ریبوار ئه‌حمه‌د:
دوای ئه‌وه‌ی حمیدی تقوائی له یه‌كه‌مین نامه‌ی كراوه‌ی بۆ من هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له به‌رامبه‌ر هه‌لویستی ئیمه سه‌باره‌ت به جیابونه‌وه له حككا، ده‌ست بۆ تیكدانی ئینسجامی ریزه‌كانی حیزبمان ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی راسته‌خۆ به دوای په‌یامه‌كه‌ی حمیدی تقوائیدا مسته‌فا سابیر‌و محسن ئیبراهیمی‌و ئازه‌ری ماجدی راشكاوانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانگه‌وازی ریزه‌كانی حیزبی ئێمه‌یان كرد بۆ شۆرش‌و رابه‌رین له دژی رابه‌ری، ژماره‌یه‌ك له هاوریان پشتیوانی خۆیان له‌م بانگه‌وازو پرۆژه‌یه ده‌ربری. تا ئه‌و جیگایه‌ی كه ئه‌م هاوریانه خیلافی سیاسیان له‌گه‌ل هه‌لویستی رابه‌ری ده‌ربری بۆ ئیمه مه‌سه‌له‌یه‌كی ساده بوو‌و وه‌كو مافیكی ئه‌وان چاومان لی كرد، له‌م باره‌یه‌وه كه‌نالی ئوصولی تشكیلاتی دیاریكرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هاورییه‌ك هه‌ر بۆچونیكی هه‌یه بێ ریگری بۆ ریزه‌كانی حیزبی ته‌رح بكات. له‌وانه به نوسراو، پاشان به دانانی سمینار له وولاته جیاجیاكان‌و له ناوخۆی عیراق له‌گه‌ل تشكیلات، دانانی سمیناری مه‌ركه‌زی له ده‌ره‌وه..سه‌رئه‌نجامیش رامانگه‌یاند كه دوای خستنه‌رووی بۆچونه جیاوازه‌كان هه‌ر كه‌س هه‌ر ته‌رح یان پلاتفۆرمیكی هه‌بیت به تایبه‌تی مخالف به هه‌لویستی رابه‌ری ده‌عوه‌ت ده‌كریت بۆ پلنیۆم‌و ده‌توانێ له‌ویش قسه‌ی خۆی بكات‌و هه‌ولدات نه‌زه‌ری خۆی بكات به نه‌زه‌ری حیزب.
هاوریانیكی زۆر به‌م جۆره رای خۆیان ده‌بری‌و له كۆبونه‌وه‌و جلسات‌و سمیناره‌كان به‌شدارییان كرد‌و قسه‌ی خۆیان كرد‌و قسه‌ی رابه‌ریشیان بیست‌و سه‌رئه‌نجام ئینسجامیكی بالا به‌ده‌ست هات. به‌لام هاوریانیكی دیكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستیان كرد به خروقاتی مه‌وازینی حیزبی به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی خیلافی سیاسی‌یان هه‌یه. ئیمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه هیچ ریگریه‌ك بۆ خیلافی سیاسی‌و ده‌ربرینی نیه، ته‌نها مه‌رجمان ئه‌وه‌یه كه پیره‌وی له ئوصولی حیزبی‌و مه‌وازین بكریت. به‌لام هاوریانیك له‌م بواره‌دا ده‌ست به‌جێ په‌نایان بۆ خروقاتی حیزبی برد، به بلاوكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی نوسراوه‌كانیان بێ‌گویدانه میكانیزمی حیزبی، یان به یاخی بوون له حیزب‌و ته‌حریم كردنی كۆبونه‌وه حیزبیه‌كان له‌گه‌ل رابه‌ری، یان به دانانی مه‌رج بۆ به‌شداری له‌و جلساتانه، به ئاماده نه‌بون له سمیناری كادران، به ئیمزا كۆكردنه‌وه له دژی رابه‌ری…
ئیمه چه‌ندین جار ئه‌و هاوریانه‌مان ئاگادار كرده‌وه كه نابێ خیلافی سیاسی‌و خرقی مه‌وازینی حیزبی تیكه‌ل بكه‌ن، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ریگه پیدراوه به‌لام ریگا به‌وه‌ی دووه‌میان نادریت. ئه‌م هاوریانه له دریژه‌ی هه‌وله‌كانیاندا بۆ بردنه پیشی نه‌خشه‌و بریارنامه‌ی تیكده‌رانه‌و ئینحلال ته‌له‌بانه‌ی حككا له دژی حیزبی ئیمه، په‌نایان برد بۆ پیكهینانی شعبه‌ی حككا له ناو حیزبی ئیمه‌دا له ژیر ناوی “فراكسیونی به‌رگری له منصور حكمت”. ئه‌وه‌ش كه به ناوی پلاتفۆرمی ئه‌م فراكسیونه‌وه خستیانه روو له هه‌موو شتیك ئاشكراتر ئه‌وه‌ی نیشانده‌دا كه ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی‌و لیكچونی له‌گه‌ل فراكسیون نیه، ئه‌وه‌ی ته‌رحیان كرد سه‌رتاپای بێ ره‌بت بوو به ئه‌جنده‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری‌و كۆمه‌لگای عیراقه‌وه‌و به ته‌واوی ره‌نگدانه‌وه‌ی بریارنامه‌و سیاسه‌تی حككا بوو له دژی حیزبی ئیمه. ئه‌م هاوریانه ته‌نانه‌ت رانه‌وه‌ستان له‌سه‌ر وه‌لامی رابه‌ری‌و بواریكیان نه‌دا بزانن رابه‌ری چیان وه‌لام ده‌داته‌وه، 4 رۆژ دوای داوه‌كه‌یان له ناكاو له كۆنگره‌ی حككاوه رۆژی 18/9 به شیوه‌یه‌كی غه‌یره حیزبی‌و ناقانونی “فراكسیون”ه‌كه‌ی خۆیان راگه‌یاند. ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه‌كی دیكه بوو كه نیشانی‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێ‌ی ده‌لین فراكسیون شعبه‌ی حككایه نه‌ك هیچی تر، چونكه ئه‌وان بۆ دروست كردنی فراكسیون ناچار نه‌بوون رۆژی 18ی مانگ رایبگه‌یه‌نن، ده‌كرا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ئارامیه‌وه له‌گه‌ل رابه‌ری قسه‌ی له‌سه‌ر بكریت‌و به بێ هه‌راوهوریاو كیشه به ئه‌نجامیكی مه‌نتقی بگات. به‌لام ئه‌وه‌ی پیویستی ده‌كرد ئه‌م پرۆژه‌یه به هه‌ر نرخیك بووه رۆژی 18/9 رابگه‌ینه‌رێ، نه به‌رژه‌وه‌ندی حككع‌و نه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌لگای عیراقه‌وه هه‌بوو، به‌لكو ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حككا وای ده‌خواست، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگره نا قانونیه‌كه‌یه‌وه نیشانبدات كه فراكسیونیك له حككعیش له‌وێ ئاماده‌یه‌و پشتیوانیان ده‌كات. هه‌ر له‌ویش بۆ خزمه‌تی هه‌مان سیاسه‌تی ئینحلال ته‌له‌بانه 4 له‌م هاوریانه خۆیان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككا كاندید كرد‌و له هه‌مان روانگه‌شه‌وه ده‌نگ به هه‌ر چواریان درا.
