گفتوگۆ له‌گه‌ل ریبوار ئه‌حمه‌د:
ئۆكۆتبه‌ر: بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ پشتیوانی كردن له “حكومه‌تی ئینتقالی”و ره‌وتی رووداوه‌كان چۆن هه‌لده‌سه‌نگینن؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: ئیمه به به‌یانی ره‌سمی هه‌م له‌سه‌ر “حكومه‌تی كاتی”و هه‌م له‌سه‌ر ئه‌م بریاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌لویستی خۆمان روونكردوه‌ته‌وه. فه‌رز كردنی حكومه‌تیكی ده‌سكه‌لای كۆنه‌په‌رست كه قه‌وم‌و عه‌شیره‌ت‌و ئیسلام به ره‌مزو موقه‌ده‌ساته‌كانی خۆی ده‌زانێ‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی شانازی به عه‌باو عه‌گاله‌وه ده‌كات، مه‌حكومه چونكه ئیراده‌ی خه‌لكی عیراقی پیشیل كردوه‌و به دور له هه‌ر جۆره ده‌ورو ده‌خاله‌تیكی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ملیونیه‌ی كه بریاره ئه‌م حكومه‌ته ژیان‌و چاره‌نوسیان دیاری بكات، به‌سه‌ریاندا فه‌رز كراوه. هه‌روه‌ها مه‌حكومه چونكه مه‌به‌ستی ئه‌صلی له دامه‌زراندن‌و به‌كارخستنی په‌له‌قاژه‌یه‌كه بۆ شه‌رعیه‌تدان به داگیركاری‌و مانه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق‌و راگرتن‌و دریژه‌دانی ئه‌م وه‌زعه كاره‌ساتباره‌و راپه‌راندنی نه‌خشه‌و سیاسه‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌كانی ئه‌مریكا.
له هه‌مان كاتدا ئه‌م حكومه‌ته به توندی كۆنه‌په‌رستانه‌و ناكۆكه له‌گه‌ل ئاوات‌و ئاره‌زووه ئینسانی‌و پیشكه‌وتوانه‌كانی خه‌لكدا، بۆیه ده‌بێ پیش ئه‌وه‌ی پی بگریت ناكام بكریته‌وه. ناكرێ له دنیای هاوچه‌رخدا ده‌سه‌لات‌و چاره‌نوسی كۆمه‌لگایه‌كی بیست‌و چه‌ند ملیونی بسپیردریت به كۆمه‌لیك سه‌ره‌ك خیل‌و تایفه‌چی‌و قه‌ومپه‌رتی ده‌ست‌و پیوه‌ندی ئه‌مریكا، كه هیشتا به عه‌قلیه‌تی خیله‌كی بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و شانازی گه‌وره‌یان عه‌شیره‌ت‌و دیوه‌خان‌و جل‌وبه‌رگی عه‌شایه‌ریه‌و پیوانه‌یان بۆ ئینسان‌و هاولاتی‌و مافه‌كانی تا بستیك ئه‌ولای پیوانه‌و عه‌قلیه‌تی قه‌ومی‌و عه‌شایه‌ری بر ناكات. ز‌ور ئاشكرایه كه جه‌ماوه‌ری خه‌لكی عیراق له سایه‌ی ده‌سه‌لاتیكی وه‌هادا ته‌واوی ئاوات‌و ئاره‌زوه ئازاد‌و پیشكه‌وتوانه‌كانیان وردوخاش ده‌كریت، له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌موو جۆره جیاوازیه‌كی ساخته‌و دروستكراو(قه‌میه‌ت، تایفه، خیل، جنس، ناوچه) هه‌لاواردن له نیوان هاولاتیاندا پیكدیت، دووباره وه‌كو سه‌رده‌می به‌عس شمشیری ئیسلامی‌و عه‌شایه‌ری به‌سه‌ر سه‌ری ژنانه‌وه راده‌گیریت، لاوان به‌ده‌ست كۆنه‌په‌رستیه‌وه هه‌راسان ده‌بن، سه‌رئه‌نجامیش بۆ فه‌رزكردنی هه‌موو ئه‌مانه داپلۆسین‌و ئیعدام بالده‌كیشیته‌وه. له ده‌می ئه‌یاد عه‌لاویه‌وه ده‌میكه ئه‌مه وه‌كو مژده‌یه‌ك راگه‌یه‌نراوه.
بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش راگه‌یاندنی پشتیوانی بوو له هه‌موو ئه‌م كۆنه‌په‌رستی‌و پیشیلكاریانه‌ی كه به‌رامبه‌ر خه‌لكی عیراق به‌ریوه‌براوه. ئه‌م بریاره جاریكی دیكه دژایه‌تی توند‌و ئاشكرای خۆی له‌گه‌ل سه‌ره‌تایترین پیوانه‌و مافه ئینسانیه‌كانی هاولاتیاندا نیشاندا، كه بریتیه له مافیان بۆ بریاردان له‌سه‌ر سیسته‌می حوكمرانی له كۆمه‌لگاكه‌یاندا. ئاشكرای كرد كه تۆزقالیك پابه‌ندی ته‌نانه‌ت به‌لگه‌نامه‌كانی خۆشیان نین، ئاشكرای كرد كه هه‌موو پیوانه‌كانیان ئیزدواجی‌و ئارزوومه‌ندانه‌یه‌و كیشه‌كانی نیوان لایه‌نه‌كانیشی ته‌نها له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ناكۆك‌و كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیانه. ئه‌م بریاره هه‌موو په‌رده‌یه‌كیشی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌و كیشه‌و ناكۆكیانه لابرد كه لایه‌نه‌كانی نیو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له قۆناغه‌كانی پیشوتردا سه‌باره‌ت به مه‌له‌فی عیراق له‌گه‌ل ئه‌مریكاو به‌ریتانیادا بوویان، ز‌ور به رۆشنی ده‌ركه‌وت كه كیشه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر شه‌رو كوشتاری خه‌لك‌و ویرانكردنی كۆمه‌لگای عیراق نه‌بوو هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشی له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م خه‌لكه‌دا نه‌بوو. ئه‌نجومه‌نی ئاشایش‌و خودی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌كو هه‌میشه ئامرازیكه به ده‌ست ده‌وله‌تانی زلهیزی دنیاوه بۆ به‌ره‌وپیش بردنی سیاسه‌ت‌و مه‌رامه كۆنه‌په‌رستانه‌كانی خۆیان. به دیاریكراوی به‌رامبه‌ر عیراق له پشتی 13 سال حصاری ئابوری‌و برسی كردن‌و شه‌رو بۆمبارانی رۆژانه‌ی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌وه راوه‌ستاوه. ئه‌م بریاره تازه‌یه‌ی حه‌لقه‌یه‌كی تره له زنجیره‌ی تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر خه‌لكی عیراق.
