ریبوار ئه‌حمه‌د:
رووداوه‌كانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی له عیراقدا، ته‌نها یه‌كیك له ئاكامه خویناوی‌و كاره‌ساتباره‌كانی جه‌نگ‌و پرۆژه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌مریكای بۆ ئیستای عیراق، هه‌روه‌ها ناكامیه سیاسیه‌كانی تا ئیستای، به شیوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته نمایش كرد. ئه‌و سیناریۆ ره‌شه‌ی كه به جه‌نگی ئه‌مریكا ده‌ستی پێ‌كرد به‌رده‌وام به نه‌خشه‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و قولبونه‌وه‌ی زیاتر پالی پیوه‌نراوه. به‌ریخستنی جه‌نگ‌و گۆرینی عیراق به مه‌یدانیكی گه‌رمی شه‌رو كیشمه‌كیشی تیرۆریستی له‌گه‌ل ئیسلامی سیاسی، راكیشانی ده‌ستی هیزو تاقمه ئیسلامی‌و قه‌ومی‌و عه‌شایه‌ریه‌كان بۆ سه‌ر دلی خه‌لك‌و كورسی حوكم، هه‌ولدان بۆ سه‌پاندنی به‌دیلی قه‌ومی‌و تائیفی به‌سه‌ر كۆمه‌لگای عیراقدا، دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات‌و ده‌سته‌به‌ندی كردنی هاولاتیان له‌سه‌ر بناغه‌ی قه‌وم‌و دین‌و مه‌زهه‌ب، جگه له تیكدانی شیرازه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و خولقاندنی زه‌مینه‌ی شه‌رو پیككدادانی كۆنه‌په‌رستانه‌و ده‌رگا ئاوه‌لاكردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌سته‌و تاقمیكی قه‌ومی‌و ئیسلامی خۆیان چه‌كدار بكه‌ن‌و له گۆشه‌یه‌كدا خۆیان به‌سه‌ر خه‌لكدا بسه‌پینن، هیچی تر نیه. له هه‌مانكاتدا ئه‌م رووداوانه‌و دامه‌نی فراوانی كه چه‌ندین شاری عیراقی گرتوته‌به‌ر، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا به فراوانی به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تی خه‌لك قه‌راری گرتوه‌و له‌سه‌ر بوركانیك دانیشتوه كه هه‌موو ساتیك ده‌كری بته‌قیته‌وه. ئه‌مه بناغه‌ی به‌رینبونه‌وه‌و به‌شداری خه‌لكه له رووداوه‌كانی ئیستادا، نه‌ك لایه‌نگری له تاقمه ئیسلامیه كۆنه‌په‌رسته‌كان. تاقمی صدرو پاشماوه‌كانی به‌عس‌و به گشتی تیرۆریزمی ئیسلامی، له غیابی ریزی سه‌ربه‌خۆ خه‌لكدا بونه‌ته هانده‌ری ته‌قینه‌وه‌ی بوركانی ناره‌زایه‌تی خه‌لك‌و ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن به ده‌ستمایه بۆ ئانامجه كۆنه‌په‌رستانه‌كانی خۆیان.
