*پێتوایه دواین چاره‌نوسی هه‌رێمی كوردستان به چ ئاڕاسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات له‌پاش راپۆرته‌كه‌ی (بیكه‌ر-هالتۆن)و ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌كه كورد ده‌بێت چی بكات؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌مریكا هه‌میشه یاری به مه‌سه‌له‌ی كورد كردوه، ئیستاش هه‌روایه. چه‌ند ساڵه له ڕێگای ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورده‌وه كێشه‌ی كوردی وه‌كو كارتێكی گوشار به‌كارهێناوه بۆ بردنه پێشی سیاسه‌ت‌و ستراتیژی خۆی. ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی ناكامی‌و پاشه‌كشه‌یه‌ك كه دوچاری بووه‌و به‌پێ‌ی پیشنیاره‌كانی ناو ئه‌و راپۆرته، رووی له‌وه‌یه ئه‌و ئیمتیازاته‌ی له‌م ده‌وره‌یه‌دا به ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد براوه، بكات به سه‌رقفلانه‌ی دلنه‌وایێ ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و هه‌ندێك ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی. هه‌لبه‌ت نه پیشترو نه به‌پێ‌ی پیشنیاره‌كانی ئه‌م راپۆرته، خواست‌و مافه‌كانی خه‌لكی كوردستان جیگایه‌كی نه‌بووه له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا. به‌لام ئه‌م راپۆرته رووی له‌وه‌یه كه فیدرالیزمی ئه‌حزابی ناسیونالیست به ناكامی یه‌كجاری بگه‌ینێ. بۆیه له‌م چوارچیوه‌یه‌شدا ئه‌و ئومیدانه‌ی كه ناسیونالیزمی كورد به ستراتیژی ئه‌مریكا له عیراقدا گریدرابوو، دوچاری گیژاوو ئه‌زمه‌یه‌كی گه‌وره‌بوه. ئه‌م راپۆرته ده‌یه‌وێ چاره‌نوسی كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی ته‌لخ به‌كیش بكات.
به بڕوای من نه‌ك هه‌ر ئێستا‌و دوای ئه‌م ڕاپۆرته‌و ئاڵوگۆره تازه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵكو لانی كه‌م له 15-16 ساڵی ڕابردوودا عه‌مه‌لی ترین‌و كارسازترین ڕێگاچاره بۆ كوردستان‌و كێشه‌ی كورد جیابونه‌وه‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینیه. فرسه‌ت بۆ ئه‌م كاره هێشتا ماوه ده‌بێ‌ئه‌م ڕێگایه بگیرێته‌به‌ر. ئه‌مه ئه‌گه‌ر به ئه‌نجام بگات له مه‌ترسی هه‌موو ئه‌و به‌دیلانه دوری ده‌خاته‌وه كه له كیشمه‌كیش‌و سات‌و سه‌ودای نیوان هیزه سیاسیه كۆنه‌په‌رسته‌كانی سه‌ر ساحه‌ی عیراق‌و كوردستاندا، نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كیشرێ.
