به‌شی دووه‌م:
رێبوار ئەحمەد:
ده‌وله‌ت‌و سیسته‌می حوكمرانی
بۆشایی ده‌وله‌ت
ئیستا عیراق ده‌ورانیك به‌سه‌ر ده‌بات كه تیایدا مه‌سه‌لی دامه‌زراندنی ده‌وله‌ت‌و ئارایشدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی‌دا بوه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی میحوه‌ری بۆ وه‌لامدانه‌وه به مه‌سه‌له‌و كیشه بنه‌ره‌تیه‌كانی. بۆشایی ده‌وله‌ت له‌م كۆمه‌لگایه‌دا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌و بنه‌مای سه‌ره‌كیه له خولقان‌و دریژه‌كیشانی سیناریۆێ‌ی ره‌شدا. ده‌وله‌تی به‌عس له ئاكامی شه‌ری ئه‌مریكادا تیكروخا، به‌لام تا ئیستا جیگای به هیچ ده‌وله‌ت‌و نه‌زمیك نه‌گیراوه‌ته‌وه. بۆشایی نه‌بونی ده‌وله‌ت به‌ده‌ر له‌وه‌ی ماهیه‌ته‌كه‌ی چیبیت، بورژوازی بیت یان پرۆلیتاری، كۆنه‌په‌رستانه‌بیت یان پیشكه‌وتوانه، به‌و سیناریۆیه‌ی كه له عیراقدا روویدا، كۆمه‌لگا بۆ ناو سیناریۆی ره‌ش به‌كیش ده‌كات. بێ گومان ئه‌مه قاعیده‌یه‌كی گشتی نیه بۆ هه‌موو هه‌ل‌ومه‌رجیك، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ده‌وله‌ت له ریگای شۆرشه‌وه بروخیت، هه‌تا پیش ئه‌وه‌ی كه ده‌وله‌تی به‌دیل له جیگایدا به‌رپابیت، خودی هه‌ل‌ومه‌رج‌و ئیراده‌ی شۆرشگیرانه‌ی جه‌ماوه‌ر جۆره نه‌زمیك له كۆمه‌لگادا شكلپیده‌دات كه ده‌توانێ ئه‌منیه‌ت‌و ماف‌و لایه‌نه‌كانی ژیانی خه‌لك ریكبخات‌و بیپاریزیت. به‌لام ئه‌وه‌ی له عیراقدا روویدا شتیكی دیكه بوو، خه‌لك هیچ ده‌ورو ده‌خاله‌ت‌و ئیراده‌یه‌كیان تیایدا نه‌بوو، به‌لكو ئیراده‌ی خه‌لكی تیكهاری. ئه‌وه‌ی له عیراقدا روویدا به‌سه‌ر یه‌كدا رووخاندنی باش‌و خراپ بوو، سیناریۆی ویرانكردنی هه‌موو شت بوو پیكه‌وه، واته هه‌م رژیم‌و دام‌وده‌زگاكانی‌و هه‌م هه‌موو جۆره نه‌زم‌و مه‌ده‌نیه‌تیك، ده‌وله‌تیك كه له‌سه‌ركار بوو روخینرا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌زم‌و ده‌وله‌تیك جیگای بگریته‌وه. ئه‌مه‌ش شیرازه‌ی كۆمه‌لگای له‌به‌ریه‌ك هه‌لوه‌شاندو سیناریۆیی ره‌شی خولقاند. به‌م پیه هه‌روه‌كو له بریارنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ده‌وله‌تدا هاتوه، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه وه‌لامی فه‌وری ده‌ویت‌و كۆتایی هینان به‌م سیناریۆ ره‌شه گرێ‌ی خواردوه به وه‌لامدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌وله‌ته‌وه.
