قسەوباس لەئەنجومەنی مارکس /حکمەت- لەندن ٢٠١١
ڕیبوار ئەحمەد:
ئەم باسە کەبۆیەکەمین جار بەشیوەی نوسراو بلاودەبێتەوە، لە مانگی جونی ٢٠١١ لە ئەنجومەنی مارکس/حکمت بە شەفەهی پێشکەش کراوە. لێرەدا جگەلە باری زمانەوانی، ئەوەندەش کەپێویستی کردبێت بۆئەوەی بخرێتە سەر شیوەی نوسین، دەستکاری کراوە. هەروەها لە چەند جیگا کە بەهۆی بەرتەسکی کاتەوە لە ئەنجومەنی مارکس/حکمت بوار نەبووە ڕونکردنەوەی پیویستی لەسەر بدرێت، تەنها بۆ گەیاندنی باشتری مەبەست، هەندیک ڕونکردنەوەی زیاتر دراوە. فایلە دەنگیەکانی ئەم باسە دەکریت لەسەر سایتی ئەنجومەنی مارکس/حکمت گوێیان لێبگیرێت.
سه‌ره‌تا پێویسته جەخت له‌وه بكه‌م كه مه‌به‌ستی من له‌باسی ڕوداوەکانی ١٩٩١كوردستانی عیراق، به دیاریكراوی باسی قەیرانی کەنداو و ڕاپه‌رینی ئازاری1991ی كوردستانی عێراقه، كه‌له درێژەی ئه‌و قەیرانەدا هاته‌كایه‌وه. ئه‌و ڕووداوانه ئاڵوگۆڕێكی گه‌وره‌یان له‌كۆمه‌ڵگای كوردستاندا دروست كرد، به جۆرێك كه هه‌لومه‌رجی پێش و پاش ئه‌و ڕووداوانه جیاوازیه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه. به‌لام لایه‌نی لێكچوو هه‌ره به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و دوو هه‌لومه‌رجه، بریتیه له بێدەرەتانی و بێمافی و سه‌ركوتی چینی كرێكار‌و جه‌ماوه‌ری زه‌حه‌مه‌تكێش و ئازادیخواز له هه‌ردوو هه‌لومه‌رجه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش پێش هه‌موو شتێك به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزە بۆ دروستی بۆچون و لێكدانه‌وه‌كانی منصور حكمه‌ت كه 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداو ئاڵوگۆڕانه خستونیەتەڕوو.
له باره‌ی ئه‌و ڕوداوانەوە منصور حكمت كۆمه‌ڵێك باسی زۆر گرنگی كردوه، هەروەها میتۆدێكی زانستی و ماركسیستی به‌ده‌سته‌وه داوه بۆ لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و جۆره ڕووداوانه. كه‌دەکرێت وه‌كو ده‌سكه‌وتێكی تازه بۆسه‌ر گه‌نجینه‌ی ماركسیزم چاوی بکرێت.
منصور حكمت له‌وێدا ئه‌و میتۆده به‌ده‌سته‌وه ده‌دات كه چۆن و له‌سه‌رچ بناغه‌یه‌ك و به چ پێوانه‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌و جۆره ئاڵوگۆڕو بزوتنه‌وه‌و ڕووداوانە لێكبدرێنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت؟ بۆ نمونه پێشتر‌و تا ئیستاش شێوه‌ی باو ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه جه‌ماوه‌ری بێت و جه‌ماوه‌ر به فراوانی به‌شداری تیایدا بكات، خود به خود ئه‌مه وه‌كو فاكتۆرێك بۆ لایەنگری و پشتیوانی لێ‌كردن و به شۆڕشگێر ناساندنی وه‌رگیراوه‌و وه‌رده‌گیرێ.
شێوه‌ی منصور حكمت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكداوه‌ی ناوه‌ڕۆكی سیاسی ئه‌و ڕوداوانه، ئه‌و ده‌رسه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌دا كه به‌شداركردنی جه‌ماوه‌ر و جه‌ماوه‌ری بوونی بزوتنەوەو ڕاپەڕین و خرۆشانێک، به‌ڵگه‌یەک نیه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ماهیه‌تی سیاسی و چینایەتی ئەو بزوتنەوەو ڕاپەرین و ڕووداوه. هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه سته‌مكاربوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی جه‌ماوه‌ر له دژی ڕاپه‌ریون و سته‌مكێش بوونی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریویش، دیسان خۆی له خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه نادات بۆ ناسین و بڕیاردان لەسەر ماهیه‌تی سیاسی و چینایەتی ئه‌و ڕاپەرین و بزووتنه‌وه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ر بە بۆچونی خۆیان لایان وایه كه له ڕێگای ئه‌و بزووتنه‌وه‌و ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌گه‌ن به ئامانجه به‌رحه‌قه‌كانی خۆیان، دیسان ناتوانێت فاكته‌ری بڕیارده‌ر بیت له‌سه‌ر ماهیه‌تی بزووتنه‌وه‌كه.
