له نوسراوی پێشوترم که رۆژی 14-12-2011 و به‌رله‌وه‌ی به‌یانی 5 ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی به ناوی مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه ده‌رچیت بلاوم کرده‌وه، باسی ئه‌وه‌م کردوه که دوو شه‌قه‌کردنی حیزب له واقعدا هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزبه و کارێکی هه‌تا بڵێی نامه‌سئولانه‌یه.
مه‌به‌ستی من ئه‌وه نیه که ئینشقاق له حیزبی سیاسی‌دا به گشتی تابۆ بێت، یا‌ن هه‌تا خۆبه‌خۆ مایه‌ی بچوک بونه‌وه بێت. هه‌ندێک کات ئینشقاق زه‌مینه‌و زه‌روره‌تی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی هه‌یه، له‌و حاله‌ته‌دا ده‌کرێت ئینشقاق رێگه‌ی چونه‌پێشه‌وه بیت. وه‌کو نمونه باسی جیابونه‌وه‌ی با‌لی کۆمۆنیزمی کریکاریم کرد له حیزبی کۆمۆنیستی ئیران که 1991دا روویدا. ئه‌و جیابونه‌وه‌یه که له‌سه‌ر بناغه‌ی رۆشنکردنه‌وه‌ی جیاوازیه هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌گه‌ڵ مه‌یله‌کانی تری ناو ئه‌و حیزبه له ئاستی کۆمه‌لایه‌تیدا وه‌کو مه‌یلی کۆمه‌لایه‌تی جیاواز که ئامانج و نه‌ریت و شێوازی جیاواز‌و هه‌ر به‌م پێیه‌ش پیێویستیان به ئامراز‌و حیزبی جیاواز هه‌یه، هه‌روه‌ها دوای چه‌ند ساڵ له پلیمیکی سیاسی و فکری شفاف و راشکاو و هه‌ولی به کرده‌وه بۆ قه‌راردانی ئه‌و حیزبه له‌سه‌ر خه‌تی کۆمۆنیزمی کریکاری، هه‌روه‌ها دوای فرسه‌ت ره‌خساندن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ریزه‌کانی ئه‌و حیزبه و ته‌نانه‌ت کۆمه‌لگاش به چاوێکی کراوه‌وه قه‌زاوه‌ت و هه‌لبژاردن له نێوان لایه‌نه‌کانی ئه‌و جیابونه‌وه‌یه بکه‌ن، ئه‌و جیابونه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌کی زۆر موته‌مه‌دنانه رویدا. دواتریش کۆمۆنیزمی کرێکاری توانی حیزبێکی یه‌کپارچه پیکبهێنیت که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا ببێت به گه‌وره‌ترین رێکخراوی چه‌پی سه‌رساحه‌ی سیاسی ئێران. مه‌به‌ستم له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نمونه‌یه ته‌نها رۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌بوو که ئینشقاقێک که زه‌مینه‌و زه‌روره‌تی سیاسی و کۆمۆمه‌لایه‌تی هه‌بێت، هه‌م ده‌توانێ رێگا که‌ره‌وه‌و مایه‌ی پێشره‌وی بێت و هه‌م ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی موته‌مه‌دنانه رووبدات.
ئه‌وه‌ی له حیزبی حیکمه‌تیستدا رووده‌دات سه‌رتاپای پیچه‌اوانه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌رێت و ته‌جروبه‌یه. له پێشدا ئه‌وه بلێم که ئه‌گه‌ر من به‌رگری توندم له یه‌کپارچه‌یی حیزب کرد، به مانای یه‌کپارچه‌یی به‌هه‌ر نرخێک نه‌بوو، به‌و مانایه نه‌بوو که مه‌یل و خه‌تی سیاسی جیاواز به ئیراده‌گه‌ری بچه‌سپینم به یه‌که‌وه. به‌ده‌ر له‌وه‌ی که من ناکۆکیه سیاسیه‌کانی نیوان ئه‌و دوو باله‌م به هیچ جۆرێک له‌و ئاسته‌دا نابینی که ببێته پایه‌ی شه‌قکردنی حیزب، به‌لام له‌وه گرنگتر ئه‌وه بوو نه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگا به‌لکو ریزه‌کانی حیزب و ته‌نانه‌ت کادرانی حیزبیش ئاشنایه‌تیه‌کی ئه‌وتۆیان به جیاوازیه‌کان نه‌بوو. له جیاتی ئه‌م شه‌فافیه‌ته سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه، ئه‌و دوو باڵه‌ی که خۆیان به په‌یڕه‌وانی نه‌ریتی منصور حیکمت ده‌زانن، به پێچه‌وانه‌ی نه‌ریتی ئه‌وه‌وه که ئاماده نه‌بوو 5 ده‌قیقه کاتی خۆی بۆ ئه‌وه دابنیت که بروات ئینسانه‌کان له خه‌لوه‌تی خۆیاندا بهینیته گیروگاز یا‌ن فشاری عاتفی و ئه‌خلاقیان بخاته سه‌ر بۆ هه‌لبژاردنی سیاسی، ئه‌مجاره ده‌قیق ئه‌و کارانه کرا.
