كاك رێبوار ئه‌م كاته‌ت باش من (هه‌ستیار قادر) م له به‌شی هه‌واڵ و سیاسه‌تی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌وه به‌رێز من سه‌ر گه‌رمی ئاماده كردنی دۆسیه‌یه‌كم له‌سه‌ر لایه‌نه چه‌په كانی كوردستان و رۆڵیان له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا كه ئایا بۆ ئه‌و رۆڵه‌یان نه بووه كه ده‌بوایه وه‌ك چه‌په‌كانی ئه‌وروپا هه‌یانبوایه‌و ببونایه به ركه‌به‌ری پارته‌كانی تر له ده‌سه‌ڵاتدا هیوادارین له رێگه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌وه هاوكاریمان بكه‌یت و له چوار چێوه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌دا وه‌ك چاوپێكه‌وتن بڵاوی بكه‌ینه‌له گه‌ڵ رێزماندا ئه‌مه‌ش پرسیاره‌كانه
1- ئێستا له نێو رۆشنبیران و خه‌ڵكانی ئاسایی‌دا پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت بۆ پارته چه‌په‌كانی كوردستان ئه‌و رۆڵه‌یان نه‌بیووه كه ده‌بوایه له پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بیانبینیایه؟ هۆكاره زاتی و بابه‌تییه‌كان چین كه بوونه‌ته هۆكاری لاواز بونی چه‌په‌كان؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ به بروای من ده‌كریت گه‌لیك هۆكاری ورد‌و درشت باس بكریت كه كاریگه‌ریان بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆلی چه‌پیان له پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م سالانه‌ی كوردستاندا لاواز كردووه. به‌لام به‌و پێ‌یه‌ی كه لانی كه‌م له روانگه‌ی منه‌وه هه‌موو ئه‌و پارت و ریكخراوانه‌ی خۆیان به چه‌پ له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن، ناكه‌ونه خانه‌ی چه‌په‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ركام له‌وانه ره‌نگه هۆكاری سه‌ره‌كی تایبه‌تی تریان هه‌بیت، دیسان ناكریت هۆكاری رۆلنه‌گیرانیان به یه‌ك بگیریت.
هه‌ندیك له‌و پارت و گروپانه پیویستیه‌كی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی دروستی نه‌كردن و په‌یوه‌ست نین به هیچ مه‌سه‌له‌و كیشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆمه‌لگاكه‌وه، هه‌ندیكیان پیویستی خۆیان و ئه‌و گریوگۆله كۆمه‌لایه‌تیه‌ی خۆیان پیوه به‌ندكردوه، هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه حیزبه راسته سه‌ره‌كیه‌كان پیوه‌ی به‌ندن.
تا ئه‌و جیگایه‌ی كه به‌ده‌وری چه‌پیك ده‌گه‌ریته‌وه كه له روانگه‌ی منه‌وه ده‌كریت به واقعی به چه‌پی كۆمه‌لگا له قه‌له‌م بدریت، كه پیم وایه شاره‌وه‌كه‌ی كۆمۆنیزمی كریكاریه، وه ئه‌گه‌ر بمه‌وی به كورتی هۆكاره زاتیه‌كه‌ی باس بكه‌م، ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ده‌وره‌یه‌كدا، به دیاریكراوی ده‌وره‌ی دوای شه‌ری یه‌كه‌می خه‌لیج و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای ده‌سه‌لات له كوردستاندا، واته له‌و كاته‌ی كه شكلدانه‌وه به ده‌وله‌ت و دیاریكرنی ئاینده‌ی ئه‌م كۆمه‌لگایه، بوو به مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌لگا. چه‌پ وه‌لامیكی عه‌مه‌لی و كارسازی بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه نه‌بوو. یان به مانایه‌كی تر چه‌پ نه‌ك وه‌كو هیزیك كه قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه هه‌بوو یان نا، به‌لكو وه‌كو هیزیكی ئه‌لته‌رناتیو بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی كۆمه‌لگا ده‌رنه‌كه‌وت. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جیگاوریگای گروپی فشاری بۆ خۆی هه‌لبژارد. ‘گروپی فشاریش ناتوانی ئه‌لته‌رناتیوی ئالوگۆرو نه‌خشاندنی ئاینده بیت. بۆیه دوای سالانیك له‌وه‌ی كه به‌شیكی به‌رچاو له جه‌ماوه‌ری خه‌لك چاوی تێ‌بری و به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كانیه‌وه هات و له ده‌وری دروشم و سیاسه‌ته‌كانی كۆبونه‌وه، ئیتر به كرده‌وه له زهنی خه‌لكدا له خانه‌ی ئه‌لته‌رناتیودا جیگایه‌كی نه‌مایه‌وه.