میتۆدی منصور حكمت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریکردنی ماهیه‌تی سیاسی و چینایەتی بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌بیێ ده‌ست بخرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه چ ئاسۆیەکی سیاسی به‌سه‌ریدا زاڵه و حوكمڕانی ده‌كات. ده‌بێ ئه‌وه نیشانبدرێت كه له چ به‌سته‌ریك و له درێژەی کام ڕیبازو ڕێرەوی سیاسی‌دا هاتوەتەبەرەوە، ده‌بێ ئه‌وه نیشانبدرێت كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و جه‌ماوه‌ری به‌شدار له ده‌وری كام بانگه‌وازی سیاسی و له ده‌وری كام ڕابه‌ری سیاسی هاتونه‌ته مه‌یدان و به‌ده‌ر له نیه‌ت و ئاره‌زوو و خه‌ونه‌كانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌مه‌یدانی واقعیدا ڕووی له‌وه‌یه چ ئاڵوگۆڕێك له كۆمه‌ڵگادا دروست بكات؟ كام چین و توێژ له ده‌سه‌ڵات و له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی نزیك ده‌كاته‌وه؟ شیعار‌و به‌رنامه‌و شێوه‌ی به‌شداری و ڕیزبەندی چینایەتی له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و هاوسه‌نگی هێزه‌كان و پێشینه‌ی بزوتنه‌وه‌كه…هتد چۆنن؟
لەبزووتنه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراودا، کەده‌كرێت له‌میژوودا ده‌یان نمونه‌ی به‌رجه‌سته بینینەوە، كه چۆن جه‌ماوه‌ری سته‌مكیش له ئاستی زۆر فراواندا، بەشدارەو کەچی بۆتە له‌شكری پیاده‌و زه‌خیره‌ی بزوتنه‌وه بورژوازی و كۆنه‌په‌رسته‌كان.. گۆڕانکاریەکان لە ئه‌ووپای شه‌رقی له كۆتایی هه‌شتاكاندا هه‌تا بڵێ‌ی جه‌ماوه‌ری بوون، یان وه‌كو خودی منصور حكمت ده‌ڵێ بزووتنه‌وه‌ی 15ی خورداد و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان جه‌ماوه‌ری بوون، هه‌روه‌ها له بزووتنه‌وه‌ی سەربەخۆ خوازانه‌ی لیتوانی جه‌ماوه‌ری تر نابیت، هه‌ر لێرەدا من بۆ لیسته‌كه‌ی منصور حكمت نمونه‌ی ئه‌وه زیاد ده‌كه‌م كه بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و به ڕێنمایی ڕژێمی شا‌و ئه‌مریكا هه‌تا بڵێ‌ی جه‌ماوه‌ری بوو.. بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی چەند ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئێران هه‌تا بڵێ‌ی جه‌ماوه‌ری بوو… به تایبه‌ت له‌م نمونانه‌ی مندا هه‌ركام له‌م بزووتنه‌وانه هه‌تا بڵێ‌ی كۆنه‌په‌رستانه بوون. تەنانەت لەمەش زیاتر هه‌تا بڵێ‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌و بزوتنه‌وانه سته‌مكار بوون. جه‌ماوه‌ری به‌شدار له‌و بزووتنه‌وانه‌دا سه‌رجه‌م به ئومیدی گه‌یشتن به ئامانج و ئاره‌زوه ڕەواکانیان به‌شداری و فیداكاریان كردووه. به‌لام ئه‌و به‌شداریه له واقعدا مانایه‌كی نه‌بوو جگه له‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ر به ئاسۆی كۆنه‌په‌رستانه‌ی بورژوازی و به‌ڕێگاچاره‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی بورژوازی و به خۆشباوه‌ری به ئەلتەرناتیوە بۆرژوازیه‌كان، بوون به له‌شكری بزووتنه‌وه كۆنه‌په‌رسته‌كانی بورژوازی. بۆیه هیچ حه‌قانیه‌ت و ماهیه‌تیكی شۆڕشگێڕانە به‌و بزوتنه‌وانه ناده‌ن.
منصور حكمت به‌م پێوانه‌یه‌و له‌م ڕوانگه‌یه‌وه چاوی له ڕاپه‌رین وڕوداوەکانی کوردستانی عیراقی ساڵی 1991 كرد، بۆیه به ئه‌نجامێك گه‌یشت كه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ڕەوتی باو و لێكدانه‌وه باوەكانی ئه‌وكاته‌ی هه‌موو هێزه ده‌خاڵەتگەرەکانی نێو ئه‌و ڕوداوانه بوو کەلە ناوچه‌كەدا ئامادەییان هەبوو. ئه‌و له پێش هه‌موو شتێك‌دا ئه‌و ڕاپەرین وڕوداوانەی له‌به‌سته‌رو له درێژەی شه‌ڕی خوێناوی و ئیمپریالیستانه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیدا بینیه‌وه و ووتی ئه‌و ڕووداوانه له دریژه‌و له په‌یوه‌ند به ڕه‌وه‌ندێكدا هاتونەتە پێشه‌وه كه‌گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ملهورانه‌ی ئیمپریالیستی ئه‌و ده‌ورانه بوو له‌سه‌ر ئاسایش و ئازادی به‌شه‌ریه‌ت به گشتی و چینی کرێکار بەتایبەتی.
جا لێره‌دا بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوانه و به‌م جۆره‌ش ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری میتۆدی منصور حكمت بۆ دیاریکردنی ماهیه‌تی ڕاپه‌رینی 1991 ی كوردستانی عیراق، پێویسته سه‌رنجێكی كورت له جه‌نگی کەنداوی ساڵی 1991 و تێڕاوانینی منصور حكمت و پەیوەست بوونی ڕاپەڕینی كوردستانی عێراقی له‌گه‌ڵدا باس بكه‌ین. به‌ڵام به‌ر له‌وه پیویسته بڵێم بنەمای ئه‌م باسه‌ی من لێره‌دا 4 نوسراوی منصور حكمته به‌م ناوانه:
١/ ” گفتوگۆ له‌گه‌ل منصور حكمت ده‌رباره‌ی قەیرانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست” کەلەبلاوکراوەی كۆمۆنیستی ژمارە 59 ی حزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا، لە ئۆكتۆبه‌ری1990 حزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا بلاو كراوه‌ته‌وه.
٢/ “هەڵهاتنی خوێناوی نەزمی نوێی جیهان” کەلە بلاوکراوەی کارگر امروز، ژمارە ١٠ی تشرینی دووەم ساڵی ١٩٩١دا بڵاوکراوەتەوە”.
٣/ ” ناسیونالیزم وڕوداوەکانی کوردستانی عێراق، ڕەخنەیەک لەسێ نوسراوی هاوڕێ عەبدوڵای موهتەدی”
٤/ نامیلکەی “تەنها دوو هەنگاو بۆدواوە”
له ئابی 1990دا ڕژیمی به‌عس كه له‌و په‌ڕی لەخۆبایبوندا بوو له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی كه توانیبوی له شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران و عێراقدا، جێگاوڕێگای خۆی وه‌كو نوێنه‌ری ناسیونالیزمی میلیتانتی عه‌ره‌ب، به ناكام كردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پان ئیسلامیزم پتەوبکاتەوە. له‌ناکاو به په‌لامارێكی سه‌ربازی فراوان، كوەیتی داگیر كرد‌و داروده‌سته‌ی حاكمی ئه‌و مه‌مله‌كه‌تی ده‌رپه‌ڕاند. ڕژێمی به‌عس پێ‌ی وابوو له‌و ده‌وره‌یه‌دا كه‌جوگرافیای سیاسی دنیا ده‌ستخۆشی ئاڵوگۆڕبووە، به‌تایبه‌تی به‌هۆی شكستی بلۆكی شه‌رق و ڕووداوه‌كانی ئه‌وروپای شه‌رقیه‌وه، پێ‌ی وابوو ئه‌ویش ده‌توانێ له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌ربگرێت بۆ لكاندنی كوەیت به عێراقه‌وه . به تایبه‌تی ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاوبگیرێت كه‌كوەیت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ته‌سه‌نوعی و كۆلۆنیالیستی كراوه به ووڵاتێك و عێراقیش هه‌میشه خوازیاری دوباره لكاندنه‌وه‌ی بووه به خۆیه‌وه. ڕژێمی به‌عس پێ‌ی وابو كه هەلومەرجی جیهانی ئه‌و ده‌رفه‌ته به عێراق ده‌دات كه له‌و كاته‌دا ئه‌و كاره له پیناو ئامانجه ئابوری و سیاسی و ستراتیژیه‌كانی خۆیدا بكات.