هه‌روه‌ها له کاتیکدا که نه‌ک هیچ لایه‌کیان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌بوو بۆ نیشاندانی پێویستی و زه‌روره‌تی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌م دوو شه‌قه‌کردنه‌ی حیزب، به‌لکو هه‌ردوولا به رواله‌ت سنگی خۆیان بۆ یه‌کپارچه‌یی حیزب داده‌دڕی و ستایشی هه‌ولی دوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستانیان ده‌کرد بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی حیزب. ئه‌مانه به‌ڵگه‌کانی پشتی پێداگری من و ئه‌و دوو حیزبه بوون له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌یی حیزب.
چه‌نده ئینشقاقی پێویست کارێکی مه‌نتقی و مسئولانه و ریگاکه‌ره‌وه‌یه، چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌وه ئینشقاقی بێ زه‌مینه‌و ناپێویست کارێکی نامه‌نتقی و نامسئولانه و مایه‌ی پاشه‌وپاش گه‌رانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت یاری کردنه به رنج و ماندوبون و قوربانیدان و هه‌ست و شعوری ریزه‌کانی حیزب و کۆمه‌لگاش. خه‌لکانێکی زۆر به حیزب ئومێده‌وارن، زه‌حمه‌ت ده‌کێشن و فیداکاری ده‌که‌ن بۆ راپه‌راندنی کاره‌کانی، هه‌ڵسوراوانێک له ناوه‌وه ژیانی خۆیان خستوه‌ته به‌ر خه‌ته‌ری په‌تی سێداره، خه‌ڵکانێک به کرێکاری و نه‌بونی له ده‌می خۆیان ده‌گرنه‌وه بۆ به‌شداری له دابیکردنی خه‌رجی کاره‌کانی حیزب. که‌چی له‌یه‌ک ناکاو رابه‌ران به نه‌زه‌ریان ده‌گات ئیختلافیان هه‌یه و ده‌بێ حیزب په‌رچه‌پارچه بکه‌ن و کادران وئه‌ندامانیش گوایه چاره‌یه‌کیان جگه له په‌یڕه‌وی کردن له ئینشعابگه‌ری ئه‌وان. به‌راستی له‌م باره‌یه‌وه هه‌ردوولا خه‌تایه‌کی گه‌وره‌یان کرد به‌رامبه‌ر کۆمه‌لگاو چینی کریکار‌و کۆمۆنیزم و حیزبی حیکمه‌تیست و منصور حیکمه‌ت. با بڕێک خه‌تاکانیان رۆشن بکه‌ینه‌وه. با هه‌ر به‌پێی وه‌قایعه‌کانیش باسه‌که‌مان به‌رینه پێشه‌وه.
باڵی زۆربه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی که بۆ یه‌که‌مجار له پلنیۆمی 22دا به هۆی گۆرانی ئارایشی رابه‌ری حیزبه‌وه له مه‌کته‌بی سیاسی‌دا بوون به زۆرایه‌تی، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا که هه‌یئه‌تی دائیمی مه‌کته‌بی سیاسی که‌وته ده‌ستیان به په‌سند کردنی پلاتفۆرمێک خه‌تی خۆیان کرد به خه‌تی ره‌سمی حیزب. ئه‌وه چ نه‌رێتێکی سیاسی و چ به‌هره‌یه‌کی سیاسیه که ئه‌و ئیختلافاته سیاسیه‌ی له ئاستی پلینۆمی کۆمیته ناوه‌ندیدا نه‌براوه‌ته‌وه له هه‌یئه‌تی دائیمدا که له ئه‌ندامانی یه‌ک لای ناکۆکیه‌کان پیکهاتوه ببردرێته‌وه؟ به تایبه‌ت که خه‌تی پلینۆم به ده‌خاله‌تی وه‌فدی دوو حیزب (حککع و حککک) خه‌تیکی ته‌وافقی بوو، ئه‌و به‌لگه‌نامانه‌ی له ده‌ستور ده‌رکرد که له‌لایه‌ن هه‌ردوو باڵه‌که‌وه وه‌کو دوو به‌دیلی یه‌کتری پێشنیار کرابون. که‌واته ئه‌گه‌ر مه‌کته‌بی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی پلینۆم و هه‌یئه‌تی دائیمیش نوێنه‌رایه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی بکردایه، ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ته ته‌وافقیه‌ی پلینۆم راوه‌ستایه‌ن. به‌لام ئه‌وان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و کاره‌یان کرد.