ده‌وره‌ی دواتریش هه‌ر به‌وجۆره بوو، كاتیك حكومه‌تی ناسیونالیسته كورده‌كان به بنبه‌ست گه‌یشت و شه‌ری ناوخۆی چه‌ند ساله‌ی لیكه‌وته‌وه، له سه‌رده‌میكدا كۆمه‌لگا باوه‌شی بۆ هیزی به‌دیل كردبوه‌و به “پیویستی هاتنه مه‌یدانی هیزیكی سیه‌م” ته‌عبیری لیده‌كرد، دیسان چه‌پ له‌و ئاسته‌دا ده‌رنه‌كه‌وت. لیره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چه‌پ به كرده‌وه‌و له مه‌یدانی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیدا به‌م ده‌وره‌وه ده‌رنه‌كه‌وت نه‌ك ئه‌وه‌ی به قسه له‌م بوارانه‌دا قسه‌و ئیدعایه‌كی هه‌بوبیت یان نه‌یبوبیت.
ئه‌مه‌ش خۆی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ گرفتیكی میژوویی تری چه‌پ كه له دوای شكستی شۆرشی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، له گشت میژوویی نزیك به 80 سالی رابردوودا به‌سه‌ر چه‌پدا فه‌رزكراوه، له پیشدا به زۆر په‌راویزخرا، به‌لام به دریژه‌كیشانی مانه‌وه‌ی له په‌راویز وای لیهات ئه‌مه بوو به ته‌فه‌كورو نه‌ریت و ته‌سه‌وری خۆی.
له ده‌ره‌وه‌ی ته‌سه‌ورو هۆكاره زاتیه‌كانی چه‌پشدا، فاكته‌ری زۆر كاریگه‌ری دیكه هه‌بوو بۆ لاوازكردنی چه‌پ، به تایبه‌تی ئه‌م ده‌وره‌ی له كوردستاندا هاته‌به‌ره‌وه، هاوكات بوو له‌گه‌ل شكستی بلۆكی شه‌رق كه به ناحه‌ق له دنیادا وه‌كو ئه‌لگۆی سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم ده‌رخواردی خه‌لك درابوو، بۆیه هه‌ولیاندا شكسته‌كه‌ی وه‌كو شكستی كۆمۆنیزم ده‌رخواردی خه‌لكی دنیا بده‌ن. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر قورس و گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر كۆمۆنیزمی واقعی ماركس.
هه‌روه‌ها سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌و تیرۆریستی ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسی و ده‌سه‌لاتی میلیشیایی دیسان ده‌وری هه‌بوو له‌سه‌ر لاوازكردن و پاشه‌كشه پیكردنی چه‌پ، كه ده‌كریت چه‌ندین نمونه‌ی له باره‌وه باس بكه‌ین به‌رجه‌سته‌كانیان تیرۆركردنی شاپۆرو قابیل له هه‌ولیرو په‌لاماری چه‌كدارانه‌ی 14ی ته‌موزی 2000 یه‌كیتی نیشتمانی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی ئیمه له سلیمانی بوون.
2- ئایا ئه‌و كه‌م بوونه‌وه‌و لاوازیه‌ی چه‌په‌كان په‌یوه‌ندی به زیا د بونی لایه‌نگری ئیسلامی سیاسی و رێنه‌دانی یه‌كیـَتی و پارتییه‌وه نیه به سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆنی كارا له هه‌رێمی كوردستان كه ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ به‌رامبه‌ركێ‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و ئاینده‌ی كۆمه‌لگا، ده‌بێ وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌دیهی چاوی لیبكریت. ناكرێ كۆمۆنیزم له جیگایه‌كدا ئه‌گه‌ری به‌هیزبوون و سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه بینا بكات كه به‌لكو ئیسلامیه‌كان هه‌ولنه‌ده‌ن لایه‌نگری زۆر په‌یدا بكه‌ن، یان ناسیونالیسته‌كان ریگری بۆ دروست نه‌كه‌ن یان به توندی دوژمنایه‌تی نه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بۆیان كرا سه‌ركوتی نه‌كه‌ن.
هه‌ركه‌س به خۆی بلی چه‌پیكی واقعی و به كرده‌وه‌ش له مه‌وقعیه‌تی چه‌پی كۆمه‌لگادا راوه‌ستابیت، مانای وایه له مه‌یدانی كیشمه‌كیش له‌گه‌ل بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی تردا، رووبه‌روی یه‌كتر ده‌بنه‌وه. له ده‌وره‌یه‌كدا هه‌موو لایه‌نه ئیسلامیه‌كان كه‌وتنه به‌رامبه‌ركێ‌ی تونده‌وه له‌گه‌ل ئیمه‌و هه‌ردوو حیزب و ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی و پارتیش پشتیوانیان لیكردن‌و رۆژنامه‌ی ئیمه‌یان داخست و هه‌ولیشیاندا نوسیگه‌كه‌مان دابخه‌ن، به‌لام راوه‌ستاوی ئیمه و جیگاوریگای ئیمه له ناو خه‌لكدا، هه‌وله‌كانی ئه‌وانی دوچاری ناكامی كرده‌وه.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئیمه ناتوانین هۆیه‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنی خۆمان بخه‌ینه ئه‌ستۆی ناسیونالیست و ئیسلامیه‌كان یان گله‌یی له‌وان بكه‌ین. گومان له‌وه نیه كه شیوازی به‌رامبه‌ركێ و كیشه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ل ئیمه، كه تیرۆر‌و سه‌ركوت و پیلانگیرانی سه‌ربازی و شیوازیك بووه كه ته‌نانه‌ت به توندی ناكۆك بووه له‌گه‌ل ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه خۆیانی پیوه باده‌ده‌ن، جیگای ئه‌وه‌یه كه له ئاستی كۆمه‌لایه‌تیدا ئیدانه بكریت و ناكام بكریته‌وه‌و كۆمه‌لگا به‌رامبه‌ری راوه‌ستێ. به‌لام هه‌ر هیزیكی به‌واقعی چه‌پ خۆشباوه‌ریه‌كی له‌و باره‌یه‌وه هه‌بیت كه بورژوازی هه‌ركات به پیویستی زانی‌و بۆی لوا، به هیچ جۆریك ده‌ست ناپاریزی له سه‌ركوت و كوشتاری چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان، ئه‌وه ئیتر ده‌بیته قوربانیی داماوی خۆی.
