه‌كانیان وه‌رگرن.
رادیۆی ئه‌نته‌رناسیۆنال : كاریگه‌ری ده‌ستگیری صدام حسین له ئه‌وزاعی نائارامی عێراقدا چۆن ئه‌بینی؟ به مانایه‌كی تر ئه‌م نائارامییه‌ی ئێستا له عێراق دا هه‌یه چه‌نده په‌یوه‌ندی هه‌یه به پاشماوه‌ی ڕژێمی به‌عس و صدام حسینه‌وه‌و چه‌نده به ده‌ستگیری صدام كپ ده‌بیته‌وه؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د : بێ‌گومان په‌یوه‌ندی هه‌یه. به‌ڵام به بڕوای من ڕاگه‌یاندنی غه‌ربی له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تری ده‌كاته‌وه. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئێستابه ناوی “بزووتنه‌وه‌ی مقاوه‌مه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا یان له به‌رامبه‌ر هێزی داگیركه‌ری ئه‌مریكا” له عێراقدا له چوارچێوه‌ی جه‌نگێكی تیرۆریستی‌دا شكڵی به‌خۆی داوه‌و ئه‌ڕواته پێشه‌وه، میحوه‌ره ئه‌سڵیه‌كه‌ی پاشماوه‌ی به‌عس و صدام نین، به‌ڵكو ئیسلامی سیاسی لایه‌ن‌و هێزی ئه‌سڵییه تیایدا. شێوه‌و ڕه‌وشتێك كه پیاده‌ی ده‌كه‌ن، كرده‌وه‌كانیان‌و ئیمكانیه‌تێك كه له‌و جه‌نگه‌دا به‌ڕیوه ئه‌برێت نیشانی ئه‌دات كه ئیسلامی سیاسی هێزی ئه‌سڵییه‌تی. به‌ڵام بێ‌گومان صدام حسینیش له چوارچێوه‌ی ئه‌م قوتببه‌ندیه‌ی ئێستادا كه هه‌یه له‌گه‌ڵ قوتبی ئیسلامی سیاسی ئاوێته بووەو به‌شێكه لێ‌ی. به هه‌رحاڵ ده‌ستگیری صدام كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌شی لایه‌نی جۆراوجۆری هه‌یه.
له لایه‌ك ده‌ستگیركردنی صدام زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌و هه‌وڵ‌و په‌له‌قاژانای كه ئێستا ڕۆژانه پاشماوه‌كانی به‌عس به ناوی “مقاوه‌مه‌ت دژی داگیركه‌ران” له چوارچێوه‌ی كێشمه‌كێشی تیرۆریستی یان له‌گه‌ڵ قوتبی ئه‌مریكا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مه زه‌ربه‌یه‌كی كوشنده‌بوو له ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕیشه‌دار له دنیای عه‌ره‌ب‌و ناوچه‌كه‌دا. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به ده‌ستگیركردنی صدام دووچاری زه‌لیلی‌و داماوی ده‌بێت، چونكه صدام ڕه‌مزیكی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه كۆنه‌په‌رستانه‌یه بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌مه به جۆرێكی تر زه‌ربه‌یه‌كیش ده‌بێت له ئیسلامی سیاسی، چونكه جیاواز له‌وه‌ی كه له چه‌ند سالی رابردوودا ئیسلامیزه كردنی عێراق به‌شیك بوو له پلاتفۆرمی تاوانكارانه‌ی صدام، به‌ڵام له‌مه‌ش زیاتر وه‌كو له پێشه‌وه ووتم ئێستا صدام‌و پاشماوه‌كانی به‌عس به ته‌واوه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌و قوتبی تیرۆریزمی ئیسلامی ئاوێته‌كردووه‌و جه‌بهه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌بووه له‌دژی قوتبی دووه‌م كه ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی. بۆیه ده‌ستگیركردنی گورزێكه له هه‌موو ئه‌و جه‌بهه‌یه.