ته‌رح‌و به‌دیلی بورژوازی بو مه‌سه‌لی ده‌وله‌ت
وه‌لامدانه‌وه به‌م مه‌سه‌له‌یه‌و به‌رپاكردنی ده‌وله‌ت‌و نه‌زمی ئاینده‌ی حوكمرانی گه‌لیك لایه‌نی هه‌یه. به‌لام مه‌سه‌له‌ی بنه‌ره‌تی ئه‌وه‌یه كه چۆن مافه‌كانی خه‌لك و شیوه‌ی به‌ریوه‌بردنی وولات دیاری ده‌كات، چ یاسا‌و ده‌ستوریكی بۆ داده‌نیت، چ سیسته‌میكی حوكمرانی پیاده ده‌كات، تا چ راده‌یه‌ك ده‌ورو ده‌خاله‌تی خه‌لك تیایدا زامن ده‌بیت. له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌مانه ماهیه‌تی هه‌ر ده‌وله‌تیك هه‌لده‌سه‌نگیندریت. له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئه‌مانه به‌ندن به شیوه‌و میكانیزمی دیاری كردنی ده‌وله‌ته‌وه. هه‌ر ته‌رح‌و پرۆسه‌یه‌ك كه بوار به به‌شداری‌و ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری خه‌لك نه‌دا بۆ بریاردان له‌سه‌ر ده‌وله‌ت‌و نه‌زمی تازه‌ی حوكمرانی، نه‌ك هه‌ر ته‌بایی نابیت له‌گه‌ل ئاوات‌و ئامانجه‌كانی خه‌لك به‌لكو ده‌یه‌وێ له روانگه‌ی دژایه‌تی كردنی ئه‌و ئاوات‌و ئامانجانه‌وه وه‌لامی هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه بداته‌وه كه باسكران.
ئه‌مریكاو هیزه‌كانی به‌ره‌ی راست، له‌سه‌ر ئه‌وه هاوران كه به شیوه‌ی بیروكراتیانه له‌سه‌رو ئیراده‌و ده‌خاله‌تی خه‌لكه‌وه ده‌وله‌تی جیگا مه‌به‌ستی خۆیان به‌سه‌ر سه‌ری خه‌لكدا بسه‌پینن. به جیا له هه‌ر كیشه‌و ناكۆكیه‌كی نیوان خۆشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هاوران كه ده‌وله‌تی ئاینده‌ی عیراق هه‌روه‌كو سه‌رده‌می به‌عس، پیناسه‌یه‌كی قه‌ومی هه‌بیت، به‌وجۆره‌ی (هوشیار زیباری) وه‌زیره‌ی ده‌روه‌ی “مجلس الحكم” رایگه‌یاند ده‌وله‌تیكی قه‌ومی عه‌ره‌بی بیت، هه‌روه‌ها به به‌یان‌و ته‌عبیری جیاجیایانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌رۆكه‌ش دیسان هاوران كه پیناسه‌یه‌كی دینی بۆ ده‌وله‌تی ئاینده‌ی عیراق بكریت، واته ده‌یانه‌وێ عیراق به كۆمه‌لگایه‌كی ئیسلامی‌و ده‌وله‌ته‌كه‌ی به ده‌وله‌تیكی ئیسلامی پیناسه بكه‌ن‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بكه‌نه بنه‌مای ده‌ستورو قانونه‌كانی. ئه‌م چه‌ند میحوه‌ر سه‌ره‌كیه ده‌توانێ سه‌رخه‌ت‌و ناوه‌رۆكی هاوبه‌شی پلاتفۆرمی كۆنه‌په‌رستانه‌ی هیزه بورژوازیه‌كان بۆ وه‌لامدانه‌وه به مه‌سه‌له‌ی ده‌وله‌ت روون بكاته‌وه. نیشانیده‌دات كه ده‌وله‌ت له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه دامه‌زراویكه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌لات‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌لگاو دانیشتوانداو دابینكردن‌و زه‌مانه‌تی ماف‌و ئازادیه‌كانی خه‌لك هیچ جیگایه‌كی له سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌ی ئه‌واندا نیه.