به كورتی له‌م 17 ساله‌ی رابردوودا، ده‌ورانیك ئیمه به‌هیزبووین، به‌لام ده‌رنه‌كه‌وتن له ئاستی به‌دیلی رزگاریبه‌خشدا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بوو كه به‌ره‌و لاوازی برۆین. ئیسلامیه‌كان به هاوكاری راسته‌وخۆو هه‌مه‌لایه‌نه‌ی جمهوری ئیسلامی و ده‌وله‌تانی خه‌لیج و ئیسلامی، توانیان ده‌ور بگیرن، به‌لام ناسیونالیسته كورده‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ی ریشه‌ی به‌هزی میژوویان وه‌كو نه‌ریت و بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی، هه‌روه‌ها به هۆی به‌هه‌رمه‌ندبونیان له پشتیوانی غه‌رب و بونیان به ده‌سكه‌لای غه‌رب له‌م ده‌وره‌یه‌دا، توانیان جیگایه‌ك په‌یدا بكه‌ن، كه له راستیدا ئه‌مجاره‌یان به بێ زه‌حمه‌تیكی ئه‌وتۆی خۆیان، ده‌سه‌لات له ئاسمانه‌وه بكه‌ویته باوشیانه‌وه. ئه‌وانیش به‌م ده‌سه‌لاته‌ی خۆیان به توندی چه‌په‌كانیان سه‌ركوت كرد.
3- بۆچی ناسنامه‌و به‌رنامه‌ی چه‌په‌كان له كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌كانی تردا جیا ناكرێتـه‌وه ؟ ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه ئه‌و پارتانه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری كه‌لتوری حیزبی یه‌كیـَتی و پارتیه‌وه ؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ باوه‌ر ناكه‌م هیچ هاولاتیه‌كی ساده كه تۆزقالیك سه‌ر له سیاسه‌ت ده‌ربهینی، نه‌زانی جیاوازیه‌كی زۆر قول و هه‌مه‌لایه‌نه له نیوان ئیمه وه‌كو كۆمۆنیزمی كریكاری، وه‌كو كۆمۆنیزمی حیكمه‌تیست، له‌گه‌ل سه‌رجه‌م لایه‌نه ناسیونالیستی و ناسیونال چه‌په‌كان و سه‌رجه‌م ره‌وته بورژوازیه‌كاندا هه‌یه. ئه‌م جیاوازییه ئه‌وه‌نده ئاشكرا‌و به‌رجه‌سته‌یه كه لایه‌نه ناسیونالیسته‌كان به‌رده‌وام ئیمه به توندره‌ویه‌كی ئیفراتی خه‌تابار ده‌كه‌ن.
ئیمه وه‌كو حیزبیك كه ناسنامه‌كه‌ی له‌به‌رچاوی هه‌مواندا بریتیه له هیزیكی كۆمۆنیستی كریكاری ماكزیمالیست كه به هیچ جۆریك له‌گه‌ل هیچ هه‌ست و سۆزیكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و دینی و فه‌رهه‌نگ و نه‌ریته ته‌قلیدیه‌كاندا ناحه‌ویته‌وه، بۆ ئازادیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه خه‌بات ده‌كات و هیچ پاساویك بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی‌و قه‌یدكردنی ئازادی ئینسان قبول ناكات، خه‌بات بۆ یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌و بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولای مافی ژنان و پیاوان ده‌كات، به توندی دژی تیرۆر‌و سه‌ركوت و توندوتیژییه له كۆمه‌لدا، له‌سه‌ر مافی كریكاران و ژنان و لاوان و مندالان و بیكاران و ده‌ستفرۆشان، چه‌ندین جار له‌گه‌ل ئیسلامی و یه‌كیتی و پارتی و په‌كه‌كه كه‌وتوه‌ته به‌رامبه‌ركێ‌ی تونده‌وه. هه‌ر به‌ش و تویژیكی ئه‌م كۆمه‌لگایه ناره‌زایه‌تی له دژی هه‌ر زولم و زۆریك نیشاندابیت به‌وه له‌قه‌له‌م دراوه كه حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له پشتی ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌وه‌یه. له رووی به‌رنامه‌شه‌وه به‌رنامه‌ی ئیمه دنیایه‌كی باشتره بۆ نه‌فی كردنه‌وه‌ی گشت سیسته‌می كۆمه‌لایه‌تی ئیستا‌و به‌رپاكردنی سیسته‌میكی ئازاد‌و یه‌كسان و خۆشگوزه‌ران، ریگچاره‌شمان بۆ وه‌زعی ئیستای كوردستان جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره دینیه.
