پیشنیاری ریبوار احمد:
شه‌ری ئهمریكاو داگیركردنی عیراق ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی خستوه‌ته ناو گیژاویكی سه‌خت‌و هه‌ل‌ومه‌رجیكی ئالۆزه‌وه، له كامی ئه‌م شه‌ره‌دا هه‌رچه‌نده رژیمی فاشیستی به‌عس رووخا، به‌لام هاوكات بنه‌ماكانی ژیانی مه‌ده‌نی‌و شیرازه‌ی كۆمه‌لگا له‌به‌ریه‌ك هه‌لوه‌شا، ژیرخانی ئابوری‌و خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بوون، هیچ نه‌زم‌و چوارچیوه‌یه‌ك بۆ ئه‌منیه‌ت‌و مافه مه‌ده‌نیه‌كان خه‌لك نه‌مایه‌وه. ئیستا كۆمه‌لگای عیراق له نیو سیناریۆیه‌كی ره‌شدا قه‌راری گرتوه كه ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی له سه‌خترین هه‌ل‌ومه‌رجدا له ژیرباری عه‌سكه‌رتاریه‌تی ئهمریكاو ملیشیایی ئه‌حزابی قه‌ومی‌و دینیدا به‌ریوه‌ده‌چیت. ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه ته‌واوی ژیان‌و ماف‌و چاره‌نوسی كۆمه‌لگای له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی به‌رده‌وامدا راگرتووه.
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ به‌رگرتن له‌م ره‌وه‌نده تیكۆشاوه، ئیستاش به هه‌موو توانا بۆ كۆتایهینان به‌م سیناریۆ ره‌شه‌و به‌رپاكردنی هه‌ل‌ومه‌رجیكی ئینسانی‌و ئاسوده كه تیایدا ئازادی‌و یه‌كسانی پراوپرو هه‌مه‌لایه‌نه بۆ هه‌موو دانیشتوان فه‌راهه‌م بیت، خه‌بات ده‌كات. پیاده‌كردنی به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری (دنیایه‌كی باشتر)، له سایه‌ی دامه‌زراندنی جمهوریه‌كی سۆسیالیستی‌دا زامنی مسۆگه‌ربوونی ئازادی‌و یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نیه‌یه.
به‌لام هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستا كۆمه‌لیگ گرفتی سه‌ره‌كی بۆ كۆمه‌لگای عیراق پیكیهناوه كه وه‌لامی فوری‌و تایبه‌تی ده‌خوازی. ته‌نانه‌ت به‌رگرتن له نابوتی یه‌كجاری كۆمه‌لگاو ره‌خساندنی هه‌ل‌ومه‌رجیكی نۆرمال كه ژیانی مه‌ده‌نی تیایدا ببوژیته‌وه‌و خه‌بات له پیناو كۆتایهینان به سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه په‌ره‌پبگرێ، له ئیستادا گرێ‌ی خواردوه به وه‌لامی ئه‌و گرفته سه‌ره‌كیانه‌وه.
برسیتی‌و بێ به‌ری بوونی ملیونی خه‌لك له پیداویستیه سه‌ره‌تایه‌كانی ژیانی رۆژانه، نه‌بونی هیچ پیوانه‌و چوارچیویه‌ك بۆ ئه‌منیه‌ت‌و سوتانی به‌رده‌وام له نیو شه‌روكیشمه‌كیشی تیرۆریستی‌و كۆنه‌په‌رستانه‌دا، په‌لاماردان‌و له‌ژیرپیینانی سه‌رجه‌م ماف‌و ئازادیه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه فه‌ردی‌و جمعیه‌كانی خه‌لك. نه‌بونی ده‌وله‌ت‌و ئیداره‌یه‌كی مه‌ده‌نی‌و مودیرن‌و سكولار كه ماف‌و ژیانی مه‌ده‌نی هاولاتیان بپاریزیت، داگیركاری‌و عه‌سكه‌رتاریه‌تی ئه‌مریكا كه له‌سه‌رو ئیراده‌ی خه‌لكی عیراقه‌وه حوكم به‌سه‌ریاندا ده‌كات، ئه‌و گرفته سه‌ره‌كیانه‌ن له عیراقدا كه وه‌لامی عه‌مه‌لی‌و ده‌ستبه‌جێ ده‌خوازن.