هه‌روه‌ها خودی هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستا بواری به‌رووی ده‌سته‌وتاقمی له بابه‌ت تاقمه‌كه‌ی مقتدی صدر كردوه‌ته‌وه ب‌و ئه‌وه‌ی به شمیرو قه‌مه‌وه سه‌ر به‌رزبكه‌نه‌وه‌و بكه‌ونه په‌لاماردامی سه‌ره‌تایترین مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك‌و هه‌موو سیمایه‌كی مه‌ده‌نی. سیناریۆی ره‌ش به‌و راده‌یه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و ژیانی كۆمه‌لایه‌تی تیكروخاند به هه‌مان راده بورای بۆ هاتنه‌مه‌یدانی ئه‌م تاقمانه خولقاند. ئیسلامی سیاسی به ماهیه‌تی خۆی هیزی سیناریۆی ره‌شه‌و هه‌ل‌ومه‌رجی به‌م جۆره له‌بارترین زه‌مینه ده‌دات به نه‌ش‌و نماكردنی. شه‌ری ئه‌مریكاو سیاسه‌ته‌كانی به‌راستی بواری به‌رووی ئیسلامی سیاسی‌دا ئاوه‌لاكرد. به‌شیك له‌م داروده‌ستانه خۆیان بوونه ده‌سكه‌لای ئه‌مریكاو هاوكاری جه‌نگی كۆنه‌په‌رستانه‌ی، به‌شه‌كه‌ی تریان به شیوازی جیاجیا قناعی وه‌ستانه‌وه دژی داگیركاری ئه‌مریكایان له‌سه‌ر كرد‌و بوون به‌لایه‌كی شه‌رو پیشبركێ‌ی تیرۆریستی له‌گه‌ل ئه‌مریكادا.
تاقی “الحوزه” سه‌ر به صدر وه‌كو تاقمیكی تیرۆریستی ئیسلامی ته‌نها له ماوه‌ی یه‌كسالی رابردوودا به ده‌ورو كاركردی خۆیان دوژمنایه‌تی كویرانه‌ی خۆیان له‌گه‌ل ئازادی‌و ئینسانیه‌ت‌و هه‌موو سیمایه‌كی مه‌ده‌نی نیشانداوه. ئه‌مانه فتوای قه‌تلی كۆمۆنیسته‌كان‌و ئازادیخوازانیان په‌خشانه‌وه، به درندانه‌ترین شیوه ژنان‌و پیره‌وانی دیانه‌ته‌كانی تریان كوشتار كرد، سینه‌ماو شوینه مه‌ده‌نیه‌كانیان ته‌قانده‌وه، خه‌بات‌و ریكخراوی كریكاران‌و بیكارانیان دایه به‌ر په‌لامار، گیرفان‌و سفره‌ی خالی خه‌لكیان داته‌كاندو سه‌رانه‌یان له خه‌لك سه‌ند، به زه‌بری ملیشیای چه‌كدار داب‌و نه‌ریتی كۆنه‌په‌رستانه‌یان به‌سه‌ر خه‌لكدا فه‌رز كرد. له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌مریكا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو، به‌لام ته‌نها ئه‌وكاته‌ی ئه‌م تاقمه كه‌وتنه یاخی بوون له ئه‌مریكا خرانه لیستی تیرۆریزمه‌وه. ئه‌مه پیش هه‌موو شتیك پوچی‌و پیوانه‌ی دوو لایه‌نه‌ی ئه‌مریكا بۆ تیرۆریزم ئاشكرا ده‌كات. نیشانیده‌دات تیرۆریزم له روانگه‌ی ئه‌مریكاوه ته‌نها ره‌مزی ناویكه بۆ هه‌ركه‌س‌و لایه‌نیك كه به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا بوه‌ستیته‌وه.