به‌ده‌ر له به‌هره‌و هه‌ست به لێپرسراوێتی سیاسی، له رووی قانونیشه‌وه باڵی 5 که‌سی له‌وه‌دا له‌سه‌ر حه‌ق بوون که ده‌یانگوت په‌سه‌ندکردنی ئه‌و پلاتفۆرمه ناقانونی بوو. ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و دوو رسته‌یه‌ش به نمونه وه‌رگرین که زۆرتر بوون به جێگای پلیمیکی دوولایه‌نی کێشه‌کان، واته (ته‌غیر رێل) و دانانی مه‌رجی (با گسترش نفوذ ما و به ویژه با درنظر گرفتن تناسب قوا و بهبود اوضاع امنیتی) ده‌ست ده‌برێت بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ی کۆمۆنیستی. به‌لام رێلی ئیستای حیزب دروست بێت یا‌ن نادروست له کۆنگره‌و پلینۆمه‌کانی حیزب‌دا بریاری له‌سه‌ر دراوه، به تایبه‌تیش کاتێک که ئیختلافی له‌سه‌ر بێت، چۆن ده‌کرێت له هه‌یئه‌تی دائیم یا‌ن هه‌تا له مه‌کته‌بی سیاسی بریار له‌سه‌ر گۆرینی بدرێت؟! ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی قانونه. هه‌روه‌ها پیکهێنانی کۆمیته‌ی کۆمۆنیستی که چه‌ند ساڵه به‌بێ دانانی پێشمه‌رجی (با گسترش نفوذ ما و به ویژه با درنظر گرفتن تناسب قوا و بهبود اوضاع امنیتی) له ده‌ستوری کاری حیزبدایه و کاری پێکراوه، ئێستا له کاتیکدا که له هیچ کۆنگره‌و پلینۆمیکدا هه‌ر باسی ئه‌م مه‌رجه نه‌کراوه نه‌ک بریاری لێنه‌دراوه، چۆن هه‌یئه‌تی دائیم به دانانی ئه‌و پێشمه‌رجه به کرده‌وه له ده‌ستوری ده‌رده‌کات؟! به تایبه‌تیش که هه‌موو لایه‌ک ده‌زانێ له‌سه‌ر ئه‌م باسه ئیختلاف هه‌یه له رابه‌ری حیزب‌دا.
هاوریانی با‌لی هه‌یئه‌تی دائیم چه‌ندجار له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌کانی هاوریانی با‌لی 5 که‌سی ئه‌وه‌یان دووپات ده‌کرده‌وه که مه‌سه‌له‌ی پلاتفۆرمه‌که بیانوه‌و ته‌نها دوو رسته‌یان به‌ده‌سته‌وه گرتووه. به‌لام پرسیار له هاوریانی هه‌یئه‌تی دائیم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و باڵه‌ی تر ته‌نها دوو رسته‌ی به ده‌سته‌وه گرتوه‌و ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌هانه‌یه ئه‌گینا دوو رسته ئه‌و هه‌رایه ناهێنێ، که‌واته ئه‌وان خۆیان بۆ چاره‌نوسی حیزبێک به‌و دوو رسته‌یه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه‌و ئه‌وه‌نده پێداگری له‌سه‌ر ده‌که‌ن؟! ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو رسته‌یه گرنگه مانای وایه بیانوو نیه، ئه‌گه‌ر گرنگ نیه ئێوه بۆ ئاماده نه‌بون ده‌ستبه‌رداری بن و ئه‌م به‌هانه‌یه ببڕن؟! به‌لام واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه به‌م دوو رسته‌یه به‌شێکی به‌رچاوو گرنگ له ئیختلافه سیاسیه‌کان یه‌کلاکراونه‌ته‌وه. گۆڕینی رێلی حیزب ده‌توانێ زۆر مانای هه‌بێت. ده‌کرێت له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م رسته‌یه هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی کار‌و ئه‌وله‌یاتانه بگۆردریت که خیلافی له‌سه‌ره. دانانی ئه‌و مه‌رجه‌ش بۆ پیکهینانی کۆمیته‌ی کۆمۆنیستی ته‌نانه‌ت واوه‌تر رۆیشتنه له‌و خیلافاته‌ی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌بوه‌و باسی لێوه کراوه. تا ئێستا باسی ئه‌وه هه‌بوو که “بزووتنه‌وه‌ی کۆمیته کۆمۆنیستیه‌کان” باسێکی نادروسته‌و نابێ بخرێته ده‌ستوری کاری حیزبه‌وه، ئه‌مجاره به دانانی پێشمه‌رجی (با گسترش نفوذ ما و به ویژه با درنظر گرفتن تناسب قوا و بهبود اوضاع امنیتی) هه‌ر به‌یه‌کجاری باسی کۆمیته‌ی کۆمۆنیستی که سیاسه‌تی په‌سه‌ندکراوی حیزبه به کرده‌وه له ده‌ستوری کاری ئێستای حیزب ده‌رکراوه. چونکه ئه‌وه زۆر رۆشنه که ئه‌و رسته‌یه هاوکات مانای ئه‌وه‌ی له خۆیدا هه‌لگرتوه که ئێستا ئه‌و مه‌رجانه ئاماده‌نین نه نفوز ونه هاوسه‌نگی هێزو نه باری ئه‌منیه‌تی. گریمان هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه دروست بن، ده‌بوو له‌و ئۆرگانه باڵاترانه‌دا بریار له‌سه‌ر دانانی ئه‌م مه‌رجانه بدرێت که پێشتر پێکهێنانی هه‌ر ئێستای کۆمیته‌ی کۆمۆنیستیان وه‌کو سیاستی حیزب په‌سه‌ند کردوه.