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ریگاچاره‌ی عه‌مه‌لی خۆی بۆ ئه‌م كیشانه ده‌خاته‌روو و خه‌بات ده‌كات بۆ پیاده‌كردنی ده‌سبه‌جێ‌ی ئه‌و ریگاچارانه‌و سازدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لك له ده‌وریان، هاوكات بانگه‌وازی كریكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز، هه‌موو لایه‌نگرانی ئازادی‌و مه‌ده‌نیه‌ت‌و سكولاریزم ده‌كات بۆ به‌شداری له‌م خه‌باته‌و هه‌ولدان بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م پلاتفۆرمه.
نان
مه‌به‌ست له نان به‌هه‌ره‌مه‌ندبوونی خه‌لكه له ژیانیكی تیروته‌سه‌ل، له خۆراك‌و پۆشاك‌و دكتۆر‌و ده‌رمان‌و خانوبه‌ره‌و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه جۆراو جۆره‌كان. به مانای به‌رگرتن‌و كۆتایهینانی كاره‌ساتیكی ئینسانیه كه برسیتی‌و هه‌ژاری‌و نه‌داری له عیراقدا خه‌لقاندویتی. بۆ چاره‌سه‌ری خیرای ئه‌م گرفته به كه‌لك وه‌رگرتن له پاره بلۆككراوه‌كانی عیراق‌و داهاتی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك‌و داهاته جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی وولات، پیویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه هه‌لبگیریت:
– دیاریكردنی لانی كه‌می كرێ‌ی مانگانه‌ی كریكاران‌و فه‌رمانبه‌ران به 250 دۆلار‌و چونه‌سه‌ری پێ به‌پێ‌ی گرانی.
– دابه‌شكردنی مه‌وادی خۆراكی پیویست له نه‌وعیه‌تیكی باش‌و گونجاو بۆ ژیانی رۆژانه به سه‌ر هاولاتیاندا.
– دانی بری 250 دۆلار وه‌كو بیمه‌ی بیكاری، به شیوه‌ی ریك‌وپیكی مانگانه، به هه‌موو هاولاتیه‌كی بیكار.
– سازدانه‌وه‌ی شه‌به‌كاتی ئاو‌و كاره‌باو تلقونات‌و هات‌و چۆ له‌سه‌راسه‌ری وولاتدا.
– دابینكردنی خانوبه‌ره‌ی گونجاو بۆ هه‌موو هاولاتیانی ئاواره‌و بێ‌خانه. وه‌كو هه‌نگاوی به په‌له هه‌موو ئه‌و بینایه ده‌وله‌تیانه‌ی له‌لایه‌ن ئهمریكاو ئه‌حزابی سیاسیه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، یان به داروخاوی بونه‌ته جیگای نیشته‌جێ‌بوونی هاولاتیانی بێ‌خانه‌ولانه، ده‌بێ چاكبكرینه‌وه‌و ئاو‌و كاره‌باو تلفون‌و ئاوه‌رۆو پاك‌و خاوینیان بۆ دابین بكریت‌و بدرین به هاولاتیانی بیخانه‌و لانه تا جیگای گونجاویان بۆ دابین ده‌كریت.
– بوژاندنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان‌و فه‌راهه‌م كردنی دكتۆر‌و ده‌رمانی پیویست به خۆرایی بۆ هه‌موو هاولاتیان.
– فه‌راهه‌م كردنی پیداویستیه‌كانی خویندن له هه‌موو ئاسته‌كانداو دابین كردنی ژیانی خویندكاران.