به‌ڵام ئه‌مریكا زۆر به‌خێرایی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌لاماره‌و داگیردنی كوەیت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه نیشاندا. له‌م باره‌یه‌وه مه‌سه‌له‌ی مه‌ترسی ئه‌م كاره له‌سه‌ر گیانی پێرسوناڵە بیانیەکان، کەئەوکاتە لەکوەیتدا بوون و پێشیلكردنی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی و مافی حاكمیه‌تی شیخه‌كانی ئالی سوباح و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه‌و جیهانی كرد به مه‌سه‌له‌و به‌رجه‌سته‌ی كرده‌وه وسەرەنجام له ماوه‌یه‌كی كورتدا دێوەزمەیەکی زه‌به‌لاحی له سه‌دام دروست كرد و وەک خه‌ته‌ریكی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر گشت ئاسایشی جیهانی ناساندی. به‌م جۆره ئەمریکا توانی ئه‌م كێشه‌یه بگۆڕێت بۆ قەیرانێکی جیهانی و ده‌وڵه‌تانی زلهێزی جیهان بخاته پشتی سیاسه‌تی جەنگخوازانەی خۆی کە لە پیناو ئامانجە ملهورانەکانیدا هه‌ڵیبژاردبوو.
لەم کاتەدا سەرجەم ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی بەعس، بە ناسیونلیزم و ئیسلامیەکانەوە جەنگی ئەمریکا لەدژی ڕژێمی عیراقیان بە درفەتێکی زێڕین زانی و ڕاشکاوانە لە پشتی جەنگێکی وێرانکار و کۆمەڵکوژەوە ڕاوەستان، بە پاساوی ئەوەی کەڕژێمی بەعس دیکتاتۆر وکوردکوژو سەرکوتگەرە. تەنانەت بزوتنەوەی چەپ و ڕێکخراوە کۆمۆنسیتیەکانیش، سەرباری دژایەتی ڕواڵەتیانەیان لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکادا، چاوی ئومێدیان بڕییە شەڕێک کە ئەمریکا سەرقاڵی بەرپاکردنی بوو بۆ ئەوەی کۆتایی بە کابوسی دەسەلاتی بەعس بهێنێ. ناسیونالیزمی کورد لە هەموو هێزەکانی تر زیاتر جۆش وخرۆشی بۆ خۆگرێدانەوە بە سیاسەتی ئەمریکاوە هەبوو. بۆ ئەم خۆگرێدانەوەیەشی لەگەل یەکێک لەخویناوی ترین ودژی ئینسانی ترین جەنگی کۆنەپەرستانەی ئەمپریالیستیەکان، ستەمی نەتەوایەتی سەرخەڵکی کوردستانی کرد بە پاساو. ئەنفال و کمیابارنی خەڵکی کوردستان بە دەستی ڕژێمی بەعسی کرد بە بەهانەیەک بۆ پشتیوانی کردن لە قەتلوعام و قەسابی کردنی خەڵکی عێراق بەدەستی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی. چونکە ئەمەیان بەدەرفەتێک لێکدایەوە بۆ بەدەستهێنانی سوچێکی دەسەڵاتی سیاسی بۆ خۆیان. کاتێکیش عێراق خاپورکراو خەڵکەکەی کۆمەڵکوژکران، پاشان ڕژێمی بەعس چۆکی بۆ ئەمریکا دادا، ئەمریکا دەستی بۆ شلکرد تا بە دڕندانەترین شێوە خەڵکی کوردستان قەسابی و ئاوارەی شاخ و کێو بکات. لەم کاتەدا سەرانی ناسیۆنالیستی کورد بە پێ‌ی پەتی و سەری ڕوتەوە، بەسەر لاشەی خەڵکدا بەرەو بەغدا ڕایانکرد بۆ ماچکردنی لاملی سەدام، تا ئەمجارە لەم ڕێگایەوە دەستیان بە سوچێکی دەسەڵات بگات.
له‌ڕوانگه‌ی منصور حكمه‌ته‌وه مه‌به‌ستی ئه‌مریكا له قوڵكردنه‌وه‌و گه‌وره كردنه‌وه‌ی ئه‌و قەیرانە، ئه‌وه‌بوو كه ده‌یویست به‌هانه‌یه‌ك داتاشێ بۆ ملهوڕی و عه‌سكه‌رتاریه‌ت و هێزنیشاندانی خۆی و به‌م جۆره دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌ركرده‌یی خۆی بۆ دنیای یه‌ك قوتبی كه‌دوای شه‌ڕی سارد‌و به‌رامبه‌ركێ‌ی بلۆكی شه‌رق و غه‌رب، ڕووی له‌لاوازی کردبوو. ئه‌مریكا هه‌وڵیده‌دا له‌ڕێگای به‌رپاكردنی جه‌نگێكی خوێناوی ئه‌مپریالیستیه‌وه، ده‌وری خۆی وه‌كو پۆلیسی جیهانی بسه‌پینێ. ئه‌مه ڕێگایه‌ك بوو بۆیێ تا ساختاری سیاسی جیهانی سه‌رمایه‌داری بە ئاقاری پاراستنی پێگەی خۆی وه‌كو هێزی باڵاده‌ست دابڕێژێتەوە. بۆیه مه‌سه‌له‌ی كوه‌یت هه‌ر ئاست و چوارچێوەیەکی ببوایه، ئه‌مریكا پێویستی به‌وه هه‌بوو بیگۆڕێ به قەیرانێکی نێوده‌وڵه‌تی.