ئه‌م هیزانه ده‌یانه‌وێ ئه‌و ماهیه‌ت‌و ناوه‌رۆكه كۆنه‌په‌رستانه‌یه به هه‌ندیك شیوازی رواله‌تی په‌رده‌پۆش بكه‌ن، بۆ نمونه هه‌ندیكیان له جیاتی ئه‌وه‌ی راشكاوانه باسی پیناسه‌كردنی ده‌وله‌تی عیراق به ده‌وله‌تیكی ئیسلامی بكه‌ن، باسی جیگاوریگای تایبه‌تی ئیسلام له ده‌وله‌ت‌و ده‌ستورو یاساكانی وولات‌و ریزگرتن له موقه‌ده‌ساتی ئیسلام ده‌كه‌ن، كه ئه‌مانه له ناوه‌رۆكدا هیچ مانایه‌كی نیه جگه له ئاویته‌كردنی ئیسلام له‌گه‌ل ده‌وله‌ت‌و ده‌ستورو یاسا‌و سه‌پاندنی ئیسلام به‌سه‌ر خه‌لكدا. یان هاوكات له‌گه‌ل پیناسه كردنی ده‌وله‌تی عیراق به ده‌وله‌تیكی قه‌ومی عه‌ره‌بی، به زیاد عیباره‌ی “نه‌ته‌وه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و كلدو ئاشوری به یه‌كسانی له سایه‌یدا ده‌ژین”، ده‌یانه‌وێ مافی هاولاتیانی غه‌یره عه‌ره‌ب زمان بسه‌لمینن، به‌لام له راستیدا به پیچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعا رواله‌تیه‌وه، ئه‌وانه پیكه‌وه نه‌ك ئه‌و پیناسه قه‌ومی‌و شۆڤینیستیه‌ی ده‌وله‌ت كال ناكه‌نه‌وه به‌لكو تۆختری ده‌كه‌نه‌وه. جه‌خت كردن له‌سه‌ر پیناسه‌ی قه‌ومی عه‌ره‌بی بۆ ده‌وله‌ت له‌لایه‌ك‌و هه‌ویه‌ی قه‌ومی جیاوازی هاولاتیان له‌لایه‌كی تره‌وه، مانای داننانه به به پله دوویی هاولاتیانی غه‌یره عه‌ره‌ب زمان‌و به ته‌وای ناكۆكه له‌گه‌ل مه‌بده‌ئی به یه‌كسان ته‌ماشاكردنی دانیشتوان له‌سه‌ر بناغه‌ی هاولاتی بوون. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به شیوازی پیكهینانی ده‌وله‌تی كاتی عیراق كه ئیستا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ته‌رح كراوه، بۆ داپۆشینی ده‌خاله‌ت نه‌دانی ده‌وری خه‌لك له‌و ته‌رحه‌دا، باسی پیكهینانی مجلسیكی فراوانتر له “مجلس الحكم” ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ به ده‌سته‌واژه‌ی “فراوانكردن”، سیمایه‌كی دیموكراسی به ته‌رحه‌كه‌یان ببه‌خشن‌و گوایه به‌م جۆره هه‌ولده‌ده‌ن نوینه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌لك له ته‌رحی خۆیاندا زامن بكه‌ن. به‌لام له راستیدا ئه‌گه‌ر چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌وه‌ش كه باسی ده‌كه‌ن فراوانی بكه‌نه‌وه، ئه‌مه هیچ له جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كه ناگۆریت، بۆ نمونه ئه‌و مجلس حوكمه‌ی كه ئه‌مریكا پیكیهینا، به‌و پیكهات‌و پیوانه‌یه‌ی كه پیره‌وی لیكرا ئه‌گه‌ر له جیاتی 25 كه‌س 1000 كه‌سیش بوایه ، هیچی له‌وه ناگۆری كه مه‌جلسیكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌می‌و ئیسلامی‌و عه‌شایه‌ریه‌و به ته‌واوی له به‌رامبه‌ر ویست‌و ئاوات‌و ئامانجه ئازادیخوازانه‌كانی خه‌لكی عیراقدا قه‌راری گرتووه. بۆیه خۆبه‌خۆ ئه‌مه به هیچ جۆریك ناكاته بواردان به ده‌خاله‌ت‌و به‌شداری خه‌لك له دیاریكردنی ده‌وله‌ت‌و نیزامی حاكمیه‌تدا. مه‌جلسیكی داسه‌پاو كه خه‌لك نه له دانان‌و نه له لابردنیدا ده‌ورو ده‌خاله‌تیكیان نه‌بیت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌د بیت یان هه‌زار شتیك له‌وه ناگۆرێ كه داسه‌پینراوه‌و نوینه‌رایه‌تی خه‌لك ناكات.