پرسیاری من ئه‌وه‌یه كه كام له‌م سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و پراتیك و ناسنامه‌یه‌ی ئیمه، لیكچونیكی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌حزابی ناسیونالیست كه قه‌ومپه‌رستی و پیاوسالاری و داته‌كاندنی گیرفانی خالی خه‌لك و یاسای ره‌شه‌كوژی ژنان و ره‌وانه‌كردنی به لیشاوی مندالان بۆ بازاری كار‌و به یاساكردنی توندوتیژی دژی ژنان و مندالان و ده‌ست تیكه‌لكردن له‌گه‌ل ده‌وله‌تانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه‌و جیهان و ئیسلامیزه‌كردنی كۆمه‌لگاو یاسا‌و په‌روه‌رده‌و فیدرالیزمی قه‌ومی….خه‌سه‌له‌ته ئه‌ساسیه‌كانی ناسنامه‌و به‌رنامه‌یانه؟!
من ده‌زانم پارت و ریكخراوه‌و لایه‌نی به ناو چه‌پ هه‌یه كه له‌گه‌ل زۆریك له‌م خه‌سه‌له‌تانه‌ی ناسیونالیزم نزیكایه‌تی هه‌یه یان لانی كه‌م له‌گه‌لی هه‌لده‌كات و ده‌حه‌ویته‌وه، به‌بروای من ئه‌وانه له ئه‌رزی واقعدا ناكه‌ونه خانه‌ی چه‌په‌وه.
4- لێكدانه‌وه‌ت چیه بۆ به‌هێز بونی چه‌په‌كان ئه‌و ئه‌وروپاو خۆرئاوا و ئه‌مه‌ریكای لاتینی و بێهێز بونی له هه‌رێمی كوردستان ؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له باره‌ی جیگاو ریگای چه‌پ له كوردستان و هۆیه‌كانی قه‌رارگرتنی له‌و جیگاو ریگایه، یان لانی كه‌م هۆیه‌سه‌ره‌كیه‌كانی پیش‌تر قسه‌م كرد. به‌لام تا ئه‌و جیگایه‌ی كه به‌و قسه‌یه‌ی ئیوه “به‌هیزبوونی چه‌په‌كان له ئه‌وروپاو خۆرئاوا‌و ئه‌مریكای لاتین” ده‌گه‌ریته‌وه، من پیم وانیه چه‌پ له ئه‌وروپاو غه‌رب له ئیستادا به‌هیزبیت، به‌لكه به پیچه‌وانه‌وه ده‌ورانی دوای شكستی بلۆكی شه‌رق، ده‌ورانی به‌ره‌وراست وه‌رچه‌رخانی دنیابوو، نه ته‌نیا چه‌پی كۆمه‌لگا، به‌لكو ته‌نانه‌ت سۆسیال دیموكراسیش وه‌كو بالی چه‌پی بورژوازی غه‌ربی، كه ساله‌هایه مساری سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تی و ته‌نانه‌ت فكری ئه‌وروپای ده‌نه‌خشاند، له‌م ده‌وره‌یه‌دا ئه‌و جیگاوریگایه‌ی له‌ده‌ستداو به‌ره‌و لاوازی رۆیشت. هه‌رچه‌نده له ناوه‌راستی سالانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه ئه‌م ره‌وه‌نده ئالوگۆری به‌سه‌ر هات و ئه‌و پاشه‌وپاش گه‌رانه‌وه‌و تاوانكاری‌و رۆژ ره‌شیانه‌ی نه‌زمی نوێ‌ی دنیا به سه‌ركردایه‌تی دیموكراسی غه‌ربی به‌سه‌ر دنیای هینا، خۆشباوه‌ری به‌رامبه‌ر دیموكراسی ره‌وانده‌وه، به‌لام تا ئیستاش چه‌پ له ژیرباری شكسته‌كانی خۆی پشتی راست نه‌كردوه‌ته‌وه. تا ئیستاش چه‌پ له ئه‌وروپاو غه‌ربدا له په‌راویزی كۆمه‌لگادایه.
به‌لام مه‌سه‌له‌كه به نیسبه‌ت ئه‌مریكای لاتین فه‌رق ده‌كات. له‌وی بزووتنه‌وه‌ی دژی ئیمپریالیزم نه‌ك هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هیزه، به‌لكو ده‌وله‌تانیك كه بۆنی نه‌سیمی سۆسیالیزم چوه‌ته لوتیانه‌وه له‌سه‌ر كارن. له‌وێ ئه‌و په‌چه‌ی ره‌واجی هه‌یه، بریتی نیه له بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و كریكاری دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری، به‌لكو بزوتنه‌وه‌یه‌كه دژی ئیمپریالیزم و ئیستعمارو ملهوری و عه‌سكه‌رتاریه‌تی ئه‌مه‌ریكاو غه‌رب له دنیادا. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه نه‌ك خۆی سۆسیالیستی بیت به‌لكو كاریگه‌ریه‌كی سۆسیالیزمی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به شیوه‌ی میژوویی و له ئه‌نجامی بیزاریو كاردانه‌ویه‌كی فراوانی كۆمه‌لایه‌تی دژی ملهوری ئه‌مریكا، زه‌مینه‌یه‌كی به‌هیزی له‌و ناوچانه هه‌یه. ئه‌م مه‌ده دژی ئه‌مریكاییه بوه‌ته به‌شیك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ناسیونالیزم و بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆبوون له ده‌سه‌لاتی ئیمپریالیزم له ناوچه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌كه بۆ خۆ هه‌لخستنیان وه‌كو چه‌پ.
