ئه‌م راپۆرته له واقعدا باسی ره‌وه‌ندیك ده‌كات كه به جه‌نگی ئه‌مریكا دژی عیراق هاته‌كایه‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌ناوی ئه‌م ره‌وه‌نده‌دا ده‌ورو كاركرد‌و سیاسه‌تی هیزه سیاسه‌كان‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، له‌وانه‌ش ده‌وری كۆمۆنیزمی كریكاری‌و حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری نیشانده‌دا.
به‌و جۆره‌ی كۆنگره‌ی دووه‌م پیشبینی ده‌كرد سه‌رئه‌نجام جه‌نگی ئه‌مریكا له دژی عیراق ره‌وه‌ندیكی پركاره‌سات‌و هه‌ل‌ومه‌رجیكی سه‌خت‌و دژواری له عیراق‌و ناوچه‌كه‌دا خولقاند. هاوكیشه‌ی سیاسی له بنه‌ره‌ته‌وه گۆری‌و هه‌ل‌ومه‌رجیكی به ته‌واوی تازه‌ی هینایه كایه‌وه. كۆمه‌لگاو هیزه سیاسیه‌كانی له‌به‌رده‌م كۆمه‌لیك مه‌سه‌له‌و مهمام‌و گرفتی تازه قه‌راردا.
جه‌نگی ئه‌مریكا كه له ژیرناوی له‌به‌ینبردی چه‌كی كۆكۆژو كۆتایهینان به دكتاتۆریه‌تی به‌عس‌و گه‌یاندنی په‌یامی دیموكراسی به عیراق، به‌ریوه چوو. جه‌نگیك بوو بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌لات‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر دنیادا، جه‌نگیك بوو كه له پیناو زالكردنی به‌ربه‌ریه‌ت‌و پاشه‌كشه كردن به به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخواز. له ئاستی عیراق‌و ناوچه‌كه‌شدا هه‌رچه‌نده رژیمی فاشیستی به‌عسی رووخاند، به‌لام به پێ‌ی ماهیه‌تی خۆی سیناریۆی مه‌رگه‌سات‌و بیده‌رتانی‌و نا ئه‌منی به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا سه‌پاند. جگه له داورخاندنی بنه‌ماكانی ژیانی مه‌ده‌نی‌و په‌لكیش كردنی عیراق بۆ ناو ره‌وه‌ندیكی كۆنه‌په‌رستانه، بواری به‌رووی هاتنه‌وه‌مه‌یدانی بزوووتنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌و تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی‌دا كرده‌وه‌و عیراق‌و ناوچه‌كه‌ی كرد به مه‌یدانی گه‌رمی شه‌رو پیشبركێ‌ی تیرۆریستی نیوان ئه‌مریكاو ئیسلامی سیاسی. ئه‌مرۆ خه‌لكی عیراق قوربانی سه‌ره‌كی شه‌ری ئه‌م دوو قوتبه تیرۆریستیه‌ن.