له به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجی ئیستا‌و شیوازیكدا كه گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ دیاریكردنی ده‌وله‌ت، هاوكات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ خه‌لكی ئازادیخواز‌و هیزی سۆسیالیستی‌و سكولار هه‌ول‌و فشاری خۆیان بهینن بۆ بواردان به ده‌خاله‌تی خه‌لك، مه‌یدانی گرنگی خه‌بات‌و كیشه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، جه‌ختكرنه له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ده‌ستورو یاسا‌و چوارچیوه‌یه‌ك كه بۆ ماف‌و ئارزادیه‌كانی خه‌لك ده‌خریته‌روو. له دوا لیكدانه‌وه‌دا ئه‌مه‌یه كه ده‌بیته بنه‌مای قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر هه‌ر ده‌وله‌تیك كه پیكدیت. له دریژه‌ی ئه‌م باسه‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیاتر روون ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌لبژاردن
باسی هه‌لبژاردن یه‌كیكه له‌و مه‌سه‌له حه‌ساسانه‌ی كه به شیوه‌ی جۆراوجۆر‌و له دوتوێ‌ی ته‌رحی جیاجیادا ده‌خریته‌روو. جیاواز له باسی جۆره هه‌لبژاردنیك كه بۆ پیكهینانی حكومه‌تی ئینتقالی، له ته‌رحیكدا كه ئه‌مریكا خستویه‌تیه‌روو بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق بریاره سه‌رئه‌نجام له كۆتایی سالی ئاینده‌دا هه‌لبژاردنی گشتی ئه‌نجامبدریت. هه‌روه‌ها به‌گشتی لایه‌نه‌كان وه‌كو مه‌بده‌ئیك ده‌م له هه‌لبژاردن ده‌كوتن. به‌لام به‌شیك ئیسلامی سیاسی به‌و پیه‌ی ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه ئالۆزكاو‌و كاره‌ساتباره‌ی ئیستا بۆ خۆیان به گونجاو ده‌زانن، بونه‌ته ئالاهه‌لگری هه‌لبژاردن. له‌م باره‌یه‌وه پیداگری‌و به‌ریخستنی هه‌راوهوریا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ هه‌رچی زوتره ئه‌م هه‌لبژاردنه به‌ریوه‌بچیت، مه‌سه‌له‌یه‌كی جیگای سه‌رنجه‌و چه‌واشه‌كاریه‌كی گه‌وره له پشتێوه حه‌شاردراوه. ئه‌م ئاخوند‌و هیزه ئیسلامیانه‌ی كه له بنه‌ره‌ته‌وه باوه‌ریان به مافی بیركردنه‌وه‌و هه‌لبژاردن نیه بۆ ئینسان‌و پییان وایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه بۆ ئینسان دیاریكراوه بێ چون‌و چرا ده‌بێ قبول بكریت، ئیستا بونه‌ته دیموكراسیخوازو داوای هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن.
بنه‌مای ئه‌م سیاسه‌ته‌یان ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌و لیكدانه‌وه‌یه كه پییان وایه له چوارچیوه‌ی هه‌لومه‌رجی ئیستا‌و له نیو ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌دا، ده‌توانن به‌دیلی خۆیان بسه‌پینن. په‌له‌په‌له‌كه‌شیان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گریت كه ده‌زانن خه‌لكی عیراق 35 ساله له سایه‌ی سه‌ركوتی خویناوی رژیمی به‌عسدا هیچ جۆره ده‌رفه‌تیكیان په‌یدا نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی چاویان له ئاست ئاوات‌و ئامانجه‌كانی خۆیان‌و هیزه سیاسیه‌كاندا بكه‌نه‌وه، چونكه چ له‌و 35ساله‌داو چ تاوه‌كو ئیستاش بواریك بۆ بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی‌و رادیكال‌و سكولاره‌كان نه‌ره‌خساوه كه خۆیان‌و به‌رنامه‌و ده‌نگیان به خه‌لك بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها له ئیستادا ئه‌وان ئه‌و راستیه د‌رك ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا دوچاری گرفت‌و ناكامیه له ساحه‌ی سیاسی عیراقدا، بۆیه ئه‌مانه به فرسه‌ت ده‌زانن‌و ده‌یانه‌وێ پیش ئه‌وه‌ی كریكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و خه‌لكی ئازادیخواز چاویان بكریته‌وه، هه‌ر له نیو ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه تاریك‌و كاره‌ساتباره‌دا كه یاسای جه‌نگه‌ل به‌سه‌ریدا زاله، ده‌سه‌لاتی سیاسی‌و ده‌ستورو یاسای وولات له‌سه‌ر بناغه‌ی بێ مافی خه‌لك‌و هه‌لومه‌رجی سیناریۆی ره‌ش ببریینه‌وه‌و به‌دیل‌و ده‌سه‌لاتی خۆیان بسه‌پینن. ئه‌وه‌ی له پشتی هه‌راوهوریای تاقمه ئیسلامیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی به په‌له‌وه خۆی حه‌شارداوه، ته‌نها كه‌لك وه‌رگرتنه له هه‌لومه‌رجی سیناریۆی ره‌ش‌و تاریكی‌و بالاده‌ستی یاسای جه‌نگه‌ل، ئه‌مه ده‌رفه‌تیكه بۆ ئه‌وان تاوه‌كو هه‌م له چاونه‌كراوه‌یی خه‌لك فرسه‌ت بهینن، هه‌م به زه‌بری سه‌ره‌نیزه په‌نجه‌مۆری به‌شی زۆری دانیشتوانی جنوب‌و تا راده‌یه‌كش ناوه‌راستی عیراق كه قورساییان به‌سه‌ریاندا هه‌یه، بۆ خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن.