به‌لام به بروای من نه سیناریۆیی پیكهینانی حكومه‌تی كاتی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌و نه پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌م حكومه‌ته شتیكی بنه‌ره‌تی له وه‌زعی ئیستا ناگۆرێ، له روانگه‌ی خه‌لكی عیراق‌و دنیاوه ئه‌مه پلاتفۆرمیكه بۆ دریژدان به داگیركاری ئه‌مریكاو مانه‌وه‌ی له عیراقدا، ئه‌م حكومه‌ته هیچ پایه‌كی له نیو خه‌لكدا نیه‌و كه‌س وه‌كو حكومه‌تی خه‌لكی عیراق چاوی لی ناكات، گومان له‌وه نیه كه ناكام ده‌مینیته‌وه به‌رامبه‌ر وه‌لامدانه‌وه‌ی كیشه‌كانی ئیستای عیراق، ناتوانی بستیك له راستای كۆتایهینان به فه‌زای نائه‌منی‌و شه‌روكیشه‌ی تیرۆریستی برواته پیشه‌وه، دابین كردنی گوزه‌ران‌و ئازادی‌و مافه مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك له به‌رنامه‌یدا نیه، به‌لكه خۆی نسخه‌یه‌كه بۆ قولكردنه‌وه‌ی سیناریۆی ره‌ش‌و جه‌وی نائه‌منی‌و په‌ره‌پیدانی شه‌روكیشه‌ی قه‌ومی‌و تائیفی‌و هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه نیشانه‌كانی ئه‌مه، له كاردانه‌وه‌ی تاقمه ئیسلامیه‌كان‌و ناسیونالیسته كورده‌كانی هاوپه‌یمانیانه‌وه به‌ده‌ركه‌وتن. ئه‌مه سه‌رئه‌نجام ته‌نها بریتیه له یاریه‌كی سیاسی كه ره‌نگه بۆ خاوه‌نه‌كانیشی رۆشن نه‌بیت چه‌نده ده‌وام ده‌هینیت، به‌لام گومان له‌وه نیه كه هه‌نگاویكه بۆ فه‌رزكردنی كۆنه‌په‌رستی‌و سه‌ركوت به‌سه‌ر خه‌لكی عیراقدا‌و نیه‌ت‌و به‌رنامه‌ی هیزه‌كانی پشته‌وه‌ی به‌رۆشنی نیشانی خه‌لكی عیراق ده‌دات.
ئۆكتۆبه‌ر: ناسیونالیسته كورده‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌م بریاره‌دا سه‌ره‌تا كه‌وتنه هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین‌و دواتریش به خیرایی چۆكیان بۆی دادا، بنه‌مای ئه‌م كاردانه‌ویه‌ی ئه‌وان چۆن لیكده‌ده‌یته‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه: له راستیدا ئه‌و بریاره دای به ژیری ته‌واوی ئه‌و شته‌ی كه ئه‌وان دلیان پێ خۆشكردوه‌و له هه‌موو جیگایاك شایی‌و لۆغانیان بۆی گیرابوو. هه‌موو دلخۆشی ئه‌وان به به‌لگه‌نامه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی “یاسای به‌ریوه‌بردنی عیراق” بوو كه له‌ویدا هه‌ندیك له خواسته‌كانی ئه‌وان جیگای كراوه‌ته‌وه. ئومیدیان به‌وه‌بوو كه له چوارچیوه‌ی بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا ته‌ئیدو پشتیوانی ئه‌و به‌لگه‌نامه‌یه بكریت‌و به‌م جۆره به قسه‌ی خۆیان زه‌مانه‌تیكی نیو ده‌وله‌تیش بۆ ئه‌و خواستانه‌یان به‌ده‌ست بهینن. به‌لام بریاره‌كه له 15 لاپه‌ره دریژدادریدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌و به‌لگه‌نامه‌یه نه‌كردوه‌و به ته‌واوی‌و به مه‌به‌سته‌وه ئه‌وه‌ی فه‌رامۆش كردوه‌و پشتی تیكردوه.
