حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریی له ای ئایاری ئه‌مسالدا شیعاری (نا بۆ ئه‌مریكا، نا بۆ ئیسلامی سیاسی، بژی ئازادیی‌و سكولاریزم)ی له ئاستیكی فراوانی كۆمه‌لایه‌تیدا برده ناو جه‌ماوه‌ری خه‌لكه‌وه. ئه‌م شیعاره كه به فراوانی له‌سه‌ر پارچه‌ی سورو پۆسته‌رو دیواری شوینه گشتیه‌كانی شاره‌كاندا نوسرابوو، هه‌روه‌ها له متینگ‌و مه‌راسیه‌كانی ئایاردا له‌لایه‌ن كادران‌و رابه‌رانی حیزبه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر كرا، بوو به جیگای سه‌رنج‌و قسه‌وباسی جه‌ماوه‌ریكی زۆر. به‌شیك لایه‌نگریان بۆ نیشانده‌دا، به‌شیكی دیكه به پرسیار‌و تیرامانه‌وه تییان ده‌روانی، لای هه‌ندیك (نا بۆ ئه‌مریكا)و لای هه‌ندیكی تر (نا بۆ ئیسلامی سیاسی) جیگای پرسیاربوو. له‌م وتاره‌دا هه‌لده‌ده‌ین سه‌ره‌تا تیشك بخه‌ینه سه‌ر وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه‌و پاشان روونی بكه‌ینه‌وه كه كیشمه‌كیشی نیوان ئیسلامی سیاسی‌و ئه‌مریكا ئه‌م كۆمه‌لگایه به‌ره‌و كوێ پال پیوه ده‌نێ‌و له به‌رامبه‌ردا ده‌بێ چ بكریت.
ئه‌مریكاو ئیسلامی سیاسی دوو جه‌مسه‌ری سیناریۆی ره‌ش
رووداوه‌كانی ئیستای سه‌ر ساحه‌ی سیاسی عیراق، هه‌ر به‌وجۆره‌ی له‌لایه‌ن ئیمه‌وه پیشبینی ده‌كرا، نیشانیاندا كه رۆژ به‌رۆژ هه‌لومه‌رجی ئه‌م كۆمه‌لگایه له هه‌موو روه‌یه‌كه‌وه، له سایه‌ی نه‌خشه‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا به‌ره‌و ئالوزی‌و بشیوی زیاتر ده‌روات. دوای تیپه‌رینی سالیك به‌سه‌ر شه‌رو داگیركاری ئه‌مریكادا، سالیك له ژیانی تراژیدی‌و پركاره‌ساتی خه‌لكی عیراق له سایه‌ی ئه‌و سیناریۆ ره‌شه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌م جه‌نگه‌دا هاتوه‌ته‌كایه‌وه، له ئاستیكی زۆر فراواندا ئه‌و پروپاگه‌ندانه ریسوابوون كه گوایه ئه‌مریكا له ریگای ئه‌م شه‌ره‌وه “ئازادی‌و دیموكراسی‌و خۆشبه‌ختی بۆ خه‌لكی عیراق ده‌هینێ”. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌و مقولاتانه ئیستا ته‌نانه‌ت له لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه پیش‌تر گه‌وره‌ترین خۆشباوه‌ریان پێ‌ی هه‌بوو، بونه به مه‌ته‌لۆك‌و جیگای گالته‌جاری. هاوكات له‌گه‌ل ئه‌مه‌دا ناكامیه‌كانی ئه‌مریكاش له رووی سیاسه‌یه‌وه، گشت نه‌خشه‌ی ئه‌مریكای دوچاری ئه‌زمه‌و بنبه‌ستیكی توندكرده‌وه‌ته‌وه.