من به پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئهمریكاو ده‌ست‌و پیوه‌نده‌كانی باسی ده‌كه‌ن پێم وانیه كه ده‌ستگیركردنی صدام ئه‌وزاعی نائارامی عێراق ئارام ده‌كاته‌وه، به‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كرد، ئه‌م وه‌زعه درێژه ده‌كێشێ‌و ڕه‌نگه ئاڵۆز‌و نا ئارامتریش بێته‌وه. به‌ڵام به‌ڕای من كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ تری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه گرنگه ئه‌وه‌یه په‌رده‌یه‌كی گه‌وره له نێوان ئهمریكاو خه‌ڵكی عێراق لاده‌بات. تا ئێستا گه‌ڕان به دوای صدام‌و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی صدام به‌هانه‌یه‌كی گه‌وره بوو به ده‌ست ئه‌مریكاوه هه‌م بۆ ملهوڕی‌و عه‌سكه‌رتاریه‌ت له دژی خه‌ڵك هه‌م بۆ درێژه‌دان بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراقدا. ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌م به‌هانه‌یه گوێ‌ی له هه‌موو ماف‌و خواستیكی خه‌ڵك ده‌خه‌واندو خه‌ڵكیشی منه‌تبار ده‌كرد. هه‌ر ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵكی له دژ ئهمریكاو، هه‌ر خه‌باتێكی خه‌ڵكی به ده‌سیسه‌ی صدام تاوانبار ده‌كرد. نه‌مانی ئه‌م په‌رده‌و به‌هانه‌یه به قازانجی خه‌ڵك‌و شفاف بونه‌وه‌ی كیشه‌و ناكۆكی خه‌لك‌و ئهمریكاو ده‌ست‌و پیوه‌نده‌كانی ته‌واو ده‌بیت. ئه‌مه زه‌مینه بۆ ئه‌وه خۆش ده‌كات كه ناكۆكی سیاسه‌ته‌كانی ئهمریكاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لك به‌رجه‌سته‌تربێته‌وه‌و به‌م پێ‌یه‌ش ڕووبه ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئهمریكاو وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ردوو قوتبی شه‌ری تیرۆریستی، بگۆڕێ به ڕه‌وه‌ندیكی به‌هێزتری نێو هه‌ل‌ومه‌رجه‌كه. جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی عێراق له ئاست چاره‌نووسی خۆیان‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان چاوكراوه‌تر ده‌بن.
سه‌ره‌نجام مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه كه به ده‌ستگیری صدام‌و چونه‌ده‌ره‌وه‌ی له مه‌یدانی سیاسه‌تی عیراق، كابووسیكی قورس له‌سه‌ر دڵی خه‌ڵكی عێراق لاچوو كه نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی ئایا ئه‌م هه‌وڵ‌و په‌له قاژه‌یه‌ی پاشماوه‌ی به‌عس ده‌یكات ناكاته ئه‌وه‌ی ڕۆژێك ڕژێمی به‌عس‌و صدام حسین بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ته‌خت؟ ئه‌مه به ڕاستی نیگه‌رانیه‌ك بوو، ترسێك بوو، كابووسێك بوو له دووره‌وه زه‌ختی ده‌كرد له‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق، قورسایی ده‌كرد له‌سه‌ر خه‌بات‌و ژیانی ڕۆژانه‌یان. ته‌نانه‌ت ئه‌مه كارتیك بوو به ده‌ست هیزه راستره‌وو كۆنه‌په‌رسته‌كانه‌وه بۆ قه‌بلاندنی پلاتفۆرمی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان به خه‌لكی عیراق. ئه‌م كابوس‌و قورسایییه لاچوو. به له‌به‌ین چوونی ئه‌وه كێشه‌كان‌و به‌رانبه‌ركێكان له نێوان خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ریان دا ڕاوه‌ستاون شه‌فافتر ده‌بێته‌وه‌و ئیمكانی زیاتر ده‌دات به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی موته‌مه‌دن‌و قوتبی چه‌پ‌و سكۆلاری كۆمه‌لگا له پێناو ئاینده‌یه‌كی دره‌خشان بۆ عێراق.
