1*حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق چه‌ند جار داوای مۆڵه‌تی له‌په‌رله‌مان وحكومه‌تی كوردستان كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسای بێنه مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه، هۆكاری چیبووه كه‌وڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه، ئایا ئه‌وان هیچ مه‌رجێكیان هه‌بووه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له راستیدا یاسا له كوردستاندا چه‌مكیكی كارتۆنیه، هه‌ر وه‌كو خودی دیموكراسی و په‌رله‌مانیش وان. لام وایه ئه‌مه حه‌قیقه‌تیكه هه‌موو كه‌س ده‌یزانێ. ئه‌وه‌ی پیی ده‌لین یاسا بریتیه له كۆمه‌لیك قه‌یدو به‌ندی مه‌زاجی و مه‌صله‌حی یه‌كیتی و پارتی كه بۆ غه‌یری خۆیان و به تایبه‌تی بۆ مخالفینی خۆیان دایانناوه، نه‌ك بۆ ریكخستن و به‌ریوه‌بردنی كۆمه‌لگاو ژیانی كۆمه‌لایه‌تی. ئه‌گه‌ر یاسا‌و دادگایه‌كی پشتبه‌ستوو سه‌ربیه‌خۆ به یاسایه‌كی مه‌ده‌نی هه‌بوایه، ده‌كرا له‌سه‌ر ئه‌حزابی حاكم و سه‌ركرده‌كانیان چه‌ندین داوای یاسایی تۆمار بكریت. له پیش هه‌موان له‌سه‌ر یه‌كیتی نیشتمانی كه به‌بێ هیچ دادگایی و هیچ بریاریكی یاسایی، مه‌قه‌راتی حیزبی ئیمه‌ی داخست و هه‌لسورانی حیزبی قه‌ده‌غه كرد، یان له‌سه‌ر جلال تاله‌بانی كه به رۆژی روناك و له ناو شه‌قامی شار‌و به‌بی هیچ هۆ و به پیچه‌وانه‌ی هه‌ر جۆره یاسایه‌كی مه‌ده‌نی، 5 هاوریی ئیمه، كه له كرینی شت و مه‌ك بۆ مه‌قه‌ره‌كانمان ده‌گه‌رانه‌وه، له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ئه‌وانه‌وه گوله‌بارانكران. ده‌كری به من بلین یاسا‌و دادگا له كوێ‌یه كه بكری هه‌زاران داوای به‌م جۆره‌ی ئاراسته بكریت؟!
به‌لام ده‌رباره‌ی مۆله‌ت ئیمه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حیزبه‌وه داوای مۆله‌تمان كردوه. هیچ وه‌لامیكمان وه‌رنه‌گرته‌وه‌و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیش نه‌دراوه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بیت كه ووتراوه هه‌ر داوایه‌ك ئه‌گه‌ر دوای 45 رۆژ وه‌لامی نه‌بوو مانای وایه قبولكراوه. به‌لام هه‌ر رۆژه‌ش كه له‌سه‌ر ده‌خاله‌تمان له كیشه‌یه‌كی خه‌لك و، له‌سه‌ر به‌رگریمان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك، له‌گه‌ل ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدار كه‌وتبینه كیشه‌وه، یه‌كسه‌ر ئه‌وه‌یان كردوه به كارتیك له دژی ئیمه‌و وتویانه: ئیوه مۆله‌تی یاساییتان نیه. له سالی 98 تا 2000 ده‌یانگوت مۆله‌تتان نیه، به‌لام گوایه به‌پێ‌ی یاسا حكومه‌تی یه‌كیتی مانگانه 50 هه‌زار دینار بۆدجه‌ی ده‌دا به حیزبی ئیمه. لای پارتیه‌وه هیچ كات هیچ وه‌لامیكمان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.
له سالی 2002 ه‌وه‌وه چه‌ند جاریكی تر داوای مۆله‌تمان كردوه، مۆله‌ت ناده‌ن و وه‌لامیكی رۆشنیش ناده‌نه‌وه. زۆرتر شیوازی غه‌یره سیاسی و غیره مه‌ده‌نی و عه‌شایه‌ری، وه‌كو خۆدزینه‌وه له وه‌لامی رۆشن و ده‌ستی ده‌ستی پیكردن، ده‌گرنه‌به‌ر.
ئاخرین جار چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆ حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان داوای مۆله‌تمان كرد، گوایه ئیستا یه‌ك حكومه‌تن و ئیمه‌ش به پێ‌ی ئوصول له پایته‌ختی هه‌ریم داوامان كرد. چه‌ند جار هینان و بردنیان پیكردین له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانیان. تا هه‌موو به‌هانه‌یه‌كیان برا، كه‌چی دواجار به وه‌فدی ئیمه‌یان ووتبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیوه زیاتری ئه‌ندامان و دامه‌زرینه‌رانی حیزبه‌كتان خه‌لكی سلیمانین ده‌بی له‌وی داوای مۆله‌ت بكه‌ن. ئه‌مه حیكایه‌تی حكومه‌ت و یاسا‌و په‌رله‌مان و مۆله‌تی ئه‌حزابه له هه‌ریمی كوردستاندا.
2*زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌كان له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیان سیاسه‌تیان كردووه، ئێوه ته‌واوی سه‌ركردایه‌تیتان له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه و كه‌چی باس له‌ئێش و ئازار و نه‌بوونیه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن ، چۆن تائێستاكه هه‌وڵتان نه‌داوه بگه‌رێنه‌وه؟ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی حیزبی كۆمۆنیست په‌یوه‌ندی به‌ناكۆكی نێوخۆوه هه‌یه، یان بار‌و دۆخی ئه‌مرۆی كوردستان به‌وشێوه‌یه سه‌قامگیرنیه كه ئێوه ده‌تانه‌وێت؟
ریبوار ئه‌حمد/ ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی ئیمه له ولاتانی ده‌ره‌وه نیه، وه‌كو ئیوه ده‌لین. به‌شیكی له ده‌ره‌وه‌یه، له ده‌ره‌وه بوونی ئه‌و به‌شه هیچ په‌یوه‌ندی به ناكۆكی نێوخۆوه نیه، به‌شیك له‌و هاوریانه هه‌ر پیش دامه‌زارندنی حیزب چونه‌ته ده‌ره‌وه‌و له‌وی نیشته‌جی بوون، به‌شیكی تریشیان دوای دامه‌زراندنی حیزب به‌بریاری فه‌ردی خۆیان چونه ده‌ره‌وه.
به‌لام دوای ئه‌وه‌ی یه‌كیتی نیشتمانی په‌لاماری چه‌كدارانه‌ی مه‌قه‌ره‌كانی ئیمه‌یدا له سلیمانی و به زه‌بری چه‌ك هه‌لسورانی حیزبی قه‌ده‌غه‌كرد، پاشان له ژیر زه‌ختی به‌بارمته‌گرتنی وه‌فدی سه‌ركردایه‌تیمان بۆ مفاوه‌زاتیك كه خۆیان داوایان كردبوو. ئیمه ناچاركراین سه‌ركردایه‌تی و مه‌قه‌راتی خۆمان له ناوچه‌ی ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی به‌رینه‌ده‌ره‌وه. له‌م كاته‌دا ویستمان له هه‌ولیر به‌شیك له سه‌ركردایه‌تیمان جیگیربكه‌ین. به‌لام پارتیش به هه‌مان شیوه ریگای نه‌داین. به كرده‌وه نه‌یانهیشت سه‌ركردایه‌تیمان داخلی هه‌ولیربیت، پاشانیش له دانیشتنی ره‌سمی وه‌فدی سه‌ركردایه‌تیمان له‌گه‌ل وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئازاد به‌رواری به ره‌سمی له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ووتی له هه‌ولیر ریگاتان پیناده‌ین. به‌م جۆره له راستیدا ئه‌و به‌شه‌ی رابه‌ری ئیمه كه له كوردستان سه‌رپه‌رشتی هه‌لسورانی حیزبی ده‌كرد، به زه‌بری چه‌ك و سه‌ركوت، ناچار كرا به‌شیكی برواته ده‌ره‌وه‌و به‌شیكی به نهینی بمینیته‌وه‌و كاربكات.