له هه‌موو سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هاوریانه نامه‌و تعمیمی ناوخۆیی تشیكلاتیان دایه ده‌ست حیزبیكی دیكه‌و ته‌نانه‌ت له‌كۆنگریه‌كی عه‌له‌نیه‌وه بۆ كۆمه‌لگاو هه‌موو ئه‌حزابی دیكه‌یان ئاشكرا كرد. رابه‌ری حیزب نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی 5 كه‌س له‌م هاوریانه كرد به عنوانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و كادری حیزب، كه‌چی ئه‌وان له مینبه‌ری كۆنگره‌ی عه‌له‌نی حككاوه ئاشكرایان كرد. ئه‌وه سه‌رتایترین ئوصولی حیزبیه كه هیچ ئه‌ندامیكی حیزب به هیچ به‌هانه‌و له هیچ حالیكدا بۆی نیه نامه‌ی داخلی حیزبه‌كه‌ی به‌ریته ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی حیزب‌و ئاشكرای بكات. كه‌سیك كه ئه‌م كاره ده‌كات ئیتر مانای وایه قابیلی ئعتماد نیه‌و ناتوانی له ریزه‌كانی حیزب‌دا بمینیته‌وه‌و هیچ نهینیه‌كی حیزب بزانێ. ئیتر ئه‌و ئیعتماده له ده‌ست ده‌دات كه حیزبه‌كه‌ی بتوانێ هیچ نامه‌و نهینیه‌كی حیزبی بخاته به‌رده‌ستی. له‌م باره‌یه‌وه به‌دروست له‌لایه‌ن ریزه‌كانی تشكیلات‌و كادرانی حیزبه‌وه به لیشاو ده‌نگی ناره‌زایه‌تی به‌رزبوه‌وه، به‌لام ئیمه له پیناو مامه‌له‌یه‌كی ده‌قیقی سیاسی له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌كه نه‌رمیمان نواند.
دوای ئه‌وه‌ی رابه‌ری له‌م باره‌یه‌وه دانی به جه‌رگی خۆیدا ناو ئاگاداری كردنه‌وه‌و مۆله‌تی پییدان كه ده‌ست له خورقات هه‌لگرن‌و پابه‌ندی مه‌وازین‌و ئوصولی حیزبی بن، كه‌چی هاوریان هه‌ر دریژه‌یان به پیشیلكاریه‌كانی خۆیان ده‌دا‌و ته‌نانه‌ت تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌دایه پال رابه‌ری كه ریگای ده‌ربرینی خیلافی سیاسیان لی ده‌گرێ‌و “مافه فردی‌و مه‌ده‌نیه‌كانیان پیشیل ده‌كات”. به‌م پێیه‌ش كه‌وتنه راگه‌یاندن ده‌ركردن له سایته‌كانه‌وه به ناوی فراكسیون‌و سایته‌كانیان كرده مه‌یدان‌و كه‌نالی پیلیمیكیان له‌گه‌ل رابه‌ری، سه‌رئه‌نجامیش ساتیكیان داناوه كه له‌و سایته‌وه له‌گه‌ل رابه‌ری مجاده‌له ده‌كه‌ن. سه‌یر له‌وه‌یه كه هه‌م ناو هه‌م پلاتفۆرمی راگه‌یه‌نراوی ئه‌م هاوریانه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه پیش‌تر خستبویانه به‌رده‌م رابه‌ری.
سه‌رئه‌نجام رابه‌ری له‌سه‌ر بناغه‌ی لیستی خۆرقاته‌كان ئیجرائاتی پیویستی به‌رامبه‌ر چوار كه‌س له‌م هاوریانه كرد‌و ئه‌وانی دیه‌كه‌شی ئاگاداركردوه كه ده‌ست له خروقات هه‌لگرن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا كۆمه‌لیك له‌م هاوریانه ئیعتراز‌و ئیدانه نامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر سایته‌كه‌یان بلاوكردوه‌ته‌وه له دژی رابه‌ری، كه پره له ئیتهامات‌و قسه ووتن به رابه‌ری‌و له‌م باره‌یه‌وه هه‌موو سنوریكی ئوصولی حیزبیان به‌زاندوه‌و خودی ئه‌مه جیگای لیپرسینه‌وه‌ی جدیه. به‌لام جیاواز له‌مه پیویست ده‌كات له باره‌ی به‌لگه‌كانی ئه‌م هاوریانه‌وه كه له ئیدانه نامه‌كه‌یاندا هیناویانه چه‌ند خال روشنبكریته‌وه.