بۆ ئه‌مریكا ئه‌مه فرسه‌تێكی زێڕین بوو بۆ پتەوکردنی پێگەی ڕوو له لاوازی به‌رامبه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی دنیای سه‌رمایه‌داری. تا کاتێک دوو جەمسەرو دوو قوتبی شەرق غەرب و جەنگی ساردی نێوانیان لە ئاردابوو، ئەمریکا بە توانای سەربازی خۆیەوە، ڕۆلی سەرکردایەتی بلۆکی غەربی دەگێڕاو ئەم بلۆکەش لەبەرامبەر مەترسی بلۆکی شەرقدا پێویستی بەوە هەبوو لەژێر هەژمونی ئەمریکادا ڕاوەستێ و باجی ئەمەشی پێبدات. بەڵام کە بلۆکی شەرق شکستی خوارد‌و جەنگی سارد کۆتاییهات، ئیتر پێویستیەک نەمایەوە بۆ غەرب کە سەرکردەیی ئەمریکا قبوڵ بکات و باجی پێبدات، بەم جۆرەش خودی پێویستی مانەوەی پەیمانی ناتۆ چوە ژێر پرسیارەوە .هاوکاتی ئەمە هاتنەپێشەوەو بەرجەستەبونی جەمسەری ئابوری زەبەلاحی وەکو چین و ژاپۆن و…لەروی ئابوریشەوە پێگەی جیهانی ئەمریکای خستە ژێر پرسیارەوە. لەم کاتەدا تاقە ڕێگا لەبەردەم ئەمریکادا ئەوەبوو کە مەترسی لاوازبونی پێگەی خۆی لەڕێگای بەکارخستنی توانای سەربازی خۆیەوە وەلابنێت و نەزمێکی نوێی جهیانی بەسەرکرادایەتی خۆی بەسەر دنیادا بسەپێنێ. قۆستنەوەی داگیرکردنی کوەیت لەلایەن بەعس و گۆڕینی بۆ قەیرانێکی نێودەوڵەتی و داتاشینی دێوەزمەی مەترسی لەسەر ئاسایشی جیهانی و بەرجەستکردنی لە ڕژێمی بەعسدا، لەم ڕێڕەوەداو لەم پێناوەدا بوو.
منصور حكمت له‌سه‌ر ئه‌م بناغیه و دوربینی و لێكدانه‌ویه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ بارودۆخی دنیا و ڕه‌وه‌نده سیاسی و ئابوریە‌كانی، له‌سه‌ر بناغه‌ی جیهانبینیه‌كی فراوان و دیتنی هاوکێشەی سیاسی دنیا، توانی ئه‌وه پێشبینیە بکات كه‌له ڕێگای ئه‌م شه‌ڕه‌وه چ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی گیانی و سیاسی له‌به‌شه‌ریه‌ت ده‌كه‌وێت، چ كوشتارگایه‌ك به‌رپا ده‌كرێت، وه چ نه‌خشه‌یه‌كی شوم و تاریك بۆ دنیا ئه‌كێشرێت… بۆیه ووتی ئه‌م شه‌ڕخوازی و به‌هانه‌گیریه‌ی ئه‌مریكا به توندی مه‌حكومە و بانگەوازی بەشەریەتی ئازادیخوازی جیهانی کرد بۆ ئەوەی له دژی ڕاده‌وه‌ستن.
له هه‌مان كاتدا ووتی ئیمه داگیركردنی كویت لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە نە پشتیوانی ئەكه‌ین و نە مه‌حكومیشی دەكه‌ین. هەڵبەت ئەم هەڵوێستە بەڕواڵەت سادەیە حیکەمەتێکی گەورەی تیا‌بوو. وتی ئێمه به ووێنه‌ی حیزبێكی كۆمۆنیست خوازیاری بەکارخستنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كریكارو زه‌حمه‌تكێشین به‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیاندا نه‌ك ده‌وڵه‌تان و سوپاكان. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا مه‌حكوم كردنی داگیركردنی كوەیتیش هه‌ڵوێستێكی دروست نییه. چونكه هه‌ڵوێستێكی له‌و جۆره، ده‌كه‌وێته نێو ئه‌و بەرە كۆنه‌په‌رسته جیهانیه‌وه كه ده‌یه‌وێ به هانه‌ی شه‌ڕو عه‌سكه‌رتاریه‌ت و مهلوڕی بۆ ئه‌مریكا دابتاشێ.
ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌نێو هێزه‌كانی سه‌ر ساحه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵویستیكی بە توندی پێچەوانەی شەپۆل بوو. به‌تایبه‌تی ئه‌وه جه‌ساره‌تێكی سیاسی گه‌وره بوو له‌نێو ئه‌و فه‌زایه‌ی به‌رپاكرابوو، ووتی ئێمه داگیركردنی كوەیت له‌لایه‌ن ڕژێمی عێراقه‌وه مه‌حكوم ناكه‌ین. ئه‌مه له‌واقعدا بنه‌مایه‌كی قوڵی ماركسیستی و ئازادیخوازانەی هه‌بوو. بۆ منصور حكمت ئه‌وه فاکتۆری بڕیاردەر نەبوو كه چ له ناوخۆی حیزبی كۆمۆنیست و چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه چۆن مامەڵە له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته ئه‌قلیه‌ته‌وه، بەڵکو ئەوەی بۆ بنەما بوو کە خەتێکی سیاسی کۆمۆنیستی و ئەنتەرناسیۆنالسیتی پێشڕەوانە بەرجەستە بکات. ئه‌و بنه‌مای هه‌ڵوێسته‌كه‌ی خۆی به‌م جۆره نیشاندا:
1- ووتی له پێشدا ده‌بێ ڕۆشن بێت كه له‌سه‌ر چ بنه‌ماو پڕەنسیپێكی سیاسی داگیركردنی كوەیت مه‌حكوم بكریت؟ ئایا مه‌سه‌له پێشیلكردنی یاساکان ومافی نێودەوڵەتیە؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له بنەڕەتدا بۆ رێکخستنی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری داڕێژراوه. پێره‌وی كردن یان نه‌كردن له‌م مه‌سه‌له‌یه جێگای هیچ ته‌مجید و ته‌قبیحێك نیه.
2- یان ئایا مه‌سه‌له‌کە پێشیلكردنی حه‌قی حاكمیه‌تی شێخەکانی كوەیته؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌وه وولات بونی كوەیت وسه‌ربه‌خۆیی ویه‌كپارچه‌یی كوەیت له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه هیچ قودوسیه‌تێكی نیه. ووتی جیاكردنه‌وه‌ی چه‌ند چاڵه نه‌وتێك و دانانی شێخێك به‌حه‌راسه‌تی ئه‌و چاڵه نه‌وتانه نابێته بنه‌مایه‌ك بۆ حه‌قی حاكمیه‌ت تا ئێمە ڕێزی لێبگرین ولە پشتی جەنگی خوێناوی و ماڵوێرانکەر بۆ گێرانەوەی مافی حاکمیەتی ئەم شێخە نەوتیانە ڕاوەستین.
ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌ی عه‌سكه‌ری داگیر كراوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ ته‌ئید نه‌كردنی نه‌ك مه‌حكوم كردنی. ووتی مه‌حكوم كردنی داگیركردنی كوەیت له‌و كاته‌دا ده‌كرا بۆ ئێمه موزوعیه‌تی هه‌بوایه كه‌ڕژێمێکی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشڕه‌وتر و ئازادتر له‌لایه‌ن ڕژێمێکی دواكه‌وتوانه تره‌وه سه‌رنگون بكرایه. له‌م ڕووداوه‌دا مه‌سه‌له‌كه بەم جۆرەش نه‌بوو. واتە ڕژێمی کوەیت لە ڕژێمی بەعس کۆنەپەرستانەو دواکەوتوانەتر بوو. بۆیه ئەم ڕوداوە وه‌كو ئه‌وه وایه كه ئه‌گه‌ر ڕژێمی میسر ڕۆژێك هه‌ستێت به په‌لاماری سه‌ربازی سعودیه داگیر بكات و حكومه‌تی سعودیه بڕۆخینی، ئێمه مه‌حكومه ناكه‌یه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئەگەری به‌رپابوونی جه‌نگه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تمه‌داران وته‌حلیلگه‌رانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌وه، منصور حكمت چونكه بنه‌ماو پێویستی ئه‌م شه‌ڕه‌ی بۆ ئه‌مریكا د‌رك كردبوو، چونكه هاوکێشە سیاسیەکانی دنیای بەڕونی هەڵسەنگاندبوو، ووتی به‌ڕای من ئەگەری به‌رپا بونی جه‌نگ زۆر زۆره. ووتی ئه‌مه خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌یه و ده‌بێ ئەگەری زۆر بۆ به‌رپابونی جه‌نگ دابنریت و ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت بۆ چۆنیه‌تی ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی جه‌نگ و ئاكامه‌كانی.
هه‌روه‌ها ووتی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌م سیاسه‌تی میلیتارستیه‌یدا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت و پێگەی خۆی وه‌كو پۆلیسی جیهانی دوای جه‌نگی سارد جێگیر بکات، ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تایەک بۆ سایەکردنی هەلومەرجێکی تەڵخ بەسەر دنیاندا و سەرەتایەکیش بۆ سه‌ركوتی ملهوڕانه‌ی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری له‌م پەڕ تائەو پەڕی دونیا كه به جۆرێك له جۆره‌كان ببێته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی به‌ژوه‌ندی ئەمریکا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته تا ئه‌و ڕاده‌یه پێچەوانەی ڕەوتی باوبوو كه چه‌پی عێراقی ئه‌وكات, كه لایه‌نگریه‌كی توندی له كۆمۆنیزمی كرێكاری و منصور حكمت ده‌كرد، له سه‌ره‌تادا ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌رببڕێ و دواتریش جۆرێك له بێده‌نگی هه‌ڵبژاردو بەڕواڵەت خۆی له‌گه‌ڵی گونجاند، به‌لام لەو سەردەمەدا هیچ کات ئه‌و لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مەسنور حکمەتی هه‌زم نه‌كرد و نه‌چوه سه‌ر ئه‌و خه‌ته و ئه‌مه‌ش زه‌ربه‌ی گه‌وره‌ی له‌ڕۆڵ و پێگەی چه‌پی عێراقدا له نێو گشت ئه‌و ڕه‌وه‌نده‌دا و دەرگای ئەوەی بەڕوودا داخست کە بتوانێ ڕۆڵی پێویست بگێڕێت. كاتێك چه‌پ هاته سه‌ر ئه‌م خه‌ته كه ئێتر كار له‌كار ترازابوو، تازە ده‌وره‌یه‌ك به‌كۆتایی خۆی گه‌یشت. لەڕاستیدا ئه‌گه‌ر چه‌پ لەو دەورەیەدا له‌سه‌ر خه‌تی سیاسی كۆمۆنیزمی كریكاری ڕاوه‌ستایه ده‌یتوانی زۆر پێشڕه‌وی گه‌وره بكات و بەهێزو تواناییەکی زۆر زیاترەوە بێتەدەرەوەو قورسایی کارەساتەکان و فەزای کۆنەپەرستی لەسەر کۆمەڵگاش کەمتربێتەوە.
ئه‌وه‌بوو سه‌رئه‌نجام له ناوه‌ڕاستی جه‌نیوه‌ری 1991دا جه‌نگ به‌په‌لاماری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمان ده‌ستی پێكرد. له‌ماوه‌ی دوو سێ هه‌فته‌دا، كوشتارێكی گه‌وره‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سی له‌خه‌لكی عێراق كرا، هه‌م له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی وهه‌م له‌خه‌ڵكی وبه‌زۆریش په‌لكێش كران بۆ سه‌ربازی، ئه‌ویش به زۆری له‌كاتی چەک فڕێدان و هه‌ڵاتنی سەربازەکاندا. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای عێراق و ژێرخانی ئابوریه‌كه‌ی خاپور و ێران كرا‌و ساڵەها ژیانی کۆمەڵایەتی لەم کۆمەڵگایە گێڕدرایە بۆ دواوە و ڕژێمی بەعسیش هارتر لەجارن لەسەر جێگای خۆی مایەوە.
پاش شكستی ڕژیمی به‌عس له‌و كرده‌وه سه‌ربازیه‌دا كه‌به گەردەلولی بیابان ناوی ده‌ركرد، له‌ناوچه‌كانی خواروی عێراق و دواتریش له‌كوردستان ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ڵپێچانی دام و ده‌زگاكانی به‌عس به‌رپابوو. لێره‌دا باسه‌كه‌ی ئێمه په‌یوه‌سته به‌و ڕاپه‌رینه‌ی كه‌له كوردستانی عێراق به‌رپا بوو.
له‌م ڕاپه‌ڕینه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان به‌شداریان كرد. به‌دیاریكراوی دوو بزووتنه‌وه‌و دوو سونه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م ڕاپه‌ڕینه‌دا ده‌وریان هه‌بوو. به‌ڵام یه‌كێكیان كه‌ناسیونالیزمی كوردبوو، هه‌ژمونی سیاسی هه‌بوو به‌سه‌ر ئه‌وی تریاندا كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و شورایی بوو.
ناسیونالیزمی كورد كه توانێ ئاسۆی سیاسی خۆی به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی ئازادی 1991دا زاڵ بكات. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌خۆگرێدانه‌وه به‌سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی ئه‌مریكا و پشتیوانی‌کردن له‌و سیاسه‌ته‌و له‌جه‌نگی ملهورانه‌ی خه‌لیج كه‌وته ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێخستنی حه‌ره‌كه‌تێك به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له ئاینده‌ی حاكمیه‌تدا شتێكی پێببڕێت. له‌م پیناوه‌دا به‌ده‌وری خۆیان له هه‌ڵخڕاندنی فه‌زای جه‌نگدا، له پشتیوانی كردنی جه‌نگێکی ماڵوێرانكه‌ردا، له ده‌سكه‌لایی و نۆكه‌ری كردن بۆ ئه‌مریكا، هیچ درێغیەکیان نه‌كرد.
ناسیونالیزمی كورد ته‌عه‌لق و هه‌ویه‌ت ومه‌صله‌حه‌تی میللی خسته پێش هه‌ر مه‌سه‌له‌و پڕه‌نسێپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه‌وه. حیزبە ناسیونالیسته كورده‌كان “مه‌صله‌حه‌تی میلله‌تی كورد”یان كرد به بەهانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له تاریكترین ساته‌كانی میژووی ده‌خاله‌تی ئه‌مپریالیستیدا ، بۆ ڕه‌سمیه‌تدانه‌وه به میلیتاریزم و قه‌تل و عام و وێرانكردنی ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی “میلله‌تیكی تر”، له پاڵ میلیتاریزمی دڕندانه‌ی ئه‌مریكادا ڕاوه‌ستان و به نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌كانی خه‌ڵكی عه‌ره‌بی عێراق دڵخۆش خۆشبوون. هه‌روه‌ها “مصله‌حتی میلله‌تی كورد”یان كرد به به‌هانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی‌دا به‌ره دروست بكه‌ن و بڕۆنه سه‌نگه‌ریكه‌وه. ناسیۆنالیزمی کورد بەم کارەی تەوژمێکی توندی بە گیانی نەتەوەپەرستی لە کوردستاندا بەخشی. هەلهەلە لێدانی بۆ فرۆکە و بۆمبە کۆکژەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی، دروست مانای ئەوەی دەگەیاند کە قەتلوعامی خەڵکی عەرەبزمانی عێراق بەدەست ئەمریکا بە تۆڵەی قەتڵوعامی خەلکی کوردستان بەدەستی ڕژێمی بەعس لێکدەدایەوە.
ناسیونالیزمی كورد جه‌ماوه‌ری فراوان وچینه جیاجیاكانی میلله‌تێكی به ناسیونالیزم ته‌داعی كرده‌وه‌و به یه‌كیانی گرت. هه‌ویه‌تی ئینسانی جه‌ماوه‌ری كوردزمانی دابه‌زاندن بۆ تایبه‌تمه‌ندیه قه‌ومیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی نەتەوەچێتی و ناسیونالیزم بكات به نوێنه‌ری سروشتی خه‌ڵكێك كه له‌سه‌ر بناغه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زمان و ژیانیان به میلله‌تیك له قه‌ڵه‌م دراون. تا به‌م جۆره سه‌رانی ناسیونالیزمی كورد وه‌كو ڕابه‌ران و نوێنه‌رانی ئه‌و میلله‌ته ناوببات و به‌رجه‌سته‌یان بكاته‌وه.
ناسیونالیزمی كورد پێوانه‌ی ئاره‌زوموندانه ومزده‌وه‌جی له‌به‌رامبه‌ر مه‌حرومیه‌ت وكاره‌ساته‌كاندا به ده‌سته‌وه‌گرت. هه‌ر چۆن ناسیونالیزمی ئه‌رمه‌نی پێ‌ی وایه تاوان ته‌نها ئه‌وه‌یه كه‌سكی ژنی دووگیانی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی بدڕن، ناسیونالیزمی كوردیش له كاتیكدا هه‌لهه‌له‌ی بۆ ئه‌و فڕۆكانه لێده‌دا كه‌منداڵ و پیرو گه‌نجی عه‌ره‌بی عێراقیان پارچه پارچه ده‌كرد، دواتر ته‌نها دیمه‌نی جه‌ماوه‌ری ئاواره‌ی كوردی به‌رده‌م په‌لاماره دڕندانه‌كانی ڕژێمی به‌عس به‌كاره‌سات ده‌زانی. له كاتیكدا کارەساتە ئینسانیەکە لەوەوپیش دەستی پێ‌کردبوو، كاره‌ساتی مه‌رگ و ئاواره‌یی خه‌ڵكی كوردستان درێژه‌ی هه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌بوو كه پێشتر به‌سه‌ر خه‌ڵكی عه‌ره‌بی عێراقدا هێنراو ئه‌وكات ناسیونالیسته كورده‌كان پێ‌ی ده‌گه‌شانه‌وه.
ڕاپه‌ڕینی 1991ی كوردستانی عێراق له درێژه‌ی ڕه‌وه‌ندێكدا هاته‌كایه‌وه كه به ئه‌زمه‌و شه‌ڕی كه‌نداو ده‌ستی پێكرد. ناسیونالیزمی كورد له‌و شه‌ڕه‌دا خوی كرده ده‌سكه‌لای ئه‌مریكا، كه هه‌رچی به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخوازی جیهان و بزووتنه‌وه كرێكاری و پێشكه‌وتوخوازە‌كان بوو له دژی جەنگ ده‌نگیان هه‌ڵبڕی و بەڕیزی فراوان هاتبونە مەیدان. ناسیونالیزمی كورد ڕێک بە پێچەوانەی هەموو بەشەریەتی ئازادیخوازی جیهانەوە، هه‌ڵوێستی پشتیوانی لەو جەنگە خوێناوی و ئیمپریالیستیە کرد به ئومێدی ئه‌وه‌ی سوچێكی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكه‌وێته ده‌ستی خۆی.
ڕاپه‌ڕینی 1991 به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه چه‌نده جه‌ماوه‌ری بوو، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره سته‌مكێشه حه‌قیان بوو له هه‌ر ده‌رفه‌تێك كه‌ڵك وه‌رگرن بۆ لێدانی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ر به ئومێدی گه‌یشتن به ئامانجه به‌رحه‌قه‌كانی خۆیان له ئازادی و كۆتایی هێنان به مه‌حرومیه‌ت و سه‌ركوت و سته‌می میللی به‌شداریان له‌و بزووتنه‌وه‌یه كرد، وه ته‌نانه‌ت به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه هه‌تا لایه‌نه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان به‌شدارو ده‌ستپێشخه‌ری عه‌مه‌لی بوون له یه‌كه‌مین ته‌قه‌كانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینەدا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و ڕاستیه و ماهیه‌تی سیاسی ناسیونالیستانه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی نه‌گۆڕی كه له‌ڕێگای خۆگرێدانه‌وه به‌شه‌ڕی ئه‌مریكاوه، زه‌مینه‌ی بۆ ڕه‌خسێندرا و هەر لە درێژەی ئەو ڕەوەندەشدا بەرپابوو، وە چوەپێشەوە.
