“ئایا شتێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه كه ئه‌وانه‌ی 15 ساڵه له كوردستان ملهوڕی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كه‌ن‌و یاری به چاره‌نوسی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن، كۆنه به‌كرێگیراوی به‌عس بن؟!”
سازدانی: سه‌عید ئه‌حمه‌د
ئۆكتۆبه‌ر/ بڵاوكردنه‌وه‌ی فایلی جاسوسیكردن له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌وه جارێكی تر جه‌ماوه‌ری كوردستانی وروژاند. ئه‌وانه‌ی كه پانزه ساڵه یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌تاڵان ده‌به‌ن، ته‌نها شتێك كه لافیان پێوه لێئه‌دا ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وان خه‌باتیان كردووه له‌دژی رژێمی به‌عس‌و زه‌حمه‌ت‌و ده‌ردو كوێره‌ورییان له‌م رێگایه‌دا چه‌شتووه، ئێستا ئه‌م فایلانه ده‌ری خست كه به‌شێكی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م حزبه قه‌ومی‌و ئیسلامییانه خۆیان له‌ژێره‌وه هاوكارییان له‌گه‌ڵا حكومه‌تی به‌عس كردووه. ئه‌مه جگه له‌و فایلانه‌ی كه له‌ده‌وره‌ی پێشووی دوای رووخانی به‌عسدا ئاشكراكران‌و ئه‌وساش كۆمه‌ڵێكیان دانیان به‌م كاره‌یاندا نا. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فایلانه چی ئه‌گه‌یه‌نێ‌و چ مانایه‌كی سیاسی هه‌یه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ با پیش هه‌ر شتیك به یه‌ك رسته ئه‌وه بلیم كه ئه‌م شیوازه واته ناوبردنی لیستی تۆمه‌تباران‌و له‌وانه‌ش تۆمه‌تباران به جاسوسی به دروست نازانم، ئه‌مه ده‌كه‌ویته ناكۆكیه‌كی ئاشكراوه له‌گه‌ل ئوصولی مه‌ده‌نیه‌ت‌و پاراستنی مافه فه‌ردی‌و مه‌ده‌نیه‌كان‌و حورمه‌تی ئینسانه‌وه. ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌ی زیاتر ده‌كه‌ین، به‌لام با جاری وه‌لامی پرسیاره‌كه‌تان بده‌مه‌وه.
راسته ئاشكرابوونی ئه‌و فایلانه بووه‌ته جیگای سه‌رنجی خه‌لكی كوردستان، به‌لام راستی من پیم وانیه كه خه‌لكی كوردستان له‌گه‌ل هه‌والیكی سه‌یرو پیشبینی نه‌كراو به‌ره‌وروو بووبن. چونكه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی به ته‌واوی ئاشنایه بۆ خه‌لكی كوردستان، كه له ته‌واوی میژووی ئه‌م حیزبانه‌دا، به به‌هانه‌و پاساوی جۆراوجۆر خۆیان وه‌كو حیزب‌و وه‌كو سه‌ركرده، هاوكاری‌و خزمه‌تی رژیمه سه‌ركوتگه‌رو كۆنه‌په‌رستانه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهانیان كردوه. ده‌ست تیكه‌لاوكردنی ئه‌م حیزبانه له‌گه‌ل موسادی ئیسرائیلی‌و ساواك‌و ئتلاعاتی ئیرانی‌و میتی توركی‌و مخابه‌راتی به‌عسی‌و…هه‌روه‌ها هاوكاری كردنیان له دانی زانیاریه‌وه تا هاوكاری تاوانه‌كانیان‌و تیرۆر‌و كرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژی مخالفینیان، میژوویه‌كی زۆر ئاشكرایه‌و هه‌زارو یه‌ك به‌لگه‌ی له‌به‌رده‌ستی خه‌لكی كوردستاندایه.