ئیستاش هه‌ولی ئیمه بۆ ئه‌وه‌یه رابه‌ری حیزبی كوردستان له كوردستان و حیزبی عیراقیش له عیراق جیگیربن، به‌شیكی كه خۆی هه‌ر له داخڵی عیراقه، توانراوه بوونی به‌شیكی تریش له رابه‌ری به شیوه‌ی ده‌وری، له داخل دابین بكریت. به‌لام دیاره هیشتا له‌و ئاسته‌دا نیه كه وه‌لامی پیویست به كاره‌كانمان بداته‌وه. بۆ ئه‌مه كیشه‌ی جۆراوجۆرمان له‌به‌رده‌مه. خودی مامه‌له‌ی ده‌سه‌لات له‌گه‌ل ئیمه و پابه‌ند نه‌بونیان به هیچ یاسایه‌ك، گیروگرفتی زۆری هه‌تا بۆ ئه‌م كاره‌شمان دروست كردوه.
3*گوتار‌و شیعاره‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارانی عێراق ته‌عبیر له‌دیالۆك و میانڕه‌ویه‌ك ناكات به‌وشێوه‌یه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان لێی گه‌یشتوون، به‌رده‌وام دژی ئاین و بیر‌و بۆچوونه‌كانی خه‌ڵكن، ئه‌مه كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی نه‌بووه، كه ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكتان لێ‌دوور بكه‌وێـته‌وه، پێتان وایه ئه‌وڕێچكه‌یه‌ی گرتووتانه‌ته به‌ر خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حیزب بكات؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ من باوه‌رم به‌وه نیه كه حیزب هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی جیاواز له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری كریكارو خه‌لكی ئازادیخواز‌و سته‌مدیده‌ی هه‌بیت. بۆیه ئیمه هه‌ر چیه‌ك ده‌لیین و هه‌رچیه‌ك ده‌كه‌ین، پیمان وایه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و خه‌لكه‌دایه. ئه‌وه‌ی ئیوه پیتان وایه خه‌لك به هۆی ره‌خنه‌گرتنمان له دین و بیروباوه‌ره ته‌قلیدیه‌كانی ناوكۆمه‌لگاوه، دوری له ئیمه ده‌كه‌ن. من به دروستی نازانم. ئیمه سالی 1995 راسته‌وخۆ له‌سه‌ر نقدكردنی دینی ئیسلام و په‌رده‌هه‌لمالین له‌سه‌ر ماهیه‌تی دژی ژنی ئیسلام، ماوه‌ی دوو مانگ له‌گه‌ل هه‌موو حیزبه ئیسلامیه‌كان كه‌وتینه كیشمه‌كیشه‌وه، پارتی و یه‌كیتیش پشتیوانیان له‌وان كرد. به‌لام خه‌لك له ئاستیكی فراواندا به‌رگریان له ئیمه كرد‌و سه‌رئه‌نجامیش ئیمه بردمانه‌وه. به‌و مانایه‌ی ئه‌وان نه‌یانتوانی ئیمه له یه‌ك قسه‌ی خۆمان په‌شیمان بكه‌نه‌وه‌و نقدی ئیسلام قاچاغ بكه‌ن، به‌لام ئیمه توانیمان له‌سه‌ر قسه‌ی خۆمان سوربین و رچه‌ی نقدكردنی راشكاوانه‌ی دینیش بشكینین. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ئه‌و نقده‌ی ئه‌وكاته‌ی ئیمه به‌و راشكاویه، بێ‌وینه‌بوو له كۆمه‌لگای كوردستاندا، به‌لام له‌و كاته‌وه ده‌یان كتاب و ووتار له نقدی راشكاوانه‌ی دیندا چاپ كراوه.
یان مه‌سه‌له‌ی وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر تیرۆری ژنان به به‌هانه‌ی پیسی ناموسپه‌رستی، كه له راستیدا نه‌ریتیكی دواكه‌واتوانه‌ی باوی ناسیونالیستی و ئیسلامی و عه‌شایه‌ری بوو له كوردستان. له‌وه‌وپیش هیچ نه‌ریتیك نه‌بوو كه راشكاوانه به گژی ئه‌مه‌دا چوبیته‌وه. ئیمه به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌ریته چه‌په‌له راوه‌ستاین و پیداگریمان كرد. له سه‌ره‌تاوه دوچاری سه‌ختی و ئاسته‌نگی زۆر بوینه‌وه، نه‌ك له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه به‌لكو له‌لایه‌ن حیزبه ئیسلامی و ناسیونالیستیه‌كان و ده‌سه‌لاته‌وه. به‌لام ئیمه ئه‌و رچه‌یه‌شمان شكاند و ئیستا ده‌بینین نقدی ناموسپه‌رستی و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر تیرۆر‌و توندوتیژی دژی ژنان بوه به ره‌وت‌و نه‌ریتیكی كۆمه‌لایه‌تی.
من لام سه‌یر نیه كه ئیوه دین و نه‌ریته ته‌قلیدیه‌كان به بیروباوه‌ری خه‌لكی كوردستان ده‌زانن. چونكه ده‌سه‌لات ئه‌مه‌ی وا وێناكردوه. هه‌ركه‌س له دایك ده‌بیت له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه مۆری موسلمانیتی ده‌ده‌ن له نیوچه‌وانی. دین به زۆركراوه به‌به‌شیك له مه‌نهه‌جی خویندن و خه‌لكی له‌سه‌ر ئیمتحان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی فیری نه‌بیت ده‌ریناچوێنن. مزگه‌وت و رادیۆ‌و تلفزیون و رۆژنامه‌و كتیب…تا ئیواره به داهاتی هه‌لرژاو به گوێ‌ی خه‌لكدا ده‌خوینین. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش، له روانگه‌ی به‌شی زۆری خه‌لكی كوردستانه‌وه مه‌لاو نوینه‌رانی دین، نوینه‌رایتی دواكه‌تویی ده‌كه‌ن و ئیعتباریان له‌گه‌ل خه‌لكی رۆشنبیر‌و عه‌لمانیدا هه‌رگیز قابلی به‌راورد نیه. له قوتابخانه‌دا ده‌رسی دین زۆرتر ده‌كریته بابه‌تی نوكته. رۆژانی جومعه سه‌یرانگاكانی مه‌یخواردنه‌وه‌و خۆشی و “ره‌شبه‌ڵه‌ك” زۆر له مزگه‌وته‌كان قه‌له‌باله‌غترن، ئیستا به‌شی هه‌ره زۆری خه‌لكی كوردستان نه له ژیانی رۆژانه و نه له هه‌لسوكه‌وت و نه له جلوبه‌رگ و نه له نانخواردن و نه له بیركردنه‌وه‌یدا پیره‌وی له ئیسلام ناكات. ئه‌وه واقعیه‌ته‌كه‌یه جا با هه‌ر بوتریت كوردستان كۆمه‌لگایه‌كی ئیسلامیه. ئه‌مه راست نیه.
به‌لام له راستیدا ئه‌وه‌ی كه پیوه‌ندی نیوان خه‌لك و ئه‌حزابی سیاسی دیاری ده‌كات، نه‌ك ئایدۆلۆژی، به‌لكو به‌راده‌ی زۆر سه‌ره‌كی سیاسه‌ت و عه‌مه‌لكرده. خه‌لك به پیی سیاسه‌ت و عه‌مه‌لكردو ده‌ورگیران، حیزبه‌كان هه‌لده‌سه‌نگینن. حیزبی ئیمه كاتیك ده‌وری به‌رچاوو كاریگه‌ری هه‌بوو، كاتیك به كرده‌وه خه‌لك ده‌یانبینی سیاسه‌ت و هه‌لویست و كرده‌وه‌كانی به‌رگری راسته‌وخۆو په‌یگیرانه‌یه له خه‌لك و له ئازادی و له سته‌مكیشان، جه‌ماوه‌ریكی زۆری له ده‌وركۆببوه‌وه، كاتیك لێیدراو به زه‌بری چه‌ك پاشه‌كشه‌ی پیكراو و ده‌وری له ساحه‌كه‌دا لاوازكرا، به هه‌مان راده ئومیدی خه‌لكیش پێ‌ی لاواز بوو. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریش وه‌كو هه‌ر حیزبیكی تر له سه‌رده‌میكدا ده‌كریت پاشه‌كشه بكات، هه‌تا شكستبخوات و له سه‌رده‌میكی تردا و له فرسه‌تیكی تردا سه‌ركه‌ویت.
