به بروای من ئه‌م باسه‌ی كه ئیمه لیره ده‌چینه‌سه‌ری مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه، یه‌كیكه له مه‌سه‌له چاره‌نوس سازه‌كان بۆ حیزبی ئیمه‌و ئومیدم ئه‌وه‌یه به وردی دراسه‌ی بكه‌ین‌و ئه‌نجامگیریه‌كی ورد‌و دروستی لی به‌ده‌ست بهینن.
من پیش‌تر له ته‌رحی باسه‌كه‌دا ئیشاره‌م به‌وه كردوه كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له په‌یوه‌ند به ئالوگۆر له جیگاوریگای كۆمه‌لایه‌تی حیزب‌و فراوانبونه‌وه‌ی ئه‌بعادی تشكیلاتی‌و هه‌لسورانی حیزبه‌وه، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ناوه‌راست‌و جنوبی عیراق، بۆ ئیمه هاتوه‌ته پیشه‌وه. حیزب له چاو 2 سال له‌مه‌وبه‌ری دوای كۆنگره‌ی دووه‌م كه ئارایشی لیده‌ر شیپ په‌سه‌ند كرا گۆرانی زۆری به‌سه‌ر هاتووه. موقعی حیزب له چاو ئه‌كاته چوه‌ته‌سه‌ره‌وه، له حیزبیكی كوردستانیه‌وه كه تازه له محدوده‌ی كوردستاندا پشتی له‌ژیر زه‌ربه‌ی 14ی تموزی 2000 راستده‌كرده‌وه، ئیستا گۆراوه بۆ حیزبیكی عیراقی سه‌رتاسه‌ری، موقعی له ئاستی سه‌راسه‌ری‌و ساحه‌ی سیاسی عیراقدا مه‌لموس‌و ئاشكرایه، ته‌نانه‌ت له كاردانه‌وه‌و رق‌و كینه‌و پروپاگه‌نده‌ی دوژمنان‌دا ده‌كریت به ساده‌یی ئه‌م مه‌وقعه ببینریت، مه‌یدانه‌كانی هه‌لسورانی ئالوگۆری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هاتووه‌و فراوانبوه‌ته‌وه، له‌روی پیكهاته‌ی به‌شه‌ریه‌وه له رابه‌ریه‌وه تا كادران‌و تشكیلات‌و نفوزی كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌ی گۆرانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هاتووه….
به‌لام پرسیاریكی ساده كه یه‌كسه‌ر به‌رووی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا مه‌تره‌ح ده‌بیت، ئه‌وه‌یه كه بۆچی ئالوگۆر له جیگاوریگای كۆمه‌لایه‌تی حیزب‌و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌لسوران‌و نفوزی سیاسی‌و تشكیلاتیه‌كه‌ی، ده‌بیت ئارایشی لیده‌ر شیپ به‌ریته ژیر پرسیاره‌وه؟ مه‌گه‌ر پیمان وانه‌بوو كه ئه‌م ئارایشه بۆ رابه‌ری حیزب بالاترو گونجاوترو كارا تره هه‌تا بۆ حیزبیكی سیاسی كۆمه‌لایه‌تی گه‌وره كه ئیمه تازه خه‌ریكین به‌رورووی هه‌نگاو هه‌لده‌گرین؟ وه كۆمه‌لیك پرسیاری واقعی له‌م بابه‌ته خۆی ده‌هینیته پیشه‌وه.