1/ هاوریان ئیمه خه‌تابار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه به پێ‌ی به‌ندی 3 بنه‌ما ریكخراوه‌یه‌كانی حیزب “مافی فه‌ردی‌و مه‌ده‌نی ئه‌وانمان پیشیل كردوه به‌وه‌ی كه توجیهمانداوه له كۆنگره‌ی حككا به‌شداری نه‌كه‌ن‌و دواتریش له‌سه‌ر ئه‌مه ئیجرائاتمان به‌رامبه‌ریان كردوه”. وا دیاره هاوریان ده‌یانه‌وێ مافی فه‌ردی‌و مه‌ده‌نی‌و مه‌وازینی حیزبی تیكه‌ل بكه‌ن، ئه‌وه له بیر ده‌به‌نه‌وه كه هه‌ریه‌ك له ئیمه به‌وپه‌ری ئازادی فردی‌و مه‌ده‌نی خۆمانه‌وه رۆژیك هاتوینه ناو حیزبه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ریككه‌وتوین كه به‌پێ‌ی ئوصول‌و مه‌وازینی حیزبی پیكه‌وه له‌م حیزبه‌دا كاربكه‌ین. مه‌وازینی حیزبی‌و ئوصولی ریكخراوه‌یی له نیوان ئیمه‌دا وه‌كو ئه‌ندامانی حیزب په‌یماننامه‌ی نیوانمانه بۆ پیكه‌وه كاركردن، كه‌چی كاتیك پیره‌وی له‌و په‌یماننامه‌یه وه‌بیری هاوریان ده‌هینینه‌وه كه خۆیان به‌وپه‌ری ئازادی فه‌ردی‌و مه‌ده‌نیه‌وه قبولیان كردوه، به ئیمه ده‌لین مافه فه‌ردی‌و مه‌ده‌نیه‌كانمان پیشیل ده‌كه‌ن. به‌ندی 12 ئوصولی سازمانی باسی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر كۆمیته‌یه‌ك ده‌بێ پیره‌وی له بریاری كۆمیته‌كانی سه‌روی خۆی بكات، كاتیك رابه‌ری ته‌وجیهات به ریزه‌كانی حیزب ده‌دات كه له كۆنگره‌ی حككا به‌شداری مه‌كه‌ن چونكه سیاسه‌تی دژ به حیزبی خۆمانی خستوه‌ته ده‌ستوری كۆنگره‌یه‌كه‌یه‌وه، به ئیمه ده‌لین مافی فردی‌و مه‌ده‌نیمان پیشیل ده‌كه‌ن. ئه‌وه سه‌رتایترین بنه‌ماو مه‌وازینی حیزبیه‌ته كه هیچ ئه‌ندامیكی حیزب بۆی نیه له هیچ پرۆژه‌یه‌كی سیاسی دژی حیزبه‌كه‌ی خۆی به‌شداری بكات، ئه‌مه ناكۆكی له‌گه‌ل هیچ مافیكی فه‌ردی‌و مه‌ده‌نی نیه‌و به هیچ شتیك پاساو نادریت. به‌لكو حوكمیكه كه پشت به‌و پره‌نسیپانه ده‌به‌ستیت كه هه‌ر كه‌سیك رۆژی یه‌كه‌م به‌وپه‌ری ئازادی فه‌ردی‌و مه‌ده‌نیه‌وه هاته نیو حیزبه‌وه، به‌لینیداوه كه پیره‌وی لیبكات. ئه‌گه‌ر به ئازادی فه‌ردی‌و مه‌ده‌نی خۆیشی پیره‌وی لیی نه‌كرد، مانای وایه ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی شكاندوه، به‌م پیشه حیزب بۆی نیه ریگه‌یان لی بگریت به‌لام بۆی هه‌یه ئه‌ویش مافی خۆی پیاده بكات‌و بلیت ئیتر په‌یماننامه‌یه‌كم له‌گه‌ل ئیوه نه‌ماوه‌و ئیوه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ریزه‌ن كه به‌و په‌یماننامه‌یه كارده‌كات. ئه‌م هاوریانه به‌شداری له پرۆژه‌و چالاكیه‌كی سیاسی دژی حیزبه‌كه‌ی خۆیان له‌گه‌ل مافی فردی‌و مه‌ده‌نی تیكه‌ل ده‌كه‌ن. له هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هاوریانه وه‌كو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی یان كادری حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق نه‌ك وه‌كو هه‌ر هاولاتیه‌كی دیكه له‌و كۆنگره‌یه به‌شداریان كردوه، هه‌ر به‌م ناوه‌وه له‌و پرۆژه سیاسیه دژی حیزبه‌كه‌ی خۆیان به‌شداریان كردوه، هه‌ر به‌م ناونیشانه‌وه له مینبه‌ری ئه‌و كۆنگره‌یه‌وه دژی حیزبه‌كه‌ی خۆیان‌و بۆ ته‌ئیدی حیزبی مخالفی حیزبه‌كه‌ی خۆیان قسه‌یان كردوه، وه‌كو به‌شیك له حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق له‌وێ حزوریان په‌یدا كردوه‌و كه‌لكیان له ناوی حیزب وه‌رگرتوه بۆ پشتیوانی له پرۆژه‌ی حیزبیكی دیكه دژی حیزبی خۆیان. هه‌ر به‌م پیه‌ش خۆیان كاندید كردوه بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككا، كه‌چی كاتیك دیته پای لیپرسینه‌وه ده‌یانه‌وێ به‌شداریه‌كه‌یان به‌رنه قالبی به‌شداری هه‌ر هاولاتیه‌كی ئاسایه‌وه كه له هه‌ر كۆروكۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌شدار بووبێ‌و ده‌لین ئیمه مافی فه‌ردی‌و مه‌ده‌نی خۆمان پیاده كردوه. ئه‌گه‌ر به‌م پیوانه‌یه‌ش چاو له مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین دیسان ئه‌وان خه‌رقی گه‌وره‌یان كردوه له‌وه‌دا كه ناوی حیزب‌و ناونیشانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و كادری حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراقیان له‌گه‌ل خۆیان بردوه‌ته ئه‌و جیگایه. بۆیه ئیمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌موو حاله‌ته‌كانی به خه‌رق ده‌زانین به‌لام جیاوازیمان داناوه له نیوان ئه‌وه‌ی وه‌كو فه‌ردیك برۆی له‌وێ دانیشیت له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی وه‌كو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی یان كادر‌و ئه‌ندامی حیزب برۆی له‌وێ قسه بكه‌یت‌و به‌شداری پرۆرژه‌یه‌كی سیاسی بكه‌یت دژی حیزبه‌كه‌ی خۆت.