كه‌وایه مه‌سه‌له‌كه نه‌ریت‌و عاده‌تی ئه‌م حیزبانه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بواری كردووه‌ته‌وه كه سه‌ركرده‌و كادر‌و به‌رپرسه‌كانیان، له‌سه‌ر نه‌ریتی حیزبه‌كانیان، به‌پێ‌ی ویست‌و مه‌رام‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، وه‌كو فه‌رد هه‌مان كاربكه‌ن كه حیزب‌و سه‌ركرده‌كانیان ده‌یكه‌ن. هه‌ر بۆیه كاتیكیش ئه‌م كاری جاسوسیه بۆ حیزبه‌كانیان ئاشكرا ده‌بیت، ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌ك كه بیری لیده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه چۆن دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی بكه‌ن. ئه‌گینا ئه‌وان خۆیان له‌گه‌ل ئه‌م جۆره كاره‌دا كیشه‌یه‌كیان نیه. وا باوه له نیو ئه‌م حیزبانه‌دا به تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، كه‌سیك كه له‌گه‌ل ده‌زگا جاسوسیه گه‌وره‌كاندا هاوكاری بوبێ، لای ئه‌وانیش پله‌وپایه‌ی به‌رزتری بووه. چونكه ووتویانه ئه‌مه كاری له‌ده‌ست دیت!
من جاریكی دیكه‌ش ووتومه، به‌رای من ئیستا كه ته‌نها به‌شیك له مه‌له‌فه‌كانی به‌عس ئاشكراكراون، ده‌ركه‌وتوه كه لایه‌كی سه‌ركرده‌و كادر‌و به‌رپرسی ئه‌م حیزبانه به ئیسلامی‌و قه‌ومیه‌وه سه‌ر به به‌عس بوون، هیچ گومان له‌وه نیه كه ئه‌گه‌ر مه‌له‌فی ئیتلاعات‌و موسادو میت‌و سی ئای ئه‌ی ئاشكرا بیت، ده‌بینین ئه‌وانی دیكه‌شیان لای ئه‌و ده‌زگایانه خاوه‌ن مه‌له‌فن. له راستیدا فایلداره گه‌وره‌كان لای ده‌زگا گه‌وره‌كان ناویان ده‌دۆزریته‌وه. ئه‌مه نه‌ریتی ئه‌م حیزبانه‌یه، جا كاتیك جاسوسی بۆ حیزب‌و رابه‌ران شانازی بیت، لانی كه‌م بۆ ئه‌وانی تریش حه‌رام نابیت.
به‌لام جیاواز له‌مه‌ش، له 15 سالی رابردوودا خه‌لكی كوردستان گه‌لیك ره‌وشت‌و سیاسه‌ت‌و كاكردی دیكه‌ی له‌م حیزبانه‌و ده‌سه‌لاته‌كه‌یان بینیوه كه له‌گه‌ل ئه‌م جاسوسی كردنه‌دا جوت دینه‌وه. بۆ نمونه تا ئیستا كاركردن به قانونه‌كانی به‌عس، سه‌ركوت‌و تیرۆر‌و شكه‌نجه‌ی مخالفی سیاسی، ته‌قه‌كردن له‌خه‌لك له‌سه‌ر ساده‌ترین داخوازی، ئه‌ستاندنی به زۆری په‌نجه‌مۆری خه‌لك بۆ ده‌سه‌لاتی داسه‌پاویان به ناوی هه‌لبژاردنی ئازاده‌وه… ئایا بۆ خه‌لكی كوردستان مه‌سه‌له‌یه‌كی چاوه‌روان نه‌كراوه كه ئاشكرا ببێت، به‌رپرسانی گه‌نده‌ل‌و تالانچی، ئه‌وانه‌ی به داهاتی خه‌لك‌و كۆمه‌لگا گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ت‌و سامانیان ناوه به‌یه‌كه‌وه‌و بانكه‌كانی ئه‌وروپاشیان پركردوه، كۆنه به‌كریگیراوی به‌عس بن؟ ئایا بۆ خه‌لك شتیكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه كه ئه‌وانه‌ی 15 ساله له كوردستان ملهوری به‌سه‌ر خه‌لكدا ده‌كه‌ن‌و یاری به چاره‌نوسی خه‌لكه‌وه ده‌كه‌ن، كۆنه به‌كریگیراوی به‌عس بن؟ ئایا تیرۆریستانی ئیسلامی كه له پیناو مه‌رامه چه‌په‌ڵه‌كانیاندا له كوشتاری مندال‌و خه‌لكی بیتاوان‌و له‌ت‌و په‌تكردنی ئینسان سل ناكه‌نه‌وه، چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان لیده‌كریت له جاسوسی كردن بۆ به‌عس سل بكه‌نه‌وه؟
