ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی گفتوگۆیه‌كه كه هه‌فته‌نامه‌ی هاولاتی له‌گه‌ل ریبوار ئه‌حمه‌د لیده‌ری حیزب سازیدابوو. بریاربوو هه‌ر به‌شیوه‌ی گفتوگۆ له هاولاتیه‌وه بلاوبكریته‌وه، به‌لام له جیاتی ئه‌مه ژماره 183ی رۆژی چوارشه‌مه ریكه‌وتی 21ی ته‌موزی 2004دا، ئه‌م گفتوگۆیه‌ی به شیوه‌ی راپۆرتیك بلاوكراوه‌ته‌وه. راپۆرته‌كه‌ش به جۆریك ئاماده‌كراوه كه له زۆر جیگا مانا‌و ناوه‌رۆكی قسه‌كانی ریبوار ئه‌حمه‌دی گۆریوه‌و ناتوانێ گوزراشت له بۆچونه‌كانی ئه‌و بكات. ئه‌م كاره‌ی هاولاتی له‌گه‌ل ئه‌مانه‌تی ۆ‌وژنامه‌گه‌ریدا نایه‌ته‌وه، ئیمه ناره‌زایه‌تی له‌م كاره ده‌رئه‌برین‌و داوا ده‌كه‌ین كه هاولاتی به بلاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی گفتوگۆكه ئه‌م هه‌له‌یه راست بكاته‌وه. هه‌روه‌ها لیره‌دا به ده‌وری خۆشمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته ده‌قی گفتوگۆكه وه‌كو خۆی بلاوده‌كه‌ینه‌وه.
هاولاتی/ دوای ئه‌وه‌ی كه عیراقیه‌كان ده‌سه‌لات ئه‌گرنه‌ده‌ست‌و ئه‌مریكا وه‌كو داگیركه‌ر ده‌ستی خۆی له كاره‌كانی عیراق ده‌كیشیته‌وه، ئه‌وده‌م بریاری 1546 دیته‌پیشه‌وه، ده‌مانه‌وێ قسه‌یه‌كی رۆشن له‌سه‌ر ئه‌و بریاره بكه‌یت.
ریبوار احمه‌د/ ئیمه له باره‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌وه به‌یاننامه‌مان بووه، من پیم وایه ئه‌و ئالوگۆرانه‌ی كه به‌پێ‌ی ئه‌و بریاره‌و نه‌خشه‌ی پیشوتری ئه‌مریكا دروست ئه‌بیت، ئالوگۆریكی ئه‌وتو به‌سه‌ر ئه‌وزاعه‌كه ناهینێ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه چه‌ند حه‌قیقه‌ت له وه‌زعی ئیستای عیراقدا هه‌یه، یه‌كیكان ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا وه‌كو هیزیكی دایگیركه‌ر له عیراقدا ته‌ماشا ده‌كریت، له ئه‌نجامی شه‌ریك كه ئه‌مریكا له عیراق به‌رپای كردوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه رژیمی به‌عسی روخاندوه به‌لام عیراق دوچاری سیناریۆیه‌كی ره‌ش بووه. به مانای ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌لات‌و نه‌زم‌و قانون‌و چوارچیوه‌یه‌ك بۆ ژیانی مه‌ده‌نی خه‌لك نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌توانم بلیم قانونی دارستان زاله له عیراقدا یانی هه‌كه‌رس هیزی زیاتربوو ده‌توانی له خۆی لاوازتر بخوات. هه‌رده‌سته‌و تاقمیكی قه‌ومی یان ئیسلامی یان هه‌رچی ئه‌توانن به خۆگریدانه‌وه له‌گه‌ل ده‌وله‌تیكی ناوچه‌كه یان سه‌رچاوه‌كی قوده‌ره‌تی جیهیانیدا خۆیان چه‌كدار بكه‌ن‌و خۆیان به‌سه‌ر خه‌لكدا بسه‌پینن‌و قانون‌و داب‌و نه‌رستی خۆیان به‌سه‌ر خه‌لكدا به‌ریوه‌به‌رن. به‌بروای من ئه‌م ئالوگۆرانه‌ی دوایش كه له عیراق رویداوه هه‌ر دریژه‌ی ئه‌م وه‌زعه‌یه. بۆ هه‌مووكه‌س ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌وانه‌ی له عیراقدا هینراونه‌ته سه‌ركار داروده‌سته‌ی ئه‌مریكان، ئه‌یانه‌وێ هه‌مان ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه پیشوتر ئه‌مریكا هه‌ولیدا جاریك به‌شه‌ر جاریك به دانانی حاكمی عسكری‌و پاشان مه‌ده‌نی، ئه‌مجاره‌ش ده‌یه‌وێ به دانانی تاقمیكی عیراقی ده‌ست‌و پیوه‌ندی خۆی هه‌مان ئه‌و نه‌خشانه‌به‌ریته پیشه‌وه، ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی داگیركاریش له روانگه‌ی كه‌سه‌وه كۆتایی پینایات كه پیش‌تر گرفتیكیان بوو. هه‌روه‌ها ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه دروستیان كردوه له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌سته‌به‌ندی كردنی هاورلاتیان به‌پێ‌ی ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و دینی‌و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاتیش له‌سه‌ر هه‌مان بناغه، ده‌بیته مایه‌ی قولكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆ ره‌شه، له نیوان ئه‌م ده‌سته‌وتاقمانه‌دا ناتوانرێ هاوسه‌نگیه‌ك پیكبیهنریت كه هه‌مویان پێ‌ی رازیبن. چونگه له هه‌موو مفاوه‌زاتیكدا له هه‌موو هه‌لبژاردنیكدا له هه‌موو ئارایشدانه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌لاتدا هه‌ر لایه‌ك هه‌ولده‌دات به‌شی خۆی زیاتر بكات، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ئیستا ده‌بینین ئه‌حزابی كوردی نارازین هه‌لبه‌ت ره‌نگه وه‌كو ئه‌مری واقع له ده‌وره‌یه‌كی دیاریكراودا ره‌نگه ملی پێ بده‌ن به‌لام نارازین و نه‌خشه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له 4،5،6 مانگی ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر ئالوگۆریك پیكهیات چۆن به‌شی زیاتریان هه‌بیت، یان ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردن كرا چۆن به‌شی زورتریان هه‌بیت.
هاولاتی/ یارمه‌تی بده با لیره له‌سه‌ر ئه‌و خاله قسه بكه‌ین، تۆ ووتت كه ئه‌حزابی كوردی له‌به‌شی خۆیان نارازین به‌و مانایه‌ی به پێ‌ی ئه‌و بریاره یان له‌و حكومه‌ته‌دا كه پیكهینراوه حه‌قیان كه‌متره له‌وه‌ی كه هه‌یه. پیت وایه هۆی ئه‌مه ئه‌گه‌ریته‌وه بۆچی، ئایا زوعفی كورده‌كان خۆیانه له به‌غدا یان هۆیه‌كه‌ی سیاسه‌تیكه كه ئه‌مریكا ده‌یكات یان هه‌ر ئه‌وه‌نده حه‌قی هه‌یه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ته‌بیعی من ناتوانم حه‌ق بۆ ناسیونالیزمی كورد دیاری بكه‌م، حه‌قی خه‌لكی كوردستان شتیكی تره، به بروای من حه‌قی ناسیونالیزمی كورد ئه‌وه‌یه كه مه‌یداندار نه‌میننه‌وه‌و به خۆیان‌و سیاسه‌ت‌و ئیداراتیانه‌وه به‌لایه‌ك بوونه به‌سه‌ر خه‌لكه‌وه كه ده‌بێ ئه‌و به‌لایه كۆتایی پی بیت. به‌لام تا ئه‌وجیگایه‌ی بۆچی وایه، ئه‌وان خۆیان پیان كه‌مه‌و خۆیان به كه‌می ده‌زانن‌و له‌م باره‌یه‌وه ناره‌زایه‌تیان بوو كه گه‌یشته ئاستی ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌یان كرد ووتیان كوردستان له عیراق داده‌برین‌و ریگاناده‌ین فه‌رمانبه‌رانی ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی بینه كوردستان. به‌م مانایه نارازین، هۆی جێ‌به‌جێ نه‌بونی خواسته‌كه‌یان له روانگه‌ی خۆیانه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ستراتیژی خۆیان له‌گه‌ل سیاسه‌تی ئه‌مریكا گریداوه، له دوای سالی 1991 ستراتیژیك كه ناسیونالیزمی كورد هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه له چوارچیوه‌ی نه‌خشه‌یه‌كدا كه ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه به‌رێ‌ی خستوه، ته‌تابقی هه‌یه له‌گه‌ل خواسته‌كانی ئه‌وانداو به‌م پێ‌یه‌ش ئه‌وان به هاوكاری‌و دۆستایه‌تی و نزیكایه‌تی له‌گه‌ل ئه‌مریكادا ئه‌توانن به ئامانجه‌كانی خۆیان بگه‌ن. تا ئه‌و جیگایه‌ی له‌م چوارچیوه‌یه‌دا بكریت فشاربهینن بۆ ئه‌مریكا فشاری بۆ ئه‌هینن به‌لام كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌تی په‌یوه‌ندیان بچریت رایده‌گرن. به‌و مانایه‌ی كه ده‌لین ئیمه كوردستان له ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی دائه‌برین، به‌لام كاتیك ئه‌مریكا ئه‌مه‌یان لی قبول ناكات مه‌جبوره دووباره بگه‌ریته‌وه‌و مل به قسه‌ی ئه‌مریكا بدات. ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا بۆ ئه‌مه ناكات، به بروای من بنه‌ماكه‌ی ئه‌وه نیه كه چه‌نده ئه‌مریكا له‌گه‌ل خواستی ئه‌وان هه‌یه یان نا، به‌لكو ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا خۆی له عیراقدا گیژاویكی توش بووه لایه‌كی ناسیونالیزمی كورده لایه‌كی ئیسلامی شیعه‌یه لایه‌كی ئیسلامی سونه‌یه لایه‌كی ناسیونالیزمی عه‌ره‌به، ئه‌و ناچاره هاوسه‌نگیه‌ك رابریت كه هیچ یه‌ك له‌مانه‌ی له‌ده‌ست نه‌چن، كاتیك ئیسلامی شیعه له خواره‌وه زه‌ختی لی ده‌كات، ئه‌و ته‌ماشا ده‌كات بزانێ كامیان زه‌ختی زیاتره‌و هه‌روه‌ها كاملاش لیبوردنی زیاتره. سیستانی له‌وه خۆشنابوو ئه‌گه‌ر خواستی ناسیونالیزمی كورد جێ‌به‌جێ بوایه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌بێ قانونی ئیداره‌ی عیراق له بریاری مجلس الامندا ئیشاره‌ی پێ بكرێ‌و پشتیوانی لی بكریت. كورده‌كان پیان وابوو كه تاقه زه‌مانه‌تیك بۆ ئه‌وان كرابی هه‌ر ئه‌وه‌یه، به واقعیش هه‌روایه ته‌نها شتیك كه ئه‌وان دلی پێ خۆشكه‌ن هه‌ر ئه‌و قانونه‌یه، به‌لام ئه‌مریكاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ژیر فشاری ئیسلامی شیعه‌دا ئه‌وه‌یان فه‌رامۆش كرد‌و دایان به‌ژیریداو پشتیان تیكرد.
هاولاتی/ له به‌شی زۆری قسه‌كاندا باسی ناسیونالیزمت كرد، پیت وایه ئه‌و دوو حیزبه كه ئیستا له ناو ده‌وله‌تی عیراقدا نوینه‌رایه‌تی خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌ن ناسیونالیستبن؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ بیشك ناسیونالیستن، ناسیونالیست چیه، هه‌ر كۆمه‌لیك له چوارچیوه‌ی هه‌ویه‌یه‌كی قه‌ومی ستراتیژیكی قه‌ومیدا حیزبی دامه‌زراند هه‌لسورانی كرد‌و سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌ی دارشت، ناسیونالیسته. به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌سیك ئیدعای ئه‌وه‌ی بیت كه ئه‌مانه ناسیونالیست نین، من ده‌لیم بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هیزی ریشه‌داره له كوردستاندا پیشینه‌یه‌كی ده‌یان ساله‌ی هه‌یه، ئیستا ئه‌گه‌ر نوینه‌ریكی جیا له‌م حیزبانه‌ی هه‌یه ده‌بێ ئه‌و بی هه‌ستیته سه‌رپی‌و بلی ئه‌مانه ناسیونالیست نین.