ناسیونالیسته كورده‌كان كه پیش وه‌خت پیشبینی ئه‌مه‌یان له دۆسته ئازیزه‌كانی خۆیان ده‌كردو هاوكاتیش ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاوگرتبوو كه (سیستانی نادۆستی ئه‌مریكا) هه‌ره‌شه‌ی كردوه له‌وه‌ی كه بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نابی ته‌ئیدی (یاسای به‌ریوه‌بردنی عیراق) بكریت، بۆیه كه‌وتنه برتوبۆله‌و دادوبیدادو وتیان ئه‌وه تاقه شتیكه كه زه‌مانه‌تی خواسته‌كانی ئیمه بكات بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ئید یان لانی كه‌م ئیشاره‌یه‌كی پی نه‌كریت، ئه‌وان له حكومه‌تی ئیتقالی ئه‌كشینه‌وه‌و په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ل ناوه‌ند ده‌برن‌و ته‌نانه‌ت نا راسته‌وخۆ هه‌ره‌شه‌یان له یه‌كپارچه‌یی عیراق كرد. به‌لام هیچ كه‌س، نه ئه‌مریكا نه هاوپه‌یمانه قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌كانیان له عیراق، نه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و نه خه‌لكی كوردستان، گومانیان له‌وه نه‌بوو كه ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد له‌وه بوده‌له‌ترو ناكارامه‌ترن كه ئه‌م هه‌لویسته‌یان به‌رنه سه‌ر، هه‌رواش بوو هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاوه خۆیان ره‌نجان، به‌لام دواتر چونه‌وه قاوغه‌كه‌ی خۆیان‌و سه‌ركرده‌كانیان ته‌واوی هه‌لویستی خۆیانیان به (گله‌یی له دۆسته‌كانیان) پیناسه‌كرد، ته‌نانه‌ت تا ئاخرین ساتی ئه‌و مۆله‌ته‌ی كه باسی لیوه‌كرابوو بۆ راگه‌یاندنی دوا هه‌لویستیان، خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و (گله‌ییه) پینه‌گیراو چۆكیان داداو كه‌وتنه پاكانه‌و پارانه‌وه‌و به په‌له‌پروزێ ته‌ئیدی خۆیان بۆ بریاره‌كه راگه‌یاند. بۆ پاساوی ئه‌م زه‌بونیه‌ی خۆیان‌و چه‌واشه‌كردنی خه‌لك، له‌و 15 لاپه‌ره‌یه‌ی بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا رسته‌یه‌كیان په‌یداكرد كه عیراق به (جمهوری ئیتحادی) ناو ده‌بات، ئه‌م عیباره‌یه كه ده‌كریت سه‌دو یه‌ك ته‌فسیری بۆ بكریت، بوو به به‌لگه‌ی سازشیان‌و ووتیان مه‌به‌ست له‌مه ته‌ئیدی فیدرالیزمه‌كه‌ی ئیمه‌یه، بۆیه به‌دلمانه‌و پێ‌ی رازین.
هه‌رچه‌نده سیناریۆكانی تا ئیستا نیشانیانداوه كه ته‌نانه‌ت به‌لگه‌نامه‌ی ره‌سمیش ناتوانێ‌و نه‌یتوانیوه له به‌رامبه‌ر پیلان‌و به‌ندوبه‌ستی ئه‌م هیزانه‌ی هاوپه‌یمانی ناسیونالیسته كورده‌كاندا زه‌مانی خواسته‌كانی ئه‌وان بكات، به‌یانی كۆتایی كۆنگره‌ی له‌ندن‌و (یاسای به‌ریوه‌بردنی عیراق) پیش ئه‌وه‌ی مه‌ره‌كه‌ه‌كانیان وشك بیته‌وه له‌لایه‌ن ئیمزاكه‌رانیانه‌وه خرانه ژیرپیوه. به‌لام ئه‌مجاره ته‌نانه‌ت ئاماده‌نه‌بوون زه‌مانه‌تی به‌لگه‌نامه‌ی ره‌سمیشیان پیبده‌ن، له جیاتی ئه‌مه یاوه‌رو عه‌لاوی سه‌رزاره‌كی به‌لینیاندا كه خواستی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌م جۆره به‌لینانه‌ش به دریژایی ده‌سه‌لاتی به‌عس چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حسن بكرو صدام حسینه‌وه به‌وان درابوو. له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا جاریكی تریش ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد هیچ له‌به‌بارنه‌بویی‌و كورتبینی خۆی دوپات كرده‌وه، ناكامیه‌كی تریان بۆ خۆیان تۆماركرد، ئاشكرابوو كه ئه‌م حیزبانه هه‌تا بلیی خۆشده‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو دۆسته‌كانیانه‌وه بۆ خۆشخزمه‌تی به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌كاربهینرین، هه‌ركات پیویستیان پیان هه‌بیت پیش خۆیان ده‌ده‌ن بۆ شه‌رو ریاكاری‌و به فیكه‌یه‌ك ده‌یانهیننه سه‌ما، هه‌ركاتیش كاریان پیپان ته‌واوبوو گویان ده‌گرن‌و له‌سه‌ر ئه‌رزی ره‌ق دایانده‌نیشینن. ئه‌مه بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌و په‌یوه‌ندی‌و هاوپه‌یمانیتیه‌یه كه شانازی پیوه ده‌كه‌ن.