به بروای من ئاشكرابونی ئه‌م فایلانه، پیش هه‌موو شتیك نیشانه‌ی په‌رده‌لاچونه له‌سه‌ر لایه‌كی دیكه‌ی میژوو و ماهیه‌تی ئه‌م حیزبانه، ئینجا له‌سه‌ر خودی كه‌سه‌كان. ئه‌مه ده‌چنه سه‌ر هه‌زاران به‌لگه‌ی تر بۆ ئاشنابونی خه‌لك به ماهیه‌تی ئه‌م حیزبانه‌و به پێویستیی ته‌ریكخستنه‌وه‌یان. به‌لگه‌ی ئه‌وه‌ن كه خۆشباوه‌ری به‌م حیزبانه خه‌تایه‌كه خه‌لك له دژی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌وه‌ی ئیستا ئه‌م حیزبانه ده‌یكه‌ن له كوردستاندا‌و هه‌ر خودی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه فایله‌كانیان ئاشكرابووه ده‌وری به‌رچاوی تیادا ده‌گیرن، له ناوه‌رۆكدا جیاوازیه‌كی نیه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه بۆ به‌عس كردویانه.
ئۆكتۆبه‌ر/ سه‌رباری ئه‌وانه‌ی باست كرد، ووتت تۆ بلاوكردنه‌وه‌ی لیستی ناوی فایلداره‌كان‌و فایله‌كانیان به دروست نازانی. بۆچی له‌گه‌ڵا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فایلانه‌دا نیت؟ ئایا ئه‌مه خزمه‌ت به په‌ره‌گرتنی خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ناكات له‌دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵا‌و تاڵانچی‌و دژی خه‌ڵكیه؟ هه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك له‌و ناوانه پاكانه بۆ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، یان حزبه‌كانیان ده‌ڵێن به فه‌رمانی ئێمه ئه‌و كاره‌یان كردووه، خۆی نیشانه‌ی راستی ئه‌م فایلانه نییه؟
ئایا ئه‌مه جۆرێك له دادگای جه‌ماوه‌ری‌و ئاشكرای ئه‌م تۆمه‌تبارانه نییه؟ ئایا خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كان بۆ به‌رچاوی خه‌ڵك‌و ئاگاداركانه‌وه‌یان له‌و به‌ڵگانه‌و بواردان به تۆمه‌تباره‌كان بۆ دیفاعكردن له‌خۆیان له‌سه‌ر رووپه‌ڕی هه‌مان رۆژنامه‌دا جۆرێك له‌دادگای ئاشكرا‌و جه‌ماوه‌ری‌و شه‌فاف نییه؟ ئه‌مه به‌رچاوی خه‌ڵكی روون ناكاته‌وه‌و راستیه‌كان بۆ خه‌ڵكی ده‌رناخات؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ قسه‌یه‌كی پوچی باو هه‌یه كه ده‌ڵێ (الهدف یبرر الوسیله)، منصور حكمت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ووتی (الهدف لایبرر الوسیله). كیشه‌و ناكۆكی‌و ئیختلافی من له‌گه‌ل ئه‌حزابی ئیسلامی‌و ناسیونالیستی هه‌تا بڵێ‌ی قووڵه، به‌ڵام ئه‌مه ناتوانی به‌لگه‌یه‌ك بیت بۆئه‌وه‌ی كه ئێمه هیچ ره‌وشتیكی نا ئوصولی‌و پیچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه مه‌ده‌نی‌و ئینسانیه‌كان بۆ بردنه پیشی ئه‌م خیلافاته بگرینه‌به‌ر. به بروای من به‌ده‌ر له نیه‌تی دلی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م لیستانه بلاوده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه تاوانباران كێن‌و چ تاوانیكیان كردوه، بلاوكردنه‌وه‌ی لیستی ناوی كه‌سانیك له‌سه‌ر لاپه‌ری رۆژنامه‌و ناوبردنی وه‌كو جاسوسی به‌عس، ئه‌ویش به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرۆسه‌یه‌كی دادگایی به‌ریوه‌چوبیت، به كرده‌وه ده‌كاته ناوزراندنی ئینسان‌و پیشیلكردنی مافی فه‌ردی‌و مه‌ده‌نی ئه‌و كه‌سه‌و شكاندنی حورمه‌تی ئینسانی.
