پیشنیار:خسره‌و سایه‌و ریبوار احمد:
دادگاییكردنی صدام و سه‌رانی رژیمه‌كه‌ی، خواستیكی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لكی عیراقه. ئه‌م خۆاسته له هه‌مانكاتدا مهیدانیكه له‌خه‌بات بۆ سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واری سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و سه‌ركوت‌و ساریژكردنی ئه‌و برینانه‌ی ئه‌م رژیمه فاشیسته له جه‌سته‌ی خه‌لكی عیراق‌و ناوچه‌كه ههلیكهندوه. به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كاره كۆمه‌ك ده‌كات به خه‌بات له پیناو ئازادیوخۆش گوزرهرانیدا. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق خه‌بات ده‌كات بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م خواسته‌و له‌م دهعوانامهیهدا سه‌رخه‌تی پره‌نسیپه‌كان وشیوه‌ی دادگاییكردنی صدام و سه‌رانی رژیمی به‌عس ده‌خاته‌روو:
یه‌كه‌م: خواستی دادگاییكردنی صدام‌و سه‌رانی به‌عس له‌لایه‌ن خه‌لكی عیراقه‌وه خواستیكی ره‌وایه چونكه، ئه‌مانه سه‌رانی رژیمیكی هارودرندهی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب بوون له عیراقدا كه 35 سال به ئاگرو ئاسن ده‌سه‌لات سهركوتگهرانهو خویناوی خۆی به‌سه‌ر خه‌لكی عیراقدا راگرتبوو. ، ئه‌م رژیمه نمونه‌ی ره‌شترین ئیستبدادی سیاسی و بیی مافی بهریوهبردووهو سه‌دان به‌لگه‌نامه له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری خه‌لكی عیراق و ئه‌حزاب و ریكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤدا هه‌ن كه صدام حسین‌و رژیمه‌كه‌ی مه‌حكوم ده‌كه‌ن به تاوانی:
– كاركردی سه‌ركوتگه‌رانی له دژی چینی كریكارو له خوین ههلكیشانی بزووتنه‌وه‌ی كریكاری‌و چهپو كۆمۆنیستی، ئیعدامی به لیشاوی رابه‌رانی كریكاری‌و كۆمۆنیستی، ئینكاری كردن له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی چینی كریكار.
– سه‌ركوتی خویناوی‌و پیشیلكردنی سه‌رتایترین ئازادیه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك‌و سه‌رجه‌م مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌لك، یاری كردن به داهاتی كۆمهلگاو تالانكردنی.
– داسه‌پاندنی درندانه‌ترین ئاپارتایدی جنسی‌و یاسا‌و داب‌و نه‌ریتی كۆنه‌په‌رستانه‌ی دینی‌و له ژیرپینانی سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی ژنان، ئیغتصابی هه‌زاران ژن، به‌ریوه‌بردنی حملهی كوشتار‌و سه‌ربرینی ژنان.
– به‌ریوه‌بردنی دراندانه‌ترین تاوانكاری له دژی مندالان، راكیشانیان بۆ نیو كاری سهربازیو ملیشیاو به‌ره‌كانی جهنگو به كوشتدانیان، شكه‌نجه‌و ئیعدامی مندالان، خولقاندنی گۆری به كۆمه‌لی مندالان، بێ به‌ری كردنی ملیونه‌ها مندال له ماف‌و پیداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه.
– كوشتاری بهكۆمهلو كمیابارانو ئیعدامی به لیشاو. بۆردومانی هه‌لبجه‌و په‌لاماره درندانهكانی ئهنفالو ده‌یان گۆری به كۆمه‌ل…چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌مه‌ن.
– به‌شداری له خولقاندنی جه‌نگی كۆنه‌په‌رستانه‌و به‌ریخستنی شه‌ری سه‌ركوتگه‌رانه‌ی چه‌ند ساله دژی خه‌لكی كوردستان‌و خوارووی عیراق، كه له ئاكامدا سه‌دان هه‌زاران كه‌سی له نیوبهرهكانی ئه‌م جه‌نگانه‌دا به‌كوشت داوه‌و ده‌یان هه‌زار مال و شوینی ژیانی خه‌لكی كاول و ویرانكردووه.
– به‌ریوه‌بردنی سیاسه‌تی فاشیانه‌ی پاكتاوكردنی قه‌ومی‌و تهعریبو را‌گوازتنی زۆره ملی‌و ده‌ربه‌ده‌ركردنی فراوانی خه‌لك.