كیشه‌ی تاقمی صدر له‌گه‌ل ئه‌مریكا، شه‌رو كیشه‌یه‌كی كۆنه‌په‌رستانه‌یه، نه‌ك هه‌ر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به خواست‌و ئامانجه‌كانی خه‌لكی عیراقه‌وه نیه بۆ رزگاربوون له سیناریۆی سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌و به‌دیله كۆنه‌په‌رستانه‌كانی ئه‌مریكا، به‌لكو هه‌ولیكه بۆ قولكردنه‌وه‌ی وه‌زعی نائه‌منی‌و تیكدانی زیاتری ژیانی كۆمه‌لایه‌تی‌و داروخاندنی مه‌ده‌نیه‌ت. ئه‌م تاقمه هه‌لگری ئالای به‌دییلیكی كۆنه‌په‌رستانه‌تر له به‌دیلی ئه‌مریكان. بۆیه مه‌رجیكی گرنگی كۆتایهنان به وه‌زعی ئیستا‌و بوژانه‌وه‌ی ژیانی مه‌ده‌نی‌و ئازادی‌و ئه‌منیه‌تی كۆمه‌لگای عیراق، له مه‌یدان وه‌ده‌رنان‌و ده‌سكۆتاكردنی ئه‌م جۆره ده‌سته‌و تاقمانه‌یه. ئه‌مه مه‌یدانی گرنگی خه‌باتی كۆمۆنیزم‌و خه‌لكی ئازادیخواز‌و حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق پیكده‌هینیت. خه‌لكی ئازادیخواز ناتوانن‌و نابی به هیچ به‌هانه‌یه‌ك خۆیان تیكه‌ل به شه‌رو كیشه‌ی ئه‌م تاقمانه بكه‌ن، ئه‌مانه ده‌بێ هاوكات له‌گه‌ل ئه‌مریكاو ده‌ست‌وپیوه‌نده‌كانی بكه‌ونه به‌رامبه‌ر خه‌بات‌و ناره‌وایه‌تی خه‌لك‌و ده‌وریان له كاربخریت.
بیگومان سیاسه‌ت‌و شیوازی ئه‌مریكا له كیشمه‌كیش له‌گه‌ل ئه‌م تاقمانه، هیچ لیكچونیكی له‌گه‌ل ئه‌و كاره‌دا نیه كه به‌ری ئازادیخوازی ده‌بی بیكات. ئه‌مریكا هیچ كیشه‌یه‌كی له‌گه‌ل تیرۆریزم‌و ملهوری ئیسلامی سیاسی دژی خه‌لك نیه، هه‌ر بۆیه له‌لایه‌ك بالی به‌شیك له‌م ده‌سته‌و تاقمانه بۆسه‌ر كورسی ده‌سه‌لات راده‌كیشێ‌و ده‌یانكات به حاكمی سه‌ر خه‌لك‌و له پشتی تیكه‌ل كردنی دین‌و ده‌وله‌ت راده‌وه‌ستیت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به پێ‌ی مه‌نتقی خۆی له ده‌ورو كاركردی تاقمی صدرو ته‌نانه‌ت كوشتاری وه‌حشیانه‌ی مه‌ده‌نیه ئه‌مریكایه‌كان له شاری فه‌لوجه، كه‌لك وه‌رده‌گریت بۆ له‌شكركیشی‌و میلیتاریزم‌و به‌هانه په‌یداكردن بۆ مانه‌وه له عیراق. ئه‌مانه‌ش هه‌موو له پال ئه‌و شیوازانه‌وه كه له‌م شه‌رانه‌دا ده‌یگریته‌پیش، وه‌كو بۆمبارانی كویرانه‌و درندانه‌ی شاره‌كان‌و كوشتاری خه‌لكی مه‌ده‌نی‌و ته‌نانه‌ت دانانی گه‌مارۆی سه‌ربازی‌و ئابوری له‌سه‌ر خه‌لك، زیاتر زه‌مینه بۆ كار‌و هه‌لسورانی ئه‌م تاقمانه خۆش ده‌كات. به زۆر پال به خه‌لكه‌وه ده‌نیت بۆ ئه‌وه‌ی به ناچاری بخزینه ریزی ئه‌م به‌ره كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌وه.
بنه‌مای سه‌ره‌كی راگرتن‌و دریژپیدانی ئه‌م وه‌زعه‌ی ئیستا‌و به‌م پیه‌ش مانه‌وه‌ی ده‌رگا به ئاوه‌لایی له رووی ئه‌م تاقمه ئیسلامیانه‌دا، سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عیراق‌و له‌وانه خودی نه‌خشه‌یه‌كه كه ئه‌مریكا به ناوی “سپاردنی ده‌سه‌لات به عیراقیه‌كان” ته‌رحی كردوه‌و كاری بۆ ده‌كات. له راستیدا ئه‌مریكا به‌م جۆره خه‌ریكه راسته‌وخۆ نان‌و گوزه‌رانی خه‌لكی عیراق به كۆنته‌رات ده‌دان به مشتیك كۆنه‌په‌رست‌و تاوانكاری قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و عه‌شایه‌ری كه هه‌ر كامیان خاوه‌نی فایلیكی ئه‌ستوری تاوانكارین له دژی خه‌لك‌و به كرده‌وه له خولقاندنی ئه‌م وه‌زعیه‌ته‌دا ده‌وریان گیراوه. به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆزقالیك ده‌ور بۆ ئیراده‌و ده‌خاله‌تی خه‌لك قایل بیت، ده‌یه‌وێ ده‌سه‌لات بسپیری به كۆمه‌له داروده‌سته‌یه‌كی خۆی كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاو تاقمه‌كه‌ی خۆیان نوینه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س ناكه‌ن. بیناكردنه‌وه‌ی ده‌وله‌ت به پێ‌ی ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و دینی‌و ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یی هه‌ر سه‌ره‌ك خیل‌و عه‌شیره‌ت‌و قه‌وم‌و تائیفه‌یه‌ك ، دارشتنی “قانونی ئیداره‌ی وولات” له‌سه‌ر بناغه‌ی پیخشاندن له هه‌ویه‌تی ئینسانی هاولاتیان‌و ده‌ستبه‌ندی كردنیان به‌پێ‌ی قه‌وم‌و تائیفه‌و عه‌شیره‌ت، پرۆژه‌یه‌كه بۆ راگرتنی كۆمه‌لگا له ناو سیناریۆی ره‌ش‌و ئه‌و شه‌روكیشه‌یه‌ی كه ئیستا له ئارادایه.
وه‌زعیه‌تی ئیستا ده‌كرێ‌و ده‌بێ كۆتایی بیت. ده‌ركیشانی عیراق له نیو ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و ژیانی كۆمه‌لایه‌تی له عیراقدا، له گره‌وه‌ی له مه‌یدان وه‌ده‌رنانی ئه‌و هیزو لایه‌نانه‌یه كه ئه‌م وه‌زعه‌یان خولقاندوه, به‌نده به ده‌سكۆتاكردن‌و له كارخستنی ده‌وری ئه‌مریكاو ئیسلامی سیاسی‌و ناسیونالیزمه‌وه.، به‌نده به ناكام كردنه‌وه‌ی به‌دیله كۆنه‌په‌رسته‌كانی ئه‌م هیزانه‌و به‌رپاكردنی ده‌وله‌تیكی سكولاری غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینیه‌وه كه ته‌واوی ئازادیه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك‌و یه‌كسانی هه‌موو دانیشتوان به‌ده‌ر له قه‌ومیه‌ت‌و دین‌و مه‌زهه‌ب‌و جنس مسۆگه‌ر بكات. ئه‌مه‌ش كاری به‌ره‌ی ئازادیخوازی‌و جه‌ماوه‌ری كریكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و خه‌لكی ئازادیخوازه، كاری كۆمۆنیزم‌و حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراقه.