2/ هاوریان به‌بێ پشتبه‌ستن به هیچ ئوصول‌و بنه‌مایه‌ك ده‌لین هیچ ئیتفاقیك له نیوان دوو حیزب‌دا نه‌بوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ته‌نها ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككا‌و حككع بۆیان هه‌یه خۆیان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌كتری كاندید بكه‌ن. له كاتیكدا جیاواز له هه‌موو شت رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه‌ی حككا به به‌رچاوی خه‌لكه‌وه ئازه‌ری ماجدی رایگه‌یاند كه به هۆی ئیتفاقی پیشوی نیوان هه‌ردوو حیزبه‌وه ته‌نها ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككع بۆیان هه‌یه خۆیان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككا كاندید بكه‌ن، به‌لام به‌پێ‌ی به‌رژه‌وه‌ندی فیرقه‌یی‌و سیاسه‌تی ئینجلال ته‌له‌بانه‌ی خۆیان‌و به پیشیلكردنی ئیتفاقی نیوانمان بۆ رۆژی دووه‌م ئه‌و توافقه‌یان شكاند‌و به‌بێ ئاگاداری‌و ره‌زامه‌ندی ئیمه یه‌كلایه‌نه ده‌رگایان كرده‌وه بۆ هه‌موو كادر‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامیكی حیزبی ئیمه خۆی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیان كاندید بكات، به‌شه‌رتی ئه‌وه‌ش هه‌ر خۆی كاندید بكات ده‌نگی پیده‌ده‌ن. به‌م جۆره كۆنگره‌و حیزب‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و مه‌وازینی حیزبیان كرد به گالته‌جار.
به‌لام جیاواز له‌مه ئه‌و ئیتفاقه شتیك نیه بشاردریته‌وه، كاتی خۆی له‌سه‌ر پیشنیاری منصور حكمت ئه‌م توافقه له نیوان هه‌ردوو حیزب‌دا كراوه‌و ته‌ئیدی كۆنگره‌ی 2ی حككا‌و كۆنگره‌ی 1ی حككعی به‌ده‌ست هیناوه، تا پیش كۆنگره‌ی 5 ی حككا له كۆنگره‌كانی 2،3،4ی حككا‌و كۆنگره‌كانی 1،2ی حككعدا به ته‌واوی هه‌ردوولا پیره‌ویان لیی كردوه. ته‌نانه‌ت له كۆنگره‌ی 4ی حككادا هاورێ ینار محمد ویستی خۆی كاندید بكات بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی نوینه‌ران زۆر پیشوازیان كرد له كاندید بوونی، به‌لام یه‌كسه‌ر هه‌یئه‌تی رئاسی كۆنگره كه پیكهاتبوو له كورشی مدرسی‌و حمیدی تقوائی‌و اصغری كریمی، به دروست ووتیان به‌داخه‌وه ناكرێ ئه‌وه پیچه‌وانه‌ی ته‌وافقی نیوان هه‌ردوو حیزبه چونكه ینار كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككع نیه. پرسیار ئه‌وه‌یه كه له نیوان كۆنگره‌ی 4 تا كۆنگره‌ی 5ی حككا‌و له نیوان رۆژی یه‌كه‌م تا رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی 5ی حككادا چ ئالوگۆریك‌و له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ك له‌م ته‌وافقه پیكهاتوه؟ چۆن‌و به پێ‌ی كام ئوصول‌و بۆ كام به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م ته‌وافقه تیكدرا؟ ئه‌م هاوریانه به چ به‌لگه‌یه‌ك سویند ده‌خۆن به‌وه‌ی كه كاره‌كه‌یان نا ئوصولی‌و خه‌رق نیه؟
ئیمه خه‌تابار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه بونمان به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی حیكمه‌تی خه‌رقیكی حیزبیه. دیاره ئه‌وان باكیان له‌وه نیه كه هه‌ر تۆمه‌ت‌و قسه‌یه‌ك بۆ رابه‌ری حیزبی خۆیان فریبده‌ن، هیچ مه‌به‌ست‌و پیویستیان به‌وه‌ش نیه كه به‌لگه‌و مه‌نتقیك له پشتی تومه‌ته‌كانیانه‌وه رابگرن. به‌لام له پیناو رۆشنبونه‌وه‌ی ئه‌مه بۆ هه‌مووان، پیویسته ئه‌وه وه‌بیربهینینه‌وه كه ئیمه هه‌موو ئه‌و هاوریانه‌ی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی حیكمه‌تیدا به‌شداربوین، پیش‌تر به‌پێ‌ی ته‌وافقی ئوصولی‌و ره‌سمی نیوان دوو حیزب ئه‌ندام یان مشاوری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككا بووین، كاتیك كه ئه‌و حیزبه دوو له‌ت بوو، ئیمه‌ش وه‌كو هه‌ر ئه‌ندام یان مشاوریكی دیكه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككا كه‌وتینه به‌رده‌م هه‌لبژاردنی سیاسی خۆمان‌و ده‌بوو یه‌كیك له‌و دوو ریگایه هه‌لبژیرن كه خرانه‌به‌رده‌م حیزب، به‌م پیه ئیمه‌ش هه‌لبژاردنی خۆمان كرد. واته ئه‌ندامه‌تی ئیمه له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی حكمتی دریژه‌ی ئه‌ندامه‌تیمانه له له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككا، له ئاكامی دوو شه‌قه بوونی حیزب‌دا ئیمه‌ش وه‌كو هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كه‌وتینه لایه‌كی ئه‌و دوو شه‌قه‌وه. هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ر