عیراق به هه‌ل‌ومه‌رجێكی دژوار‌دا تێ‌ده‌په‌ڕێت، جه‌نگی ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده رژیمی به‌عسی رووخان، به‌لام هاوكات ده‌وڵه‌ت‌و نه‌زمی به‌گشتی له كۆمه‌لگا ده‌ركیشا‌و سیناریۆیه‌كی ڕه‌شی له بشیوی‌و بێ نه‌زمی به‌ربلاوی خولقاند، نه‌خشه‌كانی ئهمریكاو هاوكارانی له مه‌جلیسی حوكم نه‌ك ناتوانن كۆتایی به‌م هه‌ل‌و مه‌رجه بهێنینن به‌لكو قولتری ده‌كه‌نه‌وه، پلاتفۆرمی ئه‌وان بۆ ده‌سته‌به‌ندی كردنی خه‌لك‌و پیكدادانیانه له‌سه‌ر بناغه‌ی دین‌و مه‌زهه‌ب‌و قه‌ومیه‌ت. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له پێناوی كۆتایی هێنان به‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌و به‌رگرتن به داڕووخانی زیاتری كۆمه‌ڵگا‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت، سه‌رخه‌تی پرۆژه‌یی خۆی له‌م چه‌ند خاله‌دا به‌یان ده‌كات:
پیكهێنانی حكومه‌تیكی كاتی له نوینه‌رانی خه‌لك كه ژیان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی خه‌لك دابین بكات، بواربكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌لك بتوانن ئازادانه‌و هوشیارانه بریار له‌سه‌ر نیزامی حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق بده‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێ‌به‌جێ بكات:
چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌كو هۆكاری سه‌ره‌كی نا ئه‌منی ئیستا. حكومه‌تی كاتی به هاوكاری هیزی نیوده‌وله‌تی جیاواز له ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی شه‌ری، ئه‌من‌و ئاسایشی ووڵات بپارێزێت.
دابینكردنی گوزه‌رانیكی شایسته به ئیسنان بۆ هه‌موو هاولاتیان.
– جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وله‌ت‌و په‌روپه‌روه‌رده‌و فیركردن.
یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مافی ژنان‌و پیاوان.
یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌موو دانیشتوانی وولات به ده‌ر له قه‌میه‌ت‌و دین‌و مه‌زهه‌ب‌و ره‌گه‌ز.
سه‌لماندنی مافی خه‌لكی كوردستان بۆ بریار له‌سه‌ر مانه‌وه له عیراق یان جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ له ریفراندۆمیكی ئازاد‌دا.
ئازادی بیقه‌یدو شه‌رتی سیاسی، ئازادی بیروباوه‌رو به‌یان‌و ره‌خنه‌گرتن‌و ریكخراوبون‌و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین بۆ هه‌موان.
ریبوار احمد
سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق
مارسی 2004