4*چه‌په‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لاواز بوون، ئایا ئه‌و لاوازیه بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟ پێتان وایه درووست بوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری و عه‌قڵیه‌تی هۆزگه‌ری كاریگه‌ری هه‌بووبێت؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری له ئارادا نه‌بوایه، پیویستی چه‌پی له بابه‌تی ئیمه، به ووینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دژی سه‌رمایه‌داری چینی كریكار، زه‌روره‌تی نه‌بوو. تا ئه‌و جیگایه‌ی به ئیمه ده‌گه‌ریته‌وه، هۆی لاوازیمان په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ته‌جروبه‌یه‌كی سه‌رنه‌كه‌تومان هه‌یه له كوردستانی عیراق. هه‌ركه‌س هۆی ئه‌م سه‌رنه‌كه‌وتنه‌ی ئیمه ده‌گیریته‌وه بۆ شتیك. هه‌لبه‌ت زۆر فاكته‌ری وردودرشتیش ده‌وری بوه له‌مه‌دا، به بروای من فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بوو كه له‌م ده‌وره‌یه‌دا كه به جه‌نگی خه‌لیجی 1991 و راپه‌رینی ئازار ده‌ستی پیكرد، له كوردستان ده‌رگای ده‌سه‌لات كه‌وته‌سه‌رپشت، چه‌پ و راستی كۆمه‌لگا له‌به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌دا قه‌راریانگرت كه به‌دیلیان بۆ ئاینده‌ی كۆمه‌لگا چیه؟
راستی كۆمه‌لگا به دیاریكراوی ناسیونالیزمی كورد، به پشتیوانی غه‌رب و نفوزی به‌رین و له میژینه‌ی له كۆمه‌لگادا توانی به ده‌سه‌لات بگات و به‌دیلی خۆی پیاده بكات. به‌لام چه‌پی له بابه‌تی ئیمه، له كوردستان چ وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ساوا‌و كه‌م ته‌جروبه، چ له‌ژیر كاریگه‌ری نه‌ریتی په‌راویزكه‌وتنی چه‌پ له هه‌موو جیهاندا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، ده‌ستی له ده‌سه‌لات شۆری و بۆ ناسیونالیزمی كوردی ره‌هاكرد، خۆیشی ده‌وری گروپی فشار‌و ئۆپۆزیسیونی بۆ خۆی هه‌لبژارد. بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ریكی زۆر له ده‌وری كۆبونه‌وه، به‌لام ده‌رنه‌كه‌وتن و ده‌ورنه‌گیرانی وه‌كو به‌دیلیك بۆ نه‌خشاندنی داهاتووی كۆمه‌لگا، به‌ره‌به‌ره ئه‌و ئومیده‌ی له نیو خه‌لك ره‌وانه‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بواری كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد فرسه‌تی لێبهێنێ و سه‌ركوتی بكات. به بروای من ئه‌مه هۆكاری هه‌ره‌سه‌ره‌كی لاوازبونی چه‌په له‌م ده‌وره‌یه‌دا، بیگومان گه‌لیك هۆی تریش هه‌یه.
5*حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق باس له‌سه‌ربه‌خۆیی كورستان ده‌كات كه‌چی خۆی به‌حیزبێكی عێراقی ده‌زانێت، ئایا سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌مه‌نهه‌جی حیزبه‌كه‌تاندایه؟ ئه‌ی حیزبێك عێراقی بێت چۆن ئه‌و هه‌قه به هه‌رێمێك ده‌دات له‌وڵاتێك جیاببێته‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌مه كه به‌لای ئیوه‌وه ناكۆكیه‌كی گه‌وره‌یه، له روانگه‌ی كۆمۆنیستیكه‌وه، مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر مه‌نتقیه. مه‌گه‌ر نه‌تانبیستوه چۆن لینین مافی جابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی بۆ خه‌لكی فینلاند به ره‌سمی ناسیوه؟ ئیمه ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌بینین كه میژوویه‌كی دوورودریژه مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه به ناوی كیشه‌ی كورد، زولم و سته‌میكی قه‌ومی له ئارادابووه، پاكسازی قه‌ومی له ئارادابووه. ئه‌مه كیشه‌یه‌كی سیاسیه و له روانگه‌ی هه‌ر ئینسانیكی سیاسیه‌وه ریگاچاره‌ی سیاسی پیویسته. ریگاكه‌شی له روانگه‌ی ئیمه‌وه له دوو حاله‌ت به‌ده‌رنیه. یان مانه‌وه‌ی ئازادانه له‌گه‌ل ده‌وله‌تی عیراق، به مه‌رجیك ئه‌وه مسۆگه‌ر بیت كه ده‌وله‌ت و ده‌ستورو یاسا هه‌موو هاولاتیان و مافه‌كانیان به چاویكی یه‌كسان ته‌ماشا ده‌كات و ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و دینی به‌سه‌ر هاولاتیاندا دانه‌بریت. ئه‌م ریگایه نه له‌سه‌ر ده‌می به‌عسدا و نه له ئیستادا ئیمكانی نیه. چونكه ده‌وله‌ت و هه‌موو دام‌و ده‌زگاو ده‌ستور و یاساكانی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بناغه‌ی قه‌ومی و ئیسلامی داریژراون. هاولاتی و مافی هاولاتی مانایه‌كی نیه، به‌لكو له جیاتی ئه‌مانه ناسنامه ساخته‌كانی وه‌كو كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، ئیسلام، مه‌سیحی، شیعه، سونه….كراون به بنه‌ما و مافی هاولاتیان به‌پێ‌ی ئه‌مانه دیاریده‌كریت. ئه‌مه‌ش گیژاویكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر دابه‌ش كردن و دابرینی ناسنامه‌ی قه‌ومی و تائیفی به‌سه‌ر هه‌ر بسته زه‌ویه‌كدا، شه‌رو كیشه‌ی قه‌وم‌و تائیفه‌كان به‌رپابیت. هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیستا ده‌یبینین.
بۆیه له‌م حاله‌ته‌دا ریگای دووه‌م كه له ئارادایه، ریگای جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆیه. پیمان وایه له ئیستادا ئه‌م ریگایه كارسازتره‌و به قازانجی خه‌لكه. ئیمه‌ش له‌م روانگه‌یه‌وه به‌رگری لیده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ش به ته‌واوی له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك و ریبازی كۆمۆنیزم جوت ده‌بیت. حیزبی كۆمۆنیست حیزبیكی سیاسیه، بۆ كیشه سسیاسیه‌كان ریگاچاره‌ی سیاسی ده‌خاته‌روو. كیشه‌ی سیاسی به ئایدۆلۆژی چاره‌سه‌ر نابیت. ئایدۆلۆژی كۆمۆنیستیش له‌گه‌ل هیچ ریگاچاره‌یه‌كی سیاسی گونجاو كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكدا بیت، نه‌ك هه‌ر ناكۆكی نیه، به‌لكو به ته‌واوی ته‌بایه.