هاورییه‌ك له‌و كاته‌دا ده‌یتوانیلایه‌كی تر هه‌لبژیرێ‌و له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككادا بمینیته‌وه‌و كه‌سیش نه‌یده‌توانی بلی بۆت نیه بمینیته‌وه. به‌لام له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئیمه له رووی هه‌ست كردن به مسئولیه‌تی سیاسیه‌وه به‌رامبه‌ر ئینسجام‌و ئیتحادی حككع، نه‌ك ته‌نها به‌بێ پرسی رابه‌ری حیزب ئه‌م هه‌لبژاردنه‌مان نه‌كرد، به‌لكو ته‌نانه‌ت له كیشمه‌كیش‌و بلۆكبه‌ندیه‌كانی پیش جیابونه‌وه‌شدا بێ پرس‌و مه‌شوره‌تی رابه‌ری حككع هه‌لویستمان نه‌گرت. خودی خۆم ئاگاهانه خۆم پاراست له ده‌ربرینی هه‌لویستی نهائی، ته‌نانه‌ت هه‌ر له پیناو پاراستنی ئینسجامی حككع وه‌كو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككا نامه‌ی 22 نه‌فه‌ره‌م ئیمزا نه‌كرد كه له‌گه‌ل به‌ند به به‌ندیدا موافق بووم. تا ئیمكانی ئه‌وه‌مان په‌یداكرد رۆژانی 20و21و 22و 23ی ئاب جلسه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیمان به ئاماده‌بوونی من‌و هاوریانیك له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی گرت‌و له‌وێ به شیوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌ل‌ومه‌رج‌و كیشمه‌كیش‌و ئه‌نجامه‌كانیمان هه‌لسه‌نگاندو هه‌لویستی خۆمان دیاریكرد‌و پاشانیش به به ته‌ئیدی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌كو بالاترین مه‌رجه‌عی حیزبی نیوان دوو پلنیۆم هاوریانی ئه‌ندام یان مشاور له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حككادا بریارماندا له‌م جیابونه‌وه‌یه‌دا هه‌لبژاردنی خۆمان بكه‌ین. وا دیاره هاوریان مه‌كته‌بی سیاسی به مه‌رجه‌ع نازانن بۆیه ده‌لین خه‌رقتان كردوه.
ئه‌م هاوریانه له دریژه‌ی هه‌مان بێ ئوصولی خۆیاندا له میانه‌ی باس له‌سه‌ر حیزبیه‌ت‌و ئوصولی حیزبی‌دا جۆره‌ها تۆمه‌تی راستره‌وی بۆ سه‌ر شانی ئیمه‌و حیزبی حیكمتی فریده‌ده‌ن، كه ره‌نگه ماناكه‌ی بۆ خۆشیان رۆشن نه‌بیت، بۆیه ئه‌مه بایه‌خیكی نیه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لام بدریته‌وه، ئیشاره پیكردنی ته‌نها له‌و روه‌وه جیگای سه‌رنجه كه وه‌كو نمونه‌یه‌ك له شیواز‌و روه‌شتی حمیدی تقوائی نیشانبدریت كه سه‌رئه‌نجام حككای پێ له‌ت‌و په‌ت كرد.
3/ له باره‌ی پیشیلكاریه‌كانیان له په‌یوه‌ند به‌راگه‌یاندنی عه‌له‌نی “فراكسیون”ه‌كه‌یانه‌وه، هاوریان ده‌یانه‌وێ باسه‌كه به‌رنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه ئیمه داوامان كردبیت كه “فراكسیون”ه‌كه‌یان به نهینی بمینیته‌وه، به‌لام راستی ئه‌وه‌یه كه خودی ده‌ست به‌كاربونی ئه‌وان به‌و ناوه‌وه به‌بێ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌لامی رابه‌ری‌و سه‌لماندنی بنه‌مای سیاسی‌و دیاریكردنی مه‌وازین‌و چوارچیوه‌ی كاریان له‌لایه‌ن رابه‌ریه‌وه، خۆی خه‌رقیكی ئاشكرایه. له حیزبیكی سیاسیی‌دا هیچ جه‌معیك یه‌كلایه‌نه ناتوانن كاری فراكسیونی ده‌ست پیبكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌م سوننه‌ته له حیزبی ئیمه‌دا دابهینرێ كه هه‌ر جمعیك بتوانن له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌ره‌یه‌ك كاغه‌ز یه‌كلایه‌نه ده‌ست به‌كاری فراكسیونی بكه‌ن، ریگا ده‌كریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی هه‌ر حیزبیكی دیكه چوار نه‌فه‌ر بنیری له حیزبی ئیمه داوای ئه‌ندامه‌تی بكه‌ن‌و دوای 4 رۆژ بلین جا ئیمه فراكسیونیك دروست ده‌كه‌ین بۆ لایه‌نگری له فلان حیزب. ئه‌مه‌ی هاوریان باسی ده‌كه‌ن تیكدانی هه‌موو سنوریكی حیزبیه، ته‌جروبه‌ی كاری فراكسیونی له بزووتنه‌وه‌ی ئیمه‌دا به نمونه‌ی منصور حكمت له‌به‌رده‌ستدایه‌و كه‌س ناتوانی بیشیوینێ. واته هه‌ر خودی ده‌ستبه‌كاربونی یه‌كلایه‌نه به ناوی فراكسیونه‌وه خه‌رقه. به‌لام باسی ئیمه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه “فراكسیون”ه‌كه‌یان به عه‌له‌نی راگه‌یاندوه، له‌و رووه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌یان هه‌نگاویكی دیكه‌یه له دریژه‌ی خروقاتیاندا، چونكه هیشتا له ناو حیزب‌دا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ته‌وافق نه‌كراوه‌و ریگای ئوصولی خۆی نه‌بریوه، ئه‌وان بردیانه ده‌ره‌وه‌ی حیزب. ئه‌مه خه‌رقه هه‌تا له رووی ئه‌وه‌وه كه به‌بێ ته‌وافقی ئوصولی ئیختلافاتی ناوخۆی حیزب ببریته ده‌ره‌وه.