بۆیه منیش پێم وایه ئه‌و دوو رسته‌یه زۆر گرنگن و به شیوه‌ی ناقانونیش کراون به سیاسه‌تی حیزب. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه مسئولیه‌تێکی سیاسی گه‌وره‌یه له ئه‌ستۆی با‌لی زۆرایه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی که ته‌نها چه‌ند هه‌فته حیزب که‌وته ده‌ست ئه‌وان و نه‌یانتوانی یه‌کپارچه‌یی حیزب راگرن. ئه‌وه‌ش ده‌زانم که باڵی به‌رامبه‌ر بۆیان له‌سه‌نگه‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کیان لیبگرن، خۆ ئه‌وان وتبویان بارتان له شوشه‌یه. به‌لام به‌شی ئه‌کسه‌ریه‌ت ده‌بوو به دیقه‌ته‌وه بزانێ چۆن وه‌حده‌تی حیزب ده‌پارێزێ. مه‌سئولیه‌تی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی حیزب به پله‌ی یه‌که‌م ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و باڵه‌ی که زۆرینه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و هه‌یئه‌تی دائیم و سه‌رۆکایه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی له ده‌ستدایه. به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز به‌م مه‌سئولیه‌ته‌ی سه‌رشانیان هه‌ڵنه‌سان. به تایبه‌ت که له به‌ندێکی پلاتفۆرمه‌که‌یاندا هاتوه ده‌ڵێ (ایفای نقش ویژه برای تضمین اتحاد سیاسی و وحدت عمل حزب). کامه ئیفای ئه‌و نه‌قشه‌یه؟ به‌وه‌ی که یه‌کسه‌ر مسه‌له‌یه‌کیان وروژاند که حیزبی کرد به دوو که‌رته‌وه؟! دواتریش کاتێک که حیزب توشی ئه‌زمه بوو به هۆی باش ئیداره نه‌کردنیه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، هێچ رێگاچاره‌یه‌ک و هیچ ده‌ستپێشخه‌ری و نه‌قشیکی تایبه‌تیان نه‌ک نه‌نواند به‌لکو لایه‌نێکی ریگریه‌کان بوون له‌ربه‌ده‌م نه‌چونه‌پێشی ته‌ر‌حه‌کانی دوو حیزبیشدا. هه‌ر پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرد که ئێمه زۆرایه‌تین و ده‌بێ که‌مایه‌تی په‌یره‌ومان لێ بکات، له کاتێکدا زۆربه‌ی ئه‌م هاوریانه له‌و که‌سانه‌بوون که له کاتی ئینشقاقی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئیران‌دا به‌یاننامه‌ی 21 که‌سیان ده‌رکردو ووتیان ئێمه که زۆرایه‌تین له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به‌لام به‌لێن ده‌ده‌ین که بۆ یه‌کپارچه راگرتنی حیزب له پلینۆم‌دا هیچ شتێک به زۆرایه‌تی وکه‌مایه‌تی یه‌کلانه‌کینه‌وه‌و هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک نه‌بوو به جێگای ته‌وافقی هه‌ردوولا نایخه‌ینه ده‌نگدانه‌وه. که‌چی ئه‌مجاره که دوو سێ هه‌فته بوون به زۆرایه‌تی له مه‌کته‌بی سیاسی‌دا، هه‌موو شتێکتان به ده‌نگدان یه‌کلاکرده‌وه‌و به کرده‌وه ملکه‌چکردنی با‌لی که‌مایه‌تیه‌ن کرد به مه‌رجی یه‌کپارچه‌یی حیزب.
به‌لام با‌لی 5 که‌سی له جیاتی ئه‌وه‌ی به شیوه‌یه‌یکی ئارامی سیاسی و ئوصولی داوای گرتنی پلینۆمی نائاسایی و هه‌تا کۆنگره‌ی نائاسایی بکات و شکاتی خۆی دژی ئه‌م کارانه‌ی با‌لی هه‌یئه‌تی دائیم بخاته به‌رده‌ستی ئه‌و مه‌رجه‌عه حیزبیه صلاحیه‌تدارانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ویدا بریار له‌سه‌ر هه‌ر پیشیلکاریه‌ک بدرێت. ئه‌وان به ووته‌ی هاورێ مزه‌فه‌ری محه‌مه‌دی ده‌ستیان بۆ شۆڕش (شۆڕش به مانای فارسی ووشه‌که) برد، یا‌ن به ووته‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر کوده‌تایان کرد. محمدی فتاحیش به‌هه‌ر به‌هانه‌و له‌هه‌ر قالبێکدا بێت له به‌رامبه‌ر ناوبردنی ره‌وشته‌که‌یان به کوده‌تا نوسیوێتی “بژی کوده‌تا”. که‌واته به ووته‌ی خۆیان هه‌م کوده‌تاو هه‌م شۆڕش دوو تعبیری شیاون بۆ کاره‌که‌ی ئه‌وان و با شانازیه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێن. هه‌ربۆیه ئێمه‌ش حه‌قمانه بێ دودڵی ئه‌و ووشانه بۆ وه‌صفی کاه‌که‌یان به‌کاربه‌رین. له کۆبونه‌وه‌ی کادرانی ستۆکهۆلمدا له‌وه‌لامی ئه‌وه‌ی که هاورێ مزه‌فه‌ر ووتی ئیمه شۆڕشمان کردوه، ووتم به‌لام ده‌بێ بتانزانیبایه که شۆرش له حیزب‌دا ناقانونیه، مافی ئه‌وه‌تان نیه شۆڕش بکه‌ن حیزب قانونی هه‌یه، حیزب به‌ری ره‌نج و قوربانیدانێکی بێشوماره‌و جێگای ئومێدی جه‌ماوه‌رێکه، ئێوه بۆتان نیه هه‌رکات ئاره‌زوتان کرد به شۆڕش کردن چاره‌نوسی بخه‌نه خه‌ته‌ره‌وه.