به‌لام دیسانیش هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه پیشبینی ده‌كرا، شه‌رو داگیركاری ئه‌مریكا، فرسه‌ت‌و زه‌مینه‌ی بۆ مه‌یدانداری ئیسلامی سیاسی پیكهیناوه. منصور حكمت سه‌ره‌تای ده‌ست پیكردنی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی كیشمه‌كیشی نیوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه بوو، له باره‌ی رووداوه‌كانی 11ی سه‌بته‌مبه‌ره‌وه باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مانه دوو جه‌مسه‌ری تیرۆریستین له پیشبركێ‌ی تیرۆریستی خۆیاندا، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی دنیای موته‌مه‌دن ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی ترسناكه‌وه، هاوكات پاساوی كار‌و كاردانه‌وه‌ی یه‌كتری ساز ده‌كه‌ن‌و به‌م مانایه‌ش یه‌كتری به‌هیز ده‌كه‌ن. واقعیه‌تی ئیستای عیراق به شیوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته راستی‌و دروستی ئه‌م لیكدانه‌وه‌یه ده‌سه‌لمینێ.
ئیسلامی سیاسی به ره‌وته جیاجیاكانیه‌وه كه له‌لایه‌ن جمهوری ئیسلامی‌و ریكخراوی قاعیده‌و هیزه ئیسلامه‌یكانی ناوچه‌كه‌و جیهانه‌وه، به هه‌موو شیوه‌یه‌ك هاوكاری‌و پشتیوانی ده‌كرین، زورترین كه‌لكی له شه‌رو داگیركاری‌و ئه‌و كاره‌ساتانه وه‌رگرتوه كه ئه‌مریكا له عیراقدا خولقاندویه‌تی. له پیشدا خودی شه‌ر به‌هانه‌یه‌كی دا به‌ده‌ست ئیسلامی سیاسیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچیوه‌ی كیشه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆی له‌گه‌ل ئه‌مریكادا قناعی نوینه‌رایه‌تی ناره‌زایه‌تی خه‌لك دژی جه‌نگ له‌سه‌ر بكات‌و خۆی به‌م ناره‌زه‌یه‌تیه‌وه هه‌لواسێ. دواتر سیناریۆی ره‌ش‌و لێكهه‌لوه‌شانی بنه‌ماكانی مه‌ده‌نیه‌ت‌و تیكروخانی هه‌موو جۆره نه‌زم‌و چوارچیوه‌یه‌ك بۆ ئیداره‌ی كۆمه‌لگا‌و بره‌و په‌یداكردنی یاسای جه‌نگه‌ل، بواری بۆ ئیسلامی سیاسی كرده‌وه كه له‌م فه‌زایه كه‌لك وه‌رگریت‌و به پشتیوانی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆریزم‌و ئیسلامی سیاسی خۆی پرچه‌ك بكات‌و به زه‌بری میلیشیا خۆی‌و یاسا‌و نه‌ریتی كۆنه‌په‌رستانه‌و درادانه‌یان به‌سه‌ر خه‌لكدا بسه‌پینن. سه‌رئه‌نجامیش به له‌سه‌ركردنی ده‌مامكی وه‌ستانه‌وه دژی “داگیركاری” هه‌ولیداوه سواری شه‌پۆلی نه‌فره‌ت‌و بیزاری خه‌لك بیت له دژی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌م جۆره له باری به‌ریت‌و بكاته ده‌ستمایه‌ی جه‌نگی له‌سه‌ر قودره‌ت له‌گه‌ل ئه‌مریكاو سه‌پاندنی به‌دیلی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆی.