هاوریان ئه‌لین گوایه ئیمه مماتله‌مان كردوه‌و وه‌لامی داواكه‌ی ئه‌وانمان له راده‌به‌رده‌ر دواخستووه، ئه‌و ماوه زۆره‌ش كه ئه‌وان ده‌لین دوامان خستوه به قه‌ولی خۆیان 5 رۆژه‌و خۆی له واقعدا 4 رۆژی ته‌واویش نیه. ئه‌وان نامه‌كه‌یان به تاریخی 14 مانگ ئیمزا كراوه، ئیمه 15 مانگ به ده‌ستمان گه‌یشتوه، كه‌چی رۆژی 18ی مانگ له مینبه‌ری كۆنگره‌ی حككاوه رایانگه‌یاند. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا 4 رۆژ ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی رابه‌ری حیزب بتوانی كۆبونه‌وه‌ی خۆی بكات‌و بریار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌ها بدات؟ یان مه‌سه‌له چیه ئه‌گه‌ر به‌راستی هاوریان باس‌و پلاتفۆرمی سیاسیان هه‌یه‌و باوه‌ریان به صحه‌تی باسه‌كانیان هه‌یه، ئه‌م هه‌موو په‌له په‌له‌یان له‌چی كه بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر نامه‌یه‌كیان چه‌ندجار ده‌نوسن تكایه به‌په‌له به‌په‌له بلاوی بكه‌نه‌وه‌و وه‌لاممان بده‌نه‌وه؟ بۆچی بۆ هیچ مه‌سه‌له‌و كاریكی دیكه‌ی حیزب‌و راپه‌راندنی هیچ سیاسه‌تیكی دیكه‌ی حیزب روو به كۆمه‌لگا له ناو ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌ی عیراقدا ئه‌م ته‌ئكیداته‌و ئه‌م په‌له‌په‌له‌یان نیه. راستی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه نه پلاتفۆرم‌و نه په‌له‌په‌لی هاوریان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به پلاتفۆرمی سیاسی حیزب‌و كۆمه‌لگای عیراقه‌وه نیه، به‌لكو به‌و جۆره‌ی له لائیحه‌كه‌یاندا روونیان كردوه‌ته‌وه ته‌وای چوارچیوه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وان كاركردنه بۆ هاوكاری پرۆرژه‌ی ئینحلال ته‌له‌بانه‌ی حككا، له‌م باره‌یه‌شه‌وه وه‌كو له پیشه‌وه روونم كرده‌وه حككا زۆر پیویستی به‌وه هه‌بوو له ناو كۆنگره‌كه‌یدا رابگه‌یه‌نێ، بۆ ئه‌مه‌ش گوێ‌یان به‌وه نه‌دا كه هه‌موو ئوصولیك ژیر پێ بنین.
ئه‌گینا ئیختلافی سیاسی‌و كاری فراكسیونی نه كفره نه قه‌ده‌غه‌یه نه ته‌نانه‌ت هه‌لچون‌و هه‌راوهوریای ده‌وێ، ئه‌وان ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیانه‌وه ته‌ماشایان بكردایه، ده‌كرا مه‌سه‌له‌كه‌یان به شیوه‌ی سیاسی‌و ئوصولی‌و به شیوه‌یه‌كی مه‌تین مه‌تره‌ح بكردایه، له جه‌له‌سه‌كان له‌گه‌ل رابه‌ری به‌شداریان بكردایه، له فه‌زایه‌كی ئارام‌و ئوصولی‌و سیاسی‌دا هه‌م ئیمه‌و ئه‌وان‌و هه‌م كادرانی حیزب قسه‌ی یه‌كمان ببیستایه، له پلنیۆم به‌شداریان بكردایه، له پیشدا بیانزانیبایه كه ئایا ده‌كرێ لایه‌كمان لایه‌كه‌ی دیكه قانع بكه‌ین یان نا. ئه‌گه‌ر نه‌كرا دوای پلیمیكی ئوصولی ده‌كرا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی سیاسی ئوصولی داوای پیكهینانی فراكسیونیان بكردایه‌و فرسه‌تی كافیشیان بدایه به‌رابه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی داواكه‌یان‌و بنه‌ما سیاسیه‌كه‌ی دراسه بكات‌و وه‌لامیان بداته‌وه. ئه‌گه‌ر زه‌ره‌یه‌ك وه‌حده‌تی حیزب‌و حیزبیه‌تتان بۆ مه‌سه‌له بوایه حه‌تمه‌ن ئه‌م كاره‌یان ده‌كرد. منصور حكمت دوو سال باسی سیاسی تایبه‌تی‌و مخالفی خۆی به نوسین‌و به سمینار مه‌تره‌ح كرد، ئینجا خواستی پیكهینانی فراكسیونی هینایه گۆرێ.
ئه‌وان له كاتیكدا ئیمه به مماته‌له تاوانبار ده‌كه‌ن، كه هه‌موومان ته‌جروبه‌ی فراكسیونی منصور حكمتمان هه‌یه، دوو سال باسه سیاسی‌و نه‌زه‌ریه‌كانی خۆی كرد، ته‌واوی خه‌تی خۆی جیاكرده‌وه، ئه‌وكات هات به شیوه‌ی ئوصولی له پلنیۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا ته‌رحی پیكهینانی فراكسیونی خسته‌روو. یان ته‌جروبه‌ی پیشووی هاتنه گۆرێ‌ی خواستی فراكسیون له سالی 1996 له حیزبی خۆماندا نمونه‌یه‌كی نزیكتره‌و حمیدی تقوائی‌و هاوریانیشی ئاگایان لی بوو، كه به ئاگاداری‌و ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆی منصور حكمت چه‌ند مانگ له‌سه‌ر وه‌لامی رابه‌ری راوه‌ستان‌و خودی منصور حكمت پێ‌ی راگه‌یاندن كه ناكرێ یه‌ك لایه‌نه حوكم بده‌ن‌و ده‌ست به‌كاربن.