هه‌لبه‌ت به‌ده‌ر له نیه‌ت‌و نه‌خشه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی تاقمه ئیسلامیه‌كان، هه‌لبژاردن شیواز‌و ریگایه‌كی باش‌و مافیكی بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولای خه‌لكه، به‌لام هه‌لبژاردن به بێ بوونی هه‌ل‌ومه‌رجیكی به‌ته‌واوی ئازاد‌و ئاوه‌لاو ئارام كه له سایه‌یدا هه‌موو هیزه سیاسیه‌كان ئازادانه هه‌لسورین‌و له ئیمكانیه‌تی یه‌كسان بۆ دانانی ته‌رح‌و پلاتفۆرم‌و به‌دیلی خۆیان له‌به‌رده‌ست خه‌لك كه‌لك وه‌رگرن‌و خه‌لكیش بتوانن له سایه‌یدا هه‌م به به‌دیل‌و پلاتفۆرم‌و ته‌رحه جیاوازه‌كان ئاشنابن‌و هه‌م ئازادانه به‌دیلی خۆیان هه‌لبژیرن، به‌بێ فه‌راهه‌م كردنی هه‌ل‌ومه‌رجیك كه ئازادی بێ‌قه‌یدوشه‌رتی سیاسی‌و مافه سیاسی‌و مه‌ده‌ینه حاشا هه‌لنه‌گره‌كانی خه‌لكی تیادا پاریزراوبیت، هه‌روه‌ها به‌بێ بوونی سه‌رپه‌رشتیارو چاودیری بێ‌لایه‌ن كه نه‌زاهه‌تی هه‌لبژاردنه‌كه له ساخته بپاریزێ، جگه له چه‌واشه‌كاری‌و به گالته‌جاركردنی هه‌لبژاردن هیچی تر نیه. له هه‌لومه‌رجی ئیستادا كه تاقمه ئیسلامیه‌كان مخالفینی خۆیان شه‌لالی خوین ده‌كه‌ن‌و فتوای مه‌رگی بیدینه‌كان‌و پیره‌وانی دیانه‌ته‌كانی دیكه ده‌به‌خشیننه‌وه‌و میرتگری فیدائی صدامن بۆ كوشتنی ژنان…له كاتیكدا كه له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ملیشیایی تاله‌بانیدا هه‌ره‌شه‌ی داخستنی بنكه‌ی ریكخراویكی جه‌ماوه‌ری وه‌كو ریكخراوی ئازادی ژن ده‌كریت‌و كۆمۆنیزم قاچاغ راده‌گه‌یه‌نریت…ناكریت ئیدعای ئازادی‌و هه‌لسورانی سیاسی ئازادانه‌و ئازادی ده‌نگدان‌و هه‌لبژاردن بكریت.