ڕادیۆی ئه‌نته‌رناسیۆنال : وه‌كو تۆش باست كرد خه‌ڵك خۆشحاڵن به ده‌ستگیركردنی صدام حسین. به ده‌ستگیركردنی صدام حسین پاشماوه‌ی ڕژێمی به‌عس ته‌قریبه‌ن ڕوو له ته‌واو بوونه، خه‌ڵك به ڕووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وزاعێكی سه‌خت‌و نا ئه‌من كه له ئارادایه ده‌بێ چی بكه‌ن ؟
ڕێبوار ئه‌حمه‌د: وه‌كو ووتم خه‌ڵك به ده‌ستگیركردنی صدام ده‌ستی ئاوه‌ڵا تر ده‌بێ بۆ تێكۆشان له پێناو ئاینده‌یه‌كی دره‌خشان و باشتردا. له‌م باره‌یه‌وه باشتر ده‌توانێ جه‌بهه‌كانی نه‌به‌ردی خۆی ببینێ. ئیتر ده‌بێ سیاسه‌ت و كاركردی دژی ئینسانی ئه‌مریكا له ئاستێكی فراوانتردا بكه‌وێته به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك. ئه‌مریكا ئه‌و كارته پووچه‌ی له ده‌ست ده‌رچو كه هه‌موو جۆره ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتێكی خه‌ڵكی عێراقی له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا به ده‌سیسه‌ی صدام تاوانبار بكات. ئێستا خه‌ڵك ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر داهاتوویه‌كی ڕووناك به‌رامبه‌ر ئهمریكاو به‌رامبه‌ر به كێشمه‌كێشی دوو قوتبی تیرۆریستی ڕابوه‌ستن. ده‌توانن ئاسانتر به‌رژره‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان‌و جه‌بهه‌ی راستره‌وی كۆمه‌لگا له محه‌ك بده‌ن‌و په‌ی به ناكۆكی قولی نیوانیان به‌رن، به‌م پیه‌ش زه‌مینه‌ی ئه‌وه فه‌راهه‌م ده‌بیت له ئاستی ملیۆنیدا له ده‌وری قوتبی سێیه‌م كۆببنه‌وه. له‌سایه‌ی ئهمریكاو سیاسه‌ته‌كانیدا هیچ چاوه‌ڕوانیه‌ك بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر ئیمكانی نیه. ئاكام‌و عاقیبه‌تی ده‌ور‌و نه‌خشی ئهمریكاو لایه‌نه‌كانی ریزبه‌ستوو له پشتێوه، هه‌روه‌ها ئاكامی سیاسه‌ته‌كانی شتێك نیه جگه له كاره‌سات‌و سیناریۆی ره‌ش. هه‌شت مانگی ڕابردوو زۆر به رۆشنی‌و به كرده‌وه ئه‌مه‌ی سه‌لماندوه.
ئێستا بێ نانی‌و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی ئه‌و گرفته سه‌ركیانه‌ن كه له ئاستی ملیۆنیدا خه‌ڵكی عێراقیان گیرۆده‌و گرفتار كردووه. بۆیه خه‌بات له پێناو نان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی، جه‌بهه ئه‌سڵیه‌كانی نه‌به‌ردی سیاسی جه‌ماوه‌ری كرێكاران‌و ژنان‌و خه‌ڵكی ئازادیخوازی عێراق پێكده‌هێنن. هیچ شتیكیش له‌وه رۆشنتر نیه كه هیچ ترۆسكایی ریگاچاره‌یه‌كی ئه‌م كیشه‌و خواستانه نه له سیاسه‌تی ئهمریكاو نه له پلاتفۆرمی قوتبی راستره‌وی كۆمه‌لگادا په‌یدا نابن. بۆیه ده‌بێ هێزی ملیۆنی له‌پشت قوتبی سێیه‌م بێته‌مه‌یدان كه له‌م پێناوه‌و بۆ ئاینده‌یه‌كی شاد‌و دره‌خشان تێده‌كۆشێت. قوتبی سێیه‌م له ئێستای عێراقدا له لایه‌ن كۆمۆنیزمی كرێكاری‌و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراقه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێ. نان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر، كه خواست‌و كێشه‌و مه‌سه‌له ئه‌سڵیه‌كانی خه‌ڵكه، ته‌نها ده‌توانێ به‌رهه‌می خه‌باتێكی هه‌مه‌گیرو فراوان بێت كه ئه‌مڕۆ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری بۆ سازماندان‌و ڕابه‌رایه‌تی كردنی تێده‌كۆشیت‌و به كرده‌وه پێ‌ی ناوه‌ته‌مه‌یدان. ئه‌م قه‌تبه تێده‌كۆشێ له پێناو ده‌ستكۆتاكردنی هه‌ردوو قوتبی تیرۆریستی كه لایه‌كیان به ڕابه‌ری ئهمریكاو لایه‌كه‌ی دیكه‌ی ئیسلامی سیاسیه، تێده‌كۆشێ بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئهمریكاو دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك، بۆ به‌رپاكردنی حكومه‌تێكی سكولارو ئازادیخواز، كه له سایه‌یدا دین له ده‌وڵه‌ت‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن جیابێت، دین كاری تایبه‌تی هه‌ر كه‌س بێت‌و هیچ ده‌خاله‌ت‌و فشارێكی به‌سه‌ر خه‌ڵك‌و ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌وه نه‌بێت. هه‌روه‌ها حكومه‌تێكی غه‌یره قه‌ومی بێت، به‌و مانایه‌ی له هه‌ویه‌ی قه‌ومی هیچ هاووڵاتیه‌ك نه‌پرسێته‌وه‌و به چاوێكی یه‌كسان ته‌ماشای مافی هاووڵاتیان بكات‌و مافی یه‌كسانیان بۆ قایل بێت. یه‌كسانی مافی ژن‌و پیاو رابگه‌یه‌نێ، ئازادی بیقه‌یدوشه‌رتی سیاسی دابین بكات، حوكمی ئیعدام هه‌لوه‌شینیته‌وه….ئه‌مانه مه‌سه‌له گرنگه‌كانی ئیستان، ته‌نها ڕێگای ده‌ربازبوونی خه‌ڵك له‌م سیناریۆ ڕه‌ش‌و كاره‌ساتباره‌ی كه ئێستا سایه‌ی كێشاوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای عێراقدا، هه‌روه‌ها ته‌نها ریگایه‌ك بۆ هاتنه‌كایه‌وه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیك كه خواسته‌كانی خه‌لك زامن بكات، كۆبونه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی خه‌باته له ده‌وری به‌دیل‌و پلاتفۆرمێك كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكران هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانیه‌تی.
قوتبی ڕاستی كۆمه‌ڵگا به پێ‌ی نه‌خه‌شه‌و سیاسه‌تی ئه‌مریكا، له په‌له‌قاژه‌ی ئه‌وه‌دان وه‌زعی كاره‌ستباری ئێستا بۆ درێژماوه جێگیربكه‌ن، ده‌یانه‌وێ له سه‌رووی ئیراده‌ی خه‌لكه‌وه ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تێكی بیروكراتیك‌و كۆنه‌په‌رستانه‌ی دینی‌و قه‌ومی‌و عه‌شایه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراقدا فه‌رز بكه‌ن، ده‌یانه‌وێ قه‌ومپه‌رستی‌و تایفه‌گه‌ری‌و عه‌شیره‌تچێتی بكه‌نه ناسنامه‌ی خه‌ڵكی عێراق‌و له ناو شه‌ڕوكێشه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌دا نوقمیان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێ هه‌مان قانون‌و نه‌ریته كۆنه‌په‌رستانه قومی‌و دینی‌و عه‌شایه‌ری‌و پیاوسالاری‌و سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی به‌عس‌و صدام بپاریزن‌و فه‌رزیان بكه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێویسته ده‌نگی فراوانی كرێكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و خه‌ڵكی ئازادیخواز به ده‌نگی به‌رز (نا) بۆ ئه‌م جه‌بهه‌یه‌و پلاتفۆرمه‌كه‌یان بڵێن‌و هاوشان له‌گه‌ڵا حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری پێ له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی خه‌ڵك‌و غه‌یره دینی‌و غه‌یره قه‌ومی‌و سكولاربوونی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق دابگرن‌و له‌م پیناوه‌دا خه‌باتی خۆیان په‌ره‌پیبده‌ن.
پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 18 / 12 / 2003