هاولاتی/ ئاخر ئه‌وه‌مان بیر نه‌چیت كه ئه‌مانه نوینه‌ری دوو حیزبن خه‌لكیكی زۆریش هه‌ن كه له نیو ئه‌م وه‌زعه تازه‌یه‌دا كه به‌عش روخاوه‌و ئه‌مریكا هاتوه ناره‌زایه‌تیان هه‌یه‌و ئه‌م حیزبانه به نوینه‌ری خۆیان نازانن، كه‌واته ئه‌مانه دوو حیزب‌و دوو رابه‌ری دیاریكراوی دوو حیزبن نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد من به‌ش به‌خالی خۆم به سه‌ركرده‌ی خۆمی نازانم، به‌لام به ناچار بووون به نوینه‌ری من له به‌غدا. بۆیه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م رایه هه‌بیت له ناو جاده‌ی كوردیدا نابێ ناوی ناسیونالیزمی لی بنیین.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ كاتیك تۆ باسی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هیزی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی ئه‌كه‌یت وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كورد من ناتوانم تصوری بكه‌م به‌بێ رابه‌رانی سیاسی‌و ئه‌حزابی سیاسی به‌هیز. ئه‌مه مه‌نتقیكه كه هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هیز حیزبی خۆی‌و رابه‌رانی خۆی هه‌یه. جا من كارم به‌وه نیه ئه‌مانه وه‌كو نوینه‌ری ناسیونالیزمی كورد له نیو حكومه‌تی به‌غدا باشی ده‌كه‌ن یان خراپـ به‌لام ئه‌م دوو حیزبه حیزبی ناسیونالیستی كوردن‌و رابه‌ره‌كانیان میژوویه‌كی دورودریژه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یان هیناوه، جا باشیان كردوه یان خراپیان كردوه كه‌سیكی ناسیونالیست ئه‌توانی بیت‌و له‌م روانگه‌یه‌وه قه‌زه‌وه‌تیان له‌سه‌ر بكات، ئه‌حزابی ناسیونالیستی ده‌كریت له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تی زۆری له‌سه‌ر بیت، بلین ئه‌مانه سازشكارن، فیل‌و ته‌له‌كه ده‌كه‌ن‌و كاره‌ساتیان به‌سه‌ر هیناوین، چه‌ندجار ئیمه‌یان به دۆراندن داوه، ئه‌مانه هه‌مووی دروسته به‌لام ئه‌وان به‌پێ‌ی به‌رنامه‌كه‌یان به‌پێ‌ی سیاسه‌ت‌و كاركردی رۆژانه‌و هه‌لویسته‌كانیان هه‌روه‌ها به‌پێ‌ی ته‌عریفیك كه بۆ خۆیان هه‌یانه ناسیونالیستن. ئه‌گه‌ر كه‌سیك ده‌لی وانیه ده‌بێ بیت له چوارچیوه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی دیكه جیگایان بكاته‌وه‌و روونی بكاته‌وه كه چین. ئه‌حزابی له‌م بابه‌ته بێ پایه دروست نابیت، ده‌بی ریشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی هه‌بیت، ئیستا ئه‌گه‌ر ناسیونالیست نین چین.
هاولاتی/ سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی‌و فیدرایزم‌و ئه‌و شیوازانه‌ی دیكه‌ی وه‌كو كۆنفیدرالی‌و فیدرالی پاریزگایی پلاتفۆرمتان چیه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ پیش ئه‌وه‌ی ریگاچاره‌ی خۆمان باس بكه‌م ئیمه پیمان وایه كاتیك له چوارچیوه‌ی یه‌ك وولاتدا خه‌لك كۆده‌كریته‌وه هه‌رجۆره ته‌قسیمبه‌ندیه‌كی ده‌سه‌لات یان ناوچه یان یاسا مه‌رفوزه‌و ئه‌بیته مایه‌ی دووبه‌ره‌كایه‌تی‌و كیشه‌و سه‌ر ئه‌نجام جیاوازی له نیوان دانیشتوانه‌كه‌یدا. ئیمه پیمان وایه له چوارچیوه‌ی یه‌ك ده‌وله‌تدا ده‌بێ یه‌ك قانون‌و یه‌ك پیوانه هه‌بیت. به‌م پیه ئیمه فیدرالیزم‌و هه‌موو شیوه‌كانی له بابه‌تی ئه‌و ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. پیمان وایه ئه‌مانه په‌یوه‌ندی به خواستی خه‌لكی كوردستان‌و چاره‌سه‌ری سته‌می مللیه‌وه نیه، ریگایه‌ك نیه بۆ چاره‌سه‌ری سته‌می میلیی، به‌لكو ریگایه‌كه بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات له نیوان ناسیونالیزمی میلله‌تی سه‌رده‌ست‌و ناسیونالیزمه میلله‌تی ژیرده‌ست به‌وجۆره‌ی كه له‌سه‌ری ریكده‌كه‌ون. وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه رووبدات شه‌روكیشه‌یه‌كی نه‌برواوه هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌یان ساله هه‌یه بۆ ده‌یان سالی دیكه‌ش دریژه ده‌كیشیت. ئیوه سه‌رنج بده‌ن ئه‌مرۆ له هه‌ل‌ومه‌رجیكی جیهانی‌و ناوچه‌یی‌و هاوسه‌نگیه‌كی هاوكیشه‌ی ده‌سه‌لاتدا ره‌نگه یه‌كیتی‌و پارتی فه‌رزی كه‌ن به‌سه‌ر ناوه‌ندو ئه‌مریكادا كه فیدرالیان پیبدات‌و ره‌نگه كركوك بخه‌نه سه‌ری یان نه‌یخه‌نه سه‌ری، به‌لام سبه‌ینی له هه‌ر ئالوگۆریكی تردا هه‌ر گۆرانیك له هاوسه‌نگی هیزدا پیكبیت دوباره ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بیته‌وه مه‌یدانی كیشه. ناسیونالیستیكی تورك به پشتیوانی توركیا دیت ئه‌لیت ئه‌م تقسیمه كه فلان كات كراوه غه‌له‌ته قبولم نیه‌و ئه‌وكات له ناچاری قبولم كردوه، به‌لام ئیستا كه ناچار نیم‌و هیزو چه‌كم هه‌یه ده‌بێ دووباره به‌شی بكه‌ینه‌وه.
هاولاتی/ باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه له یاسای نیو ده‌وله‌تی‌و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ته‌سبیت كرا؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئاخر ئیمه ته‌جروبه‌ی ئه‌وروپای شه‌رقیمان هه‌یه كه ده‌یان سال شكلی گرتبوو قانونی بوو ته‌نانه له بیری خه‌لكیش چوبوه‌وه به‌لام له هه‌ل‌ومه‌رجیكی تردا دیته‌وه روو، ئه‌مانه فایده‌ی نیه، تا كورد‌و عه‌ره‌ب له كركوك یه‌ك بكوژن ئه‌مه وه‌كو كیشه‌یه‌ك ده‌مینێ، یان تۆ سه‌رنج بده بۆ نمونه كویت چه‌ند ساله له عیراق دابراوه‌و ته‌نانه‌ت میژوه‌كه‌ی له بیری خه‌لك چوه‌ته‌وه، به‌لام رۆژگاریك صدام حسینیك دیت كه هیزی هه‌یه‌و له هه‌ل‌ومه‌رج‌و ئالوگۆری جیهانی دوای شكستی بلۆكی شه‌رقدا، هه‌ست ده‌كات كه فرسه‌ت‌و زه‌مینه‌یه‌كی بۆ پیكهاتوه، ئیدعای ده‌كات‌و ده‌لی ده‌مه‌ویته‌وه. بۆیه به بروای من هیچ قانونیكی نیو ده‌وله‌تی نه‌گۆر نیه. به‌م مانایه سبه‌ی ناسیونالیستیكی عه‌ره‌ب كه هه‌ست به هیز بكات، ده‌لی كاتی خۆی له سالی 2004دا هه‌ل‌ومه‌رجیكی تایبه‌تی بوو ئه‌مریكا عیراقی داگیركردبوو خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سه‌پاندبوو، غه‌دری له ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب كرد‌و ئیمه ناچاركرد كه مل به‌وه بده‌ین به‌لام له راستیدا ئیمه ئه‌وه‌مان پێ ناراست‌و نا عادلانه‌یه بۆیه ئه‌مرۆ ده‌مانه‌وێ دووباره دابه‌شی بكه‌ینه‌وه. ناسیونالیتسكی توركمان یان هه‌تا كوردیكیش ده‌توانی وابلی، بلی بابه راسته وه‌ختی خۆی ئیمه كركوكمان پیداراوه به‌لام تاوه‌كو جه‌به‌ل حه‌مرین هی كورده، كاتی خۆی ئه‌مریكا دۆست بوو داوای لیكردین‌و قانعی كردین بۆ ئه‌وه‌ی فه‌زاكه ئالۆزتر نه‌بیته‌وه به‌لام ئه‌مرۆ پێ‌ی رازی نین. بۆیه ئه‌مه هه‌میشه بابه‌تیكی بۆ كیشه‌وبه‌ره. ئیمه لایه‌نگری ئه‌وه‌یه‌ن كه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له چوارچیوه‌ی عیراقدا حه‌ل بیت، ئه‌بێ هه‌موو هاولاتیان به‌یه‌ك چاو ته‌ماشابكرین‌و هه‌مویان یه‌ك مافیان هه‌بیت، بۆ نمومنه كه‌سیك به‌ره‌چه‌له‌ك كورد، كه‌سیكی كورد زمان بتوانێ سه‌رۆك كۆمار بیت، من بتوانم ببمه سه‌رۆك كۆماری عیراق یان كه‌سیكی دیكه ببیته سه‌ر‌وك وه‌زیران. كه‌س نه‌توانی بلی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ به ره‌چه‌له‌ك كوردی مافی ئه‌مه‌ت نیه‌و ده‌بێ نائیب بیت، ده‌بی هه‌موان له هه‌موو مافیكدا یه‌كسان بن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نیه، كه ئیستا ئیمه پیمان وایه مجالی ئه‌مه نه‌ماوه، به‌داخه‌وه هه‌ل‌ومه‌رجه‌كه مجالی ئه‌مه‌ی نه‌هیشته‌وه له یه‌كسالی رابردوودا ده‌كرا له عیراقدا حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی علمانی بهاتیایه سه‌ركارو له هه‌ویه‌ی قه‌ومی كه‌سی نه‌پرسیبایه‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی عیراقی بوون مافی یه‌كسانی به هه‌موان بدایه. كه ئه‌وه دابین نیه ئیمه داوا ده‌كه‌ین كوردستان جیابیته‌وه.