له راستیدا ئارایشی لیده‌ر شیپ ئه‌گه‌ر به مجردی وه‌ریگرین، ئارایشیكی بالاترو گونجاوتره بۆ حیزبیكی سیاسی‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیمه هه‌ر ئالوگۆریك له‌م باره‌یه‌وه بكه‌ین، ده‌بێ دیسان هه‌ولده‌ین به‌سه‌ر گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌م ئارایشه‌دا زالبین‌و خۆمانی پی بگه‌یه‌نینه‌وه. په‌سه‌ند كردنی ته‌رحی لیده‌ر شیپ له پلنیۆمی 12دا نیشانه‌ی هه‌نگاویكی دیكه‌بوو له بلوغی سیاسی حیزب، نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو كه حیزب زۆرتر كۆمه‌لگای به ئه‌ساس وه‌رگرت‌و زیاتر سه‌رنجی چوه سه‌ر كۆمه‌لگاو میكانیزه‌كانی ئالوگۆرپیدانی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو كه حیزب ده‌ستی خستوه‌ته سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه بۆ راكیشانی باوه‌ری جه‌ماوه‌ری خه‌لك پیویستی به‌وه‌یه به ووینه‌ی حیزبیكی سیاسی كه به‌پێ‌ی بالاترین میكانیزم‌و تقلیدو قه‌وانینی حیزبی سیاسی خۆی ئارایشداوه، شخصیه‌ته‌كانی به كۆمه‌لگا بناسینێ‌و ئومیده‌كانی خه‌لك به حیزب‌و شخصیه‌ته‌كانیه‌وه گریبدات. من ئیستاش باوه‌رم وایه هه‌ر ئارایشی لیده‌ر شیپ بالاترو كارسازتره.
بۆیه ئه‌گه‌ر له به‌راوردیكی مجردی نیوان ئارایشی لیده‌ر شیپ‌و ئه‌و ئارایشه تازه‌یه‌وه ته‌ماشای مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین كه من بۆ ئه‌م پلنیۆمه ته‌رحم كردوه، یان به مانایه‌كی دیكه له به‌راوردی رابه‌ری فردی‌و رابه‌ری جه‌معیه‌وه بروانینه مه‌سه‌له‌كه، ناگه‌ینه ئه‌نجامیكی دروست بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی ئیستا كه ئیمه له‌گه‌لی به‌ره‌ورووین. چونكه گومان له‌وه نیه ئه‌و حیزبه‌ی كه ناتوانێ له ئاستی كۆمه‌لگادا فه‌ردیك بكاته نوینه‌رو قسه‌كه‌ری خۆی، بێ شك حیزبیك نیه كه له ئاستی كۆمه‌لایه‌تیدا بتوانێ له موقعی خوازیاری ده‌سه‌لات‌و به‌ریوه‌بردنی كۆمه‌لگادا ده‌ركه‌ویت، حیزبیك كه نه‌توانێ فه‌ردیك وه‌كو ره‌ئیسی خۆی دیاری بكات بێ شك ناتوانێ كاندیدی خۆی بۆ ره‌ئیس جمهوری وولات دیاری بكات‌و ئه‌گه‌ر بشی كات ناتوانی متمانه‌ی خه‌لك به‌ده‌ست بهینێ. له هیچ كوێ‌ی دنیاشدا شتی وا روینه‌داوه، هیچ حیزبیكی سیاسی جدی‌و ده‌سه‌لاتخوازی واقعی به‌م جۆره نیه.
به‌لام مه‌سه‌له‌و كیشه‌كه‌ی ئیمه ئه‌مه نیه‌و ئه‌م جۆره به‌روارده ناتوانێ وه‌لامی ئیمه بداته‌وه. رۆژی یه‌كه‌می په‌سه‌ندكردنی ئارایشی لیده‌رشیپ تا راده‌یه‌ك ئه‌م باسه ئه‌صلی مه‌سه‌له‌بوو بۆ ئیمه، بۆیه ئه‌وكات قسه‌ی له‌سه‌ر كرا‌و برایه‌وه. به‌لام ئه‌مجاره ئه‌مه ئه‌صلی مه‌سه‌له نیه‌و ته‌نانه‌ت له باسی ئیستاماندا جیگایه‌كی نیه.