6*چه‌په‌كانی كوردستان بۆ تائێستاكه نه یانتوانیوه به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی پێك بێنن و ببنه به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووه له پێناو ئامانج و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌مووناعه‌داله‌تی و ماف خوراوی هاووڵاتییانی كوردستان هه‌ستی پێده‌كرێت؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی پیشودا رۆژنامه‌ی میدیا هه‌مان پرسیاری لیكردم، له وه‌لامدا ووتم: ئه‌وه‌ی ئیوه به “چه‌په‌كان” ناویان ده‌به‌ن، یان هه‌موو ئه‌وانه‌ی به چه‌پ خۆیان ده‌ناسینن، یه‌ك بابه‌ت نین تا بكریت “یه‌كیتیه‌كی متمانه‌دار له نیو خۆیاندا دروست بكه‌ن”. ئه‌وانه یه‌ك بزووتنه‌وه نین تا بكریت له‌یه‌ك یه‌كیتیدا كۆبنه‌وه‌و یه‌ك بگرن. ئیمه ره‌وتیكی چه‌پی تایبه‌تین كه ناوی كۆمۆنیزمی كریكاریمان له‌سه‌ر خۆمان داناوه. به‌لام به‌ده‌ر له ناوه‌كه‌مان تیراوانینی خۆمان بۆ دنیای ئه‌مرۆ و بۆ بزووتنه‌وه بورژوازیه‌كان بۆ كۆمۆنیزم و بۆ حیزب و بۆ خه‌باتی چینایه‌تی و شۆرش و بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لات و بۆ به‌رنامه‌ی كۆمه‌لگای سۆسیالیستی هه‌یه. كه جیاوازی بنه‌ره‌تی هه‌یه له‌گه‌ل تیراوانینی ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه خۆیان به چه‌پ ده‌زانن. ئه‌و ره‌وتانه‌ی تر كه خۆیان به چه‌پ ده‌زانن هه‌ن چه‌پی ناسیونالیستن، هه‌ن چه‌پی دیموكراتیكن، هه‌ن چه‌پی ته‌قلیدین و پایه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر جیگاوریگاو نقدی ورده‌بورژوازی له كۆمه‌لگای ئیستا داناوه. به‌هه‌رحال ده‌مه‌وی ئه‌وه روونبكه‌مه‌وه كه ئه‌وانه‌ی ئیوه وه‌كو یه‌ك بزووتنه‌وه به ناوی “چه‌پ” چاویان لیده‌كه‌ن، یه‌ك بزووتنه‌وه‌و یه‌ك نه‌ریتی سیاسی-چینایه‌تی نین، له به‌رنامه و سیاسه‌ت‌و ئامانجه‌كانیشیاندا یه‌كناگرنه‌وه. بۆیه ناشتوانن ئه‌و یه‌كێتیه دروست بكه‌ن كه باستان كرد.
هیچ كاتیش چه‌پ له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌كیتی و یه‌كگرتنی ره‌وته چه‌په جیاجیاكان به‌هیزو متمانه‌دار نه‌بووه. به‌لكو چه‌پ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیزبیت ده‌بیت بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هیز و حیزبیكی به‌هیز له ده‌وری خه‌ت‌و نه‌ریت‌و تیروانینیكی سیاسی ماركسیستی و كریكاری ماكزیمالیست پیكبهینیت. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر گه‌وره‌بونه‌وه‌كه له‌سه‌ر بناغه‌ی معه‌ده‌ل گرتنی نیوان خه‌ت و تیروانینه جیاجیاكان و داشكاندنی جه‌وهه‌ری ماركسیزم‌و كۆمۆنیزم بیت، ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كاته له‌ده‌ستدانی خه‌سه‌له‌ته‌كانی چه‌پی كریكاری و ماركسیستی.
7*دووكه‌رت بوونی حیزبی كۆمۆنیستی عێراق بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌وكێشانه‌ی له نێوان كۆڕشی مووده‌ریسی وحه‌میدی ته‌قوایی هه‌بوو له كۆمۆنیستی ئێران، په‌یوه‌ندی كۆمۆنیستی عێراقه‌وه نه‌بوو، ئه‌و هۆكارانه چی بوو ئه‌م حیزبه باڵێكی تری لێ جیاببێته‌وه، له‌حیزبێكی یه‌ك ره‌نگیه‌وه ببێت به‌جزبێكی دوو ره‌نگ؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ حیزبی ئیمه دووكه‌رت نه‌بووه. هونه‌ری گه‌وره ئه‌وه‌بوو كه نه‌مانهیشت له ژیركاریگه‌ری دوكه‌رتبوونی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئیران‌دا، حیزبی عیراقیش دووكه‌رت بیت. حیزبی ئیمه به تایبه‌ت رابه‌ریه‌كه‌ی زۆر یه‌كده‌ست هه‌لویستی له‌و رووداوه گرت و به‌رامبه‌ر خه‌ت و بالی چه‌پی ته‌قلیدی كه هه‌موو یاسا‌و پیوانه حیزبیه‌كانی پیشیلكرد و به‌زۆر حیزبی دوو شه‌ق كرد، راوه‌ستاین و به‌رگریمان له خه‌ت و نه‌ریتی منصور حكمت كرد. ژماره‌یه‌كی زۆر محدود له ئه‌ندامان و كادرانی حیزب مخالفی ئه‌م هه‌لویسته‌ی حیزب بوون. ئه‌وان نه‌ك له په‌یوه‌ند به خودی حیزبی عیراق و سیاسه‌ته‌كانی، یان مه‌سائیلی په‌یوه‌ست به كۆمه‌لگای عیراق، به‌لكو ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌ی لایه‌نگریان له خه‌تی چه‌پی ته‌قلیدی له‌و كیشمه‌كیشانه‌ی ناو حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئیران‌دا، به رینمایی راسته‌وخۆی هه‌مان نه‌ریت و خه‌ت كه حیزبی ئیرانی دووشه‌قه‌كرد، ده‌ستیان دایه پیشیلكردنی په‌یره‌وی ناوخۆ‌و یاسا‌و پره‌نسیپه حیزبیه‌كان. بۆیه دوای چه‌ندجار ئاگاداركردنه‌وه‌یان و بێسودبونی هه‌ولدان بۆ پابه‌ندكردنیان به مه‌وازینی حیزبی، چه‌ند كه‌سیان رووبه‌روی ئیجرائاتی حیزبی بونه‌وه‌و چه‌ند كه‌سی تریشیان خۆیان وازیان له حیزب هینا. به‌لام حیزب یه‌كده‌ست مایه‌وه.
8*له‌دوای ئه‌و بارگرژی و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان حیزبی كۆمۆنیست و یه‌كێـتی نشتیمانی ڕوویدا، ده‌گوترێت ڕێبوار ئه‌حمه‌د نامه‌یه‌كی ده‌ست پێشخه‌ری ره‌وانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی كردوه، بۆ ئاشتی زۆرێك له‌ئه‌ندامانتان پێیان وابوو ئه‌مه سازش كردنه له خوێنی كوژرارو بریندارانه، كه‌ڕویداوه، یان بۆ كردنه‌وه‌یه‌كی نووسینگه یه‌ك بووه له سلێمانی؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ ئه‌وه‌ی من نوسیومه راگه‌یاندنیكی عه‌له‌نیه بۆ رای گشتی، نامه نیه بۆ كه‌س. ئامانجیش له راگه‌یاندنه‌كه زۆر ئاشكرایه و قسه‌كان رۆشنن. باسی ئاشتی له‌و راگه‌یاندنه‌دا نیه. رووداوی 14 تموزی 2000 پاش تیپه‌رینی چه‌ند سال هیشتا به‌هانه‌یه‌ك بوو به‌ده‌ست یه‌كیتیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ریگا له هه‌لسورانی حیزبی ئیمه بگریت و به حیزبیكی قه‌ده‌غه‌كراو له قه‌له‌می بدات. له راستیدا له ده‌میك پیش راگه‌یاندنه‌كه‌ی منه‌وه، كیشمه‌كیشه‌كه له رووی عه‌مه‌لی و مه‌یدانیه‌وه به‌بنبه‌ست گه‌یشتبوو، به‌رده‌وامی خۆی له هیچ پراتیكیكدا نیشان نه‌ده‌دا، ته‌نها فه‌زاكه‌ی به‌رده‌وام بوو، ئه‌ویش له قازانجی یه‌كیتیداو یه‌كیتی به ئه‌نقه‌ست ده‌یویست ئه‌و فه‌زایه رابگریت.