ئه‌منیه‌ت
له پال نه‌بونی ده‌وله‌تیكی شه‌رعی‌و سه‌رچاوه‌گرتوو له ئیراده‌ی خه‌لكه‌وه كه بتوانێ ئه‌منیه‌ت‌و ژیانی هاولاتیان مسۆگه‌ر بكات، شه‌روكیشمه‌كیشی تیرۆریستی نیوان ئهمریكاو ئیسلامی سیاسی‌و پاشماوه‌كانی به‌عس، شه‌روكیشه‌ی نیوان هیزه قومی‌و دینیه‌كان، سه‌پاندنی حوكمی ملیشیایی به‌سه‌ر شاره‌كان‌و جیگای كار‌و ژیانی هاولاتیاندا، سه‌رهه‌لدانی جۆره‌ها باندنی مافیایی چه‌كدار، سه‌رجه‌م ئه‌مانه فه‌زایه‌كی خه‌ته‌رناكی نا ئه‌منی خولقاندوه كه كۆمه‌لگاو ماف‌و ژیانی هاولاتیانی خستوه‌ته به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی به‌رده‌وامه‌وه. له نیو ئه‌م فه‌زایه‌دا هیچ پیوانه‌و چوارچیویه‌ك بۆ ئه‌منیه‌ت له كۆمه‌لگادا نه‌ماوه‌ته‌وه. چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی بۆ ئه‌م كیشه‌یه پیكهاتنی حكومه‌تیكی سكولاری غه‌یه‌ره قه‌ومی غه‌یه‌ره دینی پشت به‌ستوه به ئیراده‌ی راسته‌وخۆی خه‌لك، به‌لام تا كاتیك كه ئه‌م ده‌وله‌ته نه‌هاتبیته سه‌ركار، بۆ به‌رگرتن له‌م فه‌زا خه‌ته‌رناكه‌و گیرانه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت ده‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه فه‌وریانه بخریته ده‌ستوره‌وه:
– سپاردنی ئه‌منیه‌تی شار‌و گه‌ره‌كه‌كان به نوینه‌رانی راسته‌وخۆی خه‌لك‌و پیكهاتنی بنكه‌كان له ئاستی شار‌و گه‌ره‌كدا بۆ دابینكردنی ئه‌منه‌یت، فه‌راهه‌م كردنی چه‌ك‌و هه‌موو كه‌ل‌وپه‌ل‌و پیداویستییه جۆراوجۆره‌كانی پاراستنی ئه‌منیه‌ت بۆیان.
– قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره كاروكرده‌وه‌و هه‌لسورانیكی تیرۆریستی‌و هیزه تیرۆریسته‌كان. قه‌ده‌غه بوونی په‌لاماردان‌و ته‌قه‌كردن له هاولاتیانی مه‌ده‌نی‌و شوینه مه‌ده‌نیه‌كان.
– دامالینی شاره‌كان له چه‌ك.
– پابه‌ندبونی لایه‌نه‌كان به ئوصولی سیاسی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كیشه سیاسیه‌كان.
ئازادی
خه‌لكی عیراق دوای هاتنه‌ده‌ر له ژیر سه‌ركوتی خویناوی حاكمیه‌تی 35 ساله‌ی به‌عس، دیسان له سه‌رتایترین ئازادیه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانیان بێ‌به‌رین. رۆژانه ئه‌م ئازادیانه له‌لایه‌ن هیزه‌كانی ئهمریكاو ملیشایی ئه‌حزاب‌و ده‌سته‌و باندی جۆراوجۆره‌وه پیشیلده‌كرین، ئیداره‌ی ئهمریكاو مه‌جلیس حوكمیك كه پیكیهناوه به‌رده‌وام چ به كرده‌وه‌و چ به ده‌ركردنی بریاری كۆنه‌په‌رستانه‌و دژی ئازادی، له ته‌قه‌لای ئینكاری كردن له مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لكدان. له‌م باره‌یه‌وه پیویسته ئه‌م به‌ندانه‌ی خواره‌وه وه‌كو زامنی ئازادیه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه سه‌رتاییه‌كانی خه‌لك به خیرایی مسۆگه‌ر بكرین:
– ئازادی بیقه‌یدو شه‌رتی سیاسی، ئازادی پیكهینانی حیزب‌و ریكخراوه‌ی سیاسی‌و پیشه‌یی، ئازادی به‌یان‌و راده‌ربرین‌و چاپه‌مه‌نی‌و ره‌خنه‌گرتن له هه‌موو شتیك، ئازادی خۆپیشاندان‌و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین. مسۆگه‌ربوونی ده‌ستراگه‌یشتنی گشتی، به تایبه‌تی حیزب‌و ریكخراوه‌كان به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
– جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وله‌ت‌و په‌روه‌رده‌و فیركردن، ئازادی دینداری‌و بیدینی، هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بریارو یاسایانه‌ی كه پشتیان به ئه‌حكامی دینی به‌ستوه.