كه‌وایه ئه‌صلی مه‌سه‌له‌و گرفتی ئیستامان چیه؟ بۆ ئه‌مرۆ ئه‌م باسه مه‌تره‌ح ده‌كه‌ین؟ بۆچی ده‌مانه‌وی له ئارایشی لیده‌رشیپ بیینه‌خواره‌وه؟ بۆچی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌لسوران‌و نفوزی تشكیلاتی حیزب ئه‌م ئارایشی رابه‌ریه‌ی ئیستای نه‌گونجاوكردوه؟ گومان له‌وه نیه كه ئه‌مه ناكۆكی‌و نه‌گونجاوی ئارایشی لیده‌ر شیپ نیه له‌گه‌ل په‌ره‌سه‌ندن‌و گه‌شه‌كردن، به‌لكو مه‌سه‌له‌كه به پیچه‌وانه‌وه‌یه. كیشه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه مه‌یدانی تازه‌و مه‌سائیلی تازه‌و فاكته‌ری تازه پیكهاتوه كه ئالۆزیه‌كی زیاتری بۆ ئیداره‌ی حیزب پیكهینانه‌وه، ته‌جروبه‌ی دوو سالی رابردوو نیشانیداوه كه به‌م ئاریشه‌وه پیشوازی باش له‌و ئالوگۆرو په‌ره‌سه‌ندنه نه‌كراوه.
بۆ وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌ی كه له باره‌ی هۆیه‌كانی پیویستی ئه‌م ئالوگۆره له ئارایشی رابه‌ریدا ده‌خرینه‌روو، ده‌بی له‌ویوه ده‌ست پی بكه‌ین كه له دوو سالی رابردوودا كیشه‌ی رابه‌ری خالیكی لاوازی سه‌ره‌كی حیزبی ئیمه بوو. به تایبه‌ت دوای جه‌نگی ئه‌مریكاو روخانی به‌عس‌و فراوانبونه‌وه‌ی مه‌یدانی هه‌لسوران‌و نفوزی تشكیلاتی حیزب له ناوه‌راست‌و جنوبی عیراق، ئه‌م خاله لاوازه زۆرتر خۆی به‌رجه‌سته كرده‌وه. ئه‌مه ئه‌توانم بلیم له هه‌موو پلنیۆم‌و كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی باسی لیوه‌كراوه‌و من نامه‌وێ دووباره لیره واردی ئه‌م باسه ببم كه شاملی هه‌موو ئاسته‌كانی رابه‌ری حیزب)كۆمیته مه‌ركه‌زی، لیده‌ر، مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی(ده‌بیت‌و هه‌ركامی خالی لاوازی خۆی بووه. به‌لام خاله لاوازه‌كان خۆبه‌خۆ عaملی ئه‌صلی كیشه‌كه نین، به‌لكو نه‌تیجه‌ن. ئه‌صلی كیشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ته‌رحی لیده‌ر شیپ یه‌كیك له میحوه‌ره ئه‌صلیه‌كانی بوونی هه‌یئه‌تیكی كاری فعال‌و كارسازو خاراو به ته‌جروبه‌ی مستقره، هه‌یئه‌تی سكرتیری مه‌یدانه جیاجیاكانی هه‌لسورانی حیزب كه ئیمه ناومان نا )مه‌كته‌بی ته‌نفیزی(، ئه‌م هه‌یئه‌ته كه ئیداره‌و سه‌رپه‌رشتی هه‌لسورانی رۆژانه‌ی حیزب ده‌كات، زۆر ده‌وریكی گرنگ‌و حه‌یاتی هه‌یه له‌م ئارایشه‌دا، له راستیدا ئه‌م هه‌یئه‌ته حیزب ده‌چه‌رخینێ‌و به‌ریوه‌ی ده‌بات. ئه‌مه روكنیكی سه‌ره‌كی بوو بۆ سه‌رخستن‌و به‌ره‌وپیشبردنی نه‌خشه‌و پلاتفۆرمی سیاسی‌و عه‌مه‌لی حیزب له مه‌یدانه جیاجیاكاندا. به‌بێ ئه‌مه ئیداره‌ی حیزب دوچاری گرفتی جدی‌و هه‌تا