هه‌لبه‌ت ئیمه هه‌میشه ووتومانه ئه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد به ناوی خواستی خه‌لكی كوردستانه‌وه له فیدرالیزمدا گه‌لاله‌ی كردوه، ته‌رحیكی كۆنه‌په‌رستانه‌یه بۆ وه‌رگرتنی به‌شی خۆیان له ده‌سه‌لاتی سیاسی‌دا، نه‌ك هیچ په‌یوه‌نییه‌كی به خواست‌و ویسته ئازادیخوازانه‌كانی خه‌لكی كوردستانه‌وه نیه به‌لكو به توندی له دژیانه. بۆیه ئه‌مه ناكامیه‌كی ئه‌وانه له مه‌یدانی گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی خۆیاندا‌و په‌یوه‌ندی به خه‌لكی كوردستانه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حیزبانه هه‌میشه ئاكامی ناكامیه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر خه‌لكدا ده‌شكیننه‌وه. بۆ به‌رگرتن له‌مه خه‌لكی كوردستان ده‌بێ حسابی خۆیان له‌م حیزبه به شكست‌و ناكامی چه‌شه‌بوانه جیابكه‌نه‌وه، ریگای جیاوازی خۆیان هه‌لبژیرن. پیش‌تر ووتومه خه‌لكی كوردستان یان ده‌بێ ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد تیپه‌رینن‌و به‌دیلیكی تازه هه‌لبژیرن یان ده‌بێ هه‌میشه چاوه‌روانی كارساتی ئه‌نجامی ناكامی‌و شكسته‌كانی بكه‌ن.
ئۆكتۆبه‌ر: ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ی ئه‌حزابی ناسیونالیست چه‌نده په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌و بنه‌مایانه هه‌یه كه ئیوه بۆ مه‌حكوم كردن‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی كاتی‌و بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش باستان كرد؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: به بروای من هیچ. ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد له فه‌رزكردنی به‌دیلی كۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی‌و ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌لكی عیراقدا، له پیشیلكردنی ده‌ورو ده‌خاله‌تی خه‌لك بۆ بریاردان له‌سه‌ر سیسته‌می حوكمرانی عیراق، له خزمه‌تكردن به نه‌خشه‌و مه‌رامه‌كانی ئه‌مریكاو داتاشینی به‌هانه‌ی مانه‌وه‌ی هیزه‌كانیان له عیراقدا، سه‌رئه‌نجام له خولقاندن‌و دریژه‌دانی ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌ی شه‌رو نا ئه‌منیو برستی‌و نه‌هامه‌تی هه‌موو جۆره‌دا، له‌گه‌ل ئه‌مریكاو هیزه قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌كانی عیراقدا به ته‌واوی هاوراو هاوكارو هاوپه‌یمانن. كیشه‌كه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر به‌شه ده‌سه‌لاتی خۆیانه له چوارچیوه‌ی ئه‌م به‌دیله كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا. ته‌نانه‌ت ده‌سته‌به‌ركردنی خواستی ئه‌وان ته‌نها حه‌لقه‌یه‌كی تره له قولكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌و هۆیه‌كه بۆ راكیشانی كوردستانیش بۆ نیو ئه‌م سیناریۆیه، بۆناو شه‌روكیشه‌ی نه‌براوه‌ی قه‌ومپه‌رستی، بۆ ژیربالی ده‌سه‌لاتی دواكه‌وتوانه‌و كۆنه‌په‌رستانه‌ی عه‌شایه‌ری-قه‌ومی‌و ئیسلامی.