ئه‌م هاوریانه له کاتیکدا که له مه‌کته‌بی سیاسی‌دا که‌مایه‌تی بوون، به‌پێشێلکردنی سه‌ره‌تایی ترین یاسا‌و نه‌رێت و قانونی حیزبی، خۆیان بوون به قازی و وه‌کیلی پلینۆم و کۆنگره بۆ لیکۆلینه‌وه له شکاته‌که‌یان له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر، هه‌ر خۆیان حوکمی له‌سه‌ر حه‌ق بونی خۆیان و قانونشکێنی لایه‌نی به‌رامبه‌ریان ده‌رکرد. هه‌ر خۆشیان ماف و مه‌شروعیه‌تی ئه‌وه‌یان دا به خۆیان که ببن به مه‌کته‌بی سیاسی شه‌رعی و رابه‌ری قانونی حیزب. ئه‌مه به‌راستی بژی کوده‌تاکه‌ی محمد فتاحی و گالته‌کردنه به حیزب و حیزبیه‌ت. ئاخر کێ ئه‌م حه‌قه‌ی داوه به‌وان که رابه‌ری قانونی حیزب بن؟! کێ و کام مه‌رجه‌ع له شکاته‌که‌ی ئه‌وانی کۆلیه‌وه‌و گوێی له دیفاعی لایه‌نی شکات لێکراو گرت و پاشان قه‌زاوه‌تی کرد‌و به قازانجی ئه‌وان بریاریدا؟! ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مه ببیته نه‌رێت ئیتر مه‌راجعی حیزبی بۆ قه‌زاوه‌ت و بریاردان مانای ده‌مێنێ؟! یا‌ن له واقعدا ئه‌گه‌ر هه‌ر جه‌معێک هه‌ر کات کار یا‌ن سیاسه‌تێکی رابه‌ری هه‌لبژێردراویان پێ نادروست و نا قانونی بوو، ده‌ست بده‌نه شۆڕش ئایا حیزب مانای ده‌مێنێ؟ ئایا له حیزبێکدا ئه‌م نه‌رێته کاربکات ئه‌و حیزبه ده‌توانێ چه‌ند مانگ ته‌مه‌ن بکات؟ ئه‌مه کارێکی هه‌تا بلێی ناقانونی بوو که ئه‌و هاوریانه کردیان. له هه‌موو به‌یاننامه‌یه‌کیاندا سوێندیان به‌وه ده‌خوارد که ئه‌وان رابه‌ری قانونی حیزبن چونکه باش ئه‌وه‌یان ده‌زانی که هیچ مه‌رجێکی قانونیان نیه. له‌وه‌ش زیاتر ئه‌وان که کۆلێک لاپه‌ره‌یان له‌سه‌ر ناقانونی بونی بانگه‌وازه‌که‌ی حه‌مید ته‌قوائی بۆ کۆنگره‌ی پێنجی حککا نوسی، ئیستا خۆیان به‌جۆرێک دیسان هه‌ر کۆنگره‌ی پێنج و هه‌ر ئه‌و کاره‌یان به ناوی قانونه‌وه دوپات کردوه‌ته‌وه. به‌سه‌ر هه‌موو ئۆرگانێک‌دا باز ده‌ده‌ن و بانگه‌وازی کۆنگره ده‌که‌ن.