*دۆستایه‌تی كورد‌و ئه‌مریكا وه‌كو بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا وا ده‌رنه‌چوو، ده‌ركه‌وت كورد له‌هاوكێشه سیاسیه‌كاندا ڕۆڵێكی گرنگی پێ نه‌دراوه؟ ئه‌مه په‌یوه‌ست به كورده‌وه یان لای ئه‌مریكا شتێك نه‌بوه به ناوی دۆستایه‌تیه‌وه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌وانه‌ی ته‌پڵیان بۆ دۆستایه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كوتا، وه‌كو هه‌میشه خۆڵیان ده‌كرده چاوی خه‌ڵك. ئه‌مریكا هیچ كات دۆستی ئه‌م خه‌ڵكه‌و پشتیوانی مافه‌كانیان نه‌بوه‌و نیه، به‌ڵكو خۆی ڕاسته‌وخۆ له پشتی بێ مافی‌و سه‌ركوتی ئه‌م خه‌ڵكه‌وه ڕاوه‌ستاوه. به‌ڵام وه‌كو له پێشه‌وه ووتم زلهێزه‌كانی دنیا به تایبه‌ت ئه‌مریكاو ئینگلیز هه‌میشه هه‌وڵیانداوه كێشه‌ی كورد وه‌كو كارتی فشار بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌كاربهێنن. ئه‌م جاره‌ش ئه‌مرۆ بیت یان سبه‌ی هه‌ر ئه‌م كاره ده‌كه‌ین. ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد ئه‌مه‌یان ده‌زانی‌و چه‌ندین جاریش به كرده‌وه ته‌جروبه‌یان كردوه، به‌ڵام له پێناو ئه‌و ئیمتیازاته‌ی به خۆیان درابوو، بێگوێدانه هیچ پره‌سیپێكی سیاسی‌و ئه‌خلاقی، خه‌ڵكیان فریوداو خۆیان‌و مه‌سه‌له‌ی كورد‌و خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیان كرد به مه‌قاشی ده‌ستی ئه‌مریكا. ئه‌مریكا نه مه‌سه‌له‌ی كوردی وه‌كو كێشه‌یه‌كی سیاسی مامه‌له كردوه‌و نه ڕێگاچاره‌یه‌كی بۆی سه‌لماندوه. خه‌ڵكی كوردستان له ته‌جروبه‌كانی خۆی ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ سه‌لمابێت كه ئازادی‌و سه‌رفرازی‌و داهاتویه‌كی شاد، به خۆگرێدان له‌گه‌ڵ زلهێزه ملهورو ئه‌مپریالیستی‌و داگیركه‌ره‌كانی دنیا، به‌دی نایه‌ت. ئه‌وان هه‌میشه دژی ئازادی‌و مافی خه‌ڵكانی چه‌وساوه‌و سته‌مدیده بوون.
*كۆنگره‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی، تا چه‌ند ده‌توانێت بارودۆخی نائارامی عیراق چاك بكات له‌كاتێكدا داوای كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له ده‌ستورو مه‌سه‌له‌ی فیدراڵی و نه‌وت و سوپا ده‌كات و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆنه به‌عسیه‌كانیش ده‌كات؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ بارودۆخی نا ئارامی عێراق به‌م هێزه قه‌ومپه‌رست‌و ئیسلامیانه چاك ناكرێت، ئه‌وان هه‌روه‌كو تا ئێستا نیشانیانداوه، هێزی تێكده‌رو ئاژاوه‌چی‌و خوڵقاندنی تیرۆر‌و نا ئه‌منین. مه‌سه‌له‌كه گۆڕینی ده‌ستورو فیدرالیه‌ت‌و نه‌وت‌و سوپا نیه، ئه‌و ده‌ستوره‌ی عێراق هه‌ر شایسته‌ی توڕهه‌لدانه، فیدرالیزم كۆتێكی ئه‌ساره‌ته له ده‌ست‌و پێ‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و عێراقیش ئالكاوه، نه‌وت تا به ده‌ستی ئه‌م هێزانه‌ی ئێستاوه بێت خێری بۆ خه‌ڵك نابێت‌و خاوه‌نانی ئه‌صلی نه‌وت ده‌بی له‌سه‌رما هه‌ڵره‌زه. به‌عسیه‌كانیش هه‌ر ئێستا به شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و به به‌رگی جۆراوجۆره‌وه له پرۆسه‌ی ئێستادا به‌شدارن.
ناكرێ له كۆنگره‌ی ئه‌م هێزه قومپه‌رست‌و ئیسلامیانه چاوه‌روانی دارشتنی نه‌خشه یان هه‌نگاوێك بكرێت بۆ داهاتویه‌كی باشتر. ئه‌م هێزانه نه ته‌نها به‌رامبه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر ئازادی‌و ئینسانیه‌ت‌و یه‌كسانی مافی هاوڵاتیان‌و پێوانه مودیرن‌و پێشكه‌توانه‌كان، به گشتی ڕوانگه‌یه‌كی كۆنه‌په‌رستانه‌و شۆفینستیان هه‌یه، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌م جۆره كۆنگرانه‌وه دێته‌ده‌ره‌وه بۆ سته‌مكاری‌و هه‌ڵاواردن‌و بێ‌مافی خه‌ڵكی عیراق‌و قولكردنه‌وه‌ی گیژاوی سیاسی ئیستا‌و ئه‌و سیناریۆ كاره‌ساتباره‌یه كه خولقاوه.