ئۆكتۆبه‌ر: حكومه‌تی كاتی‌و بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ پشتیوانی كردنی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی ئه‌مریكا، چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر چاره‌نوسی كوردستان ده‌بیت‌و ریگاچاره چیه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د: له رستیدا گشت ئه‌و ره‌وه‌نده‌ی كه له یه‌كسالی رابردوودا له عیراقدا براوه‌ته‌پیشه‌وه، تا پیكهینانی حكومه‌تی كاتی‌و ئه‌م بریاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رجه‌م وه‌زعه‌كه‌ی به‌و باره‌دا بردوه كه بوار بۆ ئه‌وه نه‌هیلیته‌وه خه‌لكی كوردستان بتوانن له چوارچیوه‌ی عیراقدا به ماف‌و خواسته‌كانی خۆیان بگه‌ن‌و له ژیانیكی ئازاد‌و مافی یه‌كسانی هاولاتی بوون به‌رهره‌مه‌ندبن. به بروای من ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كانی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كوردیش له بابه‌ت دانی یه‌كیك له پۆسته سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وله‌تی كاتی به‌وان‌و ته‌ئیدی “قانونی به‌ریوه‌بردنی عیراق” له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌و سه‌لماندنی فیدرالیزمه‌كه‌ی ئه‌وان، ده‌سته‌به‌ر بكرایه، هیچی له‌م راستیه ناگۆری كه له سایه‌ی حكومه‌تی قه‌ومی‌و ئیسلامی‌دا، له حالیكدا كه ئیسلامی سیاسی قورسایی بكات له‌سه‌ر ده‌سه‌لات، بوار بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی خواسته‌كانی خه‌لكی كوردستان نامینیته‌وه. نه ئیسلامی سیاسی‌و نه قه‌ومپه‌رستانی عه‌ره‌ب له بنه‌ره‌ته‌وه هیچ باوه‌ریكیان به مافه‌كانی خه‌لكی كوردستان نیه، بۆیه تا ده‌سه‌لات به ده‌ستی ئه‌وان بیت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ژیر زه‌خت‌و فشاری هه‌ل‌ومه‌رجیكی تایبه‌تدا، هه‌ر گفتیكیش بده‌ن، به ئه‌ندازه‌ی نوكه ده‌رزیه‌ك جیگای ئیعتماد نیه. ناسیونالیسته كورده‌كانیش ئه‌م راستیه ده‌زانن به‌لام كورتبینانه‌و له پیناو به‌نده‌به‌ستی خۆیاندا فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن‌و خه‌لكی پی فریوده‌ده‌ن.
ئاینده‌یه‌كی دور له هه‌لاواردن‌و سته‌م‌و سه‌ركوت بۆ خه‌لكی كوردستان له چوارچیوه‌ی عیراقدا، به‌و جۆره‌ی ئیمه رامانگه‌یاندووه، لانی كه‌م له گره‌وی ئه‌وه‌دایه كه حكومه‌تیكی مودیرن‌و سكولاری غه‌یره قه‌ومی له عیراقدا بیته سه‌ركار كه به چاویكی یه‌كسان ته‌ماشای هه‌موو هاولاتیان بكات، حكومه‌تیك كه هیچ ناسنامه‌یه‌كی قه‌ومی‌و دینی‌و تائفی‌و جنسی له‌به‌رچاو نه‌گریت‌و مافی یه‌كسانی هه‌موو دانیشتوان له سه‌ر بناعه‌ی هاولاتی بوون مسۆگه‌ر بكات. وه‌كو نمونه‌یه‌كی زۆر ساده ده‌كرێ باسی ئه‌وه بكه‌ین كه حكومه‌تیك بیت له سایه‌یدا وه‌كو ئیستا كفر نه‌بیت كه‌سیكی كوردزبان ببیته سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، هه‌موو هاولاتیان به‌ده‌ر له زمانی قسه‌كردن‌و ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و ره‌چه‌له‌كیان بتوانن به پلاتفۆرمی خۆیانه‌وه، بۆ هه‌موو پۆستیك خۆیان كاندید بكه‌ن‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی به ده‌ستهینانی متمانه‌ی خه‌لك بتوانن هه‌موو پۆستیك به ده‌سته‌وه بگرن.