ده‌بیری کۆمیته مه‌که‌زیش هاورێ ثریا شهابی وه‌کو نوێنه‌ری پلینۆم واجبی بوو له‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌رایه‌تی خه‌تی پلینۆم بکات که خه‌تێکی توافقی بوو تا کۆنگره، ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ی بکردایه بواری گه‌یشتن به رێگاچاره ئاوالاتر ده‌بوو. لانی که‌م ده‌بوو مونسیفانه ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر کارشێکنی هه‌ردوولا ده‌ربڕێت. هه‌ر چۆن نامه‌ی ناره‌زایه‌تی کرده سه‌ر هه‌یئه‌تی دائیم له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی پلاتفۆرمه‌که‌یان، ده‌بوو ئاواش ئیقدامی ناقانونی با‌لی 5 که‌سی بخستایه به‌رده‌م ناره‌زایه‌تی خۆی. به‌لام به‌داخه‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌م کاره‌ی نه‌کرد و له ئاستی ئه‌وه بێده‌نگ بوو، به‌لکو به کرده‌وه‌ش که‌وته هاوشانیان. ئه‌و که بانگه‌وازی پلینۆمی کرد، ئیتر ناکرێت بێ وه‌لامی ئه‌ندامانی ک.م بکاته به‌هانه بۆ په‌شیمان بونه‌وه له‌و بانگه‌وازه، چونکه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه راسته‌وخۆ ئه‌و بانگه‌وازه بکات. یا‌ن نه‌ده‌بوو وه‌لامی خراپ و ناشایسته‌ی هاورێ سه‌لام که یه‌کسه‌ر منیش ئیعترازم پێ‌کرد، بکاته به‌هانه بۆ په‌شیمان بونه‌وه له بانگه‌وازه‌که‌ی. له‌راستیدا ئه‌و به‌هۆی لایه‌نگری له بالێکه‌وه ده‌ستی له‌و بانگه‌وازه هه‌لگرت. یا‌ن دواتر که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی داوای لێده‌که‌ن بانگه‌وازی پلینۆم بکات، بۆ وه‌لامیان ناداته‌وه؟ من به‌ده‌ر له‌هه‌ر جیاوازیه‌کی سیاسیم له‌گه‌ل هه‌ردوولا، ئه‌و راسته ده‌لێم که له رووی قانونیه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ک.م مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و داوایه بکه‌ن و دبیری ک.م ئه‌رکێتی وه‌لامی داوه‌که‌یان بداته‌وه. به‌بروای به‌م هه‌ڵویستانه هاورێ ثریا خۆی کرد به‌به‌شێک له هه‌وله‌کانی به انشعاب کێشانی حیزب و نوینه‌رایه‌تی خه‌تی پلینۆم و پۆسته‌که‌ی خۆی نه‌کردو به‌شێک له مه‌سئولیاتی پارچه پارچه کردنی حیزب ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و.
به‌ده‌ر له‌م قانون شکاندنه له هه‌ردولاوه، ئه‌و نه‌رێته‌ی له‌م جیابونه‌وه‌یه‌دا گرتیانه‌به‌ر به‌راستی نامۆ بوون بو کۆمۆنیزمی کرێکاری. له هه‌موو ئۆرگانه‌کاندا هه‌رلایه‌ک ده‌رفه‌تی هێنا کوده‌تای کرد. له هه‌موی ناشرینتر ئه‌وه‌بوو که خه‌زێنه‌داری حیزب رایگه‌یاند صندوقی مالی حیزب به پوله‌که‌یه‌وه ده‌خاته به‌رده‌ستی ئه‌و لایه‌نه‌ی که له رووی سیاسیه‌وه لایه‌نگریان لێده‌کات!! بێگومان ئه‌مه به رێنمایی رابه‌رانی باله‌که‌ی کراوه. هه‌روه‌ها دوو مه‌کته‌ب سیاسی به یه‌ک ناوه‌وه قسه ده‌که‌ن، دوو رۆژنامه به یه‌ک ناوه‌وه بۆ ته‌شه‌ردان له یه‌ک ده‌رده‌که‌ن، دوو سایت و دوو کۆمیته بۆ هه‌ر مه‌یدانێک خراوه‌ته‌کار. تۆمه‌ت و تانه‌وته‌شه‌ری ناشایسته ده‌گرنه یه‌کتری. جا ئه‌م نه‌رێته له‌گه‌ڵ نه‌رێتی منصور حیکمت له جیابونه‌وه‌دا به‌راورد بکرێت ده‌رده‌که‌وێت چه‌نده نامۆ‌و دوره له حیکمه‌تیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاریه‌وه. لانی که‌م که هه‌ر جیاده‌بنه‌وه پێکه‌وه موته‌مه‌دینانه دانیشن له‌سه‌ر شێوازێک ته‌وافق بکه‌ن که هه‌رلایه به رێگای خۆیدا براوت.