– ……………………………………………………
دووه‌م: تاوانه‌كانی صدام‌و سه‌رانی به‌عس تاوانی رژیمیكی سیاسین، كه له ماوه‌ی 35 سالدا وه‌كو رژیمیكی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب ملیۆنه‌ها ئینسانی له عیراقدا كردۆته قوربانی. بۆیه ئامانج له دادگایی كردنیان، دادگایی سیاسی ناسیونالیزمی عهرهبو رژیمه فاشیستهكهیهتی به مه‌به‌ستی ئاشكراكردن‌و روونبونه‌وه‌ی راستییه‌كان و خستنه‌رووی كارنامه‌و ماهیه‌تی ره‌ش و تاوانكارانه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب، له‌به‌رده‌م خه‌لكی عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهاندا.
سیهه‌م: صدام حسین‌و رژیمه‌كه‌ی وه‌كو رژیمیكی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی، به فاشیزمیك كه له عیراقدا بهریوهری بردوه، خاوه‌ن میژوویه‌كی خویناویه. ئه‌م رژیمه برینیكی گه‌وره‌ی له جه‌سته‌ی كۆمه‌لگای ئینسانی به گشتی‌و كۆمه‌لگای عیراق‌و سه‌رجه‌م رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا ههلكهندوه. سرینهوهوی ئاسه‌واره‌كانی كاركردی ئه‌م نیزامه‌و به‌ستنی یه‌كجاری فایلی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب، پیویستیه‌كی حه‌یاتیه بۆ دور راگرتنی خه‌لكی عیراق له‌شه‌رو كیشه‌و كینه‌ی قه‌ومی‌و تیرهگهریو ساریژكردنی ئه‌و برینانه‌ی له جه‌سته‌ی كۆمه‌لگا ههلیكهندوه. دادگایی كردنی ئاشكرا‌و عادلانه‌ی صدام‌و سه‌رانی به‌عس بوار ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ستراگه‌یشتنی جه‌ماوه‌ری خه‌لك به حه‌قیقه‌تی ناسیونالیزمی عهرهبو رژیمی قه‌ومی.
چواره‌م: بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب، له‌به‌رچاو جه‌ماوه‌ری ملیونی دنیای عهربو خه‌لكی دنیادا ده‌یه‌وێ صدام‌و سه‌رانی تاوانباری به‌عس وه‌كو قارهمانانیك پیناسه بكات كه به‌رامبه‌ر به “داگیركه‌ران به‌رگریان له خاك‌و ئاو‌و سامانی نیشتمانی عه‌ره‌ب كردوه، دژی مه‌ترسی پارچه پارچه‌كردنی نیشتمانی عه‌ره‌ب تیكۆشاون، موقه‌ده‌ساتی عه‌ره‌بیان پاراستوه”. ئه‌گه‌ر له دادگایه‌كی ئاشكرا‌و عادلانه‌دا راستیه‌كانی پشتی ئه‌م چه‌واشه‌كاریه روون نه‌بیته‌وه، تا ساله‌های تر داستانی صدام‌و به‌عس ده‌بیته ده‌ستمایه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب بۆ په‌ره‌پیدانی فاشیزم‌و شه‌رو كینه‌ی قه‌ومی‌و خۆلكردنه چاوی خه‌لك.
پینجه‌م: نه ئهمریكاو نه مه‌جلیسی حوكم ماف‌و صلاحیه‌تی ئه‌وه‌یان نییه كه دادگایی صدام‌و سه‌رانی به‌عس بهریوهبهرن. جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌لاتیان له عیراقدا هیچ شهرعیهتیكی نیه، ئه‌وان نه‌ك نوینه‌رو لایه‌نی خه‌لك نین له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، به‌لكو خۆیان شه‌ریكی ئه‌و تاوانانه‌ن كه به‌رامبه‌ر خه‌لكی عیراق ئه‌نجامدراوه. تاوانبارن به هاوكاری كردنی رژیمی صدام له تاوانه‌كانیدا به‌رامبه‌ر خه‌لكی عیراق. ئه‌مریكا خۆی ده‌ورانیكی دورو دریژ پالپشتی ئه‌م رژیمه‌ی كردوه، دوو جه‌نگی خویناوی له دژی خه‌لكی عیراق به‌ریوه‌بردوه كه سه‌دان هه‌زار له خه‌لكی ئه‌م وولاته‌ی كردوه به قوربانی، 13 سال ئابلۆقه‌ی ئابوری‌و برسیتی به‌سه‌ر خه‌لكی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌دا سه‌پاندوه كه بوه‌ته هۆی مه‌رگی بهكۆمهلو داروخاندنی ژیانی مه‌ده‌نی، ژیربینای كۆمهلگاو سه‌رچاوه خزمه‌تگوزاریه‌كانی داروخاندوه كه بوه‌ته مایه‌ی بێبه‌ری بوونی خه‌لك له سه‌رتایترین پیداویستیه‌كانی ژیان‌و خولقاندنی كاره‌ساتی ئینسانی، سه‌رئه‌نجام سیناریۆیه‌كی ره‌شی له عیراقدا به‌رپاكردوه كه ته‌واوی كۆمه‌لگای خستوه‌ته ناو گیژاویكی خهتهرناكهوه.