به‌داخه‌وه له سایه‌ی هاوسه‌نگی هیزه‌كان له ئیستای عیراقدا، به تایبه‌ت به هۆی ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه، رۆژ به‌رۆژ بوار له‌به‌رده‌م هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌م به‌دیله ته‌سك ده‌بیته‌وه‌و حكومه‌تی قه‌ومی‌و دینیان كردوه به هه‌ره‌شه‌یه‌كی قورس له سه‌ر كۆمه‌لگای عیراق. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ خه‌لكی كوردستان ناهیلیته‌وه كه بتوانن له هه‌ل‌ومه‌رجیكی وادا ئاینده‌یه‌كی به‌خته‌وه‌رو ئازاد‌و دور له هه‌لاواردن‌و سته‌م‌و پله‌دوویی له چوارچیوه‌ی عیراقدا بۆ خۆیان به‌دیبكه‌ن. به بروای من نابێ ریگابدریت كوردستان به كیش بكریت بۆ ناو ئه‌و سیناریۆ ره‌شه‌ی بالی به‌سه‌ر عیراقدا كیشاوه، نابێ بچیته ژیر ركیفی حكومه‌تیكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌وه كه له عیراقدا بیته سه‌ركار. خه‌لكی كوردستان ده‌بێ له هه‌ل‌ومه‌رجیكی وادا ریگای تایبه‌تی خۆیان هه‌لبژیرن.
له‌م باره‌یه‌وه ئیمه پیش‌تر له پلاتفۆرمی حیزب بۆ (كۆتایهینان به سیناریۆی ره‌ش‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت له عیراقدا) باسمان كردوه كه ئه‌گه‌ر له عیراقدا حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی نه‌یه‌ته سه‌ركار، ئه‌گه‌ر ئیسلام‌و قه‌ومیه‌ت بكرینه ناسنامه‌ی ده‌وله‌ت، ئه‌گه‌ر سیناریۆی ره‌ش دریژه په‌یدا بكات، خه‌لكی كوردستان ده‌بێ ریگای جیابونه‌وه هه‌لبژیرن. به بروای من ئه‌م پیشهاته تازانه به‌توندی ره‌وه‌ندی هه‌ل‌ومه‌رجه‌كه‌ی به‌و باره‌دا پالپیوه‌ناوه. بۆیه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و فاكتۆرانه‌ی سه‌ره‌وه من پیم وایه له ئیستادا ریگاچاره‌ی گونجاوو عه‌مه‌لی‌و كارساز بۆ كوردستان جیابونه‌وه له عیراق‌و پیكیهینانی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆی مودیرن‌و پیشكه‌توانه‌ی غه‌یه‌ره قه‌ومی‌و غه‌یره دینیه له كوردستان كه بتوانێ ژیانیكی ئاسوده‌و شاد بۆ هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی، به‌ده‌ر له دیانه‌ت‌و قه‌ومیه‌ت‌و جنس‌و …به یه‌كسانی فه‌راهه‌م بكات. هه‌نگاویكی به‌م جۆره ته‌نانه‌ت ده‌توانێ كاریگه‌ری هه‌بیت له‌سه‌ر فه‌زای سیاسی عیراق‌و به‌م مانایه به قازانجی ره‌وتی ئازادیخوازی‌و موته‌مه‌دن له ئاستی عیراقیشدا ته‌واو ده‌بیت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ راپرسیه‌كی گشتی‌و ئازادانه له كوردستاندا به‌رپابكریت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی كوردستان ئازادانه ریگای خۆیان هه‌لبژیرن.