ئیمه ویستمان به‌و سیاسه‌ته، فه‌زای سیاسی به قازانجی خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری بگۆرین، له هه‌مانكاتدا كاریك بكه‌ین ئه‌و به‌هانه‌یه له ده‌ست یه‌كیتی ده‌ربهینین و ریگابكه‌ینه‌وه بۆ سه‌پاندنی هه‌لسورانی عه‌له‌نی و قانونی خۆمان و ده‌خاله‌تی زیاتر له خه‌بات و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدا. كه به تایبیه‌ت له‌و كاته‌دا ناسیونالیزمی نارازی و ئیسلامیه‌كان مرخیان له‌وه خۆشكردبوو كه خۆیان سواری شه‌پۆله‌كانی بكه‌ن و به‌ره‌و مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌لارێیدابه‌رن.
باسی سازشكردن له خوینی هاورییانمان له ئارادا نه‌بوه‌و نیه. ئه‌وكاته‌ی كه من ئه‌و راگه‌یاندنه‌م بلاوكرده‌وه، نه شه‌ریكی واقعی و نه كاریكی دیاریكراو نه‌داوایه‌كی قه‌زایی له‌و باره‌یه‌وه له ئارادا نه‌بوو، تا من به‌و راگه‌یاندنه به‌رمگرتبیت و سازشم كردبیت. ئیستاش دیسان ئه‌و راگه‌یاندنه ریگا له‌وه ناگریت كه ئیمه له به‌رامبه‌ر خوینی هاوریان و ئه‌و هیرش و په‌لامارو خه‌ساره‌ت و تالانكاریه‌ی یه‌كیتیدا، هه‌ركاریكی گونجاومان پیبكریت، بیكه‌ین. وه‌كو پیش‌تر ووتم ئه‌گه‌ر یاسا‌و دادگایه‌كی واقعی له ئارادا بوایه من شكاتم له یه‌كیتی و جه‌لال تاله‌بانی ده‌كرد. ئیمه له‌و راگه‌یاندنه‌دا ووتومانه فه‌زای بارگرژی و كیشمه‌كیش لای خۆمانه‌وه كۆتایی پێده‌هینین. نه‌مانووتوه له مافی خۆمان له خوینی هاوریكانمان و له به تالانبردنی ممته‌له‌كاتی حیزب و له كرده‌وه‌كانی یه‌كیتی خۆشده‌بین. هه‌موو ئه‌مانه هه‌ر له‌سه‌ر یه‌كیتی ماوه‌و ماله.
9*بێوه‌فایی و بایه‌خ نه‌دان به خه‌باتكاران و تێكۆشه‌ران له‌هه‌موو حیزبه كوردیه‌كان دیاره و هه‌ستی پێده‌كرێـت، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقیش به‌ده‌رنیه له‌و بێوه‌فاییه به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ندامانی، كاتێكیش دروشمه‌كانی ده‌خوێنیته‌وه سه‌رت سوڕده‌مێنێت، چۆن تائێستاكه سوود تان له دروشمه‌كانتان وه‌رنه‌گرتووه بیكه‌ن به پێوه‌رێك له كاره‌كانتاندا؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ پرسیاره‌كه‌تان زۆر نارۆشنه. نازانم مه‌به‌ستت له بیوه‌فایی و بایه‌خنه‌دانی ئیمه به خه‌باتكاران و ئه‌ندامانی خۆمان چیه؟ تا بكریت وه‌لام بده‌مه‌وه. به‌لام ئه‌گه‌ر به گشتی وه‌لام بده‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له وه‌فاداری ئه‌وه‌بیت كه ئیستا یه‌كیتی و پارتی له داهات و مافی هاولاتیان ده‌گرنه‌وه‌و وه‌كو ئیمتیاز ده‌یده‌ن به كه‌سانی خۆیان. سه‌ركرده‌كانیان راشكاوانه ده‌لین ئیمه خه‌باتمان كردوه‌و ئیستا مافی خۆمانه هه‌موو داهات و ئیمكانیات و ئیراده‌ی ئه‌م كۆمه‌لگایه بۆ خۆمان پاوان بكه‌ین. ئه‌وه له باره‌ی ئیمه‌وه به‌ده‌ر له‌وه‌ی له ده‌سه‌لات نین، به‌لام ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان به نا ئوصولیه‌كی سیاسی گه‌وره و ره‌وشتیكی زۆر نامه‌ده‌نی و شتیك له بابه‌تی نه‌ریتی شه‌ری عه‌شیره‌ته‌كان و به تالانی بردن ده‌زانین. كه‌سانیك خۆیان ئازادانه ریگای خه‌باتیان له پیناو كۆمه‌لیك ئامانجی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیدا هه‌لبژاردوه، له به‌رامبه‌ردا، ئه‌گه‌ر سبه‌ی ده‌ستیان به ده‌سه‌لات یان چمكیكی ده‌سه‌لات گه‌یشت، له سه‌رحسابی له‌ژیرپێنانی ماف و تیكدانی ژیانی خه‌لك، ئیمتیازات بۆ خۆیان فه‌راهه‌م بكه‌ن. ئیمه هیچ گفتی له‌م جۆره‌مان به ئه‌ندامانی خۆمان نه‌داوه. تاقه گفتی ئیمه له‌سه‌ر تیكۆشان بووه له پیناو ئازادی‌و و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موان و به‌رگری له مافه‌كانی خه‌لك، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ریكخستن و رابه‌ری كردنی خه‌باتی ئه‌وان له‌م پیناوه‌دا. بیگومان له‌م خه‌باته‌دا هاوسه‌نگه‌رین، ده‌ست و پشتی یه‌ك ده‌گرین، به فریای یه‌كه‌وه ده‌چین. من نالیم له‌م باره‌یه‌وه دریغیه‌ك له ئارادا نیه، ئه‌گه‌ر دریغیه‌ك هه‌بیت و به‌به‌لگه‌وه نیشانبدریت، جیگای ره‌خنه‌یه‌و من قبولی ده‌كه‌م. به‌لام حوكمه‌كه‌ی ئیوه به‌لگه‌یه‌كی له پشت خۆی دانه‌ناوه‌و نازانم له كام روانگه‌وه حوكمی بیوه‌فایی به‌رامبه‌ر ئه‌ندامان، ده‌خاته ئه‌ستۆی حیزبی ئیمه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له بیوه‌فایی شتی تربیت تا نه‌زانم مه‌به‌ستتان چیه ناتوانم بلیم وایه یان نا. هه‌روه‌ها نازانم سه‌ری ئیوه له كام دروشمی ئیمه سورماوه. به‌لام ئیمه به‌پیی دروشمه‌كانی خۆمان كار ده‌كه‌ین. ئیوه ئه‌گه‌ر بتانه‌وی ناكۆكی له نیوان دروشم و كرده‌وه‌كانماندا بسه‌لمینن ده‌بی به فاكت و به‌لگه‌وه قسه بكه‌ن. ئه‌گینا ده‌بیته حوكمی بێبه‌لگه‌و وشه ده‌رپه‌راندن. نه شتیك روونده‌كاته‌وه نه ریگا ده‌دات به‌رامبه‌ر وه‌لامبداته‌وه.