هاولاتی/ به‌لام ریگابده لیره شتیك هه‌یه، مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه مه‌سه‌له‌ی قه‌ومیه، پرسیی هه‌یه به ناوی مه‌سه‌له‌ی میللی‌و وه‌لامی ئه‌وێ، یانی لیره ئه‌وه نیه كه هه‌موومان له چوارچیوه‌ی عیراقدا بین كه به‌یه‌كچاو ته‌ماشامان بكات، واته تۆ پرسیكت هه‌یه ده‌بێ ئه‌م پرسه وه‌لامبدریته‌وه به میژوو ئه‌مه هاتوه، ئه‌مه به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌م، به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه پیش میژوو كه‌وتی‌و حه‌تمیه‌تیكت بۆ میژوو دانا، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی خۆت له قسه‌كانتدا باست كرد مادام كویت له ده‌ورانیكدا هاتوه‌و ئیستا مه‌جالی ئه‌وه نه‌ماوه هه‌لوه‌شیته‌وه، ئه‌گه‌ر بیت‌و ئیستاش به‌و شیوه‌یه سیسته‌میك بۆ كوردستان دابنین هه‌لناوه‌شیته‌وه به ئاسانی. هه‌ست ناكه‌یت ناكۆكی له قسه‌كانتدا هه‌بیت؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له باره‌ی پرسیاری یه‌كه‌مه‌وه كه مه‌سه‌له‌ی كورد پرسیكه ئیمه ئه‌مه به‌ره‌سمی ده‌ناسین، له‌به‌رنامه‌ی ئیمه‌دا له بلاوكراوه‌كانی ئیمه‌دا له به‌لگه‌نامه‌كانی ئیمه‌دا ئه‌مه واقعیه‌تیكه، كاتیكش ئیمه باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین بنه‌ماكه‌ی ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی كورد له ناوچه‌كه‌و به تایبه‌تی له عیراق به‌رجه‌سته‌یه‌كی زیاتری هه‌یه‌و یه‌كیكه له كیشه سیاسیه جدیه‌كانی عیراق‌و ده‌بێ وه‌لامی خۆی وه‌ربگریته‌وه‌و ئیمه هاتوین خه‌ریكین وه‌لامی ئه‌مه بده‌ینه‌وه. كاتیك باسی وه‌لانانی هه‌ویه‌ی میللی ده‌كه‌ین مه‌به‌ست ئه‌وه نیه كه وه‌لامی مه‌سه‌له‌ی میللی هه‌ر ئه‌مه‌یه، به‌لام هه‌ركات باسی ریشه‌ی سته‌می میللی ده‌كریت هه‌ركه‌س به قازانجی خۆی تفسیری ده‌كات، یه‌كیك ده‌لی كیشه‌كه ئه‌وه‌یه كه كورده‌كان كیمیاباران كراون، ئه‌نفال كراون یان كوشتاری به كۆمه‌لك كراون یان دیهاته‌كانیان رووخاوه یان نه‌یاهینیشتوه به زمانی خۆیان قسه بكه‌ن..هتد باسی هه‌موو ئه‌و تاوانكاریانه ده‌كه‌ن كه به‌رامبه‌ر خه‌لكی كوردستان كراوه. به‌لام به بروای من بنه‌مای كیشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه كه ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب هاولاتیانی كوردزبان به هاولاتی پله دوو چاو لی ده‌كات. ده‌لی عیراق ده‌وله‌تیكی عه‌ره‌بیه، خاكی عیراق به‌شیكه له خاكی نیشتمانی عه‌ره‌ب‌و هه‌ركه‌سیكی غه‌یره عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌م خاكه دانیشتبیت میوانه، هیچ كاتیكش میوان‌و خاوه‌ن مال به‌شیان وه‌كو یه‌ك نابیت. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌مه ده‌بن به پله دوو خه‌لكه‌كه‌ش پله دوویی قبول ناكه‌ن‌و له به‌رامبه‌ریدا ناره‌زایه‌نی ده‌رده‌برن، چه‌ك هه‌لئه‌گرن، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن‌و شیوای جۆراوجۆری به‌رگری ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دایه ئه‌و لایه‌ی ده‌یه‌وێ ئه‌م پله‌دووییه بسه‌پینێ په‌نا ده‌بات بۆ ئه‌نفال‌و كیمیاباران بۆ ئه‌وه‌ی پله دوویان به‌سه‌ردا فه‌رز بكات، واته ئه‌گه‌ر خه‌لكی كوردستان ئه‌و پله‌دوویه قبول بكه‌ن ره‌نگه ئه‌وانه روونه‌دات. ئه‌مه بنه‌مای كیشه‌كه‌یه‌و له‌م حكومه‌ته‌دا كه ئیستا هه‌یه‌و له فیدرالیزمیشدا ئه‌م پله‌دوویه ده‌مینیته‌وه. مادام ئه‌مه بمینی یانی پله دوویی هه‌یه‌و سته‌می میللی ده‌بیت ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه ده‌خولقینێ‌و كاردانه‌وه‌كه‌ش كاریكی دیكه به دوای خۆیدا ده‌هینیت.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ناكۆكی له قسه‌كانی مندا هه‌بیت سه‌باره‌ت به نمونه‌ی كویت من پیم وا نیه، من باسی ئه‌وه‌م كرد ووتم هیچ یاسایه‌كی نیوده‌وله‌تی ناتوانی بۆ هه‌تاهه‌تایه نه‌گۆربیت‌و ناتوانی بۆ هه‌میشه خۆی بگریت له به‌رامبه‌ر ئه‌و جموجۆلانه‌ی كه بزووتنه‌وه‌كان حیزبه‌كان‌و شه‌خصیه‌ته‌كان له جیگای خۆیاندا ده‌یكه‌ن، به‌ومانایه‌ی یاسای نیو ده‌وله‌تی ناتوانی به‌ربه‌وه‌بگریت كه سبه‌ی رۆژ صدام حسینیكی دیكه له ناو ناسیونالیزمی عه‌ره‌به‌وه زیندوبیته‌وه‌و جاریكی تر په‌لاماری كوردستان بداته‌وه. ئه‌وه‌ی كه له سالی 1991 ئه‌مریكا هات مه‌سه‌له‌ی كویتی گه‌وره كرده‌وه، تازه دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌زمه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد‌و هه‌زاران كه‌س له‌و نیوه‌دا له‌به‌ین چوون‌و هه‌موو هاوكیشه‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌وكاته‌ی گۆرێ، واته به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا چۆن قۆستیه‌وه، كیشه‌و ئالوگۆریكی گه‌وره روویدا سه‌رباری ئه‌و بریاره‌ی له تاریخ‌دا سه‌رباره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی ده‌وله‌تی كویت هه‌بوو، به‌لام سه‌رباری ئه‌مه ئه‌مریكا له‌وكاته‌دا به ده‌لیلیكی تایبه‌تی ده‌خاله‌تی كرد نه‌ك بۆ پاراستنی یاسای نیوده‌وله‌تی. واته ئه‌كرا صدام داگیركردنی كویتی بۆ بچوایه‌ته سه‌ر، ئه‌كرا وای لی بیت به‌لام به‌هه‌رحال له‌وكاته‌دا ئه‌مریكا پیویستی به‌وه‌بوو له جیگایه‌كدا شه‌ریك به‌ریبخات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زمی نوێ‌ی دنیا بسه‌پینێ، بۆ ئه‌مه پیویستی به عه‌رزی عه‌زه‌لات‌و هیزی عه‌سكه‌ریو زه‌بروزه‌نگ هه‌بوو، به‌م پیه هات شه‌یتانیكی له صدام حسین دروست كرد‌و ئه‌مه‌ی كرد به به‌هانه‌یه‌ك به ده‌ست خۆیه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كرد كه تا ئیستا ته‌واو نه‌بوه. بۆیه من ئه‌لیم ئه‌مه ئه‌كریت رووبداته‌وه وه روو ئه‌داته‌وه له‌م چه‌ند ساله‌ی دوایشدا ئیمه بینویمانه به كاریگه‌ری ئه‌م وه‌زعه له كركوك له‌به‌ر بوونی ئه‌م وه‌زعه شه‌ری كورد‌و توركمان‌و عه‌ره‌ب جاری به‌نهینی‌و جاری به ئاشكرا، جاری به‌شه‌ره چه‌قۆو جاری به‌شه‌ر فیشه‌ك یان به شه‌ره جنیو، به‌رده‌وام ئه‌م شته‌یان خولقاندوه‌و پیویسته ریگاچاره‌یه‌كی بۆ دابنه‌ین. ته‌رحی من ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ كوردزبان هه‌مان مه‌وقعیه‌تی عه‌ره‌بزمبانی هه‌بیت له عیراقدا نه‌كه‌م نه زیاد ئه‌گه‌ر وا نه‌بیت ده‌بێ جیابیته‌وه‌و ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی پیكبیت.
هاولاتی/ من هه‌ست ده‌كه‌م له ده‌ورانی پیشوشداو تا ئیستا كاتیك قسه ده‌كه‌ن خه‌لك لیتان تیناگات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به زمانیك قسه ده‌كه‌ن كه خه‌لك ئیستعابی ناكات یان له شیوه‌ی سیاسه‌ت كردنتاندا نه‌تانتوانیوه ئه‌وه جه‌ماهیری بكه‌نه‌وه‌و خه‌لك به‌دوای ئیوه‌دا دووباره‌ی بكاته‌وه‌و جه‌یشیك دروست بیت كه به‌م مه‌نتقه ره‌فتار بكات. پرسیاری من ئه‌وه‌یه ئه‌م زمانه سیاسیه یان ئه‌م جۆره له سیاسه‌تكردن كه ئیوه وه‌كو حیزب ده‌یبه‌نه‌ریوه، هه‌ولتان نه‌داوه بیگۆرن یان هه‌ستان پێ‌نه‌كردوه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌وه‌ی خه‌لك له زمانی ئیمه تیناگات، قسه‌مان ئالۆزه یان به‌لگه‌ی كه‌م تیایه یان شیعاردانه، ره‌نگه ئه‌م گرفتانه‌ی هه‌بیت، كه به‌بروای من هه‌یه‌تی‌و ئه‌مه‌ش جیگای ره‌خنه‌یه‌و من ته‌عه‌صوبیكم نیه به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌و به‌بروای من ده‌بی بیگۆرین به‌لام بۆ روشنتربوونی ئه‌مه ده‌بێ نمونه‌كان باسبكرین، بۆنمونه ئه‌گه‌ر تۆ له‌وباره‌یه‌وه هه‌ندیك نمونه باس بكه‌یت ره‌نگه من باشتر بتوانم بلیم وایه یان وا نیه، به‌لام من ئه‌مه شتیك نیه ئه‌مرۆ له هاولاتیه‌وه بیلیم له كۆبونه‌وه‌ی خۆشمان‌دا باسم له‌وه‌كردوه كه پیویسته زمانی خۆمان ساده‌تر بكه‌ینه‌وه‌و به‌لگه‌دارتر قسه بكه‌ین واته كه‌سیك له ووتاریكدا قسه ده‌كات بۆ لایه‌نگرانی خۆی نه‌ینوسیت به‌لكو بۆ كه‌سانیك بینوسیت كه هیشتا تۆی قبول نه‌كردوه نه‌ك دوژمنه واته تۆ ده‌ته‌وێ كه‌سیك قانع بكه‌یت كه هیشتا تۆی قبول نه‌كردوه نه‌ك كه‌سیك تۆی قبول كردوه‌و براوه‌ته‌وه. ره‌نگه ئه‌م ئه‌شكاله هه‌بیت.
هاولاتی/ باشه ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌وی كه خه‌لك لیتان ناگات، ئه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌خاله‌تی ئیوه زۆر كه‌متره له‌وه‌ی كه خه‌لك چاوه‌رێ ده‌كات، بۆ نمونه ئیوه پلاتفۆمی مه‌نتقیتان هه‌یه، یان مه‌نتقیكی خۆتان هه‌یه به هه‌رحال خه‌لك قبولی ده‌كات یان نا ئه‌وه شتیكی تره. به‌لام كه‌متر ده‌خاله‌تتان هه‌بووه له ئالوگۆری عیراقدا له چون بۆ ناو ئه‌و مه‌نزومه سیاسه‌یه‌ی كه ئیستا ئه‌مریكا ده‌یبات به‌ریوه، ئه‌وه‌ی كه ئیوه ره‌خنه‌تان هه‌یه یان ره‌خنه‌تان نیه، ئیوه ئیدعا ده‌كه‌ن كه جه‌یشیكی گه‌وره‌تان هه‌یه باشه ئیوه ئه‌و جه‌یشه بۆ ئبراز ناكه‌ن‌و ناچنه ناو ئه‌و مه‌نزومه‌یه‌وه كه بتوانن له ناو مه‌حافلی سیاسی‌دا ده‌ورونه‌خشتان هه‌بیت‌و كاریگه‌ریتان هه‌بیت‌و بتوانن سیاسه‌ت بگۆن.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ به‌شیك له مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئیمه ده‌وری خۆمان بووه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه میدكان به گشتی ئیمه بایكۆت ده‌كه‌ن‌و مجال ناده‌ن ده‌نگی ئیمه بگات به دنیا، تۆ سه‌رنج بده ئه‌و هه‌موو كه‌ناله‌ی له به‌غدا هه‌یه به الجزیره و العربیه‌و ئه‌وانی تره‌وه ده‌یان جار هاتوون مقابله‌یان كردوه‌و ریپۆرتاژیان له هه‌لسورانی ئیمه ئاماده‌كردوه به‌لام بلاوی ناكه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كی توندیان هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌و شته‌ی كه ئیمه ده‌لیین وه‌كو دژایه‌تی ئیسلام‌و ناسیونالیزم‌و باسی كۆمۆنیزم ئه‌وان حه‌ساسیه‌تیان پێ‌ی هه‌یه. بۆیه به‌شیكی مه‌سه‌له‌كه بایكۆتكردنه.