به‌راستی من به بینینی ئه‌م ره‌وه‌شتانه توشی شۆک بووم. ئه‌وه‌م بۆ هه‌زم ناکرێت ئه‌مانه ره‌وشتی ئه‌و هاورییانه‌م بێت که ساڵه‌هایه له‌گه‌ڵیان له‌سه‌نگه‌ریکدا خه‌بات ده‌که‌م و هه‌میشه وه‌کو به پره‌نسیپترین که‌سانی ئه‌م دنیایه چاوم لێکردون. بۆ من سیاسه‌ت و خه‌تی سیاسی به جێگای خۆی، به‌لام ئایا ئیتر بتوانم ئیعتماد به که‌سانێک بکه‌م و له‌گه‌ڵیاندا بچمه حیزبێکی سیاسیه‌وه‌و ره‌نجی تیابده‌م که به پێی ئه‌م ته‌جروبه‌یه هه‌رکات که‌وتنه زۆرایه‌تیه‌وه و به‌نه‌زه‌ریان گه‌یشت به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئۆرگانێک که رێلی ره‌سمی حیزبی په‌سه‌ند کردوه رێلی حیزب و ئه‌وله‌یه‌تاکانی ده‌گۆرن و له‌کاتێکدا ئه‌وان له رابه‌ری حیزب‌دا زۆرایه‌تین و حیزب له سه‌ر‌ده‌می زۆرایه‌تی ئه‌واندا دوچاری ئه‌زمه بوه‌و ئه‌وانیش جگه له پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (ده‌بێ که‌مایه‌تی ملکه‌چی ئیمه بێت) هیچ ته‌رح و رێگاچاره‌یه‌کی تریان نیه بۆ نه‌جاتدانی حیزب له‌و ئه‌زمه‌یه؟ یا‌ن ئه‌گه‌ر که‌وتنه که‌مایه‌تیه‌وه له جیاتی شکات کردن له پێشیلکاریه‌کانی زۆرایه‌تی لای ئۆرگانی بالاتر یه‌کسه‌ر خۆیان ده‌که‌ن به وه‌کیلی ئۆرگانی بالاتر و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان بریارده‌ده‌ن له‌سه‌ر (رابه‌ری قانونی) بونی خۆیان و “شۆڕش و کوده‌تا” ده‌که‌ن له ناو حیزب‌دا و ته‌نانه‌ت به‌و هۆیه‌وه که خه‌زێنه‌داری حیزب لایه‌نگری خۆیانه ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پوڵه‌دا که به ئابونه و به کۆمه‌ک پێکه‌وه کۆمان کردوه‌ته‌وه؟ به‌ده‌ر له دوری و نزیکی سیاسی من ئه‌و ئیعتماده‌م به‌و هاوریانه زه‌ربه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی خواردوه، ئه‌مه‌ش واقعیه‌تیکی زۆر ته‌لخ و تاڵی ژیانی سیاسیمه. سوپاسگوزاری هه‌ر هاورێیه‌کم پێم بسه‌ڵمێنی هه‌ڵه‌م و ئه‌و ئیعتماده‌م بۆ بگێرێته‌وه.
من له‌سه‌ره‌تای کێشه‌کانه‌وه خۆم له‌م قه‌زاوه‌ته لاداو له‌گه‌ڵ دوو حیزبی عێراق و کوردستنادا هه‌وڵی خۆمان خسته‌گر بۆ ریگاچاره‌ی تێپه‌راندنی ئه‌م ئه‌زمه‌یه. به‌لام نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی که قانون و مه‌وازینی حیزبی به‌لامانه‌وه بێ بایه‌خ یا‌ن که‌م بایه‌خ بیت. به‌لکو به پێچه‌وانه‌وه، مه‌وازین و قانون به‌شیکی هه‌ره سه‌ره‌کی حیزبیه‌تی کۆمۆنیزمن و له روانگه‌ی منه‌وه هه‌رگیز له پێشێلکردن نایه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئومێدمان ئه‌وه‌بوو حیزب به‌رینه ناو پلینۆم یا‌ن کۆنگره‌یه‌ک و له مه‌رجه‌عێکی وه‌هادا قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کان بکرێت و بریاری پێویستی لێبدرێت و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگا له رووی تکراربونه‌وه‌یان دابخرێت و حیزبیش یه‌کپارچه بمێنێته‌وه (من یه‌که‌م که‌س بووم له نوسراوی 14-12-2011 داوای به‌ستنی پلینۆمم کرد، ئه‌وکات به‌یانی 5 که‌سی ده‌رنه‌چوو بوو، پلینۆم ده‌کرا چاره‌سه‌رێک دابنێت. به‌لام هیچ لایه‌کی کێشه‌کان پشتیوانیان له‌و پێشنیاره نه‌کرد. دوای ده‌رچونی به‌یانی 5 که‌سی و دوو شه‌قه بونی به کرده‌وه‌ی حیزب و تێپه‌رینی فرسه‌تی پلینۆم، دوو حیزب “حککع وحککک” پێشنیاری کۆنگره‌یان هێنایه گۆڕێ. که‌چی دوای ئه‌وه ئینجا جاریک ده‌بیری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و جاریکی تر با‌لی هه‌یئه‌تی دائیم، هه‌رکامیان به‌پێی محاسه‌باتی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی خۆیان و هه‌رکامیان له رۆژگاریکدا بوون به لایه‌نگری پلینۆم و ته‌نانه‌ت باڵی هه‌یئه‌تی دائیم ئێمه‌ی به بازدان به‌سه‌ر پلینۆم‌دا سه‌رزه‌نشت کرد). به‌داخه‌وه سه‌رئه‌نجام هه‌وله‌کا‌نمان ناکام مایه‌وه. ئیستا لانی که‌م ئه‌وه‌م به ئه‌رکی خۆم زانی وه‌کو یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب حیکمه‌تیست و وه‌کو هه‌ڵسوراوێکی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری، بۆچونی خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌م ئه‌زمه و ئینشقاقه ده‌ربرم. به تایبه‌تیش زۆر به پێویستی ده‌زانم ئه‌م نه‌رێتانه بدرێنه به‌ر ره‌خنه‌ی راشکاو و له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا و ئیفشاو مه‌حکوم بکرێن، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌رێتانه ره‌واج په‌یدا بکه‌ن مانایه‌ک بۆ حیزبیه‌تی کۆمۆنیزم نامێنێته‌وه.