10*كاتێك حیزبێكی چه‌پ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزبێكی ئیسلامی دروست ده‌كات و هاوكاری له‌حیزبێكی ئیسلامی وه‌رده‌گرێت، نموونه‌ی ئه‌وحیزبه چه‌پانه له‌كوردستان زۆرن، به‌بۆچوونی تۆ ده‌كرێت به‌حیزێكی چه‌پ ناوزه‌ند بكرێن و له قه‌ڵه‌م بدرێت؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ هه‌ركات باسی ئیسلام و چه‌پ ده‌كریت، یه‌كسه‌ر ئه‌وه زه‌قده‌بیته‌وه كه ئه‌مانه دوو ئایدۆلۆژی ناكۆكن و بۆیه ناكری هاوپه‌یمانی یان دۆستایه‌تی بكه‌ن. یان وا ویناده‌كریت كه كیشه‌ی ئه‌م دوو قوتبه له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیه. به‌لام ئه‌مه راست نیه. كیشه‌ی ئه‌م دوانه ته‌نها ئادۆلۆژی نیه، كیشه‌كه ئه‌وه‌یه كه له مه‌یدانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیدا ده‌توانم بلیم له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كه‌ونه ناكۆكی و به‌رامبه‌ر به یه‌كه‌وه. كه‌وایه چۆن ده‌كریت چه‌پیكی لایه‌نگری ئازادی و یه‌كسانی كه به‌توندی دژی چه‌وسانه‌وه‌و سه‌ركوت و پیاوسالای و گه‌وره سالاری و پیشكه‌وتن و ئینسانیه‌ته، له‌گه‌ل ئیسلامیه‌كی لایه‌نگری هه‌موو جۆره كۆنه‌په‌رستی و زولم و سه‌ركوت و ژن كوشتن و ئازادی و جۆره‌ها توندوتیژی، له‌گه‌ل ره‌وتیك كه كوشتار‌و تیرۆریزم خه‌سله‌تی سه‌ره‌كیه‌تی، له هه‌موو بواریكدا لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی كۆنه‌په‌رستیه…پیكه‌وه هاوپه‌یمانبن. به‌راستی ده‌بی په‌یمانه‌كه‌یان چی بیت و له‌ده‌وری چی بیت. بۆ كام ئامانجی هاوبه‌ش بیت؟!
نا له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و به‌لگانه‌ی باسم كرد، به بروای من نه‌ك هه‌ر هیچ جۆره زه‌مینه‌یه‌ك نیه بۆ هاوپه‌یمانی ئه‌حزابی ئیسلامی و ئه‌حزابی چه‌پ، به‌لكو به تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه ئیسلامی سیاسی وه‌كو به‌ره‌یه‌كی تیرۆریستی جیهانی، خه‌ریكی له خوینهه‌لكیشانی كۆمه‌لگایه، له‌سه‌رده‌میكدا كه ئیسلام له ئه‌فیونی جه‌ماوه‌ره‌وه، بووه به ئایدۆلۆژیایه‌ك بۆ كردنی ئینسان به بۆمب و كوشتاری به كۆمه‌لی مندال و پیر و لاوی مه‌ده‌نی، به ووته‌ی خۆیان “ره‌وانه‌كردنی پیشوه‌ختی ئه‌هلی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم بۆ جیگای خۆیان” له سه‌رده‌میكی وادا نه‌ك له سه‌ربناغه‌ی ئایدۆلۆژی، به‌لكو خه‌بات دژی ئیسلامی سیاسی و په‌رده‌هه‌لمالین له‌سه‌ر ماهیه‌تی كۆنه‌په‌رستی و تیرۆریستی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بووه‌ته پیویستیه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی. به‌م مانایه‌ش مه‌یدانیكی گرنگی هه‌لسورانی چه‌په. ئه‌وه‌ی پیچه‌وانه‌ی ئه‌مه ره‌فتارو مامه‌له ده‌كات، مانای وایه نه‌ك هه‌ر چه‌پ نیه، به‌لكو ره‌وتیكی دژی چه‌پی هه‌یه.
11*گه‌وره ترین خواستی گه‌لی كورد له‌دوای رووخانی رێژێمی سه‌دام گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستاكه‌ش ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، ئێوه ئه‌م كێشه‌یه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه ڕوویدا؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ من له پیشدا ناتوانم ئه‌وه بسه‌لمینم كه “گه‌وره‌ترین خواستی كورد له دوای رووخانی رژیمی به‌عسه‌وه گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كانه”. من ده‌بینم تا ئیستا جه‌ماوه‌ریكی زۆر له سلیمانی و گه‌رمیان و چه‌مچه‌مال و رانیه‌و هه‌له‌بجه‌و هه‌ولیر، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریان به‌رپاكردوه‌و قوربانیانداوه، له دژی گه‌نده‌لی و راورووت و نه‌بونی خزمه‌تگه‌زاریه‌كان، ده‌بینم خه‌لك دلیان پره له ده‌سه‌لاتی ناسیونالیزمی كورد له‌سه‌ر به تالانبردنی داهات و داروخاندنی ژیانی خه‌لك، له‌سه‌ر سات و سه‌وداكردن به خواست و مافه‌كانیانه‌وه، دلیان پره له ده‌ستوری كۆنه‌په‌رستانه‌و یاسای دواكه‌وتوانه‌و دام‌و ده‌زگاو په‌رله‌مانی گه‌نده‌لیان، دلیانپره له سه‌ركوت و نه‌بونی ئازادی و تیرۆركردنی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدار ده‌گرن، خه‌لكی كوردستان تووره‌ن له دیارده‌ی كوشتاری ژنان و ئه‌و ئۆقیانوسه له تاوانه‌ی كه ده‌سه‌لاتداران بۆ ژنانیان به‌رپاكردوه، توره‌ن له كاره‌ساتباری ژیانی لاوان،…هتد. به‌لام میدیا به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست، وه‌كو سیاسه‌تیكی ناسیونالیستی، هه‌موو ئه‌م توره‌ییانه‌ی خه‌لك ده‌شاریته‌وه‌و ته‌نها ئه‌و خۆپیشاندانانه به‌رجه‌سته ده‌كات، كه ئه‌حزابی ناسیونالیست بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیان، به ناوی كیشه‌ی كه‌ركوكه‌وه خه‌لكی بۆ راپیچ ده‌كه‌ن و خه‌لكی تیادا ده‌بیت به قوربانی.
له راستیدا مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك وه‌كو كیشه‌یه‌كی واقعی و به‌شیكی گرنك له كیشه‌ی كورد، به‌ده‌ست ناسیونالیزمی كورده‌وه، هه‌ر وه‌كو خودی كیشه‌ی كورد، حیزبه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كردویانه به تلیاكیك و ده‌یانه‌وی هه‌موو ئه‌م توره‌یی و ناره‌زایه‌تیه‌ی خه‌لكی پێ خاوبكه‌نه‌وه. خه‌لكی كوردستان ئه‌وه‌نده چه‌رمه‌سه‌ریان به‌ده‌ست ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی و پارتیه‌وه دیوه، كه ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرنگ نیه كه‌ركوك ده‌چیته سه‌ر هه‌ریمی كوردستان یان نا. چونكه خۆیان له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ناسیونالیزم له‌م هه‌ریمه‌دا، نوقمی ئۆقیانوسیك له نه‌هامه‌تین. خه‌لكی كه‌ركوكیش هه‌روان، ئه‌وان خزمه‌تگوزاری و پیداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌و قه‌ره‌بوی زیانه‌كانیان مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كیانه نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ریمی كوردستانن یان مه‌ركه‌ز.
له هه‌مان كاتدا ئه‌وه بۆ خه‌لكیش رونبوه‌ته‌وه كه هه‌راوهوریای یه‌كیتی و پارتی له‌سه‌ر كه‌ركوك و به‌ندی 140، زیاتر بوه به كارتیك به ده‌ستیانه‌وه له‌كیشه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات و داسه‌پاندنی خواستی تر به‌سه‌ر “هاوپه‌یمانه” ئیسلامی و قه‌ومیه كۆنه‌په‌رسته‌كانیان له مه‌ركه‌زدا. بۆ نمونه كه كیشه‌ی بودجه‌و به‌شه داهات دیته ئاراوه‌و ناتوانن راسته‌وخۆ به مه‌رامی خۆیان بگه‌ن، كیشه‌ی كه‌ركوك زه‌قده‌كه‌نه‌وه، خه‌لك به هه‌ره‌شه‌ی نانبرین راپیچی سه‌رجاده ده‌كه‌ن، تا به ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زی بلین ئه‌گه‌ر خواستی ئیمه جێ‌به‌جێ نه‌كه‌ن، ئیمه‌ش له‌سه‌ر كه‌ركوك كیشه‌تان بۆ دروست ده‌كه‌ین. ئه‌گینا له راستیدا من پیم وایه ده‌میكه یه‌كیتی و پارتی به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه كركوك و به‌ندی 140 خه‌ونیكه بۆیان نایه‌ته دی، ته‌نانه‌ت فیدرالیزمه‌كه‌یان شكستی خواردوه . لانی كه‌م له‌كاتی ده‌رچونی (راپۆرتی بیكه‌ر- هاملتۆن)ه‌وه ئه‌مه رۆونبوه‌ته‌وه‌و ئاشكرایه.