ئه‌وه‌ی كه هه‌ندیك له‌م كه‌سانه خۆیان ئینكاری ناكه‌ن‌و دان به تاوانه‌كه‌یاندا ده‌نین، یان حیزبه‌كانیان ده‌لین به ئاگاداری ئیمه ئه‌م كاره‌یان كردوه‌و به‌م جۆره بۆیان پاساو ده‌ده‌ن، هیچ له‌و حوكمه‌ی سه‌ره‌وه ناگۆریت. له روانگه‌ی مافه مه‌ده‌نیه‌كان‌و به‌رنامه‌ی حیزبی ئیمه‌وه، هه‌ر تۆمه‌تباریك تا نه‌چیته به‌رده‌م دادگا‌و مافی ئه‌وه‌ی پینه‌دریت كه روونكردنه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته بدات، تا له فه‌زایه‌كی ئازادی دوور له زه‌خت‌و فشاردا بواری نه‌دریت ئه‌وه روون بكاته‌وه كه له چ هه‌ل‌ومه‌رجێكدا‌و بۆچی به‌و كاره هه‌ستاوه، تا مافی ئه‌وه‌ی پینه‌دریت كه پاریزه‌ری هه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی به شیوه‌ی قانونی به‌رگری لیبكات، تا دادگا تاوان‌و به‌لگه‌كان‌و روونكردنه‌وه‌كان هه‌لنه‌سه‌نگینێ‌و تاوانه‌كه‌ی ساغ نه‌كاته‌وه… ئه‌و تۆمه‌تباره به بیتاوان داده‌نریت‌و نابی ناوی بزرینریت.
“ئایا ئه‌مه خزمه‌ت به په‌ره‌گرتنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ناكات؟” به بروای من ئه‌و ره‌وشته حزمه‌ت ناكات، به‌لكو فه‌زایه‌كی خراپ‌و ئالوده ده‌خولقینێ كه تیایدا حورمه‌تی هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ویته به‌رده‌م خه‌ته‌ری زراندنه‌وه. خه‌باتیكی جه‌ماوه‌ری هوشیارانه‌و ئامانجارانه له بارده‌چیت. هه‌ركه‌س ده‌توانی بۆ هه‌ركه‌س تۆمه‌ت هه‌لبه‌ستیت‌و ناوی بخاته سه‌ر لاپه‌ره‌ی رۆژنامه. له فه‌زایه‌كی وه‌هادا ئتیر به‌لگه بایه‌خی نامینێ‌و كه‌سیش به دوای به‌لگه‌دا ناگه‌ریت. سه‌رئه‌نجام سبه‌ی خودی ئه‌م حیزبه خاوه‌ن فایلانه ده‌ست ده‌كه‌ن به فایل سازی بۆ هه‌ركه‌سیك كه مخاله‌فه‌تیان بكات. ئه‌م شیوازه له رووی ناوه‌رۆكیشه‌وه زۆرتر ده‌چیته خانه‌ی تۆڵه‌وه. له كاتیكدا دادگایی له بنه‌ره‌تدا له روانگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی‌و ئینسانیه‌وه تۆڵه نیه، به‌لكو بارهینان‌و ریگاگرتنه له تاوان‌و گیرانه‌وه‌ی تاوانكاره بۆ كۆشی كۆمه‌لگا. ئه‌م ره‌وشت‌و فه‌زایه به پیچه‌وانه‌وه له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه تاوانی كردوه، ناوی ده‌زرینی‌و سوكی ده‌كات‌و كه‌رامه‌تی ده‌شكینێ، به‌م جۆره ئه‌و كه‌سه شكینراوه زیاتر هانده‌دریت بۆ ئه‌وه‌ی له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی خراپ سل نه‌كاته‌وه، چونكه شتیكی نه‌ماوه كه نیگه‌رانی له ده‌ستدانی بیت.