ئیفلیجی ده‌بیت. ئیمه له‌م باره‌یه‌وه گرفتیكی جدیمان هه‌بوو، یه‌كه‌م چونكه هیچ كات ئه‌م مه‌كته‌به به ووینه‌ی گروهیكی كاری كه سه‌رجه‌م مه‌یدانه‌كانی هه‌لسوران به باشی بپۆشێ، به ووینه‌ی هه‌یئه‌تیكی متمركزو مستقر، كه تیایدا هه‌ركه‌س مه‌سئولی مه‌یدانیك بیت‌و لانی كه‌م هه‌موو پۆسته‌كان بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیاریكراو خاوه‌نی خۆیان هه‌بیت‌و له ده‌ستیان بمینیته‌وه، شكلی نه‌گرت. ئیمه له‌مه بیبه‌ریبوین بۆیه به ناچاری ئه‌م دوو ساله هه‌ر ماوه‌ی به ته‌ركیبیك كاره‌كانمان تاراده‌یه‌كی زۆر به شیوه‌ی رۆتین راپه‌راندوه‌و پۆسته‌كان له ماوه‌ی ده‌وره‌یه‌كدا دوو سی ده‌ستی كردوه، هه‌ر ده‌ستیكیش به جۆریك كاری له‌سه‌ر كردوه‌و به‌شیك له كاری هه‌ركه‌س بوه‌ته تیكدانی كاری ئه‌وی پیش خۆی. ده‌توانم بلیم له هه‌مو كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا ئه‌م كیشه‌یه مه‌تره‌ح كراوه به‌لام ریگاچاره‌ی په‌یدا نه‌كردوه.
من به تایبه‌تی له ماوه‌ی یه‌كسالی رابردوودا زۆر له بیری ئه‌وه‌دابووم كه ده‌بێ چی بكه‌ین بۆ تیپه‌راندنی ئه‌م گرفته. به‌لام وه‌كو له ته‌رحه پیشنیاریه‌كه‌ی مندا هاتووه، هاتنه‌پیشه‌وه‌ی دوو فاكتۆری تازه زیاتر منی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و وه‌لامه‌كه‌ی ساغ كرده‌وه:
یه‌كه‌م: كۆنگره‌ی سیه‌م وه‌كو هه‌نگاویكی سیاسی عه‌زیم به بروای من گشت حیزبی بردوه‌ته جیگایه‌كی دیكه، له‌به‌رده‌م ده‌وره‌یه‌كی دیكه دایناوه، به بروای من ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگ بوو ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كۆنگره‌یه گشت پرسیار‌و رامان‌و لیكدانه‌وه جۆراوجۆره‌كانی ماوه‌ی دوو سالی رابردووی له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌كان، پیچایه‌وه‌و وه‌لامی رۆشنی خسته جیگایان‌و هاودلی له نیوان هیزی كادری‌و رابه‌ری تازه‌ی حیزب دروست كرد. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگ بوو به تایبه‌تی دوای روخانی به‌عس هیزیكی زۆر روی له حیزبی ئیمه كرد، ئه‌م هیزه هه‌ر یه‌كه‌مان له جیگایه‌كه‌وه هاتبوین، هه‌ر یه‌كه‌مان سابقه‌یه‌كی سیاسیمان هه‌بوو، هه‌ریه‌كه تصوراتیكمان هه‌بوو، هه‌ریه‌كه به جۆریك ده‌یروانیه حیزب‌و رابه‌ری‌و سابقه‌ی..و. كۆنگره ئه‌مانه‌ی پیچایه‌وه‌و له‌وحه‌یه‌كی رۆشنی له‌سه‌ر حیزب‌و نه‌خشه‌و سیاسه‌ت‌و لیكدانه‌وه‌و رابه‌ری‌و ئه‌وله‌ویات‌و …هه‌موو شتیكی نایه‌به‌رده‌ست هه‌مووان‌و ده‌وره‌یه‌كی تازه‌ی خسته‌به‌رده‌م حیزب.