ئه‌مه بنه‌مای سیناریۆی شه‌رو كیشمه‌كیشی تاقمی مقتدی صدر له‌گه‌ل ئه‌مریكاش پیكده‌هینیت كه له ئیستادا بوه‌ته یه‌كیك له مه‌سه‌له گه‌رمه‌كانی سه‌ر ساحه‌ی سیاسی عیراق. به‌لام ئه‌م تاقمه جگه له‌وه‌ی خۆیان به خواستی خه‌لك بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه هه‌لواسیوه، له هه‌مان كاتدا له چوارچیوه‌ی كیشمه‌كیشی نیوان ئیسلامی‌و ئه‌مریكادا، بۆشایی ره‌وتیكی ئیسلامی-شیعه‌ی میلیتانت به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا له ساحه‌ی سیاسی عیراقدا پركردوه‌ته‌وه. چونكه چ له سه‌رده‌می پیش ده‌ست پی كردنی شه‌ری ئه‌مریكا دژی عیراق‌و چ له ماوه‌ی زیاتر له یه‌كسالی دوای شه‌ردا، هیچ ره‌وت‌و هیزیكی ئیسلامی-شیعه له عیراقدا راسته‌وخۆ نوینه‌رایه‌تی كیشمه‌كیشی ئیسلامی سیاسی نه‌كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا. ئه‌وانه‌ی له مه‌یدان بوون به هه‌ر ره‌خنه‌و ململانیه‌كی سیاسیه‌وه بوبیت له چوارچیوه‌ی سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌كانی ئه‌مریكادا قه‌راریان گرت‌و جیگایان په‌یدا كرد. تاقمی مقتدی صدر هه‌م خۆی به ناره‌زایه‌تی خه‌لكه‌وه هه‌لواسیوه‌و هه‌م ئه‌م بۆشاییه‌ی پركرده‌وه‌و وه‌كو نوینه‌ری ره‌وتی میلیتانتی ئیسلامی-شیعه خۆی نواند. كیشمه‌كیشی تاقمی صدر له‌گه‌ل ئه‌مریكا هه‌ر ده‌چیته هه‌مان قالب‌و چوارچیوه‌ی به‌رامبه‌ركێ‌ی ئیسلامی سیاسی له‌گه‌ل ئه‌مریكاوه‌و هه‌ر هه‌مان ماهیه‌تی هه‌یه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و خواست‌و ئامانجانه‌ی خه‌لكه‌وه نیه كه له ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكاو له خواستی چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هه‌یانه. گومان له‌وه‌ش نیه كه هه‌ولی ئه‌مریكاش بۆسه‌ركوتی به‌رهه‌لستكاری ئه‌م تاقمه‌و سه‌پاندنی حكومه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی تاقمه ئیسلامی‌و ناسیونالیستیه گوێ له‌مسته‌كانی خۆی، دیسان په‌یوه‌ندیه‌كی به خواست‌و ویستی خه‌لكی عیراقه‌وه نیه. ئه‌مه كیشمه‌كیشی دوو هیزی كۆنه‌په‌رسته له‌سه‌ر دوو به‌دیلی كۆنه‌په‌رستانه‌و ناكۆك به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لك. كیشمه‌كیشی دوو هیزو دوو به‌دیلی سیناریۆی ره‌شه، بۆیه پیش هه‌ر شتیك ئه‌مه به‌لگه‌یه‌كی (نا) ووتنه به هه‌ردوولایان.
مه‌به‌ست له (نا بۆ ئه‌مریكا نا بۆ ئیسلامی سیاسی)