هاولاتی/ به‌لام ئیوه خۆتان ته‌رح نه‌كردوه له‌و سیاسه‌ته تازه‌یه‌ی كه ئیستا ئه‌مریكا ده‌یباتبه‌ریوه‌و بلین ئیمه به‌شیكین له‌م خه‌لكه‌و ده‌بێ ده‌خاله‌تمان هه‌بیت، له ناو ئه‌و خه‌لكه‌یه هه‌بین، وه‌زیرمان هه‌بیت، به‌دیلمان هه‌یه‌و به‌دیله‌كه‌مان مه‌نتقیتره له‌وانی تر. ئه‌مه‌تان ته‌رح نه‌كردوه.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ یارمه‌تی بده من خه‌ریكم دیمه سه‌ر وه‌لامی ئه‌مه به‌لام مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه هیشتا بیجگه له‌مه، واته بیجگه له‌م حه‌لقه‌یه‌ی مه‌سه‌له‌كه، حه‌لقه‌یه‌كی تری مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه حیزبیك ئه‌توانی له ده‌سه‌لاتیش نه‌بیت‌و له‌و مه‌نزومه‌یه‌ش جیگای نه‌بوبیته‌وه‌و وه‌زیریشی نه‌بیت به‌لام حیزبیكی به ده‌ورو نه‌خش بیت‌و میدیاكان باسی بكه‌ن. من ووتم بۆچی میدیاكان باسی ئیمه ناكه‌ن. به‌لام ئیمه بۆ نین له نیو ئه‌و مه‌نزومه‌یه؟ به‌لگه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ره‌خنه‌ی ئیمه له‌و سیناریۆیه‌ی ئه‌مریكا دروستی كردوه‌و ناوی ده‌وله‌ته ره‌خنه‌یه‌كی لاوه‌كی‌و جزئی نیه به‌لكو ریشه‌ییه‌و ئیمه له بنه‌ره‌ته‌ه باوه‌رمان به‌وه نیه‌و ئه‌وه به هه‌له ده‌زانین‌و پیمان وایه هه‌ركه‌س بچیته ناویه‌وه لكه‌دار ئه‌بیت كه بیت له‌سه‌رو ئیراده‌ی خه‌لكه‌وه‌و له بنه‌ره‌ته‌وه بۆ به‌ریوه‌بردنی نه‌خشه‌ی ئه‌مریكاو خزمه‌تكردن به سیاسه‌تی ئه‌مریكا من باوه‌رم به‌وه نیه كه هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌تیشم بكه‌ن. هه‌لبه‌ت ئیمه هیچ كات ده‌عواتمان ره‌ت نه‌كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه بكه‌ین‌و بزانین ئه‌وان مه‌رجیان چیه‌و ئیمه مه‌رجمان چیه.
هاولاتی/ ببوره به‌لام سیاسه‌ت ده‌عوه‌ت كردن نیه ئه‌و وه‌كو سیسته‌میك به‌رامبه‌ر تۆ راوه‌ستاوه‌و نایه‌لی تدخل بكه‌یت ده‌بێ خۆت فه‌رز بكه‌یت‌و بچیته ناو ئه‌و سیاسه‌ته‌وه‌و ئالوگۆر پیكبهینیت‌و له‌وی ته‌رحی خۆت بلیی ئیوه ئه‌مه‌تان نه‌كردوه.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ یارمه‌تی بده خه‌ریكم باسی ده‌كه‌م ده‌لیم ئه‌مه دوو ریگای هه‌یه یه‌كیكی ئه‌وه‌یه كه ده‌عوه‌تت بكه‌ین‌و ئه‌وی تری ئه‌وه‌یه خۆت برۆیته پیشه‌وه لیی، من ده‌لیم له‌و چوارچیوه‌یه‌دا كه ئه‌وان دایان رشتوه هیچ تۆزقالیك به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی تیا نابینمه‌وه، واته نه قانونی ئیداره‌یان، نه تقسیمی ده‌سه‌لاتیان، نه شیوازی دامه‌زراندنی حكومه‌تیان، نه مه‌به‌ستیك كه له پشتی دامه‌زراندنی حكومه‌ته‌كه‌وه هه‌یه. بۆیه ئه‌مه جیگای مه‌حكوم كردنه جیگای به‌شداری كردن نیه، به‌لگه‌ی ئه‌وه‌ی كه من مه‌حكومی ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه خۆم به‌شداریم تیا نه‌كردوه، به‌لكو له چوارچیوه‌ی سیناریۆیه‌كی وادا جیگای كۆمۆنیستیك نابیته‌وه كه هه‌تا ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ری كۆمۆنیستیه‌كه‌یشی له‌ولاوه دانه‌ین لانی كه‌م باوه‌ری به یه‌كسانی هاولاتیان به جیایی دین له ده‌وله‌ت به چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به ناوبردنی كیشه‌ی ئه‌مریكاو ئیسلامی سیاسی به پیشبركیه‌كی تیرۆریستی، سه‌رئه‌نجام ره‌خنه‌ی له قه‌ومپه‌رستی‌و عه‌شیره‌تبازی‌و تایفه‌گه‌ری هه‌بیت. گشت سیسته‌مه‌كه‌یان ئه‌مه‌یه‌و مجالیكی تیا نیه، بۆیه من ووتم هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ده‌عوه‌تیشم بكه‌ن بۆ شتیكی وا ناتوانم به‌شداری تیا بكه‌م‌و له‌گه‌ل مه‌بده‌ئم ناگونجێ. له جیاتی ئه‌مه من پیم وایه ریگاچاره‌ی وه‌زعی عیراق به‌ریخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تیه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مه‌نزومه‌یه كه بتوانی ئه‌وه هه‌لپیچێ.
@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@
هاولاتی/ ئاخر تۆ خۆت ده‌بینی له ناو حكومه‌تی ئیستای عیراقدا كه‌سانیك هه‌ن‌و له‌وه‌ی پیشوتریشدا ئه‌مه هه‌بوو، كه‌سانیك كه له‌گه‌ل هیچ حیزبیكدا نه‌بوون….ره‌نگه شوینیشیان پیدرابیت‌و له‌وێ ره‌خنه‌شیان گرتبیت‌و هه‌ره‌شه‌شیان كردبێ كه ده‌رچنه ده‌ره‌وه، ئیوه ده‌توانن ئه‌م جۆره سیاسه‌ته بكه‌ن. ئه‌مه‌تان نه‌كردوه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئیوه هیچ جۆره ده‌خلیكتان له‌م سیاسه‌ته نیه‌و له دوره‌وه ره‌خنه‌ئه‌گرن. پیشم وایه له دوره‌وه ره‌خنه‌گرتن ئه‌و مه‌نتقه به‌كارناهینێ كه بتوانی هیز په‌یدا بكات‌و سیاسه‌ت بگۆرێ.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له دوره‌وه نیه، له نزیكه‌وه ره‌خنه‌یان لی ده‌گرین، له نزیكی خۆیان له نیو وه‌زعه‌كه‌و مه‌یدانه‌كه‌داین، به‌لام ئاخر ره‌خنه‌ی من فه‌رق ده‌كات له‌گه‌ل ئه‌و ئه‌فرادانه‌ی كه ده‌لیی چونه ئه‌وێ. من ووتم ئه‌گه‌ر باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌بیت كه ئینسان بتوانێ مه‌رجی خۆی دابنیت، ئه‌گه‌ر مفاوه‌زاتیك هه‌بیت بۆ ئه‌مه ئه‌لیم من ئاماده‌م له‌م حوكومه‌ته به‌شداری بكه‌م‌و 1،2،3،4 ئه‌م چوار مه‌رجه‌م هه‌یه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر دوانیم بۆ دابین بكه‌ن به‌شداری تیا بكه‌م، به‌لام ئه‌گه‌ر گشت شته‌كه هیچی به كه‌لكی من نه‌یات؟ دیاره به‌لك ئه‌وكه‌سه‌ی تر دیت، بۆ ئه‌و فه‌رق ده‌كات ئه‌وه‌ی ئیشاره‌ت پیكرد بۆ نمونه نوینه‌ری حیزبی ئیسلامیه ئه‌لی ئه‌گه‌ر ئابلۆقه له‌سه‌ر فه‌لوجه لانه‌به‌ن من ئیستقاله ئه‌ده‌م، به‌لام كیشه‌ی من ته‌نا له‌سه‌ر فه‌لوجه نیه، ئه‌و له‌گه‌ل كلیه‌تی سیسته‌مه‌كه‌و قانونه‌كه‌یی‌و ته‌قسیمبه‌ندیه‌كه‌ی له‌گه‌ل په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی له‌گه‌ل ئه‌مریكاو هه‌لویستی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین‌و هه‌لویست له‌سه‌ر ناوچه‌كه هاوران، یان له سه‌دا حه‌فتا هاوران، به‌لام من هیچ خالیكی هاوبه‌شم نیه له‌گه‌ل ئه‌وانه‌دا. بۆیه ئیمه له‌سه‌ره‌تادا به‌دیلی خۆمان ته‌رح كرد‌و ووتمان ده‌بی حكومه‌تیك له نوینه‌رانی خه‌لك پیكبیت. بۆ ئه‌مه‌ش ریگامان دانا ووتمان نوینه‌رایه‌تی خه‌لك لانی كه‌م ئه‌وه‌بوو كه كۆنگره‌یه‌كی فراوان بگیرایه له ئه‌حزابی سیاسی‌و ریكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ریی‌و دمه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان، ئه‌وكات ئیمه‌ش به‌شداریمان ده‌كردو ئه‌چوینه كۆنگره‌كه‌وه‌و له‌ویش هه‌ولی خۆمان ده‌دا‌و ئه‌گه‌ر بمازانیبایه ته‌نانه‌ت له‌سه‌دا سی خزمه‌تی خه‌لكی تیایه له حكومه‌ته‌كه‌ش به‌شداریمان ده‌كرد. به‌لام حكومه‌تیك كه له بنه‌ره‌ته‌وه بۆ خۆشخزمه‌تی‌و دلسۆزی بۆ ئه‌مریكا دامه‌زرابیت، من ناتوانم ئه‌وكاره بكه‌م‌و ناتوانم ئه‌م گفته به ئه‌مریكا بده‌م.
هاولاتی/ ئاخر ئه‌میش دروستكردنی حه‌تمیه‌تیكه له به‌رامبه‌ر تاریخیك كه سیاسه‌ت ئه‌یباته‌ریوه، یانی من وا ده‌زانم كه له هه‌موو دنیا ئه‌مریكا سیاسه‌ت ده‌كات به سیناریۆ سیاسه‌ت ده‌كات، هه‌ر واشه سیاسه‌ت سیناریۆێ‌ی خۆی ده‌وێ، تۆ ناكرێ به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه سیناریۆیه‌و ئه‌م ناوه‌ی لی ده‌نییت دور بوه‌ستی. ئه‌گه‌ر دور بوه‌ستی ئه‌كه‌ویته په‌راویزه‌وه هه‌م له محافلی سیاسی‌دا هه‌م له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌لگا كه ئیش ده‌كه‌یت. ئه‌م په‌راویزه بۆ ئیوه یه‌كیك له‌و مه‌سه‌لانه‌یه كه خه‌لك وه‌لامی نیه بۆی خۆشتان وه‌لامی رۆشنتان نیه بۆی.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ با له پیشه ئه‌وه بلیم كاتیك من ده‌لیم سیناریۆ ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سلبی نیه له بۆچونی مندا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه به‌مه خه‌ریك نیم ره‌خنه له ئه‌مریكا بگرم، یا ئه‌مه‌ن ته‌عن نیه له ئه‌مریكا، سیناریۆ ئه‌م مانایه‌ی نیه، منیش سیناریۆیی خۆم هه‌یه، سیناریۆ پرۆسه‌یه‌كه كه له‌به‌رچاودا روو ده‌دات، به‌لام من له‌سه‌ر ناوه‌رۆكه‌كه‌ی قسه‌م هه‌یه. هه‌روه‌ها من ئه‌و بۆچونه په‌سه‌ند ناكه‌م كه پێ‌ی وایه ده‌بێ هه‌میشه له‌گه‌ل مه‌دی ره‌ئیسدا برۆی ئه‌یبه‌یته‌وه، زۆركات هه‌یه وانیه به‌لكو ئۆپۆزیسیون ئه‌توانی جیگایه‌كی به‌هیزی هه‌بیت‌و خه‌لك كۆ بكاته‌وه. كاتیكیش مه‌جالی تیا هه‌بیت ده‌چیته ناوه‌وه. من ده‌بی شتیك به خه‌لك بلیم، كاتیك كه خۆم به نوینه‌ری خواسته‌كانی ژنان‌و خه‌لكی كوردستان‌و خه‌لكی ئازادیخواز‌و موته‌مه‌دنی عیراق‌و بیكاران‌و لاوان‌و..ئه‌زانم، ده‌بی روونی بكه‌مه‌وه كه چونی من بۆ ناو ئه‌و حكومه‌ته بۆچیه‌و خه‌لك بۆ ده‌بی ئومیدی پیوه‌گریبدات‌و ده‌سكه‌وته‌كه‌ی چیه بۆ ئه‌وان؟
هاولاتی/ ئاخر باشه ئه‌و مقاته‌عه‌كردنه‌ی كه ئیوه له باری سیاسیه‌وه هه‌تانه‌و چۆن كه ئه‌لیی سیاسه‌تیكه كه ئیوه ده‌سبه‌رداری نابن جۆریك له ته‌فاوه‌ت دروست ده‌كات له نیوان قسه‌كانتان‌و جۆری ئیشكردن بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش، وه‌كو نمونه‌یه‌ك پیش ئه‌وه‌ی حیزب دروست بیت مقاته‌عه‌ی په‌رله‌مان كرا به‌لام دوایی ده‌ركه‌وت ئه‌و مقاته‌عه‌یه چه‌ند غه‌له‌ت بوو، یانی باش نه‌بوو ئه‌و مقاته‌عه‌یه، هیچ نه‌بیت بچویتایه نیو پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌وه‌و خۆت ته‌رحكردایه‌و بتوتایه ئه‌مه قسه‌ی منه, كه‌س گوێ‌ی لی نه‌بوو. خه‌لك تینه‌گه‌یشت كه بۆ مقاته‌عه‌ی هه‌لبژاردن كراوه، دیسان ئه‌مه به‌هانه‌یه‌كه كه هه‌م زه‌ره‌ر ئه‌دات له خه‌لك كه به‌دیلیكت هه‌یه بۆی‌و هه‌م له خۆت كه سیاسه‌تیكت هه‌یه. ئه‌م كاره تاقه‌ت پروكینه پیم وایه به دوو دیوه زه‌ره‌ره هه‌م بۆ خه‌لك‌و هه‌م بۆ ئیوه كه‌سیاسه‌ت ده‌كه‌ن.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ نا نا زه‌ره‌ی نیه نه بۆ ئیمه‌و نه بۆ خه‌لكیش. ره‌نگه حیزبیك له برگه‌یه‌كی تاریخیدا تاكتیكیكی ناردوستی هه‌لبژاردبیت، ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه ئیتر هه‌میشه پیچه‌وانه‌كه‌ی راسته، ره‌نگه تا ئیستا ئیمه
هاولاتی-ئاخر ئه‌و مقاته‌عه‌یه غه‌له‌ت بوو
ریبوار ئه‌حمه/ ره‌نگه تۆ پیت وابیت، به‌لام ئه‌گه‌ر بیین هه‌لسه‌نگاندنیك بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌لویستمان به‌رامبه‌ر به هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان ره‌نگه هه‌مان قسه‌ی تۆم هه‌بیت ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه به ته‌حریم كردنه‌كه‌یی بیت یان به‌شه‌داریكردنه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌مان ئه‌نجام نه‌دا كه خه‌لك له ناوه‌رۆكی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بگه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌لویسته بۆچی بوو. ئه‌مه دروسته. ئه‌وكاته ئه‌م شته‌مان له خه‌لك نه‌گه‌یاند، توانا‌مان به‌رته‌سك بوو خۆمان په‌رش‌وبلاو بووین، ئاسۆمان رۆشن نه‌بوو
هاولاتی/ نا به‌رای من ئه‌وكات خه‌لك له پشتی ئه‌م ره‌وتانه‌وه بوو
ریبوار ئه‌حمه‌د/ به‌لام له هه‌موو شتیك گرنگتر ئه‌وه‌یه كه وه‌سیله‌ی جه‌نگی سیاسیمان نه‌بوو كه حیزبه هه‌روه‌ها له نیو خۆماندا هاوده‌ست نه‌بووین، په‌رشوبلاوبووبین‌و سه‌دو یه‌ك ناكۆكی لاوه‌كی خاله بنه‌ره‌تی‌و هاوبه‌شه‌كانی نیوانمانی پۆشی بوو، به‌هه‌رحال با نه‌چینه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكات چۆن بووین‌و چۆن نه‌بووین، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وكات ئیمه ئه‌و ئه‌ركه‌مان ئه‌نجام نه‌داو خه‌لكمان له هه‌لویسته‌كه‌ی خۆمان‌و ناوه‌رۆكی به‌لگه‌كانی خۆمان نه‌گه‌یاند ئه‌مه دروسته. بۆ جاریكی تر ئه‌م شته دووپات ئه‌بیته‌وه ده‌بی دوو ئه‌نجامی لی بگیرێ، یه‌كیكان ئه‌وه‌یه كه حه‌تمه‌ن ده‌بی خه‌لك ئاگاداربن‌و بزانن بۆچی ناچینه ناو ئه‌و حكومه‌ته‌وه‌و یۆچی به‌شداری ناكه‌ین‌و باشی‌و خراپیه‌كه‌ی چیه. ئه‌وتریان ئه‌ویه كه ده‌بێ هه‌لیسه‌نگینیته‌وه‌و بزانی بچی باشه یان نه‌چی باشه، من وه‌كو كۆمۆنیستیكی كریكاری جگه له ژیرپینانی ئوصولم نه‌بیت هیچ شتیكی دیكه به حه‌رام نازانم، ئه‌كرێ له هه‌موو مه‌یدانیك حزور په‌یدا بكه‌یت‌و خه‌بات بكه‌یت به مه‌رجیك بزانی خزمه‌ت ده‌كات به خه‌لك‌و به‌رنامه‌یه‌ك كه هه‌لمانبژاردوه. من پیم وایه له چوارچیوه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌و به‌شداری تیایدا خزمه‌ت ناكات به‌لكو زه‌ره‌رده‌دات‌و له رووی سیاسه‌وه ئه‌مشكینێ‌و دورم ده‌خاته‌وه له خواسته‌كانی خه‌لك، هه‌ر ئیستا ناره‌زایه‌تیه‌كی فراون هه‌یه به‌رامبه‌ری. بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ بێ‌ی ره‌خنه له چۆنیه‌تی كاری ئیمه بگریت‌و باسی بكه‌یی كه چیمان باش كردوه‌و چیمان خراپ كردوه، ره‌نگه نه‌خشی خۆمان باش نه‌گیرابیت، به‌هه‌رحال ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك بگری ره‌نگه ره‌خنه‌كه‌ت له‌م چوارچیوه‌یه‌دا قبول بكه‌م. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه به‌لام با بین خارج له ئیمه‌و هه‌ر كه‌م‌و كوریه‌كمان ته‌ماشای ئه‌وزاعی سیاسی عیراق بكه‌ین، من پیم وایه ئه‌م به‌دیله‌ی كه ئه‌مریكا دایناوه له به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌كی زۆر فراوانی خه‌لكدا قه‌راری گرتوه، واته خه‌لك ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تیه‌كی زۆری لیی هه‌یه، به‌شێ له ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و هه‌روه‌ها ئیسلامی سیاسی خه‌ریكن سوار شه‌پۆلی ئه‌م ناره‌زایه‌تیه ده‌بن‌و ده‌یكه‌ن به بنه‌مایه‌ك بۆ سیاسه‌تی خۆیان تاوه‌كو به‌دیلیك له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا خۆ مه‌تره‌ح بكه‌ن. له‌ولاشه‌وه با بلین كه‌نالیك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه به‌شداری له‌م حكومه‌ته بكه‌ین. من خه‌ریكم لیكیده‌ده‌مه‌وه كام له‌م دوانه به قازانجی خۆم‌و خه‌لكه‌و ده‌توانێ ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ عیراق بهینێ(واته ناره‌زایه‌تی خه‌لك یان حكومه‌ت)، به‌رای من ریكخستنی ناره‌زایه‌تی خه‌لك‌و رابه‌ری كردن‌و نه‌خشه‌مه‌ندكردنی ئه‌م ناره‌زایه‌تیه
هاولاتی/ به‌لام ئه‌مه ته‌نها شیعار نیه
ریبوار ئه‌حمه‌د/ بێ گومان وایه ئیمه‌ش خه‌ریك نین به شیعار بیكه‌ین، خه‌ریكین به ریكخراوكردنی خه‌لك، هوشیاركردنه‌وه‌و به‌ریخستنی ناره‌زایه‌تی خه‌لك‌و ته‌نانه‌ت من ده‌لیم حه‌رام نیه له برگه‌یه‌كی دیاریكراودا چ وه‌سیله‌یه‌كی تریش به گونجاو بزانین ده‌ستی بۆ به‌رین. ئه‌مرۆ ئیسلامیه‌كان مقاوه‌مه‌ی چه‌كداری ده‌كه‌ن، ئه‌مه له ئیستادا له ده‌ستوری ئیمه‌دا نیه، به‌لام به‌رای من ده‌كریت ئه‌مریكا له ریگای بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری كه هه‌موو شاره‌كان بگریته‌وه له ده‌وری ئه‌مریكا بۆ ده‌ره‌وه‌و ده‌سه‌لاتی جه‌ماوه‌ر له جیگای ئه‌مه، شتیكی كرده‌نیه‌و له دنیادا كراوه‌و لیره‌ش ده‌كریت ئه‌مه بكه‌ین.
هاولاتی/ یارمه‌تی بده لیره ئه‌وه باس بكه‌م كه ئیوه جۆریك ناره‌زایه‌تیتان نواند سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نابی جه‌نگ بكریت له عیراقدا ئه‌مه به‌هه‌له شكایه‌وه به‌سه‌ر ئیوه‌دا یانی جاریكی دیكه ئه‌و زمانه‌بوو كه خه‌لكتان تینه‌گه‌یاند، جه‌نگ ده‌بوو بكرایه بۆ ئه‌وه‌ی عیراق ئازاد بكریت چونكه هیچ مجالیكی تیا نه‌مابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆشن بوو كه ئه‌مریكا به صدام حسین نه‌بوایه ناروخێ. به‌لام ئه‌وه‌ی زمانیك كه به خه‌لك ده‌لی نابێ جه‌نگ بكریت نابی ئه‌مریكا بیت چونكه ویرانی ده‌كات‌و له‌سه‌ر ئابوری عیراق گه‌مه ده‌كات‌و له ناو چوارچیوه‌یه‌كدا، ئه‌م لوغه‌یه جاریكی تر به زه‌ره‌ره‌ی ئیوه گه‌رایه‌وه با بلیین به غه‌له‌ت تیگه‌یشتنی خه‌لك، ئه‌مه دیسان جۆریك له مقاته‌عه‌كردنی ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه بوو. بۆ ئه‌م هه‌موو لوغه‌یه؟
ریبوار ئه‌خمه‌د/ من ئیستا نازانم تۆ لوغه‌كه‌ت پێ غه‌له‌ت بوو یان سیاسه‌ته‌كه؟
هاولاتی- یه‌كیك ئه‌وه‌ی كه خه‌لكتان تینه‌گه‌یاند له‌باره‌ی شه‌ره‌كه‌وه، یه‌كیكی تریش ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌ته‌كه جۆریك غه‌له‌تی تیا‌بوو كه نابێ مقاته‌عه‌ی بكه‌یت چونكه هیزیكی تر نیه صدام حسین بروخینێ، به ئیمه نه‌روخا چارچیه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌بی جیاوازی بكه‌ین له نیوان ئه‌م دوانه‌دا، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئیمه غه‌له‌ت بوو، ئه‌وه به‌رای تۆ وایه به‌رای من زۆر زۆر دروست بوو ئه‌مه شتیكه من هه‌تاهه‌تایه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه ئیمه له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگیكی خویناوی‌و كۆنه‌په‌رستانه‌دا كه ئیستا سیناریۆیه‌كی ره‌شی له عیراقدا خولقاندوه ئیمه مخاله‌فه‌تمان كرد به‌رامبه‌ری وه‌ستاینه‌وه. من یه‌ك زه‌ره دوودلیم له دروستی ئه‌م سیاسه‌ته نیه.
هاولاتی- ئاخر مومكن نه‌بوو خۆ تۆ چاك ده‌زانی كه سیاسه‌ت فه‌نی مومكیناته، مومكن نه‌بوو.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ نا به‌روای من تا چه‌ند رۆژ پیش ده‌ستپیكردنی شه‌ره‌كه‌ش له دنیادا دوو لیكدانه‌وه هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه شه‌ر ئه‌بیت یان نا، ئه‌وه‌ی كه ده‌یووت ره‌نگه شه‌ر نه‌بیت له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌بوو كه به‌شه‌ریه‌تی موته‌مه‌دن به ریزی ملیونی له ئاستی دنیادا هاتبونه مه‌یدان، به‌رای من ئه‌م جه‌بهه‌یه ئه‌توانی به‌ربه‌شه‌ر بگریت‌و من ئه‌و تصوره‌م نیه كه ئه‌م شه‌ره حه‌تمی بوو، ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی دژی جه‌نگه ئه‌یتوانی له‌وه به‌هیزتربیت، ئه‌یتوانی تاكیتیكی باشتر هه‌لبژیریت، ئه‌یتوانی له هه‌ندیك جیگا راپه‌رین بكات، به‌م جۆره ئه‌یتوانی به‌ر به‌شه‌ر بگریت. ئه‌مه مه‌وردیكی دیاریكراوه‌و نیزك بوو له‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وێ‌و ئه‌وه‌ی ئیمه ده‌مانوت شه‌ر نه‌بیت، شه‌ر نه‌بوایه. به‌لام به هه‌رحال جه‌بهه‌ی به‌رامبه‌ر به‌هیزتر بوو توانی شه‌ری خۆی بسه‌پینێ.
به‌لام له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه خه‌لكمان تینه‌گه‌یاندوه، ئیمه كۆلیك شتمان له‌م باره‌یه‌وه نوسیوه‌و ئه‌وانه‌شی كه نوسیمان مفهوم بوو، به‌لام ئه‌گه‌ر خه‌لك كه‌م لایه‌نگری له‌م خواسته كرد به تایبه‌تی له كوردستاندا خۆ ئه‌وكات له عیراقدا رژیم له‌سه‌ر كاربوو كه‌س نه‌یده‌توانی ده‌نگ هه‌لبهینێ، معلوم نه‌بوو خه‌لك چی ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه ده‌تبینی خه‌لك به ده‌ست ئاسه‌واری جه‌نگ‌و بۆمباران‌و كوشت‌و كوشتاره‌وه ده‌نالینن. به‌لام له كوردستان مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌بوو كه ئاسۆیه‌كی دیكه بالاده‌ست بوو، ئاسۆی ناسیونالیزمی كورد‌و دلخۆشكردن به ئه‌مریكا. واته خه‌لك ده‌یزانی ئیمه چی ده‌لیین به‌لام بۆچونیك هه‌بوو ئه‌یووت به‌هه‌ر نرخیك بیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌كی خه‌لكی عیراقیش بكوژرێ من هه‌ر ئه‌م شه‌ره‌م پێ قبوله، هه‌لبه‌ت ئه‌مه كه‌سیك ده‌یووت كه كه‌سی له ژیر بۆردومانه‌كه نه‌بوو. ئه‌مه ئاسۆكه‌ی شتیكی تر بوو نه‌ك ئه‌وه‌ی كه له زمانی من تیناگه‌یشت، ئه‌مه رووده‌دات كه له ده‌وره‌یه‌كدا ئاسۆیه‌كی سیاسی بلاده‌ست بیت‌و ئه‌مه‌ش كاری من سه‌خت ده‌كاته‌وه تا خه‌لك له ژیر ئه‌و ئاسۆیه ده‌ربهینم. لانی كه‌م ئه‌م نمونه‌یه هه‌تا ئه‌گه‌ر كه‌م‌و كوریش له زمانی قسه كردن‌دا بووبێ به‌لام ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی بنه‌ره‌تی نه‌بوو، ره‌نگه من له هۆلیكه 4 سه‌عات قسه بۆ خه‌لكانیك بكه‌م كه له ژیر كاریگه‌ری ناسیونالیزمدا بن‌و ئومیدیان به ئه‌مریكاوه گریدابیت تا ئه‌خیر هه‌ر مخالف بن له قسه‌كانی من‌و بلیین ئیمه بۆمان مهم نیه ئه‌گه‌ر هه‌موو عه‌ره‌ب بكوژرێ ته‌نها له پیناو ئه‌وه‌ی صدام بروات، یان هه‌تا به كیمیایی له خه‌لكی كوردستان بده‌ن‌و بیانكوژن ته‌نها ئه‌قله‌یه‌تیكی لی ده‌رچیت له پیناو ئه‌وه‌ی صدام بروخێ. من نازانم چی به‌م مه‌نتقه بلیم كه له‌وكاته‌دا زال بوو. به‌لام من شانازی به‌و سیاسه‌ته‌وه ده‌كه‌م كه گرتمانه‌پیش‌و به‌بروای من موقعیه‌تی ئیمه‌ی له ئاستی دنیاداو له ئاینده‌ی عیراقیشدا به‌هیز ده‌كات‌و شتیكه ده‌توانین پشتی پی ببه‌ستین.
هاولاتی/ باشه ئه‌مه له باری سیاسیه‌وه، ئه‌ی له باری ئابوریه‌وه عیراق كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سامانی نه‌وته، ئیوه زۆر كه‌م دینه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئابوری جا به ئاماربیت یان به شیوه‌كانی تری ماتماتیكی بیت له كاتیكدا ئیوه لایه‌نیكن كه پشت به‌م ماتریاله ده‌به‌ستن، بۆ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له ئابوریه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ به ئاشكرا له‌و سامانه نه‌وتیه كه‌لك وه‌رگرێ، ته‌نانه‌ت ئیستا كه عیراقیه‌كان ده‌سه‌لاتیان گرتوه‌ته ده‌ست قسه‌یان ئه‌وه‌یه ئه‌م ئابوریه بۆ كوێ ده‌چیت.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ من پیم وایه ئابوری عیراق‌و نه‌وتی عیراق‌و ده‌وله‌مه‌ندی عیراق ئه‌وه ته‌نها ئیمه نین كه زۆر باسی لی ناكه‌ین هیچ لایه‌كی دیكه‌ش نابینی ئه‌وه‌نده باسی لی بكات.
هاولاتی- ئاخر ئیوه پیویسته باسی لیوه بكه‌ن.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه بلیم بۆچی وایه، نه ئیمه به‌لكو هیچ حیزب‌و یزووتنه‌وه‌و جه‌بهه‌یه‌كی سیاسی ئه‌م ده‌وره‌یه له عیراقدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌نده بایه‌خی نه‌داوه‌و قسه‌ی نه‌كردوه، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه كه‌یسی عیراق كه‌یسیكی سیاسیه نه‌ك ئابوری، من باوه‌رم به‌و قسه‌یه نیه كه ده‌لی ئه‌مریكا له پیناو نه‌وتدا هاتووه بۆ عیراق، ئه‌مریكا ده‌یتوانی به زۆر شیوه‌ی تریش به بێ شه‌ر له ئیستا زیاتر نه‌وتی عیراق به‌ریت.
هاولاتی/ ئه‌ی بۆچی تا ئیستا مه‌له‌فی ئیقتصادی ته‌سلیم به عیراقیه‌كان ناكات؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌وه هۆیه‌كه‌ی شتیكی تره ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وله‌ته هه‌میشه گوێ له‌مشتی خۆی بمینیته‌وه‌و له قسه‌ی ده‌رنه‌چیت به‌و شتانه ده‌یبه‌ستیته‌وه. ئه‌وه وه‌كو فشاریكه له‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دریژماوه ده‌سكه‌لای خۆی بیت ئه‌وانی به‌چیو چی ده‌یبه‌ستیته‌وه. هاولاتی/ ئه‌ی بۆ له‌سه‌ر حكومه‌تی كوردستان كه ئابوری‌و داهاته‌كه‌ی گومرك‌و شتی له‌وبابه‌ته‌بوو ئه‌م باسه‌ی نه‌كردوه؟
هاولاتی/ ئاخر هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێ‌ی وانیه ده‌وله‌تیك به‌و گومركانه دابمه‌زرێ‌و ببیته خاوه‌ن ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی. به‌لام داهاتی نه‌وت فه‌رق ده‌كات ده‌وله‌تیك داهاتی نه‌وتی به‌ده‌ست بیت چوار رۆژی دیكه ده‌توانی به قسه‌ی ئه‌مریكا نه‌جولیته‌وه. به‌هه‌رحال ده‌بی له نیوان دوو شت فه‌رق بكه‌ین ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا نه‌وتی عیراق به‌كارهینێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی عیراق تابع‌و ملحقی خۆی بهیلیته‌وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه بلیی ئه‌مریكا له پیناو نه‌وتدا هاتوه بۆ عیراق. ئه‌مریكا له شه‌ری عیراقدا ئامانجیكی جیهانی تاقیب كرد، كیشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه چۆن ده‌وری پۆلیسی جیهانی بگیرێ‌و وه‌كو تاقه ده‌سه‌لاتی دنیا حوكم بكات‌و هه‌موو جیگایه‌كی دنیا به پێ‌ی خواستی ئه‌مریكا برواته پیشه‌وه، ئه‌مه شتیكه كه ئه‌مریكا روون‌و راشكاو ده‌یلی. به‌لام بۆ نه‌وت صدام مانعی نه‌بوو له یه‌كیك له ته‌سریحه‌كانی ئه‌خیری خۆیدا راشكاوانه ووتی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بۆ نه‌وت وا ده‌كات پیویستی به‌شه‌ر نیه به‌بێ شه‌ر ده‌یده‌ینێ. من پیم وایه ده‌یداو كیشه‌كه‌ی صدامیش نه‌وتی عه‌ره‌ب بۆ عه‌ره‌ب نه‌بوو به‌لام ئه‌مریكا مه‌سه‌له‌كه‌ی ئه‌مه نه‌بوو، ئه‌مریكا جه‌نگی پیویست بوو ئه‌بوایه له وه‌زعی دوای 11 سه‌بته‌مبه‌ر ئه‌نجامگیری خۆی بكات. له ئه‌فغانستان كردی به‌لام دوای ئه‌وه چی؟ ئه‌م جه‌نگی دژی تیرۆره كه كردیان به هه‌را دوای ئه‌وه چی؟ بۆ ئه‌مه گونجاوترین خالی دنیا‌و به‌هانه‌دارترین جیگا عیراق بوو. ئه‌م شه‌ره شه‌ری قودره‌ت بوو بۆ ئه‌مریكا، شه‌ر له‌گه‌ل صدام حسین له راستیدا شه‌ربوو له‌گه‌ل فه‌رنساو ئه‌لمانیاو ئه‌وروپا كه مل ئه‌ده‌ن به بالاده‌ستی ئه‌مریكا یان نا.
هاولاتی/ تۆ باسی بلانسیكت كرد ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ له عیراقدا له نیوان كورد‌و شیعه‌و سونه رایگریت، ئه‌ی ئه‌و بلانسه چیه كه ده‌یه‌وێ له نیوان دوو ئیداره‌ی كوردیدا رایگریت؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له راستیدا من نازانم چه‌نده ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ له نیوان ئه‌وان بلانس راگریت، بۆ منیش ئه‌وه پرسیاره كه ئایا واقعه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م دوانه یه‌كده‌ستبن به‌لا نابن بۆ ئه‌مریكاو نابنه سه‌رچاوه‌یه‌كی تری فشار هینان بۆ ئه‌مریكا بۆ تیكدانی ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ی كه ده‌یه‌وێ له عیراقدا رایبگریت. به‌لام قسه‌ی من ئه‌وه‌یه كه كیشه‌ی نیوان یه‌كیتی‌و پارتی یه‌كیك له گرفته‌كانی ئیستای ئه‌مریكا نیه له كه‌یسی عیراقدا، مه‌گه‌ر له حاله‌تیكدا كه پێ‌ی وابیت زیادبوونی فشاری ناسیونالیزمی كورد له‌سه‌ر ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی له‌گه‌ل سیاسه‌تی ئه‌مریكا ته‌تابقی هه‌یه، ئه‌گه‌ر وابیت ئه‌وكات ره‌نگه هه‌ولبدات قانعیان بكات.
هالاتی/ باشه ئه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئیوه قسه‌ی خه‌لك ده‌كه‌ن، قسه‌ی ده‌ورونی خه‌لك ده‌كه‌ن خه‌لك ئه‌مه‌ی پی قبول نیه ئه‌ی ئه‌مه چۆن ده‌بینن؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ خه‌لك كام قسه‌ی پی قبول نیه.