ئه‌م ده‌وره تازه‌یه له هه‌لسورانی حیزب ده‌بێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به باشی ریچكه‌ی خۆی بگریت، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م ده‌وره‌یه به‌ولاوبه‌ولادا بروات‌و رامان‌و دودلی‌و تیكه‌ولیكه‌ی بۆ دروست بیت ئه‌وه دووباره خستنه‌وه سه‌رباری كاریكی سه‌خته‌و فرصه‌تمان له ده‌ست ده‌دات‌و كاتی زۆرمان به هه‌ده‌ر ده‌چیت. كه‌وایه ئه‌وه خالیكی زۆر گرنگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌وره‌ی تازه‌وه به باشی ده‌ست پێ بكه‌ین. ئه‌مه‌ش به‌راستی پیش هه‌رشت پیویستی به رابه‌ریه‌كی كارا‌و ئاماده هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و باره‌دا برواته پیشه‌وه كه بۆ خۆمان دیاریمان كردوه، به‌لام ئه‌م ئارایشه‌ی ئیستا به‌و گرفتانه‌یه‌وه كه باسكرا، وه‌لامی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناداته‌وه. ئه‌گه‌ر تمركزو وستقرار بكه‌ین به بنه‌ما بۆ ته‌ركیبه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كه ئه‌مه میحوه‌ریكی زۆر ئه‌ساسیه، ناتوانین ئه‌و هاوریانه بخه‌ینه ناو ئه‌م ته‌ركیبه‌وه كه له ده‌ره‌وه داده‌نیشن‌و به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بیت ناتوانن هه‌میشه یان هه‌تا به ئه‌ندازه‌ی پیویست له داخل بن، به‌م جۆره‌ش ته‌ركیبه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ته‌جروبه‌و خاراوی‌و ئاشنایه‌تی ئه‌وان به كۆمۆنیزمی كریكاری بێ به‌ری ده‌بیت‌و له رووی سیاسیه‌وه له ئاست وه‌لامدانه‌وه به مه‌سه‌له ئالۆزو پر ئالوگۆره‌كانی ئیستای عیراقدا دوچاری گرفت ده‌بیت. ئه‌گه‌ر به پیچه‌وانه‌وه ته‌مه‌ركزو ئیستقرار نه‌كه‌ین به بنه‌ما، ئیتر مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به ووینه‌ی هه‌یئه‌تی سكرتیران یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حیزب‌و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌لسورانی رۆژانه‌ی حیزب مانایه‌كی نامینێ. له ماوه‌ی دوو سالی رابردوودا هه‌ردوو ئه‌م ریگایانه‌مان به عه‌مه‌لی ته‌جروبه كرد‌و بێ سه‌مه‌ری هه‌ردوكیمان بۆ ده‌ركه‌وت.
دووه‌م/ دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی ئازادی عیراق‌و كۆنگره‌ی ریفراندۆم، ئه‌مانه وه‌كو دوو پرۆژه‌ی گرنگ‌و سه‌ره‌كی حیزب، كه له دوو مه‌یدانی به ته‌واوی جیاواز‌و به دوو پلاتفۆرمی به ته‌واوی جیاواز‌و دوو زمانی به ته‌واوی جیاواز، كارده‌كه‌ن، وه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه بۆ هه‌ردوكیان‌و به تایبه‌تی بۆ كۆنگره‌ی ئازادی عیراق، مه‌یدانی ده‌ره‌وه‌ی وولات یەکیکە لە مەیدانە گرنگ و سەرەکیەکانی هه‌لسوران، سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پرۆژانه به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه كه باسكران بۆ هه‌یئه‌تیكی مستقر له داخلی عیراق كه به‌رپرسی هه‌موو ئه‌و مه‌یدانانه بیت ده‌بیته گرفتیكی گه‌وره.