5- تێروانی ئه‌وروپا چۆنه بۆ رۆڵی چه‌په‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا ؟ ئایا وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خاوه‌ن كه‌لتوری ئیسلامی سه‌یر ده‌كرێـت ؟ یان له‌و بروایه‌دان پارته لیبرالیه‌كان كۆنترۆڵی گۆره‌پانه‌كه‌یان كردووه ؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ له ئه‌وروپادا یه‌ك لیكدانه‌وه نیه كه هه‌موان له‌سه‌ری كۆكبن چ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چه‌پ كێ‌یه‌و چیه، چ سه‌باره‌ت به رۆلی چه‌پ له كوردستاندا. به‌لام لام وایه ئاسانه هه‌ر كه‌س بیه‌وی ئه‌وه ببینێ كه كۆمه‌لگای كوردستان وه‌كو هه‌ر كۆمه‌لگایه‌كی مۆدیرنی تر، نه‌ریته‌كانی ته‌مه‌دونی غه‌ربی له رووی شیوه‌ی ژیان و جل‌وبه‌رگ پۆشین و تیكه‌لاوبوون و هونه‌رو مه‌یی خواردنه‌وه‌و …به‌رجه‌سته تره له نه‌ریته ئیسلامیه‌كان. ئه‌وه له‌به‌رچاوی هه‌مواندایه كه رۆژانی جومعه سه‌یرانگاكان و كۆری مه‌یخواردنه‌وه زۆر زیاتره له كۆری نویژی جومعه‌ی مزگه‌وته‌كان. مۆسیقا‌و گۆرانی و جل‌وبه‌رگ‌و مۆدیلاتی غه‌ربی و بیره، له‌م كۆمه‌لگایه‌دا گه‌لیك زیاتر له حكایه‌ت‌و زكری ئیسلامی و حیجاب و به‌رمال سه‌رف ده‌بیت. تازه ئه‌مه له كاتیكدایه كه ده‌سه‌لات و ئه‌وه‌ی پێ‌ی ده‌لین یاسا، ده‌یه‌وی به زۆر ناسنامه‌ی ئیسلامی به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا بسه‌پینێ و ئیسلامیزه‌ی بكات.
هه‌روه‌ها من پیم وانیه كه بیرورای غه‌ربی پێ‌ی وابیت كه لیبرالیزم له كوردستاندا وه‌كو نه‌ریتیكی سیاسی، وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌ك، كه له‌لایه‌ن حیزبیك یان ئه‌حزابیكی به‌هیزه‌وه نوینه‌رایه‌تی بكریت، بوونی هه‌بیت. ئه‌و حیزبانه‌ی كه گۆره‌پانه‌كه‌یان كۆنترۆلكردوه، پابه‌ندی نه‌ریتی عه‌شیره‌تی و ئیسلامی و میلیشیاین نه‌ك لیبرالی.
6- لێكدانه‌وه‌ت چیه بۆ ئه‌وه‌ی رێناندرێت به پارته چه‌په‌كان له هه‌رێمی كوردستان به ئازادی كاربكه‌ن ؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناسیونالیزمی كورد وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی بالاده‌ست و ده‌سه‌لاتداری ئه‌م كۆمه‌لگایه هه‌م به توندی دژی چه‌پ و كۆمۆنیزم و پیشكه‌وتنخوازیه و هه‌م به توندی دژی ئازادی و به‌تایبه‌تی ئازادی سیاسیه و له‌گه‌ل ئاوات وئاره‌زوه‌كانی جه‌ماوه‌ری فراوانی كریكارو زه‌حمه‌تكیش و ژنان ولاوانو خۆشگوزه‌رانیدا، كه چه‌پ نوینه‌رایه‌تی ده‌كات ناكۆكی قولی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتیكی عه‌شیره‌تیو میلیشیایی له‌سه‌ر كاره. ئه‌مانه‌ش هه‌موو ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌و رچكه‌یه‌ی كه له جیاتی شیوازی سیاسی‌و دایه‌لوك، په‌نا بۆ چه‌ك و سه‌ركوتكردنی مخالفینی خۆیان به‌رن.
ناسیونالیزمی كورد بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه نه ته‌نیا باوه‌ری به‌وه نیه له ریگای خه‌بات و كیشمه‌كیشی سیاسیه‌وه له‌گه‌ل ره‌قبه‌كانی خۆی و بزووتنه‌وه‌كانی تردا كیشمه‌كیش بكات له‌سه‌ر ئیستا‌و ئاینده‌ی كۆمه‌لگا، به‌لكو ته‌نانه‌ت له كیشمه‌كیشه ده‌رونیه‌كانی خۆیشدا پابه‌ندی ئه‌و شیوه سیاسیه نابیت. هه‌ر بۆیه میژوویه‌كی دورودریژه له‌گه‌ل سه‌رهه‌لدانی هه‌ر كیشه‌یه‌كی جدی له ناوخۆشیاندا، بێ‌دره‌نگ ده‌ست ده‌به‌ن بۆ چه‌ك و شه‌رو كوشتاری یه‌كتر.