مه‌جلسی حوكمیش جگه له‌وه‌ی به‌شی زۆری لایه‌نه‌كانی له رابردوودا هاوكاری رژیمیان كردوه‌و دهوریانگیراوه له سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌لاتی ئه‌م رژیمه فاشیسته‌دا، به دریژایی 13 سالی رابردوو له كه‌ناری سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌كانی ئه‌مریكا راوه‌ستاون بۆ به‌ریخستنی شه‌رو بۆردومان‌و كوشتاری خه‌لكی عیراق‌و دریژه‌كیشانی ئابلۆقه‌ی ئابوری. بۆیه هه‌رجۆره سپاردنیكی پرۆسه‌ی دادگایی كردنی صدام به ئهمریكاو مه‌جلیسی حوكم، مانای شاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی تاوانه‌كانی رژیمی به‌عس و هاوكارانیه‌تی. به‌م پیه‌ش ئه‌و پرۆسه‌یه به پیچه‌وانه‌ی خواستی خه‌لكه‌وه ده‌بریته پیشه‌وه.
شه‌شه‌م: صدام حسین‌و سه‌رانی به‌عس ده‌بی به شیوه‌یه‌كی عه‌له‌نی‌و عادلانه‌و بهستانداردیكی ئینسانی له‌دادگایه‌كی نیوده‌وله‌تیدا دادگابكرین، ئه‌مانه مه‌رجی ئاشكرابونی راستیهكانو ساریژبونی برینهكانو لادانی په‌رده‌یه‌كه له سه‌ر ماهیه‌تی فاشیانه‌ی ئه‌م رژیمه كه ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب سه‌رانی به نرخی قاره‌مان ده‌رخواردی خه‌لك ده‌دات. له‌م باره‌یه‌وه:
1- ده‌بێ ته‌واوی پرۆسه‌ی دادگایه‌كه به ئاشكرا‌و به ئاماده‌بونی نوینه‌رانی خه‌لكی عیراق بهریوهبچیت، نوینه‌رانی ئه‌حزاب و شورا‌و نهقابهكانو ریكخراوه‌كانی ژنان‌و رۆشنبیران تیایدا وه‌كو موده‌عی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی صدام و سه‌رانی به‌عس ئامادهبنو به‌لگه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان پیشكه‌ش به‌دادگا بكه‌ن. هاوكات ده‌بێ هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بتوان تیایدا ئامادهبنو پرۆسه‌ی دادگایهكهو هۆلی دادگا بخه‌نه‌به‌رده‌م رای گشتی.
2- ده‌بێ ئه‌م دادگایه به‌پیی بالاترین ستانداردی مودیرن‌و ئینسانی بهریوهبروات. لهبهرزرتین ئاستدا ماف‌و ئیمكانیه‌تی پیویست بۆ به‌رگری له خۆكردنی تاوانبار زامن بكات‌و ریگا له هه‌موو جۆره گوشاریكی جهستهییو روحی بگریت، هه‌روه‌ها سهلامهتیو بهلگهداربوونو عادلانهبونی فه‌زای دادگا مسۆگه‌ر بكات. ئه‌مه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ده‌توانێ ببنه بنه‌مای چه‌سپاندنی پیوانهیهكی ئینسانی بۆ دادگایی كردن، له فه‌زایه‌كی جیگا په‌سه‌ندی گشتی خه‌لكی عیراق‌و دنیای عهرهبو جیهاندا ماهیه‌تی فاشیانه‌ی رژیمی بهعسو سه‌رانی ئاشكرادهكاتو بواری چه‌واشه‌كاری بۆ ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب ناهیلیتهوه تا داستانی قاره‌مانیتی بۆ صدام‌و سه‌رانی به‌عس دابتاشن.