به هه‌موو ئه‌و به‌لگانه حیزبی ئیمه په‌یگرانه له دژی جه‌نگ راوه‌ستاو وه‌كو لایه‌نیكی چالاكی نیو بزووتنه‌وه‌ی جیهانی دژی جه‌نگ ده‌وری گیرا. پاش رووخانی جه‌نگ‌و كۆتایهاتنی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كه‌و كرانه‌وه‌ی بوار به رووی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هیزه سیاسیه‌كان به شیوه‌یه‌كی عه‌له‌نی، حیزبی ئیمه‌ش هه‌لسورانی عه‌له‌نی خۆی ده‌ست پی كرد‌و خۆی له به‌رامبه‌ر كۆمه‌لیك مه‌یدان‌و مهام‌و مه‌سائیلی تازه‌دا بینیه‌وه. داگیركاری ئه‌مریكا بۆ عیراق بوو به گرفت‌و مه‌سه‌له‌یه‌كی واقعی، عیراق گۆرا به مه‌یدایكی شه‌ری دوو قوتبی تیرۆریستی، ئیسلامی سیاسی به به‌هانه‌ی به‌رانگاربونه‌وه‌ی داگیركاری ئه‌مریكا به هیزو توانایه‌كی تازه‌وه هاته‌وه مه‌یدان‌و قورساییه‌كی گه‌وره‌ی دانا له‌سه‌ر كۆمه‌لگای عیراق‌و ژیان‌و مافه‌كانی خه‌لك، ئه‌م هه‌ل‌ومه‌جه ئاگری شه‌روكیشه‌ی قه‌ومی‌و تائیفی خۆشكرد، هیرش بۆ سه‌ر مافه‌كانی خه‌لك له ریزی پیشه‌وه‌ی ژنان له لایه‌ن هیزه‌كانی پشتی ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌وه به فراوانی ده‌ستی پێ كرد، نه‌مانی هیچ راده‌یه‌ك له ئه‌منیه‌ت بوو به گرفتیكی گه‌وره‌ی خه‌لك، بیكاری‌و برسیتی‌و بیده‌رتانی‌و ئاواره‌یی به فراوانی یه‌خه‌یان به جه‌ماوه‌ری خه‌لك گرت…
به‌رانگاری له‌گه‌ل ئه‌م ره‌وه‌ندو گرفت‌و كیشه تازه‌و قولانه‌ی كۆمه‌لگا، مهام‌و جهه‌تگیریه سه‌ره‌كیه‌كانی حیزبی ئیمه‌ی دیاری ده‌كرد. وه‌ستانه‌وه دژی داگیركاری‌و به‌رگری راشكاو‌و په‌یگیرانه له خواستی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌ریخستنی خه‌باتیكی هه‌مه‌لایه‌نه دژی ئیسلامی سیاسی‌و وه‌ستانه‌وه دژی هیرشه‌كانی بۆ سه‌ر مافه مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك، لیره‌شه‌وه رۆچون بۆ ناو به‌رامبه‌ركێ‌ی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت چه‌كداری له‌گه‌ل تاقمه ئیسلامیه‌كان، سازدان‌و رابه‌ری كردنی جولانه‌وه‌ی بیكاران‌و ئاواره‌كان‌و ناره‌زایه‌تیه كریكاریه‌كان‌و ریكخستنی ریزه‌كانیان له ده‌وری یه‌كیتی بیكاران‌و یه‌كیتی شورا‌و نه‌قابه كریكاریه‌كان‌و ریكخراوه‌كانی ئاواره‌كان. دانی خه‌ت‌و ئاراسته‌ی سیاسی خه‌باتكارانه‌و رادیكال به‌م بزووتنه‌وانه. راوه‌ستان له ریزی پیشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان‌و تبدیل بوون به ئالای ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه.
هاوكات حیزبی ئیمه له وه‌ستانه‌وه دژی قه‌مپه‌رستی‌و ته‌رحی كۆنه‌په‌رستانه‌ی فیدرالیزم‌و ده‌سته‌به‌ندی كردنی هاولاتیان له‌سه‌ر بناغه‌ی قه‌وم‌و دین‌و تائیفه، وه‌ستانه‌وه دژی شه‌روكیشه‌ی قه‌ومی‌و هه‌ولدان بۆ ده‌رهینانی فتیلی ئه‌م شه‌ره، ده‌وریكی چالاكی گیرا، به تایبه‌ت له شاری كه‌ركوكدا وه‌كو ناوه‌ند‌و مه‌یدانی سه‌ره‌كی ئه‌م شه‌روكیشه‌یه كه زیاتر به هاندانی ناسیونالیزمی كورد زه‌مینه‌ی بۆ خۆشكرابوو. وه‌ستانه‌وه دژی مه‌یلی قه‌ومپه‌رستی‌و ره‌فتاری فاشیستی دژی دانیشتوانی عه‌ره‌بزمانی ئه‌و ناوچانه‌و هاوكات سازدانی خه‌باتی ئاواره‌و ده‌ركراوه كوردزمانه‌كان له پیناوی گه‌رانه‌وه بۆ جیگاكانی خۆیان‌و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زه‌ره‌و زیانه‌كانیان.