با بریك زیاتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه روون بكه‌ینه‌وه. ئیستا ئیتر ناره‌زایه‌تی فراوانی خه‌لك به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا واقعیه‌تیكی فراوان‌و حاشاهه‌لنه‌گره‌و ته‌نانه‌ت ئیسلامی سیاسی ده‌یه‌وێ خۆی به‌م ناره‌زایه‌تیه‌وه هه‌لواسێ. به‌لام ناوه‌رۆكی ناره‌زایه‌تی خه‌لك له بنه‌ره‌تدا ئه‌وه‌یه كه دوای زیاتر له سالیك به كرده‌وه‌و به نرخیكی زۆرگران ئه‌و راستیه ئاشكرا بووه كه شه‌ری ئه‌مریكا دژی عیراق ژیان له سایه‌ی حوكم‌و سیاسه‌تی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیدا شتیك نیه جگه له سیناریۆی تیكروخانی ژیان‌و بنه‌ماكانی مه‌ده‌نیه، جگه له جه‌نگ‌و كوشتار‌و تیرۆریزم‌و نا ئه‌منی، جگه له برسیتی‌و ئاواره‌یی‌و ته‌شه‌نه‌ی هه‌موو جۆره كۆنه‌په‌رستی‌و ملهوری‌و ململانییه‌كی كۆنه‌په‌رستانه. له یه‌ك رسته‌دا خه‌لكی عیراق به كرده‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه سیناریۆی ئه‌مریكا جگه له سیناریۆیه‌كی ره‌ش شتیكی دیكه نیه. هه‌موو په‌رده‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌وه لاچوه كه به‌دیل‌و نه‌خشه‌كانی ئه‌مریكا، ئیداره‌ی مه‌ده‌نی‌و مه‌جلسی حوكم، یاسای به‌ریوه‌بردنی عیراق‌و به‌پێ‌ی ئه‌مه‌ش دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئینتقالی…هتد، ئه‌لقه‌كانی زنجیریكن بۆ شه‌ته‌كدانی ده‌ست‌و بالی خه‌لكی عیراق له نیو سیناریۆی ره‌شدا. (نا بۆ ئه‌مریكا) به مانای نا بۆ ئه‌م سیناریۆیه‌و هه‌موو ئه‌و نه‌خشه‌و ته‌قه‌لایانه‌یه كه بۆ راگرتن‌و دریژه‌دانی ئه‌م سیناریۆیه هینان‌و بردینیان پێ ده‌كریت.
هیچ یه‌ك له بال‌و ره‌وته‌كانی ئیسلامی سیاسی، نه‌ك هه‌ر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ل ئه‌م گرفتانه‌و خواستی خه‌لك بۆ كۆتایهینانیان نیه، نه‌ك هه‌ر له شه‌روكیشه‌یان له‌گه‌ل ئه‌مریكا به دوای وه‌لامی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌وه نین، به‌لكو خۆیان له‌لایه‌كه‌وه هۆكاریكی سه‌ره‌كی ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌ن چ له خولقاندنیداو چ له قولكردنه‌وه‌یه‌دا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌وری ئه‌وان له ساحه‌ی سیاسی عیراقدا سه‌رباری ئه‌وه‌ی فاكته‌ریكه بۆ بالكیشانی تاریكی‌و پیسكردنی فه‌زاو په‌ره‌سه‌ندنی لۆمپنیزم‌و تاوسه‌ندنی تیرۆریزم‌و پێخشاندن له سه‌ره‌تایترین ماف‌و بنه‌ماو پیوانه مه‌ده‌نی‌و ئینسانیه‌كان….له هه‌مان كاتدا هه‌ر چۆن شه‌رو داگیركاری‌و به‌ربه‌ریه‌تی ئه‌مریكا بوو به به‌هانه‌یه‌ك بۆ به‌ربه‌ریه‌تی ئه‌وان، به هه‌مان شیوه‌ش “جه‌نگی مقاوه‌مه‌ت”ی ئه‌مانه به‌هانه‌یه‌كه بۆ به‌ربه‌ریه‌تی ئه‌مریكا. ئه‌مانه هه‌ر كامیان به‌هانه‌ی ملهوری ئه‌وی تریانن.