7- ئایا هۆكارێكی تری لاواز بونی چه‌په‌كان په‌یوه‌ندی به په‌رته‌واز بوونیانه‌وه نیه له نێوان چه‌ند پارتێكدا كه ئه‌وانیش بۆ خۆیان له له‌ت بووندان؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ بی شك پارچه پارچه‌بوونی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك هۆیه‌كه بۆ بێهێزبونی. به‌لام مه‌سه‌له‌كه ده‌بیته‌وه به‌و حكایه‌ته‌ی كه لاوازبون یان پارچه پارچه بوون كامیان ئه‌نجامه بۆ كامیان. ده‌كریت پارچه پارچه بوون ئه‌نجامی لاوازی بیت و ده‌شكری لاوازی ئه‌نجامی پارچه پارچه بون بیت. به بروای من پرسیاری گرنگتر ئه‌وه‌یه كه چه‌په‌كان بۆ پارچه پارچه ده‌بن؟ بۆ ناتوانن حیزبی به‌هیزی سیاسی دروست بكه‌ن؟ بۆ ناتوانن وه‌كو زۆر نه‌ریتی سیاسی حیزبه راسته‌كان ئیختلافی سیاسی و بۆچونی جیاواز له ناو یه‌ك حیزبی سیاسی به‌هیزدا هه‌زم بكه‌ن؟
یه‌ك نه‌بوون یان پارچه پارچه بوون، خۆی له خۆیدا ناتوانی وه‌كو هۆكاری لاوازی چه‌پ وه‌ربگیریت. به‌لكو به‌بروای من پاره‌چه پارچه بوون ئه‌نجام و ئاكامیكی ته‌سه‌ورات و نه‌ریتیكه كه ووتم ده‌یان ساله ده‌ستی چه‌پی به‌ستوه له‌وه‌دا كه بتوانی حیزبی سیاسی دروست بكات. له‌م ده‌یان ساله‌دا چه‌پ له جیاتی حیزبی سیاسی فیرقه‌یی ئیدۆلۆژیكی دروست كردوه، ئه‌م فیرقانه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌نگاویكیان به ئاراسته‌ی گه‌وره‌بوون هه‌لگرتبیت، یه‌كسه‌ر نه‌ك له‌سه‌ر سیاسه‌ت و پراتیكی سیاسی و له په‌یوه‌ند به زه‌روره‌تیكی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه، به‌لكو راسته‌وخۆ له سه‌ر ئیختلافی ئیدۆلۆژیكی زهنی خۆیان لیكترازاون و دوو هه‌نگاو به‌ره‌و دواره گه‌راونه‌ته‌وه.
بۆیه به‌رای من یه‌یكك له نه‌به‌رده هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رده‌م چه‌پی كۆمۆنیست خۆدابرینه له نه‌ریته‌كانی چه‌پی ته‌قلیدی به تایبه‌تی له بواری بیناكردنی حیزبی سیاسی و دوركه‌وتنه‌وه له نه‌ریتی فیرقه‌یی. جا ئه‌گه‌ر نه‌ریتیكی به‌م جۆره له‌سه‌ر خه‌تی خۆی بگیرسیته‌وه، به‌بروای من ئه‌گه‌ر زۆر بچوك و لاوازیش بیت، زه‌مینه‌و ئیمكانی گه‌وره‌بونه‌وه‌و بوونی به حیزبیكی سیاسی كاریگه‌رو ئالوگۆربه‌خش هه‌یه.
8- به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی پارته‌كه‌ت چیه بۆ ئه‌نجامدانی گۆران له كوردستاندا ؟ ئایا ویستان هه‌یه ببنه ئۆپۆزسیۆن و له وێوه ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن؟ یان هه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستاتان ده‌مێننه‌وه ؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له بنه‌ره‌تدا سه‌ر به نه‌ریتیكی سیاسی كۆمۆنیستیه كه فه‌لسه‌فه‌ی بوونی خۆی به ئه‌نجامدانی ئالوگۆری بنه‌ره‌تیو هه‌مه‌لایه‌نه له كۆمه‌لگادا پیناسه كردوه. ئامانجی ئیمه به‌رپاكردنی شۆرشیكی كۆمه‌لایه‌تیه بۆ هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی نه‌زمی سه‌رمایه‌و كاری به‌كری و ملكداری تایبه‌تی. ئه‌مه كاریكه به‌بێ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی ئیمكانی نیه. بۆیه به خه‌سله‌ت بزووتنه‌وه‌و حیزبی ئیمه حیزبیكی شۆرشگیر‌و ده‌سه‌لاتخوازه. گیرانی ده‌وری ئۆپۆزیسیونیكی به‌هیز لانی كه‌می ده‌وریكه كه حیزبی ئیمه ده‌بی پیش گه‌یشتنی به ده‌سه‌لات و له ره‌وتی هه‌نگاونانی به‌ره‌و ده‌سه‌لات بیگیرێ.