ئه‌زمه‌ی حكومه‌تی بورژوازی
به‌لام لایه‌نیكی گرنگی دیكه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكاو قوتبی راست بێ به‌رین له كاراكته‌رو قالب‌و چوارچیوه‌یه‌كی سیاسی‌و ئایدۆلۆژی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌وله‌ت له ئاستی سه‌راسه‌ریدا، ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كی ناكامی تا ئیستایانه له ئاست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا. به مانایه‌كی دیكه بورژوازی عیراق دوچاری ئه‌زمه‌ی حكومه‌تیه. بۆیه ته‌رح‌و به‌دیله‌كانیان هه‌ر دریژه‌ده‌ری سیناریۆی ره‌شه. نه‌بونی به‌دیل بۆ دانانی له جیگای رژیمی به‌عس هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌وره تازه‌یه‌وه گرفتیكی ئه‌مریكا بوو، ئه‌و هه‌وله‌شی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه كه بتوانی كۆمه‌لیك ره‌وت‌و هیزو ده‌سته‌و تاقمی جۆراوجۆر‌و ناكۆك، به وشكه‌كه‌له‌ك پیكه‌وه‌بنیت‌و به‌دیلیكیان لی ساغ بكاته‌وه. هه‌ر ته‌رحیكیش له داهاتودا له‌سه‌ر بناغه‌ی لیكهه‌لپیكانی ئیراده‌گه‌ریانه‌ی ئه‌م ره‌وته ناكۆكانه بیته‌كایه‌وه بێ ئاكام ده‌مینیته‌وه. گرفتیكی سه‌ره‌كی بورژوازی عیراقی ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی هیزیكی جدی نیه كه له ئاستی سه‌راسه‌ریدا نوینه‌رایه‌تی بكات. ئه‌م هیزانه‌ی ئیستا چ ئه‌وانه‌یان له كه‌ناری ئه‌مریكا راوه‌ستاون‌و چ ئه‌وانه‌یان له كیشه‌دان له‌گه‌لیدا، هیچ كامیان نه خاوه‌نی تواناییكی سیاسی‌و عه‌مه‌لی ئه‌وتۆیه كه بتوانی مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لات له ئاستی سه‌راسه‌ریدا یه‌كلابكاته‌وه، بۆ نمونه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پیش‌تر حیزبی به‌عس به نوینه‌رایه‌تی كردنی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و به‌ریوه‌بردنی سه‌ركوتی خویناوی یه‌كلای كردبوه‌وه، نه خاوه‌نی هه‌ویه‌تیكی ئه‌وتۆیه كه بتوانێ ببیته بنه‌مایه‌كی سیاسی‌و ئایدۆلۆژی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ئاستی سه‌راسه‌ریدا. هه‌ركام له‌م هیزانه بگری به هۆی هه‌ویه‌تیكی قه‌ومی یان تائیفیه‌وه كه هه‌لیانگرتووه، چ له رووی سیاسی‌و چ له رووی ئایدۆلۆژیه‌وه ته‌نها ده‌توانن قه‌له‌مره‌ویكی محه‌لی له ئاستی ناوچه‌یه‌كی عیراقدا په‌یدا بكه‌ن، به‌م جۆره‌ش به ناچاری له ناوچه‌كانی دیكه‌دا ده‌بنه دیارده‌یه‌كی بیگانه‌و بێ پایه.
به‌دیلی كۆمۆنیزمی كریكاری بۆ ده‌وله‌ت
له روانگه‌ی كۆمۆنیزمی كریكاریه‌وه وه‌لامدانه‌وه به مه‌سه‌له‌ی ده‌وله‌ت‌و ئارایشدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی، له بنه‌ره‌تدا وه‌لامدانه‌وه‌یه به دابینكردن‌و زه‌مانه‌تكردنی مافه سه‌ره‌تایی و حاشا هه‌لنه‌گره‌كانی خه‌لك، ئه‌مه ده‌بێ له‌سه‌روی هه‌موو شتیكه‌وه وه‌كو ئه‌صلیكی حاشا هه‌لنه‌گر چاوی لی بكریت‌و ببیته بنه‌مای هه‌ر حكومه‌ت‌و یاسا و ده‌ستووریك كه بۆ كۆمه‌لگای عیراق ده‌هینریته گۆرێ. له‌م روانگه‌یه‌وه وه‌كو فاكته‌ریكی بنه‌ره‌تی كه ده‌توانێ زامنی ئه‌مه بیت، حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری پی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گریت كه حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق ده‌بێ له ریگای ده‌خاله‌ت‌و به‌شداری راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لكی عیراقه‌وه دیاریبكریت. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه پیكهاتنی هه‌ل‌ومه‌رجیك كه بواری ژیانیكی شایسته به ئینسان بۆ خه‌لكی عیراق بخولقینێ‌و مافه فه‌ردی ومه‌ده‌نیه‌كان زامن بكات، به‌نده به هاتنه سه‌ركاری ده‌وله‌تیكه‌وه كه پشتی به به‌شداری‌و ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆی خه‌لك به‌ستبیت. واته له ریگای هه‌لبژاردنیكی ئازاده‌وه بیت به زه‌مانه‌تی ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجه‌وه كه له‌سه‌ره‌وه باسكرا، هه‌موو هاولاتیه‌كی بانتر له شانزه سال بتوانی به‌شداری تیا بكات چ به خۆ كاندید كردن‌و چ به ده‌نگدان. هه‌موو پۆسته ئیداری‌و سیاسیه‌كانی وولات له ریگای هه‌لبژاردنی راسته‌وخۆی خه‌لكه‌وه دیاریبكریت‌و هه‌ركاتیكش خه‌لك بیه‌وێ‌و ئیراده بكات، بتوانێ لایانبه‌رن‌و كه‌سانی دیكه له جیگایان دابنه‌ن. ئه‌م شیوازه له حاكمیه‌ت له چوارچیوه‌ی سیسته‌می شورایدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بیت نه‌ك سیسته‌می په‌رله‌مانی كه رازاوه‌ترین ئه‌لگۆی قوتبی راستی كۆمه‌لگایه. سیسته‌می شورایی گونجاوترین‌و بالاترین شیوازه بۆ ده‌خاله‌تی راسته‌وخۆی خه‌لك له ده‌سه‌لات‌و به‌ریوه‌بردنی وولات. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری له پیناو به‌رپاكردنی سیسته‌میكی شورایدا خه‌بات ده‌كات‌و پی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گریت كه حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق ده‌بێ له‌سه‌ر بناغه‌ی سیسته‌می شورایی دابمه‌زریت‌و حكومه‌تیكی سكولارو مودیرنی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی بیت. له دریژه‌ی ئه‌م باسه‌دا هه‌ریه‌ك له‌م ده‌سته‌واژانه زیاتر شی ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌لام ئیمه ئه‌و راستیه د‌رك ده‌كه‌ین، كه هه‌لومه‌رجی ئیستا هه‌ل‌ومه‌رجیكی شۆرشگیرانه نیه تا بكریت له ریگای شۆرشیكی سه‌راسه‌ریه‌وه مه‌سه‌له‌ی ده‌وله‌ت به قازانجی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لك یه‌كلابكریته‌وه. بۆیه تیپه‌راندنی سیناریۆی ره‌ش‌و هه‌لومه‌رجی ئالۆزكاوی ئیستا تا گه‌یاندنی به دامه‌زران‌و هاتنه‌سه‌ركاری به‌دیلیكی حكومه‌تی كه ماف‌و ئازادی‌و ئاسوده‌یی خه‌لك زامن بكات، به ناچاری پیویستی به خولقاندنی وه‌زعیه‌تیك هه‌یه كه زه‌مینه‌و پیشمه‌رجی ده‌خاله‌تی ئازادانه‌و راسته‌وخۆی خه‌لك له دیاریكردنی حكومه‌تدا فه‌راهه‌م بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ ده‌وله‌تیكی كاتی پیكبیت‌و به‌شیوه‌ی كاتی ئیداره‌ی عیراق به ده‌سته‌وه بگریت. ئه‌م ده‌وله‌ته كاتیه نه‌زم‌و ئارامی بگیریته‌وه بۆ كۆمه‌لگا، له ریگای گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی عه‌مه‌لی‌و ده‌م‌وده‌سته‌وه وه‌لامیكی فه‌وری به گرفتی برسیتی‌و ئه‌منیه‌ت بداته‌وه، هه‌روه‌ها زه‌مانه‌تی به‌یاننامه‌ی ئازادیه