ئه‌م هاوریانه 4 رۆژ رانه‌وه‌ستان‌و ده‌ستیان به‌كارشكینی كرد، كه‌چی به ئیمه ده‌لین ئیوه بۆ به‌فیرۆدانی كات وه‌لامتان نه‌ده‌دایه‌وه، وه‌كو بلیی شۆرشی كریكاری له‌سه‌ر ئه‌م فراكسیونه راوه‌ستابیت. ده‌لین بۆچی به خیرایی به‌رق په‌یامی پشتیوانی‌تان له حیزبی حكمتی ده‌ركرد، به‌لام ئه‌وان ئه‌وه د‌رك ناكه‌ن كه ئیمه بۆ هه‌لویست له‌و جیابونه‌وه‌یه‌و پشتیوانی له خه‌تی سیاسی ئه‌و باله‌ی كه حیزبی حكمتی پیكهینا، ماوه‌ی 3 هه‌فته كه باسه‌كانی ناوخۆی حككا خرایه به‌رده‌ستمان له مشوره‌تدابوین‌و پاشانیش له ئاخرین ساته‌كاندا ئیمه 4 رۆژ له‌گه‌ل یه‌ك‌و له جلسه‌دابوین‌و رۆژانه له‌سه‌ر هه‌ر ئالوگۆریكی تازه له‌وانه مباده‌ره‌ی 22 نه‌فه‌ره‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حمیدی تقوائی هه‌لویستی یه‌كده‌ستمان نواند. سه‌رئه‌نجامیش رۆژی راگه‌یاندنی جیابونه‌وه‌كه‌و پیكهاتنی حیزبی حكمتی‌و رۆژی دوای ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جلسه‌مان بوه‌و لیكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان كردوه، ئه‌وكات به ئه‌نجام گه‌یشتوون. ئیستا هاوریان حوكم به‌سه‌ر ئیمه‌دا ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌ورۆژه‌ی داواكه‌ی ئه‌وانمان له ریگای ئه‌نته‌رنیته‌وه به‌ده‌ست گه‌یشت، ده‌بێ به خیرایی به‌رق ده‌ستبه‌جێ كۆبینه‌وه‌و هه‌موو كاریك بخه‌ینه لاوه‌و ته‌واوی كار‌و مه‌شغه‌له‌مان بكه‌ین به وه‌لامدانه‌وه‌ی داواكه‌ی ئه‌وان.
4/ هاوریان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌میشه رایانگه‌یاندوه كه به توندی یه‌كپارچه‌یی‌و مه‌وازینی حیزبی ده‌پاریزین، به‌لام مه‌سه‌له‌ی ئه‌صلی ئه‌وه‌یه نه‌ك به ئیدعا به‌لكو به‌كرده‌وه هیچ ئوصول‌و مه‌وازینیكی حیزبیتان نه‌پاراست‌و وه‌حده‌تی حیزب هیچ جیگایه‌كی نه‌بوو له پرۆژه‌ی ئیوه‌دا. له‌م باره‌یه‌وه كۆلیك به‌لگه‌ی زه‌ق‌و به‌رجه‌سته‌مان باسكردوه. هه‌ر خودی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار هاورێ عصام بێ پرس‌و را به‌كه‌س و هیچ ئۆركانیك خیلافی له‌گه‌ل ئۆرگانه‌كه‌ی خۆی برده‌ده‌ره‌وه‌و به نوسراو راسته‌وخۆ له ناو ریزه‌كانی حیزب‌دا بلاوی كرده‌وه خه‌رق بوو، من له‌م باره‌یه‌وه ئاگادارم كرده‌وه. هاوریان برۆن داوا بكه‌ن له ئه‌رشیفی حككا نیشانتان بده‌ن كه چۆن كاتی خۆی سالی 1999 له میانه‌ی مه‌سه‌لی مستعفیوندا به ئاگاداری منصور حكمت‌و به نامه‌ی ئه‌صغری كریمی‌و ئاگاداری حمیدی تقوائیش كادریكی تشكیلاتی كه‌نه‌دای حیزب “حسن وارش” ته‌نها له‌سه‌ر دانی شیعاری “بژی حیزبی كارگه‌رانی سۆسیالیست” له حیزب ده‌كرا، به دروست پێ‌ی ووترا تۆ بۆت نیه له ناو حیزبیكدا شیعاری حیزبیكی دیكه بده‌یت، ئیستا ئیوه له ناو حیزبیكدا سیاسه‌تی حیزبیكی دیكه ده‌به‌نه‌به‌ره‌وه‌و نوسه‌رانی بریاری ده‌ركردنی حسنی وارش بۆ ئه‌م كاره رینوینیتان ده‌كه‌ن‌و ئه‌گه‌ر ئیمه ده‌ست بۆ ئیجرائات به‌رین پیمان ده‌لین سه‌ركوتگه‌ر؟! هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا كاتیك مستعفیون له ناو تشكیلاتی كه‌نه‌دا ئیمزایان له دژی رابه‌ری كۆكرده‌وه، حمیدی تقوائی له جلسه‌ی ره‌سمیدا پێ‌ی ووتن “بۆچی رابه‌ری خاوه‌ن كاره‌و ئیوه‌ش كریكارن تا ئیمزامان له دژ كۆبكه‌نه‌وه؟!”، ئینسان نازانی چی به‌م هاوریانه بلی كه ئه‌مرۆ ده‌بینین خۆیان رابه‌ری ئیمزا كۆكردنه‌وه ده‌كه‌ن له دژی رابه‌ری حككع؟!