*كۆبونه‌وه‌ی سوننه‌كان له توركیا خراپتركردنی بارودۆخی سیاسی عێراق نییه و ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له كاروباری ناوخۆی عێراق؟ پاشان بۆچی ته‌نها سوننه‌كان بانگهێشتده‌كات له به‌یاننامه‌ی كۆتایشدا هه‌ڕه‌شه له‌ئێران ده‌كه‌ن و داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و ده‌كرێت چ لێكدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكرێت؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌كو یه‌كێك له ده‌وڵه‌تانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه، به پێ‌ی به‌رژه‌وه‌ندی‌و تموحاتی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆی له وه‌زعی ئێستای عیراق ده‌خاله‌ت ده‌كات. ده‌وڵه‌تی توركیا له‌لایه‌كه‌وه له پشتی نانه‌وه‌ی فیتنه‌ی شه‌ڕی قه‌ومیه به تایبه‌تی له كه‌ركوك، له نێوان دانیشتوانی كوردزمان‌و توركزمان‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵَێك داروده‌سته‌ی قوتكردوه‌ته‌وه‌و ئه‌م سیاسه‌ته‌یان پێده‌باته پێشه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌و هۆیه‌وه كه خۆی ده‌وڵه‌تێكی فاشیستی قه‌ومیه‌و خه‌ڵكی كوردزمانی توركیای به ئاگروئاسن سه‌ركوت كردوه، به توندی دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی عێراقه‌و نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه ڕووداوێكی وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له توركیاش دابنێت. ئه‌مانه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تری توركیا له عێراق به‌و جۆره مسۆگه‌ر ده‌بێت كه ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی سه‌ركوتگه‌رو سه‌قامگیر ده‌سه‌ڵات په‌یدا بكات. ئه‌مه‌ش زۆرتر له گه‌ڵ مه‌رام‌و به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ئیسلامیه سونیه‌كان‌و ناسیونالیزمی عه‌ره‌بدا دێته‌وه.
*كورد ده‌بێت چی بكات؟ كامه‌یه باشترین ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ من بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، خه‌ڵكی كوردستان‌و ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد لێك جیاده‌كه‌مه‌وه. ئه‌حزابی ناسیونالیست به‌رژه‌وه‌ندی‌و مه‌رام‌و ئامانجی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه كه‌لانی كه‌م ئه‌م 15 ساڵه به كرده‌وه ده‌ركه‌وت كه له‌گه‌ڵ خواست‌و ویست‌و ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا ناكۆكی قوڵی هه‌یه. من ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان چی بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به مه‌رام‌و ئامانجه‌كانی خۆیان، قسه‌یه‌كم نیه‌و ناتوانم ده‌وری ڕاوێژكاری بۆ ئه‌وان بگیرم. به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وێ له‌وه زیاتر قومار به چاره‌نوسی خه‌لكی كوردستانه‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وی له‌وه زیاتر وه‌كو هه‌میشه له‌گه‌ل ناكامیه‌كانی خۆیاندا، خه‌لكی كوردستان دوچاری كاره‌سات بكه‌ن، ده‌بی خۆیان له سیاسه‌ت‌و ملهوری‌و میلیتاریزمی ئه‌مریكا دابرن‌و ریز له راو ئیراده‌ی خه‌لك بگرن.
به‌ڵام له په‌یوه‌ند به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، پێش هه‌رشتێك به‌ڕای من ده‌بێ خۆیان له سیاسه‌ت‌و ستراتیژی ناسیونالیزمی كورد‌و حیزبه‌كانی جیابكه‌نه‌وه. من ساڵی 2002 له كۆنگره‌ی دووه‌می حیزبمان 3 مانگ پێش شه‌ڕی ئه‌مریكا له دژی عێراق، ووتم خه‌ڵكی كوردستان یان ده‌بێ ناسیونالیزمی كورد‌و حیزبه‌كانی تێپه‌ڕێنن‌و خۆیانی لێ جیابكه‌نه‌وه، یان ده‌بێ چاوه‌ڕوانی شكستێكی تر بكه‌ن. ئێستا حه‌قانیه‌تی ئه‌م قسه‌یه ئاشكراتر بووه.
خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ له ده‌وری به‌دیلێكی نوێ‌و ڕادیكال‌و ئازادیخواز، له پێناو جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی بێنه مه‌یدان. ده‌بی داوای ئه‌وه بكه‌ن ده‌ستبه‌جێ ریفراندۆمیكی گشتی‌و ئازاد له كوردستان به‌رپابیت بۆ بریاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌م كۆمه‌لگایه له‌لایه‌ن خه‌لكه‌كه‌یه‌وه. كۆمۆنیزمی كرێكاری ئه‌م رێگاچاره‌یه‌ی به ڕاشكاوی خستوه‌ته‌ڕوو به هه‌موو توانا هه‌وڵی بۆ ده‌دات، حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری به‌دیله. ئه‌م ریگاچاره‌یه‌و ئه‌م به‌دیله ئه‌توانن خه‌لكی كوردستان له هه‌موو مه‌ترسیه‌كانی ئێستا‌و داهاتوو دور بخه‌نه‌وه.
*بۆچی كورد ناتوانێت كارتی گوشار له‌دژی ولاتانی ناوچه‌كه گروپه‌كانی ناو عیراق به‌كاربێنێت له‌بابه‌تی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و هاوكاری pkk و حزبه كوردستانیه‌كانی پارچه‌كانی تر؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌گه‌ر له كورد مه‌به‌ستت خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌ر هێزێكه كه ئامانج‌و سیاسه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ ئامانج‌و ئاره‌زوه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان جووته، پیم وا نیه ئه‌م جۆره یاریكردنه، به‌كه‌ڵكیان بیت. بۆ هه‌ر هێزێكی ئازادیخواز په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ك ده‌بێ له‌سه‌ر بناغه‌ی سیاسه‌تێكی ئوصولی‌و شه‌فاف‌و ڕۆشن بێت له خزمه‌تی خه‌ڵك‌و به‌ره‌ی ئازادیخوازی، نه‌ك ده‌ست تێكه‌ڵكردن به مه‌به‌ستی ڕقه‌به‌ری‌و فشارهێنان بۆ نه‌یار. ئه‌مه له راستیدا نه‌ریتی هه‌میشه‌یی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد بووه، ئه‌وان هه‌موو ئه‌و كارتانه‌یان چه‌ندین جار ڕاكێشاوه. له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌م دۆستایه‌تیان كردوه‌و هه‌م له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و جیهان شه‌ڕو كوشتاریان كردووه. له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش له مێژوودا له په‌یوه‌ندی واوه‌ترچوون.
به بروای من نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه ئیوه باستان كرد، به‌لام به دریژایی ئه‌م ده‌وره‌یه له سالی 1991ه‌وه تا ئیستا، ئاكامه‌كانی خۆگریدانه‌وه‌ی ئه‌حزابی ناسیونالیست به ستراتیژی ئه‌مریكاو نه‌زمی نوی له عیراقدا، له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیدا به ده‌ردو محنه‌ت بۆ خه‌لك ته‌واو بوو. به بروای من له‌م ده‌ورانه‌داو تا ئیستاش قلشتی گه‌وره كه‌وته ناو هاوكیشه‌ی سیاسی جیهانه‌وه، ئه‌حزابی ناسیونالیست وه‌كو خۆیان ده‌لین ناچار نه‌بون به خۆگریدانه‌وه به كۆنه‌په‌رستانه‌ترین قوتب‌و سیاسه‌تی جیهانیه‌وه. ئیستاش ده‌توانن دریژه به‌م كاره نه‌ده‌ن، نه‌ك ته‌نها وه‌كو كارتی گوشار به‌لكو ده‌كریت وه‌كو سیاسه‌تیكی ئوصولی‌و دروست، له جیاتی پالدان به به‌ره‌یه‌كی كۆنه‌په‌رستی وه‌كو ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی كه هیچ باوه‌ریكیان به مافه ره‌واكانی خه‌لكی كوردستان نیه، له‌گه‌ل ئه‌و هیزو بزووتنه‌وه‌و لایه‌نانه‌ی جیهان، په‌یوه‌ندی بگیریت‌و دۆستایه‌تی‌و نزیكایه‌تی بكریت، كه ده‌توانی پشتیوانی واقعی ماف‌و ئازادی خه‌لكی كوردستان بن. به‌لام ئه‌وان له میژوودا ئه‌و شه‌هامه‌ت‌و كارامه‌ییه‌یان له خۆ نیشان نه‌داوه. هه‌میشه تا ده‌وله‌تانی كۆنه‌په‌رست ده‌ستیان نه‌نابیت به روویانه‌وه ئه‌مان كۆلیان نه‌داوه له خزمه‌ت كردنیان. وه‌كو سه‌ربازی بی موچه. ئیستاش پیده‌چیت بیانه‌وی هه‌ر وا بكه‌ن.
*نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌كاركردنی حكومه‌ت هه‌رێم و په‌رله‌مان و ده‌زگاكانیدا، یه‌كێك نابێت له‌فاكته‌ره‌كانی شكستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتی رودانی قه‌یرانه‌كاندا؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ حكومه‌تێك كه به پرۆسه‌یه‌كی هه‌تا بڵێ‌ی نا شه‌فاف پێكهاتبێت‌و به زۆره‌ملی په‌نجه‌مۆری خه‌ڵكیان به ناوی هه‌ڵبژاردنی ئازاده‌وه بۆ وه‌رگرتبیت، حكومه‌تێك كه جه‌ماوه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به ڕیزی ده‌یان هه‌زاریه‌وه له دژی فه‌سادو تاڵان‌و بڕۆ ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه‌و ڕژاونه‌ته شه‌قامه‌كانه‌وه، حكومه‌تێك كه هاوڵاتیان له‌سه‌ر چه‌ند خواستی ساده‌ی وه‌كو ئاو‌و كاره‌باو…به‌رگولله بدات، حكومه‌تێك كه سه‌ران‌و به‌رپرسانی له‌سه‌ر حسابی سفره‌ی خاڵی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بوون به ملیاردێر. ناتوانێ شه‌فافیه‌تی هه‌بێت. ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، هیچ كات باوه‌ریان به‌وه نه‌بووه خه‌ڵكی به هوشیاریه‌وه ده‌خاله‌ت بده‌ن له پرۆسه سیاسیه‌كاندا، به‌ڵكو هه‌میشه پیلانه‌كانیان بۆ ئه‌وه بووه خه‌ڵك بكه‌ن به له‌شكری ڕه‌شی سیاسه‌ته‌كانی خۆیان. ئه‌م حیزبانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجیان له‌گه‌ل ئامانجی خه‌لك یه‌ك شت نه‌بوه‌و نیه، بۆیه هیچ كات نه له رابردوو نه له ئیستادا، له‌گه‌ل خه‌لك شه‌فافیه‌تیان نه‌بوه‌و سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌كانی خۆیان به شه‌فافیه‌ته‌وه بۆ خه‌لك به‌یان نه‌كردوه. هه‌ر بۆیه باوه‌ڕیشیان به هێزی هوشیاری خه‌ڵك نه‌بوه‌و پشتیان پێ نه‌به‌ستووه، به‌ڵكو هه‌میشه نه‌ریتیان وابووه كه له كێشه‌و قڵشتی نێوان هێزه ناوچه‌یی‌و جیهانیه كۆنه‌په‌رستانه‌كاندا، ببن به مه‌قاشی ده‌ستی لایه‌كیان و ئه‌مه بكه‌ن به ڕێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی خۆیان. ئێستاش له‌مه زیاتریان لێ چاوه‌روان ناكرێت.
*ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ئێستادا، چه‌ند شیاوه‌و چه‌نده خه‌ته‌ره؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ به بڕوای من هه‌ل‌ومه‌رج بۆ سه‌ربه‌خۆی شیاو‌و له‌باره‌و جیانه‌بونه‌وه‌و درێژه كێشانی ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا خه‌ته‌ری هه‌یه نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی. راگرتنی كۆمه‌لگای كوردستان له وه‌زعیه‌تی ئیستادا، یان لكانه‌وه‌ی به عێراقه‌وه، له زۆر روه‌وه له ئیحتماله هه‌ره خه‌ته‌ره‌كانن به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی ئه‌م كۆمه‌لگایه.
ریبوار ئه‌حمه‌د 7-1-07