خه‌لكی عیراق ساله‌هایه به ده‌ست فاشیزم‌و سه‌ركوت‌و كۆنه‌په‌رستی رژیمی فاشیستی به‌عسه‌وه ده‌نالینن، ساله‌هایه قوربانی ده‌ده‌ن له پیناو كۆتایهینان به حاكمیه‌تی ره‌شی ئه‌م رژیمه، ئاواتیان ئه‌وه‌بوو كه به رووخانی رژیمی به‌عس ئازادی‌و سكولاریزم‌و خۆشگوزه‌رانی بال به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا بكیشێ، ژنانی عیراق خوازیاری یه‌كسانی‌و هه‌لپیچانی داب‌و نه‌رینی كۆنه‌په‌رستانه‌و پیاوساری بوون، خوازیاری ئه‌وه بوون به رووخانی رژیمی به‌عس سته‌م‌و هه‌لاواردن‌و كۆیلایه‌تی جنسی له ریشه‌وه هه‌لپیچریت، لاوان به ئومیدی ئه‌وه بوون رووخانی رژیمی به‌عس ده‌رگا به‌رووی ئاوات‌و ئاره‌زووه مودیرنه‌كانی ئه‌واندا بكاته‌وه. به‌لام دوای رووخانی رژیمی به عس له ئاكامی شه‌ری ئه‌مریكادا هه‌موو ئه‌و ئاوات‌و ئامانجانه‌ی خه‌لكی عیراق له جیگای خۆیان بێ‌وه‌لام ماونه‌ته‌وه. ئه‌م یه‌كساله له هه‌موو كاتیك ئاشكراتر نیشانیداوه كه ته‌نها حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری به‌دیل‌و وه‌لامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئاوات‌و ئامانجانه‌یه. له ماوه‌ی ئه‌مساله‌دا به راوه‌ستانی په‌یگیرانه‌ی له مه‌یدانه جیاجیاكانی نه‌به‌ردی خه‌لك له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانی ئه‌م سیناریۆ ره‌شه، گیرانی ده‌وری رابه‌رو ریكخه‌ری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له پیناو نان‌و مه‌سكه‌ن‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی‌و یه‌كسانی، ئه‌م حیزبه نیشانیداوه كه ته‌نها زه‌مانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی خه‌لكی عیراقه. به‌رنامه‌و سیاسه‌تی ئه‌م حیزبه‌ش له بالاترین ئاستدا تاكه وه‌لامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خواست‌و ئامانجانه‌یه. به‌لام گومان له‌وه نیه كه ده‌سته‌به‌ر بوونی ئه‌و ئاوات‌و ئامانجانه له گره‌وی ریكخراوبونی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لك له ده‌وری سیاسه‌ت‌و به‌دیلی ئه‌م حیزبه‌و به‌هیزكردنیتی وه‌كو هیزیكی سیاسی كاریگه‌رو جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆ كه بتوانی ده‌وری ئه‌مریكاو هیزه‌كانی سیناریۆی ره‌ش له كاربخات‌و به‌دیلی ئازادیخوانه له عیراقدا بچه‌سپینێ. هیزی ملیونی خه‌لكی عیراق ده‌بێ له ده‌وری ئه‌م به‌دیله‌ی خۆیان كۆبنه‌وه‌و به‌هیزی بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌رو كیشه‌یه‌ی كه ئیستا زۆریك له شاره‌دو ناوچه‌كانی داگرتووه، جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری هاوكات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ده‌بێ ریزی خۆیان له ریزی هه‌ردووی ئه‌م كیشمه‌كیشه جیاواز رابگرن، ناتوانن وه‌كو جه‌بهه‌یه‌كی بێ‌لایه‌ن ته‌ماشای شه‌ری تیكدانی ژیان‌و ئه‌منه‌یه‌ت‌و مه‌ده‌نیه‌تی كۆمه‌لگاكه‌یان بن. ئیستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌م جه‌بهه‌یه‌ش به ریزیكی فراوان‌و ریكخراو چه‌كداروه پی بنیته مه‌یدان‌و شار‌و گه‌ره‌كان له ده‌ستی هه‌ردوولای ئه‌م شه‌ره ده‌ربهینن‌و خۆیان به ده‌سته‌وه‌یان بگرین، ریكخراوبوون له ده‌وری حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری‌و ریكخراوه جه‌ماوه‌ره‌یه‌كان، دامه‌زرانی بنكه‌ی گه‌ره‌كه‌كان‌و به ده‌سته‌وه‌گرتنی ئیداره‌و ئه‌منه‌یه‌تی شار‌و گه‌ره‌ك له ریگای ئه‌م بنكانه‌وه، كاریكه ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاوی بۆ هه‌لگیرێ.