به‌لام به‌ده‌ر له سیاسه‌ت و كاركردی یه‌كیتی و پارتی، كیشه‌ی كه‌ركوك كیشه‌یه‌كی جددیه و ئه‌لقه‌یه‌كی گرنگی كیشه‌ی كورده له عیراقدا. له هه‌مانكاتدا خه‌ته‌ریكی زۆر جدیشه‌و ده‌بی زۆر مسئولانه‌و به وردی مامه‌له‌بكریت. ئه‌م كیشه‌یه به هیچ ریگاچاره‌یه‌كی قه‌ومی چاره‌سه‌ر ناكریت. كه‌ركوك به‌ده‌رله‌وه‌ی له میژوودا چ قه‌وم و قیله‌یه‌ك تیایدا نیشته‌جێ بووه، چۆن و به هۆی چ سیاسه‌ت و رووداویكه‌وه ئالوگۆری به‌سه‌ر هاتووه؟ خه‌تای كێ بووه‌و كێ تاوانباره؟. ئه‌مرۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه كه ریگا له‌و خه‌ته‌رو له‌و سیاسه‌ت و كاركردانه بگیریت كه ئه‌و شاره به‌ره‌و ئه‌وه ده‌بات ببیت به گۆمی خوین بۆ خه‌لكه‌كه‌ی. له هه‌مانكاتدا ده‌بی كیشه‌ی كه‌ره‌كوك له چوارچیوه‌ی ریگاچاره‌یه‌كی سیاسی كارساز بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی كورد، جیگای بكریته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بی ریگاچاره‌یه‌كی سیاسی و ئینسانی پیاده‌بكریت. ده‌بی هه‌ركه‌س هه‌ر زیانیكی لیكه‌وتوه، به زیاده‌وه بۆی قه‌ره‌بوبكریته‌وه، هه‌ركه‌س كه ده‌یه‌وی ئازادانه بگه‌ریته‌وه شوینی خۆی، ده‌بی هه‌موو هاوكاری‌و ئاسانكاریه‌كی بۆ بكریت. هه‌رداگیركاریه‌كی مولك و مالی خه‌لك روویداوه به شیوه‌ی یاسایی و دوور له بینه‌وبه‌ره‌ی قه‌ومی و شه‌ری قه‌ومه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌لات، چاره‌سه‌ر بكریت. هه‌روه‌ها كه‌ركوك وه‌كو هه‌موو شاره‌كانی تری دنیا، شاریكه هه‌ركه‌س پێ‌ی خۆشه ده‌توانی ئازادانه تیایدا دانیشیت و له هه‌موو مافیكی هاوشاری به‌هه‌ره‌مه‌ندبیت. هه‌روه‌ها ده‌بی شاری كه‌ركوك زۆر به خیرایی له شاریكه‌وه كه كراوه به ویرانه‌و كه‌لاوه، ببوژیته‌وه‌و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه مودیرنه‌كانی تیادا فه‌راهه‌م بكریت. ئه‌مه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی واقعی خه‌لكه‌كه‌ی كه هه‌موو حیزبه قه‌ومیه كوردی‌و عه‌ره‌بی و توركمانیه‌كان خۆیانی لیده‌دزنه‌وه. ئه‌گینا شیعار‌و هوتافه قه‌ومیه‌كانیان، نه‌ك هیچ ده‌ردیكی ئه‌و خه‌لكه ده‌رمان ناكات، به‌لكو كاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه.
وه‌كو ریگاچاره‌ی كاتی و فه‌وری بۆ شاری كه‌ركوك، به‌بروای من ده‌كریت ریگاچاره‌ی جۆراوجۆر ته‌رح بكریت، به‌لام به‌ومه‌رجه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی قه‌ومی نه‌بیت، ریگا له كێبه‌ركێ‌ی قه‌ومی بگریت و عه‌مه‌لی بیت. به‌بروای من له ئیستادا وه‌كو ریگاچاره‌ی كاتی و فه‌وریو عه‌مه‌لی بۆ به‌رگرتن له‌م شه‌رو كیشه‌یه‌و وه‌كو شیوه‌یه‌كی كاتی بۆ ئیداره‌ی شاری كه‌ركه‌كوك. ده‌بی هه‌موو هیزه چه‌كداره‌كان و هه‌موو میلیشیا كوردی و توركمانی و عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان برۆنه‌ده‌ره‌وه له شار. گه‌ره‌كه‌كان له‌لایه‌ن بنكه‌ی گه‌ره‌كه‌وه به سه‌رپه‌رشتی هه‌یئه‌تی نوینه‌رانی خه‌لكی گه‌ره‌ك به‌ریوه‌ببرین ، كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌لكی گه‌ره‌كه‌وه هه‌لده‌بژیردرین،. به‌سه‌رپه‌رشتی بنكه‌ی گه‌ره‌ك له‌لایه‌ن لیژنه ئه‌منیه‌كانی پیكهاتوو له خه‌لكی گه‌ره‌كه‌كانه‌وه ئه‌منیه‌ت دابینبكریت. له ئاستی شاردا هه‌یئه‌تیك بۆ به‌ریوه‌بردنی گشتی شار، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تی بۆ بوژاندنه‌وه‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كیشه‌كان و هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئازادانه‌ی ده‌ركراوو هاورده‌كان و بژاردنی خه‌ساره‌ته‌كانی، ده‌كه‌ویته ئه‌ستۆ، له نوینه‌رانی هه‌یئه‌تی گه‌ره‌كه‌كان پیكدیت. هه‌یئه‌تی به‌ریوه‌بردنی شار (یان شورای شار) سیسته‌میكی پشت به‌ستوو به ئیراده‌ی راسته‌وخۆی خه‌لك دیاریده‌كات بۆ هه‌لبژاردنی پۆسته سیاسی‌و ئیداریه‌كانی تر. هه‌موو جۆره هه‌لسوران و كاروكرده‌وه‌و پروپاگه‌نده‌یه‌ك كه رووی له هاندانی رق و قینه‌و شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومی بیت قه‌ده‌غه بكریت. هه‌روه‌ها چاره‌نوس و ژیانی خه‌لكی كركوك نابیت به نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه گریبدریت، ده‌كریت له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت له نیوان شورای شار‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زیدا، ریككه‌وتن بكریت. به جۆریك كه به‌شیك له داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی شار‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزرایه‌كان ته‌رخان بكریت.
چاره‌سه‌ری كۆتایی كیشه‌ی كه‌ركوك به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی كوردستانه‌وه گرێ‌ی خواردوه. ئیمه ده‌لین كوردستان جیابیته‌وه‌و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی كه‌ركوكیش ریفراندۆمیكی گشتی و ئازادانه بۆ هه‌موو دانیشتوانی كه‌ركوك بكریت و خۆیان ئه‌وه دیاریبكه‌ن كه ده‌یانه‌وی له‌گه‌ل ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بن یان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زیدابن. به بروای من سه‌رئه‌نجام ئه‌و ده‌وله‌ته ده‌توانی متمانه‌ی خه‌لكی كه‌ركوك بۆ خۆی راكیشیت كه دور له ناسنامه‌ی قه‌ومی به چاوی یه‌كسان ته‌ماشای هاولاتیان بكات و ئازادی و خۆشگوه‌زانیان بۆ دابین بكات.