هه‌ر بۆیه ئاكامه‌كانیشی به‌نرخی به‌قوربانی بوونی جه‌ماوه‌رو ئاواره‌و ده‌ربه‌رده‌ر بوونی ملێونی و ماڵوێرانیه‌كی مێژووی کوم وێنە، بریتی بوو له‌به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ناسیونالیزمی كورد. كه له‌وكاته‌وه تا ئیستا 20 ساڵه ئەو دەسەڵاتی ناسیۆنالیزمە بوە بە مۆته‌كه‌و میراتگری ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتگه‌ره‌كانی پێشوی عێراق وئەو نەگبەتی و بێدەرەتانیەی دەسەڵاتە سەرکوتگەرەکانی عێراق فریای نەکەوتبون بەسەر خەڵکی کوردستاندا بهێنن، دەسەلاتی ناسیۆنالیزمی کورد لەم ٢٠ ساڵەدا بەسەر ئەم خەڵکەی هێنا. هه‌ر دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر جه‌ماوره‌ی كرێكار‌و سته‌مكیشی كوردستان 62 رۆژ خرۆشان له پێناو هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌ڕاپه‌ڕینی ئازار هاته سه‌ركار.
منصور حكمت هه‌ر ئه‌وكات لەپاڵ ڕه‌خنەگرتن له ماهیه‌تی ناسیونالیستی ئه‌و ڕاپه‌رینه‌وه، ره‌خنه‌ی له‌ده‌وری كۆمۆنیزم و له‌و ڕێبازە سیاسی وتاکتیکیەش گرت كه بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی له‌كوردستانی عێراق له‌سه‌ری ڕاوه‌ستابوو. ئه‌و ده‌ستی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕاپه‌ڕین له‌و كاته‌دا نه‌یده‌توانی و نەدەبوو تاكتیكی كۆمۆنیستی و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری كریكارو ئازادیخواز بێت. چونكه بۆ گرتنه‌به‌ری تاكتیكێكی ئاوا، ده‌بوو پێشینه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ڕاده‌ی ڕێكخراوبون و ڕیزی سه‌ربه‌خۆ، ئاستی حیزبیه‌ت و جێگاوڕێگای ئاسۆی شۆرشگیرانه له كومه‌لگادا، هاوسه‌نگی هێزو … ئەمانە ئه‌و مه‌سه‌لانەیە کەدەبێ له‌به‌رچاو بگێرێت و ئەوەش لێکبدرێتەوە کە تاکتیکێکی وا چەندە جەماوەری کرێکار‌و ئازادیخواز لە ئامانجەکانیان نزیک دەکاتەوە، چەندە هاوکێشەی سیاسی بەقازانجی چینی کرێکار‌و ئازادیخوازی دەگۆڕێ، چەندە دەروازە بەڕوی پێشڕەویەکانی داهاتودا ئاوەڵا دەکات… بەڵام تاکتیکی ڕاپەڕین لەو هەلومەرجەدا نه‌ك لەم ڕوانگەیە و له‌سه‌ر ئه‌م بناغانە، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌و له چوارچێوه‌ی باڵاده‌ستی ئاسۆی ناسیونالیستی چاو له ده‌ستی ئه‌مریكاو ئومێده‌واری به جه‌نگی ماڵوێرانكه‌ری خه‌لیج کەوتە دەستورەوە.
ته‌نانه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی شورایی به‌ڕابه‌ری كۆمۆنیسته‌كان، كه وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕانه‌و سه‌ربه‌خۆ بووه خاڵێكی دره‌خشان له مێژووی كۆمه‌ڵگادا، منصور حكمت پشتیوانیه‌كی به‌هێزی لێ‌كرد، به‌لام ووتی بزووتنه‌وه‌ی شورایی له‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بوو كه بتوانێ مۆری خۆی بدات له ماهیه‌تی ئه‌و هه‌ستانه جه‌ماوه‌ریه و هه‌ژمونی سیاسی ناسیونالیزم بخاته‌لاوه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر ناسیونالیزمی كورددا دوچاری پاشه‌كشه بوو.
منصور حكمت پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه سۆسیالیزم ده‌بوو له‌سه‌ره‌تای ڕه‌وه‌نده‌كه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئینسانیه‌تی ئازادیخوازی دنیا، به پیچه‌وانه‌ی ناسیونالیزمی كورده‌وه دژی شه‌رخوازی و ملهوری ئه‌مریكا ڕاوه‌ستایه. كه چه‌پ وای نه‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به سه‌ر زاره‌كی هه‌م ئه‌مریكاو هه‌م به‌عسی مه‌حكوم ده‌كرد كه‌ئه‌مه خۆی هه‌ڵوێستێكی ناكۆك و بێمانبوو، هاوكاتیش به‌هۆی كاریگه‌ری فه‌زای ئیستبدادی به‌عسه‌وه، ئه‌ویش ئومێده‌واربوو له‌ڕێگای ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره‌وه كۆمه‌ڵگای عێراق له‌سه‌ر كوتی به‌عس نه‌جاتی بێت.
دواتریش كه شه‌ڕ ده‌ستی پێكردو جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌ب زمانی عێراق كه‌وته به‌ر بۆمب و پارچه پارچه ده‌بوون، ده‌بوو سوسیالیزم له كوردستان نوێنه‌ری هاوده‌ردی خه‌ڵكی كورد و عه‌رب بێت و پێچه‌وانه‌ی ناسیونالیزمی كوردوە كه زه‌ماوه‌ندی بۆ مه‌رگی خه‌ڵكی عێراق ده‌گێڕا، هاوده‌ردی ده‌ربڕیایه‌و كۆمه‌ڵگای بۆ هاوپشتی بانگه‌واز بكردایه.
له‌سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینیشدا هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و خه‌ت و هه‌ڵوێستگیری و ئاسۆ جیاوازه‌دا، تاكتیكێكی بخستایه به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری و شۆڕشگێڕانه، كه له ئاستی توانایی و هاوسه‌نگی هێزی ئه‌وكاتەدا بوایه و ده‌سكه‌وتی ماددی و سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی بۆ ئه‌و جه‌ماره‌وه ببوایه و لە ئاکامیشدا فەزای بەقازانجی پەرەگرتنی هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەو پێشڕەوی بزوتنەوە وشۆڕشی کرێکاری بڕەخساندایە. نه‌ك ده‌ست بردن بۆ ڕاپه‌ڕینێك كه له‌سه‌ر بناغه‌ی باڵادەستی ئاسۆی ناسیۆنالسیتی وئومێد به پشتیوانی ئه‌مریكا بخرێتە ده‌ستوره‌وه. راپەڕینێک کە ئاکامەکەی قوربانیدان و نەهامەتی و بێدەرەتانی بێ‌سنور بۆ خەڵک بهێنێ و لەولاشەوە بۆرژوا ناسیۆنالسیتی کورد بەدەسەڵات بەیەنێ.
