بەشی یەکەم:
ریبوار ئه‌حمه‌د:
كۆمه‌لگای عیراق به هه‌ل‌ومه‌رجیكی سیاسی حه‌سا‌و پر والوگۆردا تیپه‌رده‌بیت، له نیو سیناریۆیه‌كی ره‌شدا قه‌راری گرتوه، دیاریكردنی ئیستا‌و ئاینده‌ی ئه‌م كۆمه‌لگایه، ده‌ورو جیگاوریگای هیزه سیاسیه‌كان، مه‌ترسی شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومی‌و تایفی، نائه‌منی‌و برسیتی، ئارایشدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی، ده‌ستورو یاساكانی وولات…بونه به مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی‌و بایه‌تی كیشمه‌كیشی نیوان هیزو به‌دیله سیاسیه‌كان، حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م مه‌سه‌لانه به‌دیل‌و پلاتفۆرمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. له‌م باسه‌دا هه‌ولده‌ده‌ین به چه‌ند به‌ش له‌سه‌ر گرنگترین مه‌سه‌له‌و لایه‌نه‌كانی ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌و به‌دیلی كۆمۆنیزمی كریكاری قسه بكه‌ین.
مه‌ترسی شه‌ری قه‌ومی‌و تایفی هه‌ره‌شه‌یه‌كه ده‌بێ ناكام بكریته‌وه
به‌وجۆره‌ی كه ئیمه له سه‌ره‌تای ده‌ستپیكردنی هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌ریخستنی جه‌نگ له دژی عیراق پیشبینیمان ده‌كرد، ئه‌م جه‌نگه‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به واقعی كۆمه‌لگای عیراقی خسته ناو گیژاوی سیناریۆیه‌كی ره‌شه‌وه. نۆ مانگه ئه‌م كۆمه‌لگایه له نیو ئه‌م سیناریۆیه‌دا به‌ره‌و ویرانی‌و هه‌لوه‌شانی هه‌موو سیمایه‌كی مه‌ده‌نی رۆده‌بریت، پیوانه‌و به‌ها سیاسیه‌كان وردوخاش كراوون‌و ملهوری‌و سه‌ره‌نیزه‌و كوشت‌وبر وه‌كو شیوازی بالاده‌ست سه‌پینراوه، ئه‌منیه‌ت‌و ئاسوده‌یی‌و ئارامی تاركراوه، شه‌ری قه‌ومی‌و تیره‌گه‌ری به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌یه‌كی ترسناك بوو به‌سه‌ر سه‌ری خه‌لكه‌وه‌و جارجاره‌ش پۆلیك له خه‌لكی مه‌ده‌نی ده‌كات به قوربانی. ئیستا ئه‌م سیناریۆ ره‌شه خه‌ریكه پێ ده‌نیته قۆناغیكی تازه‌وه، له جه‌رگه‌ی ئه‌م قۆناغه تازه‌یه‌دا هه‌ره‌شه‌ی كوشت‌و كوشتار له ئاستیكی فراوانتردا به راشكاوی بانگه‌وازی بۆ ده‌كریت.
هینانه گۆرێ‌ی باسی گیرانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات بۆ عیراقیه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی چیه‌و چه‌نده ده‌كرێ ناوی “كۆتایی هینان به داگیركاری‌و سپاردنی ده‌سه‌لات به عیراقیه‌كان”ی لی بنریت، ئیعترافیكی ئاشكرای ئه‌مریكایه به ناكامیه‌كی سیاسی كه له عیراقدا دوچاری هاتووه. ئه‌مه‌ش كۆمه‌لیك مه‌سه‌له‌ی تازه‌ی له وه‌زعه‌كه‌دا هیناوه‌ته كایه‌وه. له سه‌ره‌تای ده‌ستپیكردنی هیرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عیراق‌و پاشانیش روخانی رژیمی به‌عسدا، ئه‌مریكا ملی به‌وه نه‌ده‌دا كه له كورتماوه‌دا باسی گیرانه‌وه‌ی هیزه‌كانی له عیراق بكات، ئه‌وكات به سه‌ركه‌وتنه عه‌سكه‌ریه‌كه‌ی سه‌رمه‌ست بوو، به ئومید بوو ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له مه‌یدانی سیاسیش‌دا به‌سه‌ر ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ‌و به‌م جۆره هه‌نگاویكی دیكه پیشره‌وی خۆی بچه‌سپینێ. به‌لام ئه‌م ئاره‌زووه‌ی ئه‌مریكا به دینه‌هات، تا ئیستا له مه‌یدانی سیاسی‌دا ناكام ماوه‌ته‌وه‌و به‌ره‌به‌ره سه‌ركه‌وتنه عه‌سكه‌ریه‌كه‌شی كه‌وته ژیر پرسیاره‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌ستگیركردنی صدامیش ئه‌م عه‌لامه‌تی پرسیاره‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا هه‌لنه‌گرتوه.
به پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچون‌و لیكدانه‌وه‌ی باو نیشانیده‌دات، ناكامی سیاسی ئه‌مریكا له بنه‌ره‌تدا له به‌رامبه‌ر پاشماوه‌كانی به‌عس‌و ئیسلامیه‌كاندا نیه، كاردانه‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌وان هه‌ر ئه‌بعادیكی په‌یداكردبیت، فاكتۆری یه‌كلاكه‌ره‌وه نیه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا. له سایه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیكدا كه لانی كه‌م رووی له ئاسوده‌یی خه‌لك بیت، ده‌كرا به خیرایی ئه‌م قوتبه به‌ره‌و ناكامی پوكانه‌وه پالپیوه بنریت، نه‌ك وه‌كو ئیستا بوار بۆ په‌ره‌سه‌ندنیان بره‌خسیت. پاش روخانی رژیمی به‌عس‌و داگیركردنی عه‌سكه‌ریانه‌ی كۆمه‌لگای عیراق‌و رۆچونی خه‌لك بۆ ژیان له ژیر سایه‌ی سوپای ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیدا، به خیرایی ئه‌مریكای له به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تی گشتی خه‌لكی عیراق‌و رازی نه‌بونیان به ده‌سه‌لات‌و ئیداره‌كه‌یدا خۆی بینیه‌وه. ئه‌مه‌ش فاكته‌ریكی كایگه‌ر بوو له‌وه‌دا كه ئه‌مریكا نه‌توانی مه‌له‌فی عیراق له‌رووی سیاسیه‌وه به پێ‌ی نه‌خشه‌كانی خۆی یه‌كلابكاته‌وه. سه‌رئه‌نجام دوچاری كیشه‌یه‌كی له چاره‌سه‌ر نه‌هاتوو به‌م جۆره‌ش ناكامیه‌كی سیاسی بوه‌ته‌وه.
خه‌لكی عیراق به شیوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ریانبریوه‌و ده‌ری ده‌برن‌و نیشانیده‌ده‌ن كه نایانه‌وێ له سایه‌ی سوپا‌و ئیداره‌ی ئه‌مریكادا بژین، به كرده‌وه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه كه دوای كاره‌ساته‌كانی شه‌ریش، ئه‌و به‌لینه‌ی ئه‌مریكا به ناوی دیموكراسی‌و ئازادی‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ئیسنانه‌وه به خه‌لكی عیراقی ده‌دا، شتیك نیه جگه له سیناریۆی ره‌شی تیرۆریزم‌و نائه‌منی‌و شه‌روكیشه‌ی قه‌ومی‌و تایفی‌و بیكاری‌و برسیتی‌و سه‌ره‌نیزه‌ی سوپای ئه‌مریكاو تاقمه قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌كان. ئه‌م سیناریۆ ره‌شه به ته‌واوی ته‌نگی به جه‌ماوه‌ری ملیونی خه‌لكی هه‌لچنیوه‌و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری رووی له هه‌لچون‌و په‌ره‌سه‌ندنه. ته‌نانه‌ت خودی هیزه سیاسه‌كانی سیناریۆێ‌ی ره‌ش له هه‌ولدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌به‌رداری خۆیان له نه‌فره‌ت‌و بیزاری گشتی خه‌لك بكه‌ن‌و له به‌رامبه‌ر ملنه‌دانی ئه‌مریكا به خواسته‌كانیاندا، سواری شه‌پۆلی ئه‌م ناره‌زایه‌تیه ببن.