هاولاتی/ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئیداره‌یه به‌م جۆره رابگیرین.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ به بروای من ئه‌م دوو ئیداره‌یه نه‌ك دابرینه‌كه‌یان به‌لكو هه‌ر خۆشیان شه‌رعیه‌تیان نیه، ئیمه له ده‌میكه‌وه باسی ئه‌وه‌ما كردوه ووتومانه دژی ئه‌م دابه‌شكردنی ناوچه‌یه‌ین به پیی ده‌سه‌لاتی ئه‌حزاب. ریگاو شیوه‌یه‌كی موناسب ئه‌وه‌یه كه لانی كه‌م 6 مانگ ریگابدریت به هه‌لسورانی ئازادانه‌ی هه‌موو ئه‌حزابی سیاسی، گه‌وره‌و بچوك، راست‌و چه‌پ، ئیسلامی‌و غه‌یره ئیسلامی ئه‌وانه‌ی كه هه‌لسورانی سیاسی ده‌كه‌ن. له‌و 6 مانگه‌دا ئه‌حزاب برۆن به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ خه‌لك رۆشن بكه‌نه‌وه دوای ئه‌وه هه‌لژاردنیكی ئازاد بكریت‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌مه حكومه‌تیك دامه‌زریت. ئه‌گه‌ر له كوردستانیكی سه‌ربه‌خۆشدا نه‌بیت هه‌تا به‌م حاله‌ته هه‌لواسراویه‌ی ئیستاشیه‌وه ئه‌م دابرانه هیچ مانایه‌كی نیه، پیش‌تر ده‌یانووت ئه‌مه سنوری كوردستانه له‌گه‌ل عه‌ره‌بساتان‌و توركستان‌و چی‌وچی، به‌لام ئیتر ئه‌مه‌یان هیچ مانا‌و بنه‌مایه‌كی نیه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م دوو حیزبه ئاماده‌نین كه به هیچ معیارو پیوانیه‌ك ئیراده‌ی خه‌لك قبول بكه‌ن‌و ریزیكی بۆ دابنین. هه‌موو خه‌لكی كوردستان دژی ئه‌م حاله‌ته‌ن، به‌لام به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وو حیزبه به‌م جۆره ده‌رواته پیشه‌وه، هیچیان ئه‌وی تریان قبول ناكه‌ن. بۆیه هه‌ركامیان ده‌یه‌وێ زۆرترین ناوچه بۆ خۆی بپچریت‌و ده‌سه‌لاتی حیزبی خۆی تیا داسه‌پینێ، ره‌نگه ستراتیژیشی ئه‌وه‌بیت كه ره‌نگه رۆژیك به پشتیوانی فلان ده‌وله‌ت یه‌كیتی وه‌رده‌رنێ‌و هه‌موو كوردستان به ده‌ست پارتی بیت یان یه‌كیتی به جۆریكی تر بیر بكاته‌وه. ئیمه دژی ئه‌م تقسیمی ناوچه‌یه‌یه‌ن كه له عیراقیشدا خه‌ریكه ده‌ست پێ ده‌كات. به‌لام ئه‌ساسی ئه‌مه ئه‌وه نیه كه یه‌كتی‌و پارتی ئاشتی ده‌كه‌ن یان نایكه‌ن، ناكۆكیه‌ی جدی ئیمه له‌گه‌ل ئه‌حزابی تردا ئه‌وه‌یه كه ئه‌حزابی تر پییان وایه كیشه‌كه به یه‌كخستن‌و به‌ندوبه‌ست‌و ناوبژیوانی نیوان یه‌كیتی‌و پارتی ده‌بریته‌وه، به‌لام ئیمه پیمان وایه نه‌خیر خه‌لكی كوردستان ده‌بی به‌دیلیكی تر هه‌لبژیرن، ده‌بی ته‌جاوزی یه‌كیتی‌و پارتی بكه‌ن. خه‌لكی كوردستان هه‌تا ئه‌گه‌ر 40-50 سالی رابردوو بخه‌نه ئه‌ولاوه‌و ته‌نها سه‌رنجی ئه‌م 12-13 ساله بده‌ن
هاولاتی/ باشه به‌لام ئه‌م هوشیاریه سیاسیه نیه، ئیوه‌ش ئه‌م مه‌یدانه‌تان چۆل كردوه، من حه‌ز ئه‌كه‌م بچینه سه‌ر ئه‌و میحوه‌ره كه ئیوه به دریژایی تاریخ له‌لایه‌ك ئیختلای كه‌وادری خۆتان كردوه له عیراق، به‌جیتان هیشت‌و چونه‌به‌رده‌م كه‌مپه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئه‌وروپا، ئه‌مه كاریكی زۆر بێ وه‌لامه.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ مه‌سه‌له‌ی هیجره‌ت له كوردستانه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تیه بنه‌مای خۆی هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به وه‌زعی ئیستاوه هه‌یه نه‌ك به سیاسه‌تی ئیمه‌وه هیچ كاتیك ئیمه ئه‌م سیاسه‌ته‌مان نه‌بوه
هاولاتی- به‌لام به‌شیكی زۆری كادری ئیوه‌یه
ریبوار ئه‌حمه‌د/ نه‌خیر به‌شیكی زۆر كه‌می كادری ئیمه‌یه هه‌تا كه تازه حیزب دروست بوو دامه‌زراندنی ریكخراویكی به‌هیزی ده‌ره‌وه بۆ ئیمه ئاسان نه‌بوو، چه‌ند ملیون خه‌لكی عیراق له ده‌ره‌وه‌ن له هه‌موو ئه‌مه با چه‌ند هه‌زاریكی كادر‌و ئه‌ندامی ئیمه بیت، به چ معیاریك ئه‌مه ئه‌كاته زۆربه؟ با یه‌ك واقعه‌ت هه‌یه قبولی بكه‌ین
هاولاتی/ مه‌به‌ستم ئه‌و مودیله هجره‌ته كه ده‌رواته به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
ریبوار ئه‌حمه‌د/ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه باسم كرد هه‌موو ئه‌وانه‌ی پولی قاچاغچیان نه‌بووه له ریگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه رۆیشتوون. خه‌لكانیك به ناچاری خۆیان كردوه به به‌عسی كه‌سانیك له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا خۆیان كردوه به یه‌كیتی‌و خه‌لكانیك به ئیسلامیۆ هه‌تا قایل بوه كه جاسوسی به‌عس بیت بۆ ئه‌وه‌ی قبولی بكه‌ن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌ل‌ومه‌رجی سه‌رگه‌ردانی دوای 91و سه‌ركوتی به‌عس وای كردوه كه خه‌لك لیره خۆشیه‌ك بۆ خۆی نه‌بینێ‌و له‌وه بێ ئومیدبیت له‌وه‌ی كه ده‌توانی لیره به چاره‌نوسیكی باش بگات، بۆیه ریگای چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌لبژاردوه، جا ئه‌مه‌ش له نیو ئیمه‌دا به‌رجه‌سته‌یی هه‌بووه، ئه‌مه راسته به‌لام نه‌ك به مانای ئه‌وه‌ی پیشره‌وبووین یان زۆربه بووین. ئه‌مه‌ش دوو ده‌لیلی هه‌یه، یه‌كیكان ئه‌وه‌یه كه ئیمه له 91ه‌وه سه‌ركوتمان له‌سه‌ر بووه‌و یه‌كیتی‌و پارتی‌و ئیسلامی لییان كوشتوین.
هاولاتی/ به یارمه‌تیت با بپرسم بۆ ئیوه قبول ناكه‌ن
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئیختلافی سیاسیمان له‌گه‌لیان هه‌یه، ئیمه ئیداره‌ی ئه‌وان قبول ناكه‌ین به‌لام ئه‌وانه هه‌لسورانی سیاسی ئیمه قبول ناكه‌ن.
هاولاتی/ به‌لام لایه‌نی تر هه‌یه زۆر ترسناكترن كه‌چی قبول ده‌كرین
ریبوار ئه‌حمه‌د/ مه‌به‌ستت كێ‌یه
هاولاتی/ ئیسلامیه‌كان
ریبوار ئه‌حمه‌د/ دوو شت ده‌وری هه‌بوو بۆ قبول كردنی ئیسلامیه‌كان، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو كه ئیسلامیه‌كان ئاماده‌بوون له شه‌روكیشه‌ی نیوان یه‌كیتی‌و پارتیدا خۆیان به لایه‌كیاندا هه‌لواسن. جاریك به‌لای پارتیدا‌و جاریك به‌لای یه‌كیتیدا، ئیمه ئه‌مان قبول نه‌كرد وتمان ئه‌م شه‌ره هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی‌و ئامانجه‌كانی كۆنه‌په‌رستانه‌و پیچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لكه، بۆیه به‌رامبه‌ر هه‌ردوولای وه‌ستاین‌و هیچ كات له خیلافمان له‌گه‌ل یه‌كیتی بستیك له پارتی نزیك نه‌بوینه‌وه‌و له خلافمان له‌گه‌ل پارتیش بستیك له یه‌كیتی نزیك نه‌بوینه‌وه. ئیسلامیه‌كان ئه‌مه‌یان كرد. دووه‌م په‌یوه‌ندی ئیسلامیه‌كان له‌گه‌ل جمهوری ئیسلامیه كه هه‌م یه‌كیتی‌و هه‌م پارتی له پیناوی به‌ندوبه‌ستی خۆیان، هه‌تا له‌شه‌ری نیوان خۆیاندا‌و بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی په‌نایان برد بۆ جمهوری ئیسلامی، ئه‌ویش یه‌كیك له مه‌رجه‌كانی ئه‌وه‌بوو كه ئیسلامیه‌كانیان به‌سه‌ردا فه‌رز بكات. ئه‌مه‌ش سیاسه‌تیكی چه‌وتی یه‌كیتی‌و پارتی بوو كه ئیستا خۆیان خه‌ریكن ئاكامه تاله‌كه‌ی ده‌چیژن. ئیمه یه‌كیتی‌و پارتی وه‌كو ده‌سه‌لاتی ملیشیایی موتله‌ق به‌سه‌ر خه‌لكدا قبول ناكه‌ین به‌لام ئه‌وان سیاسیه‌ن ئیمه‌یان پێ ته‌حه‌مول ناكریت‌و ته‌حه‌ملی نه‌قدی ئیمه ناكه‌ن.
هاولاتی/ باشه له ده‌ورانیكدا باسی خه‌باتی عه‌له‌نی‌و قانونیتان ئه‌كردو له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئاماده نه‌بوون ئیجازه وه‌رگرن. ئه‌مه بۆ؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ با با ئیمه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه كه یاسای ئه‌حزاب ده‌رچوه ئیمه داوای ئیجازه‌مان كردوه‌و لیستی خۆمانداوه. به‌لام له‌و جیگایه‌ی كه ئیمه بینیومانه قسه‌كه‌یان جدی نیه‌و قانونیان نیه‌و قانون ئه‌و شته‌یه كه هه‌رلایه‌كیان بتوانن به زه‌بری چه‌ك فه‌رزی بكه‌ن ئیمه‌ش بایه‌خمان پێ‌ی نه‌داوه. ئه‌گینا ئیمه ئیجازه‌مان هه‌یه كۆسره‌ت ره‌سول ئیجازه‌كه‌ی ئیمزاكردوه، به‌لام ئیجازه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده كارتۆنی‌و فۆرمالی بوو كاتیك كه خۆیان نه‌یانویست شاردیانه‌وه. ئیمه ئیجازه‌ی بۆپیشه‌وه‌و رادیۆ‌و حیزبمان هه‌یه، به‌لام ئه‌وان هه‌ر بۆ پیلانگیری خۆیان هیچ كات ووینه‌ی ئیجازه‌كه‌ی حیزبیان نه‌دا به خۆمان، ته‌نانه‌ت ئیمه به‌پیی ئه‌و یجازه‌یه بودجه‌مان هه‌بوو.
هاولاتی/ به‌لام هۆی چیه به‌شیكی زۆری كیشه‌كانتان له سنوری یه‌كیتیدا بووه هۆیه‌كه‌ی چیه بۆ لای پارتی وا نه‌بوو؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه وه‌كو زۆر بزووتنه‌وه‌ی سیاسی تر، بۆ نمونه كۆمۆنیسته‌كان له روسیاش له چه‌ند ناوچه‌ی دیاریكراو به‌هیزبوون، له كوردستانی ئیران‌دا له سنه نفوزیان زۆره، له ئیران له تاران به‌هیزترن تا عه‌ره‌بستان، ئه‌مانه ده‌لیلی تاریخی خۆی هه‌یه، ئه‌م ناوچه‌یه ریشه‌و نفوزی كۆمۆنیزم تیایدا به‌هیزتربوو، وه‌كو هه‌موو حیزبیكی دیكه‌ش له كوێ هیزو نفوزت زیاتر بیت له‌وێ هه‌لسورانی زیاتر ده‌كه‌یت‌و نه‌خشی كۆمه‌لایه‌تی زورترت ده‌بیت‌و هه‌ر له‌ویش زیاتر ئه‌توانی فشاری بهینێ بۆ ده‌سه‌لات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هیرشانه‌ی كه ده‌یكاته سه‌ر خه‌لك. جگه له‌مه ده‌لیلی تری نیه، ئیمه هه‌لویستمان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كیتی‌و پارتی‌و حكومه‌ت‌و سیاسه‌ته‌كانیان، هه‌لویستی سه‌ریح‌و رۆشن بووه، به هیچ لایه‌كدا داینه‌شكاندوه، نه‌رمی به‌رامبه‌ر هیچیان نه‌بوه‌و شه‌ریشمان له‌گه‌ل هیچ لایه‌ك رانه‌گه‌یاندوه‌و نه‌مانویستوه شه‌ربكه‌ین به‌لكو ویستومانه ئه‌م كیشمه‌كیشه به شیوازی سیاسی‌و موته‌مه‌دنانه‌دا ببریته‌وه. سه‌رده‌میك له هه‌ولیردا هیزو زه‌مینه‌ی له‌بارترمان بوو ده‌ورمان له ئیستا زیاتربوو. ئه‌و قسه‌یه وا نیه كه ئیمه زیاتر به‌رامبه‌ر یه‌كیتی توندین، به‌لام هیزو نفوزمان لیره زۆرتره بۆیه له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی ئیره‌دا زۆرتر بینه‌وبه‌ره‌مان بووه، گرتن‌و بردنمان بووه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا كاردانه‌وه‌مان بوه‌و هه‌لویستمان نواندوه، ئه‌و كه‌سی لیگرتوین مقری داخستوین
هاولاتی/ پارتیش خه‌لكی لی گرتون‌و مه‌قه‌ری داخستون
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌ویش كه ئه‌مه‌ی كردبیت ئیمه‌ش هه‌مان كاردانه‌وه‌مان بوه به‌رامبه‌ری، پارتی له بادینانیش ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌رمان كردوه‌و ئیمه كاردانه‌وه‌ی سیاسیمان بووه به‌رامبه‌ری. به‌لام تۆ ده‌لیی بۆ به‌رامبه‌ر یه‌كتی زۆرتر ده‌ركه‌وتوون، ده‌لیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ناوچه‌یه نفوز‌و هه‌لسورانمان زۆرتر بووه، ناكرێ هیزی خۆمان بگویزینه‌وه بۆ هه‌ولیر.