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له نیو ئه‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه‌دا كه گشت هیزه‌كانی دیكه به‌سه‌ر دوو قوتبی تیرۆریستی به‌شه‌رهاتوودا دابه‌ش بوون، نوینه‌رایه‌تی قوتبی سیه‌می كرد، قوتبی چه‌پ‌و ئازادی‌و سكولاریزم. هه‌م به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی تیرۆریستی به‌عسی-ئیسلامی‌و هه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی راوه‌ستایه‌وه. هه‌م له پیناو نان‌و ئازادی‌و مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك تیكۆشاو، هه‌م به‌دیلی خۆی بۆ سیسته‌می حوكمرانی ئاینده‌ی عیراق خسته‌روو، پیداگری له‌سه‌ر هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی غه‌یره دینی‌و سكولاركرد. پیداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه كۆتایهینان به‌م سیناریۆ ره‌شه له گره‌وه‌ی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌و هاوكات ده‌سكۆتاكردنی ئیسلامی سیاسیدایه. له‌م پیناوه‌دا چوه ناو كیشمه‌كیش‌و به‌رامبه‌ركێ‌ی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تیه‌وه له‌گه‌ل هه‌ردوو ئه‌م به‌ره‌یه‌دا.
به بروای من ره‌وتی رووداوه‌كانی دوو سالی رابردوو به ته‌واوی دروستی‌و حه‌قانیه‌تی لیكدانه‌وه‌و سیاسه‌ته‌كانی ئیمه‌ی سه‌لماندوه. به كردوه ئه‌و حه‌قیقه‌ته خۆی نواند كه به پیچه‌وانه‌ی هه‌راوهوریای فریوكارانه‌ی به‌ره‌ی راسته‌وه جه‌نگی ئه‌مریكا نه‌ك كۆمه‌لگای عیراقی له‌سه‌ركوت‌و نه‌هامه‌تی رزگار نه‌كرد، به‌لكو به‌ره‌وه كاره‌ساتی برد، به كرده‌وه نیشانی‌دا كه ئیسلام‌و ناسیونالیزم یه‌ك زه‌ره حه‌قانیه‌تیان نیه‌و سه‌رتاپایان دژی خواست‌و ئامانجه ئازادیخواز‌و پیشكه‌وتوانه‌و ئینسانیه‌كانه. به كرده‌وه نیشانی‌دا كه هیچ به‌دیل‌و ریگاچاره‌یه‌كی پیشكه‌وتوانه‌و ئازادیخوازانه له جعبه‌ی ئه‌مریكاو ئیسلام‌و ناسیونالیزمدا نیه بۆ هیچ یه‌ك له كیشه‌كانی ئیستای كۆمه‌لگا. هه‌ر چاوه‌روانیه‌كیش له‌م باره‌یه‌وه جگه له خۆشباوه‌ری كاره‌ساتبار هیچی تر نیه. هاوكات ئه‌وه‌ی ئیمه وه‌كو كۆمۆنیزمی كریكاری له‌م دوو ساله‌دا كردمان، له مه‌یدانی سیاسه‌ت، له بواری به‌رگری له ئینسانیه‌ت‌و ئازادی، له بواری به‌رگری له مافه‌كانی ژنان‌و كریكاران‌و مندالان، له بواری كۆمه‌كی ئینسانی، له بواری دردان به كۆنه‌په‌رستی قه‌ومی‌و دینی…له بواری سازدان‌و رابه‌ری كردنی ناره‌وایه‌تی خه‌لك، له بواری خستنه‌رووی به‌دیل‌و ریگاچاره‌ی كیشه‌كانی كۆمه‌لگا..سه‌رجه‌م شانازیان به ئیمه به‌خشیوه‌و به‌لگه‌ی پیویستی‌و حه‌قانیه‌تی كۆمۆنیزمن.