هه‌لخراندنی باسی سپاردنی ده‌سه‌لات به عیراقیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاكامی گیژاویكه كه دوچاری بووه، ده‌یه‌وێ به‌م جۆره وه‌زعه‌كه به‌ره‌و هیوربونه‌وه به‌ریت‌و فرسه‌تی ئه‌وه په‌یدابكات به شیوه‌یه‌كی دیكه دریژه به سیاسه‌ت‌و سیناریۆێ‌ی خۆی بدات. به‌ره‌ی راستی كۆمه‌لگای عیراق‌و به تایبه‌تی هیزه قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌كانی پالده‌ستی ئه‌مریكا، ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌شیكن له‌م سیناریۆ ره‌شه، ئه‌م ته‌رحه‌ی ئه‌مریكا به ئیمتیازیك ده‌زانن بۆ خۆیان. بۆیه هه‌م پیشوازی لی ده‌كه‌ن‌و هه‌راوهوریای بۆ سازده‌كه‌ن، هه‌م هه‌ركامیان مه‌رجی خۆی بۆ زه‌مانه‌تی بردنی سه‌همی زیاتر ده‌خاته روو. ناسیونالیسته كورده‌كان ئه‌م ئالوگۆره‌و ئه‌م ئالۆزیه‌ی وه‌زعی عیراق‌و داماوی سیاسی ئه‌مریكا به هه‌ل ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی پیداگری له‌سه‌ر فیدرالیزم بكه‌ن به كه‌ركوكه‌وه، به‌كرده‌وه‌ش ببنه لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌لخراندنی شه‌ری قه‌ومپه‌رستی له كه‌ركوكدا. تاقمه ئیسلامیه‌كان ئه‌مه به فرسه‌ت ده‌زانن بۆ ئیسلامیزه كردنی عیراق‌و زیادكردنی قورسایی ئیسلام به‌سه‌ر ده‌ستورو ده‌سه‌لاتی ئاینده‌ی عیراق‌و به‌م جۆره‌ش مه‌حكه‌م كردنی جێپێی خۆیان. ناسیونالیزمی قه‌ومپه‌رستی عه‌ره‌ب كه له ئیستادا نوینه‌ریكی به‌هیزی نیه، زۆرتر له به‌رامبه‌ر فشاری ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا هه‌لویستیكی دیفاعی هه‌یه. لایه‌نه زه‌لیل‌و ئۆپۆرتۆنیسته‌كانی له بابه‌ت حیزبی شیوعیش، كیشمه‌كیشی نیوان ئه‌م هیزانه له‌سه‌ر سه‌همخوازی ناكۆكیان به فرسه‌تیك ده‌زانێ بۆ پیشه دیرین‌و هه‌میشه‌یه‌كه‌ی خۆی له گیرانی ده‌وری ناوبژیوانی هیزه ناكۆكه كۆنه‌په‌رسته‌كان‌و راوه‌ستان له ناوه‌راست، ئه‌مه به رۆشنی له ته‌رحه پیشنیاریه‌كه‌یدا بۆ ده‌ستوری ئاینده‌ی عیراق به‌ده‌ركه‌وتوه. ئه‌و بۆ فیدرالیزم له ناسیونالیسته كورده‌كان ناسیونالیستره، بۆ ته‌عریفكردنی عیراق به ده‌وله‌تیكی عه‌ره‌بی له ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب قه‌ومپه‌رستتره، بۆ ئاویزان كردنی ده‌ستورو قانون‌و ده‌سه‌لاتیش به ئیسلام، له ئاخونده‌كانده‌كانی نه‌جه‌ف‌و كه‌ربه‌لا توندره‌وتره، به‌لام هیچ ده‌وریكیشی نیه‌و ته‌نانه‌ت له‌وه حالی نیه كه ئه‌م هه‌موو ناكۆكیه ناخریته قالبیكه‌وه.