جیاواز له‌م عاملانه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه كاری حیزبی به پێ‌ی ئه‌م ئارایشه زۆر سه‌خت‌و دژواركرده‌وه، ئه‌وه‌یه كه به نادروست، ته‌رحی رابه‌ری فه‌ردی، جه‌معی رابه‌رانی حیزبی به‌رامبه‌ر هه‌لسوران‌و چاره‌نوس‌و گرفت‌و كیشه‌كانی حیزب بێ خه‌م كرد. رابه‌ری فه‌ردی، بریار نه‌بوو كار‌و ده‌وری هیچ كه‌س له رابه‌رانی حیزب كه‌م بكاته‌وه، به‌لكو بریاربوو فه‌ردیك وه‌كو نوینه‌رو قسه‌كه‌ر حیزب به كۆمه‌لگا بناسینێ‌و جه‌معی رابه‌رانی حیزبیش له ئارایشی رابه‌ری حیزبیكی سیاسی‌دا نه‌خشی گه‌وه‌تر بگیرن. به‌لام به كرده‌وه وای لی نه‌هات. نه ته‌نیا كاری ئۆرگانه رابه‌ریه‌كان به‌لكو ته‌نانه‌ت كۆبونه‌وه‌كانیشیان (كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و مه‌كته‌بی سیاسی) بۆ خۆیان بون به مشكیله‌ی گه‌وره. ئه‌و هه‌ولانه‌ش كه له‌م باره‌یه‌وه درا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م وه‌زعه، دیسان به هیچ جیگایه‌ك نه‌گه‌یشت.
به‌هه‌رحال ئه‌مانه گرفتی جدی ئارایشی ئیستای رابه‌ری حیزبی ئیمه‌ن، بۆیه ئیمه ناتوانین به‌سه‌ر ئه‌م گرفتانه‌دا بازبده‌ین‌و له‌به‌رچاوی نه‌گرین‌و خۆمان به‌وه‌وه ببه‌ستینه‌وه كه ئارایشی لیده‌رشیپ بالاتره‌و له ئاستی كۆمه‌لایه‌تیدا معته‌به‌رتره. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر چاره‌نوس سازه ده‌بێ وه‌لامی فه‌وری پیبده‌ینه‌وه، به‌م جۆره دریژه‌دان به‌كار به هیچ جیگایه‌كمان ناگه‌یه‌نێ.
من ده‌زانم ئه‌و ته‌رحه‌ی كه ئیستا پیشنیارم كردوه پاشه‌كشه‌یه‌كی تیایه، هه‌نگاویك گه‌رانه‌وه بۆ دواوه‌ی تیایه، له واقعدا وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ندیك له هاوریان بیر ده‌كه‌نه‌وه، هۆی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ته‌نها ئه‌وه نیه كه كه‌سیك هه‌یه یان نا بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی لیده‌ری وه‌ربگیریت، به‌لكو ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌ی كه ئیستا حیزبی ئیمه پییدا تیپه‌رده‌بیت‌و ئه‌و مه‌یدانه جیاوازانه‌ی هه‌لسوران كه له‌به‌رده‌مماندایه، ئیداره‌ی حیزبی به‌م ئارایشه سه‌خت كردوه. بۆیه هه‌ر ئالوگۆریكی تیا بكریت به بروای من دوچاری ئه‌و گرفتانه ده‌بیته‌وه، ریگری بۆ پیش دیت‌و ناتوانی وه‌لامی ئه‌و مهامانه بداته‌وه كه له‌به‌رده‌م حیزب‌دا قه‌رایان گرتووه.
