ناسیونالیزمی كورد به به‌لین‌و فروفیشالی به‌رگرتن له به‌دیل‌و بالاده‌ستی ئیسلامی شیعه‌وه چووه ناو هه‌لبژاردنه‌وه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه بۆ چه‌واشه‌كاری ده‌ستی به مه‌یلی دژی ئیسلامی خه‌لكی كوردستانه‌وه گرت‌و گفتی ئه‌وه‌یدا كه ئه‌گه‌ر هه‌رچی ده‌نگی زۆرتری پێ بده‌ن به ده‌وری خۆی، بۆ علمانیه‌ت‌و به‌رگرتن له به‌دیلی ئیسلامی هه‌ولده‌دات. به‌لام وه‌كو هه‌میشه هه‌ر هه‌مان ئه‌وه‌ی خه‌لكیان پێ‌ی فریودا كردیان به كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ سات‌و سه‌ودای خۆیان. دوای گالته‌جاری هه‌لبژاردن به گه‌رمی كه‌وتنه به‌ندوبه‌ست‌و سازدانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل كۆنه‌په‌رستانه‌ترین لیستی “ئیسلامی شیعه” له سه‌ر ساحه‌ی سیاسی عیراق. راسته‌وخۆ شانیاندایه ژیربالی به‌دیل‌و كاندیدی ئه‌م لیسته كۆنه‌په‌رسته بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌وله‌ت.
میژووی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی سه‌رتاپای به‌لگه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه تا سه‌رمۆخ كۆنه‌په‌رستانه‌یه، هیچ ره‌گه‌و ره‌وتیكی پیشكه‌وتوانه‌و هاوچه‌رخی تیا نیه، له‌گه‌ل هیچ یه‌ك له خواست‌و ئاره‌زووه مودیرنه‌كانی خه‌لكی ئازادیخواز نایه‌ته‌وه. پابه‌ندی هیچ پیوانه‌و پره‌نسیپیكی سیاسی‌و ئه‌خلاقی نیه، له پیناو ئامانجه كۆنه‌په‌رستانه‌كانی خۆیدا، هاوكاری له‌گه‌ل هه‌موو كۆنه‌په‌رستیه‌ك ده‌كات، هه‌موو ده‌ستیك ماچ ده‌كات، ئاماده‌یه له هه‌موو تاوانیك به‌شداری بكات به‌و مه‌رجه‌ی شتیكی پی ببرێ، هه‌م عه‌مامه‌و هه‌م قات‌و بۆینباغ ده‌پۆشێ، هه‌م ئیسلامیه‌و هه‌م له كاتی پیویستدا فروفیشالی علمانیه‌ت ده‌كات.
میژوویه‌ك له‌گه‌ل به‌عس‌و صدام به‌ندو به‌ست‌و سه‌وداو ماچ‌و موچیان كرد، خواستی خه‌لكیان داشكاند بۆ ئاستی ئیمتیازاتیك بۆ خۆیان. له دوو سالی دوای رووخانی به‌عسیشدا، له‌گه‌ل هه‌رچی ده‌سته‌وتاقمی فاشیست‌و ناسیونالیستی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی هه‌یه، ریاكاری‌و ده‌ست له‌ملانیان كرد. به‌لام به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌بزمانه قورباربانیه‌كانی شۆفینیزمی عه‌ره‌بدا، شۆفینیستی ترین سیاسه‌تیان گرته‌پیش‌و خه‌لكیان بۆ قه‌ومپه‌رستی‌و فاشیزم هاندا. له كركوك‌و خانه‌قین ئاوی شه‌رو دووبه‌ره‌كی قه‌ومیان بۆ خه‌لك رشت، به‌لام خۆیان له بغداد ده‌ستیان خسته ناو ده‌ستی شۆفینیسته عه‌ره‌ب‌و ئیسلامیه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پیناو ئیمتیازیك بۆ خۆیاندا ئه‌م كۆمه‌لگایه بخه‌نه ناو كاره‌ساته‌وه.