3- ده‌بێ ئه‌م دادگاییه له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات‌و له دادگایه‌كی نیونه‌ته‌وه‌یدا به‌ریوه بچیت. به‌و هۆیه‌وه كه له ئیستادا عیراق له‌ژیر سایه‌ی ده‌سه‌لاتداریتی عه‌سكه‌ری‌و داگیركاری ئه‌مریكا و په‌لاماری تیرۆریستاندایه، هه‌روه‌ها هیچ ده‌وله‌تیكی شهرعیو دادگا‌و ده‌ستورو قانونیكی مه‌ده‌نی تیا به‌رقه‌رار نیه، بۆیه ناتوانریت پرۆسه‌ی بهریوهبهردنی دادگایهكردنی صدام‌و سه‌رانی به‌عس به‌پێی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكران له هه‌لومه‌رجی ئیستادا له ناوخۆی عیراق فه‌راهه‌م بكریت. به‌م پێیه ئه‌نجامدانی ئه‌م دادگاییه له عیراقدا ده‌بیته مایه‌ی شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان له خه‌لك‌و ریگری له به‌شداری نوینه‌رانی خه‌لك تیایدا، هه‌روه‌ها شه‌رعیه‌تدان به داگیركاری ئهمریكاو ده‌سه‌لاتیكی ناشه‌رعی كه به‌دور له ده‌ور ده‌خاله‌تی خه‌لك‌و له سایه‌ی ئه‌مریكادا پیكهاتووه.
…………………………………
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق تیده‌كۆشیت بۆ سازدان‌و به‌ریخستنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی عیراق له ده‌وری خواستی دادگاییكردنی صدام‌و سه‌رانی رژیمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م دهعوانامهیه. هه‌روه‌ها پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دادگریت كه ته‌نها به‌خه‌باتی سهربهخۆو یه‌كگرتوانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌لكی عیراق ده‌توانری ئه‌م خواسته به‌شیوه‌یه‌كی ئیسانی و به‌پیی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لكی عیراق جێبه‌جێ بكریت. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی عیراق‌و ئه‌حزاب و ریكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان ده‌كات بۆ خهباتو راوه‌ستان له پشتی ئه‌م دهعوانامهیهو به‌ریخستنی ههولو كۆششیكی فراوان به مه‌به‌ستی دادگاییكردنی صدام‌و سه‌رانی بهعسو خستنه‌رووی ماهیه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب.
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق
كه‌مپینی دادگایی كردنی صدام‌و سه‌رانی رژیمی به‌عس
1- مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هاوری( ) رادهسپیری بۆ به‌ریخستنی كه‌مپینی دادگایی كردنی صدام‌و سه‌رانی به‌عس له سه‌ر بناغه‌ی ده‌عوانامه‌ی حیزب، له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عیراق.
2- بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌یئه‌تیك پیكدیت له نوینه‌رانی ریكخراوه‌كانی كریكاران‌و ژنان، یه‌كیتی بیكاران‌و رۆشنبیران‌و كه‌مپینه‌كانی حیزب و هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی تر كه ئاماده‌یه بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م دهعوانامهیهو راپه‌راندنی كاره‌كانی ئه‌م كه‌مپینه كاربكات.
3- ئه‌ركه‌كانی ئه‌م كه‌مپینه:
– سازدان‌و هه‌لخراندنی جهماوهریخهلك له ده‌وری ده‌عوانامه‌ی حیزب.
– كۆكردنه‌وه‌ی به‌لگه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی رژیمی بهعسو شكاتنامه‌ی هاولاتیان.
– رۆرشنكردنهوهی مه‌به‌سته‌كانی ئیمه له دادگایكردنی صدام‌و سه‌رانی به‌عسدا.
– به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و په‌رده‌هه‌لمالین له‌سه‌ر پروپاگه‌نده‌ی ناسیونالیزمی عه‌رب ده‌رباره‌ی صدام‌و سه‌رانی ئه‌م رژیمه.