“ئایا ئه‌مه جۆرێك له دادگای جه‌ماوه‌ری‌و ئاشكرای ئه‌م تۆمه‌تبارانه نییه؟ كه به‌لگه‌كان ده‌خرینه‌روو، تاوانبارانیش ده‌توانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن؟” نه‌خیر ئه‌مه هیچ لیكچونیكی له‌گه‌ل دادگایی ئاشكرادا نیه. لاپه‌ره‌ی رۆژنامه دادگا نیه. پرۆسه‌ی دادگایی‌و لیكدانه‌وه‌و هه‌لسه‌نگاندنی به‌لگه‌و… شتیكه‌و بلاوكردنه‌وه‌ی به‌لگه له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی رۆژنامه شتیكی تره. گریمان كه‌سیك له رۆژنامه‌یه‌كه‌وه ناوی وه‌كو جاسوس له‌گه‌ل به‌لگه‌كان بلاوده‌كریته‌وه، پاشان خۆی به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه‌و به درۆی ده‌خاته‌وه. سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه ده‌كاته چی؟ كه‌سانیك به به‌لگه‌ی رۆژنامه‌كه باوه‌ر ده‌هینن‌و كه‌سانیكی تریش ره‌نگه به وه‌لامی تۆمه‌تبار، به‌لام ئه‌مه سه‌رئه‌نجام چۆن یه‌كلاده‌بیته‌وه‌و كام مه‌رجه‌ع بریاری كۆتایی ده‌دات؟ كۆمه‌لگا نیوه‌ی به جاسوسی ده‌زانن‌و نیوه‌كه‌ی تر نا، به‌م جۆره به‌ده‌ر له‌وه‌ی به‌رگریه‌كانی تۆمه‌تبار له خۆی دروست یان نا دروست بیت، ناوی زراوه. له كاتیكدا دادگا ده‌بی به هه‌لسه‌نگاندنی به‌لگه‌كان‌و به‌رگری تاوانبار له خۆی، حوكمی كۆتایی بدات‌و مه‌سه‌له‌كه ساغ بكاته‌وه. كاتی خۆی له گه‌رمه‌ی كیشمه‌كیشی نیوان ئیمه‌و یه‌كیتیدا، هاوریه‌كمان ووتی من به‌لگه‌كی به‌هیزو ئاشكرام په‌یداكردوه له‌سه‌ر ئه‌ندامیكی ناوداری سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی پیت باشه بیخه‌مه سه‌ر سایت‌و بۆ خه‌لكی ئاشكرابكه‌م؟ ووتم كاری وا نه‌كه‌یت، ئه‌وه ره‌وشتیكی دروست نیه، به‌شیك هه‌ر له‌م به‌لگانه‌م بۆ باسكرد‌و ووتم ناكریت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كیتی هاوڕێیانی ئیمه‌ی كوشتوه‌و تاوانی كردوه له‌به‌رامبه‌رمان، ئیمه له ئوصول‌و به‌رنامه‌ی خۆمان لابده‌ین.
ئۆكتۆبه‌ر/ له كوردستاندا كه هیچ دادگا‌و مه‌رجه‌عێكی بێلایه‌ن له‌ئارادا نییه، چ رێگه‌یه‌ك هه‌یه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و ده‌رخستنی راستی‌و ناڕاستی ئه‌م جاسوسی‌و هاوكاریكردنه‌ی رژێم؟ ئایا پێت وایه بڕیاری مه‌سعود بارزانی بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خاوه‌ن فایله‌كان بتوانێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ساغ بكاته‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه/ كه‌وایه له پیشدا مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولدانه بۆ ده‌رهینانی كوردستان له‌م بێ‌سه‌ره‌وبه‌ره‌یی‌و بێ قانونییه، ئه‌مه‌ش به پیشلكردنی ماف‌و پیوانه مه‌ده‌نیه‌كانی ئینسان ناكریت. گومانیش له‌وه نیه كه بریاری مسعود بارزانی خۆی له خۆیدا بۆ ئاشكراكردنی حه‌قیقه‌ت‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نیه، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه له‌دژی میژوو و كاركردی خۆیان‌و ئه‌و ئه‌م كاره ناكات، مه‌گه‌ر له ژیر زه‌ختی خه‌لكدا بسه‌پینریت.