ناسیونالیزمی كورد ده‌سكه‌وتی 14 سال دابراوی كوردستان‌و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له ژیر ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌ته مه‌ركه‌زیه شۆفینیسته‌كانی مه‌ركه‌زی، هه‌رزان فرۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زیدا سوچیكی پی ببرێ. به‌م مه‌به‌سته‌وه خه‌لكی بۆ ناو گالته‌جاری هه‌لبژاردن په‌لكیش كرد. به‌هانه‌و به‌لگه‌ی سه‌ره‌كی هانده‌رانه‌ی بۆ فریودانی خه‌لك‌و راكیشانیان بۆ به‌رده‌م صندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌ره‌نگاری بوو له‌گه‌ل ئیسلامی شیعه. شه‌رم له‌وه نه‌بوو كه به خه‌لك بلین ئه‌گه‌ر له حیزبه‌كانی كوردایه‌تیش دلپرو به قینن، تكایه به‌شداری هه‌لبژاردن بكه‌ن‌و ده‌نگبده‌ن به كورد ئه‌گینا ئیسلامی شیعه بالاده‌ست ده‌بیت. ته‌نانه‌ت باكیان له‌وه نه‌بوو كه قبولی بكه‌ن خۆیان خراپن بۆیه ووتیان هیچ نه‌بی ده‌نگ بده‌ن به خراپ له‌به‌رامبه‌ر خراپتردا. به‌لام دوای ئه‌و هه‌موو فروفیشال‌و فریوكاریه، ئه‌مجاره خۆیان ده‌ستیان هه‌ر له‌گه‌ل ئه‌و ئیسلامی شیعه‌یه تیكه‌لكرد كه بریاربوو به‌رامبه‌ریان بگرن، خۆیان چونه‌ته پشتی ده‌سه‌لاتی ئه‌و ئیسلامیه شیعانه‌ی كه بریاربوو ئه‌مان به سواری ده‌نگی خه‌لكی كوردستان ریگا له بالاده‌ستی په‌یداكردنیان بگرن. له پیناو چه‌ند ده‌سكه‌وتیك بۆ خۆیان.
تا كاتیك پیویستیان به‌وه‌بوو ئاره‌زووه‌كانی خه‌لك به بارمته بگرن، حكومه‌ت‌و ده‌ستوری علمانیان وه‌كو یه‌كیك له خه‌ته سوره‌كان ناوده‌برد كه نایه‌لن له به‌زاندن بیت. كه‌چی ئه‌مرۆ ئه‌چنه ژیرشانی په‌یام هه‌لگرانی سه‌له‌فیه‌ت‌و كۆنه‌په‌رستی ئیسلامیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌لات دایانبنه‌ن. ئه‌مه‌یه ناوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی‌و ناسیونالیزمی كورد، ئایا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌زار جار بلیین كوردایه‌تی شه‌رمه‌زاریه بۆ به‌شه‌ر؟!
سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی هیچ باكیان له‌وه نیه كه هاوكاری كۆنه‌په‌رستانه‌ترین به‌دیلی ئه‌م سه‌رده‌مه بكه‌ن، هاوكاری ئیسلامی سیاسی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌نجیری ئه‌ساره‌ت بخه‌نه گه‌ردنی كۆمه‌لگای عیراقه‌وه، ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ی به‌شی خۆیان له‌م ده‌وله‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌یه مسۆگه‌ر بكه‌ن. باكیان له‌وه نیه كه ببنه شه‌ریكی ئیسلامیزه كردنی عیراق، به‌و مه‌رجه‌ی به مه‌رامه قه‌بیحه‌كانی خۆیان بگه‌ن. ئه‌وان به‌مه فیرن‌و هیچ پره‌نسیپیكی سیاسی‌و ئه‌خلاقیان نیه كه ده‌ستیان بگریت، له كوردستانیش له ركه‌به‌ری له‌گه‌ل یه‌كدا تیرۆریزمی ئیسلامیان كرد به به‌لایه‌كی گه‌وره‌ی كاره‌سات هینه‌ر بۆ خه‌لك. به‌لام ده‌ست تیكه‌ل كردن‌و هاوپه‌یمانیتی له‌گه‌ل لیستی ئیسلامی شیعه‌و راوه‌ستان له پشتی كانیدی ئه‌م كۆنه‌په‌رستانه‌ترین به‌دیله‌ی سه‌ر ساحه‌ی سیاسی عیراق، خه‌تاو تاوانیكی گه‌وره‌ی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیه به‌رامبه‌ر كۆمه‌لگای عیراق به گشتی، گه‌وره‌ترین بێ پره‌سیپی سیاسی‌و ئه‌خلاقیه به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی دوینی بردیانه به‌رده‌م صندوقی ده‌نگدان. ئه‌مه خالیكی ره‌شی دیكه‌یه‌و لاپه‌ره‌یه‌كی تر بۆ فایلی تاوانكاریان زیاد ده‌كات. له هه‌مانكاتدا به‌لگه‌یه‌كی تازه، به‌لام گه‌وره‌و ئاشكرایه بۆ دروستی لیكدانه‌وه‌كانی ئیمه،بۆ پیویستی ئه‌وه‌ی خه‌لكی كوردستان ئه‌م به‌دیل‌و بزووتنه‌وه كۆن‌و پرتوكاوو كۆنه‌په‌رستانه‌یه تیپه‌رینن‌و ده‌ست به به‌دیلیكی تازه‌وه بگرن كه هاوتای ئاوات‌و ئاره‌زوه‌كانیان بیت، وه‌لامده‌ره‌وه‌ی ئاوات‌و ئامانجه پیشكه‌وتوانه‌و هاوچه‌رخه‌كانیان بیت، به‌دیلی ئازادی‌و سكولاریزم‌و یه‌كسانی بیت.
ریبوار ئه‌حمه‌د-سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق-مارسی 2005