– به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌لویست‌و كاردانه‌وه‌ی ئه‌حزابی بورژوازی‌و ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
4- شیوه‌و ئامرازه‌كانی كاری كه‌مپینه‌كه:
– دیاریكردنی به‌رپرسی كار‌و مه‌یدانه‌كانی كه‌مپین، له‌وانه: قسه‌كه‌ری گشتی، محامییهكی قانونی، به‌رپرسی كۆكردنه‌وه‌ی بهلگهنامهكانو فایلی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ده‌عوایان له‌سه‌ر صدام و رژیمه‌كه‌ی هه‌یه، نوینه‌ری كه‌مپین له ده‌ره‌وه‌ی وولات…………. .
– راگه‌یاندنی كه‌مپینه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا.. له‌م راگه‌یاندنه‌دا جگه‌له دروشم‌و ئامانجی سه‌ره‌كی كه‌مپینه‌كه ناوی كه‌سه‌كان ، به‌رپرسیاران، ئامانج له كه‌مپینه‌كه و بانگه‌واز بۆ خه‌لك و لایه‌نه‌كان رابگه‌یه‌ندریت..
– هاوكات ده‌عوانامه‌ی دادگایی صدام حسین‌و سه‌رانی به‌عس په‌سه‌ند بكا‌و وهربگیردریته سه‌ر زمانه جیهانیه‌كان وه‌ك سهنهدیكی خۆی بلاوی بكاته‌وه.
– به‌ریخستنی كه‌مپینی ته‌بلیغی به ده‌ركردنی بلاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌مپینه‌كه، سازدانی كۆروكۆبونهوهی جه‌ماوه‌ری له‌شاره‌كانی عیراق‌و له ده‌ره‌وه‌ی وولات. ده‌ركردنی راگه‌یاندن، بلاوكردنه‌وه‌ی دۆكیومینتهكانو هه‌والی چالاكییه‌كان، سازدانی جداریات له نیوه‌نده‌كانی شار و سلاید و فلیمی ڤیدیۆیی …
– دانانی نوسینگه‌ی كه‌مپین له شاره‌كانی عیراق.
– به‌ریخستنی حملهی ئمزاكۆكردنهوهو ئاكسیونو متنیگی جه‌ماوه‌ری له ده‌وری ئه‌م خواسته له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وولات.
– گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی قانونی‌و موفاوه‌زات و بوونهتهرهف له‌كاروباری قانونیدا. له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات كاركردن له‌سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ناوه‌نده قانونیه‌كان، ئهحزابو بزوتنه‌وه كریكاری‌و پیشكهوتوانهكان، دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كه‌سایه‌تییه‌كان ,, بابه‌تی كاری سه‌ره‌كییه. له‌ناوه‌وه‌ش كار له ناو خه‌لك‌و گهرهكو ناوه‌نده‌كان، كار له‌گه‌ل ریكخراوه جهماوهریهكانو ئه‌حزابی سیاسی‌و كه‌سایه‌تی جۆراوجۆر.
5- چه‌ند هه‌نگاوی خیرا بۆ ناساندنی كه‌مپین
– بلاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی كهمپینهكهو و دهعوانامهكه له‌گه‌ل ناو‌و وینه‌ی به‌رپرسانی مهیدانهكانو شیوه‌و كه‌نالی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌لیان، بهتیراژیكی زۆر له‌شاره‌كانی عیراق و له‌ده‌ره‌وه و له‌ریگای تۆره‌كانی ئینته‌رنیته‌وه به‌زمانه جۆراوجۆره‌كان.
– تهصریحیكی رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ر كهمپینهكهوداواكاری دادگایی صدام‌و سه‌رانی به‌عس بدریو ئاراسته‌ی ده‌زگاو ناوهندو دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كان بكریت له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عیراق
– په‌یوه‌ندی خیرا به دادگا نیودهولهتیهكانهوه بكری و له موناسبترینیان داوای دادگایی (دعوا) ته‌سجیل بكری و ژمارهكهیس و به‌رواره‌كه‌ی وه‌ربگیری. به‌م جۆره‌ش كه‌سیك وه‌ك به‌رپرسی ئه‌م ده‌عوایه بناسینریت.
– كۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری له‌به‌غداد له‌مباره‌وه سازبدری..
– له‌شاره‌كان كۆر‌و سمینارات، میتینگ به‌ری بخری و له‌هه‌ر بوورایك بۆ ناساندنی حهرهكهتهكهمان سود وه‌ربگیری
– بلاوكراوه‌كانی حیزب گفتوگۆ له‌گه‌ل به‌رپرسی كهمپینهكهو هه‌لسوراوانی بكه‌ن.