هاولاتی/ له دوای 11ی سه‌پته‌مبه‌ره‌وه زه‌مینه بۆ ئه‌وه خۆشبوه كه بزووتنه‌وه‌ی پیشكه‌وتنخوازو موتومودن بیته‌مه‌یدان، له كوردستان زۆر لایه‌ن‌و حیزب خۆیان وه‌كو حیزبی چه‌پ مه‌تره‌ح كردوه، ئیوه كه‌متر له‌گه‌لیان هاتنه‌وه، ئه‌وان نقدی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حیزبی كۆمۆنیست نایات پیكه‌وه دانیشین، یان ده‌لین ئه‌م لوغه‌یه قبول ناكات كه بین لانی كه‌م گوێ له‌یه‌كتر بگرین‌و ته‌وافقیكیمان هه‌بیت له‌سه‌ر ئه‌و خاله هاوبه‌شانه‌ی كه هه‌مانه.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له پیشدا نامه‌وێ ببی به مه‌سه‌له به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ وووت كه دوای 11ی سه‌پته‌مبه‌ر هه‌ل‌ومه‌رج بۆ بزووتنه‌وه‌ی جه‌بهه‌ی موته‌مه‌دن له‌بارتر بووه من به پیویستی ده‌زانم بلیم كه به‌رای من به پیچه‌وانه‌وه‌یه دوای 11ی سه‌پته‌مبه‌ر هه‌ل‌ومه‌رج ترسناكترو تاریكترو به‌م پیه‌ش به‌شه‌ریه‌تی موته‌مه‌دن زۆرتر كه‌وته ژیر فشار‌و به‌ر په‌لامار. تا ئه‌و جیگایه‌ی به كوردستان ده‌گه‌ریته‌وه‌و ئه‌حزابیكی دیكه‌ی چه‌پ هه‌ن من نازانم نمونه‌كانی كین وه‌كو ئه‌حزابی چه‌پ، به‌لام با من لیره‌وه له ریگای بلاوكراوه‌ی هاولاتیه‌وه ئه‌و بانگه‌وازه بكه‌م‌و كاتی خۆیشی له ئۆكتۆبه‌ره‌وه كردومه، ئیمه حیزبیكی كراوه‌و بێ ته‌عه‌سوبین، حیزبیكین ئه‌گه‌ر هه‌رلایه‌ك له‌سه‌ر 4 خال، دوو خال، هه‌تا یه‌ك خالی گرنگ له‌گه‌ل ئیمه توافقی هه‌بیت، به مه‌رجیك هیزبیت‌و كاریكی له ده‌ست بیت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه نه‌بیت كه ته‌نها بیین بۆخۆمان دانیشین‌و قسه‌وباس بكه‌ین‌و پاشان بچینه‌ده‌ره‌وه‌و دوای ئه‌وه دیسان دانیشینه‌وه بۆ قسه‌وباس‌و له‌م بازنه‌یه بخولیینه‌وه. من ده‌لیم ئیستا باسی چاره‌نوسی كوردستانه، باسی یاسا‌و ده‌ستوره، باسی ژنانه، باسی ئازادی سیاسیه، باسی لاوان‌و بیكارانه، باسی تیرۆریزمه، له‌سه‌ر هه‌ركام له‌مانه، هه‌ر حیزب‌و لایه‌نیك، به جیا له خیلافی ئایدۆلۆژی، هه‌تا ئه‌گه‌ر حیزبیكی راست بیت، ئاماده‌بیت من ئاماده‌م دانیشن له‌سه‌ر ئه‌مانه هاوكاری عه‌مه‌لی بكه‌ین له پناو خواستیكی هاوبه‌شدا. ئیمه جه‌بهه دروست ناكه‌ین ره‌نگه له‌گه‌ل حیزبیكدا له‌سه‌ر خالیك توافقمان بیت‌و كاری بۆ بكه‌ین به‌لام له‌سه‌ر 50 خالیش ئیختلافمان هه‌بیت، ده‌بی من بتوانم خیلافه‌كانیشم باس بكه‌م‌و له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش كیشمه‌كیشی خۆم بكه‌م. به‌لام من لیره‌وه ئیدعا ده‌كه‌م هه‌ر حیزب‌و لایه‌نیكی جدی كه ده‌یه‌وێ كاریك بكات، ته‌رحه‌كانی ئیمه رۆشنن، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و پلاتفۆرمیكی هه‌یه‌و ده‌لی ئیمه چه‌پین‌و ئیوه‌ش چه‌پن‌و نزیكیایه‌تی هه‌یه له نیوانمان با كاربكه‌ین پیكه‌وه، ئیمه ئاماده‌ین.
هاولاتی/ له باره‌ی دادگایی كردنی صدام حسینه‌وه ئیستا باس‌و خواستی ئیعدام كردنی هینراوه‌ته ئاراوه، به بروای تۆ له ناوبردنی ئه‌و ده‌توانی خواستی خه‌لك ده‌سته‌به‌ر بكات؟ ئایا ئه‌مه كۆتایی به كیشه‌كه ئه‌هینێ له كاتیكدا ئه‌وه‌ی هه‌بوو سیسته‌میك بوو كه پاشماوه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه/ سه‌رتا ئه‌وه بلیم كه ئیمه به‌پێ‌ی به‌رنامه‌و ئوصولی خۆمان دژی ئیعدامین، دژی ئیعدامی هه‌موو به‌شه‌ریكین، پیم وایه له كۆمه‌لگایه‌دا ئیعدام هه‌بیت هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی تاوانه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئیعدام ده‌كریت تاوانه به‌رامبه‌ر ئینسانیه‌ت، واته ئه‌وه دیارده‌یه‌كی پیس‌و تاله كه له كۆمه‌لگادا ئیعدامی ئینسانیكی زیندو به‌ریوه‌بچیت. به‌لام مه‌سه‌له‌ی صدام حسین وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌تی قسه‌یه‌كی تایبه‌تی تر هه‌لده‌گریت، من ده‌لیم نابێ صدام حسین بكریت به قاره‌مان، ئه‌گه‌ر ئیعدام بكریت ده‌بیته قاره‌مان. چونكه به‌شیكی زۆر له خه‌لكی دنیای عه‌ره‌ب ئه‌وانه كه له ژیر كاریگه‌ری ناسیونالیزم‌و ئیسلامدان پییانوایه صدام حسین قاره‌مانیكه كه به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا بۆ به‌رگری له خاكی نیشتمانی عه‌ره‌ب‌و موقه‌ده‌ساتی عه‌ره‌ب‌و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب راوه‌ستاوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئیعدامی بكه‌ن ئه‌مه زۆرتر به‌رجه‌سته ده‌بیته‌وه. وه‌كو خۆت ده‌لیی، مه‌سه‌له‌كه ئالۆزه، ریگای گونجاو ئه‌وه‌یه كه صدام له دادگایه‌كی عادلانه‌دا دادگایی بكریت، ته‌واوی ئیمكانی به‌رگری له خۆكردنی پیبدریت، به‌حۆریك كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پیی خۆشباوه‌رن بزانن كه صدام به‌بێ غه‌در، بێ فرت‌وفیل، بێ زولم‌و زۆر، له دادگایه‌كدا عادلانه دادگایی كرا‌و ده‌ركه‌وت كه قاره‌مان نیه، به‌لكو فاشیستیكی مجرمی تاوانباره كه جۆره‌ها تاوانی به‌رامبه‌ر ئینسانیه‌ت كردوه. به‌م جۆره پیم وایه ده‌بی له پیشدا ئه‌مه زه‌ربه‌یه‌ك بیت له ره‌گ‌وریشه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب كه ئه‌م جۆره مجرمانه‌ی بارهیناوه. له باره‌ی حوكمی ئیدامیشه‌وه ووتم كه ئیمه مخالفی ئیعدامین به گشتی، كاتیش مخالفی ئیعدام بیت ئیتر ئه‌مه شمولی صدام حسین‌و شارۆن‌و بوش‌یش ده‌كات. به‌لام وه‌كو ووتم مه‌سه‌له‌ی گرنگ بۆ من ئه‌وه‌یه كه چۆن نه‌یه‌لین صدام بكریت به قاره‌مان، چی بكریت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و برینه قوله ساریژبیت نه‌ك قولتربیته‌وه كه له جه‌سته‌ی خه‌لكی ناوچه‌كه‌و جیهاندا هه‌لیكه‌ندوه، ئه‌گه‌ر ئیعدام بكریت ده‌یكه‌ن به قاره‌مان‌و 50 كتاب له‌سه‌ر قاره‌مانیتی ده‌نوسریت‌و تا 50 سالی دیكه میشكی خه‌لكی پیده‌كوتنه‌وه.
هاولاتی/ ئیوه خواستی سه‌ربه‌خۆی كوردستانتان به‌رز كردوه‌ته‌وه به‌لكو له‌سه‌ر ئه‌مه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ی.
ریبوار ئه‌حمه‌د/ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پلنیۆمی 14 كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ستراو له‌ویدا باسی ئه‌وه كرا كه دوای تیپه‌ربوونی سالیك‌و چه‌ند مانگ به‌سه‌ر وه‌زعی تازه‌ی عیراقدا كه پیمان وابوو مجالی تیایه ریگاچاره‌ی گونجاوی خه‌لكی كوردستان ئه‌وه‌یه كه له عیراقدا بمیننه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی له عیراقدا ده‌وله‌تیكی غه‌یره قه‌ومی غه‌یره دینی بیته‌سه‌ركار كه به چاویكی یه‌كسان ته‌ماشای هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی بكات، خه‌لكی كوردزبان هه‌روه‌كو خه‌لكی عه‌ره‌ب زبان یه‌ك مافی یه‌كسانیان هه‌بیت‌و هیچ جۆره جیاوازی‌و كه‌م‌و كه‌سه‌ریك نه‌بیت. به‌لام ئه‌مرۆ نه‌خشه‌كانی ئه‌مریكاو خستنه‌رووی قانونی ئیداره‌ی عیراق‌و راگه‌یاندنی ئیسلام وه‌كو بنه‌مایه‌كی ده‌ستورو دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات‌و پیناسه‌كردنی له‌سه‌ر بناغه‌ی قه‌وم‌و تائیفه‌و …پیمان وایه ئیتر ئه‌و مجاله‌ی نه‌هیشتوه‌ته‌وه‌و خه‌لكی كوردستان ناتوانن له‌ژیر سایه‌ی هه‌ل‌ومه‌جیكی به‌م جۆره وه‌كو هاولاتی یه‌كسان بمینیته‌وه، بۆیه ریگاچاره‌ی گونجاو ئه‌وه‌یه كوردستان جیابیته‌وه‌و ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرینێ، ئه‌م ده‌وله‌ته ده‌وله‌تیكی غه‌یره قه‌ومی بیت، ده‌وله‌تی كورده‌كان نه‌بیت ده‌وله‌تی خه‌لكی كوردستان بیت به‌ده‌ر له‌وه‌ی زمانی قسه‌كردنیان چیه، ده‌وله‌تیكی مودیرن بیت، ده‌وله‌تیكی سكولاربیت. هه‌تا ئه‌مه ریگایه‌كی گونجاوه بۆ ئه‌و كیشه‌یه‌ش كه ده‌لین ئایا ناوچه كوردنیشینه‌كانی تر دینه سه‌ر كوردستان یان نا؟ به بروای من ریگاچاره له‌و جیگایانه‌ش هه‌ر ریفراندرم‌و راپرسی به خه‌لكه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یانه‌وی له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی بن یان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی كوردستان، به‌لام منافه‌سه‌ی ئه‌مه به‌وه ده‌كریت كه ده‌وله‌تی كوردستان ئه‌وه‌نده مودیرن‌و پیشكه‌وتوانه‌و ئینسانی بیت كه ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بزمان‌و توركزبانی دانیشتوی كه‌ركوكیش پییان خۆش بیت له نیوان ده‌وله‌تی كۆنه‌په‌رستی مه‌ركه‌زی‌و ده‌وله‌تی پیشكه‌وتوانه‌ی كوردستاندا، ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌لبژیرن. بلین ژیان له سایه‌ی ئه‌ودا خۆشتره، سالمتره، ئه‌مینتره، ئازاندتره‌و پیشكه‌وتوانه‌ترو خۆشگوزه‌رانتره.