ئیستا پرۆسه‌یه‌كی ستراتیژی كه حیزبی ئیمه له كوردستاندا بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لات ره‌سمی كردوه، بریتیه له‌وه‌ی كه ببیته هیزی به‌دیل بۆ ده‌رهینانی كۆمه‌لگای كوردستان له گیژاوی سیاسی ئیستا له نیوان هه‌لواسراوی و فیدرالیزمیكی ناكام و ئه‌گه‌ری لكاندنه‌وه‌ی به عیراق و ته‌نانه‌ت ووتی ووتی لكاندنه‌وه‌ی به توركیاوه. ئه‌مه‌ش له گره‌وی ئه‌وه‌دایه كه ته‌واوی خه‌بات و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ئیستای كوردستان، چ له دژی ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رج و گیژاوه، چ له دژی ئاكام و ئه‌نجامه جۆراوجۆره‌كانی وه‌كو گرانی و نا ئه‌منی ئابوری‌و سیاسی، چ بێ ده‌وله‌تی و نادیارمانه‌وه‌ی مافی هاولاتی بوون، چ تالان‌و برۆو گه‌نده‌لی، هه‌راسان بوون به ده‌ست ده‌سه‌لاتی میلیشیاییه‌وه، چ نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، چ بێ‌مافیه‌كی موتله‌ق كه به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی دانیشتوانی گرفتاركردوه، له پێشی هه‌موانه‌وه ژنان و لاوان…..سه‌رجه‌م جگه له دانانی خواست و پرۆرسه‌ی سه‌رخستنیان له جیگای خۆیاندا، یه‌كانگیركردنیان له‌ژیر یه‌ك ریزو یه‌ك ئالادا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان و پیكهینانی ده‌وله‌تیكی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره دینی.
به‌لام له كۆتایی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا پیویسته ئه‌وه بلیم كه ئه‌مه خه‌تی مه‌شیه‌كی سیاسیه كه ده‌بی حیزبی ئیمه به عه‌مه‌لی له‌سه‌ری راوه‌ستێ. ئه‌گینا خودی ته‌رح كردنی وه‌كو بۆچون و ته‌سه‌وریك به هیچ جۆریك زامنی ئه‌وه نیه كه به عه‌مه‌لی حیزب له‌سه‌ر ئه‌م ریله راده‌وه‌ستیت. بۆیه پیویسته به سه‌راحه‌ته‌وه ئه‌وه بلیم كه حیزبی ئیمه له‌سه‌ر دوریانیكدا راوه‌ستاوه كه لایه‌كی گۆرانیتی بۆ هیزیكی سیاسی ئالوگۆربه‌خش، به‌لام لایه‌كه‌ی تر مانه‌وه‌یه‌تی له مه‌وقعی ئیستا.
9- تا چه‌ند له گه‌ڵ ئه‌و بروایه‌دان كه پێ‌ی وایه ده‌بێت پارته چه‌په‌كان خۆی له گه‌ڵ واقعی كوردستاندا بگونجێنێت و به‌هاوشێوه‌ی پارته كانی تر به‌رنامه‌ی سیاسی هه‌بێت ئه‌گه‌ر چی كاریگه‌ری سلبی هه‌بێت له‌سه‌ر رێره‌وی فكریان ؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ منیش به ته‌واوی بروام وایه كه ده‌بی چه‌پ به تایبه‌تی ئیمه خۆمان، له په‌یوه‌ند به واقعی كوردستانه‌وه به‌رنامه‌ی سیاسی خۆمان دایاری بكه‌ین. كوردستان ناوچه‌یه‌كی نوقمكراو له گیژاووه‌و دیار نیه ئاینده‌كه‌ی به‌ره‌وكوی ده‌چیت، ده‌بی بۆ ئه‌مه نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی سیاسیمان هه‌بیت. كوردستان كۆمه‌لگایه‌كه 17 ساله به‌ده‌ست ناسیونالیزمیكی عه‌شیره‌تی و میلیشیاییه‌وه گرفتاره، چه‌پ ده‌بی بۆ ده‌رهینانی كۆمه‌لگا له ده‌ستی ئه‌م ناسیونالیزمه به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی هه‌بیت. كوردستان كۆمه‌لگایه‌كی شاری و مودیرنه كه به زه‌بری چه‌ك و تیرۆر‌و ته‌قاندنه‌وه‌و ملهوری هه‌ولده‌دریت ئیسلامیزه بكریت، ده‌بی چه‌په‌كان نه‌خشه‌یان بۆ به‌رگرتن و ناكام كردنه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌بیت. كوردستان كۆمه‌لگایه‌كه ئیستا له هه‌موو جیگایه‌كی تری دنیا ژن كوشتن و ژن ئازاری تیایدا به‌رجه‌سته‌یه، چه‌په‌كان ده‌بی نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی سیاسیان بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌مه هه‌بیت. كوردستان كۆمه‌لگایه‌كه تیایدا ژیانی لاوان كراوه به دۆزه‌خ بۆیه به ناچاری‌و به لیشاو ره‌وده‌كه‌ن و خۆیان ده‌ده‌نه ده‌م ئاوی ده‌ریاكانه‌وه، چه‌پ ده‌بی بۆ ئه‌م گرفته نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی سیاسی هه‌بیت. بۆ مندالان هه‌رواو بۆ گرانی و هه‌ژار ی‌و نه بونی خزمه‌تگوزرایه زۆر سه‌ره‌تاییه‌كان و تالانوبرۆ هه‌روا.