به‌لام له هه‌مان كاتدا راپۆرتی سیاسی دوو سالی رابردوو نیشانیده‌دات كه حیزبی ئیمه له هه‌ناوی ئه‌م ره‌وه‌نده‌دا زیاتر وه‌كو هیزیكی فشار هینه‌ر ده‌وری گیراوه، زیاتر به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت‌و كاركرد‌و به‌دیلی هیزه‌كانی دیكه‌و دوو قوتبی تیرۆریستی راوه‌ستاوه‌ته‌وه، له باشترین حاله‌تدا به‌دیلی خۆی خستوه‌ته‌روو. به‌لام به كرده‌وه له مه‌یدانی ره‌سمكردنی ئاینده‌و پیاده‌كردنی ئه‌و به‌دیله ئازادی به‌خشانه‌دا هه‌نگاوی به كرده‌وه‌ی نه‌نواندوه. به دیاریكراوی له مه‌یدانی جدال‌و كیشمه‌كیش له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی سیاسی وه‌كو حیزبیكی سیاسی ده‌رنه‌كه‌وتووه. ئه‌مه خالیكی لاوازی سه‌ره‌كی حیزبه كه ده‌بێ له‌م راپۆرته ئه‌نجامبگیرێ.
هه‌ر لیره‌شه‌وه ده‌كرێ خه‌ت‌و مهامی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆنگره‌یه دیاری بكریت. له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ل بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه من چی چاوه‌روانیه‌كم له‌م كۆنگره‌یه هه‌یه، ووتم چاوه‌روانی ئه‌وه‌م لیی هه‌یه كه ئه‌م حیزبه بخاته سه‌ر سكه‌ی ته‌بدیل بوون به به‌دیلی رزگاری به‌خشی كۆمه‌لگای عیراق. بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م عیباره‌یه‌ی كردبوو به عنوانی مقابله‌كه به‌لام به ده‌سكاریه‌كی كه‌مه‌وه كه ماناكه‌ی زۆر گۆری بوو. من ووتم بیخاته سه‌ر سكه‌ی تبدیل بوون به به‌دیلی رزگاری به‌خش، ئه‌و ووتبوی بیگۆری به به‌دیلی رزگاری به‌خش.
ئه‌م نمونه‌یه‌م هینایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه كه گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه هیشتا حیزبی ئیمه له‌سه‌ر سكه‌ی ته‌بدیل بوون به به‌دیلی رزگاری به‌خش قه‌راری نه‌گرتوه، باشیه‌كانی‌و شانازیه‌كانی تا ئیستای كافی نیه، ده‌بی بخریته سه‌ر ئه‌م سكه‌یه. ده‌بی ئالوگۆر له جهه‌تگیری‌و مه‌شغله‌و شیوه‌ی كار‌و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی پیكبیت، ده‌بێ له جدال له‌سه‌ر ده‌سه‌لات‌و چاره‌نوسی كۆمه‌لگا ئاماده‌یی په‌یدا بكات‌و میكانیزمه‌كانی ئه‌م جداله به ده‌سته‌وه بگریت، ده‌بی له رووی سوخت‌و سازی تشكیلاتی‌و ئه‌لگۆی حیزبیه‌وه ئالوگۆری به‌سه‌ر بیت. ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆنگره‌یه حیزب بیخاته سه‌ر ئه‌م سكه‌یه ئه‌توانی له‌م ریگایه‌دا ته‌كانیكی گه‌وره‌ی پیبدات.
بۆ نمونه به‌ریخستنی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له دژی داروخانی ژیانی مه‌ده‌نی لایه‌كی گرنگی ئه‌م سكه‌یه‌یه، ستراتیژیكی رۆشنی داوه‌ته ده‌ستی حیزبی ئیمه بۆ نه‌فی وه‌زعی مه‌وجود. بۆ ده‌رهینانی كۆمه‌لگای عیراق له‌و سیناریۆ ره‌شه‌ی كه به‌رده‌وام باسی ده‌كه‌ین. به‌لام ده‌بی دوو شت زۆر به‌رۆشنی لیك جیابكه‌ینه‌وه، یه‌كیكان ته‌رحی رۆشن‌و باش‌و كارسازه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان راپه‌راندن‌و جێ‌به‌جێ كردنی به كرده‌وه‌ی ئه‌و ته‌رحانه‌یه. كۆنگره‌ی ئازادی عیراق‌و كۆنگره‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوو ته‌رح‌و پرۆژه‌ی داهینه‌رانه‌ی ئیمه‌ن بۆ وه‌لامدانه‌وه به گرفته قول‌و گه‌وره‌كانی كۆمه‌لگا. به‌لام سه‌رخستنی ئه‌و ته‌رحانه ته‌نها له دروستیاندا نیه، به‌لكو له گره‌وی ده‌وری به كرده‌وه‌و پراتیكی ئیمه دایه. به كورتی من مه‌به‌ستم له حیزبی به‌دیلی رزگاری به‌خشی كۆمه‌لگا ئه‌وه‌یه كه بتوانی بۆ نمونه پرۆژه‌ی كۆنگره‌ی ئازادی عیراق به چاكی سه‌ربخات.