هه‌ر لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بلێم که هاورێ کۆڕشی موده‌ریسی وه‌کو که‌سێک که له سه‌ره‌تاوه ده‌وری ره‌هبه‌ری ئه‌م حیزبه و داڕێژه‌ری خه‌تی سیاسی حیزبی بینیوه، ده‌یتوانی و ده‌بوو رۆلێکی سیاسی گه‌وره‌ی بگێرایه بۆ به‌رگری له یه‌کپارچه‌یی حیزب. ئه‌و ده‌یتوانی وه‌کو ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه خۆی لابدات له قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر خه‌تاکان و ئه‌مه‌ی هه‌ڵگرتایه بۆ پلینۆم یا‌ن کۆنگره تا به جۆرێک بریار له پێشێلکاریه‌کان بدرایه که بواری خۆلادانی بۆ که‌س نه‌هێشتایه‌وه، له جیاتی ئه‌مه یا‌ن لایه‌نگری له هه‌ولی دوو حیزبی (حککع و حککک) بکردایه یا‌ن خۆی رێگاچاره‌یه‌کی تری ته‌رح کردایه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌زاوه‌تیشی ده‌کرد چاوه‌روانی ئه‌وه‌بوو قه‌زاوه‌تیکی مونسیفانه و عادلانه بکات و کارشکێنی هه‌ردولا راشکاوانه بداته به‌ر ره‌خنه، نه‌ک یه‌کلایه‌نه به‌پێی دورو نزیکی سیاسی له بۆچونه‌کانی خۆیه‌وه، لایه‌نگری له “شۆڕش و کوده‌تا”ی لایه‌نێک بکات که به‌ده‌ر له هه‌موو قانون و مه‌وازین و نه‌رێتیکی حیزبی، خۆیان وه‌کو رابه‌ری قانونی حیزب ناساند. لایه‌نگری له بالێک بکات که به هه‌مان شێوه‌ی حمیدی تقوائی بانگه‌وازی کۆنگره‌ی کردوه‌و خودی کۆڕش له هه‌موو که‌سێک له‌م باره‌یه‌وه زۆرتر و قاتعتر هه‌لویستی ده‌ربریوه له کاتی خۆیدا. کۆرش ئه‌و که‌سه بوو که له جیابونه‌وه‌ی پێشودا به شخصی ته‌حه‌مولی ده‌یان هه‌زار دۆلاری کرد که ئه‌و باله‌ی تر به‌سه‌ر با‌لی حیکمه‌تیسدا جێیانهێشتبوو، که‌چی ئه‌وکات ئاماده نه‌بوو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ئاستی کۆمه‌لایه‌تیدا رابگه‌یه‌نێ. ووتی با ئه‌م زه‌ره‌ره ته‌حه‌مول بکه‌ین به‌لام کێشه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ ئیعتباری کۆمۆنیزمی کریکاری باش نیه. پێم سه‌یره ئه‌مجاره له پشتی موساده‌ره‌ی خه‌زێنه‌ی مه‌رکه‌زی له‌لایه‌ن با‌لی 5 که‌سی مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه راوه‌ستا. به‌راستی بانێکه و دوو هه‌وا. رۆلی به‌م جۆره‌ی کۆرش واقعیه‌تیکی زۆر تالی دیکه‌ی ژیانی سیاسی منه. ئه‌ویش به‌م کاره‌ی به‌شێکی گه‌وره له مسئولیه‌تی ناکام کردنه‌وه‌ی حیزبی حیکمه‌تی ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی.
من هه‌رچیم پێکراو هه‌رچی به نه‌زه‌رم گه‌یشت له‌گه‌ڵ دوو حیزب‌دا کردم بۆ به‌رگرتن له‌م ئینشعابه، به‌داخه‌وه سه‌رسه‌ختی هه‌ردوولا کار‌و هه‌وڵی ئێمه‌یان به‌بنبه‌ست و ناکامی گه‌یاند. دیسانه‌وه ئه‌وه‌ی پیمبکرێت بۆ به‌رگری له کۆمۆنیزم و حیزبیه‌تی کۆمۆنیزم ده‌یکه‌م. به‌لام تازه چاره‌نوسی حیزبی حیکمه‌تی له‌ده‌ست ئێمه ده‌رچووه، له‌گ
ه‌ل ئه‌وه‌دا که ئومێدیکم نیه که هیچ لایه‌ک و هیچ عنصرێکی سه‌ره‌کی ناو ئه‌م کێشمه‌کێشه ئینقلابێک له هه‌ڵویسته‌کانی خۆیدا بکات، به‌ڵام تازه مه‌گه‌ر لایه‌ک یا‌ن عنصرێکی سه‌ره‌کی ناو کێشه‌کان ئه‌م ئینقلابه بکات، تا له ساته‌کانی ئه‌خیردا ده‌رفه‌تێکی تر بکاته‌وه‌و ببێته قاره‌مانی نه‌جاتده‌ری حیزبی حیکمه‌تی.
30-12-2011