12*ڕێككه‌وتنی ئه‌منی ستراتیژی ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تی عێراق، ئایا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لی ده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد كه‌دیاری نه‌كراوه ئه‌مڕۆ بخرێته مه‌ترسیه‌وه؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ به بروای من مه‌سه‌له‌یه‌ك به ناوی كیشه‌ی كورد و خه‌لكی كوردستان و ریگاچاره‌یه‌كی سیاسی بۆ ئه‌م كیشه‌یه له سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا نیه. ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌مریكا به‌پێ‌ی تاكتیك و مه‌صله‌حه‌تی رۆژ، ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد به‌كارده‌هینینت بۆ بردنه‌پیشی سیاسه‌ته‌كانی خۆی. رۆژگاریك هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه كردیانی به ده‌سه‌لاتدارو له راستیدا ئه‌گه‌ر خۆیان لیبراوبونایه ره‌نگه ببونایه به ده‌وله‌ت. ئه‌مرۆ پاش تیپه‌رینی 5 سال به‌سه‌ر داگیركردنی عیراقدا‌و، پاش ناكامی سیاسی و عه‌سكه‌ری ئه‌مریكا له عیراق و ناوچه‌كه‌دا، ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب خه‌ریكه جاریكی تر ده‌ورپه‌یدا ده‌كاته‌وه. ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه‌ش له توركیا‌و ده‌وله‌ته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه له‌گه‌ل ئه‌م ناسیونالیزمه هه‌ست به حه‌وانه‌وه ده‌كه‌ن، تا له‌گه‌ل ئه‌و وشكه كه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌م چه‌ند ساله به ناوی ده‌وله‌تی ئیئتلافی و فیدرالی قه‌وم و قیله‌و تائیفه‌كانه‌وه، یاری به ده‌سه‌لات ده‌كردو جیگای نیگه‌رانی ئه‌وان بوو. ده‌ورپه‌یداكردنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و مه‌یلی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ ده‌ورپیدانی، هاوكات له‌گه‌ل لایه‌نگری توركیا‌و ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی لێی، پیش هه‌ر شتیك ناكۆكه له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیزمی كورد. ئه‌مه ئه‌و هه‌لمه‌رجه تازه‌یه‌یه كه باری ناسیونالیزمی كوردی خستوه‌ته لیژی.
به‌لام میژوو شایه‌ته كه ناسیونالیزمی كورد، هه‌میشه شكسته‌كانی خۆی به‌سه‌ر خه‌لكدا داده‌شكینیت، له‌گه‌ل ناكامی و شكستی خۆیدا كاره‌سات به‌سه‌ر خه‌لكدا ده‌بارینیت. خه‌لكی كوردستان ده‌بی به هوشیاریه‌وه خۆیان له سیاسه‌تی خۆهه‌لواسینی ناسیونالیزمی كورد به ئه‌مریكاوه جیابكه‌نه‌وه. ده‌بی خۆیان له سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌و كاركردی ناسیونالیزم و گیژاوی فیدرالیزمی شكستخواردوو ده‌ربكه‌ن. ده‌بی خواست و مافه‌كانی خۆیان به رۆشنی و دور له ته‌پ‌و تۆز‌و هه‌راوهوریای ناسیونالیستی، به‌و جۆره‌ی له سیاسه‌ته‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریدا هاتوه، بناسنه‌وه‌و وه‌كو ریزیكی سه‌ربه‌خۆ له ناسیونالیزم خه‌باتی بۆ بكه‌ن. ئه‌مرۆ كاتی ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان له ده‌وری سیاسه‌تیكی رۆشن و كارساز بینه‌مه‌یدانی ته‌عه‌روزیكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كیشه‌كانیان و ده‌ركیشانی چاره‌نوسیان، له‌و گیژاوه‌ی كه سیاسه‌تی ناسیونالیزم ئه‌وانی بۆی راپیچ كردوه.
13*ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌عێراقدا ده‌كرێت ئێوه وه‌ك حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق به‌شه‌ری تیرۆری ده‌زانن یان به‌شه‌ری خاوه‌ن ماڵ و داگیر كاری به پێچه‌وانه‌وه سه‌رمایه‌دار و چینی هه‌ژار؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له ئیستای عیراقدا چه‌ندین شه‌ر له ئارادایه. پیش هه‌ر شتیك شه‌ری تیرۆریستی نیوان ئه‌مریكاو ئیسلامی سیاسی. ئه‌وه‌ی ناوی نراوه شه‌ری دژه تیرۆر له راستیدا درۆیه‌كی شاخداره‌و نه‌ك شه‌ریك دژی تیرۆریزمی ئیسلامی له ئارادا نیه، به‌لكو شه‌ری دوو به‌ره‌ی هه‌ر وه‌كو یه‌ك تیرۆریستن. ئه‌مریكا خۆی گه‌وره‌ترین تاوانباری تیرۆریزمه له تاریخ‌دا. خودی ئیسلامی سیاسی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خۆیه‌تی كه ئیستا لێی هه‌لگه‌راوه‌ته‌وه. ئه‌مریكا له‌گه‌ل تیرۆریزم به گشتی و له‌گه‌ل تیرۆریزمی ئیسلامیشدا هیچ كیشه‌یه‌كی نیه. كیشه‌ی له‌گه‌ل ئه‌وه‌دایه كه ئیسلامی سیاسی له ركیفی ئه‌و ده‌رچوه‌و دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و ده‌جولیته‌وه. ئه‌گینا كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكا نه‌ك هه‌ر له تاریخ‌دا، نه‌ك هه‌ر له ئاستی دنیادا، به‌لكو هه‌ر له‌م 5-6 ساله‌ی عیراقدا، له‌گه‌ل خه‌لكی مه‌ده‌نی عیراقدا، پڕاوپڕ تیرۆریزم بووه.
هه‌روه‌ها شه‌ری ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و پاشماوه‌كانی به‌عس كه له‌م چه‌ند ساله‌دا له ئارادابووه‌و ئیستا خه‌ریكه ئاقاریكی تر ده‌گریته‌به‌ر، به‌بروای من فه‌رقی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ل تیرۆریزمی ئیسلامی، كه ئه‌میان شه‌ری مقاوه‌مه‌تی به‌ره‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی عیراقی و په‌له‌قاژه‌ی رژیمیكی خوینریژه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌لات. به‌م مانایه‌ش ته‌عبیری خاوه‌ن مال و داگیركه‌ر به ده‌قیق نازانم بۆی. خاوه‌ن مال خه‌لكی عیراقه كه ساله‌هایه ئاره‌زووی روخانی رژیمی به‌عس ده‌كات و خه‌باتی بۆ ده‌كات. به‌لام ئه‌مریكا له‌لایه‌كه‌وه روخانی ئه‌م رژیمه‌ی هاوشان كرد له‌گه‌ل ویرانكردنی گشت بنه‌مای ژیانی مه‌ده‌نی خه‌لك و له خوینهه‌لكیشانی كۆمه‌لگاكه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هانه‌یه‌كی وای داوه به ده‌ست پاشماوه‌كانی ئه‌م رژیمه‌وه كه له‌م چه‌ند ساله‌دا وه‌كو خه‌باتكاری دژی داگیركه‌ران له ئاستیكی فراوانی دنیادا چاویان لیبكریت.
له هه‌مان كاتدا وه‌كو ده‌بینن له ئیستای عیراقدا، شه‌ری تائیفی و قه‌ومیش به جۆریك له ئارادایه. شه‌ری چینایه‌تی به مانای شه‌ریكی ده‌سته‌ویه‌خه‌و سه‌ربازی له ئارادا نیه. به‌لام كیشمه‌كیشی چینایه‌تی له‌سه‌ر ئیستا‌و ئاینده‌ی كۆمه‌لگا و له پیناو خواسته‌كانی چینی كریكارو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌و گرفته‌كانی كۆمه‌لگا، ئه‌ویش له ئارادایه‌و خودی حیزبی ئیمه‌و ریكخراوه كریكاری و جه‌ماوه‌ریه‌كانی تر سه‌ریكی ئه‌م كیشمه‌كیشه‌ن، ناره‌زایتیه جه‌ماوه‌ریه‌كان و هه‌ر ئه‌و شه‌پۆله له ناره‌زایه‌تی كریكاری كه له مانگی ئابدا به‌رابه‌ری هاوریانی ئیمه‌و ریكخراوه كریكاریه‌كان، شاری به‌غدادو جیگاكانی تری داگرتوه‌و هیشتاش به‌رده‌وامه، مه‌یدانیكی دیاری ئه‌م خه‌باته‌ن له‌مرۆدا.
2007/ 4-9