ئه‌و ئه‌رك‌و باسانه‌ی خراونه‌ته ده‌ستوری ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه هه‌موویان ره‌گی به‌هیزی ئه‌م تصویره‌یان تیا هه‌یه. كۆنگره بۆ ئه‌وه‌ی موفق بیت ده‌بێ هه‌م له رووی جهه‌تگیری سیاسی‌و هه‌م له رووی ئاماده‌ییه‌وه زه‌مانه‌تی سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌و ستراتیژه بكات. ده‌بێ كۆمه‌لیك جهه‌تگیری سیاسی‌و مهام بچه‌سپی كه هاوتای ئه‌وانه بیت. هاوكات ئه‌م موفه‌قیه‌ته چه‌نده له گره‌وه‌ی دروستی سیاسه‌ت‌و ته‌رح‌و نه‌خشه‌و جهه‌تگیریه‌كانیدایه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش له گره‌وه‌ی ئه‌وه‌دایه رابه‌رایه‌تیه‌كی كارامه‌و یه‌كده‌ست‌و متمركز بۆ راپه‌راندنیان زامن بكریت. ئه‌مه مهامیكی گرنگی كۆنگره‌یه.
خودی ئه‌م راپۆرته له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌توانی ده‌ور بگیری له یه‌كده‌ست كردنی گشت حیزب له ده‌وری خه‌ت‌و تصویریكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ره‌وه‌ندی دوو سالی رابردوو چی بوو، ئیمه چۆنمان لیكداوه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ر تحولات‌و رووداو‌و وه‌رچه‌خانه‌كاندا چ سیاسه‌ت‌و هه‌لویستیكمان گرته‌به‌رو چۆنمان عه‌مه‌ل كردوه، كه‌م‌و كوریه‌كان كامانه‌ن‌و خاله لاوازه‌كانیش كامانه‌ن. جیگاوریگای ئیستای حیزب چیه‌و ده‌بی چۆن ئالوگۆر بكات. ئه‌مانه به بروای من هیشتا تصویرو لیكدانه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ره. ره‌نگه هاوریانیك تصویریكی زۆر خۆشبینانه‌و هاوریانیكی دیكه تصویریكی زۆر به‌دبینانه‌یان له‌سه‌ری هه‌بیت. كه به‌بروای من هه‌ردوكیان ناواقعین. حیزبی ئیمه هه‌م په‌ره‌سه‌ندنی زۆری به خۆیه‌وه دیوه‌و هه‌م له به‌رامبه‌ر سه‌ختی‌و دژواری گه‌وره‌دا راوه‌ستاوه، هه‌م خالی به‌هیزی هه‌یه‌و هه‌م خالی لاواز. ئاینده‌مان له گره‌وی یه‌كلابونه‌وه‌ی كیشمه‌كیشی ئه‌م دوولایه‌نه ناكۆكه‌دایه. ته‌ئید كردنی لیكدانه‌وه‌و جهه‌تگیریه سیاسیه‌كانی ئه‌م راپۆرته له‌لایه‌ن كۆنگره‌وه ده‌توانی له هه‌مان كاتدا حیزب له ده‌وری تصویریكی هاوبه‌ش له‌م باره‌یه‌وه به خه‌ت بكات. ئومیدم ئه‌وه‌یه ئه‌م راپۆرته دراسه بكریت‌و پاشان كۆنگره جهه‌تگیریه ئه‌ساسیه‌كانی ته‌ئید بكات.