باسی ئه‌وه‌ی رابه‌ری ریگا له خیلافی سیاسی ده‌گریت، بواری ده‌ربرینی رای مخالف نادات، له‌سه‌ر ئیختلافی سیاسی ده‌ست بۆ ئیجرائات ده‌بات، به ته‌واوی پوچ‌و تۆمه‌تی بێ بنه‌مایه له‌لایه‌ن ئه‌م هاوریانه‌وه دژی رابه‌ری. هه‌رچه‌ند ئه‌وان نه‌ده‌بوو لایه‌نگری بوونی رای جیاواز‌و ده‌ربرینی بونایه له ناو حیزب‌دا، چونكه ئه‌وان كه لایه‌نگری له حمیدی تقوائی ده‌كه‌ن ئه‌و راشكاوانه ووتی له حیزبی ئیمه‌دا ناكرێ بۆچونی جیاواز هه‌بیت. به‌لام به پیچه‌وانه‌ی سوننه‌ته فیرقه‌ییه‌كه‌ی حمیدی تقوایه‌وه له حككعدا فراوانترین بوار بۆ بۆچونی جۆراوجۆر‌و ده‌ربرینیان هه‌یه. خودی ئه‌م هاوریانه هه‌تا قه‌له‌میان بر بكات نوسیان‌و ره‌خنه‌ی توند‌و غه‌یره سیاسیان له رابه‌ری گرت، خودی نامه‌ی ئه‌خیریان كه به عه‌له‌نی بلاویان كردوه‌ته‌وه نه‌ك ره‌خنه به‌لكو مه‌حكوم نامه‌یه له دژی رابه‌ری، به دریژایی ئه‌م ماوه‌یه‌ش كه‌س له‌سه‌ر رای مخالف له گول كالتری پی نه‌وتوون، كه‌س به‌ری باسیانی نه‌گرتووه، كه‌س بواری لی ته‌سك نه‌كردونه‌وه. به‌لام ئیمه راشكاوانه ده‌لیین تیكدانی مه‌وازین‌و پیشیلكردنی ئوصولی حیزبی قبول ناكه‌ین، له‌م باره‌یه‌وه ئیمه مسئولین به‌رامبه‌ر حیزب، به‌رامبه‌ر كۆمه‌لگای عیراق، به‌رامبه‌ر كۆمۆنیزم‌و به‌رامبه‌ر وه‌فاداری بۆ منصور حكمت كه حیزب‌و حیزبیه‌ت بپاریزین.
پیویسته له كۆتایدا ئه‌وه بلیم كه گه‌وره‌ترین خه‌رقیك كه ئه‌م هاوریانه كردویانه ئه‌وه‌یه كه به‌پێ‌ی راپۆرتی تشكیلاتیی كه‌سانیك كه زۆر ده‌میكه له حیزب ئیستقاله‌یان داوه، هیناویانن له ناو حیزب‌دا ئیمزای فراكسیونیان پێ كردوون. ئه‌مه دانه له ژیر هه‌موو ئوصولیك قبول ناكریت. له هه‌مان كاتدا نیشانه‌ی بێ بنه‌مایی سیاسییه، سیاسه‌تیك بنه‌مای هه‌بیت‌و حه‌قانیه‌تی هه‌بیت پیویستی به ئیمزا كۆكردنه‌وه نیه به تایبه‌تیش ئیمزای ته‌زویری كه‌سانیك كه ئه‌ندامی حیزب نین. بانگه‌وازم بۆ هاوریان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه زۆریك له‌م راستیانه‌یان نه‌زانیوه یان بۆیان روون نه‌بووه، ئه‌وه‌یه كه له‌و فرسه‌ته‌ی به ده‌سته‌وه ماوه ده‌ست له پیشیلكاری هه‌لگرن‌و بوار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ناو حیزب‌دا دریژه به‌كاری خۆیان بده‌ن.
سه‌رئه‌نجام پیویسته به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه تا ئیستا باسكراون، یه‌ك حوكمی پایه‌یی‌و ئوصولی به كورتی به‌یان بكه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌ده‌ر له هه‌ر باس‌و جه‌ده‌لیك، ئیستا حككا‌و حككع بوون به دوو حیزبی مخالف له‌گه‌ل یه‌كتری‌و هه‌ردوولا ئه‌مه‌یان به‌ره‌سمی راگه‌یاندوه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌م خیلافاتانه چۆن‌و له چیه‌وه شكلیان گرتوه، ، به پێ‌ی هه‌موو مه‌نتقیك كه‌س ناتوانێ له یه‌ك كاتدا ئه‌ندام‌و لایه‌نگری دوو حیزبی مخالف به یه‌ك بیت. بۆیه پیویست نیه یه‌كتر فریو بده‌ین‌و پره‌نسیپی سیاسی وا پیویست ده‌كات ده‌بێ هه‌ر هاوریه‌ك له‌م نیوانه‌دا هه‌لبژاردنی خۆی بكات‌و لایه‌كیان هه‌لبژیرێ. ریگای سیه‌م وجودی نیه. ناكرێ له حیزبیكدا فراكسیون بۆ لایه‌نگری له حیزبیكی دیكه دروست بكریت. به‌ده‌ر له خیلافی سیاسی‌و جیاوازی بوچون، بنه‌مای سیاسی‌و ئه‌ساسی هه‌ر فراكسیونیك پیش هه‌موو شتیك ته‌نها لایه‌نگری له حیزبی خۆیه.
نوسینی ئه‌م بابه‌تم له‌و روه‌شه‌وه به ئه‌ركی سه‌رشانم زانی كه ئه‌م راستیانه بخه‌مه به‌رده‌می هاوریانیك كه ساله‌هایه له‌گه‌ل حیزبی ئیمه كارده‌كه‌ن‌و زه‌حمه‌تیان كیشاوه‌و ئیستا من زۆرم بۆ سه‌خته كه كه‌سانیك به رێ‌لێ تیكدان به‌ره‌و ده‌ره‌وی ریزه‌كانی حیزب پالیان پیوه بنین. هیوادارم كۆمه‌كم به‌و هاوریانه كردبیت بۆ مانه‌وه‌و دریژه‌دان به كار‌و هه‌لسورانی خۆیان له ریزه‌كانی حیزب‌دا.
9-10-2004