ناسیونالیسته كورده‌كان له‌جه‌نگی كه‌نداودا پشتیوانی ئه‌مریكایان كرد، له به‌رامبه‌ریشدا چاوه‌وڕان بوون له ڕاپه‌ڕیندا ئه‌مریكا پارێزگاری‌یان لێ بكات. بەڵام ئه‌مریكا ئه‌م كاره‌ی نه‌كردو لە هەنگاوی یەکەمدا شكستیان خوارد و بەم هۆیەشەوە کۆمەڵگای کوردستان دوچاری ئاوارەیی ملیۆنی بوەوە. دواتر ناسیۆنالیستە کوردەکان كه‌وتنه گله‌یی له‌وه‌ی ئه‌مریكا خیانه‌تی لێكردون!!. ئەوان به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخوازی دنیاوه كه داوای ڕاوه‌ستانی ده‌ستبه‌جێ‌ی ئه‌و شه‌ڕه كۆنه‌په‌رستانه‌یەیان ده‌كرد، ناسیۆنالیزمی کورد داوای به‌رده‌وامی گه‌رده‌لولی بیابان و كوشتاری زیاتری خه‌ڵكی عێراقی ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه به مه‌رامه‌كانی خۆی بگات. ناسیونالیزمی كورد به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخوازی دنیاوه كه داوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ئابوریان ده‌كرد، ئه‌و تا 15 ساڵ دوای ئه‌وه‌ش داوای به‌رده‌وام بونی گەمارۆی ئابوری و برسی كردن و به كۆمه‌ڵ له برسا كوشتنی خه‌ڵكی عێراقی ده‌كرد.
ئه‌مه به‌سته‌ری ڕاپه‌ڕینی ئازاربوو. وه هه‌ر ئه‌مه‌ش ماهیه‌تیكی ناسیونالیستی و داته‌كێنراو له شۆرشگێڕێتی و پێشكه‌وتنخوازی پێبه‌خشی. كۆمۆنیزم ده‌بوو له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیدا به‌رامبه‌ر ئه‌و كاركرده ناسیونالیستیانه ڕابوه‌ستایه.
یه‌كێك له لایه‌نه گرنگه‌كانی باسه‌كانی منصور حیكمت له جه‌رگه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌دا، نقدیكی كۆمۆنیستی بوو كه ده‌ورو هه‌ڵسوڕان وخه‌ت و جهه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی كوردستانی عێراقیشی ده‌گرته‌به‌ر. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌و ده‌ورانه‌دا پێ‌ی نایه مه‌یدانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی شورایی به‌رپاكرد، گه‌لێك دروشم و داخوازی چینایه‌تی و ڕادیكاڵی برده نێو جه‌ماوه‌روه‌و بۆ یه‌كه‌مجار بوو له ئاستیكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاوادا ده‌وربگێڕێ… به‌ڵام كێشه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیزم ئه‌وه‌بوو، كه‌له ڕووی سیاسی وتاكیتیكی وئاسۆی سۆسیالیستیه‌وه له بڕگه جیاجیاكانی ئه‌م ڕه‌وه‌نده‌دا نه‌تیوانی سنوری ڕۆشنی خۆی له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی كورددا بكێشێت. به ووته‌ی منصور حكمت چاوه‌ڕوانی له كۆمۆنیستێكی ئه‌نته‌رناسیونالیست ئه‌وه‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕه‌وه‌نده‌كه‌وه وه‌كو ده‌نگێكی جیاواز ده‌نگ هه‌ڵبڕێ و له به‌رامبه‌ر ناسیونالیزمی كورددا، بڵێ “به‌پێ‌ی ته‌قسیماتی قه‌ومی ئێوه، منیش كوردم به‌ڵام من شتێكی دیكه و جیاواز له ئێوه ده‌لیم”. ئه‌وه چاوه‌ڕوانیه‌ك بوو كه كرێكاری ئه‌وروپایی و ئه‌مریكایی و عه‌ره‌ب هه‌یانبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كوردێكی جیاواز له‌ناسیونالیزمی كورد ببیستن، ده‌نگێك كه نمونه‌یه‌ك بێت له ئەصاڵه‌تی ناسنامەی چینایەتی و پوچی هه‌ویه‌ی قەومی. كۆمۆنیزم له‌و روداو وئالوگۆڕانه‌دا به‌م ده‌ورو نه‌خش و په‌یام و ئاسۆ سیاسیه‌وه ده‌رنه‌كه‌وت.
به بڕوای من لێكدانه‌وه‌كانی منصور حكمت له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه، وه به دیاریكراوی ڕەخنەی لە بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی، كۆمه‌كێكی زۆر گه‌وره‌ی كرد به‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی هه‌نگاوێكی گه‌وره هه‌ڵگرێت بۆ پێشه‌وه، له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه سنوری ڕۆشن له‌گه‌ڵ ناسیونالیزم و نەتەوەچێتیدا بكێشێت، سه‌رئه‌نجامیش بكه‌وێته سه‌ر ڕه‌وتی پێكهێنانی حیزبی خۆی.
ده‌مه‌وێ باسه‌كه‌م به‌وه كۆتایی بهێنم كه ئه‌و وه‌زعه تازه‌یه‌ی به‌و ڕوداوانەی له كوردستان هاته‌پێشه‌وه، تا ئیستا وا زیاتر له 20 ساڵه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تی و سته‌م و سه‌ركوت و بێمافیه‌كی ئه‌و تۆ به‌ره‌وڕوو كردوه، كه‌خۆی له هه‌موو شت ڕۆشنتر شایه‌تی له‌سه‌ر حه‌قانیه‌تی بۆچون و لێكدانه‌وه‌كانی منصور حكمت ده‌دات، ئه‌و ناسیونالیزمه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره به‌پشتیوانی خۆشباوه‌ڕی گه‌وره‌و فراوانی جه‌ماوه‌ری هاته‌سه‌ر كورسی حوكم، له‌م چه‌ند مانگه‌دا ته‌نها به پشتیوانی سه‌ركوتی خۆێناوی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی عەسکەریەوە توانی ڕۆژگارێكی تری ته‌مه‌ن بۆ خۆی بكڕێته‌وه.
هه‌ركه‌سیك ئه‌مرۆ بڕوا به‌و بۆنه‌یه‌وه جاریكی تر ئه‌و باسه گرنگانه‌ی منصور حكمت بخوێنێتەوە و لێكدانه‌وه‌و پیشبینیه‌كانی ئەو له‌گه‌ڵ واقعی ئیستا به‌راوردبكات، به ڕوونی ئه‌و ڕاستیه ده‌بینێ كه چه‌نده منصور حكمت له‌سه‌ر حه‌ق بوو.