ئامانج‌و مه‌به‌ستی خه‌لكی ئازادیخوازی عیراق له چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له ساده‌ترین ئاستی خۆیدا كۆتایهینانه به كاره‌سات‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی ئیستا. ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه چه‌نده به رۆشنی تعبیری لی كرابیت یان نا، مانای پیكهینانی هه‌ل‌ومه‌رجیكه بۆ بوژانه‌وه‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و ده‌سته‌به‌ركردنی گوزه‌ران‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی. سه‌رئه‌نجام مانای كۆتایهینانه به‌م سیناریۆ ره‌شه. ریگای مسۆگه‌ركردنی ئه‌م خواست‌و ئامانجانه كردنه‌ده‌ره‌وه‌و ده‌سكۆتاكردنی هیزه‌كانی سیناریۆیی ره‌ش‌و دامه‌زراندنی حكومه‌تیكی مه‌ده‌نی‌و مودیرنی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دنیه، كه پشتی به ئیراده‌ی خه‌لك به‌ستبیت. به‌لام ئیسلامی سیاسی له جه‌نگ‌و كیشمه‌كیشی خۆیدا له‌گه‌ل ئه‌مریكا، پیش هه‌ر شتیك بۆ وه‌ستانه‌وه دژی ئه‌م خواستانه كه‌مه‌ری به‌ستوه. هه‌ولده‌دات بۆ گۆرینی هاوسه‌نگی هیز به قازانجی قودره‌تی ئیسلامی، هه‌ولده‌دات بۆ سه‌پاندنی حكومه‌تی ئیسلامی‌و راگرتنی شمشیری دوفاقه به‌سه‌ر سه‌ری هه‌ر كه‌سیكه‌وه كه ئاره‌زووی ئازادی‌و یه‌كسانی‌و خۆشگوزه‌رانی بكات‌و مل بۆ كۆنه‌په‌رستی‌و حوكمی قه‌ره‌قوشی بانده ئیسلامیه‌كان كه‌چ نه‌كات. حكومه‌تی ئیسلامی یانی فتوای سه‌ربرینی ئازادی به تۆمه‌تی “به‌ره‌لایی‌و ده‌رچون له فه‌رمانی خودا”، حكومه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر بناغه‌ی دانانی ده‌سته‌واژه‌ی “عه‌بد” له جیگای ده‌سته‌واژه‌ی “ئینسان” هه‌ولده‌دات بۆ سه‌پاندنی عه‌بدایه‌تی موتله‌ق به شیوه‌یه‌كی ره‌سمی به‌سه‌ر ئینسانداو نامۆكردنی ئینسان به ماهیه‌تی خۆی‌و ده‌سته‌مۆكردنی له ئاست حوكمی “چاره‌هه‌لنه‌گری ئیلاهی”دا كه له‌سه‌روی ئیرراده‌ی ئینسانه‌وه حوكم ده‌كات، حكومه‌تی ئیسلامی یانی شوكرانه‌بژیر كردنی ئینسانی برسی‌و مه‌حروم‌و سته‌مكیش له‌به‌رامبه‌ر جۆره‌ها شیوه‌ی سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه‌و هه‌لاواردندا، به زه‌بری شمشیرو ئاگری جه‌هه‌نم. حكومه‌تی ئیسلامی یانی مه‌مله‌كه‌تی تۆقاندن‌و هه‌لخستنی سیداره له شه‌قامی شاره‌كاندا بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له به‌رامبه‌ر حوكمی داسه‌پاوی عه‌بدایه‌تیدا مقاوه‌مه‌ت ده‌كه‌ن، یانی سته‌مكیشی ژنان‌و قبولكردنی “عه‌بدایه‌تی بۆ عه‌بده‌كانی (پیاو) خودا” یانی شه‌لاقكاری‌و سه‌نگه‌سارو سه‌ربرینی ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌م نه‌ریته به‌ربه‌ریانه‌یه لاده‌ده‌ن، حكومه‌تی ئیسلامی یانی ملكه‌چی‌و سوكایه‌تی‌و كوشتاری پیره‌وانی دیانه‌ته‌كانی دیكه‌و خه‌لكی بی دین. یانی په‌خشانه‌وه‌ی نه‌زانی‌و هه‌ژاری‌و قولكردنه‌وه‌ی قلشت‌و سته‌مكاری چینایه‌تی‌و له هه‌مانكاتدا قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌لستكاری له به‌رامبه‌ریدا به تاوانی حه‌ساده‌ت‌و لاملی به‌رامبه‌ر حوكمی خودا‌و چاره‌نوسی ئیلاهی. هه‌موو ئه‌مانه چه‌ند گۆشه‌یه‌ك له‌و واقعیه‌ته‌ن كه بۆ هه‌ر ئینسانیك دوو هه‌نگاو له‌ولای مه‌مله‌كه‌تی تۆقاندنی ئیسلامیه‌كانه‌وه راوه‌ستابیت، وه‌كو خه‌ون‌و داستانی خه‌یالی دیته به‌رچاو، به‌لام بۆ ملیونه‌هاكه‌س كه له سایه‌ی حكومه‌تی ئیسلامی‌دا رۆژگاریك له سایه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلامی‌و له دنیای هاوچه‌رخیشدا له ئه‌فغانستان‌و ئیران‌و نه‌جه‌فدا رۆژگاری پر چه‌رمه سه‌ری به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌موو ئه‌مانه واقعیه‌تی تالن، بۆ ئه‌وان ته‌نانه‌ت جه‌هه‌نم واقعیه‌تیكه كه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه به‌رپاكراوه. ئیسلامی سیاسی ده‌یه‌وێ به كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌م جه‌هه‌نمه له عیراقدا به‌رپابكات. نا ووتنیش به ئیسلامی سیاسی مانای نا ووتنه به هه‌موو ئه‌و كاره‌سات‌و موسیبه‌تانه.
ئه‌م به‌دیله دژی ئینسانیه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك پیش ئیستا، هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه ئه‌مرۆ له عیراقدا ده‌یه‌وێ كه‌لك له ناره‌زایه‌تی خه‌لك دژی ئه‌مریكا وه‌رگرێ، له ئیران‌دا كه‌لكی له ناره‌زایه‌تی خه‌لك دژی رژیمی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی پاشایه‌تی وه‌رگرت‌و شۆرشی سالی 79ی ئه‌و وولاته‌ی به‌لاریدا برد‌و خۆی داسه‌پاند. ئه‌م چاره‌كه سه‌ده‌یه له تاریخی ئیران بوو به تاریخی ئیعدامی به كۆمه‌لی سه‌دان هه‌زار كه‌س به ده‌ستی ئاخونده جه‌لاده‌كانی جمهوری ئیسلامی، بوو به تاریخی شه‌لاقكاری‌و سه‌نگه‌سارو سه‌ربرین‌و ئیغتصابی هه‌زاران ژن به ده‌ستی چه‌قۆكیشانی ئیسلامی سیاسی. له سایه‌ی حكومه‌تی ئیسلامی‌دا ئازادی سه‌ربرا، شادی‌و خۆشی زینده به‌چال كرا، پیكه‌نین به كفر له قه‌له‌مدرا، ریفاهیه‌ت حه‌رام كرا‌و له جیاتی هه‌موو ئه‌مانه به زه‌بری چه‌قۆ برسیتی‌و نه‌زانی‌و كۆیلایه‌تی‌و حجاب‌و ریش‌و له‌شفرۆشی شه‌رعی به‌خشینرایه‌وه. ئه‌مرۆ دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك خه‌لكی ئیران له جه‌رگه‌ی خه‌باتیكی گه‌رمدا خه‌ریكن شورشیك بۆ ژیره‌وژوركردنی حكومه‌تی ئیسلامی به‌رپا ده‌كه‌ن. خه‌لكی عیراق ده‌بێ پیش روودانی كاره‌ساته‌كه به ده‌نگی به‌رز بلین: (نا بۆ ئیسلامی سیاسی)و هه‌ولی به‌رپاكردنی ئه‌م مه‌مله‌كه‌تی تۆقاندن‌و به‌ربه‌ریه‌ت‌و نه‌زانیه ناكام بكه‌نه‌وه.
شه‌ری تائیفی‌و قه‌ومی، مه‌ترسیه‌كه ده‌بێ ناكام بكریته‌وه.
له هه‌ر روویه‌كه‌وه سه‌رنجی ئیسلامی سیاسی بده‌ین هه‌ر به‌م ئه‌نجامه ده‌گه‌ینه‌وه. ته‌نانه‌ت به‌و جه‌نگه‌ی كه ئیستا له پشتی مال‌و حالی خه‌لكی شاره‌كانی عیراقه‌وه بۆ ململانی له‌گه‌ل ئه‌مریكا به‌رپایان كردوه، نیشانیانداوه كه ده‌یانه‌وێ مندالان‌و خه‌لكی مه‌ده‌نی بكه‌نه سه‌نگه‌ری شه‌ر له پیناو به‌رپاكردنی ئه‌و جه‌هه‌نمه واقعیه‌دا. خودی ئه‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له ریگای تیك‌وپیكدانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌لك‌و گۆرینی جیگای دانیشتوان به مه‌یدانی جه‌نگ‌و به قوربانی كردنی خه‌لكی مه‌ده‌نیه‌وه به مه‌رامه قه‌بیحه‌كانیان بگه‌ن، ئاشكراترین به‌لگه‌یه سه‌باره‌ت به ناكۆكی‌و دژایه‌تی كویرانه‌و له چاره‌نه‌هاتویان له‌گه‌ل ئاوات‌و ئامانجه‌كانی خه‌لكدا.
ئیسلامی سیاسی له ته‌قه‌لای گۆرینی هاوسه‌نگی هیزدا به قازانجی خۆی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ته‌ری شه‌ری ناخۆدا داناوه، چ به ره‌وشت‌و شیوازیك كه گرتویانه‌ته‌به‌ر‌و چ به قورس‌تر بونه‌وه‌ی سه‌نگی ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی عیراق‌و ئالوگۆری هاوسه‌نگیه‌كان له ژیركاریگه‌ری ئه‌م جه‌مسه‌ره‌ی تیرۆریزمدا، شه‌رو كیشمه‌كیش له‌سه‌ر دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له نیو هیزه بورژوازیه‌كاندا، ئه‌م كۆمه‌لگایه بۆ دریژماوه له قولایی سیناریۆی ره‌شدا راده‌گرێ. به له‌به‌رچاوگرتنی ماهیه‌ت‌و هه‌ره‌شه راگه‌یاندراوه‌كانی هیزه ناسیونالیستی‌و قه‌ومپه‌رسته‌كان، له‌وانه ناسیونالیزمی كورد، ئه‌م خه‌ته‌ره هه‌رچی جدی تر ده‌بیته‌وه.
ئه‌م خه‌ته‌ره واقعیه‌و وه‌زعیه‌تی ئیستا به‌ره‌ی ئازادیخوازی‌و سكولاریزم له به‌رامبه‌ر ئه‌ركیكی تاریخی‌و حه‌ساسدا راده‌گریت، ئه‌ركی به‌رگرتن له‌م ره‌وه‌نده‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری پلاتفۆرم‌و به‌دیلی خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و عه‌زمی خۆی بۆ رابه‌ری خه‌بات له‌م پیناوه‌دا راگه‌یاندوه. به‌لام سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی ئازادیخوازی‌و سكولایریزم له گره‌وی به‌ریكه‌وتنی بزوتنه‌ویه‌كی به‌هیزو فراوانی سه‌راسه‌ریدایه له ده‌وری به‌دیل‌و سیاسه‌تی كۆمۆنیستی، بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له عیراق‌و ناكام كردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌وپلانی خۆی‌و هیزه‌كانی هاوده‌ستی بۆ دابرینی حوكم‌و یاسا‌و ده‌ستوری كۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی‌و ئیسلامی به‌سه‌ر كۆمه‌لگای عیراقدا، هه‌روه‌ها هاوكات بۆ ده‌سكۆتاكردنی ئیسلامی سیاسی‌و دورخستنه‌وه‌ی كۆمه‌لگا له ملۆزمی ئه‌م به‌دیله ره‌ش‌و كۆنه‌په‌رستانه‌یه. چینی كریكار بربره‌پشتی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لكی ئازادیخواز‌و ژنان‌و لاوان ئه‌و هیزه كۆمه‌لایه‌تیه عه‌زیمه‌ن كه ده‌توانن ئه‌م كیشمه‌كیشه به قازانجی ئازادی‌و سكولاریزم‌و ئینسانیه‌ت‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌ینه‌ت یه‌كلایبكه‌نه‌وه.
رێبوار ئەحمەد
٢٠٠٤/٥/١٠