به بروای من تیپه‌راندنی ئه‌م گرفتانه‌و زال بوون به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌دا كاریكی ممكنه، رابه‌ری ئیستای حیزب ده‌توانی به‌م كاره هه‌ستێ، به تایبه‌تی كۆنگره‌ی سیه‌م رابه‌ریه‌كی فراوان‌و پر هیزو توانای به حیزب به‌خشیوه. به‌لام ئه‌م كاره ته‌نها به گۆرینی ئارایشیش ته‌واو نابیت، به‌لكو پیش هه‌موو شتیك ته‌صمیمیكی سیاسی ده‌وێ له رابه‌ری حیزب. ئیمه له كۆنگره‌ی سیه‌مدا خۆمان متعهد كرد به‌وه‌ی كه له كۆنگره‌ی چوارمدا دوباره ئه‌و ره‌خنانه دوپات نه‌كه‌ینه‌وه كه له كۆنگره‌ی سیه‌مدا له‌سه‌ر خۆمان باسمان كرد. ئه‌مه تعهدیكی سیاسیه كه ئه‌و رابه‌ریه‌ی ئازادانه ده‌ستی بۆی به‌رز كرده‌وه‌و متمانه‌ی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهینا ده‌بی پێ‌ی پابه‌ندبیت. گومان له‌وه‌ش نیه به‌جی گه‌یاندنی ئه‌م تعهده‌و گرتنی ئه‌م تصمیمه پیویستی به‌وه‌یه مایه‌ی بۆ دابنریت، گونجاندنی ژیانی شخصی ده‌وری، ته‌نانه‌ت فیداكاری ده‌وێ، ته‌حه‌ملی سه‌ختی ده‌وێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م تصمیمه بگرین، ئه‌وكات من ده‌لیم ئه‌و ته‌رحه‌ی كه بۆ به‌رده‌م ئه‌م پلنیۆمه پیشنیار كراوه، ده‌توانی كه‌فیلی ئه‌وه بیت رابه‌ری وه‌لامی مهامه‌كانی بداته‌وه. مه‌كته‌بی سیاسی وه‌كو رابه‌ریه‌كی جه‌معی ته‌واوی ئیداره‌ی حیزب به‌ده‌سته‌وه بگریت، كه لانی زۆر مانگ‌و نیویك جاری جلسه‌ی خۆی بكات، له ماوه‌ی نیوان ئه‌م مانگ‌و نیوه‌شدا ده‌سته‌ی كارگیر وه‌كو هه‌یئه‌تیكی دائمی مستقرو متمركز سه‌رپه‌رشتی كاری رۆژانه‌ی حیزب بكات. خاصیه‌تی ئه‌م ئارایشه ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌یئه‌تی دایم له رووی ئاشنایه‌تی به منهجی سیاسی‌و سوننه‌ته‌كانی كۆمۆنیزمی كریكاری هه‌ر بۆشایه‌كیشی هه‌بیت، جه‌معی فراوانی مه‌كته‌بی سیاسی كه ده‌بێ به شیوه‌ی مونه‌زه‌م جلسه‌كانی خۆی بكات‌و له هه‌موو روویه‌كی سیاسی‌و عه‌مه‌لی تشكیلاتیه‌وه له وه‌زعی حیزب‌و كیشه‌و گرفته‌كانی بكۆلیته‌وه‌و ریگاچاره بۆ كیشه‌كان‌و هه‌لته‌كاندنی كۆسپه‌كان دابنیت، ده‌توانێ ئه‌و بۆشاییه پربكاته‌وه. له هه‌مان كاتدا به پێ‌ی ئه‌م ئارایشه مه‌كته‌بی سیاسی ده‌توانێ له جه‌معی ئه‌ندامانی خۆی، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌یئه‌تی دایم مسئولیه‌تی ئه‌و پۆستانه دابین بكات كه هه‌یئه‌تی مستقر له عیراق ناتوانێ‌و ناپه‌رژیته سه‌ر سه‌رپه‌رشتی رۆژانه له‌وانه (تشكیلاتی خارج‌و هه‌لسورانی ده‌ره‌وه‌ی وولاتی حیزب، كاری كۆنگره‌ی ئازادی عیراق له ده‌ره‌وه‌ی وولات، هه‌لسورانی حیزب له كوردستان).