له ئیستاوه سه‌رتای ئه‌م وه‌زعه نیشانی ده‌دات به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌مریكا له نیه‌تی خۆیدا ده‌یه‌وێ قوناغی تازه‌ی سیناریۆ ره‌شه‌كه‌ی چۆن ریكبخات، له ئاكامی سیاسه‌ته‌كانی‌و هه‌ل‌ومه‌رجیكدا كه سازی كردوه، كیشمه‌كیشی نیوان هیزه‌كانی پالده‌ستی‌و سه‌همخوازی ناكۆكیان له‌گه‌ل یه‌كتری، ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی له‌به‌رده‌می مه‌ترسی نقوم بوون له شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومی‌و تائفیدا قه‌رارداوه. تاقمه ئیسلامیه‌كان هه‌ره‌شه‌ی شمشیر ده‌كه‌ن بۆ فه‌رزكردنی خۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌لات‌و سه‌پاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر قانون‌و ده‌ستوردا، هه‌ر له ئیستاشه‌وه له هه‌ركوێ بویان كرابیت ئه‌م حوكمی شمشیره‌یان به‌ریوه‌بردوه، به‌رده‌وامیش راسته‌وخۆ له‌و سه‌رچاوانه‌ی تیرۆریزمی ئیسلامیه‌وه كه ئه‌مریكا ئیدعای شه‌ری له ناوبردنی ده‌كات، جبه‌خانه‌ی تیرۆریستیان پرده‌كه‌ن. ناسیونالیسته كورده‌كان راشكاوانه له ژیرناوی “عصیانی مه‌ده‌نیدا” بانگه‌واز بۆ به‌ریخستنی كوشتارگای قه‌ومی ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ عیراق یوگسلافیزه بكه‌ن، له نۆ مانگی رابردوودا له شاری كه‌ركوك به كرده‌وه مانای واقعی “عصیانی مه‌ده‌نیان” نیشانداوه، ئه‌مه شتیك نیه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ویه‌ی قه‌ومی‌و زمانی قسه‌كردن عاله‌میك یه‌كتركوژ بكه‌ن تا ئه‌مه ببیته ریگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌همی خۆیانی پی وه‌رگرن. ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب ده‌یه‌وێ به فه‌رزكردنی هه‌ویه‌ی قه‌ومی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر ده‌وله‌تدا خۆی وه‌كو خاوه‌ن مال‌و باقی دانیشتوانی سه‌ر به زمانه‌كانی دیكه به میوان‌و هاولاتی پله دوو پیناسه بكات‌و به‌م جۆره‌ش كۆمه‌لگا له گیژاوی كیشه‌ی قه‌ومیدا بهیلیته‌وه.
هه‌مووان له په‌له قاژه‌و مانۆردان تا هیزی خۆیان‌و بره‌وی خۆیان نیشانبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نیه‌ت‌و مه‌رامه كۆنه‌په‌رستانانه‌ی خۆیان له‌و پلاتفۆرمه‌دا جیگابكه‌نه‌وه كه ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوه‌وه له عیراقدا ده‌ست به پیاده‌كردنی ده‌كات. هه‌لبه‌ت ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یكات دریژه‌ی هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه‌یه كه تا ئیستا به‌ریوه‌ی بردوه، هیچ شتیك له‌وه چه‌واشه‌كارانه‌تر نیه كه ئه‌م پلاتفۆرمه‌ی ئه‌مریكا وه‌كو ریگایه‌ك بۆ باشتركردنی وه‌زعی عیراق‌و ئاسوده‌یی خه‌لكه‌كه‌ی ده‌رخواردی جه‌ماوه‌ربدریت. له راستیدا ئه‌م قوناغه حه‌ساسترو هه‌تا خه‌تارناكتره له‌وانه‌ی كه تیپه‌ركراوه، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه شه‌ری قه‌وم‌و تایفه‌كان ببریته ناو هه‌موو شه‌قام‌و كۆلانیك، هه‌ره‌شه‌یه‌كی واقعیه، هیزه‌كانی پشتی ئه‌م سیناریۆیه له پیناوی سه‌همی خۆیاندا سل له هیچ پیوانه‌یه‌كی سیاسی‌و ئینسانی ناكه‌نه‌وه، هاوشیوه‌كانیان له بۆسنه‌و هه‌رسك هه‌ر له پیناو ئه‌م جۆره مه‌رامانه‌دا سكی ژنی دوگیانیان به قه‌مه هه‌لدری‌و مندالی ساوایان له لانكدا سه‌ربری. ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه بۆ ئه‌وان ریگایه‌كی پر ده‌سكه‌وته‌و گۆمی مه‌له‌یان قولتر ده‌كاته‌وه.