له باره‌ی چی كردنه‌وه له پیشدا ده‌بی ئه‌وه رۆشن بیت كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئیستا خه‌ته‌ریكی بالفعل نیه له‌سه‌ر خه‌لك‌و كۆمه‌لگا، چونكه رژیمی به‌عس نه‌ماوه تا خه‌ته‌ریك بیت‌و جاسوسی كردنیش بۆ ئه‌م رژیمه ئه‌و خه‌ته‌ره گه‌وره بكاته‌وه له‌سه‌ر خه‌لك. ئه‌مه خه‌تاو تاوانیكی په‌یوه‌ست به رابردوه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه كه خه‌لك له بیری بكات‌و به دوای ئاشكرابونی حه‌قیقه‌ت‌و دادگایی‌و سزای تاوانبارانه‌وه نه‌بیت، به‌لكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه نه‌مانی به‌عس‌و خه‌ته‌ری بالفعلی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، بواری ئه‌وه ده‌دات كه به ئارامیه‌كی زیاتره‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌لگیریت، له‌وانه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵگرتن له ریگای به‌رپاكردنی هه‌ل‌ومه‌رجیك كه له سایه‌ی حوكمی یاسا‌و دادگایه‌كی مه‌ده‌نی‌و عادلانه‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و سه‌دان‌و بگره هه‌زاران فایلی دیكه‌ی له‌م بابه‌ته بۆ به‌عس‌و ده‌زگا جاسوسیه‌كانی ده‌وله‌تانی سه‌رگوتگه‌ری دیكه. یه‌كلابكریته‌وه.
لایه‌نیكی تری ئه‌م چی كردنه ئه‌وه‌یه كه ده‌بی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌كو به‌شیك له فایلی سیاسی ئه‌م حیزب‌و بزووتنه‌وه قه‌ومی‌و ئیسلامیانه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابدریت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌بێ ناوبردن‌و ناو زراندنی ئه‌فراد وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی‌و به‌لگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ماهیه‌تی ئه‌م حیزبانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكریت. من خۆم پیش‌تر به‌بێ ناوبردنی كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ووتارم نوسیوه، هه‌لبه‌ت ته‌نها ناوی كه‌سانیكم بردوه كه له‌م باره‌یه‌وه بۆ پاساودانی جاسوسی قسه‌یان كردوه، من به‌بێ لێدانی تۆمه‌ت‌و باسكردنی هیچ به‌لگه‌یه‌ك له‌سه‌ر جاسوس بونیان، وه‌لامی پاساوه‌كانیانم داوه‌ته‌وه‌و جه‌ده‌لم له‌گه‌ل كردون. ئیستاش ده‌بێ ئه‌م كاره بكریت. سه‌رئه‌نجام ئه‌وه مسئولیه‌تی ئه‌و حیزبانه‌یه كه حه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی كار‌و كرده‌وه‌ی جاسوسی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆیانه‌وه روون بكه‌نه‌وه. ئه‌وانیش نیشانیانداوه كه به تایبه‌ت بۆ كه‌سه ئه‌صلیه‌كانی خۆیان پاساو ده‌هیننه‌وه‌و ده‌چنه پشتی مه‌له‌فی ئه‌فراده‌كانیان. كه‌وایه خه‌لك ته‌نها له‌گه‌ل جاسوسانیك به‌ره‌وروو نیه به‌لكو له‌گه‌ل ئه‌حزابیك به‌ره‌ورووه كه له پشتی جاسوسانی به‌عس راوه‌ستاون. بۆیه مه‌سه‌له‌ی ئه‌صلی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ته‌كلیفی خه‌لكه له‌گه‌ل ئه‌م حیزبانه. مه‌سه‌له‌ی ئه‌صلی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌لگا له ركیفی ئه‌م حیزبانه ده‌ربهینریت.
له هه‌مانكاتدا تا كاتیك كه ده‌سه‌لاتی ئه‌م حیزبانه داسه‌پاوو له‌سه‌ركاربیت، كۆمه‌لگا ده‌بی فشاریان بخاته سه‌رو ناچاریان بكات بۆ ئه‌وه‌ی دان به حه‌قیقه‌تدا بنین‌و راستیه‌كان بۆ خه‌لك ئاشكرا بكه‌ن‌و دادگایه‌كی ئاشكرا به پیوانه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م فایلانه به‌ریوه‌به‌رن.