– یه‌كسانی ته‌واوو هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان‌و پیاوان له مافه فه‌ردی‌و مه‌ده‌نیه‌كاندا، هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا‌و ریسایانه‌ی كه له‌گه‌ل ئه‌م بنه‌مایه‌دا ناكۆكی هه‌بیت. قه‌ده‌غه بوونی هه‌ر جۆره كرده‌وه‌و ره‌فتاریكی توندوتیژی‌و سوكایه‌تی ئامیز به‌رامبه‌ر ژنان.
– قه‌ده‌غه بونی حوكمی ئیعدام‌و شكه‌نجه‌و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه گیان‌و جه‌سته‌ی ئینسان بخاته‌به‌ر ئازار‌و مه‌ترسی.
– یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نی مافی هه‌موو هاولاتیان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی، دینی، تائیفی، جنسی، ره‌گه‌زی.
حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و سكولار
سه‌رئه‌نجام كۆتایهینان به‌م هه‌ل‌ومه‌رجه سه‌خته‌و موسیبه‌ته‌كانی، به‌نده به‌و ده‌وله‌ته‌وه كه له عیراقدا دیته‌سه‌ركار. ئهمریكاو هیزه‌كانی به‌ره‌ی راستی كۆمه‌لگا، ده‌یانه‌وێ به سه‌پاندنی ده‌وله‌تیكی قه‌ومی‌و دینی‌و عه‌شایه‌ری‌و فیدرالی، كۆنه‌په‌رستی‌و سه‌ركوت‌و سته‌م‌و بێ مافی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لك، رابگرن‌و دریژه‌ی پیبده‌ن. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه كۆتایهاتنی سیناریۆی ره‌شی ئیستا‌و هاتنه‌كایه‌وه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیك كه له سایه‌یدا لانی كه‌می ژیانیكی شایسته به ئینسان‌و مافه فه‌ردی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی هاولاتیان زامن بیت، به‌نده به هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تیكی سكولاری غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی مودیرن‌و سكولاره‌وه، له‌م پیناوه‌شدا ئه‌م جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه ده‌كات:
– پیناسه‌ی قه‌می‌و دینی بۆ ده‌وله‌ت‌و سه‌پاندنی زمان‌و دینی ره‌سمی، بناغه‌ی سه‌پاندنی كۆنه‌په‌رستی‌و هه‌لاواردن‌و سته‌م‌و بێ‌مافیه به‌سه‌ر هاولاتیاندا. بۆیه حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق نابێ وه‌كو حكومه‌تیكی قه‌ومی عه‌ره‌بی یان ئیسلامی پیناسه بكریت. هه‌روه‌ها فیدرالیزم ته‌رحیكی كۆنه‌په‌رستانه‌یه بۆ خولقاندنی دوبه‌ره‌كایه‌تی‌و سه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی هیزو لایه‌نه دینی‌و قه‌ومیه‌كاندا به‌سه‌ر خه‌لكدا. ده‌بێ حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی غه‌یره دینی مۆدیرن‌و سكولاربیت، ده‌بێ له‌سه‌راسه‌ری ولاتدا یه‌ك ده‌وله‌ت‌و یه‌ك ده‌ستورو قانونی پیشكه‌وتوانه‌و یه‌كسانیخواز حوكمرانی بكات‌و له‌سه‌روو هه‌ر جۆره ناسنامه‌یه‌كی قه‌ومی‌و دینیه‌وه، مافی یه‌كسانی هه‌موو هاولاتیان مسۆگه‌ر بكات.
– سیسته‌می حوكمرانی عیراق ده‌بێ له سه‌ر بناغه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لك‌و به‌شداری‌و ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری خه‌لك دابمه‌زریت، هه‌موو ئۆرگانه‌كانی حاكمیه‌ت‌و به‌ریوه‌بردن‌و هه‌موو پۆسته سیاسی‌و ئیداریه‌كانی وولات، ده‌بێ له ریگای هه‌لبژاردنی راسته‌وخۆوه دیاریبكرین‌و هه‌ركات زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌لیانبژاردوه بیانه‌وێ بتوانن لایانبه‌رن‌و كه‌سانی دیكه له جیگایان دابنه‌ن. ئه‌مه‌ش ته‌نها له سیسته‌می شورایدا مسۆگه‌ر ده‌بیت، بۆیه حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق ده‌بێ حكومه‌تیكی شورایی بیت.
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وانه‌ی له پیشه‌وه باسكران، حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ته‌رحی خۆی به‌م جۆره ده‌خاته‌روو:
– پیكهاتنی حكومه‌تیكی كاتی له نیونه‌رانی خه‌لك، بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئیداره‌ی كۆمه‌لگای عیراق به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی نان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌م كردنی زه‌مینه‌و پیداویستیه‌كانی هه‌لبژاردنیكی سه‌راسه‌ری بۆ بریاردان له‌سه‌ر ده‌وله‌تی ئاینده‌ی عیراق.
– دیاریكردنی ماوه‌یه‌كی گونجاو پیش ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن، بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیكی ئارام‌و ئازاد‌دا، هه‌موو حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌راسه‌ری وولاتدا به ئازادی‌و به‌دور له هیچ كۆسپ‌و ریگریه‌ك، هه‌روه‌ها به كه‌لك وه‌رگرتنی یه‌كسان له ئیمكانیاتی پیویست بۆ ئه‌م كاره، ته‌رح‌و ریگاچاره‌كانی خۆیان بخه‌نه به‌رده‌م خه‌لك.
– ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنیكی ئازاد‌و راسته‌وخۆو سه‌راسه‌ری له ژیر چاودیری دامه‌زراوه‌یه‌كی نیو ده‌وله‌تیدا، بۆ بریاردان له‌سه‌ر ده‌وله‌تی تازه‌ی عیراق. ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌كو هیزیكی داگیركه‌ر بێ‌لایه‌ن نین له به‌رامبه‌ر وه‌زعیه‌تی عیراقدا، بۆیه چ له پیكهینانی ده‌وله‌تی كاتی‌و چ له سه‌رپه‌رشتی هه‌لبژاردندا نابێ هیچ ده‌خاله‌تیكیان هه‌بیت.
چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا
شه‌ره‌ی ئهمریكاو مانه‌وه‌ی هیزه‌كانی له عیراقدا سیناریۆیه‌كی ره‌شی خولقاندوه، له ژیر ناوی “وه‌ستانه‌وه دژه داگیركه‌ران” به‌هانه‌ی بۆ مه‌یدانداری ئیسلامی سیاسی‌و ناسیونالیزمی عه‌رب پیكهیناوه، بواری بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلامی سیاسی ره‌خساندوه، زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌وه پیكهیناوه كه ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب قناعی نوینه‌رایه‌تی ناره‌زایه‌تیو خواستی خه‌لك له‌سه‌ر بكات، فه‌زای عه‌سكه‌رتاریه‌ت‌و نا ئه‌منی‌و نا ئارامیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خولقاندوه، شیرازه‌ی كۆمه‌لگاو ژیانی مه‌ده‌نی تیكروخاندوه، مانه‌وه‌ی ئه‌م هیزانه له عیراقدا خۆبه‌خۆ مانای دریژه‌كیشانی ئه‌م وه‌زعیه‌ته ناله‌باره‌یه. بۆیه چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بووه به خواستیكی سه‌راسه‌ری خه‌لكی عیراق
له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌مانه حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گریت كه هاوكات له‌گه‌ل دامه‌زراندنی حكومه‌تی كاتیدا ده‌بێ ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی هیزه‌كانی خۆیان له عیراق به‌رنه‌ده‌ره‌وه‌و ناوچه‌كه به‌جیبهیلن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی كاتی عیراق بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌ت پیویستی به هاوكاری هه‌بوو، ده‌بێ هیزی نیو ده‌وله‌تی جیاواز له ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی شه‌ری، ئه‌م هاوكاریه‌ی بۆ دابین بكات.
مه‌سه‌له‌ی كورد
له ده‌یان سالی رابردوودا ده‌وله‌ته شوفینیستیه عه‌ره‌بیه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراق، به تایبه‌تی رژیمی فاشیستی به‌عس، كه ده‌وله‌تی عیراقیان وه‌كو ده‌وله‌تیكی عه‌ره‌بی ناساندوه، زولم‌و سته‌می میللیان له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان، كرد به‌دیارده‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌و زه‌قی كۆمه‌لگای عیراق. خه‌لكی كوردستان له‌گه‌ل درندانه‌ترین سیاسه‌تی فاشیانه‌ی پاكتاوكردنی قومی‌و هه‌لاواردن‌و سه‌ركوتی خوینای به‌رووبوون.
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به توندی دژی سته‌می میللی له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ریگاچاره‌ی خۆی بۆ ئه‌م كیشه‌یه له‌سه‌ر بناغه‌ی مه‌بده‌ئی گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لك خسته‌روو. له 12 سالی رابردوودا به پێ‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیكی هه‌لواسراوی سیاسی كه كوردستان له دوای جه‌نگی دووه‌می خه‌لیجه‌وه به‌سه‌ری ده‌برد‌و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی فاشیستی به‌عس له عیراقدا له‌سه‌ركار بوو، پێ‌ی له‌سه‌ر به‌رپاكردنی ریفراندۆمكی گشتی‌و ئازادانه داگرت له كوردستاندا، بۆ بریاردان له سه‌ر جیابونه‌وه یان مانه‌وه له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی به زه‌مانه‌تی مافی یه‌كسانیان له‌گه‌ل باقی دانیشتواندا. به پێ‌ی هه‌ل‌ومه‌رجی ئه‌وكاته داوای كرد ده‌ستبه‌جێ ریفراندۆمیكی گشتی‌و ئازانه به‌رپابكریت‌و پیشنیاری بۆ خه‌لكی كوردستان ئه‌وه‌بوو له‌و ریفراندۆمدا ده‌نگ به جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ بده‌ن.
له ئاكامی شه‌ری ئه‌مریكا دژی عیراق‌و رووخانی رژیمی فاشیستی به‌عس وه‌كو هۆكاری به‌ریوه‌بردنی سته‌می میللی له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان. هه‌ل‌ومه‌رجه‌كه گۆرا‌و سته‌م‌و هه‌لاواردنی میللی به كرده‌وه له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان لاچوو. به‌لام هاوكات ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه تازه‌یه چاره‌نوسی هه‌موو كۆمه‌لگای عیراقی به كوردستانه‌وه له هه‌لواسراوی‌و له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری جۆراوجۆردا راگرتووه.
شه‌رو كیشه‌ی قومی‌و تیره‌گه‌ری، سه‌پاندنی حكومه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی‌و دینی، هه‌ره‌شه‌ی واقعین له‌سه‌ر كۆمه‌لگای عیراق، كه هاوكات له‌گه‌ل هه‌ره‌شه‌ی زالكردنی كۆنه‌په‌رستی‌و كاره‌ساتی خویناوی ئه‌گه‌ری هینانه‌وه گۆرێ‌ی جۆره‌ها سته‌م‌و هه‌لاواردنی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی، له‌وانه سته‌می میللی ده‌خه‌نه به‌رده‌م كۆمه‌لگا.
ده‌بێ به‌ر له‌م مه‌ترسیانه بگیریت، به‌لام له هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستادا زه‌مینه‌ی ئه‌وه له بارنیه كه خه‌لكی كوردستان به شیوه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نه‌و به دور له شه‌رو كاره‌سات‌و زه‌خت‌و زۆر بریار له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن. به‌رگرتن له‌و مه‌ترسیانه، له‌وانه سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی كیشه‌و هه‌لاواردن‌و سته‌می میللی له سه‌ر خه‌لكی كوردستان، ئه‌بعادیكی سه‌راسه‌ریان په‌یداكردوه. بۆیه له‌م باره‌یه‌وه حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ته‌رحی خۆی به‌م جۆره ده‌خاته‌روو:
– بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یه‌كجاری كیشه‌ی كورد ده‌بێ مه‌بده‌ئی گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لكی كوردستان پیاده‌بكریت. حیزبی گۆمۆنیستی كریكاری له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌كه‌یدا (دنیایه‌كی باشتر) رایگه‌یاندوه، مافی بریاردان له‌سه‌ر جیابونه‌وه له ریگای گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لك به ره‌سمی ده‌ناسیت‌و به ته‌واوی پێ‌ی پابه‌نده، هاوكات دژی هه‌ر هه‌ولیك بۆ پیشیلكردنی ئه‌م مافه راده‌وه‌ستیت.
– گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لك ده‌بێ له ریگای ریفراندۆمیكی گشتی‌و ئازادانه‌وه پیاده‌بكریت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م راپرسیه بتوانێ ته‌عبیر له راو ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خه‌لك بكات، پیویسته له هه‌ل‌ومه‌رجیكی ئازاد‌و ئارام‌دا به‌رپابكریت‌و لایه‌نه‌كانی ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجه‌و ئاكامی ریگایه‌ك كه خه‌لك هه‌لیده‌بژیریت رۆشن بیت.
– خولقاندنی هه‌ل‌ومه‌رجی گونجاو بۆ راپرسی ئازادانه، هه‌روه‌ها به‌رگرتن له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌ره‌شه له دانیشتوانی سه‌راسه‌ری عیراق ده‌كه‌ن، ئیستا له باشترین ئاستیدا گرێ‌ێ خواردوه به خه‌باتی یه‌كپارچه‌ی خه‌لكی كوردستان‌و باقی ناوچه‌كانی عیراقه‌وه بۆ به‌رپاكردنی هه‌ل‌ومه‌رجیكی ئارام‌و ئازاد. هه‌روه‌ها هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستا دوای ده‌یان سال ده‌رفه‌تیكی كردوه‌ته‌وه بۆ خه‌باتی یه‌كگرتوانه‌ی هه‌موو خه‌لكی عیراق له پیناو به‌رپاكردنی حكوت‌و هه‌لۆمه‌رجیكی پیشكه‌وتوانه كه به ئاسوده‌یی له سایه‌یدا بژین. له‌سه‌ر ئه‌م بنامایانه حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له ئیستا جه‌خت له‌سه‌ر پیویستی لیكهه‌لپیكانی خه‌باتی خه‌لكی كوردستان له‌گه‌ل خه‌لكی سه‌راسه‌ری عیراق ده‌كات له پیناو هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تیكی سكولارو مودیرنی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی، كه زه‌مانه‌تی ئازادی‌و یه‌كسانی هه‌موو دانیشتوان بكات له سه‌رجه‌م مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كاندا، له‌وانه مافی خه‌لكی كوردستان بۆ بریاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان.
– حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له هه‌ل‌ومه‌رجیكدا كه پیكه‌وه ژیانیكی ئازاد‌و یه‌كسان‌و ئاسوده بۆ هه‌موو دانیشتوانی عیراق، دوور له ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و دینی‌و جنسی مسۆگه‌ر بكات، لایه‌نگری ئه‌وه‌یه خه‌لكی كوردستان ده‌نگبده‌ن به ماناوه، ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تایترین ئاستیدا له سایه‌ی حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینیدا دابین ده‌بیت. به‌لام حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له چه‌ند حاله‌تدا خوازیاری به‌رپاكردنی ده‌ستبه‌جێ‌ی ریفراندۆم‌و جیابونه‌وه‌ی كوردستان‌و پیكهینانی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینیه له كوردستاندا: یه‌كه‌م- ئه‌گه‌ر حكومه‌تی قه‌ومی یان دینی له عیراقدا بیته سه‌ركار. دووه‌م- ئه‌گه‌ر سیناریۆیی ره‌شی ئیستا دریژه په‌یدابكات‌و ئاسۆیه‌كی نزیك بۆ كۆتایهینانی دیارنه‌بیت. سیه‌م- ئه‌گه‌ر ئیسلامی سیاسی بالاده‌ستی په‌یدا بكات له عیراقدا.
شیوه‌و مه‌یدانه‌كانی خه‌بات
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری تیده‌كۆشیت بۆ پیاده‌كردنی به‌نده‌كانی ئه‌م پلاتفۆرمه، به وینه‌ی ریگا چاره‌یه‌كی ده‌ست‌و برد بۆ كیشه‌كانی ئیستا، شیواز‌و مه‌یدانه سه‌ره‌كیانی خه‌باتی خۆی له‌م پیناوه‌دا به‌م جۆره دیاریده‌كات:
– حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له بنه‌ره‌تدا بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م پلاتفۆرمه پشت به هیزو توانی خۆی‌و خه‌بات‌و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لك دبه‌ستیت، له‌م پیناوه‌دا هاوكات له‌گه‌ل بردنه‌سه‌ری تواناییه سیاسی‌و عه‌مه‌لی‌و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی خۆی، تیده‌كۆشیت بۆ سازدان‌و ریكخستن‌و رابه‌ری كردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری‌و هینانه مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری به‌هیزو فراوان بۆ جێ‌به‌جێ كردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی ئه‌م پلاتفۆرمه.
– حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری تیده‌كۆشیت بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئیداره‌ی كاروباری كۆمه‌ل‌و پیاده‌كردنی راسته‌وخۆی به‌نده‌كانی ئه‌م پلاتفۆرمه. له هه‌ر جیگایه‌كدا بۆی بكریت به كرده‌وه هه‌نگاو بۆ ریكخستنی ژیانی خه‌لك‌و سازدان‌و بوژانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و دابینكردنی نان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی خه‌لك به‌و جۆره‌ی له‌م پلاتفۆرمه‌دا هاتووه.
– ریكخراوبوونی جه‌ماوه‌ری فراوانی كریكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و خه‌لكی ئازادیخواز له ده‌وری شورا‌و سه‌ندیكاو ریكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كانی خۆیان، له گه‌ره‌كه‌كان‌و ناوه‌نده‌كانی كار‌و خویندن، روكنیكی گرنگی چونه سه‌ره‌وه‌ی توانای سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری‌و به‌ره‌ی ئازادیخوازی كۆمه‌لگاو په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ریه بۆ جێ‌به‌جێ كردنی ئه‌م پلاتفۆرمه. له سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری هه‌ولدان بۆ پیكهینانی ئه‌و ریكخراوانه‌و ریكخستنی جه‌ماوه‌ری خه‌لك له ده‌وریان به ئه‌ركیكی گرنگی خۆی ده‌زانێ.
– حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری‌و بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری خه‌لكی ئازادیخواز بۆ پایده‌كردنی ئه‌م پلاتفۆرمه‌و به‌رگری له خۆی‌و ماف ئازادیه سیاسیی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك، له به‌رامبه‌ر په‌لاماری چه‌كدارانه بۆ سه‌ریان، پیویستیان به پتانسیلی سه‌ربازی‌و هیزی چه‌كدار هه‌یه.
– مه‌سه‌له‌ی عیراق ئه‌بعادیكی نیونه‌ته‌وه‌یی په‌یداكردوه‌و خه‌لكی عیراقیش له خه‌باتی خۆیاندا پیویستی گه‌وره‌یان به پشتیوانی خه‌لكی دنیا‌و بزووتنه‌وه ئازادیخواز‌و پیشكه‌وتوانه‌و ئینساندۆسته‌كان هه‌یه، حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری كه جیگاوریگایه‌كی نیونه‌ته‌وه‌یی به‌هیزو توانایه‌كی گه‌وره به‌هره‌مه‌نده له‌م مه‌یدانه‌دا، وه‌كو هیزیكی چالاك‌و كاریگه‌ر له ئاستی نیونه‌ته‌وه‌یدا ده‌رده‌كه‌ویت‌و سه‌رنجی بزووتنه‌وه‌ی خه‌لكی ئازادیخواز‌و موته‌مه‌دنی جیهان بۆ پشتیوانی له خه‌باتی خه‌لكی عیراق راده‌كشیت.
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری به مه‌به‌ستی ریگاخۆشكردن بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی خواست‌و ئامانجه ئازادیخوازانه‌كانی خه‌لك، هه‌روه‌ها ره‌خساندنی فه‌زایه‌كی سیاسی گونجاو له كۆمه‌لدا، ئاماده‌یه له‌گه‌ل هیزه سیاسیه‌كان گفتوگۆ‌و دایه‌لوك بكات. هاوكات له‌گه‌ل هه‌ر هیزیك كه ئه‌م پلاتفۆرمه یان هه‌ندیك له به‌نده‌كانی په‌سه‌ند بكات‌و ده‌وری به‌كرده‌وه‌ی هه‌بیت له پیاده‌كردنیدا، ئاماده‌ی هاوكاری عه‌مه‌لیه.
14-2-2004