گرفتیكی به‌رده‌م ئه‌م ئارایشه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر رابه‌ری حیزب ئالوگۆریك له خۆیدا پیكنه‌هینیت‌و نه‌یه‌ته پای ئه‌و تصمیمه سیاسیه‌ی كه پیش‌تر باسكرا. ئه‌مه ئیتر كیشه‌یه‌كی سیاسی جدی پیكده‌هینیت‌و به هیچ ئارایش‌و میكانیزمیكی كاركردن چاره‌سه‌ر ناكریت. رابه‌ری كردنی حیزبیكی سیاسی به تایبه‌تی له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه ئالۆزو حه‌ساس‌و پر ئالوگۆره‌ی عیراقدا مسئولیه‌تیكی گه‌وره‌یه، كاریكی ئاسان نیه، وه‌كو پیش‌تر ووتم پیویستی به‌وه‌یه مایه‌ی بۆ دابنریت‌و له خۆبوردویی ده‌ویت. پیویستی به مه‌كته‌بیكی سیاسی ئاماده‌و پركار هه‌یه كه به مونه‌زه‌می جه‌لسه‌كانی خۆی بگریت، به‌رده‌وام په‌یگیری كاره‌كانی بكات، ئه‌ندامانی له جلسه‌كانی به‌شداری بكه‌ن، ئاماده‌بوون له جلسه‌كانی وه‌كو كاریكی لازم‌و ئیلتزامیكی سه‌ره‌كی ئه‌ندامه‌تیان چاو لی بكه‌ن. كه‌سیك ئه‌ندامی ئۆرگانیكه‌و خۆی ئازادانه ده‌ستی بۆ به‌رزكردوه‌ته‌وه، مانای ده‌بێ ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بیت‌و ته‌واوی هه‌ولی خۆی بدات له هه‌موو جلسه‌كانی ئۆرگانه‌كه‌ی به‌شداری بكات. له راپه‌راندنی ئه‌وكارانه‌ی ده‌كه‌ویته ئه‌ستۆی ئۆرگانه‌كه‌ی ده‌وری خۆی بگیرێ. ئه‌م وه‌زعه‌ی ئیستا ده‌بێ به ته‌واوی بگۆرێ. به‌راستی ئه‌وه نسخه‌ی شكسته كه مه‌كته‌بی سیاسی له دوای پلنیۆمی 16 ناچارده‌بیت بریارده‌ركات له‌سه‌ر خۆی بۆ ئه‌وه‌ی جلسه‌كانی به منه‌زه‌می بگریت، كه‌چی دوای ئه‌وه‌ش ناتوانی له ماوه‌ی نیوان دوو پلنیۆمدا یه‌ك جلسه بگریت له كاتیكدا كۆلیك مه‌سه‌له‌ی گه‌وره‌و گرنگ له‌سه‌ر میزه‌كه‌ی دانراوه. ئه‌م وه‌زعه پیویستی به گۆرانی جدی هه‌یه، به‌راستی ئه‌گه‌ر ئالوگۆر نه‌كات، حیزب له‌به‌رده‌م خه‌ته‌ری جدی قه‌رار ده‌گریت، به‌راستی ناتوانی وه‌لامی ئه‌و مهامانه بداته‌وه كه كۆنگره دیاریكردوه. ئه‌مه تصمیمی سیاسی‌و ئیلتزام‌و مایه‌دانانی ده‌وێ. به‌بێ ئه‌مه ناكرێ. ئه‌م رابه‌رایه‌تیه ده‌توانێ ئه‌م كاره بكات.
ریبوارئەحمەد