به‌بروای من هیزه ناسیونالیستی و ئیسلامیه‌كانی ئه‌م كۆمه‌لگایه هه‌تا بلیی توندره‌وو ئیفراتین، بۆیه چه‌پیكی میانه‌ره‌وو په‌روبال كراوی سه‌ركزو سازشكار ناتوانی به‌رامبه‌ریان بگریت، كۆمه‌لگا پیویستی حه‌یاتی به چه‌پیكی ماكزیمالیستی راوه‌ستاو په‌یگیر هه‌یه. ئه‌مه واقعی كوردستانه‌و چه‌په‌كان ده‌بیت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه ئه‌م واقعه ئاماده بكه‌ن و به‌رنامه‌ی سیاسیان هه‌بیت.
10- ئایا ئێوه نزیك بوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێنتی یه‌كیـَتی و پارتیتان پێ باشتره له هاوپه‌یمانیێـی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئیسلامی سیاسی بۆ پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆنێكی كارا؟
ریبوار ئه‌حمه‌د/ كاری ئیمه وه‌كو كۆمۆنیست ئه‌وه نیه كه له نیوان خراپه‌كاندا ئه‌وه هه‌لبژیرین كه كه‌متر خراپه. گومان له‌وه نیه كه هه‌لبجه‌ی ئیستا‌و هه‌ورامانی ئیستا كه‌م ده‌رده‌سه‌رتره له چاو ئه‌وكاته‌ی كه به‌ده‌ست بانده ئیسلامیه‌كانه‌وه بوو. به‌لام ئه‌مه هه‌رگیز نابیت به وه‌لام بۆ گرفته‌كانی كۆمه‌لگا. 17 ساله كۆمه‌لگای كوردستان به‌راده‌یه‌ی یه‌كه‌م به ده‌ست ده‌سه‌لاتی ناسیونالیزمه‌وه گرفتاره نه‌ك ده‌سه‌لاتی ئیسلامی. 17 ساله ناسیونالیزمی كورد ره‌وتی كاره‌ساتباری ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی ره‌سم كردوه نه‌ك ئیسلامی، 17 ساله راگرتنی كۆمه‌لگا له گیژاوو سه‌رگه‌ردانی و گرانی و نه‌بونی و ده‌سه‌لاتی میلیشایی و راورووت، كاركردی راسته‌وخۆی هیزه ناسیونالیسته‌كان بوو، جا با ئیسلامیه‌كان به خه‌سله‌ت له‌وانیش خراپتر بن. ئیستاش كۆمه‌لگای نارازی كوردستان گرفتاری ده‌ستی ده‌سه‌لاتی ناسیونالیزمه. ئه‌م كۆمه‌لگایه نه‌جاتده‌ری پیویسته، نه‌جاتده‌ریش ده‌بی له ركیفی ناسیونالیزم رزگاری بكات.
ره‌نگه كۆمۆنیزم بكریت بۆ نمونه له‌سه‌ر وه‌ستانه‌وه دژی تیرۆریزمی ئیسلامی یان هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ل حیزبیك یان ئه‌حزابیكی ناسیونالیستدا، له‌سه‌ر هه‌نگاویكی دیاریكراو به ته‌وافق بگات. به‌لام نابیت هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه 13 سال بونی رژیمی به‌عس له به‌غدا ببوه به‌هانه‌ی قه‌بلاندنی ناسیونالیزم و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی له كوردستاندا، ئیستاش خراپی ئیسلامی سیاسی بكریته به‌هانه‌یه‌ك بۆ سازان و هاوپه‌یمانیتی و قه‌بلاندنی ده‌سه‌لاتیكی ناسیونالیستی كه ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی له هه‌موو ماف‌و خزمه‌تگوزاری‌و ئازادی و ژیانیكی شایسته به ئینسان و یاسایه‌كی مه‌ده‌نی و بواردانیك به ئیراده‌ی خه‌لك و ئاسۆیه‌كی رونك بۆ ئاینده‌و…..داته‌كاندوه.
11- پێت وایه بلۆكی خۆرهه‌ڵاتی چه‌پ له كوردستاندا هه‌ره‌سی هێناوه یان به‌ره‌و نوێبوونه‌وه ئه‌روات ؟به‌ڵگه‌ی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه چیه ؟
ریبوار ئه‌حمه/ “بلۆكی خۆرهه‌لاتی چه‌پ له كوردستان” یانی چی؟ له راستیدا من نازانم ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه مانا‌و مه‌به‌ستی چیه و نه‌مبیستوه. پیشم وا نیه تعبیریكی دروست له بلۆك یان دیارده‌یه‌كی سیاسی بكات. بۆیه ناتوانم له باره‌یه‌وه هیچ بلیم.
27-5-08