سیاسیه‌كان‌و سه‌رجه‌م مافه سه‌ره‌تاییه حاشا هه‌لنه‌گره‌كانی خه‌لك بكات. هاوكات ده‌بێ هیزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق برۆنه ده‌ره‌وه. ماوه‌یه‌كی پیویست‌و گونجاو دیاریبكریت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ل‌ومه‌رجیكی ئازاد‌و ئارام‌دا هه‌موو هیزو لایه‌نه سیاسیه‌كان له سه‌راسه‌ری عیراقدا به‌بێ هیچ كۆسپ‌و ریگریه، هه‌روه‌ها به كه‌لك وه‌رگرتنی یه‌كسان له ئیمكانیاتی پیویست، هه‌لسورانی خۆیان به‌رنه‌پیشه‌وه‌و به‌دیل‌و ته‌رحه‌كانی خۆیان به خه‌لك بناسینن. پاش ئه‌وه‌ی له‌م پرۆسه‌یه‌دا جه‌ماوه‌ری خه‌لك به به‌دیل‌و ته‌رحه جیاوازه‌كان ئاشنا ده‌بن، به‌سه‌رپه‌رشتی‌و چاودیری مه‌رجه‌عیكی نیونه‌ته‌وه‌یی بێ لایه‌ن، هه‌لبژاردنی سه‌راسه‌ری له عیراقدا ئه‌نجام بدریت بۆ دیاریكردنی حكومه‌تی ئاینده. به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌و پیشمه‌رجانه‌ی كه باسكران، باسكردن یان به‌رپاكردنی هه‌ر جۆره هه‌لبژاردنیك، جگه له فریوكاری‌و خۆلكردنه چاوی خه‌لك بۆ سه‌پاندنی به‌دیل‌و ده‌سه‌لاتی كۆنه‌په‌رستانه هیچی تر نیه.
هه‌لبه‌ت بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م به‌دیله حیزبی ئیمه‌و خه‌لكی عیراق، راسته ریگایه‌كی ته‌ختیان له پیش نیه، به‌لكو له‌گه‌ل كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی جۆراوجۆر به‌روروون، به‌لام خالیكی به‌هیزی ئه‌م به‌دیله ئه‌وه‌یه كه ئه‌و حیزبه‌ی له پشتی راوه‌ستاوه به پیچه‌وانه‌ی هیزه بورژوازیه‌كانی سه‌ر ساحه‌ی عیراقه‌وه، خه‌سله‌ته سیاسی‌و ئایدۆلۆژیه‌كه‌ی، گه‌وره‌ترین فرسه‌ت‌و ئیمكانی پیده‌دات كه پایه‌و په‌تانسیلیكی به‌هیزو به ته‌واوی سه‌راسه‌ری بۆ پیكبهینیت. چونكه له‌سه‌رو هه‌ویه‌ی قومی‌و دینی‌و تائیفی‌و عه‌شایه‌ریه‌وه‌و به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌وانه، له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ویه‌ی هاوبه‌شی ئینسانی‌و هاولاتیانی یه‌كسان له هه‌موو مافیكدا، نوینه‌راتی خواست‌و ئامانجه ئازادیخوازانه‌كانی هه‌موو دانیشتوانی عیراق ده‌كات‌و ده‌توانێ هه‌موویان له ژیر چه‌تری خۆیدا كۆبكاته‌وه. به كرده‌وه‌ش ئیستا حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری تاقه هیزیكی سیاسی به واقعی سه‌راسه‌ریه كه له‌م سه‌ر تا ئه‌وسه‌ری وولات توانیویه‌تی، له سه‌روی ئه‌و خه‌ت‌و دیوارانه‌وه كه له سه‌ر بناغه‌ی هه‌ویه‌ی قه‌ومی‌و دینی‌و عه‌شایه‌ری له نیوان دانیشتواندا پیكهینراوه، له ده‌وری سیاسه‌ت‌و ئامانجیكی واحد، ده‌ستی هاولاتیان بنیته ناو ده‌ستی یه‌ك‌و هیز له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه. له رووی سه‌راسه‌ری بونه‌وه هیچ هیزیك له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی ئیستای عیراق نیه كه بتوانی شان له شانی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری بدات. ئه‌مه فاكته‌رو بنه‌مایه‌كی گرنگ‌و به‌هیزه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م حیزبه‌و به‌دیله‌كه‌ی، له كاتیكدا پیچه‌وانه‌كه‌ی خالیكی لاواز‌و هاوبه‌شی سه‌رجه‌م هیزه‌كانی دیكه‌یه.
دریژه‌ی هه‌یه