بۆیه یه‌كه‌مین ئه‌ركیكی ئینسانی‌و ئازادیخوازانه‌ی حه‌ساس‌و حه‌یاتی ئه‌وه‌یه كه یه‌ره‌ی ئازادیخواز، هه‌موو ئه‌و هیزانه‌ی ئاسوده‌یی‌و ئینسانیه‌ت بۆ كۆمه‌لگا ئاره‌زوو ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دژی رۆبردنی كۆمه‌لگان بۆ ناو ئه‌م سیناریۆ ته‌لخ‌و تاریك‌و خه‌ته‌رناكه، هه‌موو ئه‌و هیزانه‌ی پابه‌ندی مه‌ده‌نیه‌ت‌و ئوصولی سیاسین، هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به هیزی سیناریۆێ‌ی سپی ده‌زانن، ده‌بێ به هه‌ستی لیپرسراویتیه‌وه رووبه‌رووی ئه‌م خه‌ته‌ره ببنه‌وه، ئه‌مرۆ له هه‌مووكات پیویستره قه‌ومپه‌رستی‌و تیره‌گه‌ری‌و عه‌شیره‌تبازی مه‌حكوم‌و ریسوا بكریت، پیداگری له‌سه‌ر پابه‌ندبون به مه‌ده‌نیه‌ت‌و ئوصولی سیاسی‌و هه‌ویه‌ی ئینسانی بكریت، پابه‌ندبوون به مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لك رابگه‌یه‌نریت، له پیناو به‌رگرتن له‌م خه‌ته‌ره‌و هیرش بۆسه‌ر مافه مه‌ده‌نیه‌كان به‌یاننامه‌ی ئه‌و مافانه له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نگرانی ئینسانیه‌ته‌وه له كۆمه‌لگادا رابگه‌یه‌نریت‌و ریزیكی فراوان و قایم لیبدریت بۆ وه‌ستانه‌وه دژی مه‌ترسیه‌ك كه هه‌ره‌شه ده‌كات.
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری تا ئیستا به كرده‌وه نیشانیداوه كه به‌وپه‌ری هه‌ست به مسئولیه‌ته‌وه دژی ئه‌م هه‌ره‌شانه راده‌وستێ‌و بۆ كۆتایهینان به‌م سیناریۆ ته‌لخه تیكۆشاوه. وه‌ستانه‌وه‌ی دژی شه‌ر، راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی ئازادیه سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌عره‌ته‌ی قه‌ومی‌و تایفی‌و عه‌شیره‌تی، دانی ریگا حه‌لی ئینسانی بۆ كیشه‌ی كه‌ركوك‌و هه‌لسورانی چالاكانه له پیناویدا، وه‌ستانه‌وه دژی تیرۆریزم‌و په‌لاماردانی ژانان‌و مه‌ده‌نیه‌ت له‌لایه‌ن تاقمه ئیسلامیه‌كانه‌وه…چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ن. ئیستاش به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌ره‌شه ده‌كه‌ن چالاكانه‌تر هه‌موو توانای خۆی به گه‌رده‌خات، له نیو ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌دا نوینه‌رایه‌تی ئینسانیه‌ت‌و مه‌ده‌نیه‌ت ده‌كات. مژده‌ده‌ری ئه‌منیه‌ت‌و خۆشگوزه‌رانی‌و ئومیدو ئیراده‌ی خه‌لكه، له ئاستی سه‌راسه‌ریدا دژی قه‌ومپه‌رستی‌و تیره‌گه‌ری‌و عه‌شیره‌تبازی‌و ملهوری هیزه‌كانیان راده‌وه‌ستێ، له هه‌ركوێ بۆی بكریت به قودره‌تی خۆی‌و پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خه‌لك راسته‌وخۆ ئیداره‌ی كاروباری دانیشتوان له ده‌ستی ئه‌و هیزانه ده‌رده‌هینیت، مه‌ده‌نیه‌ت سازمانده‌دات، ئه‌منیه‌ت دابین ده‌كات، له گیچه‌لی هیزه‌كانی سیناریۆێ‌ی ره‌ش دوریده‌خاته‌وه، ژیانی مه‌ده‌نی خه‌لك به شیوه‌و قانونی ئینسانی‌و سكولارو یه‌كسانیخواز ریكیده‌خات‌و ئه‌و مافانه‌ی له به‌رنامه‌ی خۆیدا رایگه‌یاندوه زه‌مانه‌ت ده‌كات. سه‌رنجی رای گشتی‌و ئازادیخوازی دنیا بۆ به‌رگری له خه‌لك‌و مافه‌كانیان راده‌كیشیت. له‌م پیناوه‌شدا تیده‌كۆشیت وه‌كو هیزیكی چالاك‌و سیاسی به توانا‌و پركارو چه‌كدار له مه‌یدان راوه‌ستێ.
له هه‌مانكاتدا هه‌موو هه‌ولی خۆی بۆ پابه‌ندكردنی ئه‌حزابی سیاسی‌و لایه‌نه‌كان به مه‌ده‌نیه‌ت‌و ئوصولی سیاسی ده‌خاته‌كار. ئه‌حزابی سیاسی‌و ریكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان‌و خه‌لكی ئازادیخواز ئه‌ركیانه پشتیوانی له‌م هه‌ول‌و كۆششه بكه‌ن‌و له پال ئه‌م ریزه راوه‌ستن‌و بۆ كۆتایهینان به‌م سیناریۆیه ده‌وری خۆیان بگیرن. ئه‌مه‌ش پیش هه‌رشتیك ئه‌وه ده‌خوازێ كه پابه‌ندبونی خۆیان به‌مه رابگه‌یه‌نن.
جیاواز له‌مانه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه نابێ ریزو به‌ری مه‌ده‌نیه‌ت‌و ئازادیخوازی هیچ خۆشباوه‌ریه‌كی به‌وه هه‌بیت كه ته‌رح‌و پلاتفۆرمه‌كانی ئه‌مریكا ئالوگۆری باشتر له وه‌زعی كۆمه‌لگا پیكبهینن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام به‌بێ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆتایهینان به‌م سیناریۆیه ئیمكانی نیه، ده‌بێ له هه‌ر مه‌یدان‌و كاتیكدا باس‌و هه‌ولی ئارایشدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات‌و ئاینده‌ی كۆمه‌لگا دیته‌پیشه‌وه، هه‌موو توانا به‌گه‌ربخریت بۆ چه‌سپاندن‌و فه‌رزكردنی بنه‌مه ئینسانی‌و ئازادیخوازانه‌كان له ده‌ستورو قانون‌و ده‌سه‌لاتدا. له‌م باره‌یه‌وه له ئیستادا كه ئه‌مه بوه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌رمی مه‌یدانی سیاسی عیراق‌و میحوه‌ریكی كیشمه‌كیشی هیزه سیاسیه‌كان، خستنه رووی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ستورو ده‌وله‌ت‌و سیسته‌می حوكمرانی له روانه‌گه‌ی كۆمۆنیزم ئازادیخوازیه‌وه، هه‌روه‌ها كردنی به ئالای خه‌باتی جه‌ماوه‌ری‌و هیزه‌كانی لایه‌نگری ئازادی‌و مه‌ده‌نیه‌ت، ده‌بیته پیویستیه‌كی حه‌یاتی